دەگاو جۆڵانـــــدێ
397 subscribers
3.75K photos
1.95K videos
72 files
267 links
جۆڵاندێ نە پای قولەی شاهۆ ڪۆ
خاڪش دڵ نشین ، هەواش عەنبەر بۆ

ارتباط با مدیران کانال :

@gabrelazizi

@Eislam_Regama

@Mohamadyreben

————————————————————
Download Telegram
دین:
دینە بۆتە تیغی تیژی ئەو گەلە
دێ دەکا لە خوێنی ئێمەی کورد مەلە
گوللەو باڕووتی دینە دەمکوژێ
هەر ئەوە وێران دەکا،خوێن دەڕژێ
زاڵمێک هەر ئایەتێ بێنێتەوە
خوێنی کوردی پێ حەڵاڵ دەکرێتەوە
کێ دەتووڕێنێ لە فتوا عالمە!
ئەو کە ئیدانەم دەکا ئەو زاڵمە!
تۆمەتی کافر بە ئیسلام، کافرە
هەر بەشی وانە لە قرآن ئاگرە
نەمدی جاریک زاڵمێ ریسوابکەن
حوکمی فەرمانی خودا ئیجڕابکەن
جاربە ئەنفال، جار بە فەتحە کوشتنم
گەر بە پیرۆزی بزانم کەودەنم
باشترە من دووری لەو چینە بکەم
ئیدی کاکە غوسلی ئەو دینە بکەم


#حامید_ڕەشیدی_زەرزا

@joolandeh