ئەدەبی دین و دونیا
7.58K subscribers
149 photos
7 videos
9 links
إِذا لم يتَكَلَّم الْفَقِيهُ فِي مَسْأَلَة لم يسْمعهَا ككلامه فِي مَسْأَلَة سَمعهَا فَلَيْسَ بفقيه.
Download Telegram
"ساڵ و زەمەنی 2025 ئاسانترین ساڵە بۆ ئەوەی بتوانی ببیتە باشترین نوسخەیەک کە لەمێژووی سولالەی باپیرانت هەبووە لە هەموو کایەکاندا

بەهەمان شێوەش قورسترین زەمەن و ساڵە

نهێنیەکەشی تەنها یەک وشەیە، ئەویش ئەوەیە ئایا ئەتوانی خۆت بپارێزی لەوەی سستمەکە بتکاتە دیلی خۆی بە سۆشیاڵ میدیا و پۆڕن و یاری و TV....

یاخود هەموو وایەرەکان لێ دەکەیتەوە و وەک ئینسانێکی ئازاد ئەژیت بێ ئەوەی دیلی موبایلەکەت(ئامێرەکە) بیت...

سستمەکە وا درووست کراوە کە تۆ بەکاربێنێت بۆ مژینی خوێنت(کاتت) بەوەی زۆرترین کات تۆ بهێڵێتەوە لەسەر ئامێرەکە، بەڵام گەر بتوانی وایەرەکان لێ بکەیتەوە و لەژێر کۆنتڕۆڵی ئامێرەکە دەربچیت، ئەو کات ئەتوانی ئەوەی ئەوان درووستیان کردووە بۆ کۆنتڕۆڵت، تۆ بەکاری بێنیت بۆ بەرزکردنەوەی خۆت."
305❤‍🔥32👏19🔥188🫡75🥰3🕊3🏆3🤝2
"گەر تۆ لە زیندانێکی دوور سجن کرابیت لە دوورگەیەک له زەریادا، بە بوونی دەیان سستمی پاراستن، بێگومان ڕێژەی ڕزگاریت لێی (%0001) تێپەڕ ناکات بەتەنیا

بۆ ڕزگاربوون پێویستت بەوەیە کەسێک لە دەرەوە نەخشەی ڕزگاربوونت بۆ بنێرێت، بە نامەیەک(کۆدێک) تاکو بتوانی ئازاد بیت وڕابکەیت

بەڵام تۆ ئەبێ عاقڵ بیت و بزانیت نامەکە(کۆدەکە) پێش ئەوەی بگاتە دەستی تۆ دەچێتە ژێر دەستی پاسەوانەکان و سەیری دەکەن، بۆیە ئەو کەسەی نامەکەت بۆ ئەنێرێت ناچارە بەڕوونی هەموو شتێکت پێ نەڵێت تاکو پاسەوانەکان گومان لە نامەکە نەکەن

بۆیە تۆ ناچاریت هێندە ورد بیت، لەو نامەیەدا شتانێک ببینیت کە پاسەوانەکان نەیان بینی، تاکو بتوانی ڕزگارت بێت، بۆیە نامەکە یەک جار مەخوێنەرەوە، بەڵکو بیپارێزە لای خۆت و جار دوای جار بۆی بگەڕێوە، تاکو ڕزگارت دەبێت."
352❤‍🔥42👏282010🕊7😍5🫡5🤝4🥰3🏆2
"کاتێک ژیانت و ڕەفتارەکانت بەو شێوازە نییە کە ئەتەوێت تەنها دوو ڕێگەت لەبەردەمدایە

-ڕادەکەیت لەو حەقیقەتە تاڵە بە بەنج کردنی خۆت، بەوەی (24/7)=بەدرێژایی کاتەکان سەیری ئەنیمی و فیلم دەکەیت و خەریکی چوونە دەرەوە و موبایلیت، وە بەداخەوە ئەمە چێژێکی کاتییە و تا زۆرتر بەردەوام بیت کە خەبەرت بوویەوە زیاتر دواکەوتوویت

-یاخود مەردانە قبوڵی دەکەیت کە هەڵەیەک هەیە و پێویستی بە چاککردنە، ئیدی قورئانەکەت و بەڕماڵەکەت دەهێنیت، وەرەقەی پلانەکانت دووبارە دەخەیتەوە کار، ئیش لەسەر خۆت ئەکەیت، ئیدی دەبینیت ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرز دەبیتەوە و ڕادەی ئارامی و دڵخۆشیت زیاتر ئەبێت


