ئارشیو کێلەشینی سەوزی زاگرۆس
138 subscribers
1.71K photos
311 videos
42 files
479 links
رێگای پەیوەندی گرتن به ژینگەپارێزانی ژینکۆ
راههای ارتباط با انجمن محیط زیست زینکو

ایمیل
jinko.shno94@gmail.com

فیسبوک
jinko.shno94@gmail.com

تلگرام
https://t.me/jinkoshno


اینستاگرام
zhinkoshno

بەرێوبەر ( مدیر )
@taherhemati
@Baxevansh9
Download Telegram
خەڵاتی بەڕووی زێڕینی ٢٠١٨- #مام_خدر_قادری
ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی #ڤەژین
#خەڵاتی_بەرووی_زێڕین
#vejin

@JINKOSHNO
خوێندنەوەی دەقی سپاسنامەی ناوەندی ڤەژین لە لایەن د.حامید کۆنەپۆشی بۆ شەهیدانی ژینگە #شەریف_باجوەر
#ئومید_کۆنەپۆشی
#یەلدای_٢٠١٨
#ڤەژین
#vejin

دەتوانیت ڕوانیت بڕوێنی و سەوزیش بێت
بەو مەرجەی کە درەخت
ببێتە دڵدارت

هاوڕێ...
لە مژ و دۆمانی سووتانی چیاکاندا، ئێوە هەناسە و هیوا بوون. لەنێو زریکە و قیژەی دارستان و هاوار و هەرای سووتانی نیشتماندا، ئێوە بە دەنگێکی نزم بەڵام دڵنیا بە داهاتوو، سروودی "خوایە وەتەن ئاوا کەی"تان گوتەوە. لەو کاتەدا کە وڵات دەستەوئەژنۆ بۆ شپرزەییی خۆی دەگریا، فێرتان کردین کە ڕێگاکان بە یەکەم هەنگاوەوە دەست پێ دەکەن.
ئێوە قەقنەس‌ئاسا ئەم وڵاتی ئەوین و ئازارەتان فێری ئاواز و بەستەی خۆشەویستیی ژیان کرد؛ وەکوو قەقنەس لەسەر خۆڵەمێشی خۆتان ژیانەوە، چوونە ئەو دیوی کات و شوێنەوە و چوونە ڕیزی ئەو ڕێبەرە نەمرانەوە کە بۆ هەمیشە پاراستنی ژینگە و خۆشەویستیی نیشتمان بە ناوتانەوە گرێ بدرێت. ئیتر دەنگتان تێکەڵ بە جریوەی چۆلەکەکان و هاژەی ڕووبار و شنەی نێو دارستانەکان بووە و ئاوازتان سروودی سەر لێوی نەوەی داهاتووی زاگرۆس دەبێت.
هاوڕێی ئازیز!
ئەمە یەکەم یەلدا و یەکەم لەدایکبوونەوەی هەتاوە کە زاگرۆس چاو بۆ سوارچاکەکانی خۆی دەگێڕێت و لەو دیوی سنوورەکانی نەمریدا دەتانبینێت، ناوەندی ڤەژین هاوخەبات و هاوسەنگەر بوون لەگەڵ ئێوەدا بۆ پاراستنی نیشتمان بە شانازییەکی گەورە دەزانێت و سەری ڕێز بۆ چۆن ژیان و چۆن نەمر بوونتان دادەنەوێنێت.

ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین

داوای لێبوردن ڤیدیۆکە هەمووی نییە!

@Jinkoshno