Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
61 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
به خۆشییەوە کاک #ئومید_بەیگی_زادە بەسەر #کۆرۆنا زاڵ بووە.
گەڕانەوەی تەندرۆستی و بەردەوامی ژیان و خەبات پیرۆزە لە کاک ئومێد.
هیوادارم هەر وەک چۆن لە هەمبەر ئەو پەتا سەرکەوت، لە بەرامبەر پەتای نگریسی پێشێلکاری مافی #گەلی_کورد و #مافەکانی_مرۆڤ یش بەردەوام و خۆڕاگر و سەرکەوتوو ببێت.
لە گوڵانی ساڵی ڕابردوو، ڕۆژێک خۆم و ئابرام و خوێشکم و کوڕەکەم بۆ سەیر و پیاسە لە کێو و سرۆشت ڕوومان کردە #دیواندەرە و کێوێک لە نزیکی ئەو شارە.
لە سەر ڕێگامان، چەند کەسێ کە خەریکی لەوەڕ دان بە مەڕ و ماڵات و ئاژەڵەکانیان بوون، منیان ناسییەوە،
کوڕە لاوێک بەوانی دیگە وتی ئەو کابرا، لە کاک سدێقی #کەبوودوەند دەکا و ئەوانیش ئیدی هاتنە پیرۆمانەوە و دوای متمانە بوون، زۆر بە گەرمی و خۆمانیانە پێشوازییان لێمان کرد و ئێمەش بۆ ماوەی کاژێرێ، دوو کاژێر لایان ماینەوە. ئەو چەند کەسە کە جووتیار و ئاژەلدار و شوان بوون، لە سەر زۆر شت قسەیان بۆ کردین.
لە دواییدا کابرا بە تەمەن و زۆر زاناکەیان گوتی؛
کاک سدێق گیان ئەوەی تۆ کردت بۆ حوقوقی بەشەری [ مافی مرۆڤ ] کورد و ئەو هەموو سزا و ئەشکەنجە و زیندانە کە تۆ کێشات، ئەو نەهامەتی و تاڵییانە کە خۆت و بنەماڵەت بە سەرتان هاتووە زۆر کەس لێ ئاگادارن و زۆر کەسیش قەدردانی ئێوەن، بەڵام لە ناو کوردە، به تایبەت لای کوردی بێ وەفا تا بووە، وابووە دوای چەند ساڵ ئیدی بە دەگمەن کەس لەو بەسەرهاتی جەنابتە بیر بکاتەوە.
جا نازانم تۆ بۆ کێ ئەو هەموو خۆت بە دار و بەردا دەدا ؟ و بۆ چی و بۆ کێ ئەو هەموو ئازارت کێشا ؟
کاک سدێقی ئازیز ئەوە بزانە زیاتر لە نیوێک، نا با بڵێم ئەم خەڵکە بە تەواویی گۆڕاون و بە هۆی پاراستنی قازانج و بەژەوەندی تاکەی و بنەماڵەیی خۆیان و لە بەر وەرگرتنی ئیمتیاز و مووچە و پوڵ و پارە و جیفە و... ئامادەن، تا نەک هەر جەنابت و کەسانی بە ناو ڕێبەری کورد، بەڵکوو هەر شتێک پێوەندی بە #کورد و کوردایەتییەوە هەبووبێت، بە هەرزانترین نرخ بفرۆشن.
هەر لەو دە ساڵە کە تۆ تەمەنت لە زیندان بەسەر دەچوو و لە ژیان کەوتووی بە دواوە، با باش بزانی کە هەزاران کەس هەر لەم دیواندرەیە، بە فروشتنی هەر شتێ کە بۆنی کوردی پێیەوە بووە، خۆیان کردووە بە میلیاردر و ئێستاش دەڵێن لە ئێمە کوردتر، کەس هەر نییە !
هەر ئەو ئەژەڵدارە بە تەمەنە لە کوتاییدا وتی؛
کاک سدێق گیان ئەوە من مردوو، ئەوە تۆ زیندوو،
ئەگەر کوردی بێ وەفا له جیاتی قەرەبوو کردنەوە، هەر چی سووکاتییە پێتیان نەکرد و ئەگەر مارکی جاشیان لێت ندا و لە کورد بوون بێزاریان نەکرد، جا ئەوسا بڵێ وا نییە !
