ئەوەش پوڕێکی دیکە لە پەڕاوی هەستەکانم:
ڕهنجی بهباداچوو
ڕۆژێک بێدهنگ لهماڵهوه کهوتمهدهریای خهیاڵهوه
ڕابردووی خۆمم پشکنی بهحاڵێکی بێحاڵهوه
چۆن بهباداچوو ڕهنجوکار مام بهدهستی بهتاڵهوه
بههاری لاوهتیم ڕۆیی بههیوای ساڵهوساڵهوه
ڕهنجم گهنجی بۆنههێنام کهوتمه ناو ئاشبهتاڵهوه
لاوهتیشم بهفیڕۆچوو دامهبهربای شهماڵهوه
ههورازی تهمهنم بڕی کهوتمه سهر هێڵی یاڵهوه
ڕابووردن ڕۆژومانگو ساڵ بهگێژیو سهری قاڵهوه
کوێرهوهریو ژانوخهفهت پهڕی نههێشت بهباڵهوه
وای خستم لههێزی فڕین کهوتمه بهرچهنگی داڵهوه
زۆردرهنگ وریابوومهوه لهبێبهختیو ئیقباڵهوه
بهدهردی خۆمم نهزانی تاکهوتمه دهنێو چاڵهوه
ڕاپهڕیم لهخهوی خهفڵهت دهرچووم لهبیری کاڵهوه
جازانیم چۆن دهگهڵسهگی کهوتوومه نێو جهواڵهوه
چۆن خورا کۆرپهی ئاواتم بههۆی گورگی ناوماڵهوه
دیتمهوه لهنێو مێژوودا لهنێو کۆگای ههواڵهوه
ههرچونکه کوڕێکی کوردم کۆیلهم بهژینی تاڵهوه
زانیم بۆههروا پهشێوین بهدهست وهلیو قهراڵهوه
نهیار لهبن پیلی خۆم بوو دیتمهوه لهبنهوپاڵهوه
برای خۆمیان لێتیژکردم بهپارهو بهفیشاڵهوه
بۆسهیان بۆدانابۆوه لهنێودۆڵو لاپاڵهوه
مهلا بهمهندیلی سپی شێخیش بهعهباو شاڵهوه
سیخوڕیش بهبهرگی برا لهژێرناوی ئاواڵهوه
یێکیان فریویدا بهزێڕ یێک بهناوی بهرماڵهوه
خهنجهریان لێدام بهدهستی برای وهکوو قرژاڵهوه
تاهێندهم خوێن لهبهربڕوا بمخهن بهناڵهناڵهوه
تاوا بێهێزبم بتوانن بمخۆن بهیێک قهپاڵهوه
یا نهشخورێم ههرکۆیلهبم بهدهست زاڵمی زاڵهوه
وایان لهلهش بڕی هێزم بهچهنگ دژی خۆماڵهوه
ڕێویش خۆی لێکردم بهشێر هێرشیکرد بهچهنگاڵهوه
ڕابوردووشمان دهگێڕنهوه بهڕهنگی خوێنی ئاڵهوه
بهیتوێژان لهدیوهخانان شوان لهشاخ به شمشاڵهوه
بهکۆیلهتیو ژێردهستهیی بهبهختی ڕهنگ ڕهشماڵهوه
نهزانو فریوخواردووبووین بهدڵێکی وهک ساماڵهوه
نهیار بردی بهرههمی کار خۆشمان کهوتینه سواڵهوه
هێند خافڵو ساویلکهبووین دیل بووین بهچەنگی داڵهوه
ڕهقیب بردیگهنجمان ئێمهش خهریکبووین بهشاتاڵهوه
دهستیان سوورکردین بهخوێنی برای لهخوێن شهڵاڵهوه
خوشکان لهسهر تهرمی برا فرمێسک بهگۆنای ئاڵهوه
دایکیش لهسهر تهرمی کوڕی کهوتوه بهزمانی لاڵهوه
تازهبووک لهسهرتهرمی شوو بهچاوی وهک خهزاڵهوه
ههرشیوهنو ڕۆڕۆیانبوو بهدڵی لهخهم دارماڵهوه
بهڵێ نهیارانم ئاوا بهمشێوه ئابهم حاڵهوه
شاباڵمیان بهسهرتیرهوه چهقاندم دهبنی باڵهوه
بهرههمی ئاکاری خۆم بوون هاتن بهئیستیقباڵهوه
شهوی شهممۆ 9/3/1996 قهیسهری تورکیه

Forwarded from زمانی دایکی🌱 (Armîn fedewî)
نهتهوهیهک که پارێزگاری زمانهکهی خۆی بێ، وهکوو دیلێکه که کلیلی زیندانهکهی له گیرفاندا بێ. ههر کات ههلومهرجی ئهوهی بۆ ڕهخسا، دهتوانێ خۆی ڕزگار بکا.بهڵام نهتهوهیهک که گرنگیی نهدا به زمانی خۆی وهکوو دیلێکه که کلیلی زیندانهکهی له دهست دوژمنهکهی دابێ.بۆیه چۆک دادهدا و ورده ورده لهنێو زمان و فهرههنگی باڵادهستدا دهتوێتهوه.
