ئارشیو کێلەشینی سەوزی زاگرۆس
136 subscribers
1.71K photos
311 videos
42 files
479 links
رێگای پەیوەندی گرتن به ژینگەپارێزانی ژینکۆ
راههای ارتباط با انجمن محیط زیست زینکو

ایمیل
jinko.shno94@gmail.com

فیسبوک
jinko.shno94@gmail.com

تلگرام
https://t.me/jinkoshno


اینستاگرام
zhinkoshno

بەرێوبەر ( مدیر )
@taherhemati
@Baxevansh9
Download Telegram
چالاکی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ

دابەزاندنی تابلۆیەک به درووشمی

با گشتمان بۆ پاراستنی ژینگه تێبکۆشین

له ئاوایی باڵاگیر

فعالیت انجمن ژینکو در راستای فرهنگ سازی و حفظ محیط زیست

نصب تابلو در جهت حمایت از محیط زیست در ورودی روستای بالاگیر اشنویه


٩٨/٠٥/٢٣

Hewali Jinge
🆔 @jinkoshno
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کورتەی قسەکانی بەرێز تاهیر هیمەتی له کاتی چالاکی ژینگەپارێزانی ژینکۆی شنۆ


دابەزاندنی تابلۆیەک به درووشمی

با گشتمان بۆ پاراستنی ژینگه تێبکۆشین

له ئاوایی باڵاگیر

فعالیت انجمن ژینکو در راستای فرهنگ سازی و حفظ محیط زیست

نصب تابلو در جهت حمایت از محیط زیست در ورودی روستای بالاگیر اشنویه


٩٨/٠٥/٢٣

Hewali Jinge
🆔 @jinkoshno
نوشتەی از اهالی روستای گردکاشان

@jinkoshno
🌱مدرسه‌ طبیعت، برساخت انسان طبیعی

نخستین كنش انسان کنشی است که در ارتباط با طبیعت شکل می گیرد. این سراغاز داستانی است که صدها هزار سال است ادامه دارد و در سطحی وسیعتر باعث کنشی تاریخی گشته است.
انسان هستی و گوهر خویش را در ارتباط باطبیعت شکل می بخشد و در ارتباط با آن تکامل می دهد. در هیچ یک از ادوار تاریخی انسان بدون ارتباط با طبیعت نتوانسته است به حیاتش ادامه داده و زیستی تک بعدی (انسان با انسان) پیشه کند.

انسانی که با طبیعت رابطه ای تنگاتنگ دارد، انسانی آزاده، مبارز و دارای ویژگی های طبیعی است که با خوی و رفتار انسان مدرن شهرنشین امروزی بسیار متفاوت است.

انسان مدرن عصر سرمایه داری در شهرهای اجر و سیمانی و پر زرق و برق و آپارتمان نشین به گونه ای محصور گشته که ویژگی های طبیعی اش را از دست داده است، این همان انسان مصرفی یا به قول بوردیار مدفوع شده می باشد. این انسان مدرن و مدفوع شده به مثابه خمیری که با هر دستی فرم می گیرد می ماند. اما انسان طبیعی را نمی توان اینگونه رام کرد.

مدرسه طبیعت قدمی در راستای برساخت انسان طبیعی است. قدمی که از کودکی انسان را با نخستین کنش خویش اشنا می گرداند و به او ازادگی، مبارزه و خوی مسالمت جویانه می اموزد.
محدود مدارسی که زیستی اکولوژیک را به کودکان می آموخت، اكنون با خوشحالی تمام مسئول محیط زیست، غیر قانونی بودنشان اعلام می شود و ما شاهد تعطیلی این مدارس می شویم.
تعطیلی مدرسه های طبیعت گامی جدی در راستای برساخت انسان مدرن است که با موازین دینی و انسانی هم در تضاد است.

با توجه به اینکه از نزدیک شاهد عملکرد این مدارس بوده ام، مدرسه طبیعت را مفیدتر و پر بازده تر از مدارس دولتی و... یافتم. کودکانی را دیدم که با چشمانی گریان و انتظار فردا برای بازگشت، مدرسه را ترک می گفتند. کودکانی را دیدم که با همسالانش در چهارچوبی غنی از ویژگیهای مسالمت آمیز و دوستی رفتار میکردند. کودکانی را دیدم که با حیوانات انس گرفته و با انها بازی میکردند بدون هیچ واهمه‌ای. اینان انسانهایی هستند که سختی و خوشی زندگی را در زیستی پراکتیکی لمس نموده و تجربه می کردند.

