❥︎ɴᴇᴠᴇʀ ɢɪᴠᴇ ᴜᴘ ༄
3.27K subscribers
4.34K photos
2.31K videos
36 links
●one day you will thank yourself for never giving up !🌚

Snapchat:emdadbarzani8👻

☽︎ نووسینەڪــانیے ئـێرە قسەڪانی دڵیے ئێوە و واقعی ژیانن ☾︎

🧿 11/9/2𒊹︎︎︎17 🧿

ᑕᖇ:- @emdadbarzani
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مەرج نیە تا کۆتایی مەحبوبی دڵ بن💚

#kazhe
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شۆک نابم بە دوو ڕوویی خەڵک
چاوەڕێی ھەموو شت لە ھەمووان ئەکەم.

#ɛʂც
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
میهـرەبان بە" ژیـان ئاوێـنەیـە♥️🫧.

#ɛʂც
04:04 am
هەرچیەکت لەسەر من بیستووە
هەڵەیە من لەوەش خراپتـرم🖤

#ɛʂც
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سحر دولتشاهی لە زنجیرەی ئەمەوێت بە زیندویی بمێنمەوە
لە گفتوگۆیەک لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا وتی:
«عیشق ئەگەر عیشق بێت، ڕیشە دائەکوتێ لەناو وجودت، تۆ عاشق نەبویت ئەگەرنا دڵت نەیئەتوانی هێندە پیس بێت»
ویستم بیرت بهێنمەوە، ئەمەی کە ئازاری بدەیت، عەزابی بدەی بە ڕەفتارەکانت و لە نێوان مانەوە و نەمانەوەت سەرلێشێواوی بکەیت وەلێ بڵێیت خۆشم ئەوێی، ناوی عیشق نیە!
دڵی مرۆڤ، ناتوانێ تەحەمولی ناڕەحەتی کەسێک بکات کە عاشقیەتی👤>

#kazhe
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوکاتەی ھەموو دەرگاکانت بە ڕووی مندا داخستەوە و ڕێگەت نەدا بێمە ژیانتەوە
ھەر ئەوکاتە بڕیارمدا چاودێریت بکەم و لە دوورەوە خۆشم بوێی، بێ ئەوەی بێمە دڵتەوە تەنھا ئەوە بەس بوو بۆ من کە تۆم لە پارچەکانی دڵمدا ھەڵگرتبوو
خۆشمویستی، چاودێریم کردی، ئاگادارت بووم، بێ ئەوەی خۆت بزانی ھەموو ڕۆژێک دووعای سەلامەتیم بۆ دەکردی، ھەموو ڕۆژێک هیوام دەمخواست ئەمڕۆت لە ھەموو ڕۆژێک باشتر و جوانتر بێت
بەڵام تۆ منت لەناو نزا شەڕەکانیشتدا بیر نەبوو
بێ ھوودە بوو چاوەڕوانی کردنەوەی دەرگاکان بە ڕووی مندا💔!

#marry
هەموو ئەوەی ئەمەوێ کەسێکە
وەك خۆی بمێنێتەوە،
وە هەرگیز سەرسامم نەکا بەوەی کە
ئەو ڕۆحێکی تر بووە و نەمزانیوە...

#ɛʂც
کچەکە وتی من لە هاوسەرگیری ناترسم و دەتوانم بەرگەی بەرپرسیارتی بگرم بەڵام…
من لەوە دەترسم هاوسەرگیری لەگەل پیاوێکدا بکەم کەوا هیچ ئامانجێکی نەبێ لە ژیاندا، نە بخوێنێتەوە نە گفتوگۆیەکم لەگەڵدا بکات بە بیرێکی فراوانەوە،نە وەک هاورێ نە وەک باوک مامەڵەم لەگەڵ بکات و بخەوێت لەکاتێکدا بزانێت من بێ تاقەتم فرمێسکەکانم ببینێت و پێ لەسەر لەسەر فرمێسکەکانم دابنێ و گوێی پێ نەدا و ئیهمالم بکات من ئافرەتم هەر کاتێک دڵتەنگ بووم گریام هاوارم کرد هەمووی ئەوەی پێویستم بێت و ئارامم بکاتەوە شانێکی میهرەبان و باوەشێکی گەرمە و مرۆڤێکی بیر فراوانە و میهرەبانە بۆ گفتوگۆ ئارامکردنەوەم نامەوەێ بچمە نێو ئەم دیدە گایە تەنها ئامرازێک بم بۆ خستنەوەی منداڵ دەترسم هاوسەرگیری بکەم و پەشیمان ببمەوە👤!

#kazhe
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ھـەمـوو شتێک ڕۆژێک چاک دەبێتەوە بەڵام مـن ئیتر ناگەرێمەوە ئەم «تەمەنە»..!💚

#kazhe
شکۆی خۆت بپارێزە،
زیادە مەبە لە ژیانی هیچ کەسێک.