#ههژار
@zmani_kurdii 🌱
#ههژار
@zmani_kurdii 🌱
وەرگێڕاوی غەزەلێکی (حافظ شیرازی)
ئەوەی ڕاستی بێ من حەولم نەداوە وەک هەڵبەستوان خۆم دەرخەم و ئەگەریش جارجارە شتێکم هۆنیبێتەوە ئەوەندەم دەخۆڕانەدیوە خۆ لەقەرەی هەڵبەستی هۆزانڤانی وەک (حافظ) بدەم. چەندڕۆژ پێش ئێستا غەزەلێکی (سلمان ساوجی)م لە ڤیدیۆیەک لەسەر فەیسبووک لە دەمی خانمێکی فارس بیست. زۆرم پێ خۆش بوو و ئیشتیام چۆیە وەریگێڕمەوە سەر کوردی و خۆم بەترسەوە لەسەر تاقیکردەوە (بڕواننە ئەو پۆستەم - بەسەردێڕی پۆستێکی کاتی - لە پەیجەکەم Farhangumejuikazwa). زۆر برادەر بە لایک و کۆمێنت هانیان دام سپاسی هەموویان دەکەم. لەناو ئەوانەدا هاوڕێ و هاومەتەرێزی کۆنم، کاک Ibrahim S Salehrad وێڕای دەستخۆشی پێشنیاری کردبوو غەزەلەکانی حافز وەرگێڕمەوە. ئەوەی ڕاستی بێ بەهۆی سەرقاڵیم بە پێداچوونەوەی بێ پسانەوەی فەرهەنگی فارسی بە کوردیی کاوە، کاتی ئازادم زۆر کەمە، بەڵام هاندانی هاوڕێیانم وای لێکردم ورە بدەمە بەر خۆم و ئەو ڕێگایەش تاقیکەمەوە. جا بەخۆم گوت: عەوڵا ئەوجاریش خۆت تاقی کەوە، یان لێی دەردەچی یان حافز و لایەنگرانی دێنە خەوت و ملت دەکەن بەتاقێکەوە:
غەزەلی حافظ:
الا یا ایها الساقی ادر کأسا و ناولها
کە عشق آسان نمود اول ولی افتاد مشکلها
بە بوی نافەای کآخر صبا زان طرە بگشاید
زتاب جعد مشکینش چە خون افتاد در دلها
مرا در منزل جانان چە امن عیش چون هردم
جرس فریاد میدارد کە بربندید محملها
بە می سجادە رنگین کن گرت پیر مغان گوید
کە سالک بی خبر نبود ز راە و رسم منزلها
شب تاریک و بیم موج و گردابی چنین هایل
کجا دانند حال ما سبکباران ساحلها
همە کارم ز خودکامی بە بدنامی کشید آخر
نهان کی ماند آن رازی کز او سازند محفلها
حضوری گر همی خواهی از او غایب مشو حافظ
متی ما تلق من تهوی دع الدنیا و اهملها
وەرگێڕانی خۆم:
وەرە ئەی مەیگێڕ دەخیلتم، جامێک پڕکە بیخۆمەوە
ئەڤین خۆی نواند بەئاسانی، بەڵام خەم بوون بەستۆمەوە
بەبۆنی ئەو (بز)ەی کەوا، شەماڵ لەوزولفەی دەیهێنێ
لە پێچی بسکی بۆنخۆشی، دڵ لە خوێن بوون بە(گۆم)ەوە
سرەوتی چی لەماڵی حەز، خۆش ڕابواردن کوا دەگونجێ
کە هەردەم هەرا و ئاوازدێ، بارگە تێک نێن بە(کۆم)ەوە
بەئاماژەی پیری موغان، بەرمال بەمەی بڕەنگێنە
کە ڕێبوار باش ئاگادارە، چۆن خۆ لادا لە (گۆم)ەوە
شەوی تاریک، ترسی شەپۆل، گەرداوێکی وەها بەسام
چۆن دەزانن بە حاڵی مە، کەم ئەرکان بەدم (چۆم)ەوە
بەبۆنەی سەرەڕۆییم بوو، کارم کێشایە بەدنامی
کەی دەمێنێ بەپەنهانی، ڕاز بچێتە (بتۆم)ەوە
کە دەرگانەت دەوێ لەیار، خۆت ون مەکە لەبەرچاوی
بەمن دەگەن هەر ئەوکاتەی، لادەن لە (هەربۆخۆم)ەوە
بز، ناوکی ئاسکی میسک = نافه
کۆم، کۆمەڵ = جمع
بتۆم، ئەنجومەن = محفل تێبینی حافظ بە کۆ واتە محفل ها هێناویەتی، بەڵام بتۆم یا ئەنجومەن بۆخۆی واتای (کۆ)ش دەداتەوە چونکە لە کۆمەڵ پێکدێ و بەسە یەک لەبەشدارانی ڕازەکە بدرکێنێ.
