دەگاو جۆڵانـــــدێ
396 subscribers
3.75K photos
1.95K videos
72 files
267 links
جۆڵاندێ نە پای قولەی شاهۆ ڪۆ
خاڪش دڵ نشین ، هەواش عەنبەر بۆ

ارتباط با مدیران کانال :

@gabrelazizi

@Eislam_Regama

@Mohamadyreben

————————————————————
Download Telegram
🔥نەورۆزانە🔥

باقێ نێرگس و چنگی بەرزەڵنگ
تێکەڵاو لە گەڵ ئاڵەکۆک و شنگ

ئاوی تافی بڵ، هەزبەی کۆساڵان
شەوبۆی ژاڵانە، ڕێواس عەواڵان

سروەی بەیانی شاخی شانشین
لە گەڵ کازیوە و گزنگی بە تین

کڵاشی نۆدشە و هەناری ژیوار
خۆشێ ئیواران گــۆمی زرێوار

سوورەتووی مزری ناوچەی ژاوەرۆ
ڕەشەڕەیحانی چۆمی گاوەرۆ

سۆسەن و لاولاو دەکەم بە پێشەنگ
وەک نازوعیشوەی کچێ شۆخ و شەنگ

زەوق و قەریحە هەستێکی بە سۆز
ئەدەم لە بەرۆک ئاگری نەورۆز

خۆشەویستیتان لە دڵ دەنێژم
شێعری نەورۆزتان بۆ دادەڕێژم

ئەبم بە هاوڕێ لە گەڵ خەیاڵدا
لە گەڵ نەورۆز و شنەی شەماڵدا

هەڵیاندەواسم  بە دارستاندا
بە شاخ و پێدەشت گشت کوردستاندا

دیاریم بەرزەڵنگ یا وەرکەمەری
چوون نەورۆزەکێ لاو تەنگیسەری

یادگارێ بۆ پەرێ دماڕۆی
چوون شنەی شەماڵ سەحەرگاو شاهۆی

ئەڵێم کوردینه نەورۆزتان پیرۆز
با شەکاوە بێ ئاڵای بەرزی هۆز

#سۆهراب_مورادنیا

دەنگ:
#مەنسوور_کەریمی_شاەگوڵ

دەگاو جــــــــۆڵانــــــــدێ

@joolandeh
‌ ـ🍃🌼🍃🌼🌼🍃🌼🌼🍃
ـ🌼🍃🌼
ـ🍃🌼
ـ🌼

ڕقمە لە خۆم و لە ئەم ژیانەم
لە ئـەم ژیانەی بێ  دەرەتانەم

من تەژی تانە و نوقمی تەشەرم
هەر سەوداسەری وەفای بێگانەم

#سۆهراب_مورادنیا
‎‌‌


🌼
🍃🌼
🌼🍃🌼
🍃🌼🍃🌼🌼🍃🌼🌼🍃

‎‌‌ ‌‎‌‌دەگاو جــــــــــۆڵانـــــــــــدێ

@joolandeh
وەشا جۆڵاندێ بە سیروانەوە
سیروانیچ سەروەش بەو مەکانەوە

وەشڵەیم پانێشا وەش ئێقباڵێنێ
هام نەواو و هامساو ئا مەحاڵێنێ

ژیوا بە وەشی بە سەر کەشاشەو
نەفەسشا بەننا بە نەفەساشەو

بە شادٚی گێڵا بە سەرکاویرە
خەم و خەفەتشا مدٚا ئاویرە
‎‌‌ ‌
#سۆهراب_مورادنیا (سیاوکام)

دەگاو جـــــــــۆڵانـــــــــدێ

@joolandeh
‍ بە مەودای ساڵێ ئازارم دەدەی
ئازاری دڵی خەمبارم دەدەی

مافم لە ژێر پی و خوێنم دەمژی
سەدان پیلانم بۆ دادەڕێژی

گورگە بۆرێکی لە پێستێ مەڕدا
شوان و سەگان دەدەی بە شەەڕدا

یان بە ڕاستەوخۆ، یان بە نەهێنی
بەردەوام داوم بۆ دادەچێنی

بە تانە و تەشەر، جەرگم دەدڕی
نان خۆم و ماڵ و مناڵم دەبڕی

جا ڕۆژی جەژن، دەگری بەرۆکم
خۆ دەهاویتە حاڵی ناکۆکم

گەردن ئازادیت وە بیر دێتەوە
تێر دەم و فڵچم دەلێسیتەوە

لێم گەڕێ کاکە، بە ڕا و بڕیارم
تۆ نە هاواڵی و نە کۆنە یارم

وا چاکە دژمن ڕاستەقینەم بی
نەوەک دۆسێکی لە مێژینەم بی



#سۆهراب_مورادنیا
(سیاوکام هەورامی)

