تجارب سلامت شفای کردستان
382 subscribers
73 photos
36 videos
6 files
25 links
• Kurdistan Shefa Health Clinic
• 087_3102
• 087_33126251
@KSHC320
• سنندج، خ طالقانی، روبروی دخانیات، ک داروغه، روبروی درب مسجد داروغه، طبقات فوقانی
Download Telegram
Forwarded from borhan hoseini
☝🏻 با عرض سلام و ارادت، بە یاری پروردگار، با ارائەی آموزشگاه آزاد فنی و حرفەای شفای کردستان، توسط اینجانب.
Forwarded from borhan hoseini
مرکز مهارت آموزي الكترونيكي سازمان آموزش فنی و حرفه ای کشور
http://eskill.ir/
Forwarded from borhan hoseini
http://eskill.ir/

شرکت در این وبینار، محدود است و ممکن است ظرفیت پر شود.
اگر به ثبت نام و دیدن برنامەی زندە(آنلاین) موفق نشدید؛ بعداً در سامانەی سازمان بە همین آدرس ـ معمولاً ـ به صورت آفلاین قابل رؤیت و یا دانلود است.
لینک ثبت نام :
مرکز مهارت آموزي الكترونيكي: وبینارهای آموزشی
http://eskill.ir/course/index.php?categoryid=39
Forwarded from Deleted Account
Forwarded from borhan hoseini
لوتفەن بە واجیدین شەرایت، ئیتڵاع رەسانی فەرموون. سپاس
Forwarded from اطلاع رسانی همایش طب بومی
سلام.
کارگاە آموزشی اینترنتی "آشنایی اساسی با طبع و مزاج" در سه مرحله:
١- دورەی شش(٦) ساعتی مقدماتی و درک مفاهیم اولیە
٢- دورەی دوازدە(١٢) ساعتی بعدی، در حد تشخیص عمومی مزاج غالب(پس از گذراندن موفق دورەی اول).
٣- دورەی پیشرفتە بیست و چهار ساعت(٢٤)؛ و طرح تئوریک عمده مطالب مربوط و آشنایی با هشت مزاج گوناگون+ مزاج معتدل(یا متعادل)
شروع از ظهر امروز شنبه: ٤٠٠/١/٨
ثبت نام با هماهنگی
08733175712
دفتر آموزش و تحقیقات شفای کردستان
9331738866 ( فقط با تلگرام یا واتس ئاپ)
Forwarded from borhan hoseini
سەلام
ڕۆژێکتری پێداین کە پڕ بە دڵ ئارەزووی خۆشحاڵیی و لەشساقیی و بەختەوەریی بکەین بۆ یەکترو لە کانگای دەروونەوە بێژین: ئەزیزان! سەلام.
سەلام یانێ: ئەوەی بۆ خۆم پێم خۆشە، بۆ تۆش؛ بۆ ئێوەش، پەی وێما
سەلام یانێ: بە دڵ بمانەوێت: ئەوەی خۆمان چێژ (واتە لەزەت)مان لێبردووە، ئاواتمان بێت، ئازیزانیتریچ پێی خۆش کەیف و دڵ ئارام بن.
