بەناوی خودا
" ڕەگاژۆ "
کەس بە وێنەی کورد تاڵی نەدیوە
پەژارە و خەمی بۆ نەباریوە
هەرگیز نەیاندی خۆشی لە ژینا
خەم دەوری ماڵی کوردی تەنیوە
مێژووی وڵاتی کوردیان بە بێ هۆ
بە خوێنی گەشی لاوان نووسیوە
هەر سینگی لاوی هەژارە ئەمڕۆ
بەر لە هەموو شت گوللەی ناسیوە
بێ سووچ و تاوان دایک بۆ کۆرپە
بەرۆک و سینگی خۆی دادڕیوە
کۆرپەی شیرین و چاو پڕ لە فرمێسک
دەگری ، بێ کەس و تەنیا و هەتیوە
وەها دەمکوژن زاڵم و زۆردار
دەڵێی ژیانی منیان کڕیوە
بە ناڕەوایی خاکی وڵاتم
بەش بەش کراوە و ئەم دیو ئەو دیوە
بەڵام دەرکەوت بۆ نەیاری گەل
هەتاکوو ئەمڕۆ کورد نەبەزیوە
دارێکی بەرزە مێژووی گەلی کورد
هەر چەند بێ تاوان گەلای وەریوە
بەڵام ڕیشەی گەل لە ناو خاکەوە
ڕەگاژۆ بووە و کورد هەر چەقیوە
✍شەپۆل داشبەندی
@shapol59
" ڕەگاژۆ "
کەس بە وێنەی کورد تاڵی نەدیوە
پەژارە و خەمی بۆ نەباریوە
هەرگیز نەیاندی خۆشی لە ژینا
خەم دەوری ماڵی کوردی تەنیوە
مێژووی وڵاتی کوردیان بە بێ هۆ
بە خوێنی گەشی لاوان نووسیوە
هەر سینگی لاوی هەژارە ئەمڕۆ
بەر لە هەموو شت گوللەی ناسیوە
بێ سووچ و تاوان دایک بۆ کۆرپە
بەرۆک و سینگی خۆی دادڕیوە
کۆرپەی شیرین و چاو پڕ لە فرمێسک
دەگری ، بێ کەس و تەنیا و هەتیوە
وەها دەمکوژن زاڵم و زۆردار
دەڵێی ژیانی منیان کڕیوە
بە ناڕەوایی خاکی وڵاتم
بەش بەش کراوە و ئەم دیو ئەو دیوە
بەڵام دەرکەوت بۆ نەیاری گەل
هەتاکوو ئەمڕۆ کورد نەبەزیوە
دارێکی بەرزە مێژووی گەلی کورد
هەر چەند بێ تاوان گەلای وەریوە
بەڵام ڕیشەی گەل لە ناو خاکەوە
ڕەگاژۆ بووە و کورد هەر چەقیوە
✍شەپۆل داشبەندی
@shapol59
بەناوی خودا
" دڵتەنگم "
گەڵێ دڵتەنگی دەوری مناڵیم
دڵتەنگی دڵێ لە کینە خاڵیم
دڵتەنگی دڵێ ساف و پڕ ئەوین
پڕ لە ئاوات و حەز و پێکەنین
دڵتەنگی ژوورێ ڕەش و قورماوی
دیواری سواغ و ڕەش هەڵگەراوی
دڵتەنگی لێفە و کورسی تەندوورم
دڵتەنگی شۆرکە و حەمامی ژوورم
دڵتەنگی کایەی گەڵ مناڵانم
دڵتەنگی گەمەی لای هەڤاڵانم
دڵتەنگی هەرای قەرێ قەرێنم
خۆم بشارمەوە و بکەونە شوێنم
دڵتەنگی شەڕ و هەڵای کۆڵانم
دڵتەنگی ئاشتی و دەستە و لەملانم
دڵتەنگی کایەی خۆشی مێشێنم
سەرە نووشابە بێم بچەقینم
دڵتەنگی غارە کەرێکی دارم
دەت وت بەتەنیا من شۆڕەسوارم
دڵتەنگی مەلێ و خیزە خیزێنم
بە درۆ لە ناو ئاو خۆم بخنکێنم
دڵتەنگی مۆڵگەی گاڕان و مەڕم
بە دەنگی تونگە تاوێ هەڵپەڕم
دڵتەنگی کتری و مەتارە و چاییم
قورووشکەی سەوز و زەرد و حەناییم
دڵتەنگەی کووچە و کۆڵان گەرانم
دڵتەنگی شایی و چەپڵە لێدانم
دڵتەنگی ڕۆژی سەرباز هاتنەوە
مزگێنی بەرین کوڕان پێکەوە
دڵتەنگی دووکەڵ ، ئاوری سوورم
هەرمیشکی ڕۆنی گۆشەی تەندوورم
دڵتەنگی یاسای گەورە پیاوانم
دڵتەنگی کوتان بە دەست گۆچانم