تەنها ئەم دوو هەڵبژاردنەت هەیە خۆشەویستم، من پێت ناڵێم کامەیان هەڵبژێریت، تۆ ئازادیت...."
441❤‍🔥47👏34😢19🥰118🫡54🔥4🤝4🕊2
"هەر رۆژێکت دەڕوات کە بەبیانووی بێ جەوی ئەرکەکانت ناکەیت و بەرەوپێش ناچیت بۆ ئامانجەکەت، بزانە:

-کەسێک هەیە ئەنجامی دا، سەرەڕای ئەوەی نەخۆش بوو

-کەسێکی تر وەک تۆ جەوی نەبوو، بەڵام لەناو پاس و خەتی دەرەوەی شار موراجەعەکەی کردەوە

-کەسێکی تریش چوونە دەرەوەیەکی ڕەت کردەوە و ئەنجامی دا

بزانە کاتێک تۆ ئەوەستی بە هەر بیانوویەک، کەسانێک هەن (24/7) ناوەستن بەهیچ بیانوویەک، ئەوانیش مرۆڤی ئاسایین وەک تۆ، بەڵام ئیرادەیەکی زیاتریان هەیە، تۆش ئەتوانی وابکەیت."
405😢40❤‍🔥31💯28🕊1610👏9😍3🤝3🔥2🥰2
"گەر ژیانت بە شێوازێکی باش ناڕوات، ئەمانە بکە:

-یەک(monk mode) دۆخێکی خەڵوەتی بەرهەمداری بدە بەخۆت، لانی کەم ئەم هاوینە
-سۆشیاڵ میدیا و چات و عیلاقات و موبایل و ئەڵقە و فلم بەکاتی ڕاگرە
-پێنج نوێژە فەڕزەکە بەجەماعەت بکە پایەی ڕۆژەکەت
-ڕۆژانە چەندین وەجبەی (90) خولەکی ئیشی قوڵ بکە لەسەر ئەو شتانەی بەرەو پێشت ئەبەن
-دوای هەر وەجبەیەک ئیش، پشوویەکی بێ شاشە بدە بەخۆت
-خەوی خۆت بەپڕی وەربگرە، خەو بەهێزترین جۆری وزەبەخشە بۆ مێشکت، بە ئەشواگەندا وئەلفا جی پی سی هەڵمەخەڵەتێ، خەو هەموو شتێکە بۆ مێشک
-بچۆ ئاسن بەرزبکەوە(با ستیرۆیدیشی لەگەڵ نەبێت قەینا)+یاخود هەر جۆرێکی دیکەی کاردیۆ و جوڵە(با پیاسەیەکی درێژیش بێت ڕۆژانە.)

پیرۆزە، دوای ئەم هەنگاوە واقعییانە، تۆ بەکەسایەتیەکی نوێ و باشتر دێیتەوە ناومان و بەیەکەم بینینەوەت هەستت پێ ئەکەین چەن گۆڕاویت و بەرەو پێش چوویت."
371👏34💯30🫡21🕊12❤‍🔥10😍644🏆3🎉1
"ئەکرێ خواردنێک زۆر بەسوود بێت، بەڵام لەبەر ئەوەی بەچێژ نییە خەڵکی لێی دوور دەکەونەوە و نایخۆن، بۆیە شێفی عاقڵ، باشترین جۆری خواردن درووست ئەکات+وای لێ دەکات بەچێژ بێت

وە ئەکرێت ئوستازێک زۆر دانا و زانا بێت و زانیاری بەسوودی لابێت، بەڵام لەبەر ئەوەی توانای نییە بەجوانی ماناکانی ناوی سینەی دەربڕێت خەڵکی سوودی لێ نەبینن

بۆیە بەخشینی عیلم پێکهاتووە لەدووبەش

١-خودی پێکهاتەی علمەکە، دەبێ زانیاریەکانی بەرز و پتەو بن
٢-توانای گەیاندنی علمەکە بەئاسانی بە فێرخواز

