شتێک ڕودەدات هیچ کەسێک
ئاگایی لێ نیە و بۆ هیچ کەسێکی باس ناکەیت
ئەو شتە بە تەواوی لە ڕەگەوە دەتگۆڕێت،
گەورەت دەکات و چاوت بەڕووی زۆر شتی دیکەدا دەکاتەوە
تەنانەت لەو کاتەشدا ئینسان دەتوانێت هێندە بیشارێتەوە و لەناخی خۆیدا هەڵیبگرێت،
کە بە ڕوکەش ئارام دەربکەوێت
بەڵام ناوەوە شپرزەییەکی زۆری هەیە،
شەڕێکی سەختە تا بتوانیت
واقعەکە بەو دڵە سادەیەوە قبوڵ بکەیت
دەزانم گەورەبون و تێگەشتن لەبێدەنگی و بێ ئاگایی دەوروبەرتدا کارێکی سەختە، بەڵام متمانە بە من بکە
کە ئەو قۆناغە تێدەپەڕێ
'ئەنجامەکەیت زۆر بەدڵ دەبێت، زۆر دڵخۆشت دەکات'.🌚

❤10
گەر لە هەموو هەڵەکانت خۆش ببم،
لەمەیان خۆشنابم کە هەمیشە بەهۆی تۆوە، لەو کۆبونەوانەی هەموان
سەرگەرمی پێکەنین ئەبون، من خەیاڵم
دوور ئەڕۆشت و لە ناخەوە ئەگریام بۆ
ئەو خراپیانەی کردتە پاداشتی
خۆشەویستی من.
لەمەیان خۆشنابم کە هەمیشە بەهۆی تۆوە، لەو کۆبونەوانەی هەموان
سەرگەرمی پێکەنین ئەبون، من خەیاڵم
دوور ئەڕۆشت و لە ناخەوە ئەگریام بۆ
ئەو خراپیانەی کردتە پاداشتی
خۆشەویستی من.
❤11
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤10
لاتـــــــارۍ
Photo
مێشکم زۆر لەوە ماندووترە کە بە فیلمێکی باش لەبیری ببەمەوە، یان چوونەدەرەوەیەکی خۆش، یان چاوپێکەوتنێک لەگەڵ هاوڕێیانم، یان هەر پێویستییەکی تر، چیتر سزای دۆپامینم نادەم، تەنانەت درۆکردنیش لەگەڵ خۆتدا تەواوبووە ئیتر، لەیارییەکە تێگەیشتم، حەقیقەتە تاڵەکەم بینی، تێگەیشتم کە ئەمە یاسای ژیانە، ژیان هەر بەو نائومێدییەوە بەردەوام دەبێت.
❤5
لەوانەیە بە قۆناغێکدا تێپەڕ ببیت کاتێک کە یەک دوونیا تەنهایت، وەک ئەوەی هیچ کەسێک لەسەر زەوی نەبێت جگە لە تۆ، شەڕ لەگەڵ بیرکردنەوەکانتدا بکەیت، ترسەکانت، نیگەرانیەکانت، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە هێشتا بڕوات وایە کە درزێک ڕوناکییەکی زۆر باش و نەبینراو هەیە کە دەتبەستێتەوە بە ئاسمانەوە و هەڵواسێت دڵت لەوێیە، ئاسودەت دەکات کاتێک شتەکان بەرەو خراپی دەچن،بە نەرمی پێت دەڵێت کە تۆ تەنیا نیت، بەڵام کەسێک هەیە کە دەتپارێزێت و ئاگای لێتە 🤎.
❤11
دەبێت چ شتێک لەوە قورستربێت
ئەو شتەی باوەڕت نەبوو ڕووبدات
بەڵام بوو
ئەو متمانەی هەتبوو
وەک بەفر توایەوە
خۆشیەکان هەمووی وەرین
تەنها یەک هۆکاری هەیە
کە نەدەبووایە ڕووبدا
بەڵام بوو🩵
ئەو شتەی باوەڕت نەبوو ڕووبدات
بەڵام بوو
ئەو متمانەی هەتبوو
وەک بەفر توایەوە
خۆشیەکان هەمووی وەرین
تەنها یەک هۆکاری هەیە
کە نەدەبووایە ڕووبدا
بەڵام بوو🩵
❤9💔3
هیچ تێناگەم ڕۆژێک هیوام بۆ دەهێنێت
ڕۆژێک لێم وەر دەگرێتەوە،
ڕۆژێک دەمباتە ئەو پەڕی کەنارەکانی خۆش بەختی
،ڕۆژێک ئەو پەڕی کەنارەکانی خەم،
ڕۆژێک ئارامی و ڕۆژێک نا ئارامی،
ڕۆژێک ئاگای لێمەو ڕۆژێک بێ ئاگا
من نازانم ئێستا لە چ بارودۆخێکدا خۆم ڕابهێنم،
ئەسڵەن نازانم هەوڵبدەم یان نا؟
من ئەم باردۆخە ناو ئەنێم یاریەکی مناڵانە،
ئەگەر ئەشتەوێ خۆت وەرە ناوێکی بۆ بدۆزەوە…❤️🩹

❤7