مامەوە لەم پشتی دەرگە تا سەحەر وەک بێنەوا
کوا بەزەی لەو زاتی دڵدار هەر لە ترسی ماچی لێو
دا چەمی پشتم بڕا جەرگم لە پەی دیداری گوڵ
با گراویش بم لە چەشنی شەخسی فەرهاد کێو بە کێو
هەی لەبەر بەژنت مرم قەت خۆت ندەی پیشانی من
هەر دەپێوم شێتە خوو شاخ و نزار دەشت و نشێو
ماندوە ڕووحی نەخۆشم بەس لە حەسرەت چاوەکت
تۆش حەرامی فەرموو لێم گوڵ سەیری باخی ناسکە سێو
ئاوی بەرزی بەژنکەت بەو ئەشکی چاوی چاوەڕێم
داشتم و نازم دەکێشا گشت تەنیشت و لاپەسێو
ئێستە داوێنت بڵیندە و دەستی من ناگاتە پەی
چەشنی گۆچانە قەدی من تازە قەت نامکەی بە خێو
خەم وەکوو خەرمانی گەنمن دێنە ئامێزی دڵم
وامە ژێر بارژنی خەمباری و خەمی تاڵ و دزێو
#اسـماعیـل_شـێـخـەپـوور_خـەمـبـار
ژووری خەمەکانم
👇👇👇👇👇👇
@khambar_s_bnawe

Forwarded from اتچ بات
کۆچی تۆ پشتی چەماندم بۆچی ڕۆیی دایکی گەل
هەر هەموو فرمێسکە چاوی خزم و خۆیی دایکی گەل
خاکی من کڕنۆشی برد بۆ هەیکەل و پێڵاوی تۆ
نامری قەت نامری نا لای دڵان هەر ماوی تۆ
نامرادە دڵ لە سۆت ئەژنۆم شکا و ماڵم ڕمی
هەر لە هەنگووستی دە پێکان گشت جەسەی خاوم ڕمی
بەرزە بەژنت لای هەموو کوردێکی کورد و سەر بەرز
قەت نەوی نابی لە لای کەس سەر فەرازی و هەر بەرز
مانگ و ئەستێرە دەگریێن وان بە دیدە و هەوری ڕەش
بۆ ئەجەل تۆی سەند لە ئێمە و چاواکانمان غەوری ڕەش
وا بە جێی بارانی چاوان خوێن ڕژا خوێن دایە گیان
هەر هەموو یاران لە دەورم چاکیت ئەدوێن دایە گیان
هەر هەموو عومری بە ڕێ چووم یەک بە هاوسای تۆ ژیام
وەک فریشە دەست لە سینەو سەر لە ژێر پای تۆ ژیام
مات و خەمبار و پەرۆشم بۆ کۆچی دواییت دایە گیان
داخ ئەکا جەرگی بە ئێشم پڕ نرخ و باییت دایە گیان
#اسـماعیـل_شـێـخـەپـوور_خـەمـبـار
ژووری خەمەکانم
👇👇👇👇👇👇👇

Telegram
attach 📎
ئیلهامی ژین
هەیکەلی نازو قەشەنگت بوومەلەرزەی گیانمە
سازی سازندەی شعوور و شێعری ناو دیوانمە
عەشقی تۆ ئیلهامی دینو ڕێی خودام پێشان ئەدات
گشت تەواوی ناتەواویم ئایەتی ئیمانمە
جارێ ئەشکەنجەی ڕەوان و فکری هاڵۆزی شەوم
جارێ دەستی پڕ لە هێزو تاقەتی ڕۆژانمە
جارێ گازندەی دڵی من جارێ قیژەی نیوەڕۆ
جارێ مەنزڵگەی تەماشاو بیلبیلەی چاوانمە
جارێ پەرژینی حەیامە جارێ دەژێنێ حەیام
چونکە زۆر دەگریم لە شەو دا هەوری پڕ بارانمە
خۆزگە دەخوازم لە ناخی پڕ لە ژانی خۆمەوە
ڕۆژێ بڕوانم لە هۆڵم مۆمی دیواخانمە
ئەی خودا بۆچی ئەوەندە فەرق و جیاوازی لەبەین
عەشقی س........زۆر بەسۆیە دەمکوژێ
ئەو خانمە
هەی لەبەر بەژنی مرم تا ڕۆژی مردن چاوەڕێم
بێتە فریای ژینی تەنیام ئاوری بێ ئامانمە
شلک و ناسک وەک پەڕی پەروازی هەنگە نازەنین
ئەو نەبێ دونیام بە هیچ، هۆکاری بەندی خانمە
پڕ خەمە ژینم بە خەم تەنراوە لە چوار دەوری خۆم
ئەو ئومیدی بەرز ڕزگاری لە ناو زیندانمە
دەستی خوا بینووسێ ئیتر چارەنووسی ئەمن و ئەو
گەر نەکا ئەم ئیشە خالەق بەحرە بۆ خنکانمە
قوور بەسەر ئەو دووژمنەی دەگرێ لە دەستم نازی ئەو
خۆ لە حشری خوا و قییامەت پرد و ڕێی بازدانمە
#خەمبار
#اسـماعیـل_شـێـخـەپـوور_خـەمـبـار
ژووری خەمەکانم
👇👇👇👇👇👇👇👇👇

بەڕێزانم ئەو کاناڵە بۆ پەرە پێدانی زمان و پاراستنی ڕەسەنایەتی کوردیە و کەسانێک کە پێیان خۆشە وە یان ڕاستەوخۆ داواتان لێ دەکەم پشتیوانیمان بکەن بۆ بەڕێوە بردنی ئەم ئەرکە پیرۆزە
براتان خەمبار
👇
@Kurdish_Nationalism3
لینک کانال اصلی :
👇
@Kurdish_Nationalism2
ارتباط:
@A58Moradi
