Tel⇔ @mlwankay_shin
کە مناڵ بوم، لای دایکم ئەخەوتم و هەمو شەوێ ئاواتێکم ئەخواست.
ئەموت:
دایە! ماشێنم بۆ ئەکڕی؟
ئەیوت:
بەچاوان، بەڵام بەو مەرجەی بنوی.
ئەموت:
دایە! ئەمبەی بۆ گەورەترین پارکی دنیا، جۆلانێ بکەم؟
ئەیوت:
ئەیچۆن دڵەکەم، بەچاوان، بەڵام بەو مەرجەی بنوی.
شەوێ لێم پرسی:
دایە! ئەگەر گەورە ببم، ئەگەمە ئاواتەکانم؟
وتی:
دڵنیابە ئەگەی، بەڵام بەو مەرجەی بنوی. —---— هەموشەوێ بە خۆشیەکی بێکۆتاییەوە ئەخەوتم.
ئەوەندە خەوتم، هەتا خۆم گەورە بوم و ئاواتەکانم چکۆلە بونەوە. —---- ساڵیانێک تێپەڕبوو . . .
دوێشەو دایکم هاتە خەوم،
وتی:
جەرگەکەم!
ئێستاش شەوانە پێش ئەوەی بخەوی، بیر لە ئاواتەکانت ئەکەیتەوە؟
وتم:
شەوانە ناخەوم دایە!
وتی:
بۆ بەقوربان! مەگەر ئاواتی چیت هەیە؟
وتم:
ئاواتم ئەوەیە تۆم لەلابی و
ئیتر هیچ ئاواتێکم نیە دایەگیان . . .
وتی:
باش دڵەکەم باش
ئەمشەو دێمە خەوت
بەڵام بەو مەرجەی بنوی رۆڵەی شیرینم
بێکەس...

باڵندەیەک کە لەسەر لقی دار نیشتوە هیچکات ناترسێت کە لقەکە بشکێت،چون ئەو متمانەی بە لقەکە نەکردوە
بەڵکوو ئەو متمانەی بە باڵەکانی خۆی کردوە.
هەمیشە متمانەت بە خۆت بێت.
@mlwankay_shin
بەڵکوو ئەو متمانەی بە باڵەکانی خۆی کردوە.
هەمیشە متمانەت بە خۆت بێت.
@mlwankay_shin
" ماچ "
پێمگوت ئەگەر ماچت بکەم، ڕوح و دڵت فیدا دەکەم
فەرمووی دەفەرموو ماچ بکە، پێت وانەبێ پەروا دەکەم
پێمگوت مەگەر ترست نییە، پێمان بزانن ناحەزان
فەرمووی ئەتۆ ترست نەبێ، سەد سوێند دەخۆم حاشا دەکەم
پێمگوت ئەگەر ئەو کافرەی دایکت بزانێ چی؟ وتی
بێ خەم بە ڕێگا چارەیەک، بۆو کافەرەش پەیدا دەکەم
پیمگوت کە وابوو بێنە دەم هانێ منیش ڕوحم ئەدەم
فەرمووی بە گەمژەم تێمەگە، ماچێک بە ڕوح؟ چۆن وا دەکەم
پێمگوت ئەدی چی دیت دەوێ، لە گیان پتر؟ فەرمووی ئەمن
یەکسانی خوازم گیانەکەم ماچ هەر بە ماچ سەودا دەکەم
خالید ڕەشید پوور

چیرۆکێک کە بووە هۆی دروست بوونی گۆرانییەکی موعین بە نێوی بەیانیت باش ئازیزم
۱٦ساڵ تەمەنم بوو کە شێتانە عاشقی ئافرەتێک بووم
هەر جۆر بوو باوکم ڕازی کرد کە بچین بۆ خوازبێنی بەڵام باوکی کچە بۆ ئەوە دەس بەسەرم کات کوتی : ئەبێ دیپلۆم بگری
لەبەر خۆشەویستەکەم سەرم کردە سەر کتێب تاکوو دیپلۆمەکەم گرت
پاشان چوومەوە ئەمجار باوکی کچە کوتی : ئەبێ سەربازییەکەیشت تەواو کەی
