ملوانکەی شین
16.1K subscribers
3.74K photos
381 videos
36 files
283 links
🔷ملوانكەی شین نموونەیەكی بەرز و گەورەی شێعری كوردییه،
🔷كاتێك شێعرەكان دەخوێنیتەوە هەست دەكەی که لە ژێر زوڵم و زۆری ستەمێک ئەم شێعرانە نووسراون...


🔻ئاڵوگۆڕ، ڕێکلام:
@hawzhin76


.
Download Telegram
بەڵام کەس لە من تێناگات
ئەو ژنانە بنێشتی خۆیان دەجون و
لە من تێناگەن
غەیبەتی خۆیان دەکەن و
لە من تێناگەن
کێ لە کەسێک دەگات
نهێنییەک نەخۆشی بخات؟
نهێنییەک غەریبی شارانی بکات؟
بەدەم گریانەوە بچێتە ژێر باران؟
سوێند دەخۆم کەس تێناگات

لازۆ ئازاد"

Tel⇔ @mlwankay_shin
فریشتەی کامەرانیم بووی، کەچی شەیتانی دڵ دەرچووی
بە بارێکی ترا دووبارە شێت نابم، بڕۆ لاچۆ!

#مەدهۆش
ئەگەر هەستتان کرد پێویستیتان
بە دەستێکی گەرمە، دەستەکەی تری خۆتان بگرن، کەسێک کە مەتمانەی بە خۆی بێ، هیچکات شکست ناخوا.!

#جوبران_خەلیل_جوبران


Tel⇔ @mlwankay_shin
کاتێک مرۆڤ ڕاهات چلۆن لەگەڵ ئازارەکانی بەتەنیا بمێنێتەوە،
ئەو کاتەیە کە ئیدی شتانێکی زۆر نەماوە کە فێریان نەبووبێت.

ئالبێر کامۆ"

Tel⇔ @mlwankay_shin
هـــەر شــەوێ مــانگ لـه ئاســۆ دێته دەر من دێمه دەر

قەت نەبوو چـاوێ له مانگ کەم بیری ڕوخسارت نەکەم.

حەمدی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
هەتا مابووم دەسی تاسەم نەگەییە چاکی دڵخوازێ
نە هۆشم مەستی بۆنی بوو نە گوێچکەم کەیلی ئاوازێ

کە مردیشم لە ژوورێکی نەخۆشخانەی سلێمانی
نە دڵسۆزم لە دەورم بوو نە کەس بەو مردنەی زانی!


#ئەحمەد_هەردی
بە ئاڵۆزی لە پێ کەوتووم بە بێ مەی
وڕ و گێژم چلۆن ڕێگەم بکەم تەی

بە ئاوازێ حەزینۆ هەر وەکوو نەی
وتم: زاری ئەتۆ چۆنی؟ وتـی: وەی
!

پێنج‌خشتەکییەکی #کامیل_کەسنەزانی
لەسەر غەزەڵێکی #زاری
هه‌رچۆنێک بجووڵێین برینێک ده‌کولێنینه‌وه
بۆ هه‌رکوێ بچین ئازارێک بێدار ده‌که‌ینه‌وه


ماردین ئیبراهیم"

Tel⇔ @mlwankay_shin
وەک بڵێی
من پێویستیم نییە!
هەمیشە لە دێڕی دوعاکانمدا دەڵێم
خوایە ئاگات لەو بێت..!

Tel⇔ @mlwankay_shin
کاتی بو دانێن👇

لە وڵاتێک کارمەندێکی بانک دەیان ملیۆن دۆلاری دزی، دزێکیش لەدەغڵ و دانی کەسێک تەلیسێک جۆی دزی
بردیانن بۆ دادگا، دادگا دانیشتنێکی بۆ تەرخان کردن، هەردو دزەکە دادگایی کران، هەردووک قسە و بەڵگە و بەرگری خۆیان نواند، بەڵام لە کۆتایی دا دو بڕیاری زۆر سەیر لە لایەن دادگاوە دەرکرا.

