ناوەندی چوارباخ
240 subscribers
217 photos
211 videos
24 files
124 links
🌕 لاپەڕەی فەرمیی تێلێگرامی ناوەندی چوارباخ


بەستەری لاپەڕەی ناوەندی چوارباخ لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/nawendi_chwarbax?utm_medium=copy_link
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 خرۆشانی کرماشانی پایتەخت

لە درێژەی ڕاپەڕینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لاوانی کرماشانی پایتەخت شەقامیان کردووە بە گۆڕەپانی خەباتی دژی داگیرکەر.

🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 پاڵپشتیی هەزاران کەسیی ڕۆژاوای کوردستان لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات

لە ڕۆژاوای نیشتمان ڕێپێوانێکی هەزاران کەسی بۆ پاڵپشتی لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو و لەو ڕێپێوانەدا یادی شەهید ژینایان بەرز ڕا گرت.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 هەڵەبجەی شەهید پاڵپشتی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتە

خەڵکی هەڵبجەی شەهید لە باشووری نیشتمان پاڵشتیی خۆیان لە ڕاپەڕاینی ڕۆژهەڵات دەربڕی.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 بۆ شەهید ژینا و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات

✍️: ڕشید کەرکووکی


لە ڕۆژهەڵاتەوە ڕۆژی نوێ دیارە
چارشێویان لادا و ژنان هاتنەدەنگ
تاریکی هەڵدێ و مێزەر ئەکەوێ
قژ بووەتە مەشخەڵ لەچک بە تفەنگ

هیچ تاریکییەک خۆی پێ ناگیرێت
لە بەردەم خۆر و مەشخەڵی ژنان
ژن پرچی جوانی ئەکاتە پەلک
پێی هەڵئەواسێ ملی دوژمنان

ژینا نامرێت خۆر نابێ تاریک
خۆرهەڵات وڵات ڕۆشن بووەتەوە
دوژمن کەوتووەتە سەر ڕێگەی باریک
بەر شاڵاوی شێرەژن بووەتەوە

ئای لەو ڕێژێمەی لەچک قەڵای بێت
پەنگ ئەخواتەوە بە زوڵف و پەرچەم
لادانی سەرپۆش بۆ ئەو بەڵا بێت
وەک پووش بە باران ئەڕوات بۆ ناوچەم


هۆنیار: پێشکەشە بە گیانی پاکی شەهید ژینا ئەمینی و سەرجەم شەهیدانی بەرخۆدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 پرسی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات لە پارلەمانی هەرێمی کوردستان

لە پەرلەمانى هەرێمی کوردستان، پارلەمانتار "سەرۆک هەرکی"، ئەندامی لێژنەی پێشمەرگەی پارلەمانی هەرێمی کوردستان ڕەخنەی لە بەرپرسانی باشووری کوردستان گرتووە کە بۆچی لەسەر شەهیدبوونی شەهید ژینا ئەمینی و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە.

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 پاڵپشتیی هونەرمەندێکی باکووری نیشتمان لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات

زەھرا دوغان، هونەرمەندی باکووری کوردستان لەسەر شەهیدبوونی شەهید ژینا لەلایەن ڕێژیمی داگیرکەری ئێران و پاڵپشتیی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات، لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕێژیم لە بەرلین ــ ئاڵمان بەم شێوەیە ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕی.

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 خروشان کرماشان پایتەخت

وە دریژەی ڕاپەڕین خەڵک کوردستان وە دژ ڕژیم داگیرکەر ئێران، شێرە دوێت و پاڵەوان کوڕەیل کرماشان پایتەخت، وە دروشم ژن، ژیان، ئازادی، ئەمڕو جارەگ تر هاتنە خیاوان.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 لاوانی سنەی خوێناوی شەقام چۆڵ ناکەن

خەڵکی بوێر و نەترسی شاری سنەی خوێناوی و قارەمان لە سەرەتای ڕاپەڕینی ئەم جارەوە تاکوو ئێستە بەبێ دابڕان و بە پێشەنگایەتیی کەنیشک و ژنانی ئەو شارە، بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر" لە ڕاپەڕین بەردەوامن و شەقام چۆڵ ناکەن.

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 ژینای کوردستان لە دڵی بەلووچستانە

ژنان و کچانی وریا و بوێری بەلووچستان پاڵپشتیی ڕاپەڕینی کوردستان دەکەن. ژنێکی چاونەترسی بەلووچ لە دیواری یەکێک لە شارەکانی بەلووچستان نووسیویەتی: "ژینای کوردستان لە دڵی بەلووچستانە".

