کۆمەڵیار|Komalyar
1.19K subscribers
5.57K photos
1.01K videos
312 files
927 links
دەنگورەنگی کۆمەڵە،کوردستان، بزوتنەوەی سوسیالیستی دنیا، ڕووداوەکانی ڕۆژی دنیا بڵاودەکاتەوە.

تاریخ کومەلە، زندگی مبارزاتی و سوسیالیستی این جنبش، مسائل تاریخی و روز جامعە جهان منعکس میشود.

پەیوەندی:
@Aresz2017

https://t.me/joinchat/AAAAAEniatdoYc2N24tv0g
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نەورۆزانە
ئەحمەد بازگر
کەریم ئەحمەدی
گوڵناز گوڵ محەمەدی
@Komala1
Audio
وتووێژی ڕادیۆ دیالۆگ لەگەڵ بەڕێز
#پرۆفسۆر_عەباس_وەلی
بابەت: دیواری ئێتنیکی و لەمپەرەکانی بەردەم بزوتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
#radiodialogue
#دیواری_ئێتنیکی #ئێتنیسیتەی_کوردی #شۆناسی_کورد #بزوتنەوەی_شۆڕشگێڕانەی_کوردستان #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان #پەیوەندییەکانی_کورد_و_ئێران
خەباتی خەڵکی کوردستان بۆ بەدەست گرتنی چارەنووسی خۆی و ستاندنەوەی مافە زەوتکراوەکانی، بۆ لە لاوازترین دۆخی رژیمی ئیسلامی ئێرانیشد، هەر تووشی سەکتە و نسکۆ و حۆ خواردنەوەیە؟
دەکرێ داوای مافت بکەی، بەڵام چاوەڕێ بی زۆردار و داگیرکەرت بۆ بخەن و جا برۆی لەسەر کورسی دەسەڵات دانیشی؟
دەسەڵاتدارێک وا بێتە سەر کورسی، هەموو خەڵک دەکاتە ژێردەستی خۆی و دەیانکات برسی.
دەی هێزی روخاندنی سەربەخۆیانەشت نیە. دەی ئیتلاف و جەبهەی سیاسی لەگەڵ گروپ وحیزبە ئیتنیکی و سەراسەریەکانیش فراوانترین کارنامەی ناسەرکەوتوانەی داوەتە دەستمان.
چی دەکەی، ئەجار؟
گوێ بگرە بۆم وتوووێژەی، هێژایان عەباسی وەلی و مەحەمەد خاکی.
@Komala1
Haci Musa_Zeriyen Sheshdara
Radio Hawre
Hci Musa

Dîsa wa teresan
Bêjiya, girtin ser çiya
‏H’îzê Misto Kemal
‏Nûtik nûtik nûtik …
‏Çav nûtik berdane Batîfa
‏Tirko Tirko Tirko
‏Çiwrîko, şirro, bêbexto
‏Li bîra te nayê
‏Kazkaza te li şerê Zapê
‏Hefte hefte hefte …
‏Heftenîn e, kuro Heftenîn e


‏Dîsa van zeriyan
‏Mêlak pola, şahên çiyan
‏Bi modaliya sor in
‏Yeman yeman yeman
‏Anîn yemana Romiyan
‏Tola sê qumriyan
‏Bi qirra yuzbaşiyan
‏Naşke kerba zeriyan
‏Welleh billeh û tilleh
‏Sed tola van zeriyan
‏Tu li va esmeran û van kejan
‏Li Dêra Şîşê li meydanê
‏Danê danê danê
‏Dest avêtin şeşxanê
‏Kelax hiştin li meydanê
‏Zîna şûtik ji çoxê
‏Lûla ji zîvê rakir
‏Zîna şûtik ji çoxê
‏Lûla ji zîvê rakir
‏Rakir rakir rakir
‏Kelha neyar xera kir
‏Bû revreva vî dizî
‏Çoga xayin lerizî
‏Rizî rizî rizî
‏Qesra Enqerê rizî
‏Parêzvana her cara
‏Li Pîrbila û Şeşdara
‏Anî anî anî
‏Anî qirra talankara
Hefte hefte hefte …
‏Heftenîn e, kuro Heftenîn e