براتان خەمبار
👇
@Kurdish_Nationalism3
لینک کانال اصلی :
👇
@Kurdish_Nationalism2
ارتباط:
@A58Moradi
@yeekbonmansarkaotnmana
یەک گرن با یەک گرین تا سەر کەوین
تا بڵاوین هەر هەژار و سەر نەوین
بەرزە یەکڕێزی لە نێوان ئێمە دا
ڕۆژ لە گۆڕە و ئێمە گیرۆدەی شەوین
#خەمبار
یەک گرن با یەک گرین تا سەر کەوین
تا بڵاوین هەر هەژار و سەر نەوین
بەرزە یەکڕێزی لە نێوان ئێمە دا
ڕۆژ لە گۆڕە و ئێمە گیرۆدەی شەوین
#خەمبار
ئەم دڵەم دوو شت دەخوازێ بۆ سەر و سێبەر لە خۆی
نا مەڕۆ نانا مەڕۆ ئەی نازەنینم بۆ دەڕۆی
هەر جەلەی یادت دەکوژن هەست و ناخی پڕ بڤەم
بۆچی هێندەم لێ ئەتۆرێی سوورگوڵ مافم دەخۆی
بەژنی تۆ و ئاڵای وەتەن ئاواتی پڕ تاسەی منن
تۆش وەکوو ئازادی دتوێ جەستەکەم بە خوێن بشۆی
کەی خودا بەردارە ناڵەم حەڕشی خوای لەرزان لە بان
خۆ ئەزانم تۆش لە ڕێی داخوازی خاکی سەربەخۆی
شەنگە کیژ ئەی نازەنین من بم بە فیدای نازی تۆ
من لە شار سەرگەرمی نووسین تۆشکە بازی دەشت و کۆی
پاڵ لە پاڵی تۆ بژیم چیم کەم دەبێ بە جیا لە ماف
دێ کە بستێنین بە هەردوو دێ دەبینم ڕۆژی خۆی
ڕۆژی سەرکەوتن نزیکە و دڵنیام هەر دێتە دی
ڕوونە ڕووگەی بەرزی خەمبار چاوەڕێی لووتکەی ئاسۆی
#اسـماعیـل_شـێـخـەپـوور_خـەمـبـار
ژووری خەمەکانم
👇👇👇👇👇👇👇👇👇
@khambar_s_bnawe
نا مەڕۆ نانا مەڕۆ ئەی نازەنینم بۆ دەڕۆی
هەر جەلەی یادت دەکوژن هەست و ناخی پڕ بڤەم
بۆچی هێندەم لێ ئەتۆرێی سوورگوڵ مافم دەخۆی
بەژنی تۆ و ئاڵای وەتەن ئاواتی پڕ تاسەی منن
تۆش وەکوو ئازادی دتوێ جەستەکەم بە خوێن بشۆی
کەی خودا بەردارە ناڵەم حەڕشی خوای لەرزان لە بان
خۆ ئەزانم تۆش لە ڕێی داخوازی خاکی سەربەخۆی
شەنگە کیژ ئەی نازەنین من بم بە فیدای نازی تۆ
من لە شار سەرگەرمی نووسین تۆشکە بازی دەشت و کۆی
پاڵ لە پاڵی تۆ بژیم چیم کەم دەبێ بە جیا لە ماف
دێ کە بستێنین بە هەردوو دێ دەبینم ڕۆژی خۆی
ڕۆژی سەرکەوتن نزیکە و دڵنیام هەر دێتە دی
ڕوونە ڕووگەی بەرزی خەمبار چاوەڕێی لووتکەی ئاسۆی
#اسـماعیـل_شـێـخـەپـوور_خـەمـبـار
ژووری خەمەکانم
👇👇👇👇👇👇👇👇👇
@khambar_s_bnawe
کۆچی تاڵی یار
بۆ ڕۆیشتی بە جێت هێشتم
تاڵاوی مەرگت پێ چێشتم
وتم بۆماچێ لە گۆنات
چەنێ خسیس بویی نەتهێشتم
تۆ سوێندت خوارد نەڕۆی نەچی
شکا ئەم پەیمانەت کەچی
بۆ بە تەنیا جێم دەهێڵی
جێم مەهێڵە بۆ کوێ دەچی
بەزەییت نایێ بە حاڵم
چاو چۆن ئەگریم وەک مناڵم
لە ئاهی عاشقانەی من
بترسێ و هم ناڵە ناڵم
تۆ سوێندت خوار بە ئەستێرە
بە ئەسحابە و هەرچی خێرە
تا ماوی لای من بمێنی
وتت دڵم پێ بسپێرە
دڵم دا پێت ئەمانەت بێ
گوێدێری دەرس و وانەت بێ
نەوەک زامار ئەم کۆچە
پڕ لە ئێش و هەژانەت بێ
وتت دڵم دەیە و ئیتر
کارت نەبێ خۆم ئەزانم
دەبمە بە هاوسەری ژینت
تا کۆتایی بوون و مانم
سوێند خواردوه بە ئاسمان و
بە تریشکەی خۆر و هەوری
لە لای خوادا تاوانێکە
تاوان ئەبێ بدەی جەوری
بە نیشتیمانت سوێن خواردو
بە ئاڵای بەرز و پیرۆزی
بە خەڵکانی پاک و بێگەرد
دانیشتوان و گەل و هۆزی
وتت بە خوێنی شەهیدی
ڕێگای پاکی کوردایەتی
ناشکێنم پەیمانم تا هەم
بە سەنگەر و مەردایەتی
بە فرمێسکی دایکی ئەسیر
لە زیندانی ماف خوازی دا
بە یەکگرتووی چوار پارچە
سارد و سڕی و لاوازی دا
گوتت ناڕۆم لە لای تۆ هەم
هەتا ڕۆژی کۆچی دوایی
دڵم لانەی ئەوینێکە
ناوی بنێ عەشقی خوایی
لە قەف قەفی درەختی سێو
دەهاڵەڵام بۆ نەگریانم
هەتا لەبیر ببەمەوە
کۆچی تاڵت دەرد و ژانم