دڵتەنگی ڕێزی کەسانی گەورە
کوا چی بەسەر چی ما لەو دەورە؟
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
" دڵتەنگم "
گەڵێ دڵتەنگی دەوری مناڵیم
دڵتەنگی دڵێ لە کینە خاڵیم
دڵتەنگی دڵێ ساف و پڕ ئەوین
پڕ لە ئاوات و حەز و پێکەنین
دڵتەنگی ژوورێ ڕەش و قورماوی
دیواری سواغ و ڕەش هەڵگەراوی
دڵتەنگی لێفە و کورسی تەندوورم
دڵتەنگی شۆرکە و حەمامی ژوورم
دڵتەنگی کایەی گەڵ مناڵانم
دڵتەنگی گەمەی لای هەڤاڵانم
دڵتەنگی هەرای قەرێ قەرێنم
خۆم بشارمەوە و بکەونە شوێنم
دڵتەنگی شەڕ و هەڵای کۆڵانم
دڵتەنگی ئاشتی و دەستە و لەملانم
دڵتەنگی کایەی خۆشی مێشێنم
سەرە نووشابە بێم بچەقینم
دڵتەنگی غارە کەرێکی دارم
دەت وت بەتەنیا من شۆڕەسوارم
دڵتەنگی مەلێ و خیزە خیزێنم
بە درۆ لە ناو ئاو خۆم بخنکێنم
دڵتەنگی مۆڵگەی گاڕان و مەڕم
بە دەنگی تونگە تاوێ هەڵپەڕم
دڵتەنگی کتری و مەتارە و چاییم
قورووشکەی سەوز و زەرد و حەناییم
دڵتەنگەی کووچە و کۆڵان گەرانم
دڵتەنگی شایی و چەپڵە لێدانم
دڵتەنگی ڕۆژی سەرباز هاتنەوە
مزگێنی بەرین کوڕان پێکەوە
دڵتەنگی دووکەڵ ، ئاوری سوورم
هەرمیشکی ڕۆنی گۆشەی تەندوورم
دڵتەنگی یاسای گەورە پیاوانم
دڵتەنگی کوتان بە دەست گۆچانم
دڵتەنگی ڕێزی کەسانی گەورە
کوا چی بەسەر چی ما لەو دەورە؟
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
بەناوی خودا
" سڵاو ڕۆژهەڵات "
سڵاو لە سەرجەم خاکی کوردستان
سڵاو لە ورمێ هەتا کرماشان
سڵاو لە ماکۆ و شارەکەی سەڵماس
پڕن لە پیاوی ئازاو کوڕی خاس
سڵاو لە شنۆ دەمەو بەیانی
سڵاو لە خانێ و دیمەنی جوانی
سڵاو نەغەدەی ڕازاوەی کوردان
دوور بێ لە ئێوە دەستی نامەردان
سڵاو لە سابڵاغ شارەکەی قازی
کورد هەر بە تۆوە دەکا شانازی
سڵاو لە سەردەشت بە شەڵماشەوە
بە پیاوی ئازا و کوڕی باشەوە
سڵاو لە بۆکان شاری شیرینم
سەرچاوەی خۆشی و ئەشق و ئەوینم
سڵاو لە سەقز هەتاکوو بانە
شاری دڵگیر و خۆشی کوردانە
سڵاو مەریوان سەرچاوەی شێران
مەکۆی ڕازاوەی ئازا و دلێران
سڵاو لە سنە شارەکەی بابان
شاری دڵگیر و با سەفای کوردان
سڵاوکامیاران شاری یارانم
شاری پڕ سۆزی وەفادارانم
سڵاوت لێ بێ خاکت گەوهەرە
سڵاو سەد سڵاو لە دیواندەرە
سڵاو لە جوانڕۆ لاوانی شێری
لە کرماشان و ڕۆڵەی دلێری
سڵاو لە بیستوون مەوتەنی فەرهاد
لەقەسری شیرین تا ئیسلام ئاباد
سڵاو لە ڕوانسەر هەتاکووسوومار
لە گیلانی غەرب شاری شکۆ دار
سڵاو لە پاوەی قارەمانی کورد
لە پیر و لاوی درشت هەتا ورد
سڵاو لە سەحنە لە شاری هونەر
شاری کوڕانی نیشتمان پەروەر
سڵاو سەلاسی هەوێنی جوانی
سڵاو لە سەرپێڵ دڵی هەموانی
سڵاو ماڵ بە ماڵ لە شار و دێهات
لە دار و بەردی خاکی ڕۆژ هەڵات
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