سەلام یانێ: خۆشی هەموومان پێکەوە خۆش و وەشتەرەن
سەلامی بەڕاسی یەعنی: دڵنیا بە: لە لایەن منەوە بە تۆی ئازیزم، بە ئێوەی خەلقی خودای هەموومان هیچ ئازارێ ناگات و؛ نابێ بگات
سەلام واتە: سەلامەتی: مرۆڤ یەکێکن، لە یەکن، بۆ یەک ئامانجی گەورە ئەڕوانن؛ هەمووی ئامانجە چکۆلەکانی لەش و لەشخستن و، هەر لە بییری خۆی تەنیادا بوون، زۆرچکۆلەیە؛ ئامانجی گەورەی بەختەوەری گەل و وڵات و، گەلان و وڵاتانیتر ، ئاواتمان بێت و؛ بۆ ئەوە تێکۆشیین... کە هیچ کات هەستی ماندوویی و هییلاکیی ناکەین؛ چونکاتێ: ئەو کەسەی دڵی پێداویین، بۆ دڵداری پێداویین، هەر لەو سەرەتای باوشی دایکمانەوە هەتا هەست بە دڵسۆزی باوکمان، هەتا خۆشەویستی دۆستان و ـ دواتر ـ تا خۆش ویستنی هاولف و، ئەمجار خۆسەویستی کەس و کار و نزیکان تا دڵ گەورە بوون و، خۆشەویستی گەل و وڵات، تا پێ ئەگات بۆ هەست بە دڵ گەورەیی خۆشەویستانی خودا لە درێژای مێژوو و پانای عەرزدا... هەموو کات، سەلام لەخۆم، لە دایک و بابم، لە خوشک و برام، لە هەموو ئازیزانم هەر لێرەوە تا لەوێ و، لەوێکانیتر... هەتا هەموو بەندەکانی لە هەر کوێ هەن؛ دیسان سەلام لە هەمووتان.
دووحەفتە پێش لە رەمەزان، بۆچی ڕۆژوو نەگرتن باشترە؛ چونکاتێ تامی تامازرۆیی ئەو مانگە زۆر پیرۆزە ـ کە بۆ دڵ وریایی و لە خەمی دڵانا بوونە ـ ئەوەندە خۆشە کە ئەڵێن خودا خۆی فەرموویەسی: ڕۆژوو بۆ خۆمە و خۆم پاداشی ئەدەمەوە
یاخوا ڕۆژوومان ببێتە هۆی دڵ داچڵەکان و لە خەمی دڵان و دڵدارانا بوون و، نەختێ، نەختاڵێ بمانباتە پێشەوە بۆ قەدر زانیینی خۆمان و هەموو خەڵک و گشت ئافەریدەکانی خودای بە ڕوحم و میهرەبان؛ هەتا کاتێ ئەڕۆین، دڵێکمان بێت شیاوی لە خزمەت دڵانا بوون.(27)
Forwarded from borhan hoseini
٭٭٭ سەلامتان لێ بێت گەلی ئازیزان، ئازیزانی گەل! ئەوەی لە ماڵی خۆیدایەو، لە ماڵ"دایە"یە، یان لە دەشت و دەر و، لە شنەی بەیان، بەشێ باشی گرتووە.
وەرزی بەهار خۆی ئەنوێنێ و، چرییکەی مەلان لە گەل بانگی بەیانی و بۆنی گوڵان وەکوو شەوبۆ و گوڵباخی و...، بە ودمی شنە و نەسیمی بەربەیانی بای بەهار، دڵان ئەشکۆفێنێتەوە... دەی سا! هەستین! دا! وەرن! با ببیینین، بەشکو ببیستین، باکەتێ بۆن کەین، بەشکە هەست کەین بەم هەموە خێری خودا لەم وڵاتە زۆر جوانەی خۆماندا؛ کە وێنەی کەمە لەم دنێ پان و بەریینەدا... زۆر وڵاتان بە ئاواتی ئێرەن (وەک دییومانەو، ئەبیینین)؛ کە چی، خۆمان، خۆمانمان بێ بەش کردوە!! داخۆم ناپرسین دەی بــۆچــی؟!! بە هـۆی تەلفیزیۆن و ماهوارە(سەتەلایت) و ئینترنێتەوە و، شەونشیینیگەل کەم بایەخ و زەنجیرە فیلم و شتانی وا، کە ـ ئیتر ـ چۆن بتوانین لە سوودبەخشیەکانی بەربەیان، کەڵکی جوان جوان وەرگرین!!!
دڵنیا بین: بەم ڕێ و ڕەسمە جوانە، بە سەر زۆرێک لە کۆسپ و گرێکانی ژیاندا زاڵ ئەبین؛ دڵمان بۆ یەک باشتر ئەهێنێت؛ مێشکمان باشتر ئەکەوێتە کار و...
ئەوا کەمتر لە سێزدە ڕۆژمان ماوە تا مانگی پیرۆزی ڕەمەزان؛ کە ـ تەبعەن ـ بڕێکمان، ڕەنگە ڕەمەزانیتر هەر نەبینین؛ تەنانەت ئەمەیش!! کە نایشزانین: کامانەمانین!!
دەی کە وایە، بۆچی گرنگ و گرنگترەکانی خۆمان ـ بە جوانی ـ هەڵ نەسەنگێنیین!!؟ ئاخر، وەک "با" دێت و، وەک با تێئەپەڕێت(تێ دەپەڕێت)!!
بەهاری ژیانتان هەر پایەدار بێت! بەهاری دڵانیشمان بە نووری قورئان و ودمی ڕەمەزان پڕ پیتتر بێت لە جاری جاران؛ ئاواتە خوازی سەربەرزی یەک بیین و؛ متمانەمان هەبێت کە دۆعای ژیرانەو پڕ بە دڵ، ڕەت نابێتەوە.(29)
سلام بر عزیزان کانال.
با تبریک حلول اعتدال بهاری و بهار طبیعت، و بهار قرآن: "رمضان" و بە امید تندرستی و شادکامی همەی دوستداران سلامت و سالی دور از گرفتاری های سخت.
آموزشگاه شفای کردستان، در سال جاری، در تلاش است تا تجارب 30-40 سالەی این مجموعەی تولیدی، درمانی، پژوهشی و آموزشی را به صورت اینترنتی( فضای مجازی و کلاس و دورەهای کوتاە مدت و میان مدت)در اختیار علاقمندان قرار دهد.
☎️ جهت ثبت نام و هماهنگی با شمارە 08733175712 تماس حاصل فرمایید.
عنوان دورە و کلاسها و زمان برگزاری را ـ با عضویت ـ در کانال تلگرامی آموزشگاه شفای کردستان پیگیری نمایید👇👇
‌t.me/shafaacademy
Forwarded from borhan hoseini
سڵاوو ڕێز بۆ زووخێز
سەلامێک بە سۆزی بەربەیان لە بەشی سی(٣٠)هەمدا، لە باسەکانمان... کە کورتەی مەبەستەکان لە چەن دێڕدا، پێش لە باسە پاکژییەکانی ڕەمەزان پێشکەشی ئازیزتان کەم:
کارەبا کە هات و، "کار"ی زۆری وەکو "با" بە شۆن خۆیا هێنا: گڵۆپی ناو ماڵ و، تەلفیزیۆن و، ماهوارەو، ئینترنێت و...، چونکاتێ پێگەییشتن و تێگەییشتنی باشمان نەبوو، لە خۆمان تێکدا: شێوەی ژیانی خۆمان!!
کابرا وتەنیی:
" ئەمی نەگرد، ئەوی بەردا!!"
(از این جا ماندەو، از آن جا رانده!!)
وەک دەڵێن:
"قاز هات لاسایی باز بکاتەوە، ڕەفتی خۆیشی لە بیرەو چوو!!"
جل و بەرگی جوانی خۆمانمان گۆڕی، گوایە وەک هەندەران بین!! ئەی نابیـــن!!
ئەسڵەنی ناکرێ ببین و، نایشبین، بۆچی ببین؟!! بۆچی چیمان کەمە کە ئاوا خۆمان ون کەین؟!!
وەرن بەم هۆکارانە، ئەم هەڵەی 60ـ70ساڵانەی ئەم دواییەی گەلە لێقەوماوەکەمان ببەینەوە سەر بنەما جوانەکەی خۆی:
1- وردە ـ وردە، نانی بەیانی، زووتر بخۆین، باکەتێ، لە پارشێودا تووشی ئازاری هەرسەک نەبین (رۆژوو، بۆ دڵ زیندوویی و لەشساقیە).
