بهزاد مولایی
871 subscribers
481 photos
397 videos
20 files
286 links
کانال بهزاد مولایی
بابەت :
ـ ئاینی( دینی)
ـ عیرفانی
ـ کۆمەڵایەتی(اجتماعی)
ـ ئەدەبی
ـ پەروەردە کردن( تربیتی)
ـ زانستی( علمی)
ـ نوکتە و قسەی ناوازە(جملات ناب)
ـ قسەی خۆش باگوم نەبێ(لطیفه)
ـ کتێب ناسی و کتێب خۆێندن

جهت ارتباط باما : @Mohebbanmohamads
Download Telegram
صلوات بر پیامبر محبوبمان سببی برای از بین رفتن غصه و ببخشش گناهان

🔹 از اُبى بن كعب رضى الله عنه روايت شده است كه از پيامبر ﷺ پرسید: ای رسول خدا! من صلوات زيادی بر تو می‌فرستم، چه مقدار از اوراد و اذكارم را مخصوص صلوات بر تو گردانم؟ فرمودند: "هر اندازه که خواستی" گفتم: يك چهارم آنها؟ فرمودند: هر اندازه خواستی اما اگر آن را زياد نمايی، برای تو بهتر است، گفتم: نصف آنها را؟ فرمودند: هر مقدار كه خواستی و اگر بيشتر باشد، برای تو بهتر است، گفتم: در تمام دعاهایم صلوات بر تو میفرستم، فرمودند: در اين صورت، اين برای از بین رفتن غم و غصه‌هایت کافیست و گناهان تو بخشوده می‌شوند.

📚 روایت امام ترمذى

🌹صلی الله علی رسولنا محمد وعلی آله وصحبه أجمعين🌹

https://t.me/molaeibehzad
داهاتی ساڵانەی #دکتۆر عبدالواحید ٥٤ دەفتەر دۆلارە !
سکرتێرەکەی دکتۆر عبدالواحید باسی دەکات

#یەکەم:
ماوەی یەك دوو ساڵ لە نەشتەرگەری بەهۆی کاری توێژینەوەوە لەگەڵیدابووم جگە لە کاروباری عیادە، ئەو بڕە پارەی کە ئەگەڕێنرایەوە بۆ نەخۆشەکان لەلایەن دکتۆرەوە لای من بوو، دانە بە دانەیان من ئەمدایە دەستی و بۆی ئەگەڕاندنەوە، بۆ هەر نەخۆشێك کە پێی ئەدا بە زەردەخەنەوە ئەیوت ئەمە هەدیەی ئێمەیە بۆ تۆ، ئەوانیش دەستخۆشیان لێئەکرد و نزای خەیریان بۆ ئەکرد.

ئیتر ئەمە هەموو هەفتەیەك دووبارە ئەبووەوە بە بەردەوامی، ماوەیەك کاری سکرتێریەکەشم پێ سپێردرا واتە پارەی وەرگرتنی سەردانیکردنیش کەوتە لای من، ژمارەی سەردانیکارانیش بە حوکمی ئەوەی سکرتێربووم لای منبوو.

ئەو جگە لە یارمەتی ئەو نەخۆشانەی کە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدان و هەروەها ئاسانکاری بۆ ئەو نەخۆشانەش کردبوو کە ئەهاتن بۆ عیادەکە کە بڕی ۵٠٠٠ دیناری دانابوو، سەرەڕای ئەمانەش نەخۆشی وا هەبوو ئەیزانی وەزعی خراپە پارەی دەرمانەکانیشی بۆ ئەدا، هەبوو نرخی پشکنینەکانیشی بۆ لە ئەستۆ ئەگرت.

دوای یەك ساڵ وتم باشە ئەم پیاوە ئەم هەموو یارمەتیەی خەڵك دەدات بەبێ ئەوەی حیسابی کات، تەنها لەبەر خوا ئەیکات، ئا با من بێم مادام ئاگام لەم هەموو هاوکاریە مادیەی هەیە با حیسابێکی بۆ بکەم، بزانم ئەم دکتۆرە کە لەم هەموو حەقەی خۆی ئەبورێ و ئەیداتەوە بە نەخۆش مانگی چەند ئەکات.

