ناوەندی چوارباخ
246 subscribers
217 photos
211 videos
24 files
124 links
🌕 لاپەڕەی فەرمیی تێلێگرامی ناوەندی چوارباخ


بەستەری لاپەڕەی ناوەندی چوارباخ لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/nawendi_chwarbax?utm_medium=copy_link
Download Telegram
🌕 خۆڕاگری بەندیخانە ماڵاوایی لە ژیان و خەبات کرد.


کاک عوسمان مستەفاپوور ناسراو بە ماندێلای کوردستان، پاش ٢٨ ساڵ و ١٠ مانگ خۆڕاگریی بەندیخانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران و ساڵانێک خەبات لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی بەرانبەر بە ٧ی دێسامبری ٢٠٢١ی زایینی، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماڵاوایی لە ژیان و خەبات کرد و درێژەی خۆڕاگری بۆ بەندکراوانی سیاسیی کورد و درێژەی خەباتی بۆ ڕۆڵەکانی نەتەوەکەی بەجێ هێشت.

ناوەندی چوارباخ وێڕای بەداخبوونی خۆی بۆ لەدەستدانی ڕۆڵەیەکی خۆڕاگر و بەئەمەگی نەتەوەکەمان، سەرەخۆشی لە سەرجەم بەنداکراوانی سیاسی و بەتایبەت هاوبەندییەکانی کاک عوسمان، هاوسەنگەرانی ڕێگای خەباتی، بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو و سەرجەم نەتەوەی کورد دەکات.

ڕوحی شاد و ڕێگای خەباتی ئاوەدان بێت.


🆔: @Nawendi_chwarbax
سێگۆشەی_ئامریکا_و_ئیسرائیل_و_عەرەب.pdf
1.6 MB
🌕 سێگۆشەی ئامریکا و ئیسرائیل و عەرەب

: ئەسعەد ئەحمەدی


خوێنەری بەڕێز، باسکردن لەسەر ئەم سێ لایەنە کە هەرکام لە گۆشەنیگای پاراستنی بەرژەوەندی و ئاسایشی نەتەوەییی خۆیەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیاسەت دەکات، بەر لە هەموو شتێک پێویستی بە ناسینی وڵاتی ئیسرائیل و چۆنیەتیی دامەزراندنیەتی، بە کورتی و دواتر پێوەندی و دژایەتییەکانی ئەم سێ لایەنە لەگەڵ یەکتر. هەر بۆیە ئەم نووسینە بەو ڕێڕەوەدا دەڕوات کە خوێنەر لە هەنگاوی یەکەمەوە بەرەو ناوەڕۆک و کۆتاییی بابەتەکە ببات و بەم مەبەستەش لە دوو بەشی سەرەکی، واتە دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل و لێکگیران و پێکەوە سازانی ئامریکا و ئیسرائیل و عەرەب دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز.


🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 پەیامی خاتوو گەلاوێژ


شانازی بە جلی کوردی و شوناسی نەتەوەییمانەوە بکەین.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 تۆپبارانی هێزەکانی پێشمەرگەی خۆرهەڵاتی کوردستان


کاتژمێر: ٨ بە کاتی ناوەندی ئورووپا

مێوان: فەریبا محەممەدی ئەندامی، ڕێبەری کۆمەڵە.
مەنسوور عەزیزی، ئەندامی ڕێبەریی پێشووی حدکا.

🆔: @Nawendi_chwarbax
کورتەباسیک لەسەر ئایینی ئیزەدی.pdf
1.3 MB
🌕 کورتەباسێک لەسەر ئایینی ئیزەدی

: باباشێخ ناسری


ئیزەدییەکان کە باوەڕمەندانی ئایینێکی کۆن و ڕەسەنی کوردین و کتێبە ئایینییەکەشیان موسحیفەڕەش کە بە کوردی و بە شێوەزاری کورمانجیی ژوورووە نووسراوە و شوێنی نیشتەجێبوونیان شەنگال و شیخانە و بە مەودایەکی کەم بەستراون بە ناوچەی شەبەک و پاشان کاکەیی و لە هاوارەوە بەستراون بە یارسانەکانەوە کە ئەوانیش تیرەگەلێکی جۆرواجۆر وەکوو مەلەکەتاوسی و علیاللاهی شەیتانپەرەست یان مەلەکەتاوسی و قەڵخانی، کە شۆینی نیشتەجێبوونیان شەنگال، شیخان، گەرمیان، شارەزوور، سەلاس و باوەجانی، شاری کەرند، مایەشت، پایرەوەند لە بناری ئاژوان و بەشێک لە هەرسین و کەنگاوەرە. هەروەها لە پارێزگای ورمێ لە سنوری ساین‌قەلا دوو هۆزیان بە ناوەکانی موسلانی و زاخۆرانی نیشتەجێن.


🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 دوو دانە دوو ئەبێت بە یەک نابێت بە چوار


شێعر: نادر قازی
خوێندنەوە: تەنیای کـوردسـتان


🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 بەرنامەی تایبەت

🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕بەرنامەی تایبەت

بەرنامەی ٧
مژار: پاشەکشەی ئامریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوڤین و دەرفەت و مەترسییەکانی بەردەم کورد.

پێشکەشکار: جەمیل ئەحمەدی
میوان: ڕامبود لوتفپووری.

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 ئەی وەتەن پێشمەرگەمە


کۆپلەیەک لە گۆرانییەکی نیشتمانیی دوو هاووڵاتیی ڕۆژهەڵات.

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕چو چەم

🎤: ڕوکەن یلماز

🌕 çu çem

🎤: ruken yılmaz


🆔: @Nawendi_chwarbax
Forwarded from کوردستان بات
🌕 بەرهەمی وەرگێڕێکی کورد بووەتە وانەی قوتابخانەکانی وڵاتی نۆروێژ


وەرگێڕانی کۆمەڵەشێعرێکی مامۆستا شێرکۆ بێکەس، شاعێری بلیمەت و ناوداری کورد لەلایەن خاتوو عیسمەت / عاسیمە سۆفییە بۆ سەر زمانەکانی نۆروێژی و ئینگلیسی، بوونەتە وانەی قوتابخانەکانی وڵاتی نۆروێژ.

خاتوو عیسمەت/عاسیمە سۆفییە، وەرگێڕ و چیرۆکنووسی کورد و خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی وڵاتی نوروێژ، کۆمەڵێک لە شێعرەکانی شێرکۆ بێکەس، شاعێری ناودار و بلیمەتی کوردی وەرگێڕاوەتە سەر زمانەکانی نوروێژی و ئینگلیسی و ئەمساڵ لەو ناو وەرگێڕانەکانیدا هەندێک شێعری مامۆستا شێرکۆ بێکەس بە هەر سێ زمانی کوردی و ئینگلیسی و نۆروێژی لە کتێبە دەرسییەکانی قوتابخانەکانی وڵاتی نورێژدا چاپ کراون و بە وێنەی مەشخەڵانی نەورۆزی کوردستان ڕازاوەتەوە و وەکوو وانەی ڕۆژانە لە قۆناغە جیا جیاکانی خوێندن لە قوتابخانەکانی ئەو وڵاتەدا دەوترێنەوە.

خاتوو عیسمەت لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە؛ لەم دواییانەدا وڵاتی نۆروێژ کۆمەڵێک وەرگێڕانی ئینگلیسی و نۆروێژی منی لە مامۆستا شێرکۆ بێکەس، شاعێری بلیمەتی گەلی کورد پەسەند کردووە تاکوو لە چەند کتێبی دەرسیدا چاپ بکرێن. ئەمە دەستپێکی کۆمەڵە وەرگێڕانێکە بۆ قۆناغە جیا جیاکانی خوێندن لە قوتابخانەکانی ئەم وڵاتەدا دەستنیشان کراون".

ناوبراو ڕایشیگەیاندووە کە؛ ئەمساڵ وەرگێڕانێکی ئینگلیسی و نۆروێژی لە کتێبێکدا بە ناونیشانی "گریپ_٣ / Grip_3" چاپ و بڵاو بووەتەوە کە ئەم کتێبە لە پۆلی دەهەمی قوتابخانەدا دەخوێندرێت و بڕیار وایە لە داهاتوودا لە بەرنامەی پۆلەکانی تریشدا بگونجێندرێت.

خاتوو عیسمەت هەستی خۆشحاڵیی خۆی لەم بارەیوە بەم شێوەیە دەربڕیوە و نووسیویەتی: "منیش وەکوو ژنێکی کورد هەست بە شانازی دەکەم کە توانیومە بەرهەمەکانی شێرکۆ بێکەس بە چەشنێک وەربگێڕمەوە کە شانبەشانی سەرچەشنە ئەدەبییەکانی وەکوو شکسپێر، هێنریک ئیبسن، ڕۆناڵد داڵ، ئاگاتا کریستی و مەولەوی، لەلایەن قوتابییانەوە لە نۆروێژ بخوێندرێن"

ئەو وەرگێڕە کوردە لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٠١٣ی زایینی، کۆمەڵێکی تر لە شێعرەکانی مامۆستا شێرکۆ بێکەسی وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی نۆروێژی و لە کتێبێکدا بە ناوی "لە چاوی زریاندا" چاپ و بڵاو بووەتەوە و لە هەمان ساڵدا ئەم کتێبە خەڵاتی ئەدەبیی "ئۆردکناپێن / Ordknappen"ـی پێ بەخشراوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە سەرەنجی وەزارەتی ڕۆشنبیریی وڵاتی نۆروێژ ڕابکێشێت.

