دەگاو جۆڵانـــــدێ
397 subscribers
3.75K photos
1.95K videos
72 files
267 links
جۆڵاندێ نە پای قولەی شاهۆ ڪۆ
خاڪش دڵ نشین ، هەواش عەنبەر بۆ

ارتباط با مدیران کانال :

@gabrelazizi

@Eislam_Regama

@Mohamadyreben

————————————————————
Download Telegram
هەر چیاکان دۆستی #کوردن
بەری نادەین، تاکوو #مردن
چۆک دانەدەین بۆ خوێن مژان
سەدجار #مێشکیش بێتە پژان
هەموو مەرگێکمان چێشتووە
شەرەفمان جێ نەهێشتووە
مافی مرۆڤ گشتی درۆ
چاویان نیە لە ژێر برۆ
یوو ئێن فڕ و فێڵە بە خوا
گورگە و سەری #بێچووی ئەخوا
تا قیامەت، کێو و کوێستان
مەتەرێزن بۆ #کوردستان
بە برینم بە تۆن خوێ کەن
هەموو گۆشتم گش توێ توێ کەن
سێدارەی خوێن هەڵواسن بۆم
بە هەستەیی بەردەنۆ بۆم
نینۆکم گشت بزمار ڕێژکەن
لە چاو دونیا شێوەم دێز کەن
بە خاچ کێشن گیان و لەشم
هەر زیندان بێ چارە و بەشم
قەت پشت ناکەم لە کوردستان
دڵنیا بن خۆشەویستان
👏👏👏👏👏👏👏👏👍👍
#مەحیا_میکائیلی

#بژی_ڕۆحی_یەکیەتی_نەتەوەیی
@joolandeh