٭٭٭
قسەکان و پێش بێنی ئەو کابرا بەساڵاچووە گوندییە، هەر ساڵێکی نەخایان کە هاتە دی.
بەر لە نەورۆزی ئەو ساڵ، لە سەر نووسراوەیەکی ڕەخنەگرانە سەبارەت بە #هەرێمی_کوردستان و دەسەڵاتی بێ دەسەڵات و کوڕنۆش کردنەکانی ئەو هەرێمە لە بەرانبەر ئێران و تورکیا و دەراوسییەکان، ئەوەک جنێو و بۆختان و تۆمەت و سووکایەتی نەما لە لایەن هەندێ کوردی #رۆژهەڵات لە دەرەوەی وڵات، پێ کردین.
من هێشتا لە سەر ئەو متمانە و بڕوا بە خۆم، ماومەتەوە کە هەرگیز لە بەرامبەری دەوڵەتی ئێران پاشەکشەم نەکرد، بەڵام لە بەرانبەری سووکایەتی کەرانی کورد پاشەکشەم کرد !
تۆمەتبار کراین بە باکوور تەوەری، ڕۆژاوا تەوەری، جاشایەتی کردن بۆ فەڵان و فیسان حیزب و گروپ، تەنانەت کراین بە جاشی کۆماری ئیسلامی ئێران و مێحوەری مقاومەت !
جا نازانم هەندێ لەم تۆمەتانە بەرامبەری هەیە؟ وەک بڵێین باشوور تەوەری، هەولێر تەوەری یان نا ؟
هەڵبەت من هیچکات بە دوای تومەت لێدان و تۆڵە کردنەوە و ئەو شتانە ناڕۆم، بەڵام بێزار کردنی هەر کوردێ لە کورد بوونەکەی، لام وایە ئەوە تاوانێکی گەورەیە.
٭٭٭
ئێستا کە گوڵانی دیکەیە، تەماوەرم ئەرگەر دۆخی سووری کۆرۆنا لە #سنە و دیواندەرە دابەزێت، جارێکی دیکە بەهاری ئەو کێوانە ببینمەوە، هیوادارم ئەو برادەرە بەساڵاچووەش هەر لە ژیان مابێت.
یەکێ لە شارە گەورەکانی #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان، سنە، سنەدژ، یان #کورسان ناوەندی پارێزگای سنەی کوردستانە.
#سنە ئێستا شارێکی گەورەیە و لە دەوروبەریشی چەند شار و شاروچکە لەوانە؛ نایسەر، حەسەن ئاوا، نەنەڵە، قار، ئاساوڵە و دووشان، پێیەوە چەسپێندراون کە ئەگەر بخرێتە سەر ئەو شارە، ئیدی ڕەنگە سنە وەکوو گەورە شار [ کلان شهر]، بوجەی تایبەتی بۆ دیاری و تەرخان بکرێت.
بە سەر ئەوانەش، هەر ئێستا سنە شارێکی گەورەیە و دەیان شارۆچکە و گەڕەکە گەورەی لە خۆوە گرتووەتەوە.
هەر وەها چەندین شارۆچکە و گەڕەکی دیاریکراوی تێدایە.
بۆ وێنە، جیا لە دەزگا دەوڵەتی و ئەمنییەکان و فەرمانبەرە هاوردەکان کە چەند شارۆچکە و گەڕەکی تایبەت بە خۆیان هەیە،
لە نێو خەڵکانی خۆجێی و مەدەنیش جیاوازی چینایەتی و فێکری و ئایینی بە ڕاشکاوی دەبینرێت. لەوانەیە گەڕەک و شارۆچکەی دەوڵەمەند نشین و هەژار نشینەکان، یان گەڕەک و شارۆچکەی جیاواز و دیاریکراوی تایبەت بە هەندێ گروپی فێکری و مەسەبی، کە ئەوانیش جیاوازی خۆیان بە واتایەک بەو شێوەیە دەنوێنن.
٭٭٭
دابەش بوونی فەرمی نەتەوە و #نیشتمانی_کورد، لە ڕەهەندی مێژوویی و بوارەکانی سیاسی و جێوگرافی هەر چەندە بژاردە و یان پەسەند کراوی خۆدی کوردیش نەبووە، بەڵام وەکوو دەستکردی #کۆلۆنیالیزم، لە لایەن #نەتەوە_یەکگرتووەکان [ نوێنەری دەوڵەتەکان ]، دانی پێنراوە.
