This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 دەنگێکی بەسۆز لە ناخی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراوەوە
ئەم دەنگ و سۆزە لەو دۆخەی ئەو مرۆڤە کوردەدا زیاتر ڕووی ڕێژیمی فاشیزمی کۆلۆنیالیستی ئاخوندی لە ئێرانی دەستکردی پارسیی هەنووکەدا بۆمان دەردەخات.
🆔: @Nawendi_chwarbax
ئەم دەنگ و سۆزە لەو دۆخەی ئەو مرۆڤە کوردەدا زیاتر ڕووی ڕێژیمی فاشیزمی کۆلۆنیالیستی ئاخوندی لە ئێرانی دەستکردی پارسیی هەنووکەدا بۆمان دەردەخات.
🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 کوردەکانی پاکستان
کوردەکانی پاکستان شانازی بە کوردستانیبوونی خۆیانەوە ئەکەن و ئەوندە هەستی کوردایەتییان بەهێزە کە زۆربەیان وێنەی ڕێبەرانی کورد وەک پێشەوای سەرۆککۆمار و شێخ مەحموود و ئاڵای کوردستانیان لە ماڵەکانیاندا هەڵواسیوە.

🌕 ڕاگەیەندراوی دامەزراندنی بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان
کوردستانییانی هێژا!
هاووڵاتییانی بەئەمەگ!
بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، بەرانبەر بە ٣١ی جولای ٢٠٢٢ی زایینی، کاتژمێر ٧ی سەرەلەئێوارە بە کاتی ئورووپای ناوەندی، کاتژمێر ٨ی شەو بە کاتی باشوور و کاتژمێر ٩ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی دامەزراندنی بەرەیەکی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکانی ناوخۆ و تاراوگە، ٨ ڕەوەند و ناوەند و ڕێکخراوی کوردستانی، بە شێوەی سەرهێڵ و لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی "زوومـ"ـەوە یەکەم کۆبوونەوەی خۆمان بەڕێوە برد.
بنەمای کاریی کۆبوونەوەکە لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر نزیکبوونەوەی ڕێکخراوە کوردستانییەکان و دامەزراندنی بەرەیەکی هاوکاری لە نێوان ڕێکخراو، ناوەند، ئەنجومەن و دامەزراوە کوردستانییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان و پاشان کارکردنی هاوبەش لەسەر پرسی شوناسی نەتەوەیی و بەتایبەت زمانی کوردی وەک ڕیشە و خوێنی نێو دەمارەکانی شوناسی نەتەوەکەمان بوو.
قۆناغێکی تری بنەمای کاریی کۆبوونەکە تەرخان کرابوو بە هاوئاهەنگی و کۆدەنگیی زیاتر ڕێکخراوەکانی بەشداربوو لەسەر پرسی زمانی کوردی و کەیسی مامۆستا زارا محەممەدی، مامۆستای بەندکراوی زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو سیمبۆلی بزاڤی فەرهەنگی و ڕووناکبیریی کوردستان و هەوڵدان بۆ گەیاندنی ئەو پرسە و هاوکات پرسی زمانی دایک لە کوردستان، بە ناوەندی پێوەندیدارە نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت بە ڕێکخراوی "لینگواپاکسـ"ـی ئیسپانیا وەکوو ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی کە زیاتر گرنگیی بە زمانی دایک لەسەر ئاستی جیهاندا دەدات.
بەخۆشحاڵییەوە پاش زیاتر لە یەک کاتژمێر و نیو کۆبوونەوە و باسکردن لەسەر بنەمای هاوکاری و لێکنزیکبوونەوە و چۆنیەتیی کارکردنی هاوبەشی ئەو ڕێکخراوانە، لە کۆتاییدا بەو ئاکامە گەیشتین کە دامەزراندنی خۆمان وەکوو بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان ڕابەگەیەنین، کە لە داهاتوودا زانیاری و وردەکاریی زیاتر لەم بارەیەوە بڵاو ئەکەینەوە.
ڕێکخراوە پێکهێنەرەکانی ئەم بەرەیە:
ــ ناوەندی چوارباخ
ــ ناوەندی نووسەرانی کوردستان
ــ ڕێکخراوی جیهانی کورد
ــ کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە
ــ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نۆروێژ
ــ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئاڵمان
ــ فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی فەرانسە (F.A.K.F)
ــ ڕێکخراوی گلێنە لە فینلەند
🆔: @Nawendi_chwarbax
telegra.ph/ڕاگەیەندراوی-دامەزراندنی-بەرەی-هاوکاریی-ڕێکخراوە-کوردستانییەکان-08-01-2

Telegraph
🌕 ڕاگەیەندراوی دامەزراندنی بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان
کوردستانییانی هێژا! هاووڵاتییانی بەئەمەگ! بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، بەرانبەر بە ٣١ی جولای ٢٠٢٢ی زایینی، کاتژمێر ٧ی سەرەلەئێوارە بە کاتی ئورووپای ناوەندی، کاتژمێر ٨ی شەو بە کاتی باشوور و کاتژمێر ٩ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی…
🌕 لێدوانی کاروان مێراوی بۆ ماڵپەڕی ڕۆژی کورد
کاروان مێراوی، نوێنەری ناوەندی چوارباخ لە بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ڕۆژی کورد لەسەر ئامانجی پێکهێنانی ئەم بەرەیە دڤا.
ناوبرا لە بەشێکی قسەکانیدا لەسەر ئامانجی پێکهێنانی بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان، وتی: "دامەزراندنی ئەم بەرەیە هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە لە ڕاستای یەکڕیزیی لەناو نەتەوەی کورد لە کوردستانی مەزندایە، کۆمەڵێک ئامانجی دیاریکراویشی هەیە و گرنگترین ئامانجمان لێکنزیکبوونەوە و کۆدەنگی و یەکگرتووییی ڕێکخراوە کوردستانییەکانی ناوخۆ و تاراوگەیە لەسەر پرسە نیشتمانییەکان و بەتایبەت پرسی شوناسی نەتەوەییی کورد و کاری هاوبەش لەسەر بزاڤی فەرهەنگی، هزری و ڕووناکبیریی کوردستانە."
