🤍💎‎﮼ ‎﮼فریشتەکەم
9.88K subscribers
747 photos
368 videos
5 links
ئێـــرە ماڵە بچوکـــەکەی منـــە'ھ 🖤

5/5/2021 😻♥️
10/11 🥺🫀
11/10 😆💔

𝑶𝒘𝒏𝒆𝒓 @miko5i 🖤🦅
𝙳𝙰𝚃𝙴 𝙲𝚁𝙴𝙰𝚃𝙴𝙳 21.jun 🖤!
Download Telegram
 بۆچی لە دەزگیرانی پێشووت جیا بوویتەوە؟

ئەمەپرسیاری کچەکە بوو لەو کوڕەی کە دەیویست داوای بکات و ئێستا لە کاتی یەکتربینینن بۆ قسە و باسی خۆیان و ناسینی یەکتر.

ئەویش بۆ وەڵامی پرسیاری کچەکە وتی:

«دەزگیرانەکەم درۆزن بوو. هەڵسوکەوتی جوان نەبوو. زۆر ناحاڵی بوو، ماڵی باوکیش تەماحی سەروەتەکەمیان هەبوو، بە کەڵکی هاوسەرێتی نەدەهات و ....»

پێش ئەوەی قسەکانی تەواو بکات، کچەکە هەستایە سەرپێ و ژوورەکەی جێ هێشت.
دایکی لێی پرسیی: «چی بوو کچم؟ هیچ قسەتان کرد؟»

کچەکە وتی:
«دایکە گیان، ئەم پیاوە بە کەڵکی هاوسەرێتی نایەت.»

دایکی وتی:
«ئینجا هیچ قسەتان کرد؟ چۆن وا زوو بڕیاری لەسەر دەدەیت؟ چۆنت زانی کە کەسێکی نەگونجاوە؟»

+زۆر بڵێیە، لە خۆم و ئابڕووی خۆم دەترسم لێی، ئەم پیاوە بەئاسانی متمانەی پێ ناکرێت. نهێنی ناپارێزێت هیچ. یەک ساڵی ڕێک دەزگیرانی ئەو کچە بووە، هیچ سیفەتێکی باشی باس نەکرد، ناکرێ ئەوەندە ناڕەسەن بیت، تاوانی جیابوونەوەیەک هەمووی بخەیتە سەر کچێک و ماڵی باوکی و خۆت بە بێتاوان و پاک پیشان بدەیت.”

ــ «ئەی تۆ حەقی دەزگیرانەکەی پێشوویت چییە؟ بۆ پرسیارت لێی کرد؟ کە پەیوەندیی بە تۆوە هەیە؟»

+ «دایە گیان، چۆن حەقم نییە. ئێمە دانیشتووین یەکتر بناسین و یەکتر هەڵسەنگێنین. وتم لێرەوە بڕیاری لەسەر دەدەم. ئەگەر بیگوتبا ڕاستیەکەی قسمەت و نسیب بوو کە جیا بووینەوە و ویستی خوای لەسەر بوو، ئەوا دەمزانی کە کەسێکی قورسی ڕەسەنە و شایانی ئەوەیە کە من پێی ڕازی ببم، ئەگەریش لە منیش جیا بێتەوە، ئەوا هەموو تاوانەکە ناخاتە سەر من و نازناوم بزڕێنێ و لەکەدارم بکات.
ئەگەریش بەخراپی باسی ئەو کچەی کرد، ئەوا شایانی ئەوە نییە پێی ڕازی ببم.»

هەرچەندە دایکی کچەکە بە هەڵسوکەوتی کچەکەی زۆر ڕووگیر و شەرمەزار بوو، بەڵام قەناعەتی بەقسەکانی کچەکەی کرد و میوانەکانی بەڕێزەوە بە ڕێ کرد.
***********
یەکێک لەسیفەتە زۆر ناشیرینەکانی مرۆڤ، ئەوەیە کە لە ماوەیەکی ژیانی لە گەڵ کەسێک بەوپەڕی خۆشەویستی ژیاوە، بەڵام کە جیاب بوونەوە، هیچ نهێنییەکی نەپارێزێت و ناڕەسەن دەرچێت.

( وَ لَا تَنسَوُاْ ٱلۡفَضۡلَ بَيۡنَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ )
البَقَرَة : ٢٤٤

نابێت لێبووردەیى و کارچاکى و پیاوەتىی نێوانتان لە بیر بکەن، واتە: ئەگەر کەسێک ژنێکى تەڵاقدا، با ڕابردووى ژنەکەوماڵى خەزوورانى لەبیر نەچێتەوە، بەجۆرێ کارەکانى ئەنجام بدات، بێگومان خوا بینایە بەهەرکارێ ئێوە دەیکەن.