بەڵام کورد نەک هەر دابەشە بەسەر ئەو چوار یان پێنج پارچەیە، بەڵکوو لە لایەن حوکوومەتەکان و هەروەها خۆدی کوردیشەوە بە سەدان فیرقە و دەستە و گروپی جۆراوجۆری فێکری، ئایینی، مەسەبی، سیاسی و ئایدۆڵۆژیایی دابەش کراوە و بەردەوام هاندراوە بە خۆ لەت و پەت کردن و یان هان دەدرێت بە پەرتەوازە بوون و نایەکگرتوو بوونی نەتەوەیی.
بۆ وێنە ئەگەر کورد لە سەردەمی #خێڵیاتی و خێڵەکان، بە سەدان خێڵ و عەشیرە و تایفەی نەیار و دژە یەکتر دابەش کرابوو،
وە ئەگەر #خێڵ و عەشیرەتەکان کە دژ به یەکتر دەوەستانەوە، وەکوو ئامرازێکی کونترۆڵکەرەوە لە خزمەتی حوکوومەتەکانەوە بۆ کونترۆڵ کردنەوەی خۆدی کورد بەکار دەهێنران،
ئێستاش کورد هەر بە پلانی حوکوومەتەکان و بە هاوڕێی پاوانخوازان و بەرژەوەند پارێزانی فیرقەیی و هەر وەها بە کەمتر خەمی خۆدی کورد، دابەشە بە سەر سەدان دەستە و تاقم و گروپی سیاسی و نا سیاسی و ئایدولۆژیایی و ئایینی و مەسەبی نا تەبا.
٭٭٭
ئەوەی کە میژوو سەلماندوویە جیاوازی، پرش و بڵاوی، پەرتەوازەیی و نایەکگرتوویی لە نێوان کوڕ و کۆمەڵانی نەتەوە بن دەستەکان، دیاردەی هزر و بیر و ڕامانی کۆلۆنیالیزمە. بێ گومان جیاوازی و نا تەبایی و نا یەگرتوویی لە نێوان کوڕ و کۆمەڵانی کوردیش هەر لە میراتخۆرانی کۆلۆنیالیزم هێڵی گرتووە و سەرچاوە دەگرێتەوە.
فیرقە ساز دان و پێکهێنانی دەستە و گروپ بە بیروکە و ئایدۆلۆژیای ئایینی و نا ئایینی تا ئێستا هیچ دەرئەنجامێکی بۆ #نەتەوەی_کورد نەبووە و ئەوەی بە گشتی بۆ خەڵکی کورد ڕوونە، هیچ فیرقە و گروپێکی لە شێوەیە هەنگاوێکی لە پێناو ماف و #ڕزگاری_کورد هەڵنەگرتووە. هەنگاوێک کە لە بەرژەوەندی خەڵک و بە قازانجی ئەو نەتەوە و مافەکانی #گەلی_کورد بووبێت و یان دەرئەنجام و دەستکەوتێکیان بۆ دواڕۆژ خولقاندبێت، نەک هەر هەڵنەگیراوە، بەڵکوو بە پێچەوانە، گەلی کورد لەم بوارە زور زەرەرمەند بووە و خەساری زوریشی پێی گەیشتووە.
٭٭٭
ئەگەر ئیزن بدەن ناوێک لە هەرێم ببەین بەو مەرجەی هێرش نەکەنە سەرمان، وێنە بۆ ئاماژە زۆرە لە باشوور و #هەرێمی_کوردستان.
ئێستا لە #باشوور دەیان حیزب و ڕێکخراوە و دەستە گروپ و تاقمی کارا، بوونیان هەیە بە بەرنامە و ساپۆرتی هەموو لایانە و پشتیوانی فێکری، ماڵی و بوجە و مووچەی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە کە چالاکانە لە پێناو خزمەتکردن بە ئامانج و ویستی #نەیارانی_کورد کار دەکەن.
گۆڕینی فێکر و هزر و بیر و ڕای خەڵک بە تایبەت چینی نەدار و هەژار، گوڕینی داب و نەریتی ڕەسەنی کوردی، گۆڕینی پێناس و شۆناسی کورد بە گشتی و دوور خستنەوەی نەتەوەی کورد لە ئامانج و مافە سەرەکییەکانی، بەشێکە لە ویست و ئامانجی #داگیرکەران و نەیارانی کورد.
