سادەترین وگرنگترین ئامانجی ژیان
"لام وایە بەرزترین پلەیەکی سەرکەوتن کە ئینسان پێی بگات ئەوەیە بگاتە (ڕۆژی نموونەیی خۆی)، ئەو ڕۆژەی کە بەو شێوازە دەڕوات کە لێی ڕازیت، نوێژەکانت لەکاتی خۆی ئەکەیت، قورئانەکەت ئەخوێنی، ئیشەکانت ئەکەیت، پەیوەندیەکانت ئارام و تەندرووستن، ساتێکت هەیە بۆ تەڕویحە و چاکبوونەوە
وێنای باشترین ڕۆژی ژیانت بکە لە دین و دونیاکەت، کردت؟
هەوڵبدە بەیانی ئەنجامی بدە،
سەری نەگرت؟
دوو بەیانی هەوڵی بۆ بدەوە خۆشەویست پێی دەگەیت قابیلە بۆ کوێ ئەچێت."

❤463❤🔥52👏32🕊21💯19✍9😢9🥰6😍5🏆2🤝2
"تەواو ئازیزم، پاش بالغ بوونت، پێویستە لەسەرت مەسولیەتی هەموو بڕیارێکی ژیانت بگریتە ئەستۆ، لەدوای تەوفیقی ڕب العالمین ئیتر هەموو شتێک هەڵبژاردەی خۆتە و بڕیاری خۆتە
-سکرۆڵینگ هەڵبژاردەی خۆتە وفێربوونیش هەڵبژاردەی خۆتە کەس زۆرت لێ ناکات
-خواردنی خراپ و هاوڕێی خراپ هەڵبژاردەی خۆتە و هاوڕێی چاک و ژیانێکی تەندرووستیش هەڵبژاردەی خۆتە، کەس زۆرت لێ ناکات
گەشە و دڵخۆشی تۆ لە داهاتوو پەیوەستە بەبڕیارەکانی خۆت، گەر بیربکەیتەوە %100"ی بڕیارەکانت هەمووی خۆت ئەنجامی ئەدەیت، ئەمەش نیعمەتێکی گەورەیە، وە شتێکی ترسناکیشە بیری لێ بکەیتەوە= کە کەس زۆرت لێ ناکات بۆ هیچ، ژیانت هی خۆتە و خۆت بڕیارەکانت ئەدەیت
باشترینەکان بکە بۆ خۆت، قەینا ئەکرێ هەڵەش بکەیت، ئەی حلی ئەوە چییە؟
بەردەوام مەبە لەسەری و ڕاستەوخۆ چاکی بکەوە تفلح باذن الله."

❤408❤🔥36✍20🔥12🤝12💯11👏9🫡6🥰4😍4🕊3
له فێرگەی ئیمامی شافیعی تاکو ئێستا سەدان تاڵب علمی شەرعی سوودمەند بوون والحمدلله
-کە تەمەنی 15 ساڵی تێدایە تاکو 54 ساڵ لە نێر و مێ
-لە سێ پارچەی کوردستان تەڵەبە سوودمەند بوون، باشور، ڕۆژهەڵات، باکور
وە هەر تەڵەبەی کورد لە وڵاتەکانی بەڕیتانیا و ئەمەریکا و نەرویج و میسڕ و مالیزیا و یەمەن و سویسرا و ئەڵمانیا و بەلجیکا و تورکیا بەشدار بوون
ئینتەرنێت ئەمه نیعمەتەکەیەتی، لەهەیوانەکەی ماڵی خۆتان لای مێوەکەوە دەرسێک تەسجیل ئەکەیت، دەنگەکە ئەگاتە، ئامەد و پاریس و لەندەن و زاخۆ و قاهیرە و زیورخ.

❤445⚡27🥰25🔥16👏13💯10🏆6🕊5🫡5🎉2🤝2
"ئەوە یەکی هەشتە خۆشەویست، 2025 خەریکە تەواو دەبێت، کات لە هەوری بەهار خێراتر ئەڕوات و فریای ژماردنی ڕۆژەکانیش ناکەوین
بڕوام پێ بکە تۆ خاوەن خەزێنەیەکی بێ کۆتا نییت لەکات(گەرچی رەفتارەکانت وا دەریدەخەن)، لمی ناو شوشەکە خەریکە بەتاڵ دەبێتەوە، سوود لە کاتەکانت ببینە لەگەڵ ماددە خامەکانی بەردەست(هەوا، نان، ئاو، ئازادی، خەتێک، موبایلێک..الخ) هەزاران کەس هەن نییانە، تۆ بەکاریان بێنە=[کاتت+ماددە خامەکانت]، چونکەهەتاهەتایە بۆت نامێنن، میوانن بەم زوانە دەڕۆن، زۆرترین سوودیان لێ ببینە."