جا گەر مامۆستا علمەکەی لابوو+توانای گەیاندنی علمەکەی بەجوانی هەبوو، ئەوە نیعمەتێکە لە گۆگردی سوور دەگمەنترە و خۆشحاڵی بۆ ئەو کەسەی دەستی دەکەوێت."
343💯5325❤‍🔥22🕊9😢6🤝5🏆4🥰3🎉2
"من گەشتومەتە قەناعەتی تەواوەتی کە هەموو ئینسانێک پێویستە لەسەری لەبیستەکان و سیەکانی تەمەنی بۆ یەک جاریش بێت واجبە واجبە واجبە(monk mode) بکات لەم زەمەنی پەرتبوون و لێشاوی ڕاکێشەرە، ماوەی(3_6_9_....) مانگ بەپێی گونجاوی بۆی هەموو شتێک قەتع بکات و ئیش بکات لەسەر:

-عەقڵی خۆی بنیادی بنێت
-لاشەی خۆی بنیادی بنێت
-پسپۆڕیەک بەدەستی بێنێت
-کارێک و پڕۆژەیەک کە ئەزانێت زۆر بەسوودە بۆی

وێنا ناکەیت گەر قەناعەت بکەیت واز بێنیت لەسەیرکردنی پۆستەکانی سۆشیاڵ میدیا و خەریکی ژیانی خۆت بیت لەهەموو کایەکاندا بەچڕی لە خەڵوەتێکی بەرهەمداری چەن پێ دەگەیت."
381💯38❤‍🔥33🫡24💔7🤝6🔥5🕊4😍4🏆3🥰2
"ئەو ئازارەی تووشت ئەبێت بەهۆی فەشەلەوە(ڕۆژێک، مانگێک، ساڵێک) ئەکرێت بەردەوام بێت

بەڵام ئازاری ئەوەی کە تۆ هەرگیز هەوڵت نەدا و تاقیت نەکردەوە، هەموو تەمەنت بەردەوام ئەبێت

۳ مانگ، ٦ مانگ، کاتێکی زۆر ئاساین کە زۆرێک لە خەڵکی هەر نازانن چۆن دەڕوات، زۆرئاساییە تۆ بیدەیت بەکارێک وئامانجێکت کە خەیاڵی بۆ دەکەیت، ٦ مانگ خەریکی بە و چاوەڕێی هیچ بەرهەمێک مەکە، دوای ٦ مانگ سەیر بکە بزانە چەندێ پێشکەوتوویت یان نا،

زۆربەی گەنجی کورد لە هەشتا و نەوەدەکان ٦ مانگیان بەس لە ئاوارەیی ئێران فەوتا، هیچی تێ ناچێت تۆش ئەم شەش مانگە خۆت بە ئاوارە دابنێ و دەست پێ بکە و تاقی بکەوە، مەترسە هیچت نییە لەدەستی بدەیت و بیدۆڕێنیت."
399💯55❤‍🔥49🫡23127🕊6🏆4🥰3😇2🤝2
"تۆ وەک پیاوێک لەدایک دەبیت و نرخت یەکسانە بەسفر، قورسترین ئەرکت هەیە ئەویش بنیادنانی نرخە بۆ خۆت و بەرزکردنەوەی خۆتە

سەرەتای لاویت :

-تەقدیمی هەر ئیشێک بکەیت ڕەت ئەکرێیتەوە
-داوای هەر کچێک بکەیت. "R"ێک وەردەگریت بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، ماڵەکە زۆر موحتەرەم بن، پێت ئەڵێن کچەکەمان ئەچێ بۆ خاریج شوو ناکا(ابتسامة;)

لێرەشا دوای ئەمە، من بەتایم مەشین لە داهاتوەوە هاتووم پێت ئەڵێم دوای ئەم شکستانە(کە عادەتەن هەرئەبێ تووشت بێت) تۆ تەنها دوو ئەگەرت هەیە:

-خوو ئەدەیتە کافتریا و جگەرە و نێرگەلە و ماتۆر(کە لێرەیا نرخت بەسفری نامێنێتەوە بەڵکو بەرەو سالب ئەچیت)+یان هەمانە دەس ئەکات بە ئاڵوودەیی گەیمینگ و سۆشیاڵ میدیا

-یان ئەوەتا وەک پیاوێک دەچیتە حاڵەت و دۆخی(Be so Good They can´t Ignore you)، ئەوەندە بەرز دەبیتەوە نەتوانن جارێکی دیکە ڕەتت بکەنەوە، بەڵام ئەمە قورسی دەوێت+تۆزێک شعور(یانی شعوری ئەوەت هەبێت قورسی ئیشت لا ئاسانتر بێت لە قورسی نەبوونی نرخ و بەها و ڕەت کردنەوە)