" سڵاو ڕۆژهەڵات "
سڵاو لە سەرجەم خاکی کوردستان
سڵاو لە ورمێ هەتا کرماشان
سڵاو لە ماکۆ و شارەکەی سەڵماس
پڕن لە پیاوی ئازاو کوڕی خاس
سڵاو لە شنۆ دەمەو بەیانی
سڵاو لە خانێ و دیمەنی جوانی
سڵاو نەغەدەی ڕازاوەی کوردان
دوور بێ لە ئێوە دەستی نامەردان
سڵاو لە سابڵاغ شارەکەی قازی
کورد هەر بە تۆوە دەکا شانازی
سڵاو لە سەردەشت بە شەڵماشەوە
بە پیاوی ئازا و کوڕی باشەوە
سڵاو لە بۆکان شاری شیرینم
سەرچاوەی خۆشی و ئەشق و ئەوینم
سڵاو لە سەقز هەتاکوو بانە
شاری دڵگیر و خۆشی کوردانە
سڵاو مەریوان سەرچاوەی شێران
مەکۆی ڕازاوەی ئازا و دلێران
سڵاو لە سنە شارەکەی بابان
شاری دڵگیر و با سەفای کوردان
سڵاوکامیاران شاری یارانم
شاری پڕ سۆزی وەفادارانم
سڵاوت لێ بێ خاکت گەوهەرە
سڵاو سەد سڵاو لە دیواندەرە
سڵاو لە جوانڕۆ لاوانی شێری
لە کرماشان و ڕۆڵەی دلێری
سڵاو لە بیستوون مەوتەنی فەرهاد
لەقەسری شیرین تا ئیسلام ئاباد
سڵاو لە ڕوانسەر هەتاکووسوومار
لە گیلانی غەرب شاری شکۆ دار
سڵاو لە پاوەی قارەمانی کورد
لە پیر و لاوی درشت هەتا ورد
سڵاو لە سەحنە لە شاری هونەر
شاری کوڕانی نیشتمان پەروەر
سڵاو سەلاسی هەوێنی جوانی
سڵاو لە سەرپێڵ دڵی هەموانی
سڵاو ماڵ بە ماڵ لە شار و دێهات
لە دار و بەردی خاکی ڕۆژ هەڵات
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
بەناوی خودا
" برینی ئەشق "
ئەوەندە ئاشقی چاو و برۆ و باغی پڕی بێتم
هەمیشە چەشنی دڵدارێ وەفادارم لەسەر ڕێتم
هەموو عالەم کەس و کارتن بەڵام جارێ نەبوو بیڵێی
دڵی بەردت وە دەنگ بێت و بزانم گەر ئەمن کێتم
لە ڕێگای ئەشق و دڵداری دڵم دانا لە پێناوت
بەجارێ شێت و دێوانەی پەرەنگی گوارەکەی گوێتم
سەبارەت بەو دڵەی سەختت دەڵێم کۆچ کەم لە شاری خۆم
وەکوو کۆچەر لە خێوەت دام لەبەر ماڵانی لادێتم
دەڕۆم کۆڵان بە کۆڵانان وەکوو شێتێ بە ناو دێ دا
بزانە چاوەکەی چاوم کە شێتی بێ سەر و پێتم
برینی کارییە ئەشقت کە بیر و عەقڵی شێواندم
لەناو بیر و خەیاڵیش دا لە ناو ماڵ و لەسەر جێتم
دەزانی چاوەڕوانت بووم؟ نەهاتی تۆ بڵێی جارێ
کە کاوە خەم مەخۆ تازە لە ڕێی دڵداری هاوڕێتم
مەکە مەنعی دڵی کاوە دەبێ باش تێ بگەی بۆچی؟

" تاقە خاڵ "
لە باسی تۆ چلۆن بدوێ زمانی خوار و لاڵی من
بە ناز و عیشوەکەت مردم هەزار هاوار بە حاڵی من
بە غەمزەی چاوی مەخموورت دڵت بردم بە یەک جاری
شەو و ڕۆژ بۆتە ناوی تۆ هەموو فکر و خەیاڵی من
وەکوو لاس هەڵوەدا و وێڵم لە هەر کوێ بم پەشێو حاڵم
دەڵێم ئێستا بڵێی چۆن بێ گوڵی گۆنای خەزاڵی من
تەمەن دەڕوا بەرەو پیری سپی بوون مووی سەرم تاڵ تاڵ
بەیادی چاوەکانت ڕۆی تەواوی مانگ و ساڵی من
لە دووری تۆ پەرێشانم وەرە سەردانی حاڵم کە
