Mᴀʜᴇ Dʟᴀᴍ 🖤
2.02K subscribers
326 photos
510 videos
1 file
37 links
تـۆ هـەر خـانم بـە ئەگـەر خـانمی کەسیش نەبـوویت..🖤
#HᴇLʟ..
@helin_jabir
Download Telegram
Forwarded from 𝙽𝙴𝙵𝙴𝚂🖤
Overthinking killed my happiness, but I was right every damn time..

#𝑠𝑖𝑣𝑣 💙🐚
ئێمە لەو چینە نین بزانین ئەو شتانە بدرکێنین کە ئازارمان ئەدات ، وە ئەوانەشی لە مێشکمانا ئەسورێتەوە ، بە دایمی وڵامەکانمان بێدەنگیە بەرامبەر ھەموو شت ، تەنانەت ئەگەر کاتی ھات و باسی ئازاریشمان کرد و ناچار بووین باسی کەین ئەوا ئەو ھۆکارە گەورانە باسەکەین کە بەرامبەرەکەمان قەناعەتی پێکات چونکە ھیچکەس بڕوا بەو وردەکاریە بچوکانە ناکەن کە بوونەتە مایەی ئازار بۆمان"
...


#𝚁𝚗𝚍𝚎
مرۆڤێک کە نەهــــامەتی پەرەوەردەی کردبێت قوتابی هیچ کەس نییە ڕۆژگـــار مامۆســـتایــەتــی …

#ꫀꪜꪖ
زوو بخەون
درەنگانی شەو ئەقڵ سوکان دەداتە دەست دڵ
دڵیش هیچ لە شۆفێری نازانێ😃

#𝚁𝚗𝚍𝚎
Forwarded from بــاران (Redwan)
کاتێک کەسێک بێتاقەتە و لێی ئەپرسی چیتە ئەڵێت نازانم ئەوە ئەو مرۆڤەیە کە باسێکی زۆر لە دڵیدا هەیە و نازانێ باسی کامیان بکات.
..
Forwarded from بــاران (Redwan)
کوڕ زۆر دڵی پاکە ، خوا وا دروستی کردووە نازانێت غەل و غەش چییە ، هەرکاتێک بەتەمای فیعلێک بێت لەگەڵ کچێکدا یەکسەر پێی ئەڵێت " ناوی سناپەکەت چییە ؟ "

...
بۆ هەر کردارێـک کاردانەوەیەک هەیە خۆ ئێمە شێت نین لە خۆمانەوە بگۆڕێین 🖤

#ꫀꪜꪖ
Forwarded from 𝙽𝙴𝙵𝙴𝚂🖤
ئەم ڕۆژانە زۆر پڕم لە ژیان بە جۆرێك کە کاتێك دەمەوێت لەبارەیەوە بنووسم دەستەکانم لە کار دەکەون ، بە جۆرێکم کەوا نە دەنگێك ماوە بۆ قسەکردن و نە چاوێك بۆ گریان ، ئەم ڕۆژانە بە جۆرێکم کەوا لە ناو نوێژ کردنیش بێ ئاگای خۆم خەریکم دەگریم بە شێوەیەك بێ ئاگام لە خۆم کەوا تا کاتێك فرمێسکەکانم دەکەونە خوارەوە ئاگادار نیم کەوا دەگریم ، بە جۆرێکم وەك بڵێی ئەوەی لە من ماوە تەنیا جەستەیەکە بێ ڕۆح ، بێ دڵ ، بێ هەست..
بەڵام لە کۆتایدا دەزانم کە ئەم ڕۆژانەش تێدەپەڕێت وەك هەموو ئەو ڕۆژانەی کە تێم پەڕاندن بەڵام چۆن نازانم ..

#𝑠𝑖𝑣𝑣 💙🐚
Forwarded from 𝙽𝙴𝙵𝙴𝚂🖤
ئێمە دەزانین چ شتێك لە پشتمانەوە دەوترێت
بەڵام هیچی بە شایستەی ئاوڕدانەوە نازانین..🖤

#𝑠𝑖𝑣𝑣 💙🐚
Forwarded from 𝙽𝙴𝙵𝙴𝚂🖤
من ئەوەندە وون بووم لە تۆدا
بە حاڵ سەرێك لە خۆم دەدەم..🖤

#𝑠𝑖𝑣𝑣 💙🐚
Forwarded from 𝙽𝙴𝙵𝙴𝚂🖤
بیرکردنەوەی زۆر بە زیندووی دەتخوات..

