لە گۆڕستان بۆ بترسم !
خۆ هیچ نەبێ لەوێ لەو وڵاتە
وەك تەرازوو كش و ماتە،
ماڵۆچكەیەكی خۆمم دەبێت
لانەو لانی دونیام لەبیر دەباتەوە!
ماڵۆچكەیەك نە مانگانە كرێی دەدەم
نەكەس داوای كلیلەكەی دەكاتەوە!
#پەشێو
Tel⇔ @mlwankay_shin
خۆ هیچ نەبێ لەوێ لەو وڵاتە
وەك تەرازوو كش و ماتە،
ماڵۆچكەیەكی خۆمم دەبێت
لانەو لانی دونیام لەبیر دەباتەوە!
ماڵۆچكەیەك نە مانگانە كرێی دەدەم
نەكەس داوای كلیلەكەی دەكاتەوە!
#پەشێو
Tel⇔ @mlwankay_shin
👌جوانییەکانی زمانی کوردی:
قیڕەی قاز ، قاسپەی کەو ، جریوەی چۆلەکە ، گمەی کۆتر ، چەهچەهەی بولبول ، قاڕەی کار ، نەڕەی شێر ، خشەی مار ، گرمەی هەور ، چرپهی باران و خرمهی تەرزە ، خشپهی گهڵا ، خوڕهی چهم ، لرفهی لافاو، هاژهی ئاو، خڕەی بەرد ، لورەی گورگ ، قروسكهی تاژی ، زرمەی چەم ، گیزەی مێش ، شریخەی هەور ، کیفەی مار ، کناچهی پۆڕ ، قوولەی کەمتیار و حهپهی سهگ ، حیلهی ئهسپ ، گارهگار مریشك ، بۆڕەی مانگا ، واقەی چەقەڵ ، زیکەی زیکزیکە ، هاڕەی شاخ . . .
جا کابرای فارسیش با هەر بڵێ:
؛؛صداش میاد؛؛
و به زمانی پاراوی #کوردی بڵێ لەهجه ...😏
کاناڵی #ملوانکەی_شین
Tel⇔ @mlwankay_shin
قیڕەی قاز ، قاسپەی کەو ، جریوەی چۆلەکە ، گمەی کۆتر ، چەهچەهەی بولبول ، قاڕەی کار ، نەڕەی شێر ، خشەی مار ، گرمەی هەور ، چرپهی باران و خرمهی تەرزە ، خشپهی گهڵا ، خوڕهی چهم ، لرفهی لافاو، هاژهی ئاو، خڕەی بەرد ، لورەی گورگ ، قروسكهی تاژی ، زرمەی چەم ، گیزەی مێش ، شریخەی هەور ، کیفەی مار ، کناچهی پۆڕ ، قوولەی کەمتیار و حهپهی سهگ ، حیلهی ئهسپ ، گارهگار مریشك ، بۆڕەی مانگا ، واقەی چەقەڵ ، زیکەی زیکزیکە ، هاڕەی شاخ . . .
جا کابرای فارسیش با هەر بڵێ:
؛؛صداش میاد؛؛
و به زمانی پاراوی #کوردی بڵێ لەهجه ...😏
کاناڵی #ملوانکەی_شین
Tel⇔ @mlwankay_shin
..............دایک.................
کاتێک خوا ویستی دایک دروس بکات
تینی له مانگ سهندهو
شیرینی له ئاو
بۆنی ئهتریش له باران
...
ههموی کۆ کردو له گهڵ ههندێک له خاک کوردوستان ئامێزی داو
کردی به جهستهی دایک
...
سهرنجت نداوه؟!
مانگ گهرمای نیه و ئاو بێ چهشهو بارانیش بێ بۆ
سهرهنجت نداوه؟!
خاکی کوردوستان وهکو لهشی دایک ئهزیزه
#خانی
Tel⇔ @mlwankay_shin
کاتێک خوا ویستی دایک دروس بکات
تینی له مانگ سهندهو
شیرینی له ئاو
بۆنی ئهتریش له باران
...