🆔: @Nawendi_chwarbax
درێژەی لێداونەکە👇👇
https://www.rojikurd.net/بەرەی-هاوکاری-ڕێکخراوە-کوردستانیەکا/

Roji Kurd ڕۆژی کورد
بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان
ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، بەرانبەر بە ٣١ی جولای ٢٠٢٢ی زایینی ، کاتژمێر ٩ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی دامەزراندنی بەرەیەکی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکانی ناوخ…
🌕 بەشێکی کورت لە مێژووی وڵاتەکەمان
✍: باباشێخ ناسری
کۆتایییەکانی سەدەی سیزدەی کۆچی و سەرتای سەدەی چواردە دەستێوەردانەکانی دەسەڵاتی قاجاری لە کوردستاندا بە شێویەک بووە کە ئیتر میران و والییەکان ڕاستەوخۆ لە تارانەوە و لە کەسانی نزیک بە دەسەڵات و تەنانەت کوردیش نەبوون دەسنیشان دەکران، ساڵی ١٣١٢ی کۆچی و سەردەمی نەسرادین شای قاجار و بە فەرمانی ئەو کەسێک بە ناوی "زینالعابدین" خان "حسامالولک" قەرەگووزلوی هەمەدانی (ئەمیر ئەفخەم) بۆ والیی کوردستان دیاری کرا. ناوبراو کوڕەکەیشی لەگەڵ بوو بە ناوی "ئیحتشامالسەلتەنە" کە زاوای موزەفەرالدین میرزای وەلیعەهد و مێردی کچەکەی بە ناوی قەمەرالسەلتنە بوو، والی دیاریکراوکە هاتە کوردستان، کوڕەکەی لەگەڵ بووکەکەی کاری دیوان و نووسینگەی والیی پێ سپارد، کابرایەکی دەنگخۆشی لەگەل خۆی هینابوو کە ئیش و کاری نەوحەخوێندن و ڕەوزەخوێنی پێ سپێردرابوو و ئەویش لە شار و لە وڵاتێکدا کە بە ئایین سونی و پێڕەوی یئمام شافعی بوون. والیی تازە لە لایەکەوە کەسێکی خوێنگەرم و دەسباو بوو، لە لایەکەوە کابرایکی عەیاش و خۆشگوزەران بوو، تا ڕادەیەک کە لە ماوەیەکی کەمدا پتر لە بیست هەزار تمەن تەخشانوپەخشان و بە زڵو بەخششی کرد
🆔: @Nawendi_chwarbax
درێژەی بابەت👇👇
telegra.ph/بەشێکی-کورت-لە-مێژووی-وڵاتەکەمان-08-08

کۆتایییەکانی سەدەی سیزدەی کۆچی و سەرتای سەدەی چواردە دەستێوەردانەکانی دەسەڵاتی قاجاری لە کوردستاندا بە شێویەک بووە کە ئیتر میران و والییەکان ڕاستەوخۆ لە تارانەوە و لە کەسانی نزیک بە دەسەڵات و تەنانەت کوردیش نەبوون دەسنیشان دەکران، ساڵی ١٣١٢ی کۆچی و سەردەمی…
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 شەڕی نەرمی داگیرکەران لەسەر کورد
پیلان و ئامانجی شەڕی نەرمی داگیرکەرانی کوردستان و کاریگەری و لێکەوتەکانی لەسەر نەتەوەی کورد.
🆔: @Nawendi_chwarbax
پیلان و ئامانجی شەڕی نەرمی داگیرکەرانی کوردستان و کاریگەری و لێکەوتەکانی لەسەر نەتەوەی کورد.
🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 کورتەنووسینێک لەسەر مەهاباد
✍: بەیان زاهیددووست
مەهاباد یەکێک لە شارە گرنگەکانی کوردستانی گەورە و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە بە ناوەندی موکریان ئەژمار دەکرێت و پێتەختی کۆماری دێموکراتیکی کوردستان بووە. بە هۆکاری ئەوەی کە جێی سەرهەڵدانی شۆڕشگەلێکی نەتەوەیی و بەتایبەت دامەزراندنی کۆمەڵەی ژ ــ کاف و حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە، هەنووکەش ڕێژیمی داگیرکەری ئێران ترسێکی یەکجار زۆری لەو شارە هەیە و بەردەوام پیلانی جۆراوجۆری بۆ ئەو شارە و خەڵکەکەی داڕشتووە، بەڵام تاکوو ئێستە سەرکەوتوو نەبووە دەست بەسەر شاری مەهاباددا بگرێت.
🆔: @Nawendi_chwarbax
درێژەی بابەت👇👇
telegra.ph/کورتەنووسینێک-لەسەر-مەهاباد-08-11

مەهاباد یەکێک لە شارە گرنگەکانی کوردستانی گەورە و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە بە ناوەندی موکریان ئەژمار دەکرێت و پێتەختی کۆماری دێموکراتیکی کوردستان بووە. بە هۆکاری ئەوەی کە جێی سەرهەڵدانی شۆڕشگەلێکی نەتەوەیی و بەتایبەت دامەزراندنی کۆمەڵەی ژ ــ کاف و…
🌕 کەمن ئەوانەی لە سەلمان ڕوشدی تێ گەیشتبێتن
✍️: شاسوار هەرشامی
سەلمان ڕوشدی، تەنیا و تەنیا بە بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی "ئایاتی شەیتانی" لە دنیای ئیسلامدا، وەک فیگورێکی دژە ئیسلام ناسێندرا، کە بەهۆکاری نەخوێندنەوە و تێنەگەیشتن، سەدان هەزار نیمچەخوێندەوار و ئەو خوێندەوارانەش کە ناخوێننەوە، هەروا تێگەیشتوون کە ڕۆمانەکە دژی ئیسلام نوسراوە.
چیرۆکی ئایاتی شەیتانی، زووتر و بۆ پێش ڕۆمانەکە دەگەڕێتەوە. ڕوشدی، یەکەمین جار ڕۆمانی "منداڵەکانی نیوەشەو"ی بڵاو کردەوە، لەو ڕۆمانەدا ئاماژە بە شەوی لەدایکبوونی خۆی لە شاری زەبەللاحی "مۆمبای" دەکات، کە هاوکات بووە لەگەڵ شەوی سەربەخۆییی هیندستان. لەو ڕۆمانەدا، ڕوشدی، پەلاماری توند دەباتە سەر "خاتوو ئەندێرا گاندی"، کە لە ساڵانی حەفتا و هەشتای سەدەی ڕابردوو، سەرۆکی حکوومەتی هیندستان بووە. ڕۆمانەکە لە هیندستان قەدەغە کرا، بەڵام لە پاکستان و ئێران بازاڕی باشی هەبوو.
