بەرێز دکتۆر توانا نجف بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێری و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زابیاری ورد لەسەر دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێم دەخاتەروو
وزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی باڵای بایۆمەتری ھەرێم لە ماوەی (٢) دوو مانگی رابردوو پرۆسەی بایۆمەتری بۆ سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومیەکانی ھەرێم ئەنجام داو لە ئێستادا پرۆسەکە تەواو بوە و لە چاوەڕوانیدان تا بە نوسراوی فەرمی وەڵامی لیژنەی باڵای بایۆمەتریان بە دەست دەگات تاوەکو ھەفتەی داهاتوو بۆ ئەوەی رێکاری پێویست ئەنجام بدرێت.
لەم بارەیەوە بەپێویستم زانی لەسەر ئەو بابەتە چەند پرسیارێک ئاراستەی بەرێز (د.توانا نجف- بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێری و دارایی) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکەم کە رۆژانە قوتابی/خوێندکاران پرسیار دەکەن.
پرسیار / پرۆسەی بایۆمەتری سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومیەکانی کوردستان بەکوێ گەیشت؟
د.توانا نجف: پرۆسەی بایۆمەتری سێ یەکەمەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هەلەبجە تەواو بوە و ئێمە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چاوەروانی ئەوەین تا ھەفتەی داھاتوو سەرجەم ناوەکان بنێرنەوە بۆ وەزارەت بۆ ئەوەی رێکاری پێویست ئەنجام بدەین.
پرسیار/ گرنگی پرۆسەی بایۆمەتری سێ یەکەمەکان چییە ؟ بۆچی ئەو پرۆسەیەتان ئەنجام دا؟
د.توانا نجف: بەڕێزتان دەزانن لە ئێستادا پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە پارە دار دەکرێت و سەرجەم ناو و داتای مووچە خۆرانی هەرێمیان لایە و پرۆسەی بایۆمەتری بۆ سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومیەکان گرنگی و تایبەتمەندی خۆی ھەیە بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە بزانین چەند کەس پێشتر دامەزراوە لە داموو دەزگاکانی حکومی لە ھەرێمی کوردستان یان مووچەخۆرن بەم پرۆسەیە داتایەکی باش و روونمان دەست دەکەوێت بۆ ئەوەی ناوەکان بەشێوەیەکی رێک و پێک ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێن و دڵنیابینەوە لەوەی ناوی دوبارە یان ناوێک نانێرین کە پێشتر دامەزراوە یان مووچە خۆرە بۆ ئەوەی ھیچ کێشە و گرفتێک نەیەتە پێش بۆ سێ یەکەمەکان لەلایەن حکومەتی ناوەندیەوە
بپرسیار / ھەنگاوی داھاتوو چی یە کە لەئێستادا پرۆسەی بایۆمەتریەکە تەواو بووە؟
د.توانا نجف: ئێمە کەناوی سێ یەکەمەکانمان بەدەست گەیشت دوای پرۆسەی بایۆمەتری بە نوسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم دەکەین بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەوانە ئاراستەی حکومەتی ناوەند بکرێت و پارەی بۆ تەرخان بکرێت لە بودجە دواتر سێیەکەمەکان دا بمەزرێنەوە لە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێم چونکە ئێمە پێویستیەکی زۆرمان پێیانە و دەمانەوێت سود لە توانای سێ یەکەمەکان وەربگرینەوە و سێ یەکەمەکان سەرمایەکی گرنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکانن.
پرسیار / ئایا ئێوە ناوی یەک وەجبەی دەرچووان دەنێرن یان ناوی سەرجەم وەجبەکانی دەرچووانی سالانی رابردوو دەنێرن؟
د.توانا نجف: ئێمە ناوی سەرجەم سێ وەجبەکانی دەرچووانی سالانی رابردوو دەنێرین بۆ حکومەتی ناوەندی واتا سەرجەم ئەوانەی بایۆمەتریان کردوە ناوەکانیان دەنێرین
پرسیار / ئەو سێ یەکەمانەی کە پێشتر دامەزراون لە وەزارەتەکانی تر و درێژەیان بە خوێندنی دیپلۆمی تەکنیکی و بەکالۆریۆس داوە بەڵام لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومیەکانن چیان بەسەر دێت؟
د.توانا نجف: ئێمە ھەوڵدەدەین کە حکومەتی عێراق رەزامەندی دەربری لەسەر دامەزراندنی سێ یەکەمەکان ئەو کەسانەی کە پێشتر دامەزراون و لە سێ یەکەمەکانن لە رێگەی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی وەربگرین کە ئەو بەرێزانەش راژەکانیان بگوازنەوە بۆ سەر زانکۆکان و کاری جدی لەسەر دەکەین
پرسیار / جگە لە ناردنی ناوەکان چ رێگەیەکی تر دەگرنە بەر بۆ ئەوەی لەمپەر و کێشە نەیەتە پێش دامەزراندنی سێ یەکەمەکان؟
د.توانا نجف: ئێمە پەیوەندیەکی باشمان ھەیە لەگەڵ حکومەتی ناوەند بەردەوام لەگەڵیان لە پەیوەندی داین جگە لەوەش لە رێگەی نوێنەرەکانی کورد لە بەغداد لە پەیوەندی دا دەبین و ھەموو ھەولێک دەدەین بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان.