ههموی کۆ کردو له گهڵ ههندێک له خاک کوردوستان ئامێزی داو
کردی به جهستهی دایک
...
سهرنجت نداوه؟!
مانگ گهرمای نیه و ئاو بێ چهشهو بارانیش بێ بۆ
سهرهنجت نداوه؟!
خاکی کوردوستان وهکو لهشی دایک ئهزیزه
#خانی
Tel⇔ @mlwankay_shin
🗓ئەمڕۆ سێشەممە 10ی بەفرانباری 2719ی کوردی
#ئەمڕۆ_لە_مێژوودا
لەسێدارەدانی سەدام حسێن لە بەغدا
کۆچی دوایی شاعێر بەختیار زیوەر
دواهەمین ڕۆژی ساڵی 2019ی زایینی
چمە لە مەی؟ لە نەی، لە جام، ئەگەر بە لەنجە بێتە لام
بە ڕوویی تابدارەوە، بە چاوی پڕ خومارەوە
"زیوەر"
Tel⇔ @mlwankay_shin
#ئەمڕۆ_لە_مێژوودا
لەسێدارەدانی سەدام حسێن لە بەغدا
کۆچی دوایی شاعێر بەختیار زیوەر
دواهەمین ڕۆژی ساڵی 2019ی زایینی
چمە لە مەی؟ لە نەی، لە جام، ئەگەر بە لەنجە بێتە لام
بە ڕوویی تابدارەوە، بە چاوی پڕ خومارەوە
"زیوەر"
Tel⇔ @mlwankay_shin
ئاماری کوژراوەکانی شەڕ
هەمیشە هەڵەبوون
هەر گوللەیەک
کەسێک نا، دووان دەکوژێت
سەربازێک و
کچێک کە لە دڵی دایە...
ــــــــــــــــ
"مەریەم نەزەریان"
Tel⇔ @mlwankay_shin
هەمیشە هەڵەبوون
هەر گوللەیەک
کەسێک نا، دووان دەکوژێت
سەربازێک و
کچێک کە لە دڵی دایە...
ــــــــــــــــ
"مەریەم نەزەریان"
Tel⇔ @mlwankay_shin
بەسە تاکەی بێوەفایی
تاکەی بگریم بە تەنیایی
ئیتر تاقەتم نەماوە
با من بێم ئەگەر تۆ نایی
#ناجی
Tel⇔ @mlwankay_shin
تاکەی بگریم بە تەنیایی
ئیتر تاقەتم نەماوە
با من بێم ئەگەر تۆ نایی
#ناجی
Tel⇔ @mlwankay_shin
تــــۆ نیت و..
مــــــن گرفتارم..
لە بەندی تـــــــۆ ڕەها نابم،
تـــــۆ کە دەردی،
بێ دەرمانی...
بێ دەردی تـــــــۆ،
دەوا نابم...!!!
#ناجی
Tel⇔ @mlwankay_shin
مــــــن گرفتارم..
لە بەندی تـــــــۆ ڕەها نابم،
تـــــۆ کە دەردی،
بێ دەرمانی...
بێ دەردی تـــــــۆ،
دەوا نابم...!!!
#ناجی
Tel⇔ @mlwankay_shin
ساڵ تێپەڕ دەبێت و..
ساڵێکی دیکە دێت..
ئەی نیشتمانم..
هەموو شتێک لە تۆدا ..
وێرانتر ئەبێ...!!!
#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان
Tel⇔ @mlwankay_shin
ساڵێکی دیکە دێت..
ئەی نیشتمانم..
هەموو شتێک لە تۆدا ..
وێرانتر ئەبێ...!!!
#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان
Tel⇔ @mlwankay_shin
ئەگەر تفەنگی..
هەژاران نەبایە..
شەرەفی دەوڵەمەندان..
ئەڕووشا...!!!
