ناوەندی چوارباخ
251 subscribers
217 photos
211 videos
24 files
123 links
🌕 لاپەڕەی فەرمیی تێلێگرامی ناوەندی چوارباخ


بەستەری لاپەڕەی ناوەندی چوارباخ لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/nawendi_chwarbax?utm_medium=copy_link
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕دروشمی خەڵکی ڕاپەڕیوی شاری سنە

کوردستان ناوی بەرزە
دوژمن دەخاتــە لەرزە

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕاپەڕیو


ئامادەکاران: کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی باکووری کوردستان.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 پەرچەمی شەهید ژینا ئاڵای ڕاپەڕینی کوردستان


پەرچەم و زۆڵفی شەهید ژینا ئەمینی، ئاڵای ڕاپەڕینی کوردستانی داگیرکراو و ئێرانی دەستکری سیاسیی هەنووکەیە.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 لاوێکی تری ڕاپەڕیوی کوردستان لە کرماشان شەهید بوو


لە درێژەی ڕاپەڕینی خەڵکی ڕاپەڕیو و بوێری کوردستان بە دژی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی، لاوی تری شار کرماشانی پێتەخت چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە.

بەداخەوە لە درێژەی ڕاپەڕینی خەڵی شۆڕشگێڕی کوردستان بە دژی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی پارسی، لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی ڕەزا شەهپەرنیا و خەڵکی شاری کرماشانی پێتەخت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جەلادەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران شەهید کرا و چووە ڕیزی شەهیدانی نەمری نیشتمانمانەوە.

ناوەندی چوارباخ وێڕای سەرەخۆشیی لە کوردستانییانی بوێر و ڕزگاریخواز، خەڵکی نەترسی کرماشانی گەورە و بنەماڵەی ئەو شەهیدە سەربەرزەی نەتەوەکەمان، بەردەوام پاڵپشتی خەڵکی بوێر و ڕاپەڕیوی کوردستانە.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 پەیامی بنەماڵەیەکی ۵۶ شەهیدەی باشووری کوردستان بۆ ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات


بنەماڵەیەک لە باشووری نیشتمان کە ۵۶ شەهیدان لە پێناو سەروەری و سەربەستیی کورد و کوردستان داوە، پەیامێکیان لەسەر شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:

"ژینا ئەمینی ئەو شەهیدەی بوو بە سیمبۆل و هەوێنی سەرهەڵدانی ڕاپەڕینێکی خۆڕسک لەسەرانسەری ئێران.

لێرەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆمان بۆ بنەماڵەی شەهید ژینا و تەواوی ئەو شەهیدانەی لە خەباتی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەواوی ئیران ڕادەگەیەنین، هیوای پارێزراوی و ئازادییش بۆ تەواوی زیندانکراوەکانی ئەو ڕاپەڕینە پڕشۆکۆیە دەخوازین.

هەر لەم سۆنگەیەشەوە منیش (شوان مەندی) لەناویاندا، هەم وەک شاعیرێک و هەم وەک پێشمەرگەیەکی دێرینی شۆرشی کوردستان و جارێکیش وەک ماڵباتی پەنجا و شەش شەهیدی کاروانی بزاڤی شۆڕشگێرانەی خەباتی ڕەوای نەتەوەکەم لە باشوری کوردستان، هاواری پڕنەعرەتەم دەخەمە پاڵ دەنگ و هاواری ستەمدیدەی جەماوەری ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەکەم، وە پشتیوانیی گەرمی ڕاپەڕیوانی دڵگەرم دەکەم دژ بەو جەور و ستەمەی کە دەسەڵاتی ڕێژێمی سەرکوتکەری ئیسلامیی فاشست دەرهەق بە نەتەوەکانی ناو چوارچێوەی ئێران بەڕێوەی دەبات.

بانگم دەخەمە تەک بانگەوازە ڕەواکەیان و دەڵێم بڕوخێت ڕێژێمی زوڵم و ستەم و سەرکوتکەری لە ئێران و تەواوی جیهاندا.

بژی ئازادی.
بژی ژیان.
نەفرەت لە شەڕ و کاولکاری.

سەرکەوتوبێ خەباتی ڕەوای ڕاپەڕیوانی نەتەوەکانی ئێران.

چاو لە ئاسۆی سەرکەوتناتن ناتروکێنم.

شەهیدان تاجی سەروەری و شانازیمان.

سەرکەوتن هەر بۆ ئازادیخوازانە.