نەبوو جارێ بپرسی تۆ لە ڕێی خوادا هەواڵی من
ببە مۆمی شەوی تاریک کە ڕووناکی بەدی دێنێ
بەبێ تۆ تەنگ و تاریکە دەڵێی زیندانە ماڵی من
سەبارەت بەو هەموو جوانێ وەکوو شاعیر دواوم بۆت
بە چەشنی شاعیران تاڵە بە گیانت ژینی تاڵی من
هەڵۆی سەربەرزی شاخان بووم کە ئاوا لارە مل کەوتووم
بە تیری چاوەکانی تۆ گوڵم زامدارە باڵی من
مەکە لۆمەی دڵی کاوەت کە ئاوا شێت و شەیداتە
مەڵێ تاکەی دەنووسی تۆ شێعر بۆ تاقە خاڵی من؟

" ژیانی ڕەش "
لە شەو بێداری دڵ دیارە کە ئەشقی هەر لەبەر چاوە
کە چی پیرە و بەڵام هێشتا وەکوو لاوی نەگۆڕاوە
ئەوەندم ڕوو لەئاسمان کرد نە مانگم دی نە ئەستێرە
شەویشم وەک دڵم وایە بۆیەک ئەستێرە داماوە
دەبێ چی بێ ژیانی من شەوم ڕەش بێ و ژیانم ڕەش
پەرۆش و مات و ڕەنگ زەردم کە نەمزانی چ قەوماوە
فەلەک ئاخر لەبر چی تۆ گەڕاوی دژ بە ژینی من؟
دەبێ چی بێ کە چەرخی تۆ بەلای من دا نەسووڕاوە؟
بە پیری دەست بە پێنووس بووم لەتاو تاڵی ژیانی خۆم
ڕەفیقان پێم دەڵێن کوێر بم بەجارێ کاوە خەرفاوە
بە گیانی تۆ بە گیانی خۆم نە خەرفاوم نە شێتیشم
دەڵێم بدوێم لە ژینی خۆم هەتا هەستم نە خنکاوە
لەباسی تاڵی ژین دەدوێ قەڵەم بەو دەستە لەرزۆکەم
لە تاوی ئاه و ناڵە دڵ قەڵەم مات و عەبەسراوە
دەبێ ڕۆژێ بپرسم من لە گەورە و پادشای عالەم
هەتا کەنگێ ژیانی کورد وەکوو بڵقێ لە سەر ئاوە؟

" مەرگی داو داوە "
چی بەسەر هات کوا لە کوێیە ژینگەکەی بەرچاوی من
کێ دەزانێ چۆنە حاڵی مێرگ و چۆم و ئاوی من
چەشنی کەرکووک وا فرۆشرا دار و مێرگ و چیمەنی
کێ دەپرسێ بۆ فرۆشرا مێرگەکەی نەخشاوی من؟
دەستی پیسی کام نەیار بوو بە هۆی فەوتاندنت؟
خۆی بفەوتێ چەشنی ژینگەی بێ کەس و فەوتاوی من
دار و باغی بێ سنوورت چی بەسەر هات چاوەکەم
کێ بوو داینا دار و باغی جوان تێک هاڵاوی من؟
بوویە عەفرینی وڵاتم چەشنی ئەو وێرانە بووی
چی بەسەر هات چەشنی عەفرین ماڵەکەی سووتاوی من؟
باوەشی گەرمت بەهاران پڕ لە پیر و لاو دەبوو
جێی ئەوین بووی بۆ مناڵ و گەنج و پیر لاوی من
کاتی میوانت دەهاتن باوەشت ئاواڵە بوو
باوەشت بۆتە خەیاڵی کۆن و بیری خاوی من
کوانێ ئێستا کوا لەکوێیە بۆچی داو داوەم نەما؟
گەر کوو داو داوەم نەماوە با نەمێنێ ناوی من
غەیری تانەی ناحەزانم باش دەزانم هیچ نییە
لای ئەوەی گەر تۆی فرۆشتۆ هیچ نییە نووسراوی من
بەس منیش با تێبگەن باکی نییە پێنووسەکەم
ڕۆژ بە ڕۆژێ ڕێگە دەبڕێ ،جێ کەوت هەنگاوی من
شەرمەزاری هەر دوو دونیان ماف فرۆشانی وڵات
مافی داو داوەو بەچەند دا کەیخودای زۆر پیاوی من؟

بە ناوی دانەری جوانی
هاوڕێیان هۆنراوەی مەرگی داو داوە