#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان
وەر گرتن لە کاناڵ مامۆستا قانع
Tel⇔ @mlwankay_shin
هەژاران نەبایە..
شەرەفی دەوڵەمەندان..
ئەڕووشا...!!!
#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان
وەر گرتن لە کاناڵ مامۆستا قانع
Tel⇔ @mlwankay_shin
وەکوو هەنگاوەکانیشم
دەلەرزێوە دڵ و دەنگم
دەبا وێنەی منی کۆچەر
بناڵێ سازی دڵتەنگم!
❣مامۆستا شەریف"
Tel⇔ @mlwankay_shin
دەلەرزێوە دڵ و دەنگم
دەبا وێنەی منی کۆچەر
بناڵێ سازی دڵتەنگم!
❣مامۆستا شەریف"
Tel⇔ @mlwankay_shin
بەسە ئیتر،
بگەڕێوە..
با نەمکوژێ،
چاوەڕوانی..
تـــــۆ کە باشی،
دووری لە مــــــــــن..
لە حاڵی مـــــن چی ئەزانی؟
#ناجی
Tel⇔ @mlwankay_shin
بگەڕێوە..
با نەمکوژێ،
چاوەڕوانی..
تـــــۆ کە باشی،
دووری لە مــــــــــن..
لە حاڵی مـــــن چی ئەزانی؟
#ناجی
Tel⇔ @mlwankay_shin
Tel⇔ @mlwankay_shin
سەدان ساڵە،
لەوێرانە ماڵی خۆمدا،
کتەکۆرەی گۆشەی متبەقی سولتانم.
سەدان ساڵە،
حەوشوبەرەی خۆم واڵایە و
لەبەر دەرگەی دزانی خۆم پاسەوانم.
* * *
سەدان ساڵە،
ڕۆژێک دەبم
بە مەیتەری والیی بەغدا.
ڕۆژێک لە تاران کوتاڵم.
ڕۆژێک گەسکم شام دەماڵم!
* * *
سەدان ساڵە،
وەکوو چنگێک دانەوێڵە،
ئاشی مێژوو فڕێی داوم.
هەرچوار دەورم شارۆچکەیە و
مێروولە دەمیان تێ ناوم.
* * *
سەدان ساڵە،
کاسەسەرم - منارەیە،
کێ بێ، دەنگی تیا هەڵدەبرێ.
سەدان ساڵە،
نیشتیمانم - نێرگەلەیە،
کێ بێ، بەدەمییەوە دەگرێ.
* * *
سەدان ساڵە،
لەبەر دەرگەی تەکیەی جیهان،
جوتێک سۆلی پینەپینەم،
کێ لەپێم کا بۆ ئەو دەشێم.
سەدان ساڵە،
دوای تڵیشێک فرێ دەدرێم،
سەدان ساڵە،
دوای پینەیەک لەپێ دەکرێم.
* * *
من پشتێکی بریندارم،
لەقامچی خۆم ڕاپەڕیوم.
من لافاوێکی لاسارم،
لەو کەنارانە هەڵساوم
کە تەنگیان پێ هەڵچنیوم.
نانیشمەوە.
نانوومەوە.
بێئارامم.
ئارامی من چرایەک بوو،
ڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت.
بێبەزەییم.
بەزەییی من زەریایەک بوو،
بینیان پێوەنا و هەڵیان مشت.
نانیشمەوە.
نانوومەوە.
کەمن دان بم، کوا دەرفەت؟
یا من مێروو.
کەمن خوێن بم، کوا دەرفەت؟
یا من زێروو.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
دان و مروو برای یەکن.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن،
خوێن و زێروو برای یەکن.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن،
ماسی و چەنگاڵ،
مشک و جەواڵ،
دەست و چزوو برای یەکن.
قەحپەن ئەوانی پێم دەڵێن،
پەت و گەردن،
گوێزان و موو برای یەکن.