بنەماڵەی ۵۶ شەهیدەی باشووری کوردستان

٢٠٢٢/٩/٢٣ی زایینی

سلێمانی"


🆔: @Nawendi_chwarbax

دەقی پەیامەکە👇
telegra.ph/پەیامی-بنەماڵەیەکی-۵۶-شەهیدی-باشووری-کوردستان-09-23
🌕 لاوانی قارەمانی شنۆی شۆڕشگێڕ شاریان گرتە دەست

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکانی هەواڵدەرییەکانی ڕۆژهەڵات، لاوانی قارەمان و چاونەترسی شاری شنۆی دلێر و مەڵبەندی شۆڕشگێڕان، شاریان گرتووەتە دەست و داگیرکەریان لەو شارە ڕاماڵیوە، ئەم هەواڵە بۆ هەموو کوردستانییانی نیشتمانپەرەوەر دڵخۆشکەر و هیوابەخشه.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 شەهید ژینا ئەمینی، سیمبۆلی ئازادی...
پەیامی هاونیشتمانییەکی باشووری کوردستان بۆ باشوورییە دژبەرەکانی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات

: دانا عەسکەر


ئەوەی ئەمڕۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و شارەکانی ئێران دەگوزەرێت، کاردانەوەی سیاسەتی کۆنەپارێزی و فاشیستانەی ڕێژێمی ئێرانە بەرانبەر بە خۆشک و براکانمان لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا.

لە بەرانبەردا خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران وەک کاردانەوەی تاڵاوی دەیان ساڵەی ڕێژێمی ئێران و ھاوخەمییان بۆ شەھیدکردنی شەهید ژینا و وەک بەھانەیەک بەرانبەر بە برسییەتی و نادادپەرەوەریی ھەموو بۆ ناڕەزایەتی لە دژی ڕێژێمی ئێران ڕژاونەتە سەر شەقامەکانی کوردستان و ئێران.

ئەوەی مایەی تێڕامان و جێی پرسیارە ئەوەیە کە ھەندیک گرووپ لەبری پشتگیریی خۆشک و براکانمان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئەو خۆشک و برایانەی کە ساڵی ١٩٩١ی زایینی، لە کۆڕەوەکەی باشووردا دەرگای ماڵەکانیان بۆمان واڵا کردن و خزمەتمانیان کرد.

بەڵێ بەداخەوە، ئەوان لەچکسووتاندنیان کردووە بە بەھانەی بێدینیی و جیاوازیی نێوان ئارەزوو و زۆرەملێ ناکەن، لە دینی ئیسلامیشدا حیجاب بە زۆرەملێ نییە، ئەوەی ھەیە بەشێکی ئەو ژن و کچانەن کە بەزۆر حیجابیان پۆشیوە، بۆیە وەک کاردانەوە و دەربڕینی ناڕەزایەتی، لەچکەکانیان دەسوتێنن.

خۆ بە بەرچاوی ھەمووانەوە دەیان ژنی تر لەناو خۆپیشاندانەکاندان و کەسیش پێیان ناڵێت لەچکەکانتان فڕێ بدەن یا بسووتێنن، ئەو سووتاندنە گوزارشت لە بێدینی ئەوان ناکات، بەڵکوو وەک سووکایەتی بەرانبەر بە فەرمانەکانی ئەو ڕێژێمەیە و ئەو بەناو پۆلیسی ئەخلاقانەی کە ھەموو شتێکیان ھەیە تەنیا ئەخلاقیان نییە.

بۆیە حەق وایە بەئینسافەوە بۆ ئەم دۆخە بڕوانن، مرۆڤ لەلای خودا بە بەھاترینە، ئێوە مەرگی مرۆڤەکان لە پێناو لەچکێکی زۆرەملێ فەرامۆش دەکەن و باوەڕتان دەخەنە ژێر پرسیارەوە.

لەم کورتەنووسینەمدا بەتەواوەتی پشتگیریی خۆم لە خۆشک و براکانم لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەکەم و سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەھید ژینا و تەواوی شەھیدانی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دادەنەوێنم.

ھیوادارم ئێوەش ویژدانتان بکەنە مەحک و ڕاستی لە ناڕاستی جیا بکەنەوە ھەر ھیچ نەبێت بۆ ئەوەی ویژدانتان ئاسوودەبێت.


🆔: @Nawendi_chwarbax

دەقی پەیامەکە👇
telegra.ph/شەهید-ژینا-ئەمینی-سیمبۆلی-ئازادی-09-24
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 سزادانی بەکرێگیراوێک لەلایەن خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستانەوە

خەڵکی ڕاپەڕیو و بوێری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە درێژەی ڕاپەڕینەکانەیاندا بەکرێگیراوێکی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانیان سزا دا تاکوو ببێتە پەند بۆ خۆفرۆش و بەکرێگیراوانی تری داگیرکەران لە کوردستاندا.

🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 ئێرە دەنگی کوردستانە بە کاتی ڕۆژهەڵات


پەیامی بەڕێز ئەحمەد شێربەگی، کەسایەتیی سیاسی و تێکۆشەری دێرینی ڕیزەکانی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 بەردەوامیی خرۆشانی شەقامەکانی سنە بە دژی داگیرکەری ئێرانی و وتنەوەی دروشمی کوردستانی


خەڵک و بەتایبەت لاوانی چاونەترس و قارەمانی شاری سنەی خوێناوی لە ڕاپەڕین بە دژی ئێرانی داگیرکەری کوردستان بەردوامن و جارێکی تر دروشمی "کوردستان ناوت بەرزە دوژمن دەخاتە لەرزە" لە شەقامەکانی سنە گەیشتەوە بە گوێی داگیرکەران و هاوکات ئاڵای ڕێژیمی داگیرکەریان هێنایە خوارەوە و خستیانە ژێر پایان.


🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 ترس لە پرچ، ترس لە دەنگی ئازادیخوازییە

شەهید ژینا ئەو کچەی کوردستان و ئێرانی هەژاند. ڕاپۆرتێکی هەرێم نیوز لەسەر شەهید ژینا.

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 پەیامی نوام چۆمسکی لەسەر شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان

نوام چۆمسکی، بیرمەند و زمانەوانی بەناوبانگی جیهان، لەسەر پرسی شەهیدبوونی #ژینا_ئەمینی و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکەی بەم شێوەیە:
زیاتر لە حەفتا ساڵە خەڵکی ئێران بە سەختی و دژوارییەوە بەدەست توندوتیژیی دەرەکی و سەرکوتی ناوخۆیییەوە دەناڵێنن. لە هەموو ئێران و ناوچەکەدا نەتەوەی کورد زیاتر لە هەموو ئەوانی تر بەر ئەم سەرکوتکردنە کەوتوون. لەم دوایییانە سەرکوتی ناوخۆییی ڕێژیم بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی جەماوەری کە بە هۆکاری ترس و تۆقاندنەوە بێدەنگ کرابوون.

دواجار لەگەڵ کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن پۆلیسی ئەخلاق و کوشتنی ژینا لە بەڕێوەبەریی پۆلیس تەقییەوە،
تاوانێک لەوو هەموو ئەو تاوانانەی دیکە قورسترە.

ناڕازییان له ناوچە کوردستانییەکان لەلایەن پۆلیسەوە هێرش کراوەتە سەریاا کە بریندار و کوشتنی لێ کەوتووەتەوە.

دوای ماوەیەکی زۆر ئێستە کاتی ئەوەیە خەڵکی ئێران و کوردستان چێژ لە سەربەستی و دادپەروەری وەرگرن کە بە تەواوەتی شایستەیانە.

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 تایبەت بۆ شاری سەقزی شەهید ژینا


پێنج ساڵی پێش شەقامەکانی شاری سەقزی بریندارمان کردە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی دەیان هەزار کەسی بۆ ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان خرۆشا.

ئێوارەی ئەمڕۆش دیسان خەڵکی تێکۆشەر و ڕاپەڕیوی شاری شۆڕشگێڕی سەقزی شەهید ژینا دیسان دێنەوە سەر شەقام و ئەم جارە بۆ ڕێفراندۆم و دیاریکردن و یەکلایکردنەوەی چارەنووسی خۆمان و ڕۆژهەڵاتی ڕاپەڕیومان.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 بانگهێشتی خۆپیشاندان لە شارەکانی کوردستان


ئەمڕۆ لە شارەکانی سنە، سەقز و مەریوان لەم  شوێنانە کۆ دەبینەوە:
#سنە؛ مەیدانی ئێقباڵ، شەقامی فردەوسی.
#سەقز؛ مەیدانی هەڵۆ و مەیدانی قۆدس.
#مەریوان؛ مەیدانی شەبڕەنگ و مەیدانی شارەوانی.

بەپێی ئەوەی کە هاووڵاتییانی ناوەندی پارێزگاکان و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو شارەزای و زانیاری تەواویان لەسەر شوێنی کۆبوونەوەکان هەیە، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤٢ ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، خۆپیشاندانەکان دەبێت لە کاتژمێر ١٨:٠٠ هاوکات و هاودەنگ لەگەڵ هەموو شارەکانی دیکە لە ماڵەکانیان بێنە دەر و بەرەو مەیدانە سەرەکییانە بڕۆن.

🆔: @Nawendi_chawarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 بەرهەمێکی هونەرمەندانی باشوور بۆ پاڵپشتیی ڕۆژهەڵاتی ڕاپەڕیو

هونەرمەندانی باشووری نیشتمان بە وتنەوەی سروودێکی مامۆستا ناسر ڕەزاری، پاڵپشتیی خۆیانیان بۆ ڕۆڵە بوێر و دلێرە ڕاپەڕیوەکانی ڕۆژهەڵاتی خرۆشاو ڕاگەیاند.

سەرچاوەی ڤیدیۆ: لاپەڕەی ئینستاگرامی گۆڤاری ژنەفتن.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕بەردەوامیی خرۆشانی شاری سنەی خوێناوی

خەڵکی بوێر و قارەمانی شاری سنەی خوێناوی بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی"، چاونەترسانە لە ڕاپەڕین و بەرخۆدان بەردەوامن.

🆔: @Nawendi_chwarbax