"خۆشەویستی من، هەموو ئەو شتانەی لەم چەناڵە بۆت ئەنوسم قسەی گیرفانە، هیچی ئەکادیمی نییە، هیچیش واجب نییە لەسەرت باوەڕیان پێ بکەیت و بەڕاستیان بزانیت.
تەنها حەزەکەم (ڕا)ی خۆمت پێ نیشان بدەم، ئەو (ڕا)یەی کە هیچ گرنگ نییە، چونکە من پسپۆڕیم لە هیچ زانستێک نییە، نە مامۆستایی ئاینیم، نە توێژەری دەروونی، نە شوتی نە کاڵەک، تەنها عەوامێکم لەو عەوامە ئاساییەی ناوبازار.
بەڵام ئومێدم وایە پەروەردگارم هەنێ جار ڕاستی لەسەر زمان و دەستی منەوە بڵاوبکاتەوە چونکە بەڕاستی حەزەکەم ببینم خەڵکی بەرزدەبنەوە و پێدەگەن، جا ئەکرێ بەهۆی ئەو نیەتە بەریئەی مناڵی زەمەنی سپەیستونەوە،هەندێ جار هەندێ شتی ڕاست و باش بنوسم و بڵێم، زانیت ڕاستە و بەعەمەلی سوودی بۆت هەیە وەری بگرە، زانیشت ئیسفادەی نییە لێی بگەڕێ و وازی لێ بێنە خۆ من قورئان و سونەت نیم.!، ئەسڵ لەمن نەزانین و جاهلی و هەڵەیە، ئیلا ئەوە نەبێت پەروەردگارم تەوفیق بدات ڕاست بێت."

❤821💯86❤🔥63🫡51🥰48⚡16🕊12🔥9🍓8🤗5😍4
"زۆر جار بەدەم چا خواردنەوە(کە زۆرینەی ئەفکارەکانم لەوکاتە بۆ دێت)، بە دۆستانم ئەڵێم= سەرکەوتن بۆ ئێوە لە ژیاندا مەترسی زۆر زۆر زیاترە لە فەشەل.
سەرکەوتن(لەهەر بوارێک بێت) وادەکات دوژمن و حەسودت بۆ درووست بێت، وەک هەڵتۆقینی قارچک لەبەر بارانی لێزمەی بەهار، کە کەس نازانێ لە کوێوە هەڵەتۆقن، تەبیعەتی سەرکەوتنیش وایە کە حەسادەت و دوژمنایەتی لەگەڵ خۆی دەهێنێت، تەنانەت گەر زاهدترین و زاناترین و بێ خەوشترین کەسیش بیت لەدونیا، نابینی گەر دکتۆرێکی زانای زاهد بیت کە تاکە مەبەستت خزمەتی خەڵک بێت ڕاستەوخۆ شەریکەکانی دەرمان دەیانەوێ عەیادەکەت دابخەن؟
جا تۆی سەرکەوتوو لەو بوارەی خۆت، پێویستە دوای سەرکەوتن، 1000+ هێندە زیاتر سەرکەوتن پێشکەش بکەیت، وە ئەو شتەی تێیدا باشیت بەردەوام بیت لەسەری بە باشترین کوالێتی، چونکە لەکۆتایدا پڕۆژەکانی خزمەت، لە پڕۆژەکانی دوژمنایەتی خزمەت دەبەنەوە."

❤542💯66❤🔥49🫡28🕊18👏15🏆11🥰4😍3🎉2😇2
"پاش 15 ساڵ ئارەق ڕشتن و ناڵە و سنگ و شۆفانی وشک، جوانترین لاشە درووست بکە، لەسەر ستەیج دوای یەکەم بوون، پێت ئەڵێن شانی ناشرینە، واستەی بۆ کراوە، هەمووی دەرزییە، بەس جوان نییە...
تاکە شت لەسەر تۆ واجبە، ئەوەیە تۆ بەردەوام بیت لەکردنی ئەو شتەی کە لەهەمووان باشتر ئەیکەیت، تاکو دەگەیتە بەرزترین نووسخەی خۆت."