پرسیار / کەی ئەو پرۆسەیە دەگاتە ئەنجام ؟
د.توانا نجف: ئەوەی لەسەر شانی وەزارەتی خوێندنی باڵایە بەشێوەیەکی رێک وپێک جێ بە جێی دەکەین و چاوەروانی وەڵامی حکومەتی ناوەند دەبین و لە پەیوەندی بەردەوام دەبین و بەردەوام بەدواداچون دەکەین.
پرسیار / بەپێی ئەو داتا و زانیاریانەی لاتانە بری چەند پێویستە بۆ دامەزراندنی سەرجەم وەجبەکانی دەرچووانی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومیەکان؟
د.توانا نجف: نزیک ٩ ملیار دیناری پێویستە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان کە ئەم برە پارەش زۆر نی یە دەتوانرێت لەلایەن حکومەتی ناوەند دابین بکرێت
پرسیار / رۆڵی بەرێز دکتۆر ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا چۆن دەبینیت لەم پرۆسەیە؟
د.

توانا نجف: جەنابی وەزیر دکتۆر ئارام ھەموو ھەوڵێکی خستۆتە گەر لە رێگەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم و بەغداد بۆ ئەوەی سەرجەم وەجبەکانی دەرچووانی سێ یەکەمەکان دابمەزرێنەوە بۆ شاهیدی کارەکانی بەڕێزیان لەو ماوەی بەڕێزیان دەست بەکاربووە تاوەکو ئێستا تەواوی هەولی خۆی داوە و توانیویەتی لەسەر پێشنیاری بەڕێزیان و رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران توانی دوو وەجبەی دەرچووان دابمەزرێنێتەوە دڵنیابن لەم پرۆسەیەش ھەموو توانایەکی خۆی بەکار دێنێت بۆئەوەی سەرجەم سێ یەکەمەکانی تریش کە ماوەیەکی زۆرە لە چاوەڕوانیدان دابمەزرێنێت.
پرسیار/کۆتا پرسیار ئایا ناوی سێ یەکەمەکانی پێش ساڵی ٢٠١٧ دەنێرن ؟
د.توانا نجف: بەڵێ لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیر ناوی ئەوانیش دەنێرین .
سوپاسی بەرێز کاک دکتۆر توانا بۆ ئەو کاتەی بەمنت بەخشی و وەک ھەمیشە دڵسۆزانە لەسەر خەتی بۆ ئەم پرۆسەیە و سوپاسی دڵسۆزی دەکەم.
د.توانا نجف :-لەخزمەتدام بەناوی جەناوی وەزیریشەوە بەڵێن تان پێ دەدەین بەهیچ شێوەیەک ماندو نابین لە هەولەکانمان بۆ ئەوەی ئەوەی لەتواناماندا هەبێت بیکەین بۆ سێ یەکەمەکان و ئەوانە کەسە لێهاتوو و زیرەکەکانی کۆمەڵگا کەمانن
مافپەروەر/کامۆ خدر
ماستەر لە یاسای تایبەت

هەواڵێکی گرنگ بۆ خوێندکاران و قوتابیان …
لە سبەینێوە پرۆسەى گواستنەوەو دابەزیىنى خوێندکاران/ قوتابیان لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستپێدەکات
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2024-2025) بەشێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، کە پرۆسەکە لە ڕێکەوتى (2024/7/15) تاکو (2024/8/31) بەردەوام دەبێت.
بەمەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، كلیك لەسەرئەم لینکە فێرکاریەى خوارەوە بكەن دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى ڕوبەڕوى هەڵە نەبنەوە، لە هەمانکاتدا هەر خوێندکار قوتابیەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى لەڕێگەى لینکى هاوپێچ ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.
تێبینى:
١/ قوتابى و خوێندکار لە ناو ئەکاونتى تایبەتى خۆیەوە دەتوانێت لەڕێگەى کورتە نامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارى کۆلێژ یان تۆمارى گشتى زانکۆکان بکات بۆ هەر پرسیار و ڕونکردنەوەیەک.
٢/ ئەگەر قوتابی/ خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چونە ناو سیستمى گواستنەوەو دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجامدەدات.
