Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 ئاوڕێکی کورت لە مێژووی سنە و کاریگەریی هەورامان و ژاورۆ لەسەر سنە.
سەرچاوە: کوردستان ٢٤ تیڤی
🆔: @Nawendi_chwarbax
سەرچاوە: کوردستان ٢٤ تیڤی
🆔: @Nawendi_chwarbax
مێژووی ئەدرەڵان.pdf
1.6 MB
🌕 مێژووی ئەردەلان
✍: باباشێخ ناسری
کە باسی مێژووی ئەردەڵان دەکرێت، ئوتوماتیک بیر و مێشکەکان بۆ لای سنە و ئەو ناوچەی کە بە ئەردەڵاننشین ناوبانگی دەرکردگە ئەڕوات، کەچی کاتێک لاپەڕەکانی مێژوو هەڵەدەیتەوە ئەچیتە ناو ناوەڕۆکی مێژووەوە و دەرئەکەوێ لە کوێ زیاتر لە هەزار و دووسەد ساڵ بوونی ئەردەڵانەکان تەنیا چوار سەدەیە، واتە لە ١٠٤٦ی کۆچییەوە کە سنە کرا بە پاتەختی ئەردەڵان لە مێژووی ئەردەڵاندا سنە دیارە.
مێژووی مەردۆخ کە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ناسینی مێژووی کورد بەگشتی و ئەردەڵانەکان بەتایبەت، لە بەرگی دووهەمیدا و لە لاپەڕەی ٨٩دا ئاوا باسی ڕەچەڵەک و بنچینەی بنەماڵەی ئەردەڵان ئەکات: "بنەماڵەیەک کە پتر لە هەزارەیەک مێژووی نەتەوەکەمانی بە خۆی تەرخان کردگە".

🌕 کتێبی "فاشیزمی ئێرانی" چاپ و بڵاو کرایەوە
کتێبی "فاشیزمی ئێرانی"، بەرهەمی ڕۆژنامەنووس و نووسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی گەورە شاری کرماشان، شەهرام میرزایی، چاپ و بڵاو کرایەوە و به کتێبخانەی کوردی زیاد کرا.
نووسەری ئەم کتێبە بە لەبەرچاوگرتنی ڕووداوە کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئەدەبی و ژینگهیییەکان هەوڵی داوه به شێوازێکی ورد و شیکارانه بابەتی فاشیزمی ئێرانی تاوتوێ بکات و له چەندین وتاری جیا جیا، بەڵام پەیوەندیدار بە فاشیزمی ئێرانی و تایبەتمەندییەکانی، شرۆڤە بکات.
جێگای ئاماژەیە که بە وتەی نووسەری کتێبەکە، وەرگێڕانی عەرەبیی "فاشیزمی ئێرانی" تەواو بووه و له قۆناغی پێداچوونەوه و هەڵهبڕیدایه و له نیوەی یەکەمی سالی ٢٠٢٢دا چاپ و بڵاو دەبێتەوە، هەروەها ئەم کتێبه به زمانی ئینگلیزیش وەردەگێڕدرێت و دەست بە قۆناغی سەرەتای وەرگێڕانە ئینگلیزییەکەی کراوە.
کتێبی "فاشیزمی ئێرانی" به تیراژی ٢٠٠ دانه و له چاپخانەی ئامازۆن له هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، چاپ و بڵاو کراوەتەوە و هەنووکەش لە کتێبخانەی "مەم و زین" لە شاری هەولێر لەبەردەستە.
ناوەندی چوارباخ پیرۆزبایی لە کاک شارام دەکات.