❤742💯93🫡64🔥49❤🔥31👏11🥰9✍8😢7🕊4🤝2
ئامانجێکت هەیە و ئەتەوێ پێی بگەیت؟
-دەست بکە بە فێربوون و کردنی کارەکە.
-هەڵەبکە تێیدا و فەشەل بێنە(چونکە فەشەل و هەڵە پێشمەرجی سەرکەوتنن).
-دووبارە دەست بکەوە بەکارەکە و ئەمجارە بزانە هەڵەکانت لەکوێدا بوون، نوقسانییەکانی پڕبکەوە.
-ئەم جارە بە باشترین کوالێتی ئەنجامی بدە.
ئەوەی وتم، بەردەوام دووبارەی بکەوە، بۆ ئامانج/کانت.

❤691🫡57🔥39🍓30😍23✍16👏14⚡13🏆13🕊5🥰3
"ئنجا بیریشم چوو پێت بڵێم، کات هەر دەڕوات، وای لێبکە بڕوات و شتانێکت تێدا بنیادنابێت."
❤745🫡79🔥63💔50👏41✍17😍14⚡12🏆12🥰10🕊7
"تۆ بەهرەمەندی لەشتێک، کە بەرامبەرەکانت نییانە:
-ئەکرێ دەنگت خۆش بێت
-ئەکرێ دەست و خەتت جوان بێت(من ئێستاش ئەچمەوە سەر نوسینەکانی خۆم نازانم چیم نوسیوە.)
-ئەکرێ وزەیەکی بەرزی کۆمەڵایەتی بوونت هەبێت
-ئەکرێ توانایەکی تایبەتی لاشەت هەبێت یان عەقڵ
-ئەکرێ ...ئەکرێ...ئەکرێ....
ئەم بەهرەیە لەخۆتدا ببینە، ئەکرێ گەر زیرەک و وریا بیت و ئیشی لەسەر بکەیت، بیکەیتە دەرگایەکی خێری گەورە بۆ خۆت لە ژیانت، من خەڵک ئەناسم ڕوبعێکی ڕوبعی تۆ بەهرەی خاڵسی لەشەریکەوە نییە و خەریکە دەسئەکا بەچاوی عالەما بە بەرهەمە جوانەکانی، بەڵام تۆ بەو بەهرانەت سەیری ڕیڵ و میمز ئەکەیت...بەڕاستی ئەوە زوڵمە خۆشەویست، لەخۆت و لە ئێمەشی ئەکەیت."

❤682❤🔥66💯61🫡49🏆28🍓22👏20🥰8🤝8😍7🤗4
"بۆ چێژبینین لەوەی پێت خۆشە، سەرەتا بەناو ئەو قورسییەدا بڕۆ کە پێت ناخۆشە."
❤548❤🔥71💯67💔40🫡25🔥14👏10✍9😍7🕊6🥰4
"لە ئەدەبیاتی کۆنی جەنگی، باشترین شمشێربازەکان، هەرگیز باشترین بەهرەی جەنگی خۆیان پیشان نەدەدا.
بگرە ئاسنی قورسیان لەژێر جلەکانیان دەبەست، تاکو جوڵەیان چەند قات خاوبکاتەوە لەکاتی جەنگ، واتا بەردەوام لە 100 بەشی کارامەیی شمشێربازیان تەنها 1 دانەیان بەکاردەهێنا، ئەمەش هۆکارەکەی پڕیان بوو کە دەیانزانی چ بەهرەیەکیان هەیە، وە پێویست ناکات بۆ کەسی بسەلمێنن، تەنها بەدەگمەن پڕایم(باشترین ئاست)ی خۆیان بەکاردەهێنا.
ئەم سیفەتە زۆر بەرزە و بەرهەمی پڕی ناوەکیە؛
-کەسێکی زۆر دەوڵەمەندە، بەڵام تەکەبور بەسەر خەڵکی ناکات و بەئاسایی دەژیت.
-لەباشترین پزیشکەکانی بەڕیتانیا بووە، ئێسە هاتوەتەوە لە خەسخانەیەکی حوکمی بێ دەنگ ئیشەکەی دەکات.
-زانا و بیرمەندێکی گەورەیە، بەڵام هەڵپەی نییە پیشانی بدات، بەسادەیی گوێ لەتۆش ئەگرێت بەجوانی.
ئەم سیفەتە بەرهەمی پڕییە، کە ئامادەیت تەنها بە 1 بەش بژیت و 99ی شاراوە بێت، پێچەوانەی ئەو ئینسانەی ناوەوەی بەتاڵە، کە خۆی لە بوارێک ژمارە سفرە بەڵام خۆی بەهەزار نیشان ئەدات، ئاخر دوو ئینسان زۆریان فەرقە کە دانەیەک زیاتر لەوە خۆی پیشان بدات کە هەیە، دانەیەکیشیان زۆرینەی فەزڵەکەی بشارێتەوە...!"