گەرووم دەگرت هەتا ناوت
نەدرکێنێ و یارم
خۆشەویستی و گراوی تۆم
سوورە گوڵی دوورە شارم
هاوارم بەستە بای زریان
سکاڵام بۆ خودا بەرێ
دڵ شکانم سوتان و سۆ
هەموو جودا جودا بەرێ
زریان هات و وتی سڵاو
ئەمر کە تا بەجێی بێنم
چی بفەرمووی نووکتە نوکتە
بە بارەگای ئەگەیێنم
بەڵام دڵم نەهات گوڵم
عەشق و تاسەت ڕێی پێ نەدام
هەرچی کردم وەفا و عەهدم
ئەم سکاڵایەی ڕێ نەدام
بۆ ڕۆیشتی تۆ ئەتزانی
من ناشکێنم پەیمانم
تۆ ئەتزانی من بە بێ تۆ
پڕ لە دەرد و کوڵ و ژانم
بۆ ڕۆیشتی دڵت کوشتم
چاوم فرمێسکی لێ باری
ئاخر نازداری دڵی من
کەی وایە شەرتی دڵداری
#خـــەمبـــار
ژووری خەمەکانم
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
@khambar_s_bnawe
بۆ ڕۆیشتی بە جێت هێشتم
تاڵاوی مەرگت پێ چێشتم
وتم بۆماچێ لە گۆنات
چەنێ خسیس بویی نەتهێشتم
تۆ سوێندت خوارد نەڕۆی نەچی
شکا ئەم پەیمانەت کەچی
بۆ بە تەنیا جێم دەهێڵی
جێم مەهێڵە بۆ کوێ دەچی
بەزەییت نایێ بە حاڵم
چاو چۆن ئەگریم وەک مناڵم
لە ئاهی عاشقانەی من
بترسێ و هم ناڵە ناڵم
تۆ سوێندت خوار بە ئەستێرە
بە ئەسحابە و هەرچی خێرە
تا ماوی لای من بمێنی
وتت دڵم پێ بسپێرە
دڵم دا پێت ئەمانەت بێ
گوێدێری دەرس و وانەت بێ
نەوەک زامار ئەم کۆچە
پڕ لە ئێش و هەژانەت بێ
وتت دڵم دەیە و ئیتر
کارت نەبێ خۆم ئەزانم
دەبمە بە هاوسەری ژینت
تا کۆتایی بوون و مانم
سوێند خواردوه بە ئاسمان و
بە تریشکەی خۆر و هەوری
لە لای خوادا تاوانێکە
تاوان ئەبێ بدەی جەوری
بە نیشتیمانت سوێن خواردو
بە ئاڵای بەرز و پیرۆزی
بە خەڵکانی پاک و بێگەرد
دانیشتوان و گەل و هۆزی
وتت بە خوێنی شەهیدی
ڕێگای پاکی کوردایەتی
ناشکێنم پەیمانم تا هەم
بە سەنگەر و مەردایەتی
بە فرمێسکی دایکی ئەسیر
لە زیندانی ماف خوازی دا
بە یەکگرتووی چوار پارچە
سارد و سڕی و لاوازی دا
گوتت ناڕۆم لە لای تۆ هەم
هەتا ڕۆژی کۆچی دوایی
دڵم لانەی ئەوینێکە
ناوی بنێ عەشقی خوایی
لە قەف قەفی درەختی سێو
دەهاڵەڵام بۆ نەگریانم
هەتا لەبیر ببەمەوە
کۆچی تاڵت دەرد و ژانم
گەرووم دەگرت هەتا ناوت
نەدرکێنێ و یارم
خۆشەویستی و گراوی تۆم
سوورە گوڵی دوورە شارم
هاوارم بەستە بای زریان
سکاڵام بۆ خودا بەرێ
دڵ شکانم سوتان و سۆ
هەموو جودا جودا بەرێ
زریان هات و وتی سڵاو
ئەمر کە تا بەجێی بێنم
چی بفەرمووی نووکتە نوکتە
بە بارەگای ئەگەیێنم
بەڵام دڵم نەهات گوڵم
عەشق و تاسەت ڕێی پێ نەدام
هەرچی کردم وەفا و عەهدم
ئەم سکاڵایەی ڕێ نەدام
بۆ ڕۆیشتی تۆ ئەتزانی
من ناشکێنم پەیمانم
تۆ ئەتزانی من بە بێ تۆ
پڕ لە دەرد و کوڵ و ژانم
بۆ ڕۆیشتی دڵت کوشتم
چاوم فرمێسکی لێ باری
ئاخر نازداری دڵی من
کەی وایە شەرتی دڵداری
#خـــەمبـــار
ژووری خەمەکانم
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
@khambar_s_bnawe
دڵی من وەک زیندانێکە
چۆڵ هۆڵە و
تاکە کەسی
خودا بکا کەسێ هەبێ
ببێتە بەندی و دەربەسی
تازە ئیتر واوەیلایە
پەنا هەر زاتی خودایە
هەتا مردن پارێزەریش
دەستی وە فریای ناڕەسی
زیندانێکە
نەرم و هێدی
نە دەستی هەیە و نە پەنجە
نە خوێنتاڵێ
نە دەرکەوان
نە دانیشە و هەستەی شەوان
لەو بەندیە دا
نەکەس ئازار
نە کەس بۆ دار
نە کەس خەمبار
و ئەشکەنجە
نەکەس ناڕازیە و نامۆ
نە کەس دڵی
تووشی ڕەنجە
هەرچی کە چوو
ئارام ئەخەوێتە ناوی
بەڵام کەس سەری لێ نادا
بێ سەر لێدانە هەنگاوی
هەر خەم میوانە لە وێدا
مایە کۆژانە لەوێ دا
ئەویش ئەگەر
کەس ڕایماڵێ