ئەویش تەواو بوو و چوومەوە کوتی : دەی ئیشت چییە؟
دوای ماوەیەک ئیشێ چاکیشم گیر کەوت بەڵام هەر بیانووی ئەهێناوە
بە ناچار هەموو بیانووەکانیم جێبەجێ کرد
سەیر لەوەیشدا بوو کە دڵدارەکەم هەر ڕاوەستا بوو و بێوەفایی نەکرد
ئیدی کەمکەم وەخت بوو بێهیوا ببم تا ئاخری لە تەمەنی ۳۲ساڵەییدا باوکی ڕازی بوو و شاییەکی خەیاڵاویمان گرت
ئاخر شەو بە ماندووییەکی زۆرەوە هاتینەوە ماڵ
هاوسەرەکەم هەر بەو جلە بووکێنییە جوانە وەک فریشتەیەک خەوی لێ کەوت
بەیانی کە هەڵسام پێش هەموو شتێ سەیری فریشتەکەمم کرد دیتم بزەیەکی منداڵانە لەسەر لێوه جوانەکانی نیشتووە
ماچێکی ئەو لێوە هەنگویناوییەیم کرد و بۆ ئەوە کە هێندەیتر دڵخۆشی کەم چووم خواردنێکی خۆشم حازر کرد
پاشان چووم بانگی لێ کەم :
جوانێ گیان
خانمەکەم
بەیانیت باش ئازیزم
هەستە دە ماڵەکەم
بەڵام داخەکەم بۆ وڵامێک
یەکەم فرمێسکم هاتە خوار
نزیکی بوومەوە کەچی دیتم هەناسه ناکێشێ دەستم لێ دا و کوتم :
دەزانم گاڵتەیه توخوا وا مەکە
شێتە هەناسەت ڕامەوەستێنە
دە چاوە جوانەکانت هەڵێنە
بەڵام نە دەنگێ بوو نە تەکانێ
هەر نازانم چۆن گەیاندمه نەخۆشخانە
پاش چارەکێک دوکتۆر هاتە لام و کوتی : خانمت دوێنێشەو لە خۆشحاڵیدا دڵی وەستاوە و فەوتی کردووە
کە ئەمەم بیست ناڵەم چووە ئاسمان
پاش ساڵانێکی زۆر بە دەستم هێنا بوو بەڵام بۆ هەمیشە لە دەستم داوە
بەیانیت باش ئازیزم گەرچی وتبووت دوێشەو ، خوات لەگەڵ
😔😭

شێعری زۆر جوانی مامۆستا قانع بە نێوی [[ ژیانی کچ]]
کچی بەستەزمان دەوری ژیانی
سینەمایێکە ئەگەر بزانی
کە لە دایک بوو ئاهەنگی نیە
ئەڵین:ئای کچە !فائیدەی چیە؟
پێ پیرۆزانەی کەس بۆ ناهێنێ
هیچ کەس بە چاکە هەر گیز نایدوێنێ
پڕو پیرە ژن دەور دایکی ئەدەن
هەر یەک بە جۆرێ دڵ خۆشی ئەکەن
خەم مەخۆ خوا لەسەر کەرەم بێ
کوڕیشت ئەبێ خاترت جەم بێ
بۆ ئیشی ناوماڵ،بۆ هاتو چۆی دەر
ئەمیش پێویستە لە جێی کارە کەر!
سەد ساڵ نەخۆش بێ،نابینێ دەرمان
لە جێی دڵ خۆشی هەر چەپۆک لێدان
نابێ نان بخوا تا هەموو خێزان
نەچێنە دواوە لەسەر سفرەی نان
لە پاشان ئەمیش ئەگەر نەتۆرێ
لە پاشخوان بخوا حاجەت بشۆرێ
ئەگەر بتۆرێ هیچ کەس نازانێ
بە برسی ئەگری هەتا ئەتوانێ
نابێ بە دار تاش ،نابێ بە توجاڕ
نابێ بە ناڵبەند،نابێ بە عەتار
ئەگەر لە حەوشە سەر بێنێتە دەر
دایکی تێی ئەخوڕێ:بێ حەیای ماکەر!