٣/ بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.
٤/ پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.
بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
regayzanko.com

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم کرد بەمەبەستی دامەزراندن
بەنوسراوی ژمارە ١٣٠٠١ لەبەرواری ٢٠٢٤/٧/١٤ بە واژۆی بەرێز د.ئارام محمد قادر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومیەکانی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم کرد بەمەبەستی دامەزراندن
لەھەنگاوی دواتردا وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومیەکان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات بەمەبەستی پارە تەرخانکردن و دامەزراندنەوەیان لە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێم
ناوی سەرجەم سێ یەکەمە دانەمەزراوەکان ئەوانەی بایۆمەتریان کردوە نێردراون کە ژمارەیان١٢٢٨٦ قوتابی/خوێندکارە

ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست دەست پێدەکات
ئاگاداری هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە ئارەزوومەندی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستن ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/١٥ دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە لە ڕێگای سیستەمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ سەنتەرەکانی زمان دەکرێتەوە و دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، داواکاری پێشکەش کردن تا ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/١٨ بەپێی توانای سەنتەرەکان دەبێت.
سبەی لینک کارا دەبێت و ناوتۆمار کرردن دەست پێدەکات و زانیاری زیاتر دەخمە روو

ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی زانکۆ حکومیەکان دەست پێدەکات
ئێستا لینکی خۆتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی زانکۆ حکومیەیەکان کارایە دەتوانن ناوی خۆتان تۆمار بکەن و ناوتۆمار کردن بەپێی ژمارەی کورسی سەنتەرەکان دەبێت
دیاری کردنی ئاست placement test تحدید مستوی
ئاگاداری هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە ئارەزوومەندی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستن ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/١٥ دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە لە ڕێگای سیستەمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ سەنتەرەکانی زمان دەکرێتەوە و دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، داواکاری پێشکەش کردن تا ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/١٨ بەپێی توانای سەنتەرەکان دەبێت.
خۆتۆمارکردن بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت لەڕێگەی ئەم وێبسایتەوە:
https://lc.digital.gov.krd/#/login

lc.digital.gov.krd
Language Center
Latest updates and statistic charts
چەند بەرچاو رونیەک لەسەر ناوتۆمارکردن بۆ تاقی کردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومیەکان
لەسەر ئەساسی ئەو زانیاریانەی وەرم گرتوون ئەم بەرچاوروونیە بۆ ئێوەی ئازیز دەخەمە روو:-
١/ئەمرۆ ناو تۆمارکردن بۆ بەشداری کردن لە تاقی کردنەوەی دیاری کردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لەسەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکان دەستیپێکرد و تا رۆژی ٥ شەمە ١٨ ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
٢/ژمارەی کورسیەکانی سەرجەم سەنتەرەکانی زمان سنوردارە و ناتوانرێت رێژەیەکی زۆر وەربگیرێت بۆیە لە ئێستادا سەرجەم سەنتەرەکان زمان ژمارەی کورسیەکانیان پر بۆتەوە بەڵام ئەمە مانای کۆتای ھاتنی ناو تۆمار کردن نی یە
٣/ لەئەمرۆ تا رۆژی ٥ شەمە بەشێوەیەکی بەردەوام چێکی ئەو ئەکاونتانە دەکرێت لەلایەن ئەدمینی سەنتەری زمانی زانکۆکان ھەر بەرێزێک ئەکاونتی دروست کردبێت و زانیاریەکان و پێداویستیەکان داخڵ نەکردبێت بەرێگەی کۆمێنت و ئیمەیل ئاگادار دەکرێتەوە لە زوترین کاتدا کەم و کورتیەکانی چاک بکات ئەگەر چاکی نەکرد راستەوخۆ ئەکاونتی دەسرێتەوە
٤/دوای سرینەوەی ئەو ئەکاونتانە راستەوخۆ ژمارەی کورسی سەنتەرەکانی زمان بەردەست دەبێتەوە لە سیستەم و خەڵکانی نوێ دەتوانن ناوتۆمار بکەن و ئەکاونت دروست بکەن بۆیە پێویستە زوو زوو سەردانی لینکی خۆتۆمار کردن بکەیت
٥/دوای ئەنجامدانی تاقی کردنەوەی ئاست تا یەک ساڵ مافت ھەیە ھەر کات ویست بەشداری کۆرسی زمان بکەیت بەو مەرجەی کۆرس بەردەست بێت
٦/ھەنگاوەکانی بەشداری تاقی کردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی لەسەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکان بەم شێوەیە:-
-دروست کردنی ئەکاونت.