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 ناوەندی چوارباخ مەکۆی هەموو نیشتمانپەروەرانە

ناوەندی چوارباخ؛ ناوەندێکی هزریی نەتەوەیی و کوردستانییە کە لەسەر بنەمای پتەوترکردنی ناسنامەی کوردستانیبوون و بەتایبەت شوناسی نەتەوەییی کورد دامەزراوە.
ناوەندی چوارباخ؛ سەنگەرێکە بۆ خەباتی هزری و مەکۆیەکە بۆ هەموو کوردستانییەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر.

لاپەڕەکانی ڕاگەیاندنی ناوەندی چوارباخ:

فەیسبووک؛
لاپەڕەی ١ (ئەکاونت)
لاپەڕەی ٢ (پەیج)

ئینستاگرام

تێلێگرام

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 ڕاگەیەندراوی ناوەندی چوارباخ لەسەر دەستدرێژیی دڕندانەی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران بۆ سەر حیزبە کوردستانییەکان


کوردستانییانی هێژا!

لە درێژەی هێرش و پەلامارە دڕندانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران بۆ سەر کوردستان و لە دوا پەلەقاژێیەکانی دەسەڵاتی نەگریسی خۆیدا، ڕوژێ چوارشەممە، ۶ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، جارێکی تر پەلاماری بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەمپی بنەماڵەکانیان، قوتابخانە، نەخۆشخانە و شوێنە مەدەنی و پەنابەریی کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە قووڵاییی باشووری کوردستان دا و بەمەبەستی گڵاوی خۆی، حیزب و لایەن کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی مووشەکباران کرد.

لەو پەلامارەدا بە دڕۆنی چاوەدێری و دڕۆنی بۆمبڕێژکراو و مووشەکی بالستیک هێرشی کردووە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زڕگوێز و هەروەها پارتی ئازادیی کوردستان لە پردێ، کە بەداخە بەپێی ڕاگەیەندراوی حیزبەکان، نزیک بە چەندین پێشمەرگە، کەسی مەدەنیی بنەماڵەکان شەهید و زیاتر لە دەیان کەسیش بریندار بوون.

ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی پارسی بەو ئاکامە گەیشتووە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی توانای بەرەنگاری و کۆنترۆڵی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێرانیان نەماوە و وێڕای ئەوەی کە ئەو ڕاپەڕینە سەرەنجی کۆمەڵگەی جیهانی و نێودەوڵەتیی ڕاکێشاوە، ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی دەیهەوێت بەو پەلامار و هێرشانە بۆ سەر بنکە و بارەگای حیزبەکان سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و چاوی کامێراکان لەسەر ئەو ڕاپەڕینە بەلاڕێدا بەرێت و ئەمەش لە درێژەی پیلانە ڤڕێژەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانە.

ئەم دەسەتدرێژییەی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، سەرەڕای ئەوەی کە بەزاندنی سەروەریی هەرێمی کوردستان و وڵاتی عێراقی فیدراڵە، هێرشی کردووەتە سەر قوتابخانەی منداڵان و نەخۆشخانەی بنەماڵەکانی نێو کەمپەکان، ئەمەش لە چەندین بوارەوە پێشێلکردنی پرۆتۆکۆل و کۆنڤانسیۆنە نێودەوڵەتییەکانە.

ناوەندی چوارباخ وێڕای ئیدانەکردنی دەستدرێژییەکانی ڕێژیم بۆ سەر کوردستان و حیزبە کوردستانییەکان، سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و هاوسەنگەری شەهیدەکان دەکات و هیوای سەرساغی و تەندروستی بۆ بریندارەکان دەخوازێت، هەروەها پاڵپشیی بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرانسەری دەکەین.

ناوەندی چوارباخ داوای لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات کە لە ئاستی بەزاندنی سەروەریی وڵاتەکەیان و هێرش بۆ سەر هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتیی دانیشتووی باشوور کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی وەکوو پەنابەر مافی نیشتەجێبوونیان یاسایییە، بێدەنگ نەبن و بەپێی ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران یەکەم جاری نییە ئەو جۆرە دەستدرێژییانە دەکات، هەڵوێستی جیدییان ببێت، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پێوەندیدارە نێونەتەوەیییەکان دەکات کە هەڵوێستی جیددییان هەبێت و دیسانەوە چاپۆشی نەکەن.