بە تەواوی یارمەتیدانەکانی ڕۆژانی نەشتەرگەری و ڕۆژانی عیادە و پارەی دەرمان و پشکنین حیسابم کرد مانگی ۵٤ ملیۆن دیناری عێراقی کە ئەو کات دەیکردە چوار دەفتەر دۆلار و نیو، ئەگەڕێنێتەوە بۆ نەخۆش، ئەمە تەنها بۆ یەك مانگ.
بۆ ساڵێك ٦٤۸ ملیۆن دیناری عێراقی، واتە ۵٤ دەفتەر دۆلار.

تەبعەن ئەو حیسابەم تا ئێستاش بەخۆی نەوتووە ئێوە لە پێشخۆیەوە ئەیبیستن و ئەیزانن.

دەی ئێستا هەم ژمارەی نەشتەرگەریەکانی زۆر زیاتربووە لەوسا هەم ژمارەی سەردانیکارانی عیادەکە، هەمووی بووەتە سێ هێندە و چوار هێندە.

#دووەم:

بەهۆی ڕوداوێکەوە یەکێ لە ئەژنۆکانی بەجۆرێ عەزیەتی پێگەیشت وای لێهات بە دارشەق ئەڕۆی، زۆر هەوڵمدا بزانم ئەژنۆی چی بەسەرهاتووە بە زەردەخەنەوە ئەیوت"شەکوای خالق لای مەخلوق ناکەم" تا دواجار لە نەخۆشخانە کە لەگەڵ دکتۆرەکان بە تێرمە ئینگلیزیەکان قسەیان کرد تێگەیشتم کە توشی جۆرێ لە حاڵەتی شکان بووە.

بەو حاڵەشەوە ئەچوو بۆ نەخۆشخانە بۆ بینین و چارەسەری نەخۆش، بە دارشەقاوە ئەهات بۆ عیادە، بۆ هەموو هەستان و دانیشتنێك ئەبوایە دارشەقەکانی بەکارهێنابا، وتم کاك دکتۆر تۆ خۆت نەخۆشی و پێویستت بە ئیسراحەتە بۆ پشو نادەیت لە ماڵەوە ئەیوت" مەسرور گیان ناکرێ لەبەر یەك نەخۆش ئەم هەموو نەخۆشە مەحتەل بن، ئەو خەڵکە نەخۆشن و دێن بۆلای من بۆ چارەسەر" وتم دەی مەگەر خۆشت پێویستت بە ئیسراحەت نیە، دەیوت ناکرێ نەخۆش پشتگوێخەم لەبەر خۆم، وە پێشمخۆشە کە توشی ئەم حاڵەتەبووم، چونکە هەندێ لە نەخۆشەکان با وانەزانن شیفا بە دەست منە لە جیات خوا با بزانن دکتۆریش نەخۆش دەکەوێ.

تەبعەن هەر نەخۆشێك ئەهاتە ژوورەوە ئەیان وت ئەوەچیە کاك دکتۆر خێر چیت لێهاتووە، ئەیوت هیچ نیە تۆزێ عەزیەتی بووە.