بەپێی ئەوەی کە خاتوو عیسمەت ڕاگەیاندووە؛ پێشوازیی وەزارەتی ڕۆشنبیریی وڵاتی نۆروێژ لەو کتێبە بە چەشنێک ئەرێنی بووە کە گرنگترین دامەزراوەی فێرکاریی ئەو وڵاتە دڵنیایی داوە کە چەندین بەرگی (نوسخە) کتێبەکە لە هەموو کتێبخانەکانی سەرانسەری نۆروێژدا دەبێت لە بەردەستدا بێت.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕بەشداریی نوێنەری ناوەندی چوارباخ لە دامەزراندنی یەکەی ڕەوەندی کورد لە نۆرێژ.

🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی ڕاپۆرت👇
Forwarded from کوردستان بات
🌕 بەشداریی نوێنەری ناوەندی چوارباخ لە دامەزراندنی یەکەی ڕەوەندی کورد لە نۆرێژ.


ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی کوردی بەرانبەر بە ٢۵ی سێپتامبری ٢٠٢١ی زایینی، ڕەوەندی کوردی کورد لە دەرەوەی وڵات، لە وڵاتی نۆروێژ بە بەشداریی نوێنەری زۆربەی حیزب و ڕێکخراو و ناوەندەکانی چوارپارچەی کوردستان، یەکەی فەرمیی خۆی دامەزراند.

لە ڕێوڕەسمی دامەزراندنی یەکەی نۆروێژی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات، کاک جەمیل میرکانی، نوێنەری ناوەندی چوارباخ لە وڵاتی نۆروێژ لەسەر بانگهێشتی فەرمیی دامەزرێنەرانی یەکەی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات، بەشداری لە ڕێوڕەسمی دامەزراندی یەکەی ئەو ناوەندە کرد.

شایانی باسە کە ئەو ڕێوڕەسمە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی مێژووییی باشووری کوردستان و لە بەشێکی ڕێوڕەسمەکەدا یادی ئەو ڕۆژە مێژوویییە بەرز ڕاگیرا.

لە بڕگەیەکی تری ئەو ڕێوڕەسمە کۆمەڵێک بابەت و وتار لەلایەن کەسایەتییەکانی کورد و نوێنەری حیزبەکانی کوردستان پێشکەش کران، کە لە بەشێکی ئەو وتارانەدا نوێنەری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دڵنیگەرانیی خۆیان لەسەر پاڵپشتینەکردنی حیزب و ڕێکخراوەکانی پارچەکانی تر کوردستان لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئیدانەنەکردنی تۆپبارانی بنکەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، دەربڕی.

لە بڕگەیەکی کۆتاییی ڕیوڕەسمەکەدا ئەندامانی بەڕێوەبەریی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات یەکەی نۆروێژ هەڵبژێردرا کە دوکتۆر "نورەدین خۆشناو" وەکوو سەرۆکی ئەو ناوەندە یەکەی نۆروێژ و هەروەها کاک "مەسعوود ناسری"، بەرپرسی گشتیی ئەنجومەنی وەرزشوانانی کورد لە دەرەوەی وڵات وەکوو جێگری سەرۆک و بەرپرسی پێوەندەییەکان لەگەڵ حیزب و ڕێکخراو و ناوەندە نۆروێژییەکان دیاری کران.

ناوەندی چوارباخ وێڕای پیرۆزباییی دامەزراندنی یەکەی ئەو ناوەندە لە وڵاتی نۆروێژ، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت، هیوادارین کە بتوانن هەنگاوگەلێکی باش و بەهێز لە پێناو ئامانجە بەرز و پیرۆزەکانی نەتەوەکەماندا هەڵبگرن.

لەم دەرفەتەشدا، وەکوو ناوەندی چوارباخ ئامادەگیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەک لەگەڵ ئەو ناوەندە دەردەبڕین.

🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 دنیا کوورە و وای

شعرێگ کەڵهۆڕی وە بێهرووز یاسمی، شاعر هەنین ئەیوانی ڕۆژاوا وە پارێزگای ئیلام.

🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 Sitranê diltengî
🌕 گۆرانیی دڵتەنگی


Sitranbêj: Sitayş sadiqzade.
Jenyrên Dûtar :mehemmed Zirwerî u sitayş.

Dengik xweş u zolal ji Devera Xorasanê.


گۆرانیبێژ : ستایش سادقزادە.
ژەنیارانی دووتار: ستایش و محەممەد زیوەری.

دەنگێکی خۆش لە دیاری خۆراسان.


🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 پانێلی ماف و ئازادی

🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 ئاوڕێکی کورت لە مێژووی سنە و کاریگەریی هەورامان و ژاورۆ لەسەر سنە.

سەرچاوە: کوردستان ٢٤ تیڤی


🆔: @Nawendi_chwarbax