-دوایی دروستکردنی ئەکاونت و پرکردنەوەی زانیاریەکانی فۆرمەکە دەینێریت تکایە وێنەی سەر پرۆفایل دابنێن و سەرجەم خانەکان پر بکەنەوە و وێنەی پاسپۆرت و بروانامە بە pdf دابنێت دواتر کە دڵنیابە بوویتەوە لە زانیارکان Submit بکە ئەگەر بچوکترین کەم و کوری ھەبوو بێت Submit نابێت.
-دوای Submit بوون ئیمێلێکت بۆ دێتەوە دەلێ بەسەرکەوتووی فۆرمەکەت نێردرا بۆ سەنتەری زمان
-دواتر ئەدمینی سەنتەری زمان وردبینی ئەکاونتەکەت دەکات ئەگەر کئشەی نەبوو رێک پەسەند دەکرێت ئەگەر کەم و کورتیەک ھەبوو کۆمێنت بۆ دەنوسێت لە رێگەی ئەکاونت و ئێمەیل ئاگادار دەکرێتەوە کە ئەم بەشە چاک بکە دوای ئەوەی چاکت کرد جارێکی تر ئەدمین سەیری دەکاتەوە کە کێشەی نەمابوو پەسەند دەکرێت ئەگەر چاکت نەکرد ئەکاونتەکەت دەسرێتەوە.
-ئەگەر پەسەند کرا لە رێگەی ئەکاونت و ئیمەیل ئاگادار دەکرێتەوە کە ئەکاونتەکەت پەسەند کرا واتا ھیچ کێشە و گرفتێکی نەماوە و کە پەسەند بوو لەسەر ئەکاونتەکە ئەو تێبینە لادەرێت کە دەڵێت ئەکاونتەکەت پشتراست نەکراوەتەوە و وە لەشوێنی کۆد کۆدەکە دادەنرێت
-دوای پەسەند کردن پێویستە سەردانی ئەو سەنتەری زمانە بکەیت کە لە کاتی دروست کردنی ئەکاونت اختیارت کردوە وصڵێکی ٥٠ ھەزار دیناری ببریت و دواتر لە سیستەم واتا لە ئەکاونتی خۆت وێنەیەک لە وەصڵەکە ئەپلۆدی بکەیت
ئەگەر ھەموو ئەو ھەنگاوانە جێ بەجێ نەکرێن ناو دەسرێتەوە و مافی بەشداری کردنی تاقی کردنەوەی ئاستی ئینگلیزی سەنتەری زمانی زانکۆ حکومیەکان نامێنێت و کورسیەکە چۆڵ دەبێت و خەڵکی تر مافی پرکردنەوەی دەبێت
سەبارەت بە سەنتەری زمانی زانکۆی سەڵاحەدین بەشداری نەکردوە بەھۆی چەند کێشەیەکی ئیداری نێوان خۆیان و وەزارەت
تەنھا بە ھەبوونی بروانامەی بەکالۆرێۆس و پاسپۆرت دەتوانی بەشداری ئەو تاقی کردنەوە و خولەکان بکەیت
ھەڵگرانی بروانامەی وەرگێران و ئینگلیزی ناتوانن ئەم تاقی کردنەوەیە و بەشداری کۆرس بکەن پێویستە ئەوان ئالس و توفل و پیتیئی بەدەست بھێنن
تاقی کردنەوەی ئاست و دواتر بەشداری کردن لە خولەکان بۆ چەند مەبەستێک بەکاردێت
-ھەبوونی بروانامەی ئینگلیزی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومیەکان لەکاتی تەقدیم کردن بۆ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لەناوخۆی ھەرێم خاڵ وەردەگریت
- ئەگەر لەکاتی تەقدیم کردنی بۆ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا ئاستی داواکراوت پێشکەش کرد بۆ کاتی تەواو بونی خوێندنی دبلۆمی باڵا و گفتوگۆی ماستەر و دکتۆرا پێویست بە بروانامەی ئینگلیزی نابێتەوە
-ھەڵگرانی ماستەر و دکتۆرا دەتوانیت بە بروانامەی سەنتەری زمان ئاستی ئینتەرمێدێت بەشداری خولی پێداگۆجی بکەن و بۆ نازناوی زانستی سودی لێوەربگرن
پێشنیاز دەکەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەپێناو دروست نەکردنی لۆد زوو زوو ئەم تاقی کردنەوە بکەنەوە لانی کەم ساڵی ٤ جار بکرێتەوە
پێویست بوو ئەولەویەت بدرێت بە قوتابی و خوێندکارانی دبلۆمی باڵا وماستەر و دکتۆرا کە لە ئێستا لە ناوخۆ دەخوێن و مەرجی ئینگلیزیان دەستەبەر نەکردوە.

