Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
59 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
لە ڕۆژانی ڕابردوو گەنجێکی پەناخوازی کوردی ڕۆژهەڵات لە بەر دەم بارەگای #نەتەوە_یەکگرتووەکان لە شاری هولێری #هەرێمی_کوردستان، بە شێوەیکی دڵتەزێن ئاگری لە جەستەی خۆ بردا و خۆی سووتاند.
دواتر سەدان #پەناخواز و #پەنابەر-ی کوردی #کوردستانی_ئێران و #ڕۆژهەڵات لە شوێنی ڕووداوەکە کۆ بوونەوە و وێرای پشتیوانی لە ویست و خواستی ئەو گەنجەی ئاگری لە خۆ بەردابوو، لە بەڕێوەبەرانی نووسینگە پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان کرد تا کێشەی ئەو پەناخوازانە کە چەندین ساڵە لە #باشوور ماونەتەوە، چارەسەر بکرێت.
٭٭٭
بەڵام ئەو گەنجەی کە خۆی سووتاندبوو، بە داخەوە شەوی ڕابردوو گیانی لە دەستدا و داخوازە ئینسانییەکانیشی وەکوو جەستە سووتاوەکەی دەچێتەوە ژێر خاک.
ئەو گەنجە ئاگری لە خۆ بەردا، چۆن هیوا و ئومێد و دەرفەتی ژیانیان لێ گرتبوو، بەڵام بریا بە خۆ سووتاندن ژیانیشی لە دەست نەدەدا.
ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، پیشانی دا لە دونیای ئەوڕۆ، نادادگەری و نا دادپەروەری و نا مرۆڤایەتی و گەندەڵی و بێ ویژدانی چەندە زاڵە بەسەر مرۆڤ و مرۆڤەکان و چۆن بە مل کۆمەڵگای ئینسانی خۆی داسەپاندووە.
مەرگی ئەو گەنجە ئەوەیە پیشاندا، چۆن ژیانی مرۆڤە ستەملێکراوەکان و مرۆڤە بێ دەسەڵاتەکان دەکرێن بە سووتەمەنی و دەکرێن بە قوربانی ژیان و دەسەڵاتی دەسەڵات بەدەستەکان و هەندێ کار بەدەستی بە ناو خێرخوازی مرۆڤ و مرۆڤایەتی.
هەر ئەو دژە مرۆڤانە کە بەشێکیان ناوی پارێزەی #مافی_مرۆڤ و ڕێکخراوی بەرگریکاری پەنابەر و پەناخوازیان بە خۆوە چەسپاندووە.