دوای ئەمە، ڕۆمانی "شەرمـ"ـی بڵاو کردەوە، کە پەلامار دەباتە سەر کۆمەڵگەی پاکستان، لە کاتێکدا دایک و باوکی خۆی، تەنیا بە هۆی ئەوەی موسڵمان بوون، بە ناچاری هیندستانیان بەجێ هێشتبوو و ببوونە پاکستانی. ئەو لەو ڕۆمانەدا، زولفەقار عەلی بۆتۆ و کچەکەی کردووەتە پاڵەوانی ڕووداوەکان. تەنانەت بە "بێنەزیر بۆتۆ"ی سەرۆکی ئەو کاتی حکوومەتی پاکستان وتوویەت: ژنە دەرپێ ئاسنەکە. ڕۆمانەکە لە پاکستان قەدەغە کرا، بەڵام لە هیندستان و ئێران، بازاڕی باشی هەبوو. تەنانەت دوای ئەمە، سەلمان ڕوشدی، خەڵاتی باشترین کتێبی ساڵی وەرگێڕدراوی لە ئێران پێ درا.
ئیدی دوای ئەم دوو ڕۆمانە، ڕۆمانی "ئایاتی شەیتانی" لە ساڵی ١٩٨٨ی زایینی، بڵاو کرایەوە. باشە دوای هیندستان و پاکستان، نۆرەی کامە دەوڵەت دێت؟ ڕۆمانەکە باسی دوو پاڵەوانی زۆر ناسراوی (بۆلیود) دەکات، کە ڕۆڵی خودا زۆرەکانی هیندییان دەبینی. دوو پاڵەوانەکە لە گەشتێکیان بۆ ئینگلستان، فڕۆکەکەیان لەسەر لەندەن دەکەوێتە خوارەوە، بەڵام ئەوان نامرن. ئیدی دوای ئەوە دەکەونە تەڵەی کێشە نەبڕاوەکانی نووسینگەی کۆچبەران و گشت ڕووداوەکانی دی ناو ڕۆمانەکە لێرەوە دەست پێ دەکات.
خودی ناوی ڕۆمانەکەش (ئایاتی شەیتانی)، ئاماژەیە بۆ ڕووداوێکی دیاری ئیسلامبوونی ئیمام عومەر و گلەییکردنی لە ئایەتێک کە پەسنی بۆتەکانی کەعبە دەکات. پێغەمبەریش دەڵێت ئەمە شەیتان بووە و لە شێوەی جوبرەئیل، ئەم ئایەتەی بۆ هێناوم و لایدەدەم (تلك الغرانيق العلى وشفاعتهن ترتجى). ئەم بابەتە لە کتێبە کۆنەکانی ئیسلامدا هاتووە و هەموو مەلاکانیش دەیزانن.
جا خۆشییەکەی ئەوە بوو، کە ڕۆژنامەی "کیهانـ"ـی تارانی، وەرگێڕدراوی فارسیی ئەم ڕۆمانەی بە زنجیرە بڵاو دەکردەوە و هیچ سانسۆرێکیشی لەسەر نەبوو، چونکە دەستەڵاتدارانی ئاخوندیی ئێران، لە دوو ڕۆمانەکەی تری "ڕوشدی" زۆر ڕازی بوون. ئەمە هەروا ڕۆیشت تا وەرگێڕانەکە گەیشتە ئەم بەشەی کە ناوی "عائیشە"یە. لێرەدا هەرایەکە دەستی پێ کرد.
دیارە هەر خودی ناوی عائیشە لە فەرهەنگی شیعەدا، قێزەونە و بە دژە عەلی و سەرکردایەتیکردنی جەنگی "جەمەل" دژی عەلی ناسراوە و سەدان ناو و ناتۆرەیان بۆی دروست کردووە. جا بەئەنقەست و ڕێک لەژێر ئەم ناوەشدا، ڕوشدی بەبێ ناوهێنان و هەر بە ئیمام ناوبردن، دەکەوێتە گێڕانەوەی هەوڵەکانی خومەینی بۆ هاندانی خەڵکی دژی شا، لە نۆڤل لۆ شاتۆی پاریسەوە، تا دەگەڕێتەوە تاران و دەستەڵات دەگرێتە دەست. ڕادیۆی بیبیسیی لەندەنی، هەموو ئێواران پەیامەکانی خومەینی، لە پاریسەوە بۆ خەڵکی بڵاو دەکردەوە و ڕوشدی لە ڕۆمانەکەدا ناوی لە بیبیسی ناوە بیلالی حەبەشی، کە پەیامی ئیمامی لە نۆڤل لۆ شاتۆ ڕادەگەیاند.
ئیدی دوای ئەوە بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکە لە ئێران قەدەغە کرا. زۆریشی نەبرد، خومەینی فتوا ناسراوەکەی دا، کە سەلمان ڕوشدی سووکایەتیی بە ئیسلام کردووە، بۆیە هەر کەسێک بیکوژێت، خەڵاتێکی گەورەی پێ دەدرێت و دەچێتە بەهەشتیش. جیهانی ئیسلامی و کاربەدەستان و ڕۆشنبیرانیشی، بێ ئەوەی لە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە تێ گەیشتبن، لە ترسی کاردانەوەی خەڵک، پاڵپشتییان لەو فتوایە کرد و کتێبەکانیشیان قەدەغە کرد.
بێگومان کاتێک کە بە شێنەیی کتێبی "ئایاتی شەیتانی" دەخوێنیتەوە، زوو تێ دەگەیت کە پتر دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و خودی خومەینییە نەک ئیسلام. هەر وەک نمونە؛ پێش ئەم ڕۆمانە و دوای ئەمەش، سەدان کتێب و بابەتی زۆر زەقتر، بە فارسی، عەرەبی و دەیان زمانی دی، لە دژی ئیسلام نووسراون و لەسەر هیچیشیان فتوا دەرنەکراوە.
کەواتە کاردانەوەی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران و خودی خومەینییش بە فتواکەی، وەڵامدانەوەیەکی بێ هۆ نەبوو، بەڵام فریوخواردنی ملیۆنان موسڵمان، بێ هۆ و تەنیا لە تێنەگەیشتن و کاردانەوەی خێراوە سەرچاوەی گرتووە.