وەرن خەلکە،
لە نێچیر و زام بپرسن،
بڵێن توخوا،
خەنجەر هەیە زام تیمار کا؟
ڕاوچی هەیە نێچیر نەخوا؟!
دە خەڵکە،
لە کا بپرسن،
قەت ئاگری ساردی دیوە؟
لە هێلانەی مەل بپرسن،
بەنیازی ماچ،
قەت مار دەمی تێ ژەنیوە؟!
دە لە داربەڕوو بپرسن،
تەوری دیوە دار نەبرێ؟
دە لە کەریش بپرسن،
گورگی دیوە کەردڕ نەبێ؟!
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن،
ماری شیرینژاریش هەیە.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن،
تەوری برای داریش هەیە!
* * *
من پشتێکی بریندارم،
لە قامچی خۆم ڕاپەڕیوم.
من لافاوێکی لاسارم،
لەو کەنارانە هەڵساوم
کە تەنگیان پێ هەڵچنیوم.
نا نیشمەوە.
نانوومەوە.
بێئارامم.
ئارامیی من چرایەک بوو،
ڕەشەباری دەورم خوێنی ڕشت.
بێبەزەییم.
بەزەییی من زەریایەک بوو،
بینیان پێوەنا و هەڵیان مشت!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
Tel⇔ @mlwankay_shin
سەدان ساڵە،
لەوێرانە ماڵی خۆمدا،
کتەکۆرەی گۆشەی متبەقی سولتانم.
سەدان ساڵە،
حەوشوبەرەی خۆم واڵایە و
لەبەر دەرگەی دزانی خۆم پاسەوانم.
* * *
سەدان ساڵە،
ڕۆژێک دەبم
بە مەیتەری والیی بەغدا.
ڕۆژێک لە تاران کوتاڵم.
ڕۆژێک گەسکم شام دەماڵم!
* * *
سەدان ساڵە،
وەکوو چنگێک دانەوێڵە،
ئاشی مێژوو فڕێی داوم.
هەرچوار دەورم شارۆچکەیە و
مێروولە دەمیان تێ ناوم.
* * *
سەدان ساڵە،
کاسەسەرم - منارەیە،
کێ بێ، دەنگی تیا هەڵدەبرێ.
سەدان ساڵە،
نیشتیمانم - نێرگەلەیە،
کێ بێ، بەدەمییەوە دەگرێ.
* * *
سەدان ساڵە،
لەبەر دەرگەی تەکیەی جیهان،
جوتێک سۆلی پینەپینەم،
کێ لەپێم کا بۆ ئەو دەشێم.
سەدان ساڵە،
دوای تڵیشێک فرێ دەدرێم،
سەدان ساڵە،
دوای پینەیەک لەپێ دەکرێم.
* * *
من پشتێکی بریندارم،
لەقامچی خۆم ڕاپەڕیوم.
من لافاوێکی لاسارم،
لەو کەنارانە هەڵساوم
کە تەنگیان پێ هەڵچنیوم.
نانیشمەوە.
نانوومەوە.
بێئارامم.
ئارامی من چرایەک بوو،
ڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت.
بێبەزەییم.
بەزەییی من زەریایەک بوو،
بینیان پێوەنا و هەڵیان مشت.
نانیشمەوە.
نانوومەوە.
کەمن دان بم، کوا دەرفەت؟
یا من مێروو.
کەمن خوێن بم، کوا دەرفەت؟
یا من زێروو.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
دان و مروو برای یەکن.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن،
خوێن و زێروو برای یەکن.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن،
ماسی و چەنگاڵ،
مشک و جەواڵ،
دەست و چزوو برای یەکن.
قەحپەن ئەوانی پێم دەڵێن،
پەت و گەردن،
گوێزان و موو برای یەکن.
وەرن خەلکە،
لە نێچیر و زام بپرسن،
بڵێن توخوا،
خەنجەر هەیە زام تیمار کا؟
ڕاوچی هەیە نێچیر نەخوا؟!