دەگاو جـــــــۆڵانـــــــــدێ

@joolandeh
‌ ـ🍃🌼🍃🌼🌼🍃🌼🌼🍃
ـ🌼🍃🌼
ـ🍃🌼
ـ🌼

نە دڵێو مەنەن، نە خۆ دەمارێو
نە چـەنی وەشی دانم قەرارێو

شادٚی بە گوزەر لا مەدٚۆ لاما
جەمێنێ چێگە، خەمێ هەزارێو

#سۆهراب_مورادنیا

🌼
🍃🌼
🌼🍃🌼
🍃🌼🍃🌼🌼🍃🌼🌼🍃

دەگاو جـــــــۆڵانـــــــــدێ

@joolandeh
مەتیلێ پیرێ بە یاڎوو جوانیش
دەسوو تاسەیش دان وەروو زرانیش

هەڵای بە تەمای دەورانوو وێشەن
ئەرسەڎ دەروونش بە دەردا ڕێشەن
                    
#سۆهراب_مورادنیا

دەگاو جـــــــــۆڵانـــــــــدێ

@joolandeh
ـ🍃🌸🍃🌸🌸🍃🌸🌸🍃
ـ🌸🍃🌸
ـ🍃🌸
ـ🌸

نمێ لامارە شادٚی بە گوزەر
دڵ تاکەی چنی‌خەما بەرۆ سەر

سـەرەم سڕمەنۆ ساتێ وەشم بۆ
تەنیا پەی شەوێ وەشی بەشم بۆ

نەزانام چەنی عەمرم ویارا
هەر چنی خەما وەختم ونارا

ئاخ پەی ساتێوی دڵ بێ ورکەر بۆ
ئەرسەدٚ ئاساتی پەی یەک چرکە بۆ...!

#سۆهراب_مورادنیا_سیاوکام.

🌸
🍃🌸
🌸🍃🌸
🍃🌸🍃🌸🌸🍃🌸🌸🍃
‎‌‌ ‌‎‌‌‎‌‌


دەگاو جـــــــــۆڵانـــــــــدێ

@joolandeh
نە بەهانەی دڵ، نە زەواڵ ئەقڵەن
نە خەتاو وینای، نە گۆتەرەی نەقڵەن

بێ قەدٚر و قیمەت کەوتێنمێ لاتەو
چن وڕاقێنمێ وەروو چەماتەو

جارێو مەپەرسی پەی دڵوەشیما
با کـەم قورسێ با باروو لەشیما



#سۆهراب_مورادنیا
(سیاوکام هەورامی)