ئەم بەستەزمانە هەتا یازدە ساڵ
دیل و گیراوە دەر ناچێ لە ماڵ
کاتێ گەورە بو دێنە هات و چوو
بەلای ناخێری کچ ئەدەن بە شوو
لە کوڕی وەستا و بەزاز و قەساب
داوا کاری ئەبن لە چاک و خراپ
نیوە ئەفەندی حاجیی ژن مردوو
بێچووە خانەدان کۆن و ڕابور دوو
ئەمجا داک و باب ئەکەونە تەگبیر
گوێ نادەن بەوە جوان بێ یاخۆ پیر
تەماشای ئەکەن هەر پارەی زۆر بێ
ئیتر کەیف خۆیە ڕەش بێ یا بۆر بێ
کچی بەستەزمان ئاگای لێ نییە
نازانێ چپەی داک و باب چییە
بابی دێتە جواب:حاجی زۆر چاکە
خاوەن پارەیە زۆر زۆر دڵ پاکە
گۆی مەدەن بەوە دانی نە ماوە
تەمەنی جوانی تەواو فەوتاوە
لیرە و مەجیدی لە تاکە و جووتە
کۆمەڵی کردووە تا ئارەزووتە
کاتێ کچ زانی کە ئەیدەن بە شوو
ئەیدەن بە حاجی دنیای لە دەس چوو
خوڕـ خوڕ فرمێسکی لە چاو دێتە خوار
پێچ ئەدا لە خۆی وەک ماری زامار
ئەڵی:هەی جوانی،هەی دنیای ڕۆشن
هەی دایک و باوک،هەی دۆس و دوژمن
هەی گەورەکچان!هاوسەر،هاوفەردان
هەی بەش خوراوان،هەناسە سەردان
بۆچی کۆمەڵی حیمایەی حەیوان
ناپرسن لە حاڵ ژیانی کچان؟
ئەر ئینسانیش نین مەعلووم حەیوانین
بۆچی بێ خەمخۆر لە ڕووی جیهانین؟
خوا حافیزتان ئازاد کەن گەردن
وا من ڕێکەوتم بۆ شاری مردن

کەو دەبەنە ڕاو بە فێڵ دەخوێنێ
هاوجینسی خۆیان بۆ کوشتن دێنێ
ئێمەیش تەسبیح و زیکر و ئیستیغفار
کەچی کەشکۆڵمان پڕ لە ئیستیخبار
دەبینن برسی و کەسیرە و کزین
دانمان ئەدەنێ دەستیان دەگەزین
"پیرەمێرد"
Tel⇔ @mlwankay_shin
هاوجینسی خۆیان بۆ کوشتن دێنێ
ئێمەیش تەسبیح و زیکر و ئیستیغفار
کەچی کەشکۆڵمان پڕ لە ئیستیخبار
دەبینن برسی و کەسیرە و کزین
دانمان ئەدەنێ دەستیان دەگەزین
"پیرەمێرد"
Tel⇔ @mlwankay_shin
وا هەست ئەکەم دایکت
دوو ساڵ بە تۆوە
دووگیان بووبێت
ئەم جوانییەی تۆ
بە نۆ مانگ درووس نابێ
Tel⇔ @mlwankay_shin
دوو ساڵ بە تۆوە
دووگیان بووبێت
ئەم جوانییەی تۆ
بە نۆ مانگ درووس نابێ
Tel⇔ @mlwankay_shin
تەرمی هەژارێک دەچوو بەرەو گۆڕ
کوڕ بۆی ئەگریا هاوار و گابۆڕ
باوەگیان دەتبەن بۆ کونێکی تەڕ
نە چرای لێیە و نە حەسیر نە بەڕ
نە نان و نە ئاو نە هاودەم نە یار
تەنگ و تاریک و پڕ لە مشک و مار
مناڵێک بیستی و بە هەڵەداوە
ڕایکردە ماڵ و بانگی کرد باوە
سەرباری دەرد و ژیانی تاڵمان
کەلاکە مردووش ئەهێننە ماڵمان
#هەژار
Tel⇔ @mlwankay_shin
کوڕ بۆی ئەگریا هاوار و گابۆڕ
باوەگیان دەتبەن بۆ کونێکی تەڕ
نە چرای لێیە و نە حەسیر نە بەڕ
نە نان و نە ئاو نە هاودەم نە یار
تەنگ و تاریک و پڕ لە مشک و مار
مناڵێک بیستی و بە هەڵەداوە
ڕایکردە ماڵ و بانگی کرد باوە
سەرباری دەرد و ژیانی تاڵمان
کەلاکە مردووش ئەهێننە ماڵمان
#هەژار
Tel⇔ @mlwankay_shin
مـن و دونـیا
یەکتری ڕەنگ ئەکەین،
من به قەڵەمی ڕەش و، دونیا بە قەڵەمی سپی !
من ڕۆژەکانی ئەو !