بە هەمان شێوە بۆ کچیشە ئەم وتەیە ئاگاتان لە زمان تان بێت کە ئەچنە داوای هەر کەسێک چونکە شکان یەک جارە و جا قسەش ئینجا سوپاس…..!کەس بە هەلە تێنەگات چونکە هەنێ پیاو تەنیا بە ناو پیاون هەنێ ئەفرەتیش بەناو ئەفرەتن 🖤
ئەزانم زۆرە و زۆر کەس گرینگی پێنادە بەلام بیخوینەوە پەشیمان نابیتەوە🖤🖤
بیری دەنگت دەکەم بەم کاتە…💔😄
 «‌‏من دەمەوێت کاتێک تۆ باش نیت، من باشترینی تۆبم. دەمەوێت کاتێک باش نەبوویت کاتێک ژیانت سەخت بوو لەلات بم، دەستت بگرم و بڵێم مەترسە گەر ببێت بەدۆزەخیش من هیچکات جێت ناهێڵم، هەرگیز لەبەر غەم و پەژارەکانت بەچاوێکی دیکەوە سەیری تۆ ناکەم، هەرگیز لەبەر هیچ کەموکوڕیەکت لەتۆ ناڕەنجێم. من هەم تاکو دونیا بۆتۆ بکەم بەجێیەکی دیکە تاکو گەر خوداش لەتۆ زویر بوو نەهێڵم هیچکاتێک لەتۆ زویر بێت. گەر لێشت دوور بووم دەمەوێ تەماشای ئەستێرەکان بکەیت تاکو هەرکاتێک ئەستێرەیەک کشا بزانی ئەوە رۆحی منەو بەرەو لای تۆ دێت. بەڵام تۆش.. تکایە تۆش هەرگیز لەبیرم مەکە، من فۆبیام هەیە بە لەبیرکردن. تکایە بۆ هەمیشە، تا ئەبەد لەگەڵم بمێنەرەوە»
-
-
𝒐𝒏𝒆 𝒚𝒆𝒂𝒓 𝒂𝒏𝒅 𝒕𝒘𝒐 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
بیرت دەکەم💔😄
پێم ئەڵێت جا چیت بۆ کردووم💔

وەلامم بۆت (هیچ شتێك💔😊)
هەموو ڕووداوە باش و جوانەکان لە ناختەوە دەست پێ دەکەن...!
بۆ نمونە چەند جوانە کەسێک لە دڵتدا هەڵبگریت بە شاراوەیی، لە هەموو جێگایەکی ئەم جیهانە بیپارێزیت لە دڵت، بە تەواوی ئاسوودە بیت لە گەڵی، بەرگەی هەموو خۆپەرستی ناخت بگری لەبەر ئەو...!
سەیرکە چەند جوانە مەودایی دوریت لەگەڵی زۆر بێت بەڵام وا هەست بکەیت لە ناو دڵت لێ دەدات وا هەست بکەیت هەناسە بە هەناسە نزیکتر و نزیکتر دەبێت لێت، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر پەرۆش بیت بۆی، کاتێک ئەو ئاگای لێ نییە تۆ پڕ بە دڵ نزای بۆ بکەی و بڵێی پەروەرێنم ئاگات لێی بێت، بۆمی بپارێزە ، چونکە ئەو بەشێکە لە ژینم، کاتێ کەسێک ئاوا تێکەڵی خوێنت بوو، هەست بە تەواوکەری دەکەیی، ئیدی ڕوح لە هیچی کەم نییە، بەردەوام لەسەر ترپەکانی دڵت ژیان دەکات تۆش لە هەر لێدانێکی دڵت زیاتر ئارام و دڵ خۆش دەبی، ئاڵوودە دەبیت ئاڵوودە.!


𝒐𝒏𝒆 𝒚𝒆𝒂𝒓 𝒂𝒏𝒅 𝒕𝒉𝒓𝒆𝒆 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
وا ئەزانی بیرم ئەچێتەوە؟
چۆن ئەو هەموو شەو و ڕۆژانە لەبیر ئەکەم کە بە هەردوو دەستم ئەمکێشا بە دەموو چاوی خۆما؟چۆن لەبیری ئەکەم کە هەتا هیلاک ئەبووم جارێک نا دوان نا پەنجا جار سەری خۆمم ئەکێشا بە دیوارەکەی تەنیشتم!
تۆ ئەزانی چەند ڕۆژ ویستم بڕۆم و هێز لە قاچما نەبوو؟!
ئەی ئەزانی بەهۆی تۆوە چەند جار سەرم بۆ ئاسمان بەرز کردۆتەوە و وتومە بــــۆ؟!
ئەزانی چەند جار وات کردووە بڕۆمە بەردەم خودا و بڵێم بمبەرەوە لای خۆت؟
من هیچ شتێکم بیر ناچێت با تۆش بیرت نەچێت!
دڵم نا مێشکمت وێران کرد!
جەستەم نا روحمت لەناو برد!🖤