🆔: @Nawendi_chwarbax
دەقی بابەتەکە👇👇
telegra.ph/کەمن-ئەوانەی-لە-سەلمان-ڕوشدی-تێ-گەیشتبێتن-08-16

سەلمان ڕوشدی، تەنیا و تەنیا بە بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی "ئایاتی شەیتانی" لە دنیای ئیسلامدا، وەک فیگورێکی دژە ئیسلام ناسێندرا، کە بەهۆکاری نەخوێندنەوە و تێنەگەیشتن، سەدان هەزار نیمچەخوێندەوار و ئەو خوێندەوارانەش کە ناخوێننەوە، هەروا تێگەیشتوون کە ڕۆمانەکە دژی ئیسلام…
4_6042051144656621048.pdf
1.4 MB
🌕 کتێبی ئایەتە شەیتانییەکان
نووسین: سەلمان ڕوشدی
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە بۆ کوردی: شێروان فەتاح.
🆔: @Nawendi_chwarbax
نووسین: سەلمان ڕوشدی
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە بۆ کوردی: شێروان فەتاح.
🆔: @Nawendi_chwarbax
Forwarded from لکێنەر بات
🌕 تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران لە خۆرهەڵات
کتێبی تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران لە خۆرهەڵات، لە نووسینی کاروان مێراوی و سۆران شەمسی، لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایییە لەسەر کۆمەڵێک لە تاوانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لەسەر خۆرهەڵاتی کوردستان و نەتەوەی کورد. پێڕستی ئەم کتێبە لە دە بەش پێک هاتووە کە بریتین لەم بەشانەی خوارەوە.
ــ بەشی یەکەم:
پێناسەیەکی کورت لەسەر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران
ئەلفـ: ناساندنی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران
بــ: سەرکوتەکانی ڕێژیمی ئیسلامی لە نێوخۆی ئێراندا
ــ بەشی دووهەم:
شۆڕشی گەلانی ئێران
ئەلفـ: دەستپێکی شۆڕش
بــ: لە کاتی شۆڕش لە وڵاتی ئێراندا
ــ بەشی سێهەم:
هێرشەکانی ڕێژیمی خومەینی بۆ سەر کوردستان و شەڕی سێ مانگە
ــ بەشی چوارەم:
ئاشتیخوازیی نەتەوەی کورد و وەڵامی شەڕخوازانەی ڕێژیمی خومەینی
ــ بەشی پێنجەم:
کەڵکاژۆوەرگرتنی ڕێژیمی خومەینی لە ئایینی ئیسلام و لە هەستی ئایینیی خەڵکانی ئێران
ــ بەشی شەشم:
ئامار و زانیاری لەسەر شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکان
ــ بەشی حەوتم:
تاوانە تیرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەسەر حیزبی دێموکرات
ئەلفـ: ئاماری کردەوە تیرۆریستییەکان
بـ: شیکاریی ئاماری کردەوە تیرۆریستییەکان
ــ بەشی هەشتم:
ئالبۆمی بەڵگە و وێنە مێژووییەکان
ــ بەشی نۆهەم:
وتەی کۆتاییی نووسەران
ــ بەشی دەهەم
سەرچاوەکان.

HugeDomains
KurdBot.com is for sale | HugeDomains
Choosing the right domain name can be overwhelming. Our personalized customer service helps you get a great domain.
🌕 ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژ، ڕۆژی تاوانێکی لەبیرنەکراوی داگیرکەرە لەسەر کۆمەڵگەی کوردستان
کوردستانییانی هێژا!
ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژ، بۆ خەڵکی کوردستان وەبیرهێنەرەوەی بیروەریەکی تاڵ و تاوانێکی گەورە و لەبیرنەکراوی ڕێژیمی ئیسلامیی تازە بەدەسەڵاتگەیشتووە کە خەڵکی کوردستانی کۆمەڵکوژ کرد.
وەک ئاگادارن، لە ناوڕاستی مانگی زستانی ساڵی ١٣۵٨ی هەتاوی، خومەینیی جەلاد و دارودەستەکەی کە درێژەدەری بنەماڵەی پەهلەوی بوون و دڕندەییی سیستەماتیکی ڕەزاخانی بە میرات وەرگرتبوو و تێکەڵاوی دڕەندەییی پەنگخواردووی ئایینیی خۆیانیان کردبوون، سواری شەپۆلی هەستی ئایینیی خەڵکانی پێڕەوی ئایینزای شیعە لە ناوچەکانی تری ئێران بوون و شەڕێکی داگیرکەرانەیان بەسەر خەڵکی کوردستاندا سەپاند.
کاربەدەستانی ئەو ڕێژیمە نوێیە هێشتا بەتەواوەتی نەگیرسابوونەوە کە لە کوردستان دەستیان بە توندوتیژی کرد و شەڕی نەورۆزی خوێناوییان بەسەر شاری سنە و خەڵکی کوردستان سەپاند. وەک بڵێی بۆ خومەینیی جەلاد و دارودەستە تازە بەدەسەلاتگەیشتووەکەی ئاشکرا بوو کە نەتەوەی کورد بە سانایی ملکەجی ئەوان نابن، لەسەر مافی خۆیان بێدەنگ نابن و لەسەر داوخوازییە ڕەواکانی خۆیان سوورترن.
دیارە ئەم کۆنەقینەی خومەینیی جەلاد و گرووپەکەی، کینەی کۆلۆنیالیستیی ئێرانییەکانە و لەمێژە لە سینگی هەموویاندا پەنگی خواردووەتەوە. ڕێژیمی نوێی ئەوکاتی داسەپاو بەسەر ئێراندا بە بیانووگەلێکی بێبنەما و بەتایبەت "نا"وتنی خەڵکی کوردستان بە ڕیفراندۆمە شانۆیییەکەی ئەو ڕێژیمە و ڕەتکردنەوەی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان، ئەم کۆنەقینەی گەڵاڵە کرد و دەستپێکی هاتنەسەرکاریان هێرش بۆ سەر کوردستان و کۆمەڵکوژکردن و قەڵاچۆکردنی خەڵکی کوردستان و نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.
لەو سەروبەندەدا، پاش مانگرتنی ناڕەزایەتیی خەڵکی شاری سنە و هێرشی ڕێژیم بۆ سەر بنکە و بارەگای هێزە سێکولار و چەپەکان، هەروەها هێرشی ئەو ڕێژیمە بۆ سەر خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی خەڵکی شاری مەریوان، بوو بە دەستپێکی تاوانگەلێکی گەورە لە کوردستاندا.
