ناوەندی چوارباخ
240 subscribers
217 photos
211 videos
24 files
124 links
🌕 لاپەڕەی فەرمیی تێلێگرامی ناوەندی چوارباخ


بەستەری لاپەڕەی ناوەندی چوارباخ لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/nawendi_chwarbax?utm_medium=copy_link
Download Telegram
🌕 شەهید ژینا ئەمینی، سیمبۆلی ئازادی...
پەیامی هاونیشتمانییەکی باشووری کوردستان بۆ باشوورییە دژبەرەکانی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات

: دانا عەسکەر


ئەوەی ئەمڕۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و شارەکانی ئێران دەگوزەرێت، کاردانەوەی سیاسەتی کۆنەپارێزی و فاشیستانەی ڕێژێمی ئێرانە بەرانبەر بە خۆشک و براکانمان لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا.

لە بەرانبەردا خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران وەک کاردانەوەی تاڵاوی دەیان ساڵەی ڕێژێمی ئێران و ھاوخەمییان بۆ شەھیدکردنی شەهید ژینا و وەک بەھانەیەک بەرانبەر بە برسییەتی و نادادپەرەوەریی ھەموو بۆ ناڕەزایەتی لە دژی ڕێژێمی ئێران ڕژاونەتە سەر شەقامەکانی کوردستان و ئێران.

ئەوەی مایەی تێڕامان و جێی پرسیارە ئەوەیە کە ھەندیک گرووپ لەبری پشتگیریی خۆشک و براکانمان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئەو خۆشک و برایانەی کە ساڵی ١٩٩١ی زایینی، لە کۆڕەوەکەی باشووردا دەرگای ماڵەکانیان بۆمان واڵا کردن و خزمەتمانیان کرد.

بەڵێ بەداخەوە، ئەوان لەچکسووتاندنیان کردووە بە بەھانەی بێدینیی و جیاوازیی نێوان ئارەزوو و زۆرەملێ ناکەن، لە دینی ئیسلامیشدا حیجاب بە زۆرەملێ نییە، ئەوەی ھەیە بەشێکی ئەو ژن و کچانەن کە بەزۆر حیجابیان پۆشیوە، بۆیە وەک کاردانەوە و دەربڕینی ناڕەزایەتی، لەچکەکانیان دەسوتێنن.

خۆ بە بەرچاوی ھەمووانەوە دەیان ژنی تر لەناو خۆپیشاندانەکاندان و کەسیش پێیان ناڵێت لەچکەکانتان فڕێ بدەن یا بسووتێنن، ئەو سووتاندنە گوزارشت لە بێدینی ئەوان ناکات، بەڵکوو وەک سووکایەتی بەرانبەر بە فەرمانەکانی ئەو ڕێژێمەیە و ئەو بەناو پۆلیسی ئەخلاقانەی کە ھەموو شتێکیان ھەیە تەنیا ئەخلاقیان نییە.

بۆیە حەق وایە بەئینسافەوە بۆ ئەم دۆخە بڕوانن، مرۆڤ لەلای خودا بە بەھاترینە، ئێوە مەرگی مرۆڤەکان لە پێناو لەچکێکی زۆرەملێ فەرامۆش دەکەن و باوەڕتان دەخەنە ژێر پرسیارەوە.

لەم کورتەنووسینەمدا بەتەواوەتی پشتگیریی خۆم لە خۆشک و براکانم لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەکەم و سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەھید ژینا و تەواوی شەھیدانی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دادەنەوێنم.

ھیوادارم ئێوەش ویژدانتان بکەنە مەحک و ڕاستی لە ناڕاستی جیا بکەنەوە ھەر ھیچ نەبێت بۆ ئەوەی ویژدانتان ئاسوودەبێت.


🆔: @Nawendi_chwarbax

دەقی پەیامەکە👇
telegra.ph/شەهید-ژینا-ئەمینی-سیمبۆلی-ئازادی-09-24
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 سزادانی بەکرێگیراوێک لەلایەن خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستانەوە

خەڵکی ڕاپەڕیو و بوێری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە درێژەی ڕاپەڕینەکانەیاندا بەکرێگیراوێکی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانیان سزا دا تاکوو ببێتە پەند بۆ خۆفرۆش و بەکرێگیراوانی تری داگیرکەران لە کوردستاندا.

🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 ئێرە دەنگی کوردستانە بە کاتی ڕۆژهەڵات


پەیامی بەڕێز ئەحمەد شێربەگی، کەسایەتیی سیاسی و تێکۆشەری دێرینی ڕیزەکانی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 بەردەوامیی خرۆشانی شەقامەکانی سنە بە دژی داگیرکەری ئێرانی و وتنەوەی دروشمی کوردستانی


خەڵک و بەتایبەت لاوانی چاونەترس و قارەمانی شاری سنەی خوێناوی لە ڕاپەڕین بە دژی ئێرانی داگیرکەری کوردستان بەردوامن و جارێکی تر دروشمی "کوردستان ناوت بەرزە دوژمن دەخاتە لەرزە" لە شەقامەکانی سنە گەیشتەوە بە گوێی داگیرکەران و هاوکات ئاڵای ڕێژیمی داگیرکەریان هێنایە خوارەوە و خستیانە ژێر پایان.


🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 ترس لە پرچ، ترس لە دەنگی ئازادیخوازییە

شەهید ژینا ئەو کچەی کوردستان و ئێرانی هەژاند. ڕاپۆرتێکی هەرێم نیوز لەسەر شەهید ژینا.

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 پەیامی نوام چۆمسکی لەسەر شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان

نوام چۆمسکی، بیرمەند و زمانەوانی بەناوبانگی جیهان، لەسەر پرسی شەهیدبوونی #ژینا_ئەمینی و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکەی بەم شێوەیە:
زیاتر لە حەفتا ساڵە خەڵکی ئێران بە سەختی و دژوارییەوە بەدەست توندوتیژیی دەرەکی و سەرکوتی ناوخۆیییەوە دەناڵێنن. لە هەموو ئێران و ناوچەکەدا نەتەوەی کورد زیاتر لە هەموو ئەوانی تر بەر ئەم سەرکوتکردنە کەوتوون. لەم دوایییانە سەرکوتی ناوخۆییی ڕێژیم بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی جەماوەری کە بە هۆکاری ترس و تۆقاندنەوە بێدەنگ کرابوون.

دواجار لەگەڵ کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن پۆلیسی ئەخلاق و کوشتنی ژینا لە بەڕێوەبەریی پۆلیس تەقییەوە،
تاوانێک لەوو هەموو ئەو تاوانانەی دیکە قورسترە.

ناڕازییان له ناوچە کوردستانییەکان لەلایەن پۆلیسەوە هێرش کراوەتە سەریاا کە بریندار و کوشتنی لێ کەوتووەتەوە.

دوای ماوەیەکی زۆر ئێستە کاتی ئەوەیە خەڵکی ئێران و کوردستان چێژ لە سەربەستی و دادپەروەری وەرگرن کە بە تەواوەتی شایستەیانە.

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 تایبەت بۆ شاری سەقزی شەهید ژینا


پێنج ساڵی پێش شەقامەکانی شاری سەقزی بریندارمان کردە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی دەیان هەزار کەسی بۆ ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان خرۆشا.

ئێوارەی ئەمڕۆش دیسان خەڵکی تێکۆشەر و ڕاپەڕیوی شاری شۆڕشگێڕی سەقزی شەهید ژینا دیسان دێنەوە سەر شەقام و ئەم جارە بۆ ڕێفراندۆم و دیاریکردن و یەکلایکردنەوەی چارەنووسی خۆمان و ڕۆژهەڵاتی ڕاپەڕیومان.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 بانگهێشتی خۆپیشاندان لە شارەکانی کوردستان


ئەمڕۆ لە شارەکانی سنە، سەقز و مەریوان لەم  شوێنانە کۆ دەبینەوە:
#سنە؛ مەیدانی ئێقباڵ، شەقامی فردەوسی.
#سەقز؛ مەیدانی هەڵۆ و مەیدانی قۆدس.
#مەریوان؛ مەیدانی شەبڕەنگ و مەیدانی شارەوانی.

بەپێی ئەوەی کە هاووڵاتییانی ناوەندی پارێزگاکان و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو شارەزای و زانیاری تەواویان لەسەر شوێنی کۆبوونەوەکان هەیە، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤٢ ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، خۆپیشاندانەکان دەبێت لە کاتژمێر ١٨:٠٠ هاوکات و هاودەنگ لەگەڵ هەموو شارەکانی دیکە لە ماڵەکانیان بێنە دەر و بەرەو مەیدانە سەرەکییانە بڕۆن.

🆔: @Nawendi_chawarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 بەرهەمێکی هونەرمەندانی باشوور بۆ پاڵپشتیی ڕۆژهەڵاتی ڕاپەڕیو

هونەرمەندانی باشووری نیشتمان بە وتنەوەی سروودێکی مامۆستا ناسر ڕەزاری، پاڵپشتیی خۆیانیان بۆ ڕۆڵە بوێر و دلێرە ڕاپەڕیوەکانی ڕۆژهەڵاتی خرۆشاو ڕاگەیاند.

سەرچاوەی ڤیدیۆ: لاپەڕەی ئینستاگرامی گۆڤاری ژنەفتن.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕بەردەوامیی خرۆشانی شاری سنەی خوێناوی

خەڵکی بوێر و قارەمانی شاری سنەی خوێناوی بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی"، چاونەترسانە لە ڕاپەڕین و بەرخۆدان بەردەوامن.

🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 پەیامی پاڵپشتیی ڕامیار مەحموود، نووسەر و شاعێری کورد لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات


ڕامیار محەممەد، نووسەر و شاعێری نیشتمانیی کورد لە باشووری کوردستان، لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی ئەو پەیامە ڤیدیۆیییەی بۆ پاڵپشتیی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردووتەوە و نووسیویەتی: "سڵاو. لەسەر پرسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، کورتەی باوەڕی منە".

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 سێ پارچە لەگەڵ ڕۆژهەڵاتە


کۆمەڵێک لاو و کەسایەتیی هەر چوارپارچەی کوردستان، پاڵپشتیی خۆیانیان لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات دەربڕی و ڤیدیۆی پاڵپشتییەکانیان بە هەشتاگی #سێ_پارچە_لەگەڵ_ڕۆژهەڵاتە بڵاو کردووەتەوە.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 لاوێکی تری ڕاپەڕیوی کوردستان لە شنۆی دەروازەی ڕاپەڕین شەهید بوو


لە درێژەی ڕاپەڕینی خەڵکی ڕاپەڕیو و بوێری کوردستان بە دژی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی، لاوی تری شاری شنۆی گێلاس چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە.

بەداخەوە لە درێژەی ڕاپەڕینی خەڵکی بوێر و شۆڕشگێڕی کوردستان بە دژی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی پارسی، لاوێکی تری شاری شنۆی گێلاس و دەروازەی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو بە ناوی "عەبدولسەلام قادر گەڵوانی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جەلادەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی ئاخوندی شەهید کرا و چووە ڕیزی شەهیدانی نەمری نیشتمانمانەوە.

خەڵک و بەتایبەت لاوانی تری شاری شنۆ پاس شەهیدبوونی ئەو لاوە، بە درشمی شەهید نامرێت دێژەی بە ڕێبازی دا و لە ڕاپەڕین بە دژی داگیرکەر بەردەوامن. ناوەندی چوارباخ وێڕای سەرەخۆشیی لە کوردستانییانی بوێر و ڕزگاریخواز، خەڵکی ئازای شاری شنۆی دەروازەی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات و بنەماڵەی ئەو شەهیدە سەربەرزەی نەتەوەکەمان، بەردەوام پاڵپشتی خەڵکی بوێر و ڕاپەڕیوی کوردستانە.

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 پاڵپشتیی مەیلیی خوێنشیرین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

مەیلی پێشەوا، کچێکی خوێنشیرینی شاری ڕانیەی باشووری نیشتمانە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ڤیدیۆ و کارە جوانەکانی سەرەنجی بەرکاهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. مەیلی لەم کورتە ڤیدیۆیەدا هاوخەمی و پاڵپتشیی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕیوە.

هیوای تەمەندرێژی بۆ مەیلیی خوێنشیرین دەخوازین.

🆔 : @Nawendi_chwarbax
🌕 بۆ شەهید ژینا

: شێخە ڕەسووڵ


بە پرچم هەڵمدەواسن
بە سێدارەی کوردبوونەوە
عەمامەیەک لەژێر پێمە
کە پەروەندەی تاوانی ژن،
تاوانی کورد دەجوونەوە

بە پرچم هەڵمدەواسن
تینی "قازی" دێتە گیانم
چۆن دەزانم تاوێکی دی
لە "سەقز" و "سلێمانی"
کڵپە دەکەن قیژە و ژانم

پڕ بە تاران پێدەکەنم
چۆن دەزانم سبەی ڕۆحم
لە "عەفرین" و "وان" و "سنە"
گەریلایە، پێشمەرگەیە
چۆن دەزانم
ڕەشبەڵەکی تین و باوەڕ
پاشتێلانەی ئەم مەرگەیە

___
🌕 ji bo Şehîd jîna

: Şêxe Resûl


Be pirçim helimdewasin
Be Sêdarey Kurdbûnewe
'Emameyek le jêr pême
Ke perwendey tawanî jin
Tawanî Kurd decûnewe

Be pirçim helimdewasin
Tînî "Qazî" dête giyanim
Çun dezanim tawêkî dî
Le "Seqiz" û "Silêmanî"
Kilpe deken qîje û janim

Pir be Taran pêdekenim
Çun dezanim sibey rohim
Le "Efrîn" û "Wan" û "Sîne"
Gerîla ye, Pêşmerge ye
Çun dezanim
Reşbelekî tîn û bawer
Paştêlaney em merge ye


🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 بۆ شەهید ژینا و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات

پێشەوا ڕەمەزان، هونەرمەندی باشووری کوردستان ئەم سروودەی پێشکەش بە شەهید ژینا ئەمینی و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان کردووە.

🆔: @Nawendi_chwarbax