🌕 مێژووی ئەردەڵان
بەشی دووهەم
✍: باباشێخ ناسری
لە بەشی یەکەمدا باسی میرەکانی ئەردەڵانمان کرد تاکوو سەردەمی مەئموون بەگ کوڕی مەنزەر بەگ کە لە ساڵی ٨٦٢ی کۆچی، تاکوو ساڵی ٩٠٠ی کوچی، بەوپەڕی هێز و دەسەڵاتەوە حکمڕانی کوردستانی کرد و لە ساڵی ٩٠٠ی کۆچی، وڵاتی لەنێوان سێ کوڕەکەیدا دابەش کرد و هەروەها کە باسمان کرد، وێڕای دابەشکردنی وڵات بەسەر سێ کوڕەکەیدا، بەپێی نەریتی ئیلییایەتی بەگەبەگ کە کوڕی گەورەی مەنزەر بەگ بوو گەورەی بەسەر براکانیدا دەکرد، باسیشمان کرد کە پشکی بەگەبەگ ناوچەکانی زڵم و شاربازاڕ(بازاڕ ناوی دێرینی سلێمانییە ئێستایە) تاکوو کۆیە و شەنگاڵ بوو و هاوسنوور بوو لەگەڵ عوسمانییەکاندا، بەگەبەگ بۆ ماوەی چل و دوو ساڵ واتە تاکوو ساڵی ٩٤٢ی کۆچی، بەوپەڕی هێزەوە حوکمی کرد و براکانی سوراو بەگ و حەمەبەگ هەم بەپێی نەریتی ئیلییاتی و هەم بە وسیەتی باوکیان لەوپەڕی ڕێز و حورمەتدا لەگەڵ بەگەبەگ هەڵسوکەوتیان دەکرد
🆔: @Nawendi_chwarbax
درێژەی وتار👇
telegra.ph/مێژووی-ئەردەڵان-12-03

Telegraph
🌕 مێژووی ئەردەڵان / بەشی دوهەم
لە بەشی یەکەمدا باسی میرەکانی ئەردەڵانمان کرد تاکوو سەردەمی مەئموون بەگ کوڕی مەنزەر بەگ کە لە ساڵی ٨٦٢ی کۆچی، تاکوو ساڵی ٩٠٠ی کوچی، بەوپەڕی هێز و دەسەڵاتەوە حکمڕانی کوردستانی کرد و لە ساڵی ٩٠٠ی کۆچی، وڵاتی لەنێوان سێ کوڕەکەیدا دابەش کرد و هەروەها کە باسمان…
🌕 پاڵپشتیی ناوەندی چوارباخ لە کەمپەینی زاگرۆسانە
ژینگە سەرچاوەی ژین و ژیارە، شوێنی ژیانکردنی گیاندارەکانە کە بەداخەوە زۆر جار کەوتووەتە بەر پەلاماری بێبەزییانەی مرۆڤ و بەتایبەت هێرشی سیستەماتیکی ڕێژیمە تۆتالیتێرە داگیرکەران، ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانیش لە سەرەتای هاتنەسەرکاری خۆیەو تاکوو ئێستا، جیا لە داگیرکردنی خاکی بەپیت و پڕبەرەکەتی کوردستان و بەتاڵانبردنی سەرچاوە سروشتییەکانی نیشتمانی کوردەکان، بەردەوام لە هەوڵی کاولکاریی سروشتی زاگرۆس و ژینگەی کوردستاندا بووە و لەم ساڵانەی دواییشدا مۆرەی بەکرێگیراوی تایبەت بە کاوکاریی ژینگەی کوردستانی دیاری کردووە کە ئەرک و پێسپێردراویان تێکدان و کاولکاریی ژینگەی کوردستانە.
🆔: @Nawendi_chwarbax
درێژەی ڕاگەیەندراوەکە👇
telegra.ph/پاڵپشتیی-ناوەندی-چوارباخ-لە-کەمپەینی-زاگرۆسانە-12-05