-دوای (٣-٤-٥...) ساڵ ئیشکردن لەسەر خۆت بەچڕی، هەمان کۆمپانیا خۆیان تێڵت بۆ دەکەنەوە

-ماڵی کچەکە ئەڵێن کچەکەمان لە خاریج گەڕاوەتەوە(ابتسامة؛)

بەڵام تۆ هێندە ئیشت لەسەر خۆت کردووە تووشی حاڵەتی (وفرە) واتا زۆری هەڵبژاردن بوویت، ئەتوانی لەسەدان شوێن بەدڵی خۆت هەڵبژێریت چونکە هەمووان تۆیان دەوێت، حاڵەتی یەک ئیختیاری لە ژیان لاوازییە، حاڵەتی وەفرە(زۆری هەڵبژاردن) هێزە، بەداخەوە کەسیش ئەم هێزەت وەک پیاوێک پێ نادات ئیلا خۆت نەبێت بەخۆت، بەوەی ئیشێکی زۆری قورسی هەمەلایەن لەسەر خۆت بکەیت."

ئەمە نوسینێکە ئەزانم لەتەمەنی 45+ساڵی پاش ئەزموونێکی زۆری تاڵی ژیان لێی تێ ئەگەیت و فێری دەبیت، ئەشتوانی ئێستا بێ ئەو ئەزموونە تاڵانە، لەسەر سینیەکی ئاڵتون لەمنی وەربگریت، تۆ ئازادی خۆشەویستم.
369👏43❤‍🔥33🫡16🏆118🔥5😇5🤝4🕊3🥰2
"لەو بابەتانەی کە تەواو قەناعەتێکی کامڵم پێیەتی بریتیە لە بابەتی(المفاضلة بین الرّجال)، جیاوازی کردن لەنێوان خەڵکیدا، وە لام وایە مەفهومی یەکسانی ڕەها له گەورەترینی زوڵمەکانە کە تا ئێستا بیستوومە

-من یەکسانی ناکەم لەنێوان گەنجێکی حافز قورئانی پسپۆڕی IT کە دوو ساڵە ڕووناکی خۆری نەدیووە و لە سەنگەرێکی جیهاد وەستاوە لەگەڵ گەنجێکی تر لەبەردەم مەکتەبی کچان ڕەقەم هەڵئەدات

-من یەکسانی ناکەم لەنێوان پیاوێک کە ژیانی ئاگر و ئاسن بووە، پارە و پۆست و لەزەتەکانی ژیانی ڕەت کردووەتەوە بۆ بوون بە پسپۆڕ لە علمێک مۆخی ئێسقانی تواوەتەوە، لەگەڵ کەسێکی دیکە کە بە گۆگڵ و چات GBT دوو دێڕی خوێندووەتەوە

ئەو ئینسانەی جیاوازی لەنێوان شوشە و ئاڵتون ناکات خاوەن عەقڵ نییە، وە ئەو کەسەی داوا ئەکات شوشە و ئاڵتون وەک یەک تەماشا بکرێن شایستەی قسە لەگەڵ کردن نییە

خوای گەورە لەموحکەمی کتابی خۆی جیاوازی کردووە لەنێوان بەندەکانی بە علم و عەمەل و هەڵوێستیان، لام وایە ئینسان ناچێتە ڕیزی عاقڵان تا فێرنەبێت لەهەموو کایەکان و بوارەکان جیاوازی بکات لەنێوان خەڵکی، وە دەبێتە حەکیم کاتێک فێردەبێت تەنانەت جیاوازی بکات لەنێوان بەرز و بەرزتر فتأمل."
351👏3920💯14🔥9🕊4🏆4🫡43🤝3
لە پەیوەندییە ئینسانییەکان

"-فڵان زۆر ڕێزت ئەگرێت، یەکسان نییە لەگەڵ ئەو کەسەی بێ ڕێزە لەگەڵت و حسابی هیچت بۆ ناکات

-فڵان پیاوی مەوقیف و چاکە بووە لەگەڵت، یەکسان نییە لەگەڵ ئەو کەسەی وانەبووە

-فڵان 1 چاکەی لەگەڵ کردوویت، یەکسان نییە لەگەڵ ئەو کەسەی 100 چاکەی بەرامبەر کردوویت

-فڵان ئازاری هەرگیز نەبووە بۆت، یەکسان نییە لەگەڵ ئەو کەسەی بە ئەنقسەت ئازاری داویت