آیا بانیان تعطیلی مدارس طبیعت میدانید اکثر دانش آموزان هر روز دعای تعطیلی مدارس دولتی و ... را می خوانند و در آرزوی شکستن دست و پای معلم خویش هستند تا شاید مدت زیادی مدرسه‌ تعطیل شود؟

با تاکید می توان گفت اکثریت قریب به اتفاق دانش آموزان مدرسه را به مثابه پادگانی مینگرند که آرزو دارند با خاک یکسان شود. آیا تاکنون از کودکان مدارس طبیعت پرسیده اید که این مدارس چگونه بود؟

ترس از مدرسه طبیعت ترس از برساخت انسان طبیعی است و تعطیلی آن اقدامی در راستای انسان مدرن و مدفوع گشته....

#سامان_غزالی
https://t.me/ghazali_name


Hewali Jinge
🆔 @jinkoshno
Forwarded from دیدارنیوز
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎥تیزر/ زخم های محیط زیست ایران از زبان محمد درویش

🔺دیدارنیوز در گفتگویی مفصل به سراغ محمد درویش فعال محیط زیست رفته و با او مروری بر مسائل مهم محیط زیست ایران داشته است.


Nstagram.com/didarnews
didarnews.ir
@didarnews1
Forwarded from انجمن سبز چیا
۳ی خەرمانان رۆژی شەهیدانی ژینگەپارێز

لە رۆژی سێی خەرماناندا لە سەر گڵکۆی شەهیدانی سەوز پەیمانی پاراستنی ژینگە و درێژەدانی ئەندیشەی سەوزی هاوڕێیانمان نوێ دەکەینەوە.

@chya2716
Forwarded from انجمن سبز چیا
هاوڵاتیانی بەڕێز؛ ژینگە پارێزان و هۆگرانی ڕێگای مرۆڤایەتی!


وەک ئاگادارن ڕۆژی یەکشەمە 98/6/3 ساڵێک بە سەر شەهیدبوونی ئازیزانمان کاک شەریف باجوەر، ئومێد حسەین زادە، رەحمەت حەکیمی نیا و موحەمەد پەژووهی لە ئاگری ماڵوێرانکەری دارستانەکانی ناوچەی مەریواندا تێپەڕی.
هەر بەم بۆنەوە کۆڕێک بۆ یادکرنەوەی هەنگاوی بەرزداگری شەهیدان و نوێ کردنەوەی پەیمان بەڕێوە ئەچێت.

هاتن بۆ هەمووانە و هیوادارین بە بەشداری پڕ شکۆتان ببن بە مەشخەڵدارێکی ڕێگای ژینگە و ئاوەدانی و وەفادارییەک بەم شەهیدانە.

کات: یەکشەمە کاتژمێر ۵.۳۰ دوانیوەڕۆ
شوێن: داسەیران قەدیم، سەر گڵکۆی شەهیدان

@chya2716
Forwarded from ژینگه یار (Azad Abasi)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سخنان #سیروس_عباسی در جلسه فعالین مدنی و سیاسی با استاندار کوردستان پیرامون #آب #محیط_زیست ،
#آبهای_زیرزمینی ، #سدسازی ، #انتقال_آب ، #عدالت_اجتماعی ، آموزش به #زبان_مادری و...

#ژینگه_یار
@Jingeyar
زنان ومحیط زیست

درسایەی علم امروزی وکشف های پی درپی درزمینە های مختلف بەخصوص بعدازانقلاب صنعتی وپیشرفت اقتصاد ناپایدار وکاذب دراکثر کشورهای جهان وتولید کالاهای گوناگون بدون مدیریت وتوجە بە آسیب های زیست محیطی ،تعادل وتوازن میان اقتصاد ،اجتماع ومحیط زیست بهم خوردە است ،
سود جویان درتمام جهان برای منفعت های شخصی ،سیاسی و... منابع طبیعی راگروگان،تاراج ونابود کردەاند.
واین فعالیت های مخرب حساسیت های جامعەی مدنی را بە دنبال داشتە وسبب ظهور وشکل گیری سازمان ها وجنبش های زیست محیطی درسراسر جهان گشتە است.
آنچە دراین میان قابل توجە است نقش آفرینی زنـــان بە عنوان عناصر فعال وتاثیر گذار دراین سازمانها وجنبش هاست.