بۆ ژینگە فەوتاوەکەی داوداوەی داشبەند کە بە داخەوە زۆر بێ ڕەحمانە لە ناو بردرا و بە قەولی کوردی ئاو لە ئاو تەکانی نەخوارد و لەو هۆنراوەیەدا مەبەستی من کەسانێکن کە لەو خەیانەتە گەورە دا دەستیان بوو و بەڵام بە داخەوە کەس نەیزانی کێ بوون و چۆن ئەو کارە ناڕەوایەیان کرد و پێم خۆش بوو ناوی نەحسی ئەو کەسانە بهێنم بەڵام بەداخەوە هیچ کەسێ ئەو تاوانەی وەستۆی خۆی نەگرت بەڵام هیوادارم ئەو کەسانە بەدڵ ئەو هۆنراوەیە بخوێننەوە و غیرەتی ئەوەندەیان بێت
پەیوەندیم پێوە بگرن و ئەو کارە نا مڕۆڤانەیەی خۆیان شی کەنەوە
✍ براتان شەپۆل داشبەندی

" بووکی ئازادی "
دڵبەری باڵا نەمامم شەو بۆ جێژوانم وەرە
من لە مێژە چاو لە ڕێتم تۆ بۆ سەر دانم وەرە
دوور لە تۆم و دوور لە خۆشی و پێکەنینم چاوەکەم
ڕەنگە خۆت زۆر باش بزانی چاو بە گریانم وەرە
مات و ڕەنگ زرەردم لە دووریت هێزی ژینم لێ بڕا
ئەی عەزیز و خۆشەویست و یاری چاو جوانم وەرە
مانگ و ئەستێرەش بە چەشنی ئەو دڵەی من چاوەڕێن
مانگی چاردە جارو بارێ تۆ بۆ ئاسمانم وەرە
من کە دیلی یەک نیگاتم ئاوڕێک نادەیتەوە
حوکمی ئازادیم بفەرموو من لە زیندانم وەرە
خۆت ئەزانی خۆشەویستی نیشتمان نابڕێتەوە
بۆ دەفەرمووی کاوە هەستە من لە شارانم وەرە
بست بە بەستی خاکی پاکم گەوهەرە نایگۆڕمەوە
خاکی بێگانە پەرەست نیم من لە بۆکانم وەرە
ئاشقی کێو و چیام و خاکی پاکی نیشتمان
ئاشقی بەرگ و لیباس و دابی کوردانم وەرە
شەو چەلە و داوەت دەگێرین پێکەوە بۆ نیشتمان
بوکی ئازادی دەهێنین بۆ کوڕی جوانم وەرە
بووکی ئازادی بە سواری ئەسبی شێعرم دێنمەوە
دەیکەمە شاباشی لاوان شێعر و پەخشانم وەرە

" مەگەڕێوە "
ئەگەر ڕویشتی مەگەڕێوە
بە ڕۆیشتنت خەمبار نابم
هەر ئەو دەردەی کە پێت داوم
هەتا مردن ڕزگار نابم
بەڵێنیم دا ئیتر دوای تۆ
بۆ هیچ کەسێ دڵدار نابم
تازە لە تۆ و عەشق نەبێ
لە هیچ شتێ بێزار نابم
لەبەر چاوم ون بە بڕۆ
من شێتەکەی دوا جار نابم
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
ئەگەر ڕویشتی مەگەڕێوە
بە ڕۆیشتنت خەمبار نابم
هەر ئەو دەردەی کە پێت داوم
هەتا مردن ڕزگار نابم
بەڵێنیم دا ئیتر دوای تۆ
بۆ هیچ کەسێ دڵدار نابم
تازە لە تۆ و عەشق نەبێ
لە هیچ شتێ بێزار نابم
لەبەر چاوم ون بە بڕۆ
من شێتەکەی دوا جار نابم
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
بەناوی خودا
" خاکی کوردستان "
دەنگە دەنگە ،سەدای چییە؟
دەنگی شین و لە خۆدانە
هاوار هاوار فریام کەون
هەرایە دەنگی گریانە
جەستە پڕ زام خوێن ڕژاوە
لافاوێکی بێ ئامانە
باوک پشتی چەماوەیە
تەرمی کۆڕی لە سەر شانە
دایک لە چاوی خوێن دەتکێ
خەریک ناڵە و لە خۆدانە
کیژۆڵەکان چەشنی پیاون
خەباتی وان بێ وچانە
مناڵەکان شەڵاڵی خوێن
مۆمی دڵیان لەسووتانە
ڕێبوارێکی شەکەتم دی
بینیم ماندووی دەستی ژیانە
پرسیم خاڵۆ ئێرە کوێیە