پاش ئەوەش خومەینی و گرووپەکەی، کۆچی بەکۆمەڵی خەڵکی شاری مەریوانیان کردەوە بە بیانوو بۆ ئەوەی کە دیسان لەشکرکێشی بۆ سەر ئەم خەڵکی شارە بکەن و بەم هۆیەشەوە مانگرتنی خەڵکی کامیارانی لێ کەوتەوە. خەڵکی کامیاران بەم هۆکارەوە دوو جار (سێ ڕوژە و پازدە ڕۆژە) لەسەر جادەی کرماشان ــ کامیاران ناڕەزایەتییان دەربڕی و خومەینییش جارێکی تر بیانووی دەست کەوتەوە بۆ ئەوەی کە دیسان هێرش بکاتەوە سەر خەڵکی کوردستان.
بەم هۆکارانە و گەلێک هۆکاری تر کە خەڵکی کوردستان نادادپەروەری و سەرکوتیان پێ قەبووڵ نەئەکردا، لەسەر بڕیار و فتوایەکی خومەینیی جەلاد کە پێشتر ئامادەکاریی بۆ کردبوو و بە نامەی فەرمیی خۆی بۆ هەموو هێز و دامەزراوەکانی دەسەڵاتە نوێیەکەی ناردبوو، ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژ ١٣۵٨ی هەتاوی، جیهادی ئێرانی داگیرکەر دژی خەڵکی کوردستان دەستی پێ کرد و وەک هەموو لایەک دەزانین، هێزە بەکرێگیراوەکانی بەر دا لە خەڵکی کوردستان کە نە ئەو هێزانە خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەڵکی کوردستان تەیار کردبوو و نە خومەینییش چاوەڕوانیی ئەوەی دەکرد.
بەڵام مێژوو شایەت و ئاگادارە کە خەڵکی قارەمانی کوردستان چۆن بەرەنگاری هێزە داگیرکەرەکانی خومەینی بوونەوە و تەنانەت شارگەلێکیان لە دەستی داگیرکەران ڕزگار کرد. بۆیە لە بەرانبەر ئەم بەرنگارییەدا خومەینی و هێزەکانی، دەستیان کرد بە کۆمەڵکوژیی خەڵکی کوردستان و دواتر هەر شارێکیان داگیر دەکردەوە، کومەڵێک خەڵکی مەدەنییان لە دادگایەکی سەربازیی زۆر کورتی چەند چرکەیدا دادگایی ئەکرد و بە تیرباران شەهیدیان ئەکردن.
دادگا چەند چرکەیییەکانی خەڵخاڵیی خوێنمژ لە زۆربەی شوێنەکانی کوردستاندا خەڵکی بێتاوانیان بە هۆکاری کوردبوون شەهید دەکرد، هەر بویە دڵسۆزانی نێشتمان لێیان وەدەست هاتن و لەماوەی سێ مانگدا هێزەکانی ئەو ڕێژیمەیان تێک شکاند و خومەینییان ناچار بەوە کرد کە تا ڕادەیەک پاشەکشە بکات.
هەر چەند فتواکەی خومەینیی جەلاد هەنووکەش بە شێوەگەلێکی جیاوازتر بەردەوامە و لە کوردستان ڕۆژانە جێبەجێ ئەکرێت، بەڵام خەڵکی کوردستان تاکوو ئێستە کۆڵیان نەداوە و داگیرکەریش دڵنیا ئەکەینەوە کە تاکوو سەرکەوتنی نەتەوەکەمان و ڕزگاریی نیشتمانی داگیرکراومان و سەربەخۆییی کوردستانمان، کۆڵ نادەین و لە خەبات و بەرخۆدان بەردەوامین.
سڵاو لە شەهیدانی کوردستان.
بژی ئیرادەی سەربەخۆییخوازانەی خەڵکی کوردستان.
نەمان بۆ داگیرکەری کۆنەپەرەستی ئاخوندی لە کوردستان.
ناوەندی چوارباخ
٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی
🆔: @Nawendi_chwarbax
دەقی بیرهێنانەوەکە👇
telegra.ph/ڕۆژی-٢٨ی-گەلاوێژ-ڕۆژی-تاوانێکی-لەبیرنەکراوی-داگیرکەرە-لەسەر-کۆمەڵگەی-کوردستان-08-19

کوردستانییانی هێژا! ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژ، بۆ خەڵکی کوردستان وەبیرهێنەرەوەی بیروەریەکی تاڵ و تاوانێکی گەورە و لەبیرنەکراوی ڕێژیمی ئیسلامیی تازە بەدەسەڵاتگەیشتووی ئێرانە کە خەڵکی کوردستانی کۆمەڵکوژ کرد. وەک ئاگادارن، لە ناوڕاستی مانگی زستانی ساڵی ١٣۵٨ی هەتاوی،…
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 ئاڵای پیرۆزی کوردستان
شێعر: فەرهاد سەنگاوی.
مونتاژ و ئامادەکردن: بەشی ڕاگەیاندنی ناوەندی چوارباخ.
🆔: @Nawendi_chwarbax
شێعر: فەرهاد سەنگاوی.
مونتاژ و ئامادەکردن: بەشی ڕاگەیاندنی ناوەندی چوارباخ.
🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 پەیامی پیرۆزباییی ناوەندی چوارباخ بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات
بەڕێزانی حیزبی دێموکرات!
بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی دوو لایەنی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، لەژێر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزباییتان لێ ئەکەین و هیوادارین ئەم یەکگرتنەوەیە ببێتە هەوێنی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی نەتەوەیی و هەروەها ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێی خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داگیرکراوماندا.
لەم هەلومەرجەی هەنووکەی ناوچە و جیهان و هەروەها شپرزەییی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران و گوشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی سەر ئەو ڕێژیمە و لەو بارودۆخەی ئێستەی کوردستانیشدا، یەکگرتوویی لەناو سەرجەم ڕەوتەکانی کوردستان و بەتایبەت ئەو حیزب و لایەنانەی کە بە هەر هۆکارێک تووشی دابڕان و جیابوونەوە بوون، نەک تەنیا زۆر پێویستە، بەڵکوو هەنگاوی سەرەکییە بۆ یەکڕیزییی نەتەوەیی لەسەر ئاستی کوردستانی مەزن و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە دەبێت هەوڵی بۆ بدرێت.