دادوەر دوای ڕاوێژ کردن لەگەڵ ڕاوێژکارەکان، بۆ کارمەندی بانک کە دەیان ملیۆن دۆلاری دزی بوو، بڕیاری بێ تاوانی دەرکرد، بۆ ئەوەشیان کە تەلیسێک جۆی دزی بوو بڕیاری 3 ساڵ زیندانی دەرکرد.!!!

کابرای جۆدز سەری لەو دوو بڕیارەی دادگا سوڕما، پرسیاری لە وەکیلێک کرد کە لە دانیشتنەکەدا بوو، بۆچی ئەو پیاوە کە ملیۆنان دۆلاری دزیوە، بێتاوان بێت، بەڵام من کەلە ڕوی نەدارییەوە کیسەیەک جۆم دزیوە دەبێ سێ ساڵ زیندان بکێشم؟

وەکیل کە لە ڕادەبەدەر عاقڵ و ژیر بوو، وتی: لەبەرئەوەی دادوەر جۆ ناخوات.!!!

ئیتر بەخواتان دەسپێرم

مامۆستا محەممەد ئەدیبی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
حەسەن هەیاس - کچه مەهابادی
ملوانکەی شین
🎤: حەسەن هەیاس
🎼: کچه مەهابادی

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
لەبی گوڵ، زاری گوڵ، ئەندامی گوڵ، ڕوخساری گوڵ، بەر گوڵ
ھەتا کەی من بڵێم سەربەستە جەللادم فڵانی بوو؟!

#وەفایی
هاکا دیتت پێک گەییشتین
هاکا دیتت ئاوێتە بووین وەک تانوپۆ
ئەوسا
هەموو زمانەکان
لەبیر دەکەم
لەگەڵ تۆدا هەر بێدەنگی
دەهێنمە گۆ...

عەبدوڵڵا پەشێو"
Tel⇔ @mlwankay_shin
لەبیرکردنی تۆ پێویستی بە "مردنە" نەک "کات"🖤
مەعشووقە؛ لە لا، جام؛ بە لەب، مەنزڵی خەڵوەت
چیدی هەیە دنیا! کە تەمەننا لە خودا کەم؟!

#ئەدەب
بۆ من نابی و خۆشم دەوێی چ هەستێکی شێتانەیە
من دەسووتێم بە تەنیایی سێبەرت بۆ بێگانەیە
ئەمن بۆخۆم دەستەوئەژنۆ و نیگاکانم پڕ لە ئێشن
ئەتۆیش لەوێ دەستەکانت دەستێکی تر ڕادەکێشن
لێرە پرسەی ئەوین گەرمە و شێعر خەریک خۆ ڕنینە
لێرە تەقە لە حەز دەکرێ چارەی عاشق هەڵفڕینە
نەبوو لێرە، ڕۆژێ دڵێک بەناکامی و بێدەنگ نەمرێ
یان بە چەقۆی دابی ڕزیو گوڵ بۆ دڕک مارە نەکرێ
جێژوان بڤڤە و ماچ قاچاخە، بووەتە عەیبە باسی ئەوین
دەمێک دیلی زنجیری کۆن، دەمێک دەستەویەخەی ئەوین

کامیل داوەری"

Tel⇔ @mlwankay_shin
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دووهەزار و تۆ

نووسین و خوێندنەوەی: کامیل داوەری

گیتار: ئەیووب چاوشین

شوێن : کافە کتێب


پێشکەیش کراوە بە کاناڵ دەستیان خۆش بێت و سەرکەوتوو بن.🌱


Tel⇔ @mlwankay_shin
شێتو شەیدای عیشقی تۆم مەیگێڕی مەحبوبم لەکوێی
ئەی لەبەر ئەو لارولەنجە و بەژن و باڵایەت مرم

پێی بڵێ ئاوڕێک، ئەمن عومرێکە شێتی عیشقی تۆم
ئەی لەبەر ئەو چاوە مەستە و زولفە تاتایەت مرم


#حافظ
وەرگێڕان: #حەقیقی
"لَيتَ الشَوَارِعَ تَجمَعُ اِثنَيْنِ صُدفةً"


خۆزگە شەقامەکان بە ڕێکەوت
دوو کەسیان بە یەک دەگەیاند
:)🫠🖤
خۆشەویستیت بارانێکه،
خاکی خەمم ئەشواتەوه..🌧🌱