بۆچی چەشنی گۆڕستانە
فەرمووی گەورەم جوان بڕوانە
ئێرە خاکی کوردستانە
ئێرە خاکی کوردستانە
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
" خاکی کوردستان "
دەنگە دەنگە ،سەدای چییە؟
دەنگی شین و لە خۆدانە
هاوار هاوار فریام کەون
هەرایە دەنگی گریانە
جەستە پڕ زام خوێن ڕژاوە
لافاوێکی بێ ئامانە
باوک پشتی چەماوەیە
تەرمی کۆڕی لە سەر شانە
دایک لە چاوی خوێن دەتکێ
خەریک ناڵە و لە خۆدانە
کیژۆڵەکان چەشنی پیاون
خەباتی وان بێ وچانە
مناڵەکان شەڵاڵی خوێن
مۆمی دڵیان لەسووتانە
ڕێبوارێکی شەکەتم دی
بینیم ماندووی دەستی ژیانە
پرسیم خاڵۆ ئێرە کوێیە
بۆچی چەشنی گۆڕستانە
فەرمووی گەورەم جوان بڕوانە
ئێرە خاکی کوردستانە
ئێرە خاکی کوردستانە
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
" ئەویندار "
کە هاتی جێژوان ڕازاوەیە بۆت
ئەوینی ئەو دڵم نەبڕاوەیە بۆت
لە جێژوانی ئەویندا ئاڵە کۆکم
وشە و پیتم هەموو هۆنراوەیە بۆت
گوڵی هەستم لە ناخی دڵ چنیوە
گوڵی هەستم گەلێ بێ ماوەیە بۆت
هەتا مردن ئەوینت گیان و دڵمە
لە ناو گۆڕیش ئەویندار کاوەیە بۆت
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
کە هاتی جێژوان ڕازاوەیە بۆت
ئەوینی ئەو دڵم نەبڕاوەیە بۆت
لە جێژوانی ئەویندا ئاڵە کۆکم
وشە و پیتم هەموو هۆنراوەیە بۆت
گوڵی هەستم لە ناخی دڵ چنیوە
گوڵی هەستم گەلێ بێ ماوەیە بۆت
هەتا مردن ئەوینت گیان و دڵمە
لە ناو گۆڕیش ئەویندار کاوەیە بۆت
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
" ئاتیلەی یادەکانت "
دڵم بۆتە ئاتیلەی تۆ
یادەکانت هەموو لەوێن
ئەو وێنانەی ساڵانێکە
لە لای خۆشت دەست ناکەوێن
دانە دانەی هەڵ واسراون
خەمەکانمی پێ دەڕەوێن
ئەوان وەک تۆ بێ وەفا نین
زیاتر لە تۆ منیان دەوێن
نە من بێ وان هەڵ دەکەم و
نە وانیش بێ من دەسرەوێن
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
دڵم بۆتە ئاتیلەی تۆ
یادەکانت هەموو لەوێن
ئەو وێنانەی ساڵانێکە
لە لای خۆشت دەست ناکەوێن
دانە دانەی هەڵ واسراون
خەمەکانمی پێ دەڕەوێن
ئەوان وەک تۆ بێ وەفا نین
زیاتر لە تۆ منیان دەوێن
نە من بێ وان هەڵ دەکەم و
نە وانیش بێ من دەسرەوێن
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
Forwarded from عکس نگار
بەناوی خودا
" پاییز "
من ئەو دارەم هیچ زریانێک نامبەزێنێ
تا ئەمڕۆکە نەیتوانیوە ڕام وەشێنێ
من دارێکی پیری مێژووم گەڵاێ زەردم
کەس ناتوانێ بە بێ تاوان بیوەرێنێ
دڵنیا بە زریان ئەمساڵ لق و پۆپم
هێزی ڕەشت قەت ناتوانێ بیانشکێنێ
گەڵایەکم لێوە نابێ دڵنیا بە
گەڵای ناسکم دەستی ڕەشت دەپەڕێنێ
باش تێ بگە کاتێ گەڵام لێوە ببێ
دەبێ سەدان گەڵاو چرۆم سەر دەربێنێ
هۆ هۆ زریان بڕۆ بە پاییزیش بڵێ