@Komala1
سپای پاسدارانی رژیم، گەمارۆی سیسێری داوە
گوندی سیسێری نەسرەوتوو لە گەمارۆی لشکری داگیرکەردا
لە دوێنێ ئێوارێوە، هێزە سەرکوتگەرەکانی سپای پاسدارانی رژیم هاتن و چوون بۆ دێی سیسێریان قەدەغە کردوە و چەندین جەوانی ئەو گوندەیان بانگهێشت و دەسبەسەر کردوە.

خەڵکی تێکۆشەری ناوچەکە، سیسێر ئەمرۆ هەر جۆر بووە، جێژنی نەورۆز وەکو ساڵان بەڕێوەدەبا. تکایە گەمارۆ بشکێنن، با رەنگ و دەنگی جێژن و دیلانمان لە نێو شەپۆلی بڵێسەی ئاگر و چریکەی هەلهەلە و گەرمی دەستی یەکگرتوانەماندا بگاتە تەشقی ئاسمان

بانگەوازمان بگەیەنن بە هەر شوێنێ دەست پێدەگا
ئێمە دەست لە تێکۆشین بۆ ئازادی و شادی و یەکیەتی هەڵناگیرین، تا رۆژێ دەژین.
ئێوەش بەخێر بێن بۆ لامان

لاوانی سێسیر


@Komala1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تەنبوری هونەری دەستی بەهناز کاکی و گوارا ئەحمەدی
@Komala1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گۆرانی #"نەورۆز"، نەورۆزانەی #ئەسعەد_رەزازی

کارێکی هونەری نوێگەرانەی بیر لێکراوەی بەرزە، ئەم گۆرانیە تازەی نەورۆز. چەندین دنیابینی و چەندین دیالەکت و چەندها دەستەواژە و مێتافووری بێ ئەنداز شیرین و بە شکۆی، هونەرمەندانەی لێکداون.

دەتوانێ سرودی ئاشتەوایی و یەکیەتی و شۆرشگەرانە بێ لەم رێکەوتە بەو لاوە لەسەر نەورۆز.
مناڵ، گەورەساڵ، سروشت، شادی، ئەوین و هیوا و... پێکهەڵپێکراون و دەستی دیلانیان گرتوە.

هونەری ئێمە ساڵانێکی زۆر دوورو درێژە تورمزی کردوە لە رابردوودا. هونەر بۆ ئەوەی هیوابەخش و گۆڕانکار و ئەنگیزە بدا بۆ دروست کردنی ژیان و کۆمەڵگەی خۆشتر و ئازادتر و عادڵانەتر، پێویستە لە ریشەوە بگۆڕدرێت تاکو چی دی ئەو شێعر و سرود و کارە هونەریە جۆراجۆرە قەدیمیانەی بێ ئەژمار تێکرار و لاسایی کراونەتەوە، نەسل بە نەسل لەگەڵمان نەگوێزرێنەوە.

