Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
61 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
پەیامی گەل [ #پیام_مردم] بە تەمەنێکی زۆر کورتەوە، بەو دەرفەتە کورتە کە بۆ بڵاو کردنەوە هەبووی، کاریگەری زۆری لە سەر زیندوو کردنەوەی یادی #قازی_محەمەد و #کوماری_کوردستان لە نێو خەلکدا هەبوو.
هەروەها ڕاکێشانی سەرنجی خەڵکی ڕۆژهەڵات بۆ سەر بزاڤی نەتەوەی کورد و کیشەی کورد لە ناوچەکە، خەبات و تێکوشانی خەباتکارانی کورد لە بەشەکانی دیکە، بزووتنەوە ڕزگاری خوازی کورد بەگشتی و بە تایبەت کار لە سەر نزیک کردنەوەی لایەنەکان بە یەکتر و پەرە پێدان بە بزاڤی ئاشتی خوازی و یەکگرتوویی نەتەوەیی و ئاشت کردنەوەی کۆڕ و کۆمەڵانی کورد بە هەموو ڕوانگە جوراوجۆرەکانیانەوە، بەشێک بوو لە دەنگ و ئامانجەکانی پەیامی گەل [ پیام مردم ]، هەر بەم بۆنەوە دواتر لە نێو خەڵکدا بە #دەنگە_دلێری_ڕۆژهەڵات ناسرا.
٭٭٭
پەیامی[دەنگی] گەل، ٧ ڕۆژ پاش ئەوەی من وەکوو بەرپرسی ڕۆژنامەکە لە #سنە زیندانی کرام [ ٢٧ی جۆزەردانی ١٣٨٣] ، دوایین ژمارەکەی بە سەردێڕی "سەربەخۆیی کوردان نزیک دەبێتەوە " لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە چاپخانەی تاران دەستی بە سەرگیرا و دادوەری گشتیش لە ٤ی پووشپەری ١٣٨٣ بڕیاری ڕاگیران و داخرانی کاتی، بۆی دەرکرد.