#ɛʂც
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کە ئەگەیتە بیستەکانی تەمەنت توشی تەنهای و بێدەنگی ئەبیت ئەتەوێت کەمتر تێکەڵی هاوڕێکانت ببیت و کەمتر قسە بکەیت ، خۆت دابڕی لە خێزان و نزیکەکانت هەموان ئەڵێن ئاشق بوی بەڵام ئازارەکەی تۆ گەورەترە لە ئەشق ڕونکردنەوە بۆ کەس نادەیت و ئەتەوێت بیر بکەیتەوە و خەیاڵ بکەی هەستەکەی ئیتر تۆ منداڵەکەی جاران نیت و گەورەتر و ژیرانتر ڕەفتار ئەکەیت هەست بە گۆڕانە خێراکان ئەکەیت و ئەتەوێت زیاتر پشت بەخۆت ببەستی لەڕوی دارای و ئیشەوە ، تەمەنێکە ئەبێت خوێندن بکەیت و کارت هەبێت و کەسایەتی خۆت وردە وردە بنیات بنێیت، نازانی زەواج بکەیت یان خەونەکانت بێنیتە دی ، ئەرکەکانی ژیان پێتەڵێت تۆ منداڵەکەی جاران نیت گەورانە بڕیار بدە ، دوای هەستەکانت ناکەویت و وزەی خۆشەویستیت نابەخشی بەهەموو کەسێک حەزت لە هاوڕێی زۆر نییە هەستەکەی خەریکە لە ژیان دواکەویت و ئەوەی بە منداڵی خەونت بۆ خواستوە پێی نەگەشتوی بەڵام بیرت دێتەوە مەرج نییە هەموو ئەوەی بە منداڵی وێنامان کردوە
باشبێت بۆمان 🖤

#marry
❥︎ɴᴇᴠᴇʀ ɢɪᴠᴇ ᴜᴘ ༄
کە ئەگەیتە بیستەکانی تەمەنت توشی تەنهای و بێدەنگی ئەبیت ئەتەوێت کەمتر تێکەڵی هاوڕێکانت ببیت و کەمتر قسە بکەیت ، خۆت دابڕی لە خێزان و نزیکەکانت هەموان ئەڵێن ئاشق بوی بەڵام ئازارەکەی تۆ گەورەترە لە ئەشق ڕونکردنەوە بۆ کەس نادەیت و ئەتەوێت بیر بکەیتەوە و خەیاڵ…
بۆیە بڕوات بە خودای خۆت ئەبێت و ئەڵێی ئەوەی لای خوداوە بێت ئەکید خۆشی و باشییە بۆم ، دواتر لەم خەیاڵاتە زۆرە دێیتە دەرەوە و هاوڕێکانی قوتابخانەت دێتەوە یاد لەبەر خۆتەوە ئەڵێی چەند زوو یاریەکانی حەوشەی قوتابخانە کۆتای هاتن ، منیش ئەڵێم نیگەران مەبن ئەمڕۆش نەبێت سبەی هەر گەورە ئەبین با چێژ لە هەموو تەمەنێک وەرگرین بەڵام تکایە ئاگاداری بڕیارەکانی ئەو تەمەن بن لە هەموی گرنگتر کەسایەتی و بونی خۆتان بۆ هەندێک خۆشی و شتی کاتی مەدۆڕێنن .
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
“لۆمە”ی کەسێك مەکە کە بێ “ھیوای کردی” بەڵکو لۆمەی خۆت بکە کە “چاوەڕوانی شتی زۆر”بووی لێی.!💚

#kazhe
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تا لەگەڵت “دەجەنگم”
بزانە هێشتا “نرخت”، گرنگیت” هەیە
کاتێک بێدەنگ بووم و تەنها سەیرم کردی،
بزانە “تەواو” بوویت.!💚

#kazhe
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دواتر تێدەگەیت، ئەگەر خودا بۆ هەڵبژاردنەکانی خۆتی بەجێ بهێشتیتایە ،نوقم دەبویت و گیرۆدەی سەختیەک دەبویت کە دەرچون لێی ئاسان نەدەبوو🙇🏻‍♀️

#kazhe
شکۆی خۆت بپارێزە،
زیادە مەبە لە ژیانی هیچ کەسێک.

#ɛʂც
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گەورە دەبیت و تێدەگەیت کە هاوڕێیەتی گرنگترە لە ڕێگاکە، گەشتەکە چێژبەخشترە لە گەیشتن، جەنجاڵی لە تەنیایی ناخۆشترە، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا فێردەبیت کە هەبوونی ئەزموون گرنگترە لە کڕینی شتەکان، و کە ڕۆحێکی شیرین زیاتر لە ڕووخسارێکی جوان دەژی، گرنگترین کارەساتەکانت کەس شایەتحاڵی نییە، و ژیانی ڕاستەقینە لەناو تۆدا ڕوودەدات🌚!

#kazhe
هەمیشە شتەکان بەو جۆرە
نابێت کە ئێمە چاوەڕێی دەکەین،
ببینە ئەوانەی دوێنێ ئاشنامان بوون
ئێستا چەند بەجوانی بوون بە غەریبە🤎!


#ɛʂც
لە پەنجەرەیەکی پیسەوە سەیر دەکەن و پێیان وایە هەموو کەسێک و هەموو شتێک پیسە.🤍

#ɛʂც
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژێک لە ڕۆژان سوپاسگوزار ئەبیت بۆ هەموو ئەوەی پێیدا تێپەڕ دەبیت، نازانم کەی؟ و لە کوێ؟
بەڵام دڵنیام ژیان بە یەک شێوە نامێنێتەوە، ئەو ساتەی چاوپێکەوتنێک دووری چەند ساڵ لە بیر ئەباتەوە، یان ئەو ماڵئاواییەی وات لێ ئەکات هەست بکەیت هیچ کات خۆشیت نەبینیەوە لە ژیانتا، من باس لەو سیناریۆ غەمگینە دەکەم کە هەمیشە لە مێشکتدا بووە.
بەڵام ئەشزانم کۆتای تونێلەکە هەر ڕووناکی بە دیار دەکەوێت گەر درەنگیش بە چاوت بگات
🌚!

#kazhe