هەتا مردن ئەشێ بناڵی
چوونکە هەر من میواندارم
ئیتر پەرێشانە حاڵی
#خەمبار
ژووری خەمەکانم
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
@khambar_s_bnawe
چۆڵ هۆڵە و
تاکە کەسی
خودا بکا کەسێ هەبێ
ببێتە بەندی و دەربەسی
تازە ئیتر واوەیلایە
پەنا هەر زاتی خودایە
هەتا مردن پارێزەریش
دەستی وە فریای ناڕەسی
زیندانێکە
نەرم و هێدی
نە دەستی هەیە و نە پەنجە
نە خوێنتاڵێ
نە دەرکەوان
نە دانیشە و هەستەی شەوان
لەو بەندیە دا
نەکەس ئازار
نە کەس بۆ دار
نە کەس خەمبار
و ئەشکەنجە
نەکەس ناڕازیە و نامۆ
نە کەس دڵی
تووشی ڕەنجە
هەرچی کە چوو
ئارام ئەخەوێتە ناوی
بەڵام کەس سەری لێ نادا
بێ سەر لێدانە هەنگاوی
هەر خەم میوانە لە وێدا
مایە کۆژانە لەوێ دا
ئەویش ئەگەر
کەس ڕایماڵێ
هەتا مردن ئەشێ بناڵی
چوونکە هەر من میواندارم
ئیتر پەرێشانە حاڵی
#خەمبار
ژووری خەمەکانم
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
@khambar_s_bnawe
دام لە ڕێی ماچی ئەوینداری دڵ و دنیام نەبوو
هەر هەموو جستەم کرایە پێکەرۆندی زام نەبوو
هەر وتم خەندە بپێوی لێوی تازیەو ماتەمم
هەر لە حیلەی بێ وەفایان تا ئەبەد گریام نەبوو
چڵ چڵی پژکی وڵاتم ئەچنی بۆ دیداری گوڵ
مۆڵەتی ئەم چوونە بۆ من بوو بە تای تۆتیام نەبوو
پەنجەکانم ڕێک و پێک بۆ پرچی ئاڵۆزی ئەوین
پەنجەکەم شکیان کە بیستم تا که هەم تانیام نەبوو
شێعری دڵداریم دەنووسی دەر بڕم سۆزی دەروون
هەر لە داوی ئەم ئەوینە گشت لەشم برژام نەبوو
کردمە ئەستێرە بۆ ئاسمانی تاری شەوگەلم
دیم کەە وەک ڕابردو ژینم هەر لەتاری دام نەبوو
سەت سوێندی خوارد بە پاکی خۆشەویستی و ڕێی ئەوین
هەر هەمووی بە درۆو ڕیا بوو ئاوڕی وێ نەدام نەبوو
ئەشکی چاوام چەشنی چۆمێ هاتە خوارێ بوو بە زێ
هەر لە فرمێسکی دە خۆم دا دەر نەچووم خنکام کەچی
سۆزی زۆرم چێشت ئەوەندی گوڵ لە گەڵما یاری کرد
سۆزی چی بۆ چی نەڵێم پێی مردنی ناکام نەبوو
تا ئەبەد خەمباری ناوی خۆمە وەک بەرگی بەرم
چەشنی خەم بۆم بۆتە خوشک و دایک و باب برام نەبوو
#خـــەمبـــار
ژووری خەمەکانم
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇

لە زێدی من
هەموو ڕۆژێ
ڕۆژی حەز و تاسەی ناوە
هەموو چرکە و خولەکەکان
کیژ و کوڕێ
ڕازی دڵیان ئەدرکنن
لە ناو هۆبە و
کۆشک و قەڵا
لە سەر کانی و
لە ناو شەقام
لە کۆڵان و گەڕەرەکی دێ
گەر بپرسی چیت پێیە پێ
سوێندی ژوانگە بوونیان دەخۆن
فێری زمانی مرۆڤ بوون
ناوی خۆشم دەوێی دێنن
لە هەندران ساڵێ جاریک
لە ڕۆژێک دیاری کراو دا
دەستنوێژی تاسە دەشکێنن
لە خاکی من
دار و دەوەن سێبەرن بۆ
حەزی لاوان
دەشت و چیا
سینگیان ژوانگەی
خۆشەویستی
خوڕەی کانی
مۆسیقایە بۆ گۆرانی
گەڵای داران باوەشێنی
شەرمی هەر دوو
ئاوی تاڤگە
گاڕەی دڵ گەرمی هەر دوو
وڵاتی من
کانی حەزە
ڕۆژی دیاری کراوی ناوێ
هەموو مەودای مێژووی ئەوین
نەوەک ساتێک
دەمێک تاوێ
#خەمبار
ژووری خەمەکانم
👇👇👇👇👇👇👇👇
@khambar_s_bnawe
هەموو ڕۆژێ
ڕۆژی حەز و تاسەی ناوە
هەموو چرکە و خولەکەکان
کیژ و کوڕێ
ڕازی دڵیان ئەدرکنن
لە ناو هۆبە و
کۆشک و قەڵا
لە سەر کانی و
لە ناو شەقام
لە کۆڵان و گەڕەرەکی دێ
گەر بپرسی چیت پێیە پێ
سوێندی ژوانگە بوونیان دەخۆن
فێری زمانی مرۆڤ بوون
ناوی خۆشم دەوێی دێنن
لە هەندران ساڵێ جاریک
لە ڕۆژێک دیاری کراو دا
دەستنوێژی تاسە دەشکێنن
لە خاکی من
دار و دەوەن سێبەرن بۆ
حەزی لاوان
دەشت و چیا
سینگیان ژوانگەی
خۆشەویستی
خوڕەی کانی
مۆسیقایە بۆ گۆرانی