مادام ئەو فیرقە و گروپانە وەکوو دارە دەست لە خزمەتی داگیرکەران و دراوسێیەکان و وڵاتانی دەرەکی کاراییان هەیە و تا کاتێک لە بەرامبەری یەکخستنەوە و یەکگرتنەوە گەلی کورد ڕۆڵی لەمپەر و داهێنەری کوسپ و تەگەرەیان بە خۆوە گرتووە،
کورد نەک هەر لە پشت درگای بە سەر داخراوەی ڕزگاری دەمێنێتەوە، بەڵکوو بەردەوام دەبێت لە تواندنەوە و خۆ پاکتاو کردنەوەی خۆبەخشانە.
یەکێ لە شارە گەورەکانی #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان، سنە، سنەدژ، یان #کورسان ناوەندی پارێزگای سنەی کوردستانە.
#سنە ئێستا شارێکی گەورەیە و لە دەوروبەریشی چەند شار و شاروچکە لەوانە؛ نایسەر، حەسەن ئاوا، نەنەڵە، قار، ئاساوڵە و دووشان، پێیەوە چەسپێندراون کە ئەگەر بخرێتە سەر ئەو شارە، ئیدی ڕەنگە سنە وەکوو گەورە شار [ کلان شهر]، بوجەی تایبەتی بۆ دیاری و تەرخان بکرێت.
بە سەر ئەوانەش، هەر ئێستا سنە شارێکی گەورەیە و دەیان شارۆچکە و گەڕەکە گەورەی لە خۆوە گرتووەتەوە.
هەر وەها چەندین شارۆچکە و گەڕەکی دیاریکراوی تێدایە.
بۆ وێنە، جیا لە دەزگا دەوڵەتی و ئەمنییەکان و فەرمانبەرە هاوردەکان کە چەند شارۆچکە و گەڕەکی تایبەت بە خۆیان هەیە،
لە نێو خەڵکانی خۆجێی و مەدەنیش جیاوازی چینایەتی و فێکری و ئایینی بە ڕاشکاوی دەبینرێت. لەوانەیە گەڕەک و شارۆچکەی دەوڵەمەند نشین و هەژار نشینەکان، یان گەڕەک و شارۆچکەی جیاواز و دیاریکراوی تایبەت بە هەندێ گروپی فێکری و مەسەبی، کە ئەوانیش جیاوازی خۆیان بە واتایەک بەو شێوەیە دەنوێنن.
٭٭٭
دابەش بوونی فەرمی نەتەوە و #نیشتمانی_کورد، لە ڕەهەندی مێژوویی و بوارەکانی سیاسی و جێوگرافی هەر چەندە بژاردە و یان پەسەند کراوی خۆدی کورد نەبووە، بەڵام وەکوو دەستکردی #کۆلۆنیالیزم، لە لایەن #نەتەوە_یەکگرتووەکان [ نوێنەری دەوڵەتەکان ]، دانی پێنراوە.
بەڵام کورد نەک هەر دابەشە بەسەر ئەو چوار یان پێنج پارچەیە، بەڵکوو لە لایەن حوکوومەتەکان و هەروەها خۆدی کوردەوە بە سەدان فیرقە و دەستە و گروپی جۆراوجۆری فێکری، ئایینی، مەسەبی، سیاسی و ئایدۆڵۆژیایی دابەش کراوە و بەردەوام هاندراوە بە خۆ لەت و پەت کردن و یان هان دەدرێت بە پەرتەوازە بوون و نایەکگرتوو بوونی نەتەوەیی.
بۆ وێنە ئەگەر کورد لە سەردەمی #خێڵیاتی و خێڵەکان، بە سەدان خێڵ و عەشیرە و تایفەی نەیار و دژە یەکتر دابەش کرابوو،
وە ئەگەر #خێڵ و عەشیرەتەکان کە دژ به یەکتر دەوەستانەوە، وەکوو ئامرازێکی کونترۆڵکەرەوە لە خزمەتی حوکوومەتەکانەوە بۆ کونترۆڵ کردنەوەی خۆدی کورد بەکار دەهێنران،
ئێستاش کورد هەر بە پلانی حوکوومەتەکان و بە هاوڕێی پاوانخوازان و بەرژەوەند پارێزانی فیرقەیی و هەر وەها بە کەمتر خەمی خۆدی کورد، دابەشە بە سەر سەدان دەستە و تاقم و گروپی سیاسی و نا سیاسی و ئایدولۆژیایی و ئایینی و مەسەبی نا تەبا.