هەموومان دەزانین کە یەکگرتوویی و یەکڕیزیی نەتەوەیی، لە یەکگرتنەوەی لایەنە دابڕاوەکانەوە دەست پێ ئەکات، کە بەخۆشییەوە ئەوەی چاوەڕان دەکرا، دوولایەنی حیزبی دێموکرات بەو یەکگرتنەوەیە ستارتی ئەو یەکڕیزییەیان لێ دا و لەو هەوڵە پیرۆزەدا کە ساڵانێکە خەڵکی کوردستان داوای ئەکەن، دەستپێشخەرییان کرد.
لە کۆتاییدا جارێکی تر پیرۆزبایی لە سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان، بەندکراوانی سیاسی، ڕێبەری، کادر، پێشمەرگە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات ئەکەین و هیوادارین ئەم یەکگرتنەوەیە، یەکگرتووییی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان و لە ئاکامدا بەرەی نیشتمانیی لێ بکەوێتەوە.
سەرکەوتن لە یەکگرتووییدایە.
بە هیوای سەرکەوتنی خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان.
ناوەندی چوارباخ
١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی
🆔: @Nawendi_chwrabax
دەقی پەیامەکە👇👇
telegra.ph/پەیامی-پیرۆزباییی-ناوەندی-چوارباخ-بەبۆنەی-یەکگرتنەوەی-ڕیزەکانی-حیزبی-دێموکرات-08-22

بەڕێزانی حیزبی دێموکرات! بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی دوو لایەنی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، لەژێر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزباییتان لێ ئەکەین و هیوادارین ئەم یەکگرتنەوەیە ببێتە هەوێنی یەکگرتوویی…
🌕 بریتانیا داواى لێبوردن له كورد و بنهماڵهى شێخ مهحموود حەفید دهكات
دواى زیاتر له سهدهیهک له شۆڕشهكهى شێخ مهحموود حهفید، یهكهم مهلیكى كوردستان، بریتانیا بهفهرمى داواى لێبوردن له نەتەوەی كورد و بنهماڵهى شێخ مهحموودى حهفید دهكات.
شێخ مستهفا حهفید، نەوەی شێخ مەحموودی نەمر، لەم بارەیەوە له لێدوانێكدا ڕایگهیاند؛ ماوهیهک لهمهوبهر باڵیۆزى بریتانیا له وڵاتی عێراق، له سهردانێكدا بۆ دیوهخانى ناوبراو له شارى سلێمانى، باسى لهو ڕۆژگارانه كردووە كه كورد خهباتى دهكرد و ئهوانیش نهک تەنیا هیچیان بۆ كورد نهكرد، بهڵكوو دژایهتیی کوردیشیان كردووە و وتى: "باڵیۆز بریتانیا به ئاشكرا ڕایگهیاندووە؛ ئێمه ئهوكات و لهو سهردهمهدا هچیمان بۆ كورد پێ نهبووه و هیچمان بۆ كورد نهكرد جگه له دژایهتیكردن، بۆیه بهفهرمى وهكوو شانشینى بریتانیا داواى لێبوردن له گهلى كورد و بنهماڵهى شێخ مهحموودى حهفید، یهكهم مهلیكى كوردستان دهكهین.
🆔: @Nawendi_chwarbax
درێژەی ڕاپۆرت👇👇
telegra.ph/بریتانیا-داواى-لێبوردن-له-كورد-و-بنهماڵهى-شێخ-مهحموود-حەفید-دهكات-08-23

دواى زیاتر له سهدهیهک له شۆڕشهكهى شێخ مهحموود حهفید، یهكهم مهلیكى كوردستان، بریتانیا بهفهرمى داواى لێبوردن له نەتەوەی كورد و بنهماڵهى شێخ مهحموودى حهفید دهكات. شێخ مستهفا حهفید، نەوەی شێخ مەحموودی نەمر، لەم بارەیەوە له لێدوانێكدا ڕایگهیاند؛…
🌕 ناوەندی چوارباخ پێشوازیی لە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی زمانی کوردی دەکات
دەستەی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢ی زایینی)، لە بڕیارنامەیەکی حەوت خاڵیدا بە سەرجەم شوێنە گشتی و گەشتیارییەکانی باشووری کوردستانی ڕاگەیاند؛ دەبێت هەموو خزمەتگوزارییەکانیان بە زمانی کوردی بێت و ١۵ ڕۆژ دەرفەتی بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە داناوە، پاش ئەو دەرفەتە دیاریکراوە هەر شوێنێکی گشتی و گەشتیاری ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکات، مۆڵەتی کارکردنی بەفەرمی لەلایەن حکوومەتەوە هەڵدەوەشێتەوە.
داگیرکەرانی کوردستان بە درێژاییی سەدەکانی داگیرکردنی نیشتمانمان، سەرەڕای تاڵان و کاولکاریی کوردستان، هەموو هەوڵیشیان بۆ لەنێوبردنی زمانەکەمان خستووەتە گڕ و زمانی کوردییش، خوێنی ناو دەمارەکانی شوناسی نەتەوەکەمانە و هەموومان لە بەرانبەر پاراستنیدا بەرپرسیارین.
ناوەندی چوارباخ وێڕای پێشوازی لەو بڕیارە بەجێیەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت دەستەی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێم، ئەم هەنگاوە بە ئەرکێکی دڵسۆزانە بۆ پاراستنی زمانی نەتەوەکەمان بەرز دەنرخێنێت.

🌕 گرووپی گەڤەندی ورمێ
گۆرانیی زمانی کوردی و هەڵپەڕکێیەکی جوانی گرووپی هونەریی گۆڤەندی ورمێ، لە هەمەدانی پێتەختی مادی مەزن.
🆔: @Nawendi_chwarbax
گۆرانیی زمانی کوردی و هەڵپەڕکێیەکی جوانی گرووپی هونەریی گۆڤەندی ورمێ، لە هەمەدانی پێتەختی مادی مەزن.
🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 ڕیشە و ڕەچەڵەکی "کوردە لوڕەکان" باشتر بناسە
✍: نەوزاد بۆسکانی
کوردە لوڕەکان بە کۆنترین خێڵەکانی کورد ئەژمار دەکرێن کە بە ئازایەتی و سوارچاکی بەناوبانگ بوون و جەنگاوەرانی بوێر و بەتوانا بوون.