ئەم نیشتمانە بە باڵای زاگرۆسەوە جوانە! هاونیشتمانییانی هێژا! ڕێکخراو و ئەنجومەنە خەڵکییەکان! چالاکانی دڵسۆزی ڕۆژهەڵات! ژینگە سەرچاوەی ژین و ژیارە، شوێنی ژیانکردنی گیاندارەکانە کە بەداخەوە زۆر جار کەوتووەتە بەر پەلاماری بێبەزییانەی مرۆڤ و بەتایبەت هێرشی سیستەماتیکی…
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 یادکردنەوەی نۆهەمین ساڵیادی ڕووداوی کارەساتباری قوتابخانەی کچانەی شیناوێی پیرانشار لەلایەن خودی قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە کە ئەسرین مەعرووفی، یەکێک لە قوربانییەکانی ئەو کارەساتە بە هونەرێکی ڕەنگین یادی ئەو کارەساتەی کردووەتەوە.
ئەسرین مەعرووفی، بە هونەرێکی ڕەنگین و نیگارکێشانی جوان کە لە ڕووداوەکە دەدوێت، نووسیویەتی: "٩ ساڵ تێپەڕی، بەڵام وائەزانم دوێکە بوو، بەپرسیان و کاربەردەستان بەڵێنیان دابوو کە بۆ چارەسەریی کچانی شیناوێ هەر هەنگاوێک هەڵبگرن و هەموو شتێک بۆیان دابین بکەن، ئێمەش بە بەڵێنە درۆ و بێبنەماکانی بەرپرسان دڵمان خۆش کردبوو، هەرچند ئەو جۆرە بەڵێنانە بۆ ئێمە ئاسایی بووەتەوە".
کورتە ڤیدیۆیەک کە بە دیمەن لەو کارەساتە دەدوێت.

🌕 تیمی تۆپی پێی داڵکورد گەیشتە خولی نایابی وڵاتی سوید
تیمی تۆپی پێی داڵکورد لە دواهەمین یاریی خۆیدا لە یارییەکانی ئەمساڵی وڵاتی سوئید، سەرکەوتنی بەدەست هێنا و قۆناغێکی تری تێپەڕاند و گەیشتە خولی نایابی سوید.
ناوەندی چوارباخ، وێڕای پیرۆزباییی ئەو سەرکەوتنە بە تیمی داڵکورد و هەموو گەلی کورد و بەتایبەت هاندەران و لایەنگرانی داڵکورد، ئەو سەرکەوتنە بە دەستکەوتێکی گرنگ و پڕبایەخ بۆ گەلی کورد و بەتایبەت لاوانی کورد ئەزانێت.
🆔: @Nawendi_chwarbax
درێژەی بابەت👇
telegra.ph/تیمی-تۆپی-پێی-داڵکورد-گەیشتە-خولی-نایابی-وڵاتی-سوید-12-06

تیمی تۆپی پێی داڵکورد لە دواهەمین یاریی خۆیدا لە یارییەکانی ئەمساڵی وڵاتی سوئید، سەرکەوتنی بەدەست هێنا و قۆناغێکی تری تێپەڕاند و گەیشتە خولی نایابی سوید. تیمی تۆپی پێی داڵکورد، ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، لە یارییەکانی یەکلاکەرەوەی گەیشتن بە…
🌕 ئازادیی ڕادەربڕین، دێموکراسی و تۆتالیتاریزم
✍: جەمیل ئەحمەدی
مرۆڤ بە ئازادی دێتە بوون و هەر بە ئازادیش چاو بە جیهان هەڵدێنێت، بۆیە دەبێت ماف و ئازادییەکانی پارێزراو بێت، بەتایبەتی مافی ڕادەربڕین،ۆچون مافی ڕادەربڕین هەوێنی هەبوونی ماف و ئازادییەکانە کە نوێبوونەوە و خولقاندنی وتاری نوێ و دەرکەوتنی هزر و ئەندێشەی نوێ دەخولقێنێت.
🆔: @Nawendi_chwarbax
درێژەی بابەت👇
telegra.ph/ئازادیی-ڕادەربڕین-دێموکراسی-و-تۆتالیتاریزم-12-11