ناوەندی چوارباخ

٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی


🆔: @Nawendi_chwarbax

دەقی ڕاگەیەندراوەکە👇👇
telegra.ph/ڕاگەیەندراوی-ناوەندی-چوارباخ-لەسەر-دەستدرێژیی-دڕندانەی-ڕێژیمی-داگیرکەری-ئێران-بۆ-سەر-حیزبە-کوردستانییەکان-09-29
🌕 دێولان

کەنیشکێکی بوێری ڕاپەڕیوی دێولان و درێژەدەری ڕێبازی شەهید ژینا، بەم شێوەیە دژی داگیرکەران وستاوەتەوە.
ئێمە ئاواین، بە بەرد شەڕی گرانترین چەکەکانیان ئەکەین، چونکە گرانترین چەکی ئێمە ئیرادەیە.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 شەهید ژینا ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردە پێشەنگی ڕێنسانسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

: د. ڕەحیم سۆرخی


ڕێنسانسی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە دەستی پێ کرد. تیشکەکانی تاران و شارەکانی ئێرانی گرتووەتەوە و کۆتایی بە سەرچاوە و ماکەی ئایدئۆلۆژیای داعشییە ڕەنگاوڕەنگەکانی لە ناوچەکە دەھێنێت بە شیعە و سوننەیەوە.

ئەم ڕاپەڕینە، ڕاپەڕینی موچە و گرانبوونی بەنزین و «دەنگەکەم کوا؟» نییە. لەھەموو ئەم ڕاپەڕینەدا یەک وشەی ئابووری نەدراوە؟ بەڵکوو «ئازادی» و «ژن» و «ژیان» و نابۆ "کۆماری ئیسلامی" ئاماژە سەرەکییەکانی ئەم ڕێنسانسەن کە بنچینە ئایدئۆلۆژییەکانی فەلسەفەی حکووموتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی کردووەتە ئامانج.

🆔: @Nawendi_chwarbax
Audio
🌕 تەوار


مێلۆدی و گۆرانیبێژ:
فرمێسک
مۆسیقا و میکس:
دڵزار عابدی
هۆنراوە: ناسر حیسامی
گیتار ئێلکتریک: مەزڵووم ڕەوشن
مەسترینگ: مێهرداد بەلوچیان
دیکلەمە: ڕێنووس کەماڵی

پێشکەش بە ژینا ئەمینی و هەموو تەوارەکانی کوردستان


🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 هەموومان بەیەکەوە هێرشی کۆمەڵکوژیی دژی کورد ڕیسوا دەکەین

: سارۆ قادر


هێرشی دوژمنانەی دڕندانەی ڕێژیمی ئێران (ئیسلامی) بۆ سەر تێکۆشەرانی کوردی ڕۆژهەڵات، بەکارهێنانی دوا تکنۆلۆژیای سەردەم بۆ کوشتنی ژن و منداڵ و خەباتگێڕەکانیان نیشانەی هەڕەشەیەکی ترسناکی کۆمەڵکوژە لەلایەن ئەو دەوڵەتەوە. هەروەها پێشێلکردنی ملهوڕانەیە بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان.

ئەم هەڕەشە ترسناکە هەموو کوردستان دەگرێتەوە و دەمانخاتە بەردەم چارەنووسی هاوبەش، بۆیە پێویستە هەموو کوردێک بە جیاوازیی باوەڕ و بەرژەوەندییەکانمانەوە دەنگی خۆی بۆ ڕای گشتیی جیهان بەرز بکاتەوە و داوایان لێ بکات هاوکاری کورد بکەن. لەم پێناوەدا دۆستەکانی غەیرە کوردتان لەم تاوانانە ئاگادار بکەنەوە.

هەر پۆسێک و تویتێک یان زانیاریدان بە هەر گرووپێک دەڕژێتە ناو فەزای ڕای گشتیی جیهان و کاری خۆی دەکات. ئێستە میدیا لە دەستی هەموو مرۆڤێکدایە، بۆیە کەمکاری مەکەن و بنووسن و بڵاوبکەنەوە، هاشتاگ (#) بکەن و دونیا تێ بگەیەنن.

هەموو ئاماژەکان ئەوە دەگەیەنن کە کوردی ڕۆژهەڵات وەک باشوور و ڕۆژاڤا دەستێکی بەهێز دەبێت لە ڕووخاندنی ڕێژێمێک کە جیا لە ستەم و تاوان هیچی دیکەی لەدەست هەڵناوەرێت. لەم ڕێگەیەدا هاوکاریی هەموو هاوڵاتییانی نا ئێران لە هەر نەتەوەیەک و مەزهەبێک بن و هەموو ناکۆکییەکانی نەتەوەیی و دینی و مەزهەبی بەلاوە بنێن تاکوو یەکدەنگی نەتەوەکانی چوارچێوەی ئێران بۆ ئازادی بپارێزرێت.

چارەنووسی کورد بەستراوەتەوە بە سەرکەوتنی ئازادی لە ناوچەکەمان.


#کوردی_ڕۆژهەڵات_بپارێزن


🆔: @Nawendi_chwarbax

دەقی بابەتەکە👇👇
telegra.ph/هەموومان-بەیەکەوە-هێرشی-کۆمەڵکوژیی-دژی-کورد-ڕیسوا-دەکەین-10-03