دەگاو جـــــــــــۆڵانــــــــــدێ

@joolandeh
ـ🌿🌿🌿🌿
ـ🌿
ـ🌿
ـ

شێعرەکام بۆوەو وارانی مدٚا
وەختێو تۆ ئامیان یا وەردەنگشانی

هام‌سەفەر بیەی چەنی یادٚوو تۆ
پاییزە شەوێ مارۆ مزگانی

#سۆهراب_مورادنیا

🌿
🌿
🌿🌿🌿

دەگاو جــــــــــۆڵانــــــــــــدێ

@joolandeh
🌺🍂🍃🍂🌺🍂
🍂🍃🌺
🍃🍂
🌸

تازە مێمانوو هەواروو دڵی
پەپوولەو مەسوو گوڵزاروو دڵی

بەخ چن بە ئامایت ڕەنگین بی کەسم
ئی بەر و بووم و حەساروو دڵی

نەلی و جیانازی ئی سەرهەواری
با نەترەڪۆوە هەناروو دڵی

تۆفانوو تاسەی بە تۆ کاسیۆرە
تۆنی ئامیانوو ئەفکاروو دڵی

بازە دڵ ماوات، چەم قەدٚەمگات بۆ
با ڕەنگینەتەر بۆ وەهاروو دڵی

#سۆهراب_مورادنیا.
🌹
🍃🍂
🍂🍃🌺
🌺🍂🍃🍂🌺🍂

‎‌‌
دەگاو جــــــــــــۆڵانــــــــــدێ

@joolandeh
ـ🌿🌿🌿🌿
ـ🌿
ـ🌿
ـ

وانگانە وانام دەرسوو تەماو تۆ
وەرم کەرد وانەو مەسوو چەماو تۆ

عومرێوەن، دیدٚەم، مای‌مەو شۆنیترە
دادٚ جە ئاماو من، وەی جە ڕەماو تۆ

تۆ خۆ نەتاوات خەمێوما وەری
ئای چن قورسێنێ باروو خەماو تۆ

#سۆهراب_مورادنیا


🌿
🌿
🌿🌿🌿

دەگاو جــــــــــۆڵانـــــــــــدێ

@joolandeh
سوبحەن دەروازەی ڕەحمەت کریانەو
بوڵبوڵ بە نەغمەو ژیوای ئامانەو

نەسیم عەتر گوڵ مدٚۆ نە دەماخ
ڕەشتەی نەوسویل دەماخ کەرۆ چاخ

#سۆهراب_مورادنیا

دەگاو جـــــــــۆڵانـــــــــدێ

@joolandeh
ئەتۆ ناسنامەی سەوزی سەرچیای
بۆن خۆشتر لە بۆن خونچە و گوڵ و گیای

ئەتۆ پێشەنگی ئاشتی‌ و‌‌
سەربەستیت
دژ بە سەرمایە و پارەپەرەستیت

ئەتۆ فرمێسکی دایکی‌ چەوساوەی
شەهیدی ژینگەی ئەم خاک و ئاوەی

ڕاستە وەک قەقنەس سووتای لە ئاگر
هەڵدەسیتەوە بۆ جارێکی تر

سەوز دەبیتەوە لە سەر ئەم خاکە
دەبی  بە هێمای ئەم ژینە پاکە

#سۆهراب_مورادنیا

دەگاو جـــــــــــۆڵانــــــــــدێ

@joolandeh
ئەم دڵەم بەرگەی تانەی تۆ ناگرێ
لێم گــەڕێ تانە، چارەی بۆ ناکرێ

من خۆم زووخاوم لە دڵ دەچۆڕێ
ئەتۆیش بە تانەت مەمنێ لە گۆڕێ


#سۆهراب_مورادنیا
(سیاوکام هەورامی)

دەگاو جـــــــــۆڵانــــــــدێ

@joolandeh
پێسە ئێحساسێو گەرم و شێعراوی
هەرگا مەیلت هەن، هەر وەختێو تاوی

بۆ سەرێ دەوە هەواروو دڵی
فەرێحێو وزە گــوڵزاروو دڵی

#سۆهراب_مورادنیا

دەگاو جـــــــــــۆڵانـــــــــــدێ

@jooladeh
تەرزە لەولاوێ پێچیەی پاڵاتەو
شێتنێ بە شەوق بەرزی باڵاتەو

چەمشا بە سورمەو شەوێ ڕەشتێنێ
سۆح خووا بە ناز سورتەو چەماتەو

#سۆهراب_مورادنیا

دەگاو جـــــــــۆڵانــــــــــــدێ

@joolandeh
بێ تۆ سارای دڵ، وشکەساڵیشەن
شای شادٚی ڕەمان، خەم وەشحاڵیشەن

نە وێت دیارەنی، نە مەی هەواڵێو
دووربای دیدٚارت بیەن خەیاڵێو

بەش هەوروو ئامایت هەم هۆر کەرۆوە
مزگانی وارایت خەما بەرۆوە

واوەی دڵوەشی سەر دۆوە یانەی
تەمامیۆ تەم و تــــواڵوو زەمانەی



#سۆهراب_مورادنیا
(سیاوکام هەورامی)

دەگاو جــــــــــۆڵانــــــــــدێ

@joolandeh
ژیان کاتێ بوو کە وا پاییزان
شنەی خەزڵوەر گەرمای دەبەزان

کاتی ئێوارە و دەمەو تاوپەڕان
تەپ و تۆز لادێ و بێرەو ڕێگەڕان

کاتێ وا کەش و هەوا دەگۆڕا
پلەی تین و تاو کەم کەم دەدۆڕا

ئاستی تاو سەری دەنا لە کزی
گەڵای دارستان لە عەرز دەڕزی

جەم دەبووینەوە بۆ ڕابواردن
هەنار هەورامان دەهاتە خواردن

ڕادیۆ مەریوان دکرایەوە
دڵ بە بیستنی دەحەسایەوە

گوڵەپاییزە دەبووژانەوە
وەکوو لێوی یار، دەگەشانەوە

دایکم بە سورتە و بزەی سەرلێوی
بە تۆزێ ئاو و بە گسکەکێوی

کۆڵانی وەها خاوێن دەکردۆ
شەبەقی لە شەوق هاوێن دەبردۆ

جووتیار لە مەزرای دەگەڕانەوە
بۆ ڕابواردن، بۆ حەوانەوە

چە دڵڕفێن بوو عەسرانی لادێ
بەر ئاگردان و هەیوانی لادێ

لە دەوری کوانک کۆ دەبووینەوە
بێ ئەوەی بیر لە خەم بکەینەوە

شەو کە دادەهات دەبووە چراخان
پیاوانی لادێ لە یەک دیوەخان

کۆ دەبوونەوە هاودڵ و هاوبیر
قسەی نەستەق بوو، پەندی پیاوی ژیر

گەڵاڵەی شادی ئەو کاتانە بوو
ژیانی  تایبەت، ئەو ژیانە بوو

دڵ هەر ئەویندار ئەو زەمانەیە
تینوو و تامەزرۆی ئەو دەورانەیە

کە وا دڵکەنی ڕابردوو نابێ
تاکوو ئەو ڕۆژەی ژیانم ما بێ

مەگەر وەکوو من لادێ نشین بی
هاوڕیێ سروشت و ئارەق و تین بی

تاکوو تێ بگەی چیم لە دڵ دایە
دڵ  تامەزرۆیە، هەر لە سەودایە


#سۆهراب_مورادنیا

دەگاو جــــــــــۆڵانـــــــــدێ

@joolandeh