لە مێژووی دێریندا هیچ کاتێک سەریان بۆ دوژمانی کورد شۆڕ نەکردووە و هەمیشە ڕووبەڕووی دوژمنان وەستاونەتەوە، بستێک لە خاکی خۆیان نەفرۆشتووە بە داگیرکەران، بە سەدان و بەهەزاران جەنگاوەری دلێر و چاونەترسیان لە پێناوی خاک و میللەت لەدەست داوە.
کوردە لوڕەکان گەورەترین هێز بوون لە سوپای کوردە ساسانییەکاندا، ئەمان تا سەرئێسقان لەگەڵ دوژمنانی کورددا شەڕیان کردووە و هیچ کاتێک خۆیان نەداوە بەدەستەوە، هەردەم یان مردن یان سەرکەوتن دروشمی ئەوان بووە.
🆔: @Nawendi_chwarbax
درێژەی بابەت👇👇
telegra.ph/ڕیشە-و-ڕەچەڵەکی-کوردە-لوڕەکان-باشتر-بناسە-08-27

🌕 بەرهەمێکی ناوازە و هەواڵێکی خۆش
پازار: فەرهەنگی ئینسایکلۆپێدیکی ڕەنگی کوردی
✍: د. #بەختیار_سەجادی
خۆشحاڵم بە بیستنی هەواڵی چاپبوونی "پازار: فەرهەنگی ئینسایکلۆپێدیکی ڕەنگی کوردی"، دانانی خاتوو سەحەر موعێزی. ئەم فەرهەنگە تەنیا بەرهەمێکی دانسقە نییە لە کتێبخانەی کوردیدا، بەڵکوو نموونەی هاوشێوەشی لە زمانەکانی تر و لەو ئاستەدا نادۆزرێتەوە. کتێبەکەم بەر لە چاپ بینیوە و تا ڕادەیەک ئاگاداری ڕەوتی دانان و بڵاوکردنەوەیەم. کارێکی بێوێنە و ناوازەیە. نموونەیەم لە هیچ زمانێکی تردا نەبینیوە: حەفتا و سێ هەزار ڕەنگ! کورد تەنیا بۆ ڕەنگ حەفتا و سێ هەزار وشەی هەیە! سەرەتا باوەڕم نەدەکرد، بەڵام دوای بینین و پشکنینیەوە لە لایەکەوە شاگەشکە بووم بەو دەوڵەمەندییە و لە لایەکی تریشەوە ناڕەحەت بووم لەبەر ئەوەی دەسەڵاتە جیاجیاکان ئاوڕیان لەو دەوڵەمەندییە نەداوەتەوە و بۆخۆشمان ئاگامان لێ نییە.
کوردی لە ڕووی ژمارەی پەیڤ و وشەوە و لە باری داڕشتنی وشەوە و بە هۆی شێوەگەل و ڕێساگەلی وشەسازییەوە بە یەکێک لە زمانە هەرە دەوڵەمەندەکان دادەنرێت. شێوەزارە کوردییەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا - جیاواز لە ڕووی جوگرافی، ئایینی و فەرهەنگییەوە - لەژێر دەسەڵاتی سیاسیی جیاوازدا بە شێوەی خودبژیو و دوور لە یەک گەشەیان کردووە و نەبوونی پێوەندییەکی ڕێکخراو و هەمیشەیی لە نێوان دەسەڵاتە گەورە و بچووکەکانی سەردەمانی ڕابردوودا هێندەی تر سەربەخۆییی ڕێژەییی بەخشیوەتە شێوەزارەکان. هەر شێوەزارێکیش بۆخۆی بەسەر چەندین تاقم و دەستەی زمانیدا دابەش کراوە و هەڵگری قامووسی وشەی تایبەت بە خۆیەتی.
🆔: @Nawendi_chwarbax
درێژەی بابەت👇👇
telegra.ph/بەرهەمێکی-ناوازە-و-هەواڵێکی-خۆش-08-28

خۆشحاڵم بە بیستنی هەواڵی چاپبوونی "پازار: فەرهەنگی ئینسایکلۆپێدیکی ڕەنگی کوردی"، دانانی خاتوو سەحەر موعێزی. ئەم فەرهەنگە تەنیا بەرهەمێکی دانسقە نییە لە کتێبخانەی کوردیدا، بەڵکوو نموونەی هاوشێوەشی لە زمانەکانی تر و لەو ئاستەدا نادۆزرێتەوە. کتێبەکەم بەر لە…
🌕 کورد بۆ بە دۆی خۆی ئەڵێت ترشە؟!
✍: #عیسا_ئەحمەدی
« محمد علی فروغی» سەرۆک وەزیرانی ڕەزاشا، لە بیرەوەرییەکانیدا ئەڵێ: لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاتاتورک، پێی وتم: ئێمە ئەم وڵاتەمان کردووە بە مڵکی تورک؛ کەچی تەنیا باسی سازکردنی دەوڵەت نییە. جا بۆیە ناچارم مێژوویشیان بۆ ساز بکەم.
زۆرێک لە گەلان هەر وەهان، یان مێژوویان نییە و لەسەر خاکی خەڵکانی تر ئەژین، یان وڵاتیان بە درێژایی کەمتەمەنە و بە پانایی باسی ئەکەن.
کورد لەم بارەوە پێچەوانەیە. مێژووی دێرینی هەیە؛ بەڵام بەداخەوە یان نایناسێت و بە پێچەوانەوە دەرخواردی دراوە یان حاشای لێ ئەکات.
ئێمە هەموومان لە قوتابخانە بەسەرهاتی "ریز علی"مان خوێندوە کە لە تەمەنیدا تەنیا جارێک پیاوەتی نواند و بوو بە مێژوو. جا خۆ ئێمە مامە ڕەحەی کەلی خانمان هەیە کە هەموو ڕۆژێک پیاوەتی نواندووە، کەچی نایناسین.
"زۆرۆ" بە قەڵەم خولقاندیان و ئێستە منداڵمان جلی ئەو لە بەر دەکات. ئێمە خولە پیزەمان بووە، بەپێی بیرەوەرییەکانی مامۆستا هەژار، دووسەد و هەشتا پۆلیسی عێراقی کوشتبوو. ئێمەش بێئاگا لەو ئەرتەشی یەک نەفەرە! [کوردیک لە کاتی خەودا کوشتی].