دەرگانە، ئاسانە، حزوور = حضور، پیشگاه،

Forwarded from Abdollah Ebrahimi
کاک بەدرانی خۆشەویست
سڵاو
بمبوورە بە دەردی دڵمەوە سەرقاڵت دەکەم. دەزانم تۆش لەمن دلپڕتری لە دامودەزگاکانی دەستەڵاتی کوردی، بەڵام با کورد کوتەنی ئەو نۆیەش با بێتە سەر دەی. ئاخر کەسی لە تۆ شیاوتر شک نابەم کە لێم تێ بگات. لەبیرم ناچێ ئەوکاتەی فەرهەنگەکەم هێشتا ساوابوو، چەند دڵسۆزانە یاریدەت دام. خۆت دەزانی فەرهەنگ نووسین بەتەنیا کاری کەسێک نییە، بەڵام من شانم داوەتە بەر. بۆ چاپی یەکەم بەتەنیا مەبەستم ئەوە بوو کارێکی لەبار و شیاو بۆ وەرگێڕان و ئەڤیندارانی وشەی کوردی بکەم. کورد مەسەلێکیان هەیە کە دەڵێ: هەرکەسە لە دەردی خۆی ڕا دەبێتە دوکتۆر! منیش ئەوکاتەی دەستم کرد بە وەرگێڕان لە فارسییەوە بۆ کوردی، فەرهەنگێکی شیاوی مەبەستم نەدیتەوە، بۆیە دەستم کرد بە کار لەسەر ئەو فەرهەنگەی ئێوە چاپتابن کرد. بەڵام دوایە هاتمە سەر ئەو باوەڕە کە زمانی کوردی هەر بەتەنیا زاراوەیەک، ناتەواوە. کە چوومە قووڵایی بابەتەکە دیتم هەموو گەلانی دنیا بۆ تێک گەیشتن لەناو خۆشیاندا، سەرەڕای زاراوەی جۆراوجۆر – تەنانەت لە نێوان دوو شار و جاروایە دوو گوندیش - زمانێکی یەک گرتوویان هەیە، بەڵام کورد بەهۆی نەبوونی دەوڵەت - خۆمەخۆمەش لەوێ راوەستێ - لەو مافە بێبەشە، کەوتمە سەر ئەو باوەڕە کە فەرهەنگەکە وا پەرە پێ بدەم کە هەموو وشە کوردییەکان - لە هەمووزاراوەکان بەبێ جیاوازی – بگرێتەوە، بەوهیوایەی لەداهاتوودا ببێتە سەرچاوەیەکی شیاو بۆ زمانێکی یەکگرتووی کوردی. وەک دەزانی ماوەی زیاتر لە ٢٧ساڵە خەریکی کۆکردنەوەی وشەی کوردی و هاو واتاکانیانم لە چوارچێوەی ئەوفەرهەنگە فارسی بەکوردییەدا.
من ئەوکارەم تەنیا بۆ خزمەتی گەلەکەم کرد و هیچ چاوەڕوانییەکی ماددیم نەبوو. بەهیممەتی جەنابت، ئەوکارەم بە ڕێبەرانی ئەوکاتی کوردستان ناسێندرا و سەرەڕای نەبوونی هیچ چاوەڕوانییەکیش کاک نێچیرڤان دیارییەکی بۆ ناردم. بەڵام هاوکاریی ئێوە بۆمن فرە لەو دیارییە گرنگتر بوو. ئێستاش هەر ئەوەی کەسانێک لە کوردستاندا لەوکارەم کەلک وەردەگرن، بۆمن گەورەترین هیوایە. بۆ خزمەتی زیاتر و گەیاندنی ئاکامی کارەکەم بە خوازیارانی کورد، ماڵپەڕێکم داناوە بەناوی: https://www.farhangumejuikawa.com/ کە وێڕای فەرهەنگەکە بە شێوەی (ئۆن لاین - سەەرهێڵ)، کتێب و نووسراوەکانی دیکەشمی لەسەر دادەنێم، بەبێ ئەوەی هیچ چاوەڕوانییەکی ماددیشم هەبێ ساڵانە لە بژیوی منداڵانم دەگێڕمەوە و بۆ پێداویستییەکانی بەڕێوەبردنی ئەو ماڵپەڕە تەرخانی دەکەم. بەڵام بۆخۆت دەزانی کاری ئاوا بەربڵاو پێویستیی بە هاوکاری و هاندان و ڕێنوێنیی هەمەلایەنە بەتایبەتی لەلایەن دەستەڵاتەوە هەیە. من لەوبارەوە دەرگا نەما لێینەدەم. نامەم بۆ کاک نێچێرڤان، کاک مەسروور بارزانی، دەزگای ڕوانگە و چەندی دامودەزگای دیکە نووسی، بەڵام وەڵامم وەرنەکرتەوە. لێرە کاک فکری بارزانی برادەرمنە، بەیاریدەی ئەویش دیدارێکم لەگەڵ نوێنەری حکوومەتی هەرێم وەرگرت. ئەویش زۆر بەگەرمی پێشوازیی لێکردم و تەنانەت زۆر ڕێنوێنیی گرنگیشی لەبواری بەرنامەداڕێژیدا پێدام و بەڵێنیشی دا پەیوەندیم پێوە بگرێتەوە بەڵام ئەوە ساڵێک زیاترە وادیارە هەر لەبیریشی نەماوە. برادەرێکی فەیسبووکم لە زانکۆی سۆران مامۆستایە، داوام لێکرد فەرهەنگەکەم بە وانیش بناسێنێ کە دڵنیام وەک سەرچاوە بەکاریان دێت، بنەڵام لەویش هیچ وەڵامێکم نەبوو. سەرەنجام تێگەیشتم چاکەی لەخۆڕا سەری پیاو دەشکێنێ و لەو کوردسدتانە بەڵالێدراوەماندا هیچ دامودەزگایەک نییە بۆ کارێکی خۆبەخشی وەک ئەوەی من، کە داهاتێکی بۆخۆیان تێدانەبێ، هەرچی بیکەی بەخۆڕایی دەچێ....