دە خەڵکە،
لە کا بپرسن،
قەت ئاگری ساردی دیوە؟
لە هێلانەی مەل بپرسن،
بەنیازی ماچ،
قەت مار دەمی تێ ژەنیوە؟!
دە لە داربەڕوو بپرسن،
تەوری دیوە دار نەبرێ؟
دە لە کەریش بپرسن،
گورگی دیوە کەردڕ نەبێ؟!
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن،
ماری شیرینژاریش هەیە.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن،
تەوری برای داریش هەیە!
* * *
من پشتێکی بریندارم،
لە قامچی خۆم ڕاپەڕیوم.
من لافاوێکی لاسارم،
لەو کەنارانە هەڵساوم
کە تەنگیان پێ هەڵچنیوم.
نا نیشمەوە.
نانوومەوە.
بێئارامم.
ئارامیی من چرایەک بوو،
ڕەشەباری دەورم خوێنی ڕشت.
بێبەزەییم.
بەزەییی من زەریایەک بوو،
بینیان پێوەنا و هەڵیان مشت!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
Tel⇔ @mlwankay_shin
وا هەست بکەن بۆیە و دیوارێکیان لە قەرەباڵغترین شەقامی شاردا داوە پێتان و وتوویانە هەرچێکت پێخۆشە بنووسە، ئێوە چی لەسەر ئەنووسن؟؟؟؟
جوانترین نووسراوەکان بەناو خۆتانۆ لە کاناڵ دائەنێین...
ناردن👈 @mlwankayshen
جوانترین نووسراوەکان بەناو خۆتانۆ لە کاناڵ دائەنێین...
ناردن👈 @mlwankayshen
@mlwankay_shin
ئەی سروه!
تۆزێ ڕاوەسته!
هەتا خونچه دەس ڕابگرێ و نەكرێتەوه…
با بەس خشەی پشكوتن و دەنگی پەڕەی گوڵ بێته گوێ
هۆ پەپووله!
هێدی به دەی!
تەنیا تاوێ پەل مەبزێوه!
با زایەڵەی دەنگی سرتەی باڵەكانت
خەیاڵەكەم نەشێوێنێ!
با بزانم؛ ئەو پەڵە هەوره بەرزانه
ئەمڕۆكه بۆ چاوەڕوانن!
چاوانی ئەوینەوانی فریشته بۆچی دەڕوانن!
ئەی شاره مێروولەی نەبەز!
تاوێ تۆشەكەتان دانێن!
ڕاوەستن!
وچانێ بگرن.
تكایه با ترپەی پێتان
بێدەنگی دەورم نەشكێنێ و
خەیاڵم لێ نەشێوێنێ…
ئاخر لەمێژه دەمەوێ؛
شێعرێ بنووسم بۆ شەهید
پێم وایه ئەمجارەش،
دەنگی خورپەی دڵم واز نەهێنێ!
وەك مەلی بێئۆقرەی قەفەس؛
هێند خۆی به پەراسوومدا دا
تا سەرم لێ دەشێوێنێ…
"مامۆستا شەریف"
Tel⇔ @mlwankay_shin
ئەی سروه!
تۆزێ ڕاوەسته!
هەتا خونچه دەس ڕابگرێ و نەكرێتەوه…
با بەس خشەی پشكوتن و دەنگی پەڕەی گوڵ بێته گوێ
هۆ پەپووله!
هێدی به دەی!
تەنیا تاوێ پەل مەبزێوه!
با زایەڵەی دەنگی سرتەی باڵەكانت
خەیاڵەكەم نەشێوێنێ!
با بزانم؛ ئەو پەڵە هەوره بەرزانه
ئەمڕۆكه بۆ چاوەڕوانن!
چاوانی ئەوینەوانی فریشته بۆچی دەڕوانن!
ئەی شاره مێروولەی نەبەز!
تاوێ تۆشەكەتان دانێن!
ڕاوەستن!
وچانێ بگرن.