حەمەتاڵی بانە بەو هەموو ئازایەتییە، شەڕی لە گەل ڕووس کردبوو، ژاندارمی ڕەزاشای تۆقاندبوو، پاڵپشتی لە شۆرشی شێخ مەحموودی حەفید دژ بە ئینگلیزیش کردبوو، کەچی لە کوردێک بپرسی خێرا شانی لێ شل ئەکات "هەناری گۆڵ هەناری هەناری دانە دانە/سەرە رێیەکەت لێ ئەگرم وەک حەمەتاڵی بانە"!
تەنیا ئەو بەیتەیان بردووە بە مێشکمانا. ڕەنگە بڵێن کورد نە سینەمای هەیە، نە میدیای جیهانی. بەڵێ، بەڵام تەواوی باسەکە ئەوە نییە. کوردناسین و ناساندنی مێژوو و ئەدەب و هونەری خۆی بە ئەرکی سەرشانی خۆی نازانێت. خەڵکی ئاسایی و بێخەبەرمان باسی ئازایەتیی سەدام و ڕەحم و بەزەییی ڕەزاشا ئەکەن! فارس هێشتا خۆی لە شوێنی گۆڕی کورش دڵنیا نییە، کەچی ئێمه ئەچین بۆ زیارەتی. ڕووناکبیرانی کورد ئەبێت بە ڕووناکیی بیر، تیشک بخەنە سەر تاریکییەکانی مێژوو و کولتوورمان. بەڵام مەخابن خۆیشیان لە ئاستێکی باشدا نین.
بۆ وێنە سەیری ئەزموونی ڕووناکبیریی خۆمان بکەن: لە پرسە و هاوخەمیی کۆچی گەورە هونەرمەندی فارس "استاد شجریان" ؛ بۆیان نووسی: "خسرو آواز ایران"! ئیتر یەکێک نییە بپرسێت ئەمەتان لە کوێوە هێنا؟ ئەو پیاوە نە هۆرەی چڕی، نە سیاچەمانەی خوێند، نە لاوک و حەیرانی گوت، مەقاماتی ئەڵاوەیسی و قەتار و خاوکەر و ئای ئای و... با بمێنێت. باشتر نەبوو کە ئەوپەڕی بیانووسیبا "خسرو آواز موسیقی سنتی فارسی"؟ ڕووناکبیرمان بەداخەوە خۆیشی ئەمانە ناناسێت و لێکیان ناکاتەوە.
سەیری شێوازی قسە کردنی ناودارانمان بکەن؛ بەڕێزێکیان لە باتی ئەوەی بڵێ: "کەسێت دەمی بە شیر سوتابێت، فوو لە دۆیش ئەکات" ئەڵێ: بە قەوڵی فارسەکان "مارگزیدە از ریسمان....."؛ دیارە خۆی تێکەڵ بە کۆمەڵانی خەڵک نەکردووە و بە شار و دێهاتی کوردەواریدا نەگەڕاوە. زۆریان لەبەر ئەوەی کە کارەکانیان جیهانی بێت، بە کوردی نانووسن؛ کەچی بە فارسی ئەنووسن.
ئەوانەی کە بەدڵ دڵسۆزی کوردن ئەبێت چەند لایەنە بیر بکەنەوە. برتراند ڕاسل، فەیلەسووفی گەورە، بیرکارە ( ریاضی دان)، چالاکی مەدەنییە، مێژووناسە، خەڵاتی نۆبیلی ئەدەبیشی وەرگرتووە. ئەوان زۆر پیاوی وایان هەیە کە بۆ هەر بابەتێک، هاوکات لە چەند ڕوانگەوە ئەڕوانن. بەڵام ئێمە وا نین، ئەگەر لە نووسەرێکی کورد بپرسی، زیرەک بۆ وتوویە "لانک لانک لانکۆڵێ، لانک لە دار هەنارێ..."؟ جگە لە پێکەنین و شوورەیی وڵامی نییە. چونکە ئەو تەنیا ئەدەبی کوردی ئەناسی، بەڵام نەریتی کوردی نازانێت.
ماکسیم گورکی ئەڵێ: هەر نەتەوەیەک فۆلکلۆری خۆی نەناسێت، بێگومان میژووی خۆیشی ناناسێت. کتێب قسەی دڵی خاون قەڵەم بووە، گۆرانیش قسەی دڵی کۆمەڵانی هەژاری بێدەرەتان. چۆن قسەی دڵی ئەوانتان بە سووک دێتە بەرچاو؟ فۆلکلۆری ئێمە زامی دەوران لە دوای دەورانی پڕ لە داخی کوردەوارییە. هاواری دێنشینی کوردە لە شەقی چەکمە ڕەق. هاواری کچی بەزۆر بە شوو دراوە. هاواری کرێکاری ڕەنج بە خەسارمانە و ...هتد.
موزیسیەنمان شێعر ناناسێت... ئەگەر بیناسیبا هەوای هەڵپەرکێیان لەسەر شێعری پڕ لە خەمی مامۆستا سەیدی هەورامی دانەئەنا بەو هەموو ژەنیار و دانەر و گۆرانیبێژ و...ەوە.
کورد بۆ ناسینی خۆی ئەبێ مێژوو، نەریت، ئەدەب ،چیرۆکی فۆلکلۆر و زۆر شتی تر بناسێت.
ئاخۆ کاتی ئەوە نەهاتووە ئەدیب و شاعیر و گۆرانیبێژ و نووسەرمان بە لێژنەیەک بگرن و ببنە ڕێکخراوە لە دەوری بیری کوردی بەبێ ئەوەی مەبەستیان بۆ نان و ناو بێت؟ دەی با پرسیار لە یەکتر بکەین و لە ڕوانگە جیاوازەکان تووڕە نەبین.
ئەبێ کولتوور و زمان و مێژوو هەر بەقەدەر ژیانمان لامان گرینگ بێت تا بیکەین بە مەکتەبێکی کوردی.
🆔: @Nawendi_chwarbax
دەقی بابەت👇👇
telegra.ph/کورد-بۆ-بە-دۆی-خۆی-ئەڵێت-ترشە-08-29

🌕 چاوا سینەم خانێ ئەرشیڤێ بەدرخانییان پاراست؟
سینەم بەدرخان، کچی جەلال بەدرخان و ڕۆشەن بەدرخان، باس لە ئەکات کە چۆن ئەو گشتە ئەرشیڤەی پاراستووە.