٭٭٭
ئەوەی کە میژوو سەلماندوویە جیاوازی، پرش و بڵاوی، پەرتەوازەیی و نایەکگرتوویی لە نێوان کۆڕ و کۆمەڵانی نەتەوە بن دەستەکان، دیاردەی هزر و بیر و ڕامانی کۆلۆنیالیزمە. بێ گومان جیاوازی و نا تەبایی و نا یەگرتوویی لە نێوان کۆڕ و کۆمەڵانی کوردیش هەر لە میراتخۆرانی کۆلۆنیالیزم هێڵی گرتووە و سەرچاوە دەگرێتەوە.
فیرقە ساز دان و پێکهێنانی دەستە و گروپ بە بیروکە و ئایدۆلۆژیای ئایینی و نا ئایینی تا ئێستا هیچ دەرئەنجامێکی بۆ #نەتەوەی_کورد نەبووە و ئەوەی بە گشتی بۆ خەڵکی کورد ڕوونە، هیچ فیرقە و گروپێکی لە شێوەیە هەنگاوێکی لە پێناو ماف و #ڕزگاری_کورد هەڵنەگرتووە. هەنگاوێک کە لە بەرژەوەندی خەڵک و بە قازانجی ئەو نەتەوە و مافەکانی #گەلی_کورد بووبێت و یان دەرئەنجام و دەستکەوتێکیان بۆ دواڕۆژ خولقاندبێت، نەک هەر هەڵنەگیراوە، بەڵکوو بە پێچەوانە، گەلی کورد لەم بوارە زور زەرەرمەند بووە و خەساری زوریشی پێی گەیشتووە.
٭٭٭
ئەگەر ئیزنی ئەوەمان پێ بدەن ناوێک لە هەرێم ببەین بەو مەرجەی هێرش نەکەنە سەرمان، وێنە بۆ ئاماژە زۆرە لە باشوور و #هەرێمی_کوردستان.
ئێستا لە #باشوور دەیان حیزب و ڕێکخراوە و دەستە و گروپ و تاقمی کارا، بوونیان هەیە بە بەرنامە و ساپۆرتی هەموو لایانە و پشتیوانی فێکری، ماڵی و بوجە و مووچەی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە، و چالاکانە لە پێناو خزمەتکردن بە ئامانج و ویستی #نەیارانی_کورد کار دەکەن.
گۆڕینی فێکر و هزر و بیر و ڕای خەڵک بە تایبەت چینی نەدار و هەژار، گوڕینی داب و نەریتی ڕەسەنی کوردی، گۆڕینی پێناس و شۆناسی کورد بە گشتی و دوور خستنەوەی نەتەوەی کورد لە ئامانج و مافە سەرەکییەکانی، بەشێکە لە ویست و ئامانجی #داگیرکەران و نەیارانی کورد.
مادام ئەو فیرقە و گروپانە وەکوو دارە دەست لە خزمەتی داگیرکەران و دراوسێیەکان و وڵاتانی دەرەکی کاراییان هەیە و تا کاتێک لە بەرامبەری یەکخستنەوە و یەکگرتنەوە گەلی کورد ڕۆڵی لەمپەر و داهێنەری کوسپ و تەگەرەیان بە خۆوە گرتووە،
کورد نەک هەر لە پشت درگای بە سەر داخراوەی ڕزگاری دەمێنێتەوە، بەڵکوو بەردەوام دەبێت لە تواندنەوە و خۆ پاکتاو کردنەوەی خۆبەخشانە.
کورتە باسێکم سەبارەت بە #سنە-ی ئەوڕۆ و دۆخی #کۆمەڵگای_کوردی و هەر وەها نیوچە ئاماژەیەک بە کارایی و کاریگەری هەندێ گروپ و دەستە و تاقمی کارا و تەیار کراوی دەرەکی لە باشوور و #هەرێمی_کوردستان [ بەبێ ناو لێ بردن ] لە پۆستی پێشوو هێنابوو، کە هەندێ کەس، لەوانە؛ برادەرێک دانیشتووی وڵاتی نورویژ، ڕەخنەی لێگرتووین و فەرموویەتی؛ پەتەوازەیی و جیاوازی له نێوان کۆڕ و کۆمەڵان هەر تایبەت بە #کورد نییە و هەمووی نەتەوەکان دەگرێتەوە، بۆ وێنە لە وڵاتی نورویژ کە وڵاتێکی پێشکەوتووە لە بواری دێموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، دەیان دەستە و گروپ و حیزبی چەپ و ڕاست و ئاییی و نا ئایینی هەیە و هەر یەکە بە هەر شێوازێک بیهەوێت کار دەکا و کەس ڕێگریان نییە و کەس لێپرسینەویان لێ ناکاتەوە.