گەڵای داران باوەشێنی
شەرمی هەر دوو
ئاوی تاڤگە
گاڕەی دڵ گەرمی هەر دوو
وڵاتی من
کانی حەزە
ڕۆژی دیاری کراوی ناوێ
هەموو مەودای مێژووی ئەوین
نەوەک ساتێک
دەمێک تاوێ
#خەمبار
ژووری خەمەکانم
👇👇👇👇👇👇👇👇
@khambar_s_bnawe
باڵی گرتوە شێعری شێتم دێ سڵاوت لێ دەکات
لێی مەترسە هیچی ناوێ تاوێ چاوت لێ دەکات
خۆشەویستی زۆر عەزیزی تۆ لە نێو هۆنراوکەم
هەر وشەی ناو دێڕ و بەستەی باوە باوت لێ دەکات
من بهێڵم نووکی پێنووس هێندە سەرکێش و دڕە
بێ شەرم لێت دێتە پێشێ پرسی ناوت لێ دەکات
وای سەرم خستۆتە گێژی بەحری عەشقی خۆتەوە
سارد و سڕ وەک بەفرە بۆنی خۆرەتاوت لێ دەکات
هێندە فرمێسک دەڕێژێ سەر لە سینگی دەفتەرم
بیدە بەر باچوونکە داوای پرچی بڵاوت لێ دەکات
شانەکەی پەنجەم دەهێنێ بۆ خەلە و خەرمانی مووت
بۆنی میسک و عەنبەر و عەتر و گوڵاوت لێ دەکات
ئای لە دەستی دڵ کە چۆنی بوو بە هاوڕازی قەڵەم
لەرزە لەرزیشی تەماشا ترسی داوت لێ دەکات
ڕۆژی سەد جەل مەتحی سوبحانە لە شێعری ئاقڵم
چوونکە ڕەنجی بۆمنە سوور و سپیاوت لێ دەکات
خالەقی ڕەحمەت ئەوەندەی جوان کەرەم کردی بەمن
دڵ لە ساتێکا هەزاران جارە قاوت لێ دەکات
شوکری سوبحانم کە بەو جوانیێوە تۆی بەخشی بەمن
ناتواوم بێ تۆ خوا مەتحی تەوات لێ دەکات
خەم بەسە بۆ بەژن و باڵات ئەی حەزو تاسەی دڵم
قەلبی خەمبارم دەنا فیکری خەراوت لێ دەکات

ڕاستە خوا دەیدا شیفای درد و نەخۆشی گیانەکەم
ڕاستە هەر خۆی پێم دەبەخشێ پەردە بۆ بریانەکەم
خۆ بەڵام تۆ ئەی مرۆڤ دەستی خودا بووی بۆ شەفا
هەر خودا بەخشێ بە ڕووحت لەم جهانی دی سەفا
زۆر پەرۆشت کرد دڵی من کۆچەکەت ناوادەیە
ئەی ڕەفیقی باشی خەمبار تەرکی خەم کەی سادەیە
لێو بەخەندە و خووی جەنابت هەم پیزیشکە و هەم دەوا
هەر کەنینێکت لەگەڵ خەڵک چەندی خێرە چەند سەوا
لەو دەمەی بیستوومە کۆچت دڵ دەلەرزێ و سەر بە ژان
هەر هەمو جەستە و لەشی من سستی هێزەو هەر بەژان
چاواکانم تەڕ تەڕن بۆت دڵ لە تاوت کۆی گرین
ڕۆژی کۆچی مەش نزیکە وا مەزانە نامرین
زۆر لە خزمەت ئەم گەلە دیتت پەژارەو خەم بە کۆ
ئەی خودا بیبەخشێ لەو لا جەنتالمەئوا بە تۆ
کەس نییە نەتناسێ لێرە شارەکەم گریان ئەکات
کۆچەکەت تاڵە بە وڵڵە جەرگو دڵ بریان ئەکات

Forwarded from (خەمبار 🥠 سردشت
ئیلهامی ژین
هەیکەلی نازو قەشەنگت بوومەلەرزەی گیانمە
سازی سازندەی شعوور و شێعری ناو دیوانمە
عەشقی تۆ ئیلهامی دینو ڕێی خودام پێشان ئەدات
گشت تەواوی ناتەواویم ئایەتی ئیمانمە
جارێ ئەشکەنجەی ڕەوان و فکری هاڵۆزی شەوم
جارێ دەستی پڕ لە هێزو تاقەتی ڕۆژانمە
جارێ گازندەی دڵی من جارێ قیژەی نیوەڕۆ
جارێ مەنزڵگەی تەماشاو بیلبیلەی چاوانمە
جارێ پەرژینی حەیامە جارێ دەژێنێ حەیام
چونکە زۆر دەگریم لە شەو دا هەوری پڕ بارانمە
خۆزگە دەخوازم لە ناخی پڕ لە ژانی خۆمەوە
ڕۆژێ بڕوانم لە هۆڵم مۆمی دیواخانمە
ئەی خودا بۆچی ئەوەندە فەرق و جیاوازی لەبەین
عەشقی س........زۆر بەسۆیە دەمکوژێ
ئەو خانمە
هەی لەبەر بەژنی مرم تا ڕۆژی مردن چاوەڕێم
بێتە فریای ژینی تەنیام ئاوری بێ ئامانمە
شلک و ناسک وەک پەڕی پەروازی هەنگە نازەنین
ئەو نەبێ دونیام بە هیچ، هۆکاری بەندی خانمە
پڕ خەمە ژینم بە خەم تەنراوە لە چوار دەوری خۆم
ئەو ئومیدی بەرز ڕزگاری لە ناو زیندانمە
دەستی خوا بینووسێ ئیتر چارەنووسی ئەمن و ئەو
گەر نەکا ئەم ئیشە خالەق بەحرە بۆ خنکانمە
قوور بەسەر ئەو دووژمنەی دەگرێ لە دەستم نازی ئەو