وێنەی سەر بروانامەی دبلۆم و بەکالۆرێۆس و دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا گۆرانکاری تێدا دەکرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (١٣١٣٦) لە بەرواری (١٥-٧-٢٠٢٤) کە ئاراستەی گشت زانکۆ حکومییەکان کراوە، ئاگاداری سەرجەم زانکۆ حکومیەکان دەکاتەوە بۆ وەرگرتنەوەی بــڕاوانـامـەی دەرچـوون، بۆ لەمەودوا کار بە وێنەی چەسپاو لەسەر بڕوانامە ناکرێت بەڵکو پێویستە داواکار وێنەیەک بەشێواز فلاش میمۆری یان ئیمیل پێشکەس بکات بە زانکۆ یان زانکۆ خۆی وێنەکەی بۆ سکان بکات و بخرێتە سەر بروانامەی دەرچونی بەرایی و باڵا

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی کۆیە دەستپێکردنی ناونووسین بۆ هەشتەمین خولی پێداگۆجی ڕادەگەێنێت.
سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی کۆیە، خوازیارانی بەشداربوو لە خولی هەشتەمی پێداگۆجی ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن ئێستا لە ڕێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی هاپێچدا ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری تا بەرواری ١/٩/٢٠٢٤ بەردەستە:
تێبینی: ئەم فۆرمەی ئێستا کۆکردنەوەی زانیاریە سەبارەت بە خوازیاران، پێشبینی دەکرێت رێکەوتی دەستپێکردنی خولەکە بکەوێتە ٢٠/٩/٢٠٢٤
لینکی ناونوسین
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSccmZNUwCBWOv-zU798HdtnEmGtYYt-nFd-ARBCvaA-ylHqIg/viewform?
سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی کۆیە، خوازیارانی بەشداربوو لە خولی هەشتەمی پێداگۆجی ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن ئێستا لە ڕێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی هاپێچدا ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
•
مەرجەکانی بەشداربوون لە خولی پێداگۆجی: •
بڕوانامەی ئەکادیمی دکتۆرا یاخود ماستەر(فەرمانی زانكۆیی). بۆ ئەو بەڕێزانەی کە لە دەرەوەی وڵات خوێندوویانە پێویستە بڕیاری یەکسان کردنی بڕوانامەیان هەبێت. •
مەرجە پێشکەشکار نمرەی (٥)ی لە تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئایەڵس (IELTS) یاخود هاوتاکانی لە (TOEFL-IBT=59 )، (TOEFL-PBT=414) و (Academic Pearson=52) •
بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئاستی pre-intermediate لە یەکێک لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەسەندی کردووە. •
بەشداربوو دەبێت بڕوانامەی زمانی ئینگلیزییەکەی سێ ساڵ تێپەڕ نەبووبێت بەسەریدا.پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری تا بەرواری ١/٩/٢٠٢٤ بەردەستە:
تێبینی: ئەم فۆرمەی ئێستا کۆکردنەوەی زانیاریە سەبارەت بە خوازیاران، پێشبینی دەکرێت رێکەوتی دەستپێکردنی خولەکە بکەوێتە ٢٠/٩/٢٠٢٤
لینکی ناونوسین
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSccmZNUwCBWOv-zU798HdtnEmGtYYt-nFd-ARBCvaA-ylHqIg/viewform?
گشتاندنێک لە زانکۆی سلێمانی سەبارەت بەو خوێندکارانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا کە دواخستنی خوێندنیان بۆ کراوە
زانکۆی سلێمانی بە گشتاندنی ژمارە ٧٩٦٦ لە ٢٠٢٤/٦/٣ کە ئاراستەی سەرجەم کۆلێجەکانی سەر بە زانکۆی سلێمانی کردوە سەبارەت بەو خوێندکارانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا کە لە کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی لە راوندی پێشوو وەرگیراون بەڵام دواخستنی خوێندنیان بۆ کراوە ئەوا دەسەڵات دراوە بە کۆلێجەکان بەپێی توانای بەش دەست کردن بە خوێندن بۆ ئەو خوێندکارانە بکرێت لەسەرەتای ساڵی نوێی خوێندنی ئەکادیمی زانکۆی سلێمانی.
واتا ھەر بەشێک کە وەرگیراوی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا ھەبێت لەزانکۆی سلێمانی و دواخستنی خوێندنیان بۆ کردبێت ئەگەر بەشەکە توانای ھەبێت ئەوا دەتوانێت لە مانگی ٩ /٢٠٢٤ بەدواوە کە ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی دەستی پێکرد ئەو خوێندکارانەش دەست بەخوێندن بکەن بەپێی ساڵنامەی خوێندنی زانکۆی سلێمانی.