Forwarded from kawadictionary
وەرگێڕاوی غەزەلێکی (حافظ شیرازی)
ئەوەی ڕاستی بێ من حەولم نەداوە وەک هەڵبەستوان خۆم دەرخەم و ئەگەریش جارجارە شتێکم هۆنیبێتەوە ئەوەندەم دەخۆڕانەدیوە خۆ لەقەرەی هەڵبەستی هۆزانڤانی وەک (حافظ) بدەم. چەندڕۆژ پێش ئێستا غەزەلێکی (سلمان ساوجی)م لە ڤیدیۆیەک لەسەر فەیسبووک لە دەمی خانمێکی فارس بیست. زۆرم پێ خۆش بوو و ئیشتیام چۆیە وەریگێڕمەوە سەر کوردی و خۆم بەترسەوە لەسەر تاقیکردەوە (بڕواننە ئەو پۆستەم - بەسەردێڕی پۆستێکی کاتی - لە پەیجەکەم Farhangumejuikazwa). زۆر برادەر بە لایک و کۆمێنت هانیان دام سپاسی هەموویان دەکەم. لەناو ئەوانەدا هاوڕێ و هاومەتەرێزی کۆنم، کاک Ibrahim S Salehrad وێڕای دەستخۆشی پێشنیاری کردبوو غەزەلەکانی حافز وەرگێڕمەوە. ئەوەی ڕاستی بێ بەهۆی سەرقاڵیم بە پێداچوونەوەی بێ پسانەوەی فەرهەنگی فارسی بە کوردیی کاوە، کاتی ئازادم زۆر کەمە، بەڵام هاندانی هاوڕێیانم وای لێکردم ورە بدەمە بەر خۆم و ئەو ڕێگایەش تاقیکەمەوە. جا بەخۆم گوت: عەوڵا ئەوجاریش خۆت تاقی کەوە، یان لێی دەردەچی یان حافز و لایەنگرانی دێنە خەوت و ملت دەکەن بەتاقێکەوە:
غەزەلی حافظ:
الا یا ایها الساقی ادر کأسا و ناولها
کە عشق آسان نمود اول ولی افتاد مشکلها
بە بوی نافەای کآخر صبا زان طرە بگشاید
زتاب جعد مشکینش چە خون افتاد در دلها
مرا در منزل جانان چە امن عیش چون هردم
جرس فریاد میدارد کە بربندید محملها
بە می سجادە رنگین کن گرت پیر مغان گوید
کە سالک بی خبر نبود ز راە و رسم منزلها
شب تاریک و بیم موج و گردابی چنین هایل
کجا دانند حال ما سبکباران ساحلها
همە کارم ز خودکامی بە بدنامی کشید آخر
نهان کی ماند آن رازی کز او سازند محفلها
حضوری گر همی خواهی از او غایب مشو حافظ
متی ما تلق من تهوی دع الدنیا و اهملها
وەرگێڕانی خۆم:
وەرە ئەی مەیگێڕ دەخیلتم، جامێک پڕکە بیخۆمەوە
ئەڤین خۆی نواند بەئاسانی، بەڵام خەم بوون بەستۆمەوە
بەبۆنی ئەو (بز)ەی کەوا، شەماڵ لەوزولفەی دەیهێنێ
لە پێچی بسکی بۆنخۆشی، دڵ لە خوێن بوون بە(گۆم)ەوە
سرەوتی چی لەماڵی حەز، خۆش ڕابواردن کوا دەگونجێ
کە هەردەم هەرا و ئاوازدێ، بارگە تێک نێن بە(کۆم)ەوە
بەئاماژەی پیری موغان، بەرمال بەمەی بڕەنگێنە
کە ڕێبوار باش ئاگادارە، چۆن خۆ لادا لە (گۆم)ەوە
شەوی تاریک، ترسی شەپۆل، گەرداوێکی وەها بەسام
چۆن دەزانن بە حاڵی مە، کەم ئەرکان بەدم (چۆم)ەوە
بەبۆنەی سەرەڕۆییم بوو، کارم کێشایە بەدنامی
کەی دەمێنێ بەپەنهانی، ڕاز بچێتە (بتۆم)ەوە
کە دەرگانەت دەوێ لەیار، خۆت ون مەکە لەبەرچاوی
بەمن دەگەن هەر ئەوکاتەی، لادەن لە (هەربۆخۆم)ەوە
بز، ناوکی ئاسکی میسک = نافه
کۆم، کۆمەڵ = جمع
بتۆم، ئەنجومەن = محفل تێبینی حافظ بە کۆ واتە محفل ها هێناویەتی، بەڵام بتۆم یا ئەنجومەن بۆخۆی واتای (کۆ)ش دەداتەوە چونکە لە کۆمەڵ پێکدێ و بەسە یەک لەبەشدارانی ڕازەکە بدرکێنێ.