خۆ لە حشری خوا و قییامەت پرد و ڕێی بازدانمە
#خەمبار
#اسـماعیـل_شـێـخـەپـوور_خـەمـبـار
ژووری خەمەکانم
👇👇👇👇👇👇👇👇👇
@khambar_s_bnawe
هەیکەلی نازو قەشەنگت بوومەلەرزەی گیانمە
سازی سازندەی شعوور و شێعری ناو دیوانمە
عەشقی تۆ ئیلهامی دینو ڕێی خودام پێشان ئەدات
گشت تەواوی ناتەواویم ئایەتی ئیمانمە
جارێ ئەشکەنجەی ڕەوان و فکری هاڵۆزی شەوم
جارێ دەستی پڕ لە هێزو تاقەتی ڕۆژانمە
جارێ گازندەی دڵی من جارێ قیژەی نیوەڕۆ
جارێ مەنزڵگەی تەماشاو بیلبیلەی چاوانمە
جارێ پەرژینی حەیامە جارێ دەژێنێ حەیام
چونکە زۆر دەگریم لە شەو دا هەوری پڕ بارانمە
خۆزگە دەخوازم لە ناخی پڕ لە ژانی خۆمەوە
ڕۆژێ بڕوانم لە هۆڵم مۆمی دیواخانمە
ئەی خودا بۆچی ئەوەندە فەرق و جیاوازی لەبەین
عەشقی س........زۆر بەسۆیە دەمکوژێ
ئەو خانمە
هەی لەبەر بەژنی مرم تا ڕۆژی مردن چاوەڕێم
بێتە فریای ژینی تەنیام ئاوری بێ ئامانمە
شلک و ناسک وەک پەڕی پەروازی هەنگە نازەنین
ئەو نەبێ دونیام بە هیچ، هۆکاری بەندی خانمە
پڕ خەمە ژینم بە خەم تەنراوە لە چوار دەوری خۆم
ئەو ئومیدی بەرز ڕزگاری لە ناو زیندانمە
دەستی خوا بینووسێ ئیتر چارەنووسی ئەمن و ئەو
گەر نەکا ئەم ئیشە خالەق بەحرە بۆ خنکانمە
قوور بەسەر ئەو دووژمنەی دەگرێ لە دەستم نازی ئەو
خۆ لە حشری خوا و قییامەت پرد و ڕێی بازدانمە
#خەمبار
#اسـماعیـل_شـێـخـەپـوور_خـەمـبـار
ژووری خەمەکانم
👇👇👇👇👇👇👇👇👇
@khambar_s_bnawe
کاتێ دەنگۆی ناوی جوانت دێتە گۆڕ
بۆنی عەتر و خۆی گوڵاوت لێ دەکەم
بۆچ ئەوەندە دڵڕفێنە ناوی تۆ
ڕوح و گیانم گشت فیدای تۆ زێدەکەم
چیت دەوێ بۆ بەرزی سەر تا سەرکەوی
مەرگی من بێت بانی ڕووحی جێ دەکەم
گەر حیسابی جوانی تۆ و جەننت هەبێ
ئەم حیسابە دیارە یەک بە سێ دەکەم
جەننەتی خوا گەر کەرەم کەن نامهەوێت
بۆ سنە و سابڵاخی شۆخت ڕێ دەکەم
گەر دەڵێن حۆری لە جەننەت زۆرە زۆر
نامهەوێ من ئارەزووی نەرمێ دەکەم
وەک دەڵێن ئاوی لە جۆگەی مەست دەکات
مەستی تۆ بم چۆنە مەیلی وێ دەکەم
#خەمبار
ژووری خەمەکانم
@khambar_s_bnawe
بۆنی عەتر و خۆی گوڵاوت لێ دەکەم
بۆچ ئەوەندە دڵڕفێنە ناوی تۆ
ڕوح و گیانم گشت فیدای تۆ زێدەکەم
چیت دەوێ بۆ بەرزی سەر تا سەرکەوی
مەرگی من بێت بانی ڕووحی جێ دەکەم
گەر حیسابی جوانی تۆ و جەننت هەبێ
ئەم حیسابە دیارە یەک بە سێ دەکەم
جەننەتی خوا گەر کەرەم کەن نامهەوێت
بۆ سنە و سابڵاخی شۆخت ڕێ دەکەم
گەر دەڵێن حۆری لە جەننەت زۆرە زۆر
نامهەوێ من ئارەزووی نەرمێ دەکەم
وەک دەڵێن ئاوی لە جۆگەی مەست دەکات
مەستی تۆ بم چۆنە مەیلی وێ دەکەم
#خەمبار
ژووری خەمەکانم
@khambar_s_bnawe
جێژوان
چوومە جێژوانی عەزیزم دوێنێ ئێوارانە زوو
کەس لە دەور و پشتی ئێمە و کونجی جێژوان دیار نەبوو
خۆی لەگوڵ دابوو لە چەشنی شیرینی خوسرەو شەهان
جوانی وا کەم بوو لە تورک و عارەب و فارسی جەهان
تا خودا بخوازێ بەژنی ڕێک و پێک و قەد قەشەنگ
جێ و مەکانی زێدەتر خۆش کرد لە سینەو قەلبی تەنگ
تا کە چاوم پێی کەوت ئەژنۆم شکا و پشتم جمی
لێوی تاسەم پڕ لە ئاوات بوو لە بۆ ماچی دەمی
حەزرەتی زەینم بەتاڵو عەقڵ و هۆش ئیتر بڕا
ئاگرێکی چەند بە سۆز هات و دەروونم هەڵگڕا
ڕووم لە ڕووی با دا لە شەرم و پشتی خۆم کرد لەو گوڵە
چاوەکەم پڕ بوون لە ئاو و خوێنی دیدەم هەڵقووڵا
ناڵە ناڵی ناو دەروونم چەند گەڕەک لەولاترش
هات و هاوری هەناوم سورتر و پێداگریش
تێک ڕما ماڵی دڵم ئەمما لە تاسەو ئارەزوو
هاتە سەر لێوی بزۆزم پێی بڵێم بۆت بوومە جوو