من ئینسانێکم بینی جیاوازی نەدەکرد لە نێوان خەڵکی، فڵان عائیلە شەقیان تێ هەڵئەدان و فڵان عائیلە زۆر ڕێزیان ئەگرتن بەڵام ئەو هەستی بەهیچ نەدەکرد و جیاوازی نەدەکرد لە بەینیان، بۆیە عائیلە چاکەکە لێی دوور کەوتنەوە

خۆشەویستم، ئینسان و مانگا جیاوازیان ئەوەیە، ئینسان قووەتی ئیدراک(جیاوازی)کردنی پێ دراوە، مانگا جیاوازی ناکات لەنێوان گیای سەوز و گیای وشک، نابێت تۆ وابیت، ئەبێت بزانیت کامە گیایە سەوزەکەیە و کامە وشکە...!!!"
387💯50👏31❤‍🔥2711🫡10🔥6🕊6🥰5🏆4🤝2
"مرۆڤ ئامێرێکی بایۆلۆجیی خاڵسە، هۆڕمۆنەکان کۆنتڕۆڵی ژیان و دەروون و ڕەفتارەکانی ئەکەن، خۆشبەختانە بەشێکی زۆری هۆڕمۆنەکان لەژێر دەستی خۆتە داگیرساندن و کوژاندنەوەیان

-گەر گرنگی بدەیت بەخۆت(پاکژی خود، ڕێککردنی ژوور و جل)، کردنی ئەرکەکانت(نوێژەکان، عیبادەت، وەرزش..) دۆپامینێکی حەقیقی بەسوود لە لاشەت ئەڕژێ و دڵخۆش ئەبیت دواتر

-گەر پەیوەندیەکانت گەرم و ئارام بن، بەرکەوتنی واقعیت هەبێت لەگەڵ دۆستانت، یاریکردن لەگەڵ (منداڵ، ئاژەڵ)، هۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین ئەڕژێت لەلاشەت، کە هۆڕمۆنی خۆشەویستی و سۆزە

-ڕۆژانە بچیتە بەر خۆر بۆ 20خولەکێک ثێراپستێکی (چارەسەرکارێکی دەروونی) خۆڕایت بۆ خۆت کردووە، پێکەنین، سەیرکردنی دیمەنی جوان، ئەمانە ئندرۆفین و سیرۆتۆنین ئەڕژن لە لاشەت

گەر ئەم رەفتارانە بکەیت ڕۆژانە، لاشەت هۆڕمۆنەکانی دڵخۆشی و ئارامی دەڕژێت، و تێکڕای ناوەندەی ئارامی و دڵخۆشی ژیانت بەرز ئەبێتەوە

-ئەشتوانی دانیشی لەژوورێکی تەنگ، سۆشیاڵ میدیا بکەیت، نەچیتە بەر خۆر، گوێ لەگۆڕانی حەزین و نەشیدی بێتاقەتاوی بگریت، ڕاستەوخۆ لاشەت بەرەو کەئابە ئەڕوات

جگە لەو کەسانەی کیمیای  مۆخیان تێک چووە و حاڵەتی قورسی نەخۆشی نەفسیان هەیە، بەگشتی زۆرینەی خەڵکی میزاج و دەروونیان پەیوەستە بەڕەفتارەکانی ڕۆژانەیان و ئەتوانیت بە علاجی معرفی سلوکی ژیانیان زۆر باشتر بکەیت، واتا ئارامی و دڵخۆشی هەڵبژاردەیە، پڕۆسەیە، شتێک نییە لە پڕێکدا ڕوو بدات، ئەبێت بۆی بجوڵێیت، مەڵێ جەوم نییە پیاسە ناکەم، بڵێ پیاسە ئەکەم تاکو باشتر بم."
373❤‍🔥39👏33💯31🕊117🤝7🔥43🫡3🥰2
"۱-ئامانجەکەت دیاری بکە

۲-لەکاتی کردنی پەرتکەرەکان لابدە و تەرکیزی کامڵی بخە سەر

۳-ماوەیەکی درێژ پابەند بە لەسەر کردنی

٤-قبوڵی ملل(بێزاری) ئەنجام دانی بگرە

لەکۆتایدا نازانم کەی بەدیاریکراوی، بەڵام ئیتقانی دەکەیت و فێری دەبیت، گەر ئەو خاڵانەی سەرەوە جێ بەجێ بکەیت."
386💯49👏2220🔥10🫡6🕊5🥰4🏆4😢3🤝3
"هەوڵبدە باشترین ئامانجەکان لەدین و دونیا بەدەست بێنە و کۆیان بکەوە(گەر پێت ئەکرا)

