جوانترین کورت کراوە کە لەم ماوەیەی پێشوو خوێندمەوە، "گەورە ترین دەست کەوت لە ژیاندا ئەو کاتەیە کە کۆتا هەناسەکانی ژیانت دەدەیت هیچ ترسێکیشت لە مردن نیە"
من خوێکی خراپم هەیە کاتێک کەسێک ئەزیەت ئەدەم دوای ماوەیەکی زۆر گفتو گۆکردن لەگەڵ خۆم و غرورم بڕیار ئەدەم بچم دڵی چاک بکەمەوە گەر چاک بۆوە ئێهـ گەر چاکیش نەبۆوە ئەڵێم دەی من ئەوەی ئەبو بیکەم کردم ئەوەی تر لە ملی خۆی🖤.
لەبیرمە کاتێک منداڵ بووم ئەمویست موبایلێکی لەمسم هەبێ .ئێستا باشترینیانم پێیە بەڵام بۆم گرنگ نیە. دە ساڵ پێش ئێستا حەزم دەکرد دوای تاریک بونی دونیا لەدەرەوە بمێنمەوە. ئێستا ئەوەندە لەدەرەوە بووم ماڵەوە بە باشترین شوێن دەزانم .مرۆڤەکان شتەکانیان بەپێی کات دەوێ کە کاتەکە بەسەر چوو ئەگەر هەزار جاریش باشترین بەدەست بهێنی ئیتر جوان نیە.
ئەم ماوەیە ئامادەم کۆتایی بە هەمو شتێک بهێنم بەیەک چرکە بەبێ پەشیمانی وزەی بەرگە گرتنم سفرە.