2- ئەگەر لە بەربەیانەوە، بە وریاییەوە بە خەبەر بین، لای راست و چەپی مێشکمان بۆ ماوەیێک، پێکەوە ئەکەونە کار (1+1=5)و بلیمەتی ئەشکۆفێنێتەوە.
3- دێر خەوتن و دێر هەڵسان لە خەو، رەسم و یاسای کورد نەبوو! راستی، تێفکرن: بۆ وامان لێ قەوما!؟
4- دێر خواردنی ژەمەنی بەیانی، لە هۆکارەکانی کەم خوێنییە(ژیانی سروشتی گیان لە بەران وەکوو پەلەوەر و باڵندەکانمان لە پێش چاو بێت).
5- خەوی ئەوەڵی شەو، خەوی بەجێیە و خەوی بەیانیان، سڕ و وڕی و هیلاکی زۆرتر ئەکات (نانڕیم و ریم مان باس کرد)
6- ئانزیمەکانی خواردن و هەرسەک، لانی کەم، دوای نیو کاتژمێر لە هەستان، ساز ئەبێت( نابێ خێرا نان بخۆین. ئەڵبەت، ئاو قەیناکا).
7- خەوی بەیانیان، لە ڕزق و رۆزی پڕ پیت و باش، بەرگری دەکات!
8- لە زەردەی بەیانی تا نزیکەی کاتژمێرێک دوای هەتاو هەڵسان، زیاترین تیشکی "ژوور بنەوش"مان هەیە، کە ئەگەر لە درەوە بگەڕین، ئەبێتە هۆی ئازاد بوونی ویتامین دێی زۆرتر؛ ئەمیش هۆکاری وەرگرتنی کەلسیومە لە لەشدا.
تکایە نەختە نەختە، بیکەینە عادەت: زوو هەستان و، زوو خواردن؛ با باشتر ئەرکەکانی سەر شانمان بوەینە پێشەوە
کورتەی باسەکانیترـ لە 21 بەشی ڕابردووـ بۆ دوا ڕۆژ، ئەگەر قسمەت بوو(30)
Forwarded from borhan hoseini
ئەگەر نەتوانین شەو خەوی باشمان ببێت، زەحمەت و سەخڵەتە بەیانی زوو هەستین!
ئەمشەو کاری مێوان و دەرەوەی ماڵمان بوو، خەوی بەجێم نەبوو؛ ئێستا کێشەی خەوم هەیە!
نەخۆش و بڕێ کار و پیشە، لەوانەیە نەکرێت باش و بەجێ بخەون!
مەرجە، کە وردە وردە هەوڵی سەرەکی مان ببێتە گڕانەوە بۆ سروشت.. کە شەو، کاتی پیرۆزی خەوە.
Forwarded from borhan hoseini
گەڕانەوە بۆ سروشت
Forwarded from borhan hoseini
سەلام.
کورتەی دووهەم، پێش لە ڕۆژوو:
9ـ نانی بەیانی، کاتیەتی.
لە گەل خرمەی باران، چەن خۆشە هەناسەی قووووووڵ، لەم هەوا ساف و بێگەردا؛ کە هەزاران، لەم لاو لەو لاو، لەو لاکانیتر، بە ئاواتیی هەن! بۆیە هەر ئەونە تەمای پێ ئەکەن...

10ـ گەدەی مرۆڤ ـ وەک زۆر شتیتر ـ نەختە نەختە عادەت ئەکات بە هەر شتی شیاوو نەشیاو
ئەگەر "هێزی سەیری ئیرادە" بخەینە کار و، هەر ڕۆژێک چەن خولەک زووتر، هەستین و نان بخۆین، بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان وا خۆمان ساز ئەکەین کە بە خواردنی پارشێو، تووشی دوو هەوا کەوتن نەبیین... رۆژوو بۆ دوروستی و تەندوروستی ئێمەیەو بەس
عەرەب... قەدریان نەزانی...