پێم کووت ئەی نازداری نازان من لە تاوی باوەشت
هەر لە تاو سەیر و تەماشای هەنیەکەت چاوی ڕەشت
دەست لە کێو و سینگی سەحرای پڕ لە خۆفی عەشقی تۆم
شەو نیە دوور لەو دوو چاوەت گشت خەمی دوونیا نەخۆم
خۆت و ئیمانت پەلەی کە ئەی سەنەم لەیلانە شێ
ماچی تۆ مەکڕووحی گشتە بەس بە ئەمنی شێت ئەشێ
بێرە با بتگرمە باوەش ئارەزووم بشکێنە دەی
تا کەزیندووم لێوی گەرمت بۆ دەمی من بێنە دەی
نۆرە گورزی شۆخەکەم هات و وتی هەیهوو هەتیو
داد لە دادی زارو لێوی پڕ بزۆزی و و پێ پەتیو
داد و ئامانم لە چارەی تێک ڕماو و لەرزی لەش
دوور کەوە تاکوو نەکەوتوم هەر وەکوو خۆت چارە ڕەش
تۆ کوڕی لادێ نشین و من کچی قەسر و قەڵا
ئەمن و تۆ کەی چۆن ڕەوایە نابێ نا قەت نا وڵڵە
من لە سەر دەۆشەک و لێفەی نازی مەخمەر گەورە بووم
کوا بە ژانی تۆ دەتوانم فێری پارووی چەورە بووم
پەنجەکانم شوێن دەکەن کاتێ قەڵەم دەگرن وەخۆ
چۆن ئەمن بێم دەس بنێمە نێو دەسی قەڵشیوی تۆ
چۆن خودا بەردارە ئاخر کیژی شار و لاوی دێ
کافریش بیبینێ ئاخر خوێنی سوور بۆ چاوی دێ
نووکی شانەش تێک دەدا سیمای کەزی ژاکاوی من
دورە لێک لێم دوور کەوە هەنگاوی تۆ و هەنگاوی من
من بە کل و کلچێوکی کووردان ڕەش نکەم موژگانی چاو
کەی ڕەوایە ئەمن لادێ بێ عەقڵ هەی ناتەواو
هەر کە بیستم ئەم وشانەی لێوی شانەی شاگوڵم
لەت لەت و سووژن کونی کرد سوورە گوڵ جەرگ و دڵم
سووک و بە سپاایی لە کونجی جێژوان خۆم شاردەوە
ئەو گوڵە ئەمنی بە ناڵە و بێ ئومێدی ناردەوە
لەو دەمەی ڕا شان بە شانی ئەو دڵەی خەمباری خۆم
هەر سەرم گەرمە بەشێعری شێت و شوورو هاری خۆم
بەو قەدی پێنووسی پەنجەم سوێند هەتا ماوم لە ژین
هەر ئەنووسم شێعری عەشق و بەزم و دڵداری و ئەوین
سینگی پێننوس ڕەش دەکەم وەک سینگی پڕ دەرد و خەمم
قەت لە ژێر چەمکی شێعر دا سەر لە ئەژنۆ ناچەمم

Forwarded from کازیوە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@kazivekurdi
"بەرەو ۲ی ڕەشەمە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی"
🔹با کەس گەمە نەکا پێم
خوێندن چرای ژینمە
باشـترین پەرژینمە
قەڵەمە چەکی شـانم
ئەی پـارێزم وگیـانم
پەرتووک لە نێو دڵمایە
بۆم ئەبێتە سـەرمایە
🔻 داواکاری ئەم کیژە چاوگەشە لە بنەماڵەکان بەبۆنەی هاتنی رۆژی جیهانی زمانی دایکی
#تکایە_بڵاوی_بکەنەوە

تک تک ڕژا
ئەسرینی خوێن
لە شوێن کۆچێ
بێ سەر و شوێن
بەقەد ئەستێرەی پڕشنگ دار
بە بارتەقای مانگی نازدار
لە من دووری و
من بێ باڵم چلۆن دەستم
لەم بەرزایە بگا بە تۆ
داد و ئامان بێرەوە لام
تەنیا وەک خوا ناتپەرەستم
ئەگەر بێیەوە و سەفەرت
بەرەو ماڵی دڵی من بێت
بڕیار ئەدەم
هەر چی خەمە بار بکات و
شوێنە ون بێت
ئاخ و خۆزگەم جارێکی تر
دەمی شۆخت
ناوم بێنێ
هەرچی هەمە جیا لە ئیمان
لە جەستەی ماندووم ئەستێنێ
#خەمبار
ئەسرینی خوێن
لە شوێن کۆچێ
بێ سەر و شوێن
بەقەد ئەستێرەی پڕشنگ دار
بە بارتەقای مانگی نازدار
لە من دووری و
من بێ باڵم چلۆن دەستم
لەم بەرزایە بگا بە تۆ
داد و ئامان بێرەوە لام
تەنیا وەک خوا ناتپەرەستم
ئەگەر بێیەوە و سەفەرت
بەرەو ماڵی دڵی من بێت
بڕیار ئەدەم
هەر چی خەمە بار بکات و
شوێنە ون بێت
ئاخ و خۆزگەم جارێکی تر
دەمی شۆخت
ناوم بێنێ
هەرچی هەمە جیا لە ئیمان
لە جەستەی ماندووم ئەستێنێ
#خەمبار
Forwarded from دیوانی خەمەکانی (خەمبار سەردەشت)
بەقەد ئەستێرە لێم دوورە و
بە قەد مانگێ پڕشنگ دار بوو
دڵم لە لای ئارام ئەخەوت