❤382😢67🔥19✍12💯11🤝10❤🔥7👏7🫡5💔3🥰2
"گەر 1000 لێدان بدەیت لەدارێکی بەهێزی گەورە لە هەزار شوێنی جیاوازی، ئایا دارەکە دەکەوێت؟ بێگومان نەخێر
ئەی ئەگەر هەزار لێدان بدەیت لەهەمان شوێنی هەمان دار..؟ وایە..ئەکەوێت
ئەمە بریتیە لە گرنگی ئیش کردن لەسەر یەک بوار و کار تاکو ئیتقانی ئەکەیت."

❤447👏56❤🔥42🥰19😢12💯11✍5🕊4🔥3🏆2🤝2
"موبالەغە و زێدەڕۆیت لەگەڵ ناکەم گەر پێت بڵێم لەدووری موبایل ژیان بریتیە لە بەهەشتێک کە هێشتا تۆ داخڵی نەبوویت
-خەوت ڕێکتر و باشتر دەبێت
-تەرکیز و ئاگایت بەرز ئەبێتەوە
-بەرهەمداری و عیبادەتت چەن قات دەبێت
لام وایە خودی دوورکەوتنەوە لەموبایل خۆی لەخۆیدا سەرکەوتن و جۆرێکی بەرهەمداری زۆر بەرزە، چونکە بەرهەمەکەی بێگومان بریتیە لەوەی کە ژیانت باشتر دەبێت، بۆیە تا پێت ئەکرێت بڕی ڕۆژانەی بەرکەوتنت لەگەڵی کەم بکەوە بەهەر جۆرێک بێت."

❤486👏42💯25✍21🕊18😢14🔥9🍓7🤝5🫡5🥰3
"ڕۆژەکەت هەروەک ژیانت لەدەستی خۆتدایە، خۆت بە بڕیارەکانت درووستی ئەکەیت و کەس هەقی بەسەرتەوە نییە
هەموو شتێک لەدەستی خۆتدایە، بڕیارەکانت و هەڵبژاردنەکانت بەرهەمەکانت دیاری ئەکەن، کەسانێکمان هەن لە زیندانن بەڵام بڕیاریان داوە لاشەیەکی وەرزشی پتەویان هەبێت و بوونەتە خاوەنی لە زیندان، کەسانێکیش هەن لە ڤێلاکەی پاپی و مامی بڕیان داوە بەس بخۆن و دانیشن و نەجوڵێن، ئیتر لە+30 ساڵیەوە تووشی شەکرە ئەبن
هەموو شتێک بڕیاری خۆتە، لەهەر شوێنێک بیت، لەهەر تەمەنێک بیت."

❤371❤🔥39✍19🔥18😍11🏆10😢7🤝7🫡5🥰3🕊3
"چۆن ڕۆژەکەت بەرهەمدار بێت..؟
-لەسەر پارچە وەرەقەیەکی بچووک کارەکانت بنوسە کە پێویستە بیکەیت
-با ژمارەیان کەم بێت و گرنگترین بن، (1-4) دانە ئەوپەڕی
-یەک لەدوای یەک تەواویان بکە
-لەنێوان هەر کارێک وکارێک پشوویەک و ئارامیەک وەربگرە تا ڕیکەڤەری بکەیتەوە(بە پشوویەکی بێ شاشە)
دواتر پیرۆزە، تۆ ڕۆژێکی بەرهەمدارت هەبوو، کارەکانی سبەینێت بنوسەوە بەهەمان شێواز و بە ئیسراحەت بخەوە، شایستەی پشووی جەنگاوەری پاش کردنی ئەرکەکانت بەجوانی."