تكایه با ترپەی پێتان
بێدەنگی دەورم نەشكێنێ و
خەیاڵم لێ نەشێوێنێ…
ئاخر لەمێژه دەمەوێ؛
شێعرێ بنووسم بۆ شەهید
پێم وایه ئەمجارەش،
دەنگی خورپەی دڵم واز نەهێنێ!
وەك مەلی بێئۆقرەی قەفەس؛
هێند خۆی به پەراسوومدا دا
تا سەرم لێ دەشێوێنێ…
"مامۆستا شەریف"
Tel⇔ @mlwankay_shin
ئازادی بنهڕهتی دنیا ئازادی ژنه!
بهرهیهکی ئازاد له دایکانی بهند کراو له دایک نابن.
ژنێکی زنجیر کراو و ڕێگه لێ گیڕاو، ناتوانێ ههڵبژێرێ و بهشێک له یهخسیری و دیلی خۆی دهگوازێتهوه بۆ کچهکان و کوڕهکانی.
✍مارگارت_سنگر
Tel⇔ @mlwankay_shin
بهرهیهکی ئازاد له دایکانی بهند کراو له دایک نابن.
ژنێکی زنجیر کراو و ڕێگه لێ گیڕاو، ناتوانێ ههڵبژێرێ و بهشێک له یهخسیری و دیلی خۆی دهگوازێتهوه بۆ کچهکان و کوڕهکانی.
✍مارگارت_سنگر
Tel⇔ @mlwankay_shin
ئافرهتی خوێنهر ناتوانێت به ئاسانی کهسی خۆش بوێت
چونکه بهدوای هاوشێوه ڕۆحیهکهیدا دهگهڕێ
که له شته زۆر بچوکهکان له ئهو بچێت
#داستایۆڤسکی
Tel⇔ @mlwankay_shin
چونکه بهدوای هاوشێوه ڕۆحیهکهیدا دهگهڕێ
که له شته زۆر بچوکهکان له ئهو بچێت
#داستایۆڤسکی
Tel⇔ @mlwankay_shin
ملوانکەی شین
وا هەست بکەن بۆیە و دیوارێکیان لە قەرەباڵغترین شەقامی شاردا داوە پێتان و وتوویانە هەرچێکت پێخۆشە بنووسە، ئێوە چی لەسەر ئەنووسن؟؟؟؟ جوانترین نووسراوەکان بەناو خۆتانۆ لە کاناڵ دائەنێین... ناردن👈 @mlwankayshen
Tel⇔ @mlwankay_shin
گوڵی سەر کراسەکەی دایکم ناگوورمەوه به جووانترین گووله کانی دونیا👇
#سیروان
ئاواتەخوازم وەک گشت گەلانی دنیا ڕۆژێک بەزمانی دایکی خۆمان کوردی بخوێنین وبنوسین👇
#هێرۆ
بیرت بێت کە خۆت لە هموو کەس خۆشتر بوێت👇
#شووشە
پەشیمانم بەڵام: ئیستەیش خۆشم دەوێ👇
#ئەفسوون
که تۆ دێی گوڵم زمانم ئەشکێ، کە دەڕۆی دڵم...👇
#جێگر
ئازیزەکەم من له دووری تۆ لە وەرینی یەک بە یەکی هیواکانم ئەترسم👇
#سەحەر
دنیا کۆتایی بێ بریا...👇
#ڕۆیا
کوردستان وڵاتێکە و یەک پارچه👇
#یاسر_موردادی
ئیره وڵاتی یەک گرتووی کوردستانه، بەخێربێن بۆ ولاتی کوردستان👇
#ئاوێر
خەمخۆری کەس مەبن ئەم سەردەمە سەردەمی پیاوەتی نییە !👇
#زانکۆ_خەمناک
من ، هەنێ جار بەدزی خودایۆ دەتپەرەستم👇
#سامان_زەندی