❤621💯86❤🔥68🏆35👏20🔥15🫡11🕊9😍6😇3🥰2
Forwarded from مودەڕڕیس - Mudarris
لینکی وانەی یەکەم (المقدمة الآجرومية):
https://youtu.be/_0kxvlBWkrA
سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان:
ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە.
https://forms.gle/VVPaHnHTATbVTf6Q8
#مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
#المقدمة_الآجرومية
https://youtu.be/_0kxvlBWkrA
بۆ چێژبینین لەوەی پێت خۆشە، سەرەتا بەناو ئەو قورسییەدا بڕۆ کە پێت ناخۆشە.
سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان:
ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە.
https://forms.gle/VVPaHnHTATbVTf6Q8
#مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
#المقدمة_الآجرومية
❤249👏25❤🔥22💯16🏆10🥰6🎉4✍3🔥3🤗3😇2
ئەدەبی دین و دونیا
بگرە ئاسنی قورسیان لەژێر جلەکانیان دەبەست، تاکو جوڵەیان چەند قات خاوبکاتەوە لەکاتی جەنگ، واتا بەردەوام لە 100 بەشی کارامەیی شمشێربازیان تەنها 1 دانەیان بەکاردەهێن
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"بەستنی ئاسنەکان، لەژێر جل."
❤416😍51🔥41❤🔥27💯14⚡10🫡10🏆8👏7🥰6🕊6
"ئەوانەی دەیانبینیت گەشتوون بەوەی دەیانەوێت، ساڵانێک پێش ئێستا دەستیان کرد بە بنیادنان، کاتێ تۆ لە لوتکەی شاخەکە دەیانبینیت ئەوە تەنها کۆتایی چیرۆکەکەیە.
تۆش ئیمڕۆ لە بنەوەی شاخەکەیت بەتاریکی و تەنیایی، نە شاخەکە خۆی کورت ئەکاتەوە بۆت، نە هەورەکان دێن هەڵتبگرن بۆسەر شاخەکە، بسم الله بکە و دەست بکە بەسەرکەوتن ڕۆژانە، وە بشزانە؛
-شەوی تاریکی زۆر تێدا دەبێت.
-هیلاکی زۆر تێدا دەبێت.
-سەدان جار پەشیمان ئەبیتەوە و ئەتەوێ دابەزیت.
-وەک مار و پەیژە کەوتن و شکستت تووش ئەبێت و زۆر جار دێیتەوە خاڵی سفر و نزیک سفر.
-دەیان شت لەجانتاکەت لە مەتاعی دونیا فەڕێ دەدەیت تاکو بارەکەت سووکتر بێت بۆ سەرکەوتن.
ئەمانە ئەکەیت، پاش ساڵانێک ئەگەیتە لوتکەی شاخەکە، بەڵام ئەوانەی وتم زۆرینە بەرگەی ناگرن، بۆیە زۆرینە ناگەن، هەمووان ئەیانەوێت بگەن بە لوتکەی شاخەکە، بەڵام تەنها کەمینەیەک قبوڵی قورسی گەشتن بە لوتکەکە ئەکەن."