❤427❤🔥42🫡20🔥15🥰9✍7👏7💯7🤝7🕊4🏆2
"تۆ ئەتەوێت ڕێگاکە ئاسان بێت، جا گەر ئاسان بوایە هەمووان بەدەستیان ئەهێنا، ئەو کاتیش بەو شێوازە بەنرخ نەدەبوو
ئەوەی نرخی پێ ئەدات بریتیە=لە قورسیەکەی
بۆیە لەقورسی و ئازار ڕامەکە و قبوڵی بکە و شتێکی سروشتیە کە دەبێت هەبێت لە ڕێگای سەرکەوتن، قبوڵی بکە، خۆت ڕابێنە لەسەری، ئیدی پتەوی دەروونیت زیاتر ئەبێت لەبەرگەگرتنی قورسیەکانی ڕێگای ئامانجەکەت
بەڵام گەر پێت بوترێ ڕێی مەزنییەکان پەمەییە، لەگەڵ یەکەم قورسی وازدەهێنیت چونکە دەروونییەن ئامادە نەکرابوویت بۆی."

❤333💯40❤🔥28🥰13⚡7😢7🫡7🕊6🤝4✍3🔥2
"شتانێک هەیە لەژیانت تۆ ئەزانیت ئەبێ بیانکەیت، وە سوودی زۆریان بۆت هەیە، بەڵام هەر دوایان دەخەیت(لەبەر قورسیەکەیان)
عادەتەن ئا ئەو ئیشانە تۆ بەرز ئەکەنەوە و ژیانت ئەگۆڕن(ئەوانەی ناوێرێ دەست پێ بکەیت و هەر دوایان ئەخەیت)، پێش تۆ ئەو ئیشە کەسێکی تر ئەنجامی دا، سەیری بکە گەشت بەچی و چۆن کانی ئاڵتونەکەی بەدەست هێنا
تۆش دوو ئەگەرت هەیە
-یان ئەوەتا وەک سەدانی پێش خۆت ئەیکەیت و بەدەستی دەهێنیت
-یان ئەوەتا وەک ملیۆنانی پێش خۆت دوای دەخەیت تاکو لەدەستت دەچێت، یاخود کاتێک ئەیکەیت کە کردنی نرخی نەماوە.."

❤362😢39💯39❤🔥29👏21✍11🕊8🫡6🏆4🔥2😍2
"خۆشەویست ئیتر پێویستە خۆت مەسولیەتی هەموو شتێکی ژیانت بگریتە ئەستۆ
-لە فێرکردن و پێگەیاندنی خۆت
-لە شێوازی بیرکردنەوەت و پتەوی دەروون و عەقڵیەتت
-لەبڕیارە یەکلاکەرەوەکانی ژیانت
-لە هەڵبژاردنی ئەو ئامانجەی ئەتەوێت و بەڕاستی ئەتەوێت پێی بگەیت
-لە هەموو شتێکی ژیانت لە نان خواردن تا خەوتن
چاوەڕێ مەبە کەس بڕیارت بۆبدات، کەس هێندەی خۆت خۆت ناناسێت و دڵسۆزی خۆت نییە گەر عاقڵ بیت بۆ خۆت، گەر ڕێگە بدەیت خەڵکی بەڕێوەت ببەن با دڵسۆزیش بن لە کۆتایدا وەک ئەو کەشتییە وایت کە 10 کەس لێی دەخورن، وە کۆتایشی تەنها نوقم بوونە."
تێ بی نی/سوود وەرگرتن لەئەزموون و ئامۆژگاری شتێکی بەسوودە و جیایە لە خۆ تەسلیم کردن،فتأمل.