ئه ویش..
مووەکانی من !
Tel⇔ @mlwankay_shin
یەکتری ڕەنگ ئەکەین،
من به قەڵەمی ڕەش و، دونیا بە قەڵەمی سپی !
من ڕۆژەکانی ئەو !
ئه ویش..
مووەکانی من !
Tel⇔ @mlwankay_shin
لەگەڵ فەرهادا دڵمان ئەبرژان
فرمێسکی سوورمان به کوڵ دا ئەڕژان
هەردو زوخاوی فیرقەتمان نۆشی
ئەو بۆ شیرین و،من بۆ کوردستان
مامۆستا قانع
Tel⇔ @mlwankay_shin
فرمێسکی سوورمان به کوڵ دا ئەڕژان
هەردو زوخاوی فیرقەتمان نۆشی
ئەو بۆ شیرین و،من بۆ کوردستان
مامۆستا قانع
Tel⇔ @mlwankay_shin
Tel⇔ @mlwankay_shin
#شێعرێکی_زۆر_خۆش
ڕۆژێ لە ڕۆژان دارێکی قەوی
بە پەشۆکاوی کەوتە سەر زەوی
ناڵەی لێ بەرز بوو لقوو پۆی شکیا
تەختی زەوی بوو گەڵاکەی ڕزیا
چوومە لایەوە بۆ پرس و جەواب
لە وڵامەکەی دڵم بوو کەباب
وتم دارەکەی سەر سەوز و خۆ جوان
خاوەن سێبەروو سەمەری ئەلوان
خاوەن هەیکەڵ و لقوو پۆ قەوی
چ قودرەتێ بوو تۆی خستە زەوی
وتی بە زاهیر مشار و تەورێ
بازووی زەلامێ مەغروو بە دەورێ
منیان بەم شێوە کردووە لەت و پار
ناڕەحەت نابم لە تەور و مشار
لە دەس دار بڕیش قەد نابم حەزین
کەسێ تر بوو منی کرد نەقشی زەمین
تاوان بار ئەسڵی غەریب لەم کارە
کلکی تەورەکەو دەسەی مشارە
ئەم دوانە مایەی حەسرەت و سۆمن
چوونکە هەردووکیان لە لقی خۆمن
Tel⇔ @mlwankay_shin
#شێعرێکی_زۆر_خۆش
ڕۆژێ لە ڕۆژان دارێکی قەوی
بە پەشۆکاوی کەوتە سەر زەوی
ناڵەی لێ بەرز بوو لقوو پۆی شکیا
تەختی زەوی بوو گەڵاکەی ڕزیا
چوومە لایەوە بۆ پرس و جەواب
لە وڵامەکەی دڵم بوو کەباب
وتم دارەکەی سەر سەوز و خۆ جوان
خاوەن سێبەروو سەمەری ئەلوان
خاوەن هەیکەڵ و لقوو پۆ قەوی
چ قودرەتێ بوو تۆی خستە زەوی
وتی بە زاهیر مشار و تەورێ
بازووی زەلامێ مەغروو بە دەورێ
منیان بەم شێوە کردووە لەت و پار
ناڕەحەت نابم لە تەور و مشار
لە دەس دار بڕیش قەد نابم حەزین
کەسێ تر بوو منی کرد نەقشی زەمین
تاوان بار ئەسڵی غەریب لەم کارە
کلکی تەورەکەو دەسەی مشارە
ئەم دوانە مایەی حەسرەت و سۆمن
چوونکە هەردووکیان لە لقی خۆمن
Tel⇔ @mlwankay_shin
Tel⇔ @mlwankay_shin
ئەگەر بنەماڵەیەک ڕێگە لە چوونە دەرەوەی کچەکەی بگرێ تا لە دەست گورگەکانی بە ڕوخسار مرۆڤی ناو کۆمەڵگە لە ئەمان دا بمێنێتەوە، ئەوە تەنیا جەستەی کچەکەی خۆی پاراستووە، هەرچەند ڕێگەی لە گەشە کردنی ناخ و بیروهزری ئەو کچە گرتووە!
بەڵام ئەگەر بنەماڵەیەک کوڕەکەی وا پەروەردە بکات کە گورگ نەبێ و کچ بە شێوەی چێشتە نەبینێت و ڕێزی لێ بگرێت، ئەوە نەتەنیا هەمووی کچانی کۆمەڵگەی پاراستووە بەڵکوو دەبێتە هۆی بەرەو پێش چوونی کۆمەڵگەو گەشەکردنی بیر و هزری هەمووی تاکەکانی ناو ئەو کۆمەڵگەیە.