دەرگانە، ئاسانە، حزوور = حضور، پیشگاه،
ئەوەی ڕاستی بێ من حەولم نەداوە وەک هەڵبەستوان خۆم دەرخەم و ئەگەریش جارجارە شتێکم هۆنیبێتەوە ئەوەندەم دەخۆڕانەدیوە خۆ لەقەرەی هەڵبەستی هۆزانڤانی وەک (حافظ) بدەم. چەندڕۆژ پێش ئێستا غەزەلێکی (سلمان ساوجی)م لە ڤیدیۆیەک لەسەر فەیسبووک لە دەمی خانمێکی فارس بیست. زۆرم پێ خۆش بوو و ئیشتیام چۆیە وەریگێڕمەوە سەر کوردی و خۆم بەترسەوە لەسەر تاقیکردەوە (بڕواننە ئەو پۆستەم - بەسەردێڕی پۆستێکی کاتی - لە پەیجەکەم Farhangumejuikazwa). زۆر برادەر بە لایک و کۆمێنت هانیان دام سپاسی هەموویان دەکەم. لەناو ئەوانەدا هاوڕێ و هاومەتەرێزی کۆنم، کاک Ibrahim S Salehrad وێڕای دەستخۆشی پێشنیاری کردبوو غەزەلەکانی حافز وەرگێڕمەوە. ئەوەی ڕاستی بێ بەهۆی سەرقاڵیم بە پێداچوونەوەی بێ پسانەوەی فەرهەنگی فارسی بە کوردیی کاوە، کاتی ئازادم زۆر کەمە، بەڵام هاندانی هاوڕێیانم وای لێکردم ورە بدەمە بەر خۆم و ئەو ڕێگایەش تاقیکەمەوە. جا بەخۆم گوت: عەوڵا ئەوجاریش خۆت تاقی کەوە، یان لێی دەردەچی یان حافز و لایەنگرانی دێنە خەوت و ملت دەکەن بەتاقێکەوە:
غەزەلی حافظ:
الا یا ایها الساقی ادر کأسا و ناولها
کە عشق آسان نمود اول ولی افتاد مشکلها
بە بوی نافەای کآخر صبا زان طرە بگشاید
زتاب جعد مشکینش چە خون افتاد در دلها
مرا در منزل جانان چە امن عیش چون هردم
جرس فریاد میدارد کە بربندید محملها
بە می سجادە رنگین کن گرت پیر مغان گوید
کە سالک بی خبر نبود ز راە و رسم منزلها
شب تاریک و بیم موج و گردابی چنین هایل
کجا دانند حال ما سبکباران ساحلها
همە کارم ز خودکامی بە بدنامی کشید آخر
نهان کی ماند آن رازی کز او سازند محفلها
حضوری گر همی خواهی از او غایب مشو حافظ
متی ما تلق من تهوی دع الدنیا و اهملها
وەرگێڕانی خۆم:
وەرە ئەی مەیگێڕ دەخیلتم، جامێک پڕکە بیخۆمەوە
ئەڤین خۆی نواند بەئاسانی، بەڵام خەم بوون بەستۆمەوە
بەبۆنی ئەو (بز)ەی کەوا، شەماڵ لەوزولفەی دەیهێنێ
لە پێچی بسکی بۆنخۆشی، دڵ لە خوێن بوون بە(گۆم)ەوە
سرەوتی چی لەماڵی حەز، خۆش ڕابواردن کوا دەگونجێ
کە هەردەم هەرا و ئاوازدێ، بارگە تێک نێن بە(کۆم)ەوە
بەئاماژەی پیری موغان، بەرمال بەمەی بڕەنگێنە
کە ڕێبوار باش ئاگادارە، چۆن خۆ لادا لە (گۆم)ەوە
شەوی تاریک، ترسی شەپۆل، گەرداوێکی وەها بەسام
چۆن دەزانن بە حاڵی مە، کەم ئەرکان بەدم (چۆم)ەوە
بەبۆنەی سەرەڕۆییم بوو، کارم کێشایە بەدنامی
کەی دەمێنێ بەپەنهانی، ڕاز بچێتە (بتۆم)ەوە
کە دەرگانەت دەوێ لەیار، خۆت ون مەکە لەبەرچاوی
بەمن دەگەن هەر ئەوکاتەی، لادەن لە (هەربۆخۆم)ەوە
بز، ناوکی ئاسکی میسک = نافه
کۆم، کۆمەڵ = جمع
بتۆم، ئەنجومەن = محفل تێبینی حافظ بە کۆ واتە محفل ها هێناویەتی، بەڵام بتۆم یا ئەنجومەن بۆخۆی واتای (کۆ)ش دەداتەوە چونکە لە کۆمەڵ پێکدێ و بەسە یەک لەبەشدارانی ڕازەکە بدرکێنێ.
دەرگانە، ئاسانە، حزوور = حضور، پیشگاه،
Forwarded from Abdollah Ebrahimi
ئەوەم لە فەیسبووکی کاک قادر وریا دەست کەوت کە ئی (سنایی غزنوی)یە و بە ڕستەی (چە زیباست این شعر!) پەسنی داوە:
روزها بايد كه تا يك مشت پشم از پشت ميش
زاهدی را خرقه گردد يا حماری را رسن
ماهها بايد كه تا يك پنبهدانه از آب و خاك
شاهدی را حله گردد يا شهيدی را كفن
سالها بايد كه تا يك سنگ اصلی زآفتاب
لعل گردد در بدخشان يا عقيق اندر يمن
عمرها بايد كه تا يك كودكی از روی طبع
عالمی گردد نكو يا پهلوانی پيلتن
قرنها بايد كه تا از لطف حق پيدا شود
بايزيدی در خراسان، يا اويسی در قَرَن
ئاوام وەرگێڕاوەتەوە:
ڕۆژان دەڕون تا قولێک تووکی پشتی مەڕ
ببنە ڕیش بۆ تاییهـ، یا بۆ کەر بەلەتەن،
مانگان دەڕۆن دانۆکە لۆکەش لە کێڵگە
ببێتە جلکی نوێی لاس یا جاوی کەفەن
ساڵان دەڕۆن بەردی ڕەسەن بە خۆرەتاو
لاڵی بەدەخشان دەرچێ، یان یاقیقی یەمەن
تەمەنها دەڕۆن، زارۆک بە گوێرەی سروشت
دەرچێ بەبلیمەت، یان ئازای پیلەتەن
سەدەهاش دەڕۆن، بە لوتفی هەق دەرکەوێ
بایەزیدێ لە خاوەر یان وەیسێ لە قەرەن
هیوادارم شەرمەزاری هۆزانڤان و کاک قادر وریاش نەبم کە شارەزای ئەو بوارەیە
تاییهـ، تەرکەدونیا، پیاویچاکیدوورەدنیا = زاهد
بەلەتەن، تەت، پەتک، پەتی مل، هەوسار = رسن
دانۆکە(زۆرتر بۆ پەمۆ دەکوترێ) = تخم، تخمک،
لاس، نوجوان، گەنج، لاو = نوجوان، جوان،

بەڕێزانم ئەوپەڕی حەولی خۆم داوە لە دەکارکردنی وشەی نامۆ و یا ناکوردی خۆ بپارێزم، بەڵام هێندێک جاریش ناچاربووم لە غەزەلێکدا چەند وشەی بێگانە لەبەر کێش و سەروا دەکارکەم کە زۆر لەکوردیدا باون
غەزەلی ژمارە٤
صبا به لطف بگو آن غزال رعنا را
که سر به کوه و بیابان تو دادهای ما را
شکرفروش که عمرش دراز باد چرا
تفقدی نکند طوطی شکرخا را
غرور حسنت اجازت مگر نداد ای گل
که پرسشی نکنی عندلیب شیدا را
به خلق و لطف توان کرد صید اهل نظر
به بند و دام نگیرند مرغ دانا را
ندانم از چه سبب رنگ آشنایی نیست
سهی قدان سیه چشم ماه سیما را
چو با حبیب نشینی و باده پیمایی
به یاد دار محبان بادپیما را
جز این قدر نتوان گفت در جمال تو عیب
که وضع مهر و وفا نیست روی زیبا را
در آسمان نه عجب گر به گفتهٔ حافظ
سرود زهره به رقص آورد مسیحا را
وەرگێڕانەکەی من
شەماڵ تکایە پێی بێژە بە ئەو دولبەرە ڕەعنایە
وەشاخ و چۆلەوار کەوتووم، هەر لەژێرسەری تۆ دایە
شەکر فرۆش کە تەمەنی یاڕەببی هەر درێژتربێ
بۆچی دڵنەوایی نادا، بەو ئاشقە بێنەوایە
لەخۆباییبوونی جوانیت مەگەر ڕێگای نەدای گوڵم
بۆجارێکیش بیلاوێنی تۆ ئەو بولبولە شەیدایە
بە خۆشی و بەزەییداری دەکرێ ڕاوی خاوەنڕایان
بە تەپکە و داوێ ناگیرێ ئەو مەلەی گەلەک زانایە
نازانم هۆکاری کامە، ڕەنگی ئاشنایی نابینم
بەژن زراڤانی چاوڕەش کە رووی جوانیان وەک مانگ وایە
هەرکە لەگەڵ یار دانیشتی و بادەی بێخەوشت خواردەوە
لەبیرت بن ئەویارانەی دڵیان بۆتۆ پڕ سەفایە
هەر ئەوەندە بێژم بەسە، ئاک لە ڕوخسارت نابینم
بێجگە لەوەی، مێهرووەفا بەدی ناکەم لەوسیمایە
سەیر نیە لەئاسمان وەکوو چلۆن حافز دەیڵێ
ئاوازی ناهید ئیکوویی مەسیح دێنێتە سەما یه
ئاک: عیب
ئیکوویی: چگونە
غزل شمارە ٥
دل میرود ز دستم صاحبدلان خدا را
دردا که راز پنهان خواهد شد آشکارا
کشتی شکستگانیم ای باد شرطه برخیز
باشد که باز بینم دیدار آشنا را
ده روزه مهر گردون افسانه است و افسون
نیکی به جای یاران فرصت شمار یارا
در حلقهٔ گل و مل خوش خواند دوش بلبل
هات الصبوح هبوا یا ایها السکارا
ای صاحب کرامت شکرانهٔ سلامت
روزی تفقدی کن درویش بینوا را
آسایش دو گیتی تفسیر این دو حرف است
با دوستان مروت با دشمنان مدارا
در کوی نیکنامی ما را گذر ندادند
گر تو نمیپسندی تغییر کن قضا را
آن تلخ وش که صوفی ام الخبائثش خواند
اشهی لنا و احلی من قبلة العذارا
هنگام تنگدستی در عیش کوش و مستی
کاین کیمیای هستی قارون کند گدا را
سرکش مشو که چون شمع از غیرتت بسوزد
دلبر که در کف او موم است سنگ خارا
آیینهٔ سکندر جام می است بنگر
تا بر تو عرضه دارد احوال ملک دارا
خوبان پارسی گو بخشندگان عمرند
ساقی بده بشارت رندان پارسا را
حافظ به خود نپوشید این خرقه می آلود
ای شیخ پاکدامن معذور دار ما را
وەرگێڕانەکەی من
دڵم خەریکە دانێم ئیمانداران هاوارە
چیبکەم ڕازی دەروونم دەبێتن ئاشکارە
گەمیە تێکشکاوانین، ئەی بای شەماڵ هەڵیکەی
تا شادبم بەدڵدارم، بڕەخسێ ئەودیدارە
دەڕۆژەی دەوری گەردوون هەر ئەفسانەیەو ئەفسوون
چاکەی یاران هەلێکەو بیقۆزەوە ئەی یارە
لەنێو ئاڵقەی گوڵ و چڵ، دوێشەو باش خوێندی بولبول
بەیانی داهات! مەستان وریابن دنیا دیارە!
ئەی خاوەنی کەرامەت بەشوکرانەی سەلامەت
دڵخۆشیدەوە جارێک دەروێشێکی بێپارە
ئەولەیی بۆ دوو دنیا لێکدانەوەی دوو گفتە
مێرخاسی لەگەڵ دۆستان، گونجان دەگەڵ نەیارە،
بۆکۆڵانی خۆشناوی ڕێگایان نەدا پێمان
بیگۆڕە ئەو قەدەرەت، ئەگەربوونیت پێ عارە
ئەو تام تاڵەی وا سۆفی پێی ماکەی ناپاکان بوو
بۆمان زۆر بەتامترە لەو کیژەی کە مۆردارە
لەکاتی تەنگدەستیدا کارکە بۆ خۆشی و مەستی
وەک قاڕوونی لێدەکا ئەو ژیمایە، بێچارە
ئەشقی مەبە وەکوو شەم لە ئێرەییت بسووتێ
دڵبەر بەمستی مێوە، هەرچی بەردی ناخارە
ئاوێنەی ئەسکەندەریش جامی مەیە بڕوانە
کە دەیخاتە بەردیدەت، مڵکی دارای لێ دیارە
جوانانی فارسی زمان، تەمەن بەخشن بەلوتفیان
مەیگێڕ مزگێنیان دەیە چی دژکامی حەکارە
دەبەرناکەم باڵاپۆش کە بەمەی ئاودرابێ
ئەی زاهیدی داوێن پاک، تۆبمبوورە ئەوجارە
ناخار، زوور: خشن
ئاوێنەی ئەسکەندەر: دەڵێن هەموو وڵاتی دارای هەخامەنشیی نیشان داوە
دژکامی حەکار: پارسای رند

وەرگێڕاوی غەزەلی ٦و٧ی (حافظ شیرازی)
غزل شمارە ٦
به ملازمان سلطان که رساند این دعا را
که به شکر پادشاهی ز نظر مران گدا را
ز رقیب دیو سیرت به خدای خود پناهم
مگر آن شهاب ثاقب مددی دهد خدا را
مژهٔ سیاهت ار کرد به خون ما اشارت
ز فریب او بیندیش و غلط مکن نگارا
دل عالمی بسوزی چو عذار برفروزی
تو از این چه سود داری که نمیکنی مدارا
همه شب در این امیدم که نسیم صبحگاهی
به پیام آشنایان بنوازد آشنا را
چه قیامت است جانا که به عاشقان نمودی
دل و جان فدای رویت بنما عذار ما را
به خدا که جرعهای ده تو به حافظ سحرخیز
که دعای صبحگاهی اثری کند شما را
وەرم گێڕاوەتەوە
بەپیاوانی نیزیکی شا کێ دەڵێتن ئەودووعایە
بەشوکرانەی شاهانەکەت، دەری مەکە ئەو گەدایە
پەنا دەبەم بۆ خودای خۆم لەدەست ڕەقیبی بەدکارم
مەگەر تیرئەستێرەی گەردوون، ڕاکشی و بێتەهانایە
ئەگەر مژۆڵکی ڕەشی تۆ، خوێن ڕشتنمانی گەرەکە
بترسێ لە فێڵی ئەوو نەکەی ئەوەی لەدڵدایە
دڵی حالەمێ دەسووتێنی، گەر جەفەرت هەڵایسێنی
چت پێدەگا کە هەر ناکەی لەگەڵ ئێمە مودارایە
هەمووشەو من چاوەڕوانم وا شنەباکەی بەیانی
بە پەیامی آشنایان، سەرمەست کا ئەو ئاشنایە
چ بەزمێکە ئەی گیانی من بۆ ئاشقانت سازکردگە
دڵ و گیانم بەفیدات بێ، پێم نیشاندە ئەو سیمایە
تۆخواکەی چۆڕێکی بدە بەمنێکی زووڕاب، گیانەکەم
کە نزای بەیانانی زوو، شۆنەمای بۆتۆ تێدایە
زووڕاب: سحرخیز
شۆنەما، دەرەنجام، دەرهاویشتە، شوێنەوار: اثر
غزل شمارهٔ ۷:
صوفی بیا که آینه صافیست جام را
تا بنگری صفای می لعل فام را
راز درون پرده ز رندان مست پرس
کاین حال نیست زاهد عالی مقام را
عنقا شکار کس نشود دام بازچین
کآنجا همیشه باد به دست است دام را
در بزم دور یک دو قدح در کش و برو
یعنی طمع مدار وصال دوام را
ای دل شباب رفت و نچیدی گلی ز عیش
پیرانه سر مکن هنری ننگ و نام را
در عیش نقد کوش که چون آبخور نماند
آدم بهشت روضه دارالسلام را
ما را بر آستان تو بس حق خدمت است
ای خواجه بازبین به ترحم غلام را
حافظ مرید جام می است ای صبا برو
وز بنده بندگی برسان شیخ جام را
وەرم گێڕاوەتەوە:
سۆفی وەرە بۆجامی مەی، ئاوێنە مۆخلە بیزانە
تا ببینی بێگەردبوون و ڕەنگی سووری یاقووتانە
هەموو ڕازی بنی پەردە بەتۆی دەڵێ پیتۆڵی مەست
کەئەوحاڵە ناگرێتەوە ئەو دژکامەی بڵند شانە
سیمورغت نابێ بە نێچێر، جا کۆکەرەوە داوەکەت
کە لەوێدا دایم ودەرهەم، بابەدەستن ئەوداوانە
لەبەزمانی بەدەورەدا جامێک دووجام وەخۆ و بڕۆ
واتە هەر بەتەما نەبی بۆ ئەنجامی ئەو دەورانە
ئەی دڵ گەنجەتی ڕۆیی و نەت چنی گوڵئک لەئەڤین
مەیکە بازاڕی جوانکاری، ناووناوبانگی پیرانە
دەرفەت لە خۆشی بەنەغدی وەرگرە تا هەلێک ماوە