ئیتر بە دارشەق یا عەرەبانەوە ئەڕۆیشت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
ئێوارەیەکیان باری ئەمنی لەبەر خۆپیشاندان باشنەبوو سەرەڕای بینینی نەخۆشەکانی یەکێ لەوان حاڵەتێکی طارئی بۆ هاتە پێش کە دەبووایە هەر ئەو ئێوارەیە بۆ شەوەکەی نەشتەرگەری بۆ بکرێ، ناردی بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەهلی و داخڵی کرد، دوای تەواوبوونی نەخۆشەکانی عیادەی ڕۆیشت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکەی، وەزعی شار ئاڵۆزبوو خەڵك خواخوایبوو لە ماڵ بێت و لە دەرەوە نەبێت، بەڵام ئەم جگەلەوەی کە خۆی نەخۆشەو دارشەقی پێیە و وەزعیش نالەبارە کەچی ڕۆی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکەی، منیشی لەگەڵابووم لەگەڵ خوشکەزایەکی، وەڵا ئیتر کەچووین بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە کە ویستی جلەکانی لەبەرکات نەیدەتوانی دابێتەوە لەبەرئازاری ئەژنۆی بۆیە من ویستم یارمەتی بدەم و جلەکەی بۆ بگر تا قاچی تێکات، لەبەر نەفسیەتی بەرزی حەزی نەکرد وتی بانگی ئازادم بۆ بکە"خوشکەزاکەی"با یارمەتیم بدات و بۆمبگرێت، وتم بەخوا بانگی ناکەم فەرقی من و ئەو چیە، خۆم جلەکانت بۆ ئەگرم و لەبەریکە.
(ئاخر توخوا یارمەتیدانی تۆ ئەبێ چی بێ بۆ من لە لەبەر کردنی پارچە جلێکدا، تۆ بە قاچی شکاوەوە هاتووی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ نەخۆش تا لە ئازار ڕزگاریکەیت، من ئەو تۆزە یارمەتیدانەی تۆم بەرنەکەوێ!)
ئیتر چووە ژووری نەشتەرگەریەکە و سوپاس بۆ خوا نەشتەرگەریەکە بە سەلامەتی و سەرکەوتویی تەواو بوو.
نرخی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە بایی ملیۆنێك و پەنجا هەزار دیناری عێراقی بوو.

٦٠٠هەزار بۆ دکتۆربوو، ٤۵٠هەزاریش بۆ نەخۆشخانە، ماڵەکە پارەکەیان دابوو.
دکتۆر عبدالواحید وتی مەسرور بڕۆ بۆ ئیدارە بڵێ با تەواوی پارەکەی منیان بۆ بگێڕنەوە کە ٦٠٠ هەزاربوو، ئیتر منیش چووم پێم وتن و تەواوی پارەکەی دکتۆریان پێدانەوە، کابرا پێمی وت باشە دکتۆر خۆ هیچی هەڵنەگرت، دوایی بە دکتۆری وت تۆ بۆ پارەی خۆت وەرنەگرت وتی ئەوە دیاری منە بۆ ئێوە، وتی باشە گەر هەمووش وەرناگری هەندێك هەر وەرگرە وتی دوعای خەیرم بۆ بکەن

دوایی کە گەڕامەوە لای دکتۆر وتی مەسرور با ئەو خێرەمان هەبێ، لە دڵی خۆمدا وتم جا تۆ هەر ئەم خێرە و هەر ئەمجارەنەبووە.

دکتۆر عبدالواحید زۆر دڵی بەو دوعایانە خۆشبوو کە نەخۆشەکان بۆیان ئەکرد، دڵخۆشبونێکی سەیربوو، ئەوەندەی ئەو دوعایانە دڵخۆشیان دەکرد شتی تر دڵخۆشی نەدەکرد، هەمیشە لام پرسیاربوو باشە دەبێ چی وای کردبێ وا هێندە خۆشحاڵ دەبێ کە نەخۆشێك دوعای بۆ دەکات!

تا دواتر ڕێم کەوتە بەر ئەو دوعای نەخۆشانە و خودا هێنایە ڕێم، هەستم پێکرد و تەواو حەلاوەتەکەیم چەشت، کاتێ نزای نەخۆشێك لە بنمیچی دڵیەوە ڕووە و ئاسمان بۆ تۆی دەکات ئەو کات ڕاستەوخۆ شتێك وەك ئاماژە و زەنگی خۆشنودی لەناو دڵتەوە هەست پێدەکەیت، ئینجا بۆم دەرکەوت کە بۆچی دکتۆر عبدالواحید وا هێندە دوعای نەخۆشی بەلاوە گرنگەوە و حەزی پێیەتی، هەستم کرد ئەمە وەڵامی پرسیارەکەمبوو.