ئەگەر بەش توانای نەبوو ئەوا ئەو خوێندکارانەی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا کە دواخستنی خوێندنیان بۆ کراوە پێویستە چاوەروان بن تا ئەو کاتەی بەشەکە توانای دەبێت بۆ ئەوەی دەست کردن بە خوێندنیان بۆ بکات لە ساڵانی دواتر .
ئەم گشتاندنە تایبەتە بە زانکۆی سلێمانی بەڵام ھەر زانکۆیەک کە قوتابی/خوێندکارانی وەرگیراوی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرای ھەیە و بەھەر ھۆیەکە دەست کردن بە خوێندنیان بۆ نەکراوە و دواخستنی خوێندنیان بۆ کراوە دەتوانێت ھاوشێوەی زانکۆی سلێمانی بریاری ھاوشێوە بدەن.

ڕۆژانی شەمە و یەکشەمە بەرواری ٢٠٢٤/٧/٢٨،٢٧ کاتژمێر ١٠ ی سەر لەبەیانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی زانکۆ حکومیەکان ئەنجام دەدرێت
بۆ دڵنیابوون لە ھەبوونی ناو و شوێن و رۆژی تاقی کردنەوەکە سەردانی پەیجی سەنتەری زمانی زانکۆکەت بکە

چەند زانیاریەکی گرنگ لەسەر چۆنیەتی تاقی کردنەوەی دیاری کردنی ئاستی ئینگلیزی placement test لە سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێم
کامۆ خدر
وابریارە ڕۆژانی شەمە و یەکشەمە بەرواری ٢٠٢٤/٧/٢٨،٢٧ کاتژمێر ١٠ ی سەر لەبەیانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی زانکۆ حکومیەکان ئەنجام بدرێت
تاقی کردنەوەی دیاری کردنی ئاستی ئینگلیزی placement test لەسەنتەری زمانی زانکۆ حکومیەکان بۆ ئەوەیە ئاستی تۆ دیاری بکرێت و بزانرێت ئاستی زمانی ئینگلیزی تۆ لە چ ئاستێکدایە بە پێی ئەو ئاستە بەشداری کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی دەکەیت لە سەنتەری زمانی زانکۆ حکومیەکان بۆیە بۆ تاقی کردنەوەی دیاری کردنی ئاست ھیچ مەنھەجێکی دیاری کراو نی یە
تاقی کردنەوەی دیاری کردنی ئاستی ئینگلیزی placement test یەکەم جارە بەھاوبەشی لەگەڵ ئیمپریالی بەریتانی ئەنجام دەدرێت و تاقی کردنەوەکە لەسەر کۆمپیتەر ئەنجام دەدرێت لە زانکۆ و شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک دەبێت
شێوازی پرسیارەکان لە ئاستەکانی سەرەتایی و ناوەند و پێشکەوتوان دەبێت و ماوەی ٣ کاتژمێر بەردەوام دەبێت و لەچوار بەش پێک دێت (رێزمان،خوێندنەوە ،نوسین، گوێگرتن وقسەکردن).
رۆژی تاقی کردنەوە تێست ئایدی و پاسۆردێکت پێدەدرێت بۆ ئەوەی داخڵی ئەپلیکەیشینی ئمپریال بیت لەسەر کۆمپیتەری سەنتەری زمان و دواتر زانیاتیەکانت تۆمار دەکەیت و پێویست دەکات پاسۆردێکی نوێ بنوسیت و پێویستە پاسۆرد و تێست ئایدیەکەت بپارێزیت لە لای خۆت بمێنێت چونکە دواتر پێویستت پێی دەبێت
بەشی یەکەمی تاقی کردنەوەکە قسەکردن و گوێگرتن دەبێت لە ١٦ پرسیار پێک دێت کە گوێت لە پرسیارەکان گرت دواتر وڵامەکی ھەر ١٦ پرسیارەکە بەدەنگ لەسیستەمەکە ریکۆرد دەکەیت ٤٠ خولەک کات ھەیە ھیدفۆن و مایک بەکاردێنیت کە سەنتەری زمان لەگەڵ لاپتۆپەکە دابینی دەکات دوو جار گوێی دەگریت و دواتر سیستەمەکە راستەوخۆ دەست دەکات بە تۆمار کردنی قسەکانی تۆ و دەتوانی رێکۆرد کردنەکە را بگریت و دواتر گوێ دەگریت و وڵامی راست دەڵێت
بەشی دووەم رێزمان دەبێت ٤٥ ھەڵبژاردە دەبێت و ماوەی ٤٥ خولەک بەردەوام دەبێت کە ھەر پرسیارێک ٤ ھەڵبژاردەی دەبێت وڵامی راست ھەڵدەبژێریت
بەشی سێ یەم خوێندنەوەیە کە پەرەگرافێکت لەبەردەم دەبێت بەوردی دەیخوێنیتەوە دواتر پرسیارەکان بەشێوەی بۆشای دەبێت بە وڵامی راست پری دەکەیتەوە کە ٦٠بۆشای پێک دێت و ٤٠ خولەک کات ھەیە بەشێوەی ھەڵبژاردن کە ھەر بۆشایەک سێ ھەڵبژاردەت پێدەدات