نەرم و هێدی و بێ ئازار بوو
نەمدەزانی ڕەنگی شەو چیە
ڕەشە سوورە یا زەرد و بۆر
ڕووناکی دابوو بە ژیانم
ناو چاوانی وەک تشکی خۆر
دڵی تا خوا حەزکات بڵاو
قەت نەبوو لێم بتۆرێ گوڵ
دەمی هاوڕەنگی مەسیحا
فریشە بوو بە جۆرێ گوڵ
بۆیە قەت لە یادم ناچێ
هەردەم دڵم ماڵی ئەوە
حاڵی پەرت و پەرێشانم
لەخەم چۆنی حاڵی ئەوە
تەمەن مناڵ و نازەنین
دڵی لیپاو لیپی ئەوین
حەیفی منی پیری تەمەن
بەساڵا چووی پڕ ڕ و قین
تازە کوا دێتەوە ماڵم
لاوەتی وەک وەرزی بەهار
پەپوو لە ماڵم دەخوێنێ
هێندە بێ کەسم و بێ کار
هەرچی ژانە لە جەستەم دا
ئازار کێش و دەردەدارم
نە هێندە جوانە شکڵی من
نە شاە و سوپا سالارم
ئەو چۆن شەریکی ژینم بێ
بەو هەمو دەردو ژانەوە
خوداش قەبوڵی نافەرموێ
بەو هەمو کۆ و گریانەوە
ئەو ژینی شاهانەی دەوێ و
من هەژارێکم پێ پەتی
تازەی داڕشتوە جوانی و
ڕەنگ و شێوە و خاڵ و خەتی
تا خوا حەز کات بەژنی جوان و
بە دیمەن حۆری جەننتە
برینداری عەشق پاکیم
دڵم هەر بۆ ئەو لەت لەتە
تا چاوم لە چاوانی بێت
دڵم کەس ڕێ ناداتە ژوور
چونکە گەرمی ئەشقی ئەوە
گرمەی دێ وەک گەرمی تەنوور
زیزە لە من نازانم چۆن
بانگی کم تاکو بێتەوە
دڵم لە شارەکەی ........
لە دەور باڵای ئەخولێتەوە
زیزە لە من قووربانی بم
فیدای دوو چاوی جوانی بم
فیدای کەزی و پرچی شۆڕی
دوو چاو و برۆ و موژگانی بم
فیدای سینەی پاک و سادەی
فیدای بەڵێن و پەیمانی
ئەوندە شۆخ و شیرینە
لەمن بۆتە لەیلای سانی
بە خەم گیراوە دەرکی دڵ
وێرانی ماڵی تەنیایی
خەمبارە دڵی وێرانم
تا کەی دووری و لێک جودایی
#خەمبار
ژووری خەمەکانم
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
@xambar_s_bnawe
بە قەد مانگێ پڕشنگ دار بوو
دڵم لە لای ئارام ئەخەوت
نەرم و هێدی و بێ ئازار بوو
نەمدەزانی ڕەنگی شەو چیە
ڕەشە سوورە یا زەرد و بۆر
ڕووناکی دابوو بە ژیانم
ناو چاوانی وەک تشکی خۆر
دڵی تا خوا حەزکات بڵاو
قەت نەبوو لێم بتۆرێ گوڵ
دەمی هاوڕەنگی مەسیحا
فریشە بوو بە جۆرێ گوڵ
بۆیە قەت لە یادم ناچێ
هەردەم دڵم ماڵی ئەوە
حاڵی پەرت و پەرێشانم
لەخەم چۆنی حاڵی ئەوە
تەمەن مناڵ و نازەنین
دڵی لیپاو لیپی ئەوین
حەیفی منی پیری تەمەن
بەساڵا چووی پڕ ڕ و قین
تازە کوا دێتەوە ماڵم
لاوەتی وەک وەرزی بەهار
پەپوو لە ماڵم دەخوێنێ
هێندە بێ کەسم و بێ کار
هەرچی ژانە لە جەستەم دا
ئازار کێش و دەردەدارم
نە هێندە جوانە شکڵی من
نە شاە و سوپا سالارم
ئەو چۆن شەریکی ژینم بێ
بەو هەمو دەردو ژانەوە
خوداش قەبوڵی نافەرموێ
بەو هەمو کۆ و گریانەوە
ئەو ژینی شاهانەی دەوێ و
من هەژارێکم پێ پەتی
تازەی داڕشتوە جوانی و
ڕەنگ و شێوە و خاڵ و خەتی
تا خوا حەز کات بەژنی جوان و
بە دیمەن حۆری جەننتە
برینداری عەشق پاکیم
دڵم هەر بۆ ئەو لەت لەتە
تا چاوم لە چاوانی بێت
دڵم کەس ڕێ ناداتە ژوور
چونکە گەرمی ئەشقی ئەوە
گرمەی دێ وەک گەرمی تەنوور
زیزە لە من نازانم چۆن
بانگی کم تاکو بێتەوە
دڵم لە شارەکەی ........
لە دەور باڵای ئەخولێتەوە
زیزە لە من قووربانی بم
فیدای دوو چاوی جوانی بم
فیدای کەزی و پرچی شۆڕی
دوو چاو و برۆ و موژگانی بم
فیدای سینەی پاک و سادەی
فیدای بەڵێن و پەیمانی
ئەوندە شۆخ و شیرینە
لەمن بۆتە لەیلای سانی
بە خەم گیراوە دەرکی دڵ
وێرانی ماڵی تەنیایی
خەمبارە دڵی وێرانم
تا کەی دووری و لێک جودایی
#خەمبار
ژووری خەمەکانم
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
@xambar_s_bnawe