وێرای سپاس و پێزانین لە خوێندنەوە و تێبینی ئەو برادەرە و هاوڕایی لە گەڵ بەشێک لە تێبینییەکەیان [ بە تایبەت ئەوەی کە نێوان کۆڕ و کۆمەڵانی نەتەوەکانی دیکەش جیاوازی و پەرتەوازەیی هەر هەیە و هەر باوە ]، ئاماژە بەو چەند خاڵەی خوارۆ بە پێویست دەزانم.
١. #نورویژ وڵاتێکی بە فەرمی دامەزراوە و سەربەخۆیە و #دێموکراسی و #مافەکانی_مرۆڤ و کارایی و کار کردنی حیزبی و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکان لەو وڵاتە وەکوو فەرهەنگ دابین و جێگیر کراوە و ئەو شتانە بە باشی جێی خۆیان گرتووەتەوە،
٢. #کوردستان بە فەرمی نە وڵاتە، نە یەکپارچەیە، نە سەربەخۆیە، نە دەوڵەتی خۆی هەیە و نە تەنانەت بزووتنەوەیکی سەرانسەری و گشتگیر و یانخود کارای هەیە، و لە زۆرینەی ئەو بوارانەدا هەر بەردی بە سەر هەردەوە نییە.
٭٭٭
بە سەر هەمووی ئەوانەش، لە هەر پارچە و بەشێکی کوردستان، دەیان و بگرە سەدان #حیزب و #ڕێکخراوە و گرووپ و دەستەی سیاسی چەپ و ڕاست و ئایینی و نا ئایینی و مەدەنی و کۆمەڵایەتی و #چینایەتی و ژینگەیی پێک هاتوون و بوونیان هەیە و کەس نکوڵیی لە هەبوونیان ناکات.
تەنانەت لە هەر ناوچە و دەوەرێک سەدان تەکیە و مەرقەد و شێخ و فیرقە بە کڵتووری جیاواز و تایبەت بە خۆیان هەیە، و هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش، لە مافی تاکەی و به کۆمەڵی ئەو دەستە و گروپانە بەرگری و داکۆکی دەکەن.
منیش وەکوو بەرگریکارێکی پێشووی مافەکانی مرۆڤ، هێشتا خۆم بە داکۆکیکاری #پلوڕالیزم، فرەچەشنی، یان فارسی وتەنی [ تکثرگرایی ] دەزانم و بە ڕێزگرتن لە هەست و بیر و بۆچوونە جۆراوجۆر و جیاوازەکان و لێبوردە بوون لە هەمبەر هەمووان، هێشتا هەر بڕوامەندم.
بەڵام، فیرقە ساز دان و ڕێخستنی دەستە و گرووپ بە بەرنامە و بوجە و ساپورتی مادی و فیکری وڵاتانی دەرەکی بە ئامانجی گوڕین و پاکتاو کردنەوەی پێناس و #شۆناسی_نەتەوەیی، پێم وا نییە تەنانەت لە وڵاتێکی وەک نورویژیش تا ئەو ڕادەیە ئاسایی و باو بێت و کەس ڕەخنە لەو جۆرە کردارانە نەگرێت.
لە نێو بردنی داب و نەریتی ڕەسەن و لاواز کردنی هەستی #نەتەوایەتی گەلێکی بن دەست و بێبەشکراو و داسپاندنی داب و نەریت و فەرهەنگی هاوردە بە مەبەستی خۆبیانیکردنی خەڵکێکی چەوساوە و هەر وەها
دوور خستنەوەی ئەو خەڵکە لە #مافی_بنەڕەتی و ئازادی و خواست و ئامانجە سەرەکییەکانیان، نەک هەر پەسەند کراوە نییە، بەڵکوو سەرقاڵ کردنیانە بە هەندێ کردەوە و پەراوێزەی کەم بایەخ.