وەک ئادەم لەکیست دەچێ باغی بەهەشت لەوجیهانە
لەدەرگای تۆ دا هەر ئێمە مافی خزمەتێکمان هەیە
میرم بڕوانە خولامت بە لێبووردنی ئاغایانە
من مریدی جامی بادەم بای شەماڵ تکایە بڕۆ
پەیامی بەندەیییم ئێستا بدە بە پیری میخانە
مۆخل، مووخل: صافی
بڵند شان، شان بڵند، قەدرگران: عالیمقام
بابەدەست، بێئاکام، بێبەهرە، ناکام: باد بە دست، ناکام
بەند، تەڵە، داو: دام
نووچە، پەیام: پیام

غەزەلی زمارە ٨
ساقیا برخیز و در ده جام را
خاک بر سر کن غم ایام را
ساغر می بر کفم نه تا ز بر
بر کشم این دلق ازرق فام را
گر چه بدنامیست نزد عاقلان
ما نمیخواهیم ننگ و نام را
باده در دِه چند از این باد غرور
خاک بر سر نفس نافرجام را
دود آه سینهٔ نالان من
سوخت این افسردگان خام را
محرم راز دل شیدای خود
کس نمیبینم ز خاص و عام را
با دلارامی مرا خاطر خوش است
کز دلم یک باره برد آرام را
ننگرد دیگر به سرو اندر چمن
هر که دید آن سرو سیم اندام را
صبر کن حافظ به سختی روز و شب
عاقبت روزی بیابی کام را
وەرگێڕاوەکەی
مەیگێڕ دەهەستە و بۆم تێکە جامێک
خەمی دڵ دەركەم قەدەرحەیامێک
جامێک مەی بدە دەستم تا لەسەر
شاڵی سەوز تووڕدەم، وەرگرم تامێک
باهەر بەدنامیش بین لەلای ئاقڵان
نامانەوێ و بەسە چی حەیاونامێک
با بە چەندجامێک دەرکەم بەدەماری
بشکێنم نەفس و دەرکەم هەر نەرامێک
کەسۆزی ئاخی سینگی پڕداخی من
سووتاندی ساویلکەی خەمین بەجامێک
هاوڕازی دڵی شەیدای خۆم، ئەمن هەر
نابینم بێگانە و نە خاڵ و مامێک
من بەو دڵارامە دڵخۆشم کە وا
تۆراندی لە دڵ هەر ئۆقرەو ئارامێک
ناڕوانێتە سەروەکەی چیمەن هەرگیز
ئەوەی ببینێ سەروی زێو ئەندامێک
لەسەرخۆبە گیانە، ئاواتت دێتەدی
سەرەنجام ڕۆژێکی دەگەی بەکامێک
نەرام، ئیفادە، خۆبەزۆرزانی: غرور، تکبر
غزل شمارە ٩
رونق عهد شباب است دگر بستان را
میرسد مژدهٔ گل بلبل خوش الحان را
ای صبا گر به جوانان چمن باز رسی
خدمت ما برسان سرو و گل و ریحان را
گر چنین جلوه کند مغبچهٔ باده فروش
خاکروب در میخانه کنم مژگان را
ای که بر مه کشی از عنبر سارا چوگان
مضطرب حال مگردان من سرگردان را
ترسم این قوم که بر دردکشان میخندند
در سر کار خرابات کنند ایمان را
یار مردان خدا باش که در کشتی نوح
هست خاکی که به آبی نخرد طوفان را
برو از خانهٔ گردون به در و نان مطلب
کان سیه کاسه در آخر بکشد مهمان را
هر که را خوابگه آخر مشتی خاک است
گو چه حاجت که به افلاک کشی ایوان را
ماه کنعانی من! مسند مصر آن تو شد
وقت آن است که بدرود کنی زندان را
حافظا می خور و رندی کن و خوش باش ولی
دام تزویر مکن چون دگران قرآن را
وەرگێراوەکەی
هەڕەمەی تافی گەنجەتی ئەوا ڕووی کردە بێستان
مزگینیی گوڵان دەگاتە گوێی بولبولەکەی خۆشخوان
بای شەماڵ هەرکات گەیشتی بە گەنجانی ناو چەمەن
بەندەییمان ڕاگەیەنە بەسەروو گوڵ و ڕەیحان
ئەگەر ئاوا خۆ بنوێنێ بەچکە موغی مەیفرۆش
دەماڵم دەرگای مەیخانە بە گەسکی برژانگەکان
ئەی ئەوەی دەدەی لە هەوران بەگۆچانی ئاگراوی
تێکی مەدە حاڵی منی لێقەڵماوی سەرگەردان
من دەترسێم لەو گەلەی بەدەردەدار پێدەکەنن
کە ڕێیان کەوتە مەیخانە بەفیڕۆ بدەن ئیمان
یاری پیاوانی خودابە کە لە گەمیەکەی نووحدا
گڵێک هەیە کە هەرگیزتەڕنابێ بە ئاوی تۆفان
لەماڵی گەردوون دەرکەوە و داوای نانی لێمەکە
کە ئەوەندە بەرچاوتەنگە سەرەنجام دەکوژێ میوان
مڵکی هەرکەس مستێ خاکە لە ئاخیرەت سەرەنجام
پێم بڵێ چی لێدەکەی بگاتە گەردوونیش هەیوان
ئەی مانگی کەنعانی من خۆ تەختی میسر بوو بە ئی تۆ
ئێستا کاتی ئەوەیە جا ئیتر جێ بێڵی زیندان
پیاوی چابە مەی بنۆشە و کەترەخەم بە و سەر خۆش بە
مەیکە داوی فێڵەبازی و تەفرە و فریودان قورحان