ژین و نەسڵ و سەردەمی نوێ، پێویستیان بە پێرشپێکتیڤ و ئیدە و رێچکەی تازە و پێشخەر هەیە.
@komala1
2721 کوردی
زۆر کەس دەپرسن بناغەی ئەم مێژووە دەگەڕێتەوە بۆچی؟
چونکە فێدراسیۆنی ماد ساڵی ٦١٢ی بەر لە زاین بەسەر ئاشور دا سەرکەوت و نەینەوای داگیرکرد، ئەگەر لەو کاتەوە حیساب بکرێ دەبێ بە ٢٦٣٣، بەڵام بۆچی ٢٧٢١ ساڵ، ئەمە لە کوێوە دێ؟
ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی فێدراسیۆنی ماد. ساڵی ٧١٣ی بەر لە زاین سارگۆنی دووهەم، ئەمپراتۆری ئاشور هێرشی کرد سەر ماد، زۆربەی وەڵاتی داگیرکرد و بەشێکی زۆر لە سەرۆک هۆزەکانی بە دیل گرت. بەڵام دواتر کە گەڕاوە لەگەل شەڕی دوو وەڵاتی شام و میسر بەرەوڕوو بوو. لەم کاتەدا هۆزەکانی ماد هەلیان بە دەرفەت زانی و بەڕێبەری دیاکۆ یەکیان گرت و لە هەمەدان بناغەی دەوڵەتی مادیان داڕشت و دەسەڵاتی داگیرکەری ئاشوریان لە وەڵاتی خۆیان دەرکرد. ئەم کارە لە دەوروبەری ٧١٣ی بەر لەزاین بە یەکگرتنی دە هۆز لە مادەکان ڕوویداوە و فێدراسیۆنی ماد پێکهاتووە.
ئەگەر لە ٧١٣ تا ئەمڕۆ حیساب بکەین دەبێ بە ٢٧٣٤ ساڵ. بەڵام وادیارە کە پێشتر کەسانێکی وەکوو تەوفیق وەهبی و حسێن حوزنی موکریانی بەخاتر ئاسانکاری ساڵی ٧٠٠ی بەر لە زاینیان کردۆتە بنەما و ئەو سێزدە ساڵەیان لەبەرچاو نەگرتووە. کە ساڵی ٧٠٠ بکەی بە بنەما، تاکوو ئەمڕۆ دەبێ بە ٢٧٢١ ساڵ، بەڵام ئەوە دەقیق نییە.

هێدین
@Komala1
نەوال سەعداوی: ژنێکی ئازا و شکست نەناس

”نەوال سەعداوی، کچێکی خەتەنەکراوە لە تەمەنی شەش ساڵییدا، کە دواتر دەبێت بۆ یەکێک لە ناسراوترین ژنەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و جیھان، کە دژی تاوانی خەتەنەکردنی کچان و تەشویھکردنی جەستەیان و ئەشکەنجەدانیان دەجەنگا.“

”دیوێکی تری ژیانی ئەم ژنە ئازایە گۆڕانیەتی لە ھەوادارێکی بزوتنەوەی ئیخوانی موسلیمینەوە لە میسر، بۆ یەکێک لە نووسەر و چالاکەوانە چەپگەر و مارکسیستە سەرسەختەکانی جیھانی عەرەبیی. نەوال سەعداوی کۆچیکرد و لە دوای خۆیەوە دەیان کتێبی جۆربەجۆر و چەندەھا ھەڵوێستی ئازایانە و خەباتێکی دورودرێژ و سەختی بۆ یەکسانیی و ئازادیی ژنان لەم ناوچەیەدا بەجێھێشت.“

”کاتێکیش ڕۆمانی ”کەوتنی ئیمام“ بڵاودەکاتەوە، کە ڕەخنەیەکی ھەمەلایەنە لە کۆمەڵگا و خوارافەت و پیاوانی دین و نایەکسانیی، ھەندێک لە گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکانی میسر، ناوی نەوال سەعداوی دەخنە سەر لیستی ئەو کەسانەی کە دەبێت بکوژرێن. کاتێکیش مێردی دووھەمی پێی دەڵێت بەھۆی نووسینەکانی ئەوەوە ھاوڕێ و دۆستەکانی سەرزەنشتی دەکەن و ڕەخنەی لێدەگرن. نەوال سەعداوی مێردەکەی، کە پارێزەر بووە، تێدەگەیەنێت کە واز لە نووسین ناھێنێت. کە مێردەکەشی دەیخاتە بەردەم دوو ئەگەرەوە: یان ئەو یان نووسین. سەعداوی نووسین ھەڵدەبژێرێت و لە مێردەکەی جیادەبێتەوە.“

