Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
60 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
ساڵی نوێی زایینی لە سەرجەم نەتەوە و مرۆڤەکان پیرۆز بێت. هیوادارم ساڵی ٢٠٢١، بۆ گشت گەلان، ببێت بە ساڵی ئاشتی و تەبایی و ئازادی.
٭٭٭٭
سال نو میلادی بر جمیع ملت ها و مردمان پیروز باد. امیدوارم سال ٢٠٢١، تبدیل بە سال صلح و آشتی و آزادی برای تمامی خلق ها شود.
ئەو ژنە ستەم لێکراوانە به جل و بەرگی شوانییەوە !، ئیزنی قسه کردنیان پێ نەدراوە !، دەبێ بزووتنەوەیک بەڕێ بخەن و لە داعیش یارمەتی وەر بگرن !
٭٭٭٭
این زنهای ستم دیدە کە #لباس_چوپانی پوشیدەاند ! اجازەی صحبت کردن ندارند ! آنها باید "جنبش اجازەی حرف زدن" راه بیاندازند و از داعش هم کمک بگیرند !
٧٥ ساڵ بەر لە ئێستا، لە رۆژی #دووی_ڕێبەندان [ ١٩٤٦ ] قازی محەمەد، دامەزرانی #کۆماری_کوردستان-ی ڕاگەیاند. کۆمارێک کورت تەمەن کە ئێستا لە ناو دڵی مێژوودایە، بەڵام ماف خوازی و حەز و خوزیای داد و ماف خوازی، ڕزگاری، ئازادی، داد و دادپەروەری، دێموکراتیەت، مافی مرۆڤ و ئاواتی سەربەخۆیی له ناو دڵی #خەڵکی_کورد ماوەتەوە و هەر زیندووە.
٭٭٭٭
٧٥ سال پیش، در روز دوم بهمن [ ١٩٤٦ ]، #قاضی_محمد، تٲسیس #جمهوری_کُردستان را اعلام کرد، جمهوریی کوتاه عمر که اکنون در دل تاریخ جای گرفتە است، اما حق خواهی و آرزوی رهایی، آزادی، عدالت، برابری، دموکراسی، حقوق بشر و خواست خودمختاریت در دل #مردم_کُرد جای دارد و همچنان زندە است.
دەگوترێت ڕۆژانی ڕابردوو ٥٠ تا ٧٠ کەس لە #کوردستان دەسبەسەر کراون. بەداخەوە لە سەر تاکەی یان کوی ئەو کسانە، هیچ زانیارێک لە ئارادا نییە و تا ئێستا لە لایەن هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو، ڕوونکردنەوەیکی ئەوتۆ بڵاو نکراوەتەوە. هەروەها هۆی دەسبەسەری، یانخۆد چ تاوانێک، بڕیارە بخرێتە پاڵ دەسگیرکراوەکان، هێشتا ناڕوونە.
٭٭٭
هاو کات لە چەند ڕووداوی دیکە کە پێدەچێ پێوەندییان پێکەوە هەبووبێت، بە پلە و جێگای ژن لە کۆمەڵگای کوردی، بە جل و بەرگی کورد و بە داوخوازی قوتابی کورد و #زمانی_کوردی لە قوتابخانەکان بێڕێزی کراوە.
لە هەمان کاتدا، فیلم ساز دەکرێت و بڵاو دەکرێتەوە و لەو فیلمە #کورد و سەرکردەکانی کورد تاوانبار دەکرێن بە هاوکاری بە داعیشەوە. لەو فیلمە وا نیشان دەدرێت کە کورد بە هێزی دەیان هەزار کەسییەوە لە بەرامبەری داعیش، هێشتا چاوەڕێ ئەوەیە ٥٠ کەس لە شوێنی دیکەوە بێتو بەرگری لە ئەوان و شارەکەیان بکاتن.