❤320❤🔥32👏22⚡12✍12🥰10🫡5🕊4🤝4🔥3😍3
"چاوی حکومەت و کۆیلەکانیان دەر ئەهات ئەسڵەن هی ئەوە نین قسەیان لەگەڵ بکەیت، بەڵام بە ئێستاشەوە قەناعەتم وایە لەسەر مەزهەبی ڕیواقییەکان(
-عائیلەت هەیە و هیچ f35ێک لەئاسمان نییە قەسفتان بکات، غەیری تۆ 18 ئەندامی خێزانەکەی کوژراوە و خۆیشی چاوەڕێی مەرگە هەموو ساتێک
-خاوەن بەحری گەوهەرەکانی(ئینتەرنێت) سەدان ملیۆن کەسی دیکە هەن خەونی پێوە دەبینن
-خاوەن برنجی وشک و ئاوی سافی خواردنەوەیت+ تەوالێتی پاکت هەیە، سەدان ملیۆن هەن ئەسڵەن ئەوەی تۆ لات بەنرخ نییە دواین ئاواتی ژیانیانە
-بەیانی پێویست ناکات تەکسی بگریت بچیت بۆ نانەکەلی و هیوا بۆ دەرزی کیمایی بۆت بکەن کە خوێنت لەناوەوە ئەسوتێنێت
ئیتر غەیری ئەمانە هەموو بیانوویەکی تر درۆیە، ماڵێک و نان و ئاوێک و خەت و موبایلێک بدە بە پیاوێکی حەقیقی بەدەستی ڕووت شێرت بۆ ڕاو ئەکات، بۆ نااا مێرکافای 700 دەفتەری وەک بەچاوەکانی خۆت لە خان یونس و شوجاعییە دەیبینیت...!!."
Stoicism
)، وەک پیاوێک ئەوەی پێویستتە بۆ سەرکەوتن لە دین و دونیا وگەشتن بە پرایمی(باشترین نوسخەی) خۆت لە چەند ماددەیەکی خامی سەرەتایی تێپەڕ ناکات گەر نەفسێکی بەرز بیت-عائیلەت هەیە و هیچ f35ێک لەئاسمان نییە قەسفتان بکات، غەیری تۆ 18 ئەندامی خێزانەکەی کوژراوە و خۆیشی چاوەڕێی مەرگە هەموو ساتێک
-خاوەن بەحری گەوهەرەکانی(ئینتەرنێت) سەدان ملیۆن کەسی دیکە هەن خەونی پێوە دەبینن
-خاوەن برنجی وشک و ئاوی سافی خواردنەوەیت+ تەوالێتی پاکت هەیە، سەدان ملیۆن هەن ئەسڵەن ئەوەی تۆ لات بەنرخ نییە دواین ئاواتی ژیانیانە
-بەیانی پێویست ناکات تەکسی بگریت بچیت بۆ نانەکەلی و هیوا بۆ دەرزی کیمایی بۆت بکەن کە خوێنت لەناوەوە ئەسوتێنێت
ئیتر غەیری ئەمانە هەموو بیانوویەکی تر درۆیە، ماڵێک و نان و ئاوێک و خەت و موبایلێک بدە بە پیاوێکی حەقیقی بەدەستی ڕووت شێرت بۆ ڕاو ئەکات، بۆ نااا مێرکافای 700 دەفتەری وەک بەچاوەکانی خۆت لە خان یونس و شوجاعییە دەیبینیت...!!."
❤308❤🔥40😢39💯33🥰9⚡7👏7🤝6🏆5🫡4✍3
"قەناعەتی من وایە پیاوی سروشتی گەر دیل نەکرابێت لەلایەن سستمەکەوە(زە مەیترێکس) بە ئاڵوودەیی موبایل و پۆڕن و قەڵەوی و بێ هیمەتی، بەیارمەتی گەوهەرە ناوازەکەی لاشەی(تێستۆستیرۆن)، بەردەوام وەک باپیرانی لاشە و عەقڵیەتی لە (hunting mode)دایە=دۆخی ڕاوچی
-ئەگەڕێت بەدوای قورسترینی زانستەکان فێری بێت
-ئەچێت چارەسەر بۆ ئاڵۆزترینی نەخۆشییەکان دەدۆزێتەوە
-بەیانیەک لەخەو هەستا دێت بەخەیاڵیدا بچێت لەگەڵ پیاوەکانی هەموو جیهان داگیر بکەن
هەموو ئەمە لە باپیران و پیاوانی پێش تۆ هەبووە، من داوات لێ ناکەم جیهان داگیربکەیت، بەڵام هیچ نەبێ ئەوەندە جیناتیان بۆ بەجێ هێشتوویت کە بتوانیت لە ئێستات باشتر بیت، بەڵام تۆ بەدیار ڕیڵ و پۆرنەوە وزه گەوهەریەکەت هەمووی دەڕژی و بەفیڕۆ ئەچێت، پۆڕن و ئاڵوودەیی شاشە تەڵەن، بۆ لەناوبردنی پیاوەتی و وزەی بەرزیت."

❤350💯41👏30❤🔥23🔥10😢7⚡5🏆5🫡5🥰3🤝3
"گەر ببیتە نەفسێک کە ئەو کارانەی پێویستە بیکەیت، دەیانکەیت، بەچاوپۆشی لەوەی جەوت هەیە یان نا، حەزت لێیە یان نا، دڵخۆشی یان بێتاقەت
ئەوە پیرۆزە، بەخێربێیت بۆ ڕیزی %1ی نوخبە و باشترینەکان."

❤440❤🔥55😢33🫡26🎉24🔥13🕊9🏆7🥰6✍5🤝5
"ڕاستە ئەوان کێشەن، بەس کێشە ڕاستەقینەکە ئەوەیە خۆت هەڵت بژاردوون
-ئەو موبایلە نەعلەتیەی دەستت کێشەیە و ئاڵوودەت ئەکات، بەڵام تۆ خۆت هەڵت بژاردووە
-سۆشیاڵ میدیا بێ ماناکان کێشەن، بەڵام تۆ خۆت هەڵت بژاردوون بەکارهێنەریان بیت
-هەواڵ و پەیجە کات سووتێنەرەکان کێشەن، بەڵام تۆ خۆت هەڵت بژاردووە بەنرخترین ماددەی خۆتیان(کات) پێ ببەخشیت
-جگەرە و هاوڕێی خراپ کێشەن، بەڵام تۆ خۆت هەڵت بژاردوون تەندرووستی جەستەیی و دەروونی خۆتیان پێ لەناو ببەیت
هەموو کێشەیەک وشتێکی خراپ لەژیانت هۆکارەکەی ئەوە نییە فڵان شت خراپە، بەڵکو هۆکارەکەی ئەوەیە تۆ ئەو شتە خراپەت هەڵبژاردووە
تۆ ناتوانی بەتەواوی خراپە لەسەر زەوی لەناوبەریت، بەڵام ئەتوانی لەژیانی خۆت خراپەکان بکەیتە دەرەوە و هەڵیان نەبژێریت."

❤358👏36💯35❤🔥20✍12🫡8💔6🤝6🔥3🥰2🕊2
"کاتی ئەوە هاتووە خۆشەویست کە ئەم حەقیقەتانە بزانیت و لێیان ڕانەکەیت
-تۆ تەنها یەک ژیان ئەژیت، وە گەر بەهەڵە بژیت لە 60 ساڵی ناتوانی پەنجە بنێیت بە play again، ئەمە پێویستە وات لێ بکات باشترین ژیانەکان و باشترین مردن بۆ خۆت هەڵبژێریت چونکە تەنها یەک جار ئەژیت
-تۆ تەنها یەک عەقڵت هەیە
-تۆ تەنها یەک لاشەت هەیە
هیچ کامیان ژەهراوی مەکە و زیانیان لێ مەدە، چونکە بەڕۆشتن و فەوتانیان بۆت چاک نابنەوە، تۆ وۆڵفرین نیت لاشەت خۆی چاک بکاتەوە، بۆیە بیپارێزە تا ئەو ئامێرە بایۆلۆجییە یارمەتیت بدات بگەیتە بەرزترین پلەکان له ئاخیرەت و دونیات، وە هەر کات و هەوڵێک و پارەیەک سەرفی بکەیت بۆ پاراستنی عەقڵ و لاشەت و سەرمایەگوزاری لە خۆتدا بەفیڕۆ نەچووە، واز لەو عەقڵیەتە بێنە کە 100$ ئەدەیت بە پێڵاو بەڵام 10 هەزار بەیت بە کتێبێک قیامەت لات هەڵدەستێت، دواتریش دەپرسی بۆ هیچم نابێ بەهیچ
تا ئەو کاتەی بەئارامی پارە بدەیت بە پێڵاو و بەنائارامی پارە بدەیت بە کتێب و عەقڵ و لاشەی خۆت پێش ناکەویت."

❤303💯37🔥18✍13😢11🥰6❤🔥5🤝5🫡4🕊3🏆2
"ساڵ و زەمەنی 2025 ئاسانترین ساڵە بۆ ئەوەی بتوانی ببیتە باشترین نوسخەیەک کە لەمێژووی سولالەی باپیرانت هەبووە لە هەموو کایەکاندا
بەهەمان شێوەش قورسترین زەمەن و ساڵە
نهێنیەکەشی تەنها یەک وشەیە، ئەویش ئەوەیە ئایا ئەتوانی خۆت بپارێزی لەوەی سستمەکە بتکاتە دیلی خۆی بە سۆشیاڵ میدیا و پۆڕن و یاری و TV....
یاخود هەموو وایەرەکان لێ دەکەیتەوە و وەک ئینسانێکی ئازاد ئەژیت بێ ئەوەی دیلی موبایلەکەت(ئامێرەکە) بیت...
سستمەکە وا درووست کراوە کە تۆ بەکاربێنێت بۆ مژینی خوێنت(کاتت) بەوەی زۆرترین کات تۆ بهێڵێتەوە لەسەر ئامێرەکە، بەڵام گەر بتوانی وایەرەکان لێ بکەیتەوە و لەژێر کۆنتڕۆڵی ئامێرەکە دەربچیت، ئەو کات ئەتوانی ئەوەی ئەوان درووستیان کردووە بۆ کۆنتڕۆڵت، تۆ بەکاری بێنیت بۆ بەرزکردنەوەی خۆت."

❤299❤🔥32🔥18👏18✍8🫡7⚡5🥰3🕊3🏆3🤝2
"گەر تۆ لە زیندانێکی دوور سجن کرابیت لە دوورگەیەک له زەریادا، بە بوونی دەیان سستمی پاراستن، بێگومان ڕێژەی ڕزگاریت لێی (%0001) تێپەڕ ناکات بەتەنیا
بۆ ڕزگاربوون پێویستت بەوەیە کەسێک لە دەرەوە نەخشەی ڕزگاربوونت بۆ بنێرێت، بە نامەیەک(کۆدێک) تاکو بتوانی ئازاد بیت وڕابکەیت
بەڵام تۆ ئەبێ عاقڵ بیت و بزانیت نامەکە(کۆدەکە) پێش ئەوەی بگاتە دەستی تۆ دەچێتە ژێر دەستی پاسەوانەکان و سەیری دەکەن، بۆیە ئەو کەسەی نامەکەت بۆ ئەنێرێت ناچارە بەڕوونی هەموو شتێکت پێ نەڵێت تاکو پاسەوانەکان گومان لە نامەکە نەکەن
بۆیە تۆ ناچاریت هێندە ورد بیت، لەو نامەیەدا شتانێک ببینیت کە پاسەوانەکان نەیان بینی، تاکو بتوانی ڕزگارت بێت، بۆیە نامەکە یەک جار مەخوێنەرەوە، بەڵکو بیپارێزە لای خۆت و جار دوای جار بۆی بگەڕێوە، تاکو ڕزگارت دەبێت."

❤345❤🔥42👏28✍20⚡10🕊6😍5🫡5🤝4🥰3🏆2
"کاتێک ژیانت و ڕەفتارەکانت بەو شێوازە نییە کە ئەتەوێت تەنها دوو ڕێگەت لەبەردەمدایە
-ڕادەکەیت لەو حەقیقەتە تاڵە بە بەنج کردنی خۆت، بەوەی (24/7)=بەدرێژایی کاتەکان سەیری ئەنیمی و فیلم دەکەیت و خەریکی چوونە دەرەوە و موبایلیت، وە بەداخەوە ئەمە چێژێکی کاتییە و تا زۆرتر بەردەوام بیت کە خەبەرت بوویەوە زیاتر دواکەوتوویت
-یاخود مەردانە قبوڵی دەکەیت کە هەڵەیەک هەیە و پێویستی بە چاککردنە، ئیدی قورئانەکەت و بەڕماڵەکەت دەهێنیت، وەرەقەی پلانەکانت دووبارە دەخەیتەوە کار، ئیش لەسەر خۆت ئەکەیت، ئیدی دەبینیت ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرز دەبیتەوە و ڕادەی ئارامی و دڵخۆشیت زیاتر ئەبێت
تەنها ئەم دوو هەڵبژاردنەت هەیە خۆشەویستم، من پێت ناڵێم کامەیان هەڵبژێریت، تۆ ئازادیت...."

❤432❤🔥47👏34😢19🥰11⚡8🫡5✍4🔥4🤝4🕊2
"هەر رۆژێکت دەڕوات کە بەبیانووی بێ جەوی ئەرکەکانت ناکەیت و بەرەوپێش ناچیت بۆ ئامانجەکەت، بزانە:
-کەسێک هەیە ئەنجامی دا، سەرەڕای ئەوەی نەخۆش بوو
-کەسێکی تر وەک تۆ جەوی نەبوو، بەڵام لەناو پاس و خەتی دەرەوەی شار موراجەعەکەی کردەوە
-کەسێکی تریش چوونە دەرەوەیەکی ڕەت کردەوە و ئەنجامی دا
بزانە کاتێک تۆ ئەوەستی بە هەر بیانوویەک، کەسانێک هەن (24/7) ناوەستن بەهیچ بیانوویەک، ئەوانیش مرۆڤی ئاسایین وەک تۆ، بەڵام ئیرادەیەکی زیاتریان هەیە، تۆش ئەتوانی وابکەیت."

❤397😢40❤🔥31💯28🕊16✍10👏9😍3🤝3🔥2🥰2