🔸زمین مادراست ومادر یک زن ،زنان بهتر همدیگررادرک میکنند ،درک زنان اززمین مادر زنان راپیش قدم کردە است.
شاید همە جنبش چیپکو (chipko)را بشناسیم ،چیپکو بەمعنی بغل کردن وچسبیدن است این جنبش برای جلوگیری ازقطع درختان توسط زنان روستای رینی درهیمالیای هندوستان شکل گرفت ،جالب اینجاست این زنان سواد زیست محیطی وسابقەی چنین فعالیت های مدنی را نداشتند اما بادرک زمین مادر واهمیت درختان چنین جنبشی راشکل دادند.

🔸زنان بادرک و واکنش بە این آسیبها برپیکر زمین مادر فکر اکوفمنیسم را کە نگرشی بر مبنای احترام بە محیط زیست ومخالف رفتارهای تهاجمی وتخریب منابع طبیعی بە بهانەی پیشرفت است را تولید وگسترش دادند.

🔸آنچە امروز نمایان است پیش قدم بودن زنان درتمامی جنبش ها بە خصوص فعالیت ها ی حفاظت ازمحیط زیست وحقوق حیوانات است
درایران اکثر سازمان ها وسمن ها ی حمایت ازحقوق حیوانات توسط زنان شکل گرفتە وادارە میشوند،زنان درتصویب قوانین سخت گیرانە جهت حمایت ازحقوق حیوانات تلاش های فراوانی کرداند.

🔸درکل زنان چون یک مادرند ومهربان ،بە تمام تخریبات ،تهاجمات وآسیب های زیست محیطی واکنش نشان می دهند.
زنان درعصر نوین میتوانند با قدرت مادرانەی خود دنیای لجام گسیختە را سامان دادە وآسیب های زیست محیطی واردە توسط انسان را کنترل وکاهش دهند.

علی قادری کندەسورە
فعال زیست محیطی

🆔 @sakapressir

@jinkoshno
Forwarded from ژینگه یار (Sohaila.mohamadi)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌷پێشکەش بە خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی ژینگە 🌷

پیرۆز بێت ۳ ی خەرمانان ✌️

رۆژی گشتی شەهیدانی ژینگە و ساڵیادی شەهیدبوونی شەریف باجوەر و ئومێد کۆنەپۆشی دوو قارەمانی بەرزەفڕ وئەوینداری نیشتمان . لەم رۆژە پیرۆزە دا پەیمانەکانمان نوێ دەکەینەوە کە بۆ هەتاهەتایە لەسەر ئامانجە بەرزەکانی ئەم دووشەهیدە سەربەرزەداین و بەردەوام پارێزەری راستەقینەی سروشت و ژینگەی کوردستانین .

ناویان بەرز و یادیان پیرۆز و رێگایان پڕ لە ئەویندارانی بەئەمەگی ژینگەو نیشتمان.

سوهەیلا موحەمەدی

💐🌿💐🌷🌿🌷🌿🌷🌿🌷💐🌿💐🌿
#ژینگه_یار گروه برگزیده حقوق حیوانات ۹۵

انتشار مطالب و اخبار #محیط_زیست #منابع_طبیعی #حقوق_حیوانات #آتش_سوزی #آب #سدسازی #انتقال_آب #آبهای_زیرزمینی و...

#ژینگەیار شوید
کانال:
@Jingeyar
گروه:
https://t.me/joinchat/CIME0DwHcUAQ7WAPHuQpsw
ئێستا ئیتر ئەندێشەی کەسکتان بۆتە رێچکە و رێباز
"بونیاتنەر"ی راستەقینە ئێوە بوون!

بەرەو ساڵیادی شەهیدانی ژینگە

٣ی خەرمانانی ( شهریور ) ١٣٩٨ی هەتاوی

اولین سالیاد شەهیدان سبز کوردستان
شریف باج ور و امید کهنه پوشی (حسێن زادە)




Hewali Jinge
🆔 @jinkoshno
ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ بەرێوە دەبات

رێورەسمێک به بۆنەی سالیادی گیان له دەست دانی شەهیدانی دارستان ، کۆچکردوان شەریف باجوەر و ئومید کۆنەپۆشی

رۆژ : یەکشەمه ٩٨/٠٦/٠٣

کاتژمێر : ٥:٣٠ ئێوارێ ( فەرمی )

شوێن : کوچه باغ ، باغی بەرێز رەحیم مەحموودزادە


هاتنتان سەلمێنەری باوەرتانه

بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ

٩٨/٠٦/٠١


Hewali Jinge
🆔 @jinkoshno
چۆنتان بلاوێنمەوە؟
(بۆ شەریف باجوەر و ھاوڕێیانی)

"وەرە ئازیزێ!
ئەوە ئاورێکم بەربۆتەوە دەروونی دەروونخانێ
نە بە بای دەکوژێتەوە، نە بە بارانێ،
نە بە پاچ و پێمەڕان، نە بە گڵ وەسەردانێ!"