وا دیارە ئەوانە هەر بەشێکی بچووکن لەو بێڕێزیانەی کە ئەوڕۆ بە کورد و بە هێماکانی و بە هەزاران گیان بەخت کراوی ڕوڵەی کورد لە باشوور و ڕۆژئاوا و شوێنەکانی دیکە دەکرێت.
کوردیش چەپڵەی لێدەدات و پێدەکەنێ. چۆنکێ زۆرێک لە تاکە و گرووپی کورد وا هەست دەکەن کە ئەو بێڕیزییانە بە ڕەقیب دەکرێت، ڕەقیبیش هەرچەندە کوردە، بەڵام لە ڕوانگای ئەوان ئەو هەر ڕەقیبە !
٭٭٭
تەوژمی #عەسەبییەتی_خێڵەکی [ ئیبنی خەلدوون ] هێشتا لە لێداندایە و کێبڕکێ، ڕکابەری و ڕەقابەتی سەدان ساڵەی خێڵ و تاێفە و بنەماڵە لە ناو خوێن و ڕەگ و پێستی کورد بەردەوام خۆی هەر بە ڕۆژ و هەر نوێ دەکاتەوە.
عەسەبییەت و دمارگرژی و چاوچنۆکی خێڵەکی، بە ڕوومەت و گەرافیکی نوێیەوە [ ئێستا بە ناو حیزب و گرووپ و ئایدوڵۆژیا و یان هەرشتێکی دیکە بێت ]، بەردەوامە لە پرش و بڵاوە پێکردنەوە و پەرتەوازەیی و چەند بەرەکی لە نێوانی خەڵکدا.
زۆرێک لە مرۆڤ پارێزان، وڵات پارێزان و نەتەوە پارێزانی سەربەخۆ، ئەمڕۆ گەیشتوونەتە ئەو باوەڕە کە داماڵینی کورد لە هزر و یبر و بڕوا بە یەکگرتوویی کوردی، لە لایەن کوردی تێگڵاو بە عەسەبییەتی خێڵەکی نوێ و بەرژەوەندی خوازی گرووپی، ئیدی گریمانە نییە، بەڵکۆ کاریگەری ئەوان، لە نەیاران و ناحەزانی دەرەکی، زۆرتر و بەهێزتر و ڕۆخێنەرتر و کاولکەرترە.
کورد تا کاتێک خۆی لە عەسەبییەتی خێڵەکی نوێ ڕزگار نکات، بەداخەوە ناتوانێ وەکوو نەتەوەیەک بۆ ڕزگار بوون و سەروەری بەسەر چارەنووسی خۆی، بە یەکگرتوویی تێبکوشێت.
اگر #جمهوری_اسلامی درجولای ٢٠٠٧ ما را بازداشت نکرده بود، نابغه سیاسی نظامی ایران و مشاور ارشد اعلیحضرت #رضا_پهلوی مجبور میشد در ٢٦ مه ٢٠١٦ با #لشکریان_داعشی تحت فرمان ما در میدان آزادی #تهران بجنگد ! اما نقشەمان ١٠ سال زودتر لو رفت و خوشبختانه بازداشت و زندانیمان کردند !
تائید پنج سال زندان برای خانم #زارا_محمدی مدرس #زبان_کُردی که پیشتر در حکم بدوی به حبس محکوم شده بود، تاسف آور است. هم چنین بازداشت بیش از ١٠٠ نفر از شهروندان کُرد نگران کننده است.
امیدوارم حکم زندان برای خانم محمدی، لغو گردد و #بازداشت_شدگان_کُرد نیز هرچه زودتر آزاد شوند.