بەشی چوارەم نوسین دەبێت لە دوو بەش پێک دێت و یەک کاتژمێر کات ھەیە کە لەسەر دوو تۆپیک کە بۆت دەستنیشان دەکرێت بۆ ھەر بەشێک پێویستە نزیکەی ١٠٠ ووشە بنوسیت
راستەوخۆی دوای تاقی کردنەوەکە ئەنجام و ئاستەکەت دەنوسێت و دواتر بەشێوەی فەرمی بە ئیمەیل بۆت دێتەوە
تا ئاستی بەرزتر بێنیت باشترە بۆیە دەتوانن لەبابەتی گشتی خۆتان ماندو و ئامادە بکەن
ئەم ڤیدۆیە ھاوشێوەی شێوازی تاقی کردنەوەی ئمپریالی بەریتانی یە بەڵام رێک بەوجۆرە نابێت بەڵکو میکانیزمەکە نزیکە لەم شێوەیە
https://youtu.be/e5ADkwNTvoc?si=lqi1_qW10UPtsVZb

YouTube
IEUK TEST APP - Student Instructions
The IEUK Test App is an accurate, and thorough English proficiency test used by “Imperial English UK Academies” to assign their students onto a suitable course & begin their studies!
IEUK TEST App
Access Web App: (recommended browser chrome)
https://test.imperial…

زانکۆی چەرموو هەنگاو بە هەنگاو بەرەو سەرکەوتن ڕێگە دەبڕێت؛
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زانکۆی چەرموو، بە هەوڵ و کۆششی لێبڕاوانەی دەستەی کارگێڕیی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی و بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، هەنگاوی زۆر باش و جێ ئومێدی ناوه، هەم لەڕووی پەرەپێدان بە ئاست و توانستی زانستیی و هەم کارکردن بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی کەموکوڕییەکانی ژێرخانی زانکۆ، لە گرنگترین ئەو کار و هەنگاوانەی کە لە زانکۆ بە ئاڕاستەی خۆڕێکخستنەوە و چاکسازیی، نراون بریتین لە:
١- ڕێکخستنەوەی ناوی سەرجەم بەش و کۆلێژەکانی زانکۆ و دەرهێنانی زانکۆ لەو (بێ سەروبەریە - فوضویە)تەی کە پێشتر بۆی دروستکرابوو، کە خوێندکار هەر پێی دەکرا خۆپیشاندان ڕێکبخات، تەنانەت بووبووە نوکتە، خوێندکار لە کاتی تاقیکردنەوەکانی کۆتاییدا نەیدەزانی ناوی چ کۆلێژێک لەسەر بەرگی پەڕاوی تاقیکردنەوەکەی بنوسێت.
٢- هەوڵدانی بێوچان و ماندونەناسانە و لەخۆبوردووانە بووە هەوێن و لەدایکبوونی داننان بە زانکۆدا، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە، کە ئەمە بۆ خۆی مێژووی دروستکرد لەنێوان پێش ئیعتراف و دوای ئیعترافدا، بۆیە ئەم خاڵە بۆ سەرجەم ستافی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و تەنانەت دڵسۆزان و خەمخۆرانی دەرەوەی زانکۆش جێگەی شانازیی و خۆشنودیی بوو.
٣- لەڕووی داراییەوە، هەرچەندە زانکۆی چەرموو، زانکۆیەکی بچوکە و داهاتێکی کەمی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە هەوڵی دڵسۆزانە و لە سەروو هەمووشیانەوە جەنابی سەرۆکی زانکۆ هەوڵدراوە بەو کەمە داهاتە خەرجیی زانکۆ و شایستە داراییەکانی مامۆستایان لە کرێی وانەی زیادە و توێژینەوە و لیژنەکانی گفتوگۆ و چاودێریی و کۆی خەرجییەکانی تر، بە ڕێکوپێکی لێ بدرێت، ئەمە جگە لە نەهێشتنی خەرجیی کەمالیی و ناپێویست و گەیشتنی بە ئاستی سفر.
٤- لەڕووی ڕۆتیناتی کارگێڕییەوە، بە تەواوەتی کاری ڕۆتینات هەوڵی نەهێشتنی دراوە و کارەکان زۆر بە ڕێکوپێکی دەڕوات، بەبێ حیسابکردنی ئەوەی کە ئەم کارە، کاری (ئازاد)، یان (نەوزاد)ە، هەر بۆ نموونە لە دوو ساڵی ڕابردوودا زۆرترین مامۆستایانی زانکۆ پلەی زانستییان گۆڕاوە و پلەکانیان بەرزەوە بووە، کە لەم ڕووەوە کاری هەمووان کورد وتەنی: وەک ئاو ڕۆیشتووە، ئەمە جگە لە ڕاییکردنی سەرجەم کارەکانی تر لە بەڕێوەبەرێتییەکان، لە نموونەی پێدانی بڕوانامە و ....هتد.