٭٭٭
بێ گومان لە نێوان سەدان دەستە و گروپ و حیزب و ڕێکخراوەی کوردی چ ڕاست و چ چەپ و چ ئایینی و چ نا ئایینی جیاوازییە جددییەکان زۆرن.
بەڵام دەبێ ڕێکار بۆ چارەسەری زۆربەی جیاوازییەکان و کێشەی پەرتەوازەیی کۆڕ و کۆمەڵان بدۆزرێتەوە و کێشەی نایەکگروویی نەتەوەیی دەبێ چارەسەر بکرێت.
کاتێکیش ئێمەمان لەیەکگرتنەوە و یەکگرتوویی نەتەوەیی باس دەکەین، ئەوە بەو مانایە نییە کە دەبێ هەموو حیزب و #ڕێکخراوەکان دەست لە ئامانجی سەرەکی و بەرنامەی خۆیان هەڵبگرن، بەڵکوو باس لە سەر لە یەک تێگەیشتن و ڕاڤە کردنە لە سەر خاڵە گرینگ و مافە سەرەکییەکانی نەتەوەیک کە لە مافەکانی بێ بەش کراوە.
لە یەکتێگەیشتن کاتێک بەدی دێت کە هەر تاکەیک، هەر تاقم و گروپ و هەر حیزب و ڕێکخراوەیک بەرامبەرەکانی، وەک خۆی قبۆڵ بەکاتن و لە جیاوازییەکان بە چاوی لێبوردنەوە بڕوانێت.
تێگەیشتنێکی لەو شێوەیە بە مانای قبۆڵکردنی فرەچەشنی و دێموکراسییە،
پێچەوانەکەیشی خۆسەپێنی و خۆسەپاندنی زۆرەملێ بە سەر خەڵک و دیکتاتۆریەتە.
هیچ شک و گومانێک لەوەدا نییە کە خۆ سەپێنی هەر دەستە و گرووپێک و پێچەوانەی فرەچەشنی، نەک هەر هەڕەشەیە لە سەر ماف و ئازادییە سەرەکییەکان بەڵکوو بە پێشێکردنی مافەکانی مرۆڤیش پێناسە دەکریت. خۆسەپاندن و دیکتاتۆریەتی فیکری و ئایینی و سیاسی، هێز و وزە توانا و لێهاتنەکانی کۆڕ و کۆمەڵان، بن بڕ و لە ناو دەبات و دەمارگیری و توندوتێژی و ناڕەزایی لە نێوان خەڵک و کۆمەڵگادا باو و بڵاو دەکاتەوە.
قساوت در کشتار دخترکان و دانش آموزان افغانی توسط عوامل ضد بشری و خشونت آفرینان و مرگ آوران #طالبان [ یا هر گروە دیگر ] در هیچ مرجع انسانی، در هیچ کجا و با هیچ آیین و اخلاقی توجیه پذیر نمیگردد. مذاکره و معامله با این قبیل گروهها و تاریک اندیشانی چون القاعده و #داعش و #اخوان و....در تضادی آشکار با بدیهیات #حقوق_بشر است

#انفجار_کابل
هاتنه بەردانم لە بەند و گرتنگە پاش دە ساڵان لە ٢٢ی گوڵانی١٣٩٦، ئەوە کاک ئاسۆ وەبیری هێناوین. وێرای پێزانین و سپاس لە ئاسۆی ئازیز و هەمووی ئەو خۆشەویستانە داکۆکییان لە بۆ ئازادیم دەکرد، خۆم بە برا بچووکی #نەتەوە کەم دەزانم و کێشەم هەر پێشێل کردنی #مافەکانی_کورد و مرۆڤ و گەلەکەمە.
٭٭٭
بەڕاستی من کاک ئاسۆ ناناسم و نایشزانم خەڵکی کوێیە، بەڵام ئەوەتە لە کاتی خۆیدا، ئەو وێنەیە بەدەستەوە گرتووە و داوای بەربوون و ئازاد بوونی منی لە بەند و گرتووخانەدا کردووە ، ئەوەش لە ڕوانگەی ئەخلاقییەوە جێی ڕێز و پێزانینە.
به سپاس بۆ هەموو مرۆڤێکی بە هەست و مرۆڤ دۆست.