کورد لایەقیەتی، بیکاتە مایەی بەختەوەری خۆی و، پێکەوە ژیانی چاک و پاک لە گەل گەلانیتردا

11ـ زوو خواردن، 30-40 خولەک دوای بەخەبەری و ئاوخواردنەوە، بکەینە عادەت
پارشێو، یەکێ لە حیکمەتە هەرە گەورەکانی رەمەزان و بەڕۆژوو بوونە.

12ـ کەسێک، تا یەک و دووی دوای نیمەشەو، نەخەوتبێ، چۆن بەر بەیان بتوانێ بەخەبەر بێت!؟
بەڕۆژوو نەبین، هەر باش وایە: تا بکرێ، پارشێوان هەڵسین...دڵمان لە ڕەقی و ڕق و ڕقایەتی دوور ئەبێتەوەو...
٭ جۆرێ هەستی شادی و بڕوا بە خۆت، تێتدا زیندوو ئەبێتەوە


13ـ ...ئەمە زۆر هەڵەیە کە وا بزانین: بە زۆر خواردنی پارشێو، برسیمان نابێ لە درێژایی رۆژدا
کاتێ زۆر بخۆین، گەدە فێر ئەکەین دوای چەن کاتژمێرێک هەستی برسیەتی زۆرتر بکات.
خواردنەوەی پێویستی ئاو، ... قومە قومە و، بەردەوام، مانەوەی لە لەشدا ئاساییترە...
14ـ دڵ وریایی و تەندروستی، لە ئامانجەکانی بەڕۆژوو بوونە.
نان و پێخوەر هەرچێ کەمتر بخۆین و هەستی باش بە برسیەتی بکەین، کەڵکی باشترە چ بۆ خۆ، چ خەڵک
15ـ بنەماکانی جوان جویین (لوقەیمات): "بە زۆر جاوینی کەم" یانێ ئەو پاروە چکۆلە زۆر بجاویین هەتا وەکوو تراوی زۆر وردی لێبێت(لێ بێت)
+ وا بزانین: تۆڕێک ورد لە گەرووماندایە کە ئەبێ ئەو خوارەمەنیە لەو چایی پاڵێوە بڕواتە خوارەوە
+ هێشتا ئەو تیکە(پاروە) نەچوەتە خوارەوە، تیکەیتر نەگریین کە دەم بکەوێتە پەلەوە بۆ قووت دانی پارووی سەر زاری!!

16ـ خواردن زیاتر لە سێ هۆکار و ئامانجی نییە:
1- برسیەتی شکاندن...
2- چێژ و لەزەت...
3- دابیین کردنی پێویستی ژییان " یُقِمنَ صُلبّه"...
هەر سێی ئەم ئەهدافی خواردنە، لە بنەماکانی جوان جاویینا بە جوانیی و تەسەلی دابیین دەبێت...
17ـ ... دەردی ئاڵزایمیر (فرامۆشی و کەم بییر و هۆشی)، داخەکەم زۆر لە زۆر سەندندایە...
کاتی خواردن، بیر و هۆشمان بەلای تامەکانی پارووی ناو دەممانەوە بێت، بۆ مێشکمان زۆر بە سوودە...
باسەکان، لەمە کورتتر نەکرایەوە...
ئەگەر ماین، بۆ دوا ڕۆژ...
Forwarded from borhan hoseini
سەلام.