ئێستاش قسەی ئەو خانمە بە تەمەنەم بیرناچێتەوە کە سەیری دکتۆری کرد و ووتی "ئای چەندە خەفەت دەخۆم کە دەبینم ڕوخساری ئەمجۆرە پیاوانە سپی دەبێ"


نوسینی:مەسرور دوکانی
#Shan

https://t.me/molaeibehzad
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
👌 نکاتی زیبا و علمی در مورد روانشناسی کودکانی بانیازهای خاص .

👈 سلسله مباحث روانشناسی از استاد دکتر نیما اردلان


@molaeibehzad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🙏 سبحان العظیم

🙏 سبحان الله و بحمده

💐 عزیزان صبح همگی پر از خیر و برکت ❤️

کانال تلگرامی بهزاد مولائی

@molaeibehzad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مردم باسوادترین روستای ایران، کُرد هستند

روستای رسول آباد واقع در بهار همدان که زبانشان کردی است، باسوادترین روستای ایران است که سرانه مطالعه این روستا به تنهایی دو برابر سرانه مطالعه کل کشور ایران است و تنها نقطه ایران است که پائولو کوئیلو نویسنده کتاب کیمیاگر، در اینستاگرام خود به آنها اشاره کرده است!

این روستا محل تولد کیهان کلهر است و ۷۰ درصد اهالی آنجا باسواد هستند و کوچه های آن مثل دهلیزهایی به فرهنگ و تاریخ و ادبیات ایران و جهان است

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌🕊

@molaeibehzad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎤 وتارێکی کەمتر بیسراوی مامۆستا کرێکار سەبارەت بە بابەتانێک کە ساڵیانی ساڵ بوونەتە هۆکاری داڕوخانی یەکیەتی ناو موسوڵمانان .

🙏 تکایە گۆی بۆ بگرەو بڵاوی بکەرەوە .


کاناڵی تلیگرامی بێهزاد مەولائی

@molaeibehzad
ڕاڤەی شیعر ئەڵقەی ١
https://youtube.com/watch?v=3UZxFnvzKpU&feature=share


💐 بەرنامەی ڕاڤەی شێعر ( ئاڵقەی یەکەم )

کاناڵی تلیگرامی بێهزاد مەولائی

@molaeibehzad
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شەوی هەینی شەوی دروود و سەڵەوات ناردنە بۆ فەخری عالەم .

💐🌷🥀 اللهم صل على سيدنا محمد و على آله و صحبه وسلم 💐🥀🌷

@molaeibehzad

کانال تلگرامی بهزاد مولائی
Forwarded from RWAN post
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا موحەممەد یوسف ڕاڤەکاری گەورەی شیعری کوردی بۆ باووک شیعر دەخوێنێت
سوپاس بۆ هاوبەشی چەناڵی
https://t.me/srush_press
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💐 بەرنامەی ڕاڤەی شێعر

بەرنامە ڕاڤەی شێعر بۆ باس کردنی لایەنە ڕۆحی و مەعنەویە کان شاعیرە ناسک خەیاڵەکان .

🎤پێشکەش کار : م بێهزاد مەولائی

کانال تلگرامی بهزاد مولائی

@molaeibehzad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌷🥀💐 پێناسەی بیری زەمزەم و تایبەتمەندیەکانی 🌷🥀💐

کاناڵی تلیگرامی بێهزاد مەولائی

@molaeibehzad
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💚 بەدڵ بەرەو نۆمینەی حاجیان بڕۆین و دۆعابکەین خوا بەحەج بمان باتە ئەو حەڕەمە موبارەکە و حەج لەحاجیان وەر گرێ و لەوان و لەئێمەیش خۆش بێ 💚

کاناڵی تلیگرامی بێهزاد مەولائی

@molaeibehzad
لەم دەڕۆژی یەکەمی مانگی "ذالحجة" چی بکرێ باشە کەخودا لەخۆمان ڕازی بکەین .