❤546❤🔥71⚡36👏30🫡27😢18🕊9🔥8😍8🥰6🤗4
"پاریس هیچی نەبردووەتەوە.!! هیچ شتێک، هیچمان بەدەست نەهێناوە ئێمە."
لویس ئەنریکی|پاش دوو ساڵ لە داگیرکاری ئەوروپا
"قلتُ= جوانترین و تایبەترین سیفەتێک لەپیاو ڕامدەکێشێت، ویستی داگیرکاری و لوتکەبوون و ڕازی نەبوونیەتی بەوەی هەیەتی لەسەرکەوتن.
-بێز لەحزبێکی سیاسی ئەکەمەوە نایەوێ حاکم بێت و ڕازییە بەوەی هەیەتی.
-بێز لەڕێخراوێک ئەکەمەوە ڕازییە بە ژمارەی تەلەبەکانی.
-بێز لە وڵاتێک ئەکەمەوە ڕازییە بە ئابوریەکەی و سنورەکانی دەوڵەتەکەی.
وەک پیاوێک واجبە بێز لەهەموو دیمەنێکی لاوازی و ڕازی بوون بەنزمی بکەیتەوە، لانی کەم لەبەر ئەوەی تۆ خاوەنی تێستۆستیرۆنی زیاتر نەک ئێسترۆجین.
ماهیەتی حەقیقی پیاوان لەمێژوودا، فراوانخوازی و داگیرکاری و گەورەبوون و سەرکەوتن بووە، هەر بۆیە باپیرانت بەیانیەک لەخەو هەستاون و بڕیاریانداوە نیوەی جیهان داگیر بکەن، تۆش ڕازیت بەم ژیانەی خۆت بەم بێ ماناییە بەسەری بەریت..!؟
ڕازی مەبە بەوەی هەیت، ڕازی مەبە بەکەم، رازی مەبە لە هەوڵدانت."

❤535💯53❤🔥50👏39🏆11💔10🤝8🫡8⚡4🥰3😍3
"هەوڵبدە باشترین ئامانجەکان لەدین و دونیا بەدەست بێنە و کۆیان بکەوە(گەر پێت ئەکرا).
بەڵام گەر زانیت پێکەوە کۆناکرێنەوە لە قۆناغێکی ژیانت، ئەوە هەموو دونیا و پارەکانی ناویشی بخە باوەشی ئیلیۆن ماسک و تەبەڕای لێ بکە و دینەکەت هەڵبژێرە.
نەعلەت لە دونیایەک بێت، ببێتە هۆی زیان لە دینەکەت، یەک سبحان الله له نامەی کردەوەی یەکێک لە ئێوە، باشترە بۆی لەدونیا و ئەوەشی لەدونیادایە."

❤569❤🔥64💯60🫡30🥰21🏆10⚡7😢5😇4🕊3😍2
"پاش ئەوەی نییۆ خەبەری دەبێتەوە، دەست دەکات بەبینینی جیهانەکەی مەیترێکس لەسەر شێوەی کۆد و ژمارە.
ئەوەی خەڵک بە بینا و خەستەخانە و سەیارە دەیبینێت، ئەو دەزانێت ڕاستی نییە و تەنها کۆدی خوارزمییە.
تۆش ئێستا لەناو موبایلەکەت وادەزانیت لەناو ژیانیت و سەیری ژیان ئەکەیت، بەڵام لەڕاستیدا هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە بوونی نییە لێرە، تەنها کۆمەڵە کۆد و ژمارەیەکی خوارزمییە تۆیان دیل کردووە بەدیارییەوە، ڕۆژانە +8 سەعاتی ژیانت لەم دنیا ساختەیە بەسەردەبەیت لەسەیرکردنی خەڵکی، بەڵام گەر ژەنگی چاوەکانت لاچوو دەزانیت، دنیای موبایلەکەت دنیایەکی ساختەیە، زۆر تێیدا مەمێنەوە."

❤568💯73😢55🔥27🫡23💔14🏆13👏12❤🔥9⚡4🤝4
"تەفەنون(هونەر) بکە لەو کارەی کە دەیکەیت. گرنگ نییە خەڵک دەیبینێت یان نا، پێی دەزانن یان نا، گرنگ نییە ئەمانە.
بەڵام تۆ هەر شتێک ئەکەیت پڕی بکە لەهونەر و بە بەرزترین کوالێتی بیکە.
-خواردنێک درووست ئەکەیت، پڕی بکە لەوردەکاری و هونەر.
-ماڵێک...
-نوسینێک...
-کارێک....
-بوارێک.....
ئنجا بڵێ چی؟ درەنگ بێ یان زوو، ئیمڕۆ بێ یان سبەی، کەسانێکی عاقڵ هەست بەو هونەرە دەکەن لەکارەکەت وقەدری ئەگرن، تۆ تەنها بەردەوام بە لەسەر کارەکەت."

❤567💯78❤🔥58🫡39👏19🕊12🥰10🔥6😢3😇3🤗2
ئەدەبی دین و دونیا
"بەستنی ئاسنەکان، لەژێر جل."
"پاش ئەوەی بۆم باس کردی، باشترین شمشێربازەکان چۆن مامەڵەیان ئەکرد(لەبەستنی ئاسنەکان و بەکارهێنانی یاسای 10 بە 1، یان 100 بە 1)، بزانە ئەم یاسایە بۆ ژیانی خۆت بەکاریبهێنیت قازانجێکی عەجیب خەیاڵی ئەکەیت: ئەویش ئەوەیە لەهەموو بابەتێک و بوارێکی خۆت، دائیم شتێک بنوسە و بڵێ کە هەزاران کیلۆمەتری فکریت تێدا بڕیوە و بابەتەکە بەدەستەوە سووتاوە و برژاوە و پێگەشتووە.
ترسناکترین حاڵەت بکەویتە ناوی، ئەوەیە بەئاستی خۆت بنوسیت و بڵێیت، ئەمڕۆ شتێک فێربوویت ڕاستەوخۆ بڵێیت، حاڵەتی تەندرووست کە پۆشاکی عیزەتت لەبەردەکات ئەوەیە،=خۆت چوویتەتە پلەی 90 لەو بابەتە و ئێستا بە پلەی 30 و 40 دەنوسی و قسە دەکەیت، لێرە ئەگەری هەڵە و نەپێکانت دادەبەزێت بۆ نزیکی لە=(%0)، چونکە شتێک ئەنوسی و دەڵێیت کە خۆت تێتپەڕاندووە بەچەندین قات.
کاتێک بابەتێک ئێستا فێردەبیت و ڕاستەوخۆ بەئەندازەی ئەوە دەڵێیت و ئەنوسی ئەگەری هەڵە بۆ لە=%100 بەرز دەبێتەوە.
ئەزانی لەهەمووی ترسناکتر و وێرانتر چییە کە ئێستا زۆرینەی قسەکەر و نوسەرەکان لەو حاڵەتەن؟ ، ئەوەیە لە بابەتێک ژمارە 20 بیت و باسی شتێک بکەیت هی پلەی 90 و 80"یە، لێرەیا ئەگەری غەڵەتت بەرز دەبێتەوە بۆ =%1000.
سیقە و متمانەی حەقیقیش بەو بڕاند و شەریکەیە درووست دەبێت، کە خۆی بەرزترە لەو شتەی پێت دەدات،= ئەمەی پێم وتی یاسایەکی [سیاسی، بڕاندینگی. دەروونی، سەربازی، زانستییە]، تۆ بەدڵی خۆت و بەئەندازەی عەقڵ و وردیت، ئەتوانی سوودی زۆر مەزنی لێ ببینیت بۆ 20 ساڵی داهاتووی ژیانت."

❤433❤🔥49🫡33⚡22👏18🍓10🤝10😍6🥰5🔥3🤗2
"نامەوێ تووشی کیبرت بکەم یان غرور، بەڵام قەناعەتی %101"م هەیە کە ئەم جیلە گەنجەی ئێستا لەوڵاتی خۆمان دەیبینم، خێرێکی زۆر گەورەیان تیایە.
تەنها لەسەر کات وەستاوە و زۆرینەیان پێ ئەگەن، مەبە دوژمنی خۆت بەوەی ڕێگربیت لەخۆت تۆش لەوان بیت، تەنها پێویستت بەوەیە دەست بکەیت بە بنیادنان=پاشان ڕێگە بدەیت کات تێ پەڕێت."