پیرە دارم بیری وایە واز نەهێنێ
چاوەڕوانی نەمانی تۆن گشت دارکان
بۆنی بەهار نەمانی تۆ بەدی دێنێ
شەختە و سەرما هەموو سۆزن لادە بڕۆ
بەس ڕوو ڕەشی و نەدامەتیت پێ دەمێنێ
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
" پاییز "
من ئەو دارەم هیچ زریانێک نامبەزێنێ
تا ئەمڕۆکە نەیتوانیوە ڕام وەشێنێ
من دارێکی پیری مێژووم گەڵاێ زەردم
کەس ناتوانێ بە بێ تاوان بیوەرێنێ
دڵنیا بە زریان ئەمساڵ لق و پۆپم
هێزی ڕەشت قەت ناتوانێ بیانشکێنێ
گەڵایەکم لێوە نابێ دڵنیا بە
گەڵای ناسکم دەستی ڕەشت دەپەڕێنێ
باش تێ بگە کاتێ گەڵام لێوە ببێ
دەبێ سەدان گەڵاو چرۆم سەر دەربێنێ
هۆ هۆ زریان بڕۆ بە پاییزیش بڵێ
پیرە دارم بیری وایە واز نەهێنێ
چاوەڕوانی نەمانی تۆن گشت دارکان
بۆنی بەهار نەمانی تۆ بەدی دێنێ
شەختە و سەرما هەموو سۆزن لادە بڕۆ
بەس ڕوو ڕەشی و نەدامەتیت پێ دەمێنێ
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
" ڕەنج بە فیڕۆ "
لە شەوانی پاییزی دا
دڵم زیاتر تامەزرۆیە
تا بەر بەیان دڵی شەیدام
لە هەر کوێ بی لە لای تۆیە
ساتێ لە تۆ دوور ناکەوێ
لێم یاغییەو سەرەڕۆیە
ترسم هەیە ڕۆژێ بڵێی:
"کاوە ڕەنجت بە فیڕۆیە
ئەوینی من کەسێ ترە و
هەستم بۆ تۆ گشت درویە"
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
لە شەوانی پاییزی دا
دڵم زیاتر تامەزرۆیە
تا بەر بەیان دڵی شەیدام
لە هەر کوێ بی لە لای تۆیە
ساتێ لە تۆ دوور ناکەوێ
لێم یاغییەو سەرەڕۆیە
ترسم هەیە ڕۆژێ بڵێی:
"کاوە ڕەنجت بە فیڕۆیە
ئەوینی من کەسێ ترە و
هەستم بۆ تۆ گشت درویە"
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
Forwarded from عکس نگار
خەزان هات و بەڵام تۆ هەر نەهاتی
وەکوو خۆرێ لە ژینم دەر نەهاتی
وەفاداری لە کێ فێر بووی کە ئاوا
لەگەڵ ئەشقم هەتاکوو سەر نەهاتی
لە ناو شەوگاری سەختی پاییزیم دا
وەکوو مانگ و وەکوو ئەختەر نەهاتی
وتم یەک شەو لە شێعرا تۆ بە سەروام
لە شێعریش دا بەرەو دەفتەر نەهاتی
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
وەکوو خۆرێ لە ژینم دەر نەهاتی
وەفاداری لە کێ فێر بووی کە ئاوا
لەگەڵ ئەشقم هەتاکوو سەر نەهاتی
لە ناو شەوگاری سەختی پاییزیم دا
وەکوو مانگ و وەکوو ئەختەر نەهاتی
وتم یەک شەو لە شێعرا تۆ بە سەروام
لە شێعریش دا بەرەو دەفتەر نەهاتی
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
بەناوی خودا
" پاییزی ژین "
پاییزی ژین بەڕێوە و من بەهارم هەر نەدی
ڕەنگی زەرد بوو داری ژینم سەوزی دارم هەر نەدی
هەرچی چاندم تۆوی ئاشتی من ڵە کێڵگەی شارەکەم
ڕۆژی خۆشی و دوورکێشەم من لە شارم هەر نەدی
گۆمی خوینم وا ڕژاوە و مەرگە هاوڕێی ژینی من
جێژن و خۆشی زێدی پاکی کوردەوارم هەر نەدی