دەسبەسەرکردنی شارومەندانی ناڕازی و هاووڵاتیانی خۆپیشاندەر و سەپاندنی سزای زیندان بە سەر چەند چالاکوانی مەدەنی و ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگر، بە تومەتی گێرەشێوێنی و سیخوڕایەتی و تێکدانی ئاسایشی حکومەت، لە لایەن دەسەڵاتدارانی کورد و حکومەتی کوردی، لەو بەشەی کوردستان کە بە هەرێمی نیوچە سەربەخۆی کوردی دەناسرێت، جێگەی قەبۆڵ نییە و ئەو غەدر و ستەمانە کە در هەق بە ئازادی ڕادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ و مافی خەڵک لە ژێر ناوی حکومەتی کوردی و دەوڵەتی کوردی دەکرێ، بە هیچ شێوازێک پاساودراو نییە و پاساویش نادرێتەوە.
هەرچەندە ئەو کردەوانە، ئەوە دەردەخات کە مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی خەڵک و نەتەوەی چەوساوەی کورد هەر بە دەوڵەت و حکومەتێکی کوردی لەو چەشنە، شیانی دەستەبەر بوونی نییە و پارێزراو نامێنێتەوە.
بەڵام ئەوەشمان بۆ دەردەکەوێت کە گێچەڵکاری دەسەڵاتداران بۆ کەڵک وەرگرتن لە چەوساویی نەتەوەیی، لە ژێر دروشم و ڕەهەندی دەوڵەتی کوردی، تەنیا بە مەبەستی بەرژەوەند پارێزی و ئامانجی مانەوەی فەرمانڕەواکان لە دەسەڵات و حکومەتە و شتێکی دیکەی لە پێناوی بەرژەوەندی خەڵکەوە پێیەوە نییە.
ڕێکخراوانی مافەکانی مرۆڤ و ماف پارێزان لە کوردستان و دەروەی کوردستانیش ئەوە بە ئەرکی سەرەکی خۆیان دەزانن کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و بێڕێزی کردن بەو مافانە لە کوردستان بە تایبەت لە لایەن دەسەڵاتدارانی کورد و لە ناوماڵی کوردوە شیاوی چاو پۆشی نییە و نابێ ڕەوایی و شەرعییەت بەو کردەوانە ببخشرێت.
دەسبەسەرکردنی شارومەندانی ناڕازی و هاووڵاتیانی خۆپیشاندەر و سەپاندنی سزای زیندان بە سەر چەند #چالاکوانی_مەدەنی و ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگر، بە تومەتی گێرەشێوێنی و سیخوڕایەتی و تێکدانی ئاسایشی حکومەت، لە لایەن #دەسەڵاتدارانی_کورد و حکومەتی کوردی، لەو بەشەی #کوردستان کە بە هەرێمی نیوچە سەربەخۆی کوردی دەناسرێت، جێگەی قەبۆڵ نییە و ئەو غەدر و ستەمانە کە در هەق بە ئازادی ڕادەربڕین و #مافەکانی_مرۆڤ و مافی خەڵک لە ژێر ناوی حکومەتی کوردی و دەوڵەتی کوردی دەکرێ، بە هیچ شێوازێک پاساودراو نییە و پاساویش نادرێتەوە.
هەرچەندە ئەو کردەوانە، ئەوە دەردەخات کە مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی خەڵک و نەتەوەی چەوساوەی کورد هەر بە دەوڵەت و حکومەتێکی کوردی لەو چەشنە، شیانی دەستەبەر بوونی نییە و پارێزراو نامێنێتەوە.
بەڵام ئەوەشمان بۆ دەردەکەوێت کە گێچەڵکاری دەسەڵاتداران بۆ کەڵک وەرگرتن لە چەوساویی نەتەوەیی، لە ژێر دروشم و ڕەهەندی دەوڵەتی کوردی، تەنیا بە مەبەستی بەرژەوەند پارێزی و ئامانجی مانەوەی فەرمانڕەواکان لە دەسەڵات و حکومەتە و شتێکی دیکەی لە پێناوی بەرژەوەندی خەڵکەوە پێیەوە نییە.