ژیان پڕه له تاڵی و ناسۆری
بەڵام ئەبێ هەنگاوەکانت بەهیز بن
بۆ بەرەو پێش چوونی ژیانێکی باشتر👇
#دڵارام
لە ژیانت دا بە هەموو مرۆڤێک بڕوا مەکە با دڵت نەشکێت
بەرامبەر هەموو مرۆڤێکیش بێ بڕوا مەبە با ژیانت تاڵ نەبێ
هەمووکەسێ ئینسانە،بڵام هەموو کس بەشەر نیە.👇
#N....Ohadi
له هەر شوێنێک جێ پای ئاهوویەکوو بینی له شۆنی مەچۆ بۆ ئەوەی که لەم شاره گورگ زۆره بەڵام به کەوشی ئاهوو دەچنه ڕێگا👇
#موحەممەد
وڵاتی بێ وڵات کوردستانە👇
#زاگروس
ناحاڵیت لە حاڵی من، جا چۆن حالیت کەم لە حاڵم، کە حاڵیت وخۆت دەکەی ناحاڵی، یاخوا حاڵت ببێ بە حاڵم👇
#سوهەیب
ئەگەر زوان داڵگی نەزانی، نەزانید، ئەگەر سەد زوانیش بزانی👇
#پەریا
Tel⇔ @mlwankay_shin
گوڵی سەر کراسەکەی دایکم ناگوورمەوه به جووانترین گووله کانی دونیا👇
#سیروان
ئاواتەخوازم وەک گشت گەلانی دنیا ڕۆژێک بەزمانی دایکی خۆمان کوردی بخوێنین وبنوسین👇
#هێرۆ
بیرت بێت کە خۆت لە هموو کەس خۆشتر بوێت👇
#شووشە
پەشیمانم بەڵام: ئیستەیش خۆشم دەوێ👇
#ئەفسوون
که تۆ دێی گوڵم زمانم ئەشکێ، کە دەڕۆی دڵم...👇
#جێگر
ئازیزەکەم من له دووری تۆ لە وەرینی یەک بە یەکی هیواکانم ئەترسم👇
#سەحەر
دنیا کۆتایی بێ بریا...👇
#ڕۆیا
کوردستان وڵاتێکە و یەک پارچه👇
#یاسر_موردادی
ئیره وڵاتی یەک گرتووی کوردستانه، بەخێربێن بۆ ولاتی کوردستان👇
#ئاوێر
خەمخۆری کەس مەبن ئەم سەردەمە سەردەمی پیاوەتی نییە !👇
#زانکۆ_خەمناک
من ، هەنێ جار بەدزی خودایۆ دەتپەرەستم👇
#سامان_زەندی
ژیان پڕه له تاڵی و ناسۆری
بەڵام ئەبێ هەنگاوەکانت بەهیز بن
بۆ بەرەو پێش چوونی ژیانێکی باشتر👇
#دڵارام
لە ژیانت دا بە هەموو مرۆڤێک بڕوا مەکە با دڵت نەشکێت
بەرامبەر هەموو مرۆڤێکیش بێ بڕوا مەبە با ژیانت تاڵ نەبێ
هەمووکەسێ ئینسانە،بڵام هەموو کس بەشەر نیە.👇
#N....Ohadi
له هەر شوێنێک جێ پای ئاهوویەکوو بینی له شۆنی مەچۆ بۆ ئەوەی که لەم شاره گورگ زۆره بەڵام به کەوشی ئاهوو دەچنه ڕێگا👇
#موحەممەد
وڵاتی بێ وڵات کوردستانە👇
#زاگروس
ناحاڵیت لە حاڵی من، جا چۆن حالیت کەم لە حاڵم، کە حاڵیت وخۆت دەکەی ناحاڵی، یاخوا حاڵت ببێ بە حاڵم👇
#سوهەیب
ئەگەر زوان داڵگی نەزانی، نەزانید، ئەگەر سەد زوانیش بزانی👇
#پەریا
Tel⇔ @mlwankay_shin