بەڵام گەر زانیت پێکەوە کۆناکرێنەوە لە قۆناغێکی ژیانت، ئەوە هەموو دونیا و پارەکانی ناویشی بخە باوەشی ئیلیۆن ماسک و تەبەڕای لێ بکە و دینەکەت هەڵبژێرە

نەعلەت لە دونیایەک بێت، ببێتە هۆی زیان لە دینەکەت."
429👏52💯47😢28❤‍🔥19🫡63🕊3💔3🏆2🤝2
"زۆر گرنگی بدە بەو شتەی دەچێتە چاوەکانت و گوێچکەت و گەدەت

ئازاری خۆت مەدە بەخواردنی خراپ و قسەی خراپ و نوسینی خراپ، تۆ خواردنی بەسەرچوو ناخۆیت چونکە زیانبەخشە، بەهەمان شێوەش دەبێ مامەڵە لەگەڵ نوسین و قسەکانی سۆشیاڵ میدیا بکەیت

لەکۆتایدا تۆ بەرهەمی ئەوەی گوێی لێ دەگریت و دەیخوێنیتەوە، بۆیە با کوالێتیان بەرز بێت."
434💯52❤‍🔥51👏28🫡16🥰98😍5🕊4🏆2🤝2
"ئینسان کە بەڕێچکەکانی ژیاندا ڕۆشت، ئەزموونی پەیدا کرد و وەعی زۆر بوو، حەزی موناقەشە و جیدال له نەفسیدا دەکوژێتەوە، مەوقیفەکان تێ دەپەڕێنێت، بۆی دەردەکەوێت کاتی زۆر بەنرخترە له کۆمەڵە موناقەشەیەک سەرفی بکات کە سوودیان نییە جگە لە نوسڕەتی نەفس، وە میزاج وئارامی خۆی لەپێشترە بیباتەوە وەک لە موناقەشەیەکی کاتی، بۆیە ڕێگەیان پێ ئەدات ئەوان ڕاست بکەن، گەر قسەکانیشیان لە ماڵی جاڵجاڵۆکە لاوازتر بێت، با ئەوان موناقەشەکە ببەنەوە و تۆش ئارامی و سافی نەفست ببەوە و پارێزگاری لێ بکە بۆ پڕۆژە مەزنەکانت و ئامانجە گەورەکانت."
330💯48❤‍🔥3014🥰12👏9🤝5🕊4🏆4🔥2🎉2
"مەرج نییە بەردەوام دەرمان بەکاربێنیت بۆ چاککردنی باری دەروونیت، شتانێکی زۆرمان هەن (therapist)ێکی سروشتی خۆڕایین(چارەسەرکاری دەروونی)

-خەوی پڕ شیفایە
-پیاسەی درێژ شیفایە
-نوێژی جەماعەت و قورئان و زیکر شیفایە
-مەشغوڵ بوون و تێکەڵ بوون(flow) لەگەڵ کارێکی باش وگرنگت بیکەت شیفایە
-وەرزش و جوڵە شیفایە
-تیشکی خۆر شیفایە
-پێکەنین و پەیوەندی لەگەڵ دۆستانت شیفایە
-خێزان دەرمانخانەیەکی تەواوەتییە

بەگشتی پێش دەست بردن بۆ دەرمانە کیمییاییەکان دەتوانی پێشەکی دەست بۆ ئەو (therapist) سروشتیانە ببەیت."
366💯63❤‍🔥25🍓17👏14🥰9😍4🎉3🕊3🤗3😇2
"بڕوام پێ بکە هیچ دەرچەیەکت نییە، لەژیاندا کێشە و ناڕەحەتی و قورسی زۆرت تووش ئەبێت(وە ئەبێت ببێت)، ئەمە شتێکە لەدەستی تۆ نییە

بەڵام بەدەستی خۆتە کە بەکام لەم دوو شێوازە مامەڵە لەگەڵ قورسیەکە ئەکەیت

-یان ئەوەتا کێشە و قورسیەکە لەناوت دەبات و جارێکی دیکە درووست نابیتەوە و دەکەویت

-یان ئەوەتا لە کێشە و قورسیەکە دەرئەچیت، بە نوسخەیەکی عاقڵتر و زیرەکتر و بەهێزتر لەخۆت، کە بەگەردەلوولە سەختەکەدا تێپەڕیوە بۆیە لەمەودوا لە ڕەشەباکان ناترسێت