نازانم
کاتێک بزهی کهنین ها لهسهرلێوت
باسی خۆشیهکانت بۆ کێ دهکەی...
ئهی کاته دڵت پره له خهم
شوانه سهرت دهنیته سهر پێی کێ
تا خهونت لێ کهوێت
ئهرێ خودایا
تۆ بۆ دایکه بۆ خۆت ناخۆلقێنی!؟
خۆ نه کۆلبریت و
نه ئهنفالیش ئهکریت
تا له فرمێسک رشتن دایکو بترسی
#خانی
Tel⇔ @mlwankay_shin
کاتێک بزهی کهنین ها لهسهرلێوت
باسی خۆشیهکانت بۆ کێ دهکەی...
ئهی کاته دڵت پره له خهم
شوانه سهرت دهنیته سهر پێی کێ
تا خهونت لێ کهوێت
ئهرێ خودایا
تۆ بۆ دایکه بۆ خۆت ناخۆلقێنی!؟
خۆ نه کۆلبریت و
نه ئهنفالیش ئهکریت
تا له فرمێسک رشتن دایکو بترسی
#خانی
Tel⇔ @mlwankay_shin
با سێ قات نەبێت خانوو سەراکەت
پارەی قاتێکیان بدە بە براکەت!
دەوڵەمەند مەڵێ هەوڵی بۆ خۆیە
نەبونی هەژار نەبوونی تۆیە!
#قانع
Tel⇔ @mlwankay_shin
پارەی قاتێکیان بدە بە براکەت!
دەوڵەمەند مەڵێ هەوڵی بۆ خۆیە
نەبونی هەژار نەبوونی تۆیە!
#قانع
Tel⇔ @mlwankay_shin
چ سوودێکی هەیە ئەوەیکه تەواوی ڕێگه و دەرگایەکان ببەستین تا ئەو کەسەی که دەمانهەوێ نەڕوا؟!
پێچەوانه دەبێ تەواوی دەرگایەکان ئاوەڵا بن و ئەو سەرەڕای هەموو شت "مانەوە" هەڵبژێرێ!
Tel⇔ @mlwankay_shin
پێچەوانه دەبێ تەواوی دەرگایەکان ئاوەڵا بن و ئەو سەرەڕای هەموو شت "مانەوە" هەڵبژێرێ!
Tel⇔ @mlwankay_shin
"شەوباش"
کەی بۆ وتنە؟
یان بۆ تایپ کردنە؟
ئەشێ
بیگریتە باوەش
دەس بخەیتە نیو کەزیکانی
وردی نێو چاوانی بیت و
تێر تێر ماچی بکەی..!
Tel⇔ @mlwankay_shin
کەی بۆ وتنە؟
یان بۆ تایپ کردنە؟
ئەشێ
بیگریتە باوەش
دەس بخەیتە نیو کەزیکانی
وردی نێو چاوانی بیت و
تێر تێر ماچی بکەی..!
Tel⇔ @mlwankay_shin
خەڵاتی ئازادیخواز
لە مێژە ئەم وڵاتە دیلی و پەستە
بەدی نایەت ئەوەی بۆ گەل مەبەستە
لە زیندانـــــــا ئەنــــــــاڵێنین ئەوانەی
بە دڵ خەمخۆری کوردو کورد پەرەستە
#وریا_قانع
Tel⇔ @mlwankay_shin
لە مێژە ئەم وڵاتە دیلی و پەستە
بەدی نایەت ئەوەی بۆ گەل مەبەستە
لە زیندانـــــــا ئەنــــــــاڵێنین ئەوانەی
بە دڵ خەمخۆری کوردو کورد پەرەستە
#وریا_قانع
Tel⇔ @mlwankay_shin
هەر زەمانێ قەومے ڪورد دەرچوو
لە زیللەت بوو بە پیاو
جەژنے من ئەو ڕۆژەیە نەڪ جێژنے
قوربانے و پڵاو
فایەق بێکەس
Tel⇔ @mlwankay_shin
لە زیللەت بوو بە پیاو
جەژنے من ئەو ڕۆژەیە نەڪ جێژنے
قوربانے و پڵاو
فایەق بێکەس
Tel⇔ @mlwankay_shin