”پێگەی ژن و چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەناو کۆمەڵگایەکی پاتریارکیی و دینییدا بابەتی سەرەکیی نووسینەکانی ئەم ژنەیە. لەشی ژن وەک ڕووبەرێکی نەناسراو و گەمارۆدراو بە حەرامی دینیی و پاتریاریکیی، بەکەم سەیرکردن و سنووردارکردنی تواناکانی، لێدان و سوکایەتیپێکردنی تا ڕادەی کوشتن و لەناوبردنی، یەکێکە لە بابەت و پرسە سەرەکییەکانی تری. بەر لە سەعداوی ھیچ نووسەرێکی تری جیھانی عەرەبی لەسەر پێگە و چۆنیەتی مامەڵەکردنی جەستەی ژن و دەرئەنجامە سایکۆلۆژییە کوشندەکانی ئەم مامەڵەیە بۆ ژیان و کەسایەتی ئافرەتانی، نەنووسیوە. ئەو بابەتە سەرەکییانەی کە قەڵەمەکەی نەوال سەعداوی لەسەریان دەوەستا بەشێکبوون لەو سێکوچکە یاساغ و حەرامەی لە جیھانی عەرەبیدا تا ئەمڕۆش بە یاساغی ماونەتەوە. سێکوچکەی دین و سێکس و سیاسەت.“

”نەوال سەعداوی دژی فرەژنیی و دژی سێکسفرۆشیی و دژی میکاج و دژی نمایشکردنی جەستەش بوو لە ڕووبەری گشتیدا. ھەندێکجار وەک جەنگاوەرێکی تەنھا دەردەکەوت کە لە بیابانێکدا بەگژ سوپایەکی گەورەدا دەچێتەوە. “

”کەس ھێندەی ئیسلامییەکان بەگژ نووسین و بیرکردنەوەکانی نەوال سەعداویدا نەچوونەوە و تا ئێستاش دەچنەوە. ئیسلامییەکان بابەتەکانی یەکسانیی و ئازادیی و سەربەخۆبوونی ئافرەت، وەک بەشێک لە بابەتە سەرەکیی و گرنگەکانی ناو ژیانی کۆمەڵایەتیی و فەرھەنگیی دونیای ئەمڕۆ نابینن، بەڵکو وەک پیلانی خۆرئاوا و وەک ھێرشی کوفر بۆ سەر دین بەگشتیی و بۆ سەر ئیسلام بەتایبەتی، دەبینن. ئیسلامییەکان بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان، بە تایبەتی لە فۆرمی بەرگریکردنێکی فێمینیستییدا، وەک لەدەستدانی شوناسی دینیی و ھێرش بۆ سەر ئەخلاق و پەلاماردانی سەوابیتەکانی ئیسلام، وێنادەکەن. فێمینیزم خۆشی وەک ئامرازی خۆرئاوا و پیلانی ئیمپریالیزم مامەڵەدەکەن کە تاکە ئامانجێکی وێرانکردنی ئیسلام و تێکدانی خێزان و ژەھراویکردنی پەیوەندیی نێوان ژن و پیاوە لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکاندا. نەک ئەوەی ھەوڵی ڕێکخراو و سیستماتیکی ئافرەتان بێت بۆ بەگژاچوونەوەی ئەو ھەموو ناھەقیی و بێڕێزییەی لەناو کۆمەڵگا پارتریارکییەکاندا بەرامبەریان دەکرێت“

بۆ خوێندنەوەی سەرجەمی وتارەکە کلیکی ئەم لینکەی درەو میدیا بکە:
http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=8047&fbclid=IwAR3be3M3uock8lEoQ_tPaLb8-cCE8MjztB4t7kKGlPtdEzRR98EOtyECTJ8

@Komala1
کتاب صوتی: کودتا

از: یرواند آبراهامیان
مترجم : ناصر زرافشان
راوی: تایماز رضوانی
ناشر صوتی: استودیو نوار
ناشر: انتشارات نگاه

خواندن این کتاب بسیار مهم بە همە توصیە می شود. امروز وآیندە را نمی توانیم بفهمیم و تغییری در مسیر بهتر کردن زندگی و جامعە، ایجاد کنیم.
لطفان و خواهشن آنرا مطالعە کنید.
کتاب نزدیک بە ۱۳ ساعت است و همە را یکجا در کومەلیار قرار می دهم.
@Komala1
https://t.me/komala1