شێوازی مامەڵە و دەرچوونت لەدوای کێشەکان و قورسیەکان دیاری ئەکات کە لەژیاندا چەندێ پێ ئەگەیت و پتەویت هەیە."
401💯55❤‍🔥37👏31😢10🫡8🥰6😍3🍓3🎉2
"وەک پیاوێک ئەم کارانە بکە، دوای(هەفتەیەک/مانگێک/ساڵێک) گۆڕانکاری گەورەت تێدا ڕوودەدات و نزیک دەبیتەوە لەباشترین نوسخەی(پرایمی) خۆت:

-ڕۆژانە وەرزشێک بکە (بەدڵی خۆت)، ئەمە ڕێژەی ماسولکە بەڕاستەوخۆ و عەقڵ بە ناڕاستەوخۆ تێتدا بەرز ئەکاتەوە، (گەر قاعە بێت لەهەمووی باشترە بۆت)

-(بوارێک/پسپۆڕییەک) دیاری بکە کە ڕۆژانە 2 سەعات لانی کەم خەریکی دەبیت بە تەرکیزی لەیزەری دوور لە پەرتکەرەکان

-کتێب و پۆدکاستی کەسانی پسپۆڕ تەماشا بکە لەو بوارانەی بەراستەوخۆ کاریگەریان لەسەر ژیانت ئەبێت، وەک بواری ئابوری(پارە)، بواری دەروونی

-تێکەڵاوی کەسانی تێکەڵ و کۆمەڵایەتی بکە و فێربە چۆن کارامییە نەرمەکانی پەیوەندی ئەنجام ئەدرێت(زانینی هونەری مامەمەڵە و قسە بەنرخترین دراوی ئیمڕۆیە)

-با لەسەفی جەماعەت مەلائیکەی کیرام ناویان نوسی تۆی تێدا بیت، ناشرینە لەدونیا لە پێشەوەی هەمووان بیت و لە دینەکەت لەدواوە، ناکرێ پیاوی ڕاستەقینە لە سەفی جەماعەت نەدۆزرێتەوە


پیرۆزە، بەردەوام بە لەسەر ئەمە دوای(مانگێک/ساڵێک) ئیتر خۆت ناتوانی وازبێنیت لەو کارە بەسوودانە بۆ خۆت، لەکۆتایی سوودەکەشی بەر خەڵکی دەکەوێت."
437❤‍🔥44🥰2817🫡12👏11🕊6🔥4🏆4🎉2🤝2
"قەناعەتم وایە بە پێ ڕۆشتن بۆ نوێژی جەماعەت لە پێنج کاتە گەردوونیەکە(بەیانی....ئێوارە..)، لە گەورەترین جۆرەکانی (therapist)ی دەروونییە(چارەسەرکاری دەروونی)

ئینسان پێویستی بەوەیە دەستی نەرمی خۆر و مانگی بەر بکەوێت بەدرێژایی شەو و ڕۆژ، خۆر و مانگ ئایەتێکن لە گەورەترین ئایەتەکانی خوای موتەعال

نزیکترین ڕێگاش بۆ تێکدانی دەروون و نەفسیەت دادانەوەی پەردەی ژوور و ماڵە و جیا بوونەوەیە لە ژیان(زەوی)، بەوەی بەڕۆژ ماڵ تاریک بێت بە پەردە و شەو ڕووناک بێت بە گڵۆپ..!!

لەماڵەوە من گڵۆپ بەکارناهێنم، تەنها ڕێگە ئەدەم پەنجەرەکە بەردەوام بێ پەردە بێت تا سەعاتی بایۆلۆجیم بزانێت شەوە یان ڕۆژ، با شەو تاریک بێت و ڕۆژ ڕووناک(گەرچی قسەیەکی زۆر سادەیە بەس قورسە وەک مرۆڤێکی سروشتی ئەو کارە بکەیت)

خۆت لەزەوی و ژیان، تاریکی و ڕووناکی دامەبڕە، مەگەر بەس دانیشتوانی ئەسکەندەناڤییا بتوانن باسی گرنگی خۆرت بۆ بکەن."
423👏43💯3123❤‍🔥10🕊96🤝5🔥4🥰3🍓2