بەیانی14ی بەهاری فارسی، 9ی خاکەلێوەی کوردی، لە هەموو شاد
18ـ خواردەمەنیی مێژوویی ئێمە ـ وەک لە قورئانیش ـ زۆرتر، لە ڕوەکەکان و بەرهەمە سروشیەکانی کەم نیاز بە سەربڕیینی گیانلەبەرانە... کە نزیکەی 80٪ی خۆراکەکانی مێژووییمانە.
19ـ یاران! وەرن! نەختێ زوو خەوتن و هەستان بکەینە عادەت؛ بۆ ئەوەی لە تەمەنی بێ بەدٚەڵمان کەڵکی باشتر وەرگریین! و ...ئاوەدانی باشتری وەتەن!
20ـ کاتژمێر کە هاتە پێشەوە، وەکوو پێشوازیی لە زوو هەستانی دانیین، کە کاتی ڕۆژهەڵاتنی ڕۆژهەڵاتیش نەختێ زووترە لە باشوور و ڕۆژئاوای نیشتمان.
بەیان، پێش لە هەتاوە! وا نییە؟!
21ـ بەهار کاتی خوێنجمانە. ئەگەر سەرلەبەیانی لەخەودا بیین، ڕەنگە بییکەینە عادەتێکی ناجۆر: "سالی کە نکوست از بهارش پیداست!" بەهاری پڕ باران، ساڵێکی خۆشی لە شۆنە.
22ـ نزیکی ڕەمەزانەو، بەرەو وەرزی گەرمایش ئەڕۆیــــن.
پێویستی ئەم دوو ڕەحمەتە، ئاو خواردنەوەی بەجێیە: پەرداخێ ئاو، بە چەن کەڕەت؛ زۆر سارد نەبێ؛ هەناسە کێشان، وچانێکە بۆ دەم و گەروو و زەنگەلۆر(مِری) و...؛ تا ئەکرێ، بە سەر پێوە ئاو نەخۆینەوە؛ ئاو پێش لە نان نیو کاتژێرێک.
توونیەتیی زۆر، یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی ئایینیی شکاندنی ژۆژووە
23ـ ڕۆژووی رەمەزان فرسەتێکە بۆ پشوودانی لەش و گیان...
نانی نیمەڕۆ نەختێ کەم کەینەوە؛ بە تایبەت قەڵەوەکانمان
هەر وەها چایی کەم کەینەوە بەتایبەت لە نیوەڕۆدا... بەڵام ئاو زۆرتر.
24ـ ئەبووبەکر زەکەریای ڕازی، جەڵدێ گەورە لە " ئەلحاوی"، باسی پاکسازیی لەش لە ژارە جۆراوجۆرەکان ئەکات
ڕۆژوو، ڕەوشتێکی سروشتی سەیرە بۆ خاوێن کردنی لەش لە ژارەکان و ... ئەگەر بە یاسای خاوەنی، بخۆین و بخەوین و...
مەرجیتر: هێشتا تێر و تەسەل نەبوین، دەس ڕاگرین لە زۆر خواردن... ئەشتەها و تامازرۆیی، نەعمەتی خوایە؛ بەجوانی ڕایگرین بۆ تەواوی تەمەن. بە هێزی ئیرادە بیپارێزین لە هەڵپە و هەڵە.
25ـ ... دوای نان خەوتن، چەن خراپیی هەیە؛ کورتەی:
دڵەکزە، هەرسەکی ناتەواو؛ تەنانەت گەنیینی گەدە...؛ زۆر هاتن بۆ دڵ و دەمارەکان؛ تامی دەم ترش و بۆگەن ئەبێت و...و...
دوای پارشێو تا چاشت نەخەوین، باشە+ خەوی ئێوارانیش خراپتر...
26ـ لە وڵاتی کوردەواری رۆژ و ڕۆژوو، لەم وەرزە، نزیکەی کاتژمێرێک زۆرترە لە دەورو بەری مەککە.