𝒐𝒏𝒆 𝒚𝒆𝒂𝒓 𝒂𝒏𝒅 𝒇𝒐𝒖𝒓 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
دەمەوێت دوبارە بکەومە خۆشەویستیەکی قوڵەوە لەگەڵ تۆ، هێندە قوڵ لە کانگای ڕۆحمەوە سەرچاوە بگرێت، نامەوێت قودرەتی هیچ شتێک ئێمە لە یەکتر دووربخاتەوە، بەڵام لێرە دووریمان لە هەموو شتێک زیاتر لێمانەوە نزیکە، تۆم هێندە شاردەوە لە ڕۆحما ئێستا بە هەموو گیانمەوە تەنانەت ڕۆشتنیشمەوە دیاریت، دووریت و بیرکردنت هێندە ماندوویان کردم دەترسم گەر بشتبینم ماندوێتیم دەرنەچێت، لە ماندوێتیا بێدەنگی سەریدا لە لێوم و ڕێگا نادات باسی ئەم ئیشتاقە پڕ بەسۆیەت بۆ بکەم، من و تۆ هاوشێوەی منداڵانی گەرەک لە چاوشارکێداین جیاوازی ئەوان و ئێمە ئەوەیە ئەوان لە دوای گەڕان یەکدی دەدۆزنەوە کەچی ئێمە یەک هەواش هەڵبمژین هەر بەدوای یەکدا وێڵین وەها یەکمان لێ وونبووە، ترسم هەیە لە خۆشما بگەڕێم بۆت هەر نەتدۆزمەوە، ئەی تۆ چی؟! ناترسیت وەها بێباک بم ئیتر لە مەراقدا ئاوڕ بۆ هیچ کاروانێک و ڕێبوارێک نەدەمەوە؟ هەر یەکجار دڵنیابم لەوەی کە ئیدی ئەم دییە ماندووەی من ئەو سیما مانگ ئاسایەت نابینێت، دەبێ ڕێگا چارەیەکی تر بدۆزمەوە ئەمجارە بە چاوی ڕووخسار ناا، بە چاوی ڕۆحە ژاکاوەکەم بۆ ڕۆحە هەڵاتووەکەت دەگەڕێم


𝑶𝒏𝒆 𝒚𝒆𝒂𝒓 𝒂𝒏𝒅 𝒇𝒊𝒗𝒆 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
🤍💎‎﮼ ‎﮼فریشتەکەم pinned «دەمەوێت دوبارە بکەومە خۆشەویستیەکی قوڵەوە لەگەڵ تۆ، هێندە قوڵ لە کانگای ڕۆحمەوە سەرچاوە بگرێت، نامەوێت قودرەتی هیچ شتێک ئێمە لە یەکتر دووربخاتەوە، بەڵام لێرە دووریمان لە هەموو شتێک زیاتر لێمانەوە نزیکە، تۆم هێندە شاردەوە لە ڕۆحما ئێستا بە هەموو گیانمەوە…»
من درۆ ناکەم و بڵێم هەمیشە لە خەیاڵمدایت
بەڵام ڕاستگۆیانە بڵێم, تەنانەت ئەو کاتانەی
کە لە خەیاڵیشمدا نیت هەر خۆشمدەوێی 🖤!
hala madrid😂🤍🫀
دەزانم کە تۆ بیرم ئەکەیت
بەڵام ناگەڕێیت بە شوێنمدا
خۆشت دەوێم بەڵام پێم ناڵێیت
دەشزانم بەردەوام وا دەمێنیتەوە!
بێدەنگی تۆ دەمکوژێت!

𝑶𝒏𝒆 𝒚𝒆𝒂𝒓 𝒂𝒏𝒅 𝑺𝒊𝒙 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
لیست ئەگۆر مەوە کێ بەژداری ئەکات چات بکات

@miko5i
ئەوەی تۆی لێسەندم
خودا ئازیزی لێبسەنێت
چیت بەسەر حالی من هێنا
هەمان شتی بەسەر بێنێت
خوای من یەک پارچەی
مالی وردوو خاشی لەت و پەت بکات
بەهەمان شێوەی دڵی من
دڵی لە ژیان شەکەت بکات
سەروەت و پارەی گیرفانی
بۆ سەدان دەرد و بەڵا بێت
ئاواتە خوازم رۆژێک بێ هەزار دەردی لەگەلا بێت
رێزو شکۆی لەناو خەڵکا بێتە خوارێ
هیچ پزیشکێک چارەی نەکات
بتوێتەوە لە ئازارێک…💔😆
Hala Madrid🏆🥇15🫀
ئەمشەو خراپ بیرتەکەم💔😄
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM