ئەدەبی دین و دونیا
7.52K subscribers
147 photos
6 videos
9 links
إِذا لم يتَكَلَّم الْفَقِيهُ فِي مَسْأَلَة لم يسْمعهَا ككلامه فِي مَسْأَلَة سَمعهَا فَلَيْسَ بفقيه.
Download Telegram
"بۆیە خۆڵاسەی پەیام و هەموو نوسینەکانی ئەم چەناڵە بۆ خۆشەویستانم ئەوەیە

-یارمەتیت بدەم بگەیتە پرایمی (بەرزترین نوسخەی) خۆت لەدین و دونیاکەت(genetic potential)

-بەڵام قەت وەهمت پێ نافرۆشمەوە و پێت ناڵێم وەحشەکەی ناخت بەڕەڵا بکە و زەوی لە غەزوێکی فەزائی ڕزگار بکە(چونکە تۆ جیناتەکانی پاڵەوانەکانی مارڤڵت تێدا نییە)."

چاوتان ماچ ئەکەم، ڕۆحی منن.
341❤‍🔥41🥰38👏20🕊96😢4🏆4🎉2💔2😍1
"بیربکەوە نەفسی خۆت لە داهاتوودا ئێستا تەماشای نوسخەکەی ئێستات دەکات

ئایا ڕازییە بەوەی ئێستا دەیکەیت؟
ئایا بە کارەکانت سوود بە خۆتی داهاتوو دەگەیەنیت یان زیان؟

ئایا نەفسی داهاتووت(20ساڵی دیکە)، گەر لەسەر مێزێک لەگەڵت دانیشێت، کە زۆر حەکیم و عاقڵترە لە نوسخەکەی ئێستات، لات وایە چ ئامۆژگاریەکت دەکات و لێت ڕازییە یان نا..؟"
280😢64💯30🔥1511👏6❤‍🔥5🥰5🕊5🤝2🫡2
لوتف و ڕەحمەتی خوا سبحانە و تعالی بەسەر بەندەکانییەوە بێ شومار زۆرن

"بەندەی فەقیر لەسەرەتای منداڵی ، لەلایەن هەندێ تاکی خێزانەکەمەوە ئامانجم بۆ دانرابوو کە ببمە شانۆکار یان مۆسیقا ژەن، وە پێش ئەوەی تێ بگەم دنیا چییە خرامە دەورەی مۆسیقا و کەمانچەم درایە دەست، پاشان برامە سەر شانۆ، پاشان کلیپم پێ تۆمار ئەکرا..!!

بەڵام بێ ئەوەی هیچ بزانم دڵم قبوڵی ئەو کارانەی نەدەکرد و ڕام دەکرد لەو خولە هونەرییانە، بە کەمانچەکە گیتارم لێ ئەدا تا مامۆستاکە بێ ئومێد بێت لێم(ابتسامة؛)

پاشان هەر لەو تەمەنە وەسیەتێکی ئیمامی ئەعزەم ئەبوحەنیفەی نوعمانم بینی بۆ تەڵەبەکەی کە وەسیەتی بۆ ئەکرد بە علمی فقه، ئیدی لەسەر زمانی سەرداری فوقەهای کوففە خۆشەویستی ئەو علمە چووە دڵم و بەنهێنی خەریکی بووم، لە کۆرسی مۆسیقاکەوە تا دەرسی فیزیای ئامادەیی و موحازەرەکانی کوردۆلۆجی جامیعە و  کۆبوونەوەکانی ئیش لەدوای جامیعە، بەردەوام نوسخەیەک لە کتێبێکی فقه لە کۆشمدا بوو بەدزی مامۆستاوە موڕاجەعەم ئەکردەوە

ئێستا هاورێکانی منداڵیم ئەبینم لە لایف میوزیک دی جەین، لەکاتێکدا لەهەمان ژینگە گەورە بووین، ئیدی زیاتر تەبەڕا ئەکەم لە حەول و قووەتی خۆم و تێ ئەگەم ئەمەی ئێستا ئەیڵێم و ئەینوسم پاڵفتەی فەزڵی خوایە عز و جل."
345❤‍🔥52💯41👏19🥰17😢17🏆7🕊5🔥4🫡4🤝3
"تۆ لەزەمەنێک ئەژیت ژمارەی دانیشتووانی زەوی 8 ملیار کەسە

هیچ (ئامانجێک/کێشەیەک) بوونی نییە کە دەتەوێت پێی بگەیت و چارەی بکەیت ئیلا لانی کەم 100 هەزار کەسی تر پێیدا تێەپەڕیوون

بچۆ تەماشای ڕێگەکەی ئەوان بکە، نەخشەکەیان لێ وەربگرە، لە (دەرسێک/کتێبێک/مەقالەیەک) بۆیان باس کردوویت

تۆ ئەتوانی خۆت بە 5 ساڵ چارەسەری بکەیت، ئەشتوانی بە 5 سەعات ئەزموونی 5 ساڵەکەی کەسێکی تر وەربگریت و پێنج ساڵی تەمەنت بگێڕیتەوە بۆ خۆت، عاقڵ ئەوەیە تەمەنی خۆی لە فەوتان ئەپارێزێت، بەڵام عەبقەری ئەوەیە لەگەڵ پاراستنی تەمەنی خۆی، تەمەنی عوقەلای دیکەی سەر زەوی بۆ خۆی زیاد ئەکات."
234💯44❤‍🔥34👏14🫡1062🔥2🕊2💔2🤝2
"عاقڵ هەڵەی خۆی زانی دانی پێدا دەنێت و چاکی ئەکات، نەزانیش کە هەڵەی خۆی پێ وترا موناقەشە ئەکات."
271💯54👏29❤‍🔥26🫡98😍5🥰4💔4🔥3🕊2
"چێژ لە خودی گەشتەکەت ببینە بەدرێژایی ماوەی هەوڵدانت بۆ ئامانجەکەت، نەک تەنها گەشتن بە خودی ئامانجەکە، هەموو ساتێکی گەشتەکەت چێژی خۆی هەیە بەپڕی تێیدا بژی."
314❤‍🔥432420💯12🕊8🫡6🍓3🥰2😇2🤝2
ڕزق تەنها پارە نییە

"-بتوانی بخەویت بێ حەب و بێ ئازار، ڕزقە
-فڕۆکەی f35 قەسفت نەکات و سەقفی ماڵتان سەلامەت بێت، ڕزقە
-کتێبی باش و مامۆستای باش، ڕزقە
-قەرەباڵغی بازار و نانەوا و مزگەوت نیشانەی سەلامەتی ئەو شارەیە، ڕزقە
-جل و نان و ئاو، ڕزقە
-لاشەی ساغ و چوونە تەوالێت، ڕزقە
-فکری ڕێک و دەروونی سەلامەت، ڕزقە
-خێزان، ڕزقە

ئەڕزاقی خوای گەورە دەورەی داوین و نوقم بووین تێیدا والحمدللە، بەڵام پێویستە بەئاگاییەوە هەستی پێ بکەین و بیری لێ بکەینەوە، چونکە ئاففەتی نیعمەت ڕاهاتنە لەسەری، ئیدی بیرت ئەچێتەوە کە نیعمەتە..!"
130💯11👏105🕊52🥰2❤‍🔥1🏆1😇1🫡1