دۆست یارم هێندە زۆرە کامەیان یاری منە
لە هەموو دۆست و هەڤاڵە جارێ یارم هەر نەدی
هەر دەڵێی پەیمانی بەستۆ بۆ گەلی من مەرگی تاڵ
مەرگ و سووتان و نەمانم بۆ نەیارم هەر نەدی
نۆت و دەنگی موسیقای من دەنگی ناڵە و شیوەنە
قەت بە خەونیش تاقە جارێک ساز و تارم هەر نەدی
وەک گوڵێک دەوریان تەنیوم دڕک و داڵی بێ بەزە
باغەوانم چی بەسەر هات بۆ بژارم هەر نەدی؟
وەک شەپۆلێک کەوتمە ناو زەریای خەم و ناڵە و گرین
زۆر گەرام بۆ چرکە ساتێک من کەنارم هەر نەدی

" بیری کۆن "
ئێوارێکانی پاییزم
پڕ لە خەم و زامی بەسۆن
هێدی هێدی نەرم نەرم
لەگەڵ دڵم لە گفت و گۆن
بیرەوەری کۆن و تاڵم
جەرگ بڕن چەشنی چەقۆن
خۆ فرۆشان بە داخەوە
ڕێزیان هەیە خاوەن شکۆن
ناپیاوەکان لە جێی پیاوان
خەریک حۆقە و فێڵ و درۆن
قەل و داڵی نگریسی ڕەش
لە ئاسمان لە جێی هەڵۆن
بۆیە شێعری پاییزی من
ڕەقن چەشنی بەرد و کڵۆن
با تێبگەن رێوی و چەقەڵ
شێر هەر ماوە دەبێ بڕۆن
✍شەپۆل داشبەندی
@shapol59
" بیری کۆن "
ئێوارێکانی پاییزم
پڕ لە خەم و زامی بەسۆن
هێدی هێدی نەرم نەرم
لەگەڵ دڵم لە گفت و گۆن
بیرەوەری کۆن و تاڵم
جەرگ بڕن چەشنی چەقۆن
خۆ فرۆشان بە داخەوە
ڕێزیان هەیە خاوەن شکۆن
ناپیاوەکان لە جێی پیاوان
خەریک حۆقە و فێڵ و درۆن
قەل و داڵی نگریسی ڕەش
لە ئاسمان لە جێی هەڵۆن
بۆیە شێعری پاییزی من
ڕەقن چەشنی بەرد و کڵۆن
با تێبگەن رێوی و چەقەڵ
شێر هەر ماوە دەبێ بڕۆن
✍شەپۆل داشبەندی
@shapol59
بەناوی خودا
" باب "
ئەو کاتەی تۆ ژان و ئێشت
لە چاوی من دەشاردەوە
ئەوکاتە گەر بە بێ دەنگی
لەناو خۆدا خۆت خواردەوە
ئەو کاتەی گەر بە پێکەنین
خەمەکانت شاردەوە لێم
هەر ئەو کاتە رەنگی زەردت
هەزار وانەی نیشاندا پێم
تێگەیشتم هاوشێوەی تۆ
لەسەر عەرزی خودا کەمە
ئەو کەسانەی شادی بەخشن
ژینی خۆشیان هەموو خەمە
ئەوکاتە من تێگەیشتم
تۆ نموونەی ڕەحمی خودای
ئەوکاتە من هەستم پێ کرد
تۆ بۆ ژیان چەشنی قەڵای
بەڵام بۆچی لە ژێر پێتا
غەیری ئازار چیتر نییە
دەبێ ڕۆژێک بپرسم لێی
خوایە حکمەت لەوە چییە؟
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59
" باب "
ئەو کاتەی تۆ ژان و ئێشت
لە چاوی من دەشاردەوە
ئەوکاتە گەر بە بێ دەنگی
لەناو خۆدا خۆت خواردەوە
ئەو کاتەی گەر بە پێکەنین
خەمەکانت شاردەوە لێم
هەر ئەو کاتە رەنگی زەردت
هەزار وانەی نیشاندا پێم
تێگەیشتم هاوشێوەی تۆ
لەسەر عەرزی خودا کەمە
ئەو کەسانەی شادی بەخشن
ژینی خۆشیان هەموو خەمە
ئەوکاتە من تێگەیشتم
تۆ نموونەی ڕەحمی خودای
ئەوکاتە من هەستم پێ کرد
تۆ بۆ ژیان چەشنی قەڵای
بەڵام بۆچی لە ژێر پێتا
غەیری ئازار چیتر نییە
دەبێ ڕۆژێک بپرسم لێی
خوایە حکمەت لەوە چییە؟
✍ شەپۆل داشبەندی
@shapol59