٥- لەڕووی پەیوەندی نێوان مامۆستایان و فەرمانبەران و ئیدارەی زانکۆوە، زانکۆ بووەتە یەکدەست و یەک تیم و ئەو کەلێن و درزەی کە دروستکرابوو، بە خۆشحاڵییەوە ئێستا ئەوە نەماوە و هەمووان زانکۆ بە موڵکی خۆیان دەزانن و هەمووانیش هی زانکۆن، بۆیە هەمووان ئەوەی لە توانستیاندا بێت دڵسۆزانە درێغی ناکەن و جێبەجێی دەکەن، کە هەر ئەمەش جادوی گۆڕانکارییە لە زانکۆی چەرموودا، چونکە کورد وتەنی: چەپڵە بە یەک دەست لێنادرێت، گەر لەم ڕووەوە هەمووان پاڵپشت و هاوکاری ئیدارەی زانکۆ و سەرۆکی زانکۆ نەبوونایە، ئەوکات ئەوانیش نەیاندەتوانی پلان و بەرنامەی خۆیان جێبەجێ بکەن، بۆیە دروستکردنی هەستی بەرپرسیاریەتی و ڕێزگرتنی بەرانبەر و شعوری بەخاوەنکردنی دەستەجەمعی، هەر ئەنجامی سەرکەوتنی لێ چاوەڕواندەکرێت.
ماوەتەوە ئەوە بڵێم، کە لە هەر شوێنێک دڵسۆزیی و لەخۆبووردوویی و یەکدەستیی هەبوو، ئەوا بێگومان خوای گەورە سەرکەوتن و بەرهەمداریی و پێشکەوتن دێنێتە ڕێگە.
ئێمەی مرۆڤ دەتوانین بە هەڵسوکەوت و گوفتارمان وا بکەین، کە ئەوپەڕی خزمەت پێشکەشبکەین، بە پێچەوانەشەوە هەر بە هەڵسوکەوت و گوفتارمان دەتوانین ئەو شوێنەی کاری تێدا دەکەین بیکەینە وێرانە،

لە کۆتاییدا هەموو مرۆڤێک بە ئاسانیی فیدباکی کارەکانی خۆی بۆ ئاشکرادەبێت و بۆی دەگەڕێتەوە، ئەوەش سەربار دەکەم و دەڵێم تۆی مرۆڤ لە هەر جێگە و پلە و پایەیەکدا بوویت، بەپێی توانا و کات و هێزی خۆت خزمەت بکە، با خزمەتەکەت کەم و بچوکیش بێت، کورد وتەنی: (چاکە بکە و بیدە بە دەم ئاودا)، دڵنیابە ڕۆژێک ئەو خزمەت و چاکەیە دێتەوە ڕێت، هەربۆیە ئەم پرەنسیپەمان لە کاروبارەکانمان لە زانکۆ کردووەتە سەرمەشق لەگەڵ هاوڕێکانمان لە ئیدارەی زانکۆ، لە سەرۆکی زانکۆوە بۆ فەرمانبەرێک، بێگومان بەرهەمەکەشی خزمەت بەو زانکۆیەیە، کە جێگە ئومێدی هەمووانە و هەمووان خاوەنین، لە سەروو هەمووشیانەوە ئەو مرۆڤانەی کە بە گیانی خۆیان قوربانییان بۆ ئەم وڵاتە داوە؛ (شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسیی، پێشمەرگە قارەمانەکان)، کۆی ئەو مرۆڤانەی ڕۆژێک لە ڕۆژان چ بە قەڵەم و چ بە چەک تێکۆشاون، بە ڕاستیی بۆ هێنانەدی ئاشتیی و ئازادیی و سەرفرازکردنی نەتەوە و زمان و فەرهەنگمان، بۆیە پاراستن و خزمەتکردنی زانکۆی چەرموو ئەرکی هەموو مرۆڤێکی چاکی پاکی بە مۆراڵە، لە هەر جێگەیەکی نیشتمان، زانکۆی چەرموو موڵکی مرۆڤە، موڵکی ئینسانی خاوەن مۆراڵە، موڵکی هەر مرۆڤێکە، کە خزمەتی زانست و زانیاریی و پێشکەوتن دەکات، دوور لە پەڕگیریی و لاگیریی حیزبیی و ئەتنیکی و گروپی و ....هتد.