❤815❤🔥118🫡79🤝42🕊27🥰13😍9🍓9🎉8😇3🤗3
"ئەو کەسەی خۆی خۆشدەوێت، ئەتوانێت خۆشەویستی ببەخشێت، ئەو کەسەی ئاگای لەخۆیەتی، ئەتوانێ ئاگای لەبەرامبەر بێت، ئەو کەسەی یارمەتی خۆی داوە، ئەتوانێ یارمەتی خەڵکی بدات، ئەو کەسەی خۆی پێگەیاندووە، ئەتوانێ خەڵکی پێبگەیەنێت."
❤585💯79❤🔥62🫡33🍓22🔥12👏12🕊7🏆6😍5🥰4
"شتێک بوونی نییە بەناوی خۆشەویستی یەکەم بینین(تەنها سەرسام بوونێکی ئاساییە.)، بەڵکو ئەم هەستە بە پڕاکتیکی ڕۆژانە زیاد دەبێت و پەرەدەسێنێت:
-بوونی گفتوگۆی ئارامی ڕۆژانە،(20_30) خولەک باسی ڕۆژەکەتان بۆ یەکدی بکەن، بێ حوکم دان و ڕەخنە و لۆمە، تەنها قسەی جوان و گێڕانەوەی خۆش.
-گرنگی بدە بە(وەسفی کارە باشەکان، خزمەتکردنی بەرامبەر بەوەی سوودی بۆی هەیە.)
-پڕکردنەوەی سۆزداری=بەوەی کاتێک یەکێکتان کێشە و ناڕەحەتی هەیە، بەرامبەر بوونی هەبێت وەک پاڵپشت نەک لۆمەکار، چونکە ئەم پەیوەندییە وەک گوڵێک وایە ئاو بدرێت ئەگەشێتەوە و وەل بکرێت سیس دەبێت."
ئەم ڕۆژانە خەریکی خوێندنەوەی بەرهەمەکانی ڤێرجینیا ساتیرم(یەکێک لە کیباری ئەهلی ئیجتهاد لە دەروونناسەکان) وە بەراوردی ئەکەم بە کتێبەکانی خۆمان بەوێنەی موداواتی فەقیهی ابن حزم و ڕەوزەی حافزی ابن حبان ، ئەدەبی دین و دنیای ماوەردی، وەک تێکەڵ بوونی زەریاکان دێتە بەرچاوم و تەواوکەری یەکدین هەموویان.

❤609💯63❤🔥60🥰31🕊13🫡13🏆12😢11🔥7😍5🤗2
"کاتێک کەسێک دوکانێکی نوێ ئەکاتەوە، مەڵێ بەچی..!!
بڵێ ماشاء الله، یاخوا ڕزقی فراوان بێت و خێری لەدوا بێت.
کاتێک دوو کەس ئەبینی زەواج ئەکەن، دوعای خێریان بۆ بکە و بڵێ یاخوا ژیانیان پڕ ئارامی و بەرەکەت بێت.
کاتێک کەسێک ماڵێکی نوێ، سەیارەیەکی نوێ ئەکڕێت، دوعای سەلامەتی بۆ بکە.
نیعمەتەکانی خەڵکی هیچ لە ڕزقی تۆ کەم ناکەن، تەنها نیشانەیەکی گەورەن لەسەر ڕەحم و بەزەیی خوای گەورە بەسەر بەندەکانییەوە، هەرکەسیش ئاوا بڕوانێت بۆ نیعمەتەکانی خەڵکی، نزمترین پاداشتی لەدونیا ئەوەیە، دەبێتە خاوەن دڵ و دەروونێکی ئارام و فەرەح، کە پاشاکانیش نییانە."

❤663💯82❤🔥67🫡30👏26🥰11🏆11⚡10😍8🕊5😇3
"ئەو کەسەی پەیوەندی لەگەڵ خۆی تەندرووستە، بەشێوەیەکی سروشتی بەتەندرووستی لەگەڵ خەڵکی(ناسراو/نەناسراو) مامەڵە دەکات، بە پێچەوانەوە ئەو ئینسانەی خۆی لەگەڵ خۆی لەکێشەدایە، نامورتاحە لەگەڵ خۆی، خۆی ناناسێت، زۆرترین جار ڕەفتاری هەڵە لەگەڵ خەڵکی(ناسراو/نەناسراو) ئەنجام ئەدات، بۆیە زۆر جار ڕەفتاری هەڵەی خەڵکی بەرامبەرت مانای خراپە یان هەڵەی تۆ نییە، ئەکرێت بەرامبەرت ئینسانێکی پێنەگەشتووی دەروونی بێت، کە زیانی بۆ خۆی زۆر زیاترە لەزیانی بۆ خەڵک."
❤527💯78❤🔥60👏45🥰16🕊11💔9🫡7🔥6🏆6😍2