#ڕێکخراوانی_مافەکانی_مرۆڤ و ماف پارێزان لە کوردستان و دەروەی کوردستانیش ئەوە بە ئەرکی سەرەکی خۆیان دەزانن کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و بێڕێزی کردن بەو مافانە لە کوردستان بە تایبەت لە لایەن دەسەڵاتدارانی کورد و لە ناوماڵی کوردوە شیاوی چاو پۆشی نییە و نابێ ڕەوایی و شەرعییەت بەو کردەوانە ببخشرێت.
روز جهانی #زبان_مادری واکنشی است
به نتیجەی حفظ سلطەی زبانی بر دیگر گروههای زبانی، ایجاد موانع در برابر رشد زبانهای بومی، #آپارتاید_فرهنگی و مرگ تدریجی زبانها.
٭٭٭٭٭
بریا، ڕۆژی جیهانی #زمانی_دایکی مەترسی کەمتر خەمی کوردان و بایەخ پێنەدانی گشتی بە #زمانی_کوردی، وەکوو هۆکاری گەورەی مەترسیدار لە هەمبەر ژیانی ئەو زمانە، بە بیر بخاتەوە.
زمانی کوردی، #زمانی_زگماکی و #زمانی_دایکی دەیان ملیون مرۆڤە، زمانی دەیان ملیون کوردی بندەست و ستەملێکراوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین. #زمانی_کوردی پێناسی شۆناس و ناسنامەی نەتەوەی چەوساوەی کوردە.
کوردی ئەو زمانەیە کە دەیان ساڵە لە ژێر هەڕەشەی فەوتان و تواندنەوەیە. چەندین دەوڵەت دژ بە ئەو زمانە و دژ بە فەرهەنگ و کەلتۆری کوردی پڕۆژەیان هەیە و لە سەر ئەو مژارە هەر ئێستا شەڕێکی نەرم لە ئارادایە. کورد و ناسنامەی کوردی هەر ئێستا لە هەر چوار لاوە کەوتووەتە بەر هرووژمی چڕو پڕی زمان و فەرهەنگە دەستوورییەکانەوە.
هیچ گومانێک لەوە نەماوە کە زمان و فەرهەنگ و کەلتۆر و داب و نەریتی کوردی لە بەر هرووژم و هێرشی فەرمی و نافەرمی زمان و فەرهەنگە دەستوورییەکان، ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی بە ڕوواڵەت نەرم و نیانی فەرهەنگی ببێتەوە.
هۆشداری سەربارەت بە دەرئەنجامی ئەو هرووژم و هێرشانە و هۆشداری لە ئەگەری فەوتانی زمانی کوردی و ئاکامی ئاسیمیلاسیون و بێ ناسنامە کردنی ملیونان کەس، تا ئێستا نەیتوانیوە، کورد لە خەون و خەو ڕاپەڕێنێت.
دیارە هەندێ کەس پێیان ناخۆشە هۆشداری لەو شێوەیە. بۆ وێنە لە چەند مانگی ڕابردوو لە چەند پۆستێک کە هەندێکیان لە خوارەوە دێت، بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی دڵسوزانی زمانی کوردی بەو مەترسییە کە هەست دەکەم لە ئارادایە، ئاماژەم بە چەند خاڵ کردووە. لە بەرامبەردا هەندێ کەس کە هەست بە مەترسییەکی وەها ناکەن ڕەخنەیان هەبووە ژە هەڵوێستێکی لەو شێوەیە.