مرۆڤ بە ئازادی دێتە بوون و هەر بە ئازادیش چاو بە جیهان هەڵدێنێت، بۆیە دەبێت ماف و ئازادییەکانی پارێزراو بێت، بەتایبەتی مافی ڕادەربڕین،ۆچون مافی ڕادەربڕین هەوێنی هەبوونی ماف و ئازادییەکانە کە نوێبوونەوە و خولقاندنی وتاری نوێ و دەرکەوتنی هزر و ئەندێشەی نوێ…
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 لوڕستان بەشێگ جیانەوی ڤە کوردستانە
شعرخوەنین هامبەش ڤە خانم د. سەحەر مورادی و جەناب فەردین فەلاحی.
🆔: @Nawendi_chwarbax
شعرخوەنین هامبەش ڤە خانم د. سەحەر مورادی و جەناب فەردین فەلاحی.
🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 خوێندن بە زمانی كوردی، مەترسیی بۆ سەر ئێران هەیە؟
✍️: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی
پێشەكی
ماوەیەک پێش ئێستا لە (بە ناو) پارلەمانی ڕێژیمی ئێران و كۆمیسیۆنی پەروەردە و لێكۆڵینەوەی ئەو پارلەمانە، پرۆژەیاسایەک لە هەمبەر خوێندن بە زمانی سەرجەم نەتەوەكانی چوارچێوەی وڵاتی ئێرانی سیاسیی هەنووکە لە قوتابخانە و شوێنە پەروەردەییەكان جارێکی تر سەرلەنوێ پەسەند كرایەوە، ئەم پڕۆژەیاسایە هەرچەندە جۆرێک لە ڕاڤەی خۆویست و نائاوەزمەندانە لەبارەی بەندی 15ی یاسای بنەڕەتیی ڕێژیمی ئێرانە و بە تەواوەتی ناتوانێت وڵامدەری ویستە زمانی و كولتوورییەكانی نەتەوەكانی چوارچێوەی وڵاتی ئێران بێت و هەروەهاش بە هیچ شێوەیەک نەگەڕاونەتەوە بۆ نەتەوەكانی دیكەی چوارچێوەی ئەو وڵاتە، بەڵام دەبینین كەسێک بە ناوی "ئەحمەدی نادری"، جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی پەروەردە و لێكۆڵینەوەی پەرلەمانی ڕێژیمی ئێران، خوێندن بە زمانی نەتەوەكانی تری چوارچێوەی وڵاتی ئێران هاوکات لەگەڵ زمانی ئێتنیکی فارسدا بە پێچەوانەی ئاسایشی نەتەوەییی ئەو وڵاتە کە لەڕاستیدا ئاسایشی نەتەوەییی ڕێژیمە دەزانێت.
🆔: @Nawendi_chwarbax
درێژەی بابەت👇
telegra.ph/خوێندن-بە-زمانی-كوردی-مەترسیی-بۆ-سەر-ئێران-هەیە-12-15

🌕 سێهەمین دەورەی خەڵاتی ئەدەبیی "ناوهند فهرههنگی و نهشر باشوور" لە ئیلام بەڕێوە چوو
سێهەمین دەورەی خەلاتی ئەدەبیی "ناوهند فهرههنگی و نهشر باشوور" بەڕێو چوو و دوو کەسایەتیی ئەدەبیی ڕۆژهەڵاتی کودستان وەکوو کەسایەتیی ساڵ هەڵبژێردران و خەڵاتی ئەم دەورەیەیان پێ بەخشرا.
ناوەندی چوارباخ، وێڕای پیرۆزبایی لە دوکتۆر ڕههبهر مهحموودزادە و دوکتۆر عهلی ئوڵفهتی، هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ ئەخوازێت.
🆔: @Nawendi_chwarbax
درێژەی ڕاپۆرت👇
telegra.ph/سێهەمین-دەورەی-خەڵاتی-ئەدەبیی-ناوهند-فهرههنگی-و-نهشر-باشوور-لە-ئیلام-بەڕێوە-چوو-12-18-2

سێهەمین دەورەی خەلاتی ئەدەبیی "ناوهند فهرههنگی و نهشر باشوور" بەڕێوە چوو و دوو کەسایەتیی ئەدەبیی ڕۆژهەڵاتی کودستان وەکوو کەسایەتیی ساڵ هەڵبژێردران و خەڵاتی ئەم دەورەیەیان پێ بەخشرا. لە سێهەمین دەورەی خەلاتی ئەدەبیی "ناوهند فهرههنگی و نهشر باشوور"…
🌕 پشتگیریی ناوەندی چوارباخ لە مانگرتنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ناوەندی چوارباخ، وێڕای شەرمەزارکردن و ئیدانەکردنی ئەو تاوانە نامرۆڤانەی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵەی شەهید "حەیدر قوربانی" و گەلی کورد دەکات و هاوکات پاڵپشتیی خۆی لە مانگرتنی سەرانسەریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
هەروەها داوای لە هاونیشتمانییانی پارچەکانی تری کوردستان دەکات کە لەو هەنگاوەدا پاڵپشتی ڕۆژهەڵات بن و لە هەر ڕێگایەکەوە بۆیان دەکرێت، دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی خەڵکی تێکۆشەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
🆔: @Nawendi_chwarbax
درێژەی ڕاگەیەندراو👇
telegra.ph/پشتگیریی-ناوەندی-چوارباخ-لە-مانگرتنی-خەڵکی-ڕۆژهەڵاتی-کوردستان-12-21

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان شۆڕشگێڕانی گۆڕەپانی خەبات لە ڕەوتی پیلانە نامرۆڤانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی پارسی و لە درێژەی کۆمەڵکوژیی سیستەماتیکی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ئەو ڕێژیمەوە، بەداخەوە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، ڕۆڵەیەکی…
🌕 چەند سەرەقەڵەمێک لەسەر ئاڵای كوردستان
✍️: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی
ئەمڕۆ ئاڵا بووەتە هێمایەک بۆ ناساندنی نەتەوەكان و خەڵک و لایەنەكان لە ڕێگەی ئاڵاوە خۆیان لە یەكتر جیا دەكەنەوە، بەو واتایەی کە ئاڵا بووەتە هێمایەک بۆ نەتەوەكان كە بەشێک لە شوناسی نەتەوەیییان پێک دێنێت، بێگومان ئاڵای هەر نەتەوەیەكیش سەرچاوە لە باگراوندی هزری و كولتووریی ئەو نەتەوە وەردەگرێت، بەو واتایەی کە لە پشت ڕەنگ و هێماكانی هەر نەتەوەیەكەوە ئەفسانە و جۆرێک تێڕوانین بۆ دەوروبەر و یان خۆناساندن بوونی هەیە، بۆ نموونە لە ئاڵای ئەڵمانییەكاندا هەڵۆ هێمایەكە بۆ نەتەوەی ژرمەنی كە كراوەتە بەشێک لە ئاڵای نەتەوەیییان، ژمارەیەک نەتەوەی دیكەش لە جیهاندا هەن كە زۆرتر ئەو ڕەنگانەیان بۆ ئاڵایان هەڵبژاردووە كە بە شێوەیەک ڕەنگدانەوەی سروشتە، ئاڵای نەتەوەكانی نیشتەجێ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش بە شێوەیەک لە شێوەكان ڕەنگدانەوەی سروشتە، بەو واتایەی كە زۆربەی نەتەوەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چوار ڕەنگی سوور و سەوز زەرد و سپییان بۆ ئاڵاكەیان هەڵبژاردووە، جیا لەوەش ئاڵای ئەم وڵاتانە سادە نین، بەو واتایەی کە بە جۆرێک ئاڵۆزن، واتە ڕەنگی زۆر و هێما و نووسین لە ئاڵاكەدا دەبیندرێت، ڕەنگە ئەمەش ڕەنگدانەوەی دەروونیی بەکۆمەڵی ئەو نەتەوانە بێت.
🆔: @Nawendi_chwarbax
درێژەی بابەت👇
telegra.ph/چەند-سەرەقەڵەمێک-لەسەر-ئاڵای-كوردستان-12-23

ئەمڕۆ ئاڵا بووەتە هێمایەک بۆ ناساندنی نەتەوەكان و خەڵک و لایەنەكان لە ڕێگەی ئاڵاوە خۆیان لە یەكتر جیا دەكەنەوە، بەو واتایەی کە ئاڵا بووەتە هێمایەک بۆ نەتەوەكان كە بەشێک لە شوناسی نەتەوەیییان پێک دێنێت، بێگومان ئاڵای هەر نەتەوەیەكیش سەرچاوە لە باگراوندی هزری…