🙌 کۆی گشتی کارە گرنگەکانی ئەم چەند ڕۆژە.!

👈 بە کورتى ئەو كردەوانەی كە سوننەتن لەم دە ڕۆژەدا ئەنجام بدرێن :

1 ـ زۆر ئەنجام دانی كردەوە چاكەكان بە گشتی : وەكو : قورئان خوێندن و زیكر كردن و فەرمان كردن بە چاكە و قەدەغە كردنی خراپە و جگە لەمانەش .

2 ـ نوێژ كردن : بەوەی كە زوو بچیت بۆ نوێژە جەماعەتەكان و پەلە و پێشبڕكێ بكەیت بۆ ڕیزی یەكەم ، هەروەها ئەنجامدانی نوێژە سوننەتەكانی پێش و پاشی نوێژە فەرزەكان و شەونوێژ و زوحا و سوننەتی دەستنوێژ

3 ـ خێر و صەدەقە كردن

4 ـ ڕۆژووگرتن :هەندێك لە خێزانەكانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم ) فەرموویانە : پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) نۆ ڕۆژەكەی مانگی حاجیان بە ڕۆژوو دەبوو . صحيح سنن أبـي داود رقم : (2437)

5 ـ ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە بە تایبەت :
سوننەت وایە بۆ ئەو كەسانەی كە نەڕۆیشتوون بۆ حەج و لە عەرەفەدا نین و لە ماڵدان كەوا بە تایبەت لە ڕۆژی عەرەفەدا (9 / ذو الـحجە) بە ڕۆژوو بن ، چونكە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم ) فەرموویەتی : ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم كە خوا بیكاتە مایەی كەفارەت و سڕینەوە و لێخۆشبوونی تاوانی ساڵێك لە پێشییەوە و ساڵێكیش لە پاشییەوە (واتە : ببێتە كەفارەتی تاوانی دوو ساڵ) . صحيح مسلم رقم : (1162) .

6 ـ عومرە و حەج كردن

7 ـ زیكر كردن بە ووتنی : (الله أكبر ...) لەم دە ڕۆژەدا هەموو كاتێك

8 ـ خۆ ئامادە كردن بۆ قوربانی ئەنجامدان

9 ـ قوربانی كردن لە ڕۆژی جەژندا

10- تەوبە کردن و وازهێنان لە تاوان و خراپە و بەردەوام بوون لەسەر چاکەکردن و بەفیڕۆنەدانى کاتەکانى ئەم دە ڕۆژە بە خەوتن و خواردن و گەڕان و سەیران و قسەکردنى بێسود .

🌑 فەزڵ و گەورەیى چاکە کردن لەم دە ڕۆژەدا لەم فەرمودەیەوە بۆمان دەردەکەوێت کە (سعید بن جبیر) دەگێڕێتەوە لە (ابن عباس)ـەوە كەوا پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم ) فەرموویەتی :هیچ ڕۆژانـێـك نییە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان ، وتیان : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ، تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە.

#نۆمینەی_حاجیان

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
@ahmadkakmahmood

کانالی تلیگرامی بهزاد مه ولائی

https://t.me/molaeibehzad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@molaeibehzad


🙏 شب جمعه صلوات برمحبوب دلها محمد مصطفا رو فراموش نکنیم که موجب صفای قلب می شود .

💐🥀🌷💚❤️ الهم صل علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه وسلم کماصلیت و سلمت علی سیدنا ابراهیم وعلی آل سیدنا ابراهیم فی العالمین انک حمید مجید ❤️💚🌷🥀💐

@molaeibehzad
🙏 باعرض پوزش پس از ویراستاری مطلب فوق مجددا بارگذاری خواهد شد .