#𝑠𝑖𝑣𝑣 💙🐚
ئەسڵەن ژیان نەگەیشتنە بە عیشقەکەت ئەگەر گەیشتی موعجیزەیە'

#𝚁𝚗𝚍𝚎
Forwarded from 𝙽𝙴𝙵𝙴𝚂🖤
من قسانێکم لە ناو دڵدا هەیە
کە قورگ بریندار دەکەن..

#𝑠𝑖𝑣𝑣 💙🐚
Forwarded from 𝙽𝙴𝙵𝙴𝚂🖤
من هەبووم بۆت ، لە هەموو کات و شوێنێك ، گوێم لێت گرت و گریام لەگەڵت ، بەڵام تۆ نەبوویت ئێستا لە هەموو کاتێك زیاتر پێویستم بە شێتیەکەتە پێویستم بە پێکەنین بە بابەتە بێ ماناکانتە ، وەك بڵێی ئەوەی ڕۆیشت من بووم نەك تۆ..

#𝑠𝑖𝑣𝑣 💙🐚
Forwarded from بــاران (Redwan)
سڵاو دڵنیا نیم لەوەی ئەم نامەیەت پێ ئەگات یان نا کاتێک ئەمە ئەنوسم هەست ئەکەم زیادەترین بونەوەرم ، هەرویستم سڵاوێک لەتەنیایت بکەم گەر باشی تەنها بڵێ باشم ئەمە سەدان جار خەریکم نامەت بۆ ئەنوسم ڕەنگە ڕۆژێک بێت ئیتر هیچ نامەیەک نەنوسم چونکێ منیش ڕۆژێک ماندوو ئەبم لەماندووی من گەڕێ بەڵام بەر لەمردن نامە نوسین بۆتۆ شتێکی خراپ نیە ئەزانی چۆنم ؟ وەک تەزبیحەکەی دەستی بابە گەورەم پچڕاوم بەناو خۆمدا و هەرچی ئەکەم خۆمم بۆ کۆنابێتەوە ئەزانی چۆنم ؟ شەکەتم ، بێ تاقەتم ، سەیری تیڤی ناکەم ، گوێ لەگۆرانی ناگرم ، ئێستا وازم لەخوێندنەوەی کتێبەکانیش هێناوە و لەوانیش وەڕسم بێزارم لەکار لەخواردن لە خەوتن لە ژیان ئەسڵەن لەهەموو ئەوانەی سەرەوە گەڕێ کەمن چۆنم گەر تۆ ئەم نامەیەت خوێندەوە و نوسیت باشم منیش هاوار ئەکەم هیچم نیە زۆرباشم تەنیا بڵێ باشم ئاخر من لەبێدەنگیتا هەرچی ئەکەم باش نابم .

...
Forwarded from 𝙽𝙴𝙵𝙴𝚂🖤
هەر وەکو زەکەریا دەڵێت :
لە ئامێزی من بترازێی
لە هەر کوێ بیت پەناهەندەی..🖤

#𝑠𝑖𝑣𝑣 💙🐚
چی سودێکی هەیە بۆ خنکێنەرەکەت
ڕوونکەیتەوە کە خنکاویت


#𝚁𝚗𝚍𝚎🖋️
ئێمە کۆچبەرین لە خەمێکەوە بۆ خەمێکی تر ..

#ꫀꪜꪖ
Forwarded from 𝙽𝙴𝙵𝙴𝚂🖤
هنوزم چشمای تو مثل شباِ پر ستارە هست
هنوزم دیدنە تو برام مثل عمر دوبارە هست
هنوزم وقتی میخندی دلم از شادی میلرزی
هنوزم باتو نشستن بە همی دونیا میرزە..🖤

#𝑠𝑖𝑣𝑣 💙🐚
Forwarded from بــاران (Redwan)
ئەگەڕێیتەوە دواوە ، سوچ بە سوچ نامە بە نامە
ئەخوێنیتەوە دوو جار سێ جار چوار جار...
تا وای لێدێ هەموو شەوێ نامە کۆنەکان
ئەخوێنیتەوە لە هەر قسەیەک ساتێک ئەوەستی و
بۆ چەن جارێک لەیەکی ئەدەیتەوە تەنها بۆ
ئەوەی هۆکارێک بۆ ئەم حاڵەی ئێستات
بدۆزیتەوە لە کاتێکدا هەموو ئەوەی ڕووی داوە
بەهۆی نەمانی ئارەزوی کەسی بەرام بەرە.

ڕێنا
...