٭٭٭
#کورد بۆ خۆی وڵاتێکی تایبەت و حکومەتێکی سەربەخۆی نییە. نە دەسەڵاتی هەیە و نە بە سەر فەرهەنگ و کەلتۆر و مێژووەکەیەوە سەروەرە. نە وەکوو نەتەوەیەکی #یەکگرتووە و نە لەسەر #چارەنووس و داهاتوو و ئایەندەی خۆی یەکڕا و یەکدەستە. ئاخۆ ئەگەر زمانی کوردی واتە ناسنامەی شۆناسەکەی نەمێنێت، هەر کورد هەژماردە دەکرێت ؟
٭٭٭
زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵات تادێت دۆخی ناجێگیرتر دەبێت. بە داخەوە خەڵک بەگشتی لە پرۆژەی بن بڕ کردنی ئەو زمانە خۆبەخشانە بەشدارن. ئەگەر تا دوێنێ دەگوترا زمانی دایکی لە #کرماشان بووەتە زاراوەیەکی فارسی، ئێستا زاراوەی ئەردەڵانی [ #سنە و دەور و بەری ] لە ١٠٠دا ٩٠ی بووەتە فارسی. خەڵک چ لە شەقام و بازار و گەڕەک و کۆڵانەکان و چ لە ماڵان بە زاراوەیەکی فارسی- سنەیی ئاخاوتن دەکەن، وادیارە سنەی ئەمڕو کرماشانی دوێنێ بەبیر دێنێتەوە.
٭٭٭٭
سەروەری زمانی کوردی بەسەر #ڕۆژهەڵات [ لانیکەم بەسەر کۆمەڵگا ] بە داخەوە بەخێرایی بەرەو ڕۆخان و کوتایی هێنان پێش دەڕوات.
کاتێک ژیانی زمانی کوردی بە هۆی پەرە پێدانی ئاسیمیلاسیونی درێژخاێن، لە مەترسیدایە، جێی سەرسۆڕمان ئەوەیە هەندێ بە ناو زمانناس و پسپۆڕ و مامۆستا، فێرکاری و فێرکردنی خۆبەخشانەی وانەبێژانی کورد وەکوو هەڕەشەیەکی جددی لە سەر ئەو زمانە، پێناسە دەکەن !
٭٭٭
ئەوە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە کە #کورد بێ بەشە لە سەرەکیترین مافەکان و بۆ پاراستنی زمانەکی لە زەختیی و ژێر گوشار دایە.
بەڵام دەبێ ئەو ڕاستییەش ڕەچاو بکرێت کە زمانی کوردی ئێستا وەکوو ئەوە تووشی شڵەژان و تێکچوویی هاتووە، پێویستی بە فریاکەوتنێکی خێرا هەیە. با رۆژهەڵات بچێت بە هانای زمانەکەیەوە.
٭٭٭
هەندێ لە هەندەران پێیان وایە بەکار هێنانی زمانی کوردی"ئاسایشی بەردەنگە فارسەکانیان تێکدەدا"، بەداخەوە لە ناوخۆی وڵاتیش نیوێ لە کوردان ئاخاوتن بە زمانی دایکی پێیان ناخۆشە.
بەڵام، هەر وەک "ئالفۆنس دەودە" نووسەری فەرەنسی دەڵێت؛
" نەتەوەیەک کە زمانی دایکیی لە بیر نەماوە، ئەو بەندکراوەیە کە کڵێڵی درگەی زیندانەکەی لێ ون بووە."
٭٭٭
بریا، #ڕۆژی_جیهانی_زمانی_دایکی مەترسی کەمتر خەمی کوردان و بایەخ پێنەدانی گشتی بە زمانی کوردی، وەکوو هۆکاری گەورەی مەترسیدار لە هەمبەر ژیانی ئەو زمانە، بە بیر بخاتەوە
٭٭٭
مافی فێربوون و فێرکاری زمانی دایکی و پاراستن و گەشە پێدانی پرەنسیپەکانی پێناسە و شۆناسی هەر نەتەوەیەک لە سەر سەروی #مافەکانی_مرۆڤە. داکۆکی لەو مافانە نەک هەر تاوان نییه، بەڵکو ئەرکێکە لە سەر شانی هەمووان. خاوەنداریەتی و پارێزەری لە زمانی زگماکی، پارێزەری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤە .