ئەنجومەنی ئەدەبیاتی مناڵان و مێرمناڵانی نیشتمان
237 subscribers
753 photos
80 videos
18 files
347 links
🙎‍♂️تەوەرەکانی کاناڵ:🙎
1- دانانی کتێب و گۆڤار
2- گۆرانی و کلیپ
3- ناساندنی کتێبی تازە
4- منداڵان و مێرمنداڵانی خۆشەویست دەتوانن شێعر و داستانی خۆیان و شاعیران و نووسەران بخوێننەوە و بۆمان بنێرن. ئێمەش لە کاناڵ دایدەنێین.
@Rubar55a
Download Telegram
👭ئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵانی نیشتمان👇👇👇
👩‍👩‍👧‍👦 https://t.me/joinchat/AAAAAEliPIrdKh9N5KkKTg
Forwarded from اتچ بات
📕 #دایه
📕 #نارین_ئیسماعیلی

دایکی شیرینم، دایەگیان، دایە
ناوت خۆشترین وشەی دنیایە

ئەتۆی سەرچاوەی ئاوات و هەستم
دایە دەزانی من دەتپەرەستم

دایکی دڵســـۆزم هیوای ژیانم
ئەتـۆ هەوێنی بۆ شێعرەکانم

کە تۆ دڵشاد بی منیش دڵخۆشم
جێیەکت بێشێ، منیش نەخۆشم

ئێمە ڕۆحێکین لەدوو جەستەدا
باوەشت هیوای ژینم پێ دەدا

تۆ دڵنیابە دایە، دڵنیا
خۆشەویسترین کەسمی لە دنیا

دایە، دایە گیان، دایەی شیرینم
لە تیشکی خۆڕدا وێنەت دەبینم

👭نیشتمان، شوێنێک بۆ منداڵانی خۆشەویستمان
🆔 https://t.me/joinchat/AAAAAEliPIrdKh9N5KkKTg
شوێن: بۆکان ـ سێ‌ڕای سەنگینی☝️☝️☝️
Forwarded from اتچ بات
🐟ماسی نەورۆز🐟
شێعر: محەمەد ڕەسووڵ‌نیا

سێ ماسیم کڕی
ئەمڕۆ بەیانی
سوور و بەڵەک و
ڕەشی قەترانی

هەر یەک لە ڕەنگێ
خوشک و برا بوون
بێ شەڕ و کێشە و
دەنگ و هەرا بوون

فرتە فرتیان بوو
بەم‌لا و بەولادا
هەر یەک بە جۆرێ
خۆیان با دەدا

من وام‌دەزانی
بەم شوێنە تازە
سەر و دڵخۆشن
کەیفیان سازە

کوتم ماسی گیان
تێر بکەن کایە
مەلە زۆر خۆشە
کەیفی لە لایە

کوتیان جێکەمان
ناخۆش و تەنگە
ماڵەکەی خۆمان
گۆمێکی مەنگە

بۆ ڕزگار بوونە
پەلەقاژێمان
ژینی ناو شووشە
ناخۆشە پێمان

هەڵمگرتن و
بردمنە چۆمی
لە ناو دەستمدا
خزینە گۆمی

گوتیان هاوڕێ گیان
نەژی بە پەستی
وا بە ئێمەت دا
ژینی سەربەستی

🐠🐠🐠🐠🐠🐠🐠🐠
👭نیشتمان، شوێنێک بۆ منداڵانی خۆشەویستمان
🆔 https://t.me/joinchat/AAAAAEliPIrdKh9N5KkKTg
🐠🐠🐠🐠🐠🐠🐠🐠
Forwarded from اتچ بات
📕منداڵی ژیر
🔷شاعیر: باران خزری ئەقدەم
📘۱۳ ساڵە ـ بۆکان

ئێمە مناڵی ژیرین
خاوەنی هۆش و بیرین

ئێمە وریا و بەهۆشین
بۆ فێربوون تێدەکۆشین

داهاتوومان خۆش دەکەین
شادی و خۆشی بەش دەکەین

👭نیشتمان، شوێنێک بۆ منداڵانی خۆشەویستمان
🆔 https://t.me/joinchat/AAAAAEliPIrdKh9N5KkKTg
Forwarded from اتچ بات
📕ماڵی بابەدایە
📘ئەمین گەردیگلانی


ئەمڕۆ دڵم زۆر خۆشە
لە ماڵی بابەدایەم
لەگەڵ خاڵۆزاکانم
خەریکی بەزم و کایەم

هەموو کۆ دەبینەوە
لە دەوری دایەگەورە
لە دوای کایە زۆر خۆشە
کەلانە و نانەچەورە

سەدان گوڵ و پەپوولە
سەما دەکەن لە دەورەم
کاتێک سەرم دەنێمە
سەر کۆشی دایەگەورەم

هەموو ڕۆژێ لە کانی
تێرتێر ئاو دەخۆینەوە
دێ، چەند خۆشە خودایە
خۆزگە قەت نەڕۆینەوە

👭نیشتمان، شوێنێک بۆ منداڵانی خۆشەویستمان
🆔 https://t.me/joinchat/AAAAAEliPIrdKh9N5KkKTg