مەبەستم کەمی وەختە بۆ سێ شتی پێویست و جیاواز لە باری کات و ساتەوە:
١- خواردنەوە
٢ - خواردن
٣- خەوتن
خەوی نیوەڕوان لە رەمەزاندا عەیلوولە نییە؛ چونکاتێ گەدە خاڵییە.
27ـ دووحەفتە پێش لە رەمەزان، بۆچی ڕۆژوو نەگرتن باشترە؛ چونکاتێ تامی تامازرۆیی ئەو مانگە پیرۆزە ـ کە بۆ دڵ وریایی و لە خەمی دڵانا بوونە ـ ئەوەندە خۆشە کە ئەڵێن خودا خۆی فەرموویەسی: ڕۆژوو بۆ خۆمە و خۆم پاداشی ئەدەمەوە
یاخوا ڕۆژوومان ببێتە هۆی دڵ داچڵەکان و لە خەمی دڵان و دڵدارانا بوونمان
28ـ زۆر خواردنی پارشێو، نابێتە هۆی برسی نەبوون.
29ـ ...دەی سا! هەستین! خۆمان، خۆمانمان بێ بەش کردوە لە شنەی بەربەیان!! داخۆم ناپرسین دەی بــۆچــی؟!! بە هـۆی تەلفیزیۆن و ماهوارە(سەتەلایت) و ئینترنێتەوە و، شەونشیینیگەل کەم بایەخ و زەنجیرە فیلم و شتانی وا...
کورتەی باسە پێشوەکان، بۆ دەستوورات و نەریتی پێش لە رەمەزان، دوایی هات.
ببوورن لە کەم و کۆڕییەکانی. (32)
Forwarded from borhan hoseini
سڵاوو ڕێز
سەلامێکتر بە جوانی گوڵ گوڵاو، پێشکەش بە ئێوەی گوڵ و کوڵپەروەر، لەم بەربەیانی یەکشەمە
کوتمان: ڕۆژوو بۆ گەشانەوەی دڵمان و حەسانەوەی لەشمانە
وتییچمان: کە پاراستنی چەن مەرجی سەرەکی پێش لەم مانگە پیرۆزە کامانەن
ئێستا کە زوو هەستان و زوو خواردنی نانی بەیانی و ئێوارە یان شەو( پێش لە نوێژی خەوتنان)، ڕوون بوەوە، کە چەن قانجازی هەیە و چەن بە سوودە، باشە باسەکانیتریشی لەم حەفتە و دە ڕوژا بخەینە پێش چاو: 👈👉👈👉👈👉👉
دوو هەڵەیتر ناو کۆمەڵ هەن کە باشە پێش لە ڕەمەزان ڕوونی کەینەوە:
١- گوێ لە تینوەتی(تونیەتی، تینگیی، عەتەش) زۆر، نادەن و، لە گەل وشار لە سەر گورچیلەی هەژار، ڕۆژوو ناشکێنن... وەک بڵێی: زۆر ئازان!! بەڵام پاراستنی گورچیلە، زۆر کرنگترە لەمانە...
بەم کەسانە ئەبێ بێژین: کاتێ خوا پێ خۆش نییە و؛ مەنعی کردوە، تۆ بۆ کێ ڕۆژوو ئەگری؟!
ڕوونتر بڵێین: خوا فەرمووگیە مەیگرە؛تۆ بۆ کێ ئەیگری؟!!
٢- زۆر کەس ئەیژن: ناڕەحەتی گەدەمان هەیە؛ دڵەکزەمان هەن؛ برینی گەدە ئازارمان ئەدات؛ وەرهەم مەعدەمان هەس و... بۆیە، ناکرێ بەڕۆژوو بین و، بەڕۆژوو نابین!!! کەچی بۆ ئەم گیر و گرفتی دەسگای هەرسەکە، ڕۆژوو باشترین حەسانەوە و دەرمانە... ئەگەر بەجێ، بەجێی بێنین!
هەتا ڕۆژێکیتر، خوا یار و یاوەرتان(33)