وەرە ئازیزێ!
ئەمن لە کوێت گەمێ،
لە چۆل و چیا و لێڕەواری مەریوانێ؟!
لە کوێ بۆ تۆ ببمە خودان و خێوی کانی و ئاوان
نەهێڵم بتگاتێ زمانی تیژی ئاوری بەدەهۆی دارستانێ؟!
چۆن نوشتەی گوللەنەبڕ بۆ تۆ بنێرم
تا ئەجەلەکوێری ناکاو نەتئەنگێوێ
لەسەر خانی زینی ئەسپی ژیانێ؟!
وەی لە زەبری دەستی ڕەش و سەری ڕەش و هەندەروونی ڕەش!
وەی کە دەژاکێنێ گوڵی تەمەن و دەیپرووکێنێ و
دەکەوێ لەبەر قاقاکێشانێ!

وەرە ئازیزێ!
ئەمن بۆت هەڵدەڵێم بە نەمامی شۆخ و شەنگی
ئاواتی چرۆ کردووت
کە دڵی مەرگی هێناوەتە سەر هەناسەبڕکەی ژاکانێ!
ئەمن شینی تۆ دەگێڕم هەموو فەسڵی
ڕۆژان و شەوان،
چ لە گەرمێنێ، چ لە کوێستانێ!
ئەمن خەمی توانەوەی بەفری پاری مانگی گەلاوێژێم لەسەر دڵی بۆتە زووخاو
کە خۆی هەڵدەخا لە بەر بڵێسەی زەردەگەرمای
نسارئەنگێوی لاتەلانێ!
داخێک و هەزار مەغابەتی دنیایە دەمکوژێ
ئەگەر ڕادەچەنم بە خەونی مەرگی پۆلێک مەلی سپی‌باڵی هێلانەی قەڵای پێدەشتان،
کە بێ لەمپەر دێنە بەر وێزەی کەوانێ!

وەرە ئازیزێ!
خەمی گەورەم هێندە زۆرن،
ئەوی چووکەم چ نینە،
لەچاو ڕۆژی ڕەشی لێزمەی تیری سەربەپەیکانی گەرمەکەوانێ!
برینی هەناوم وا ئەوپەڕەوپەڕن،
دیارە ئەنگواوم بە دوورئەنگێوی دوازدەپەڕەی شینەشەیتانێ!
ئەوە پاییز بە هەناسەی سڕی سەری لێ دە سوێیە ناوم،
بە دەنگی گوڵ‌پرووکێنی دەقوولێنێ و
بە ڕەنگی ڕەنگ‌بزڕکێنی خۆی بادەدا بۆ گەڵاڕێزانێ!

وەرە ئازیزێ!
ئەمن مەیلم بەهارییە و
ناحەجمێ لە نێو کەوڵەزەردی پاییزان و
سەختەبەندی ڕیزە ڕنووی ڕووخەکی زستانێ!
چاوی بیرم ئەستێرەی خۆش‌خەبەری بەیانییە
نە دەنوێ، نە کلا دەبێ لە ڕەوگەی و
نە تێدەکشێ بە چڵکەهەور و گژەبا و هاژوهووژی بۆرانێ!
ئەمن هەی‌دێمە لە بێژینگ بەدەسان،
کە پێیان وایە بەری خۆریان پێ دەگیرێ و دەژین تاسەر و
ناچنەوە باری فەنایە و نابنەوە بن‌ئاورەی ئاوردانێ!
ئەمن کوڕەحەیرانی ئاشقەخۆری خەوەکی نیم
تا بە خەیاڵ بگەڕێم حەوت و هەشت و نۆ نهۆمی ئاسمانێ!
ئازیز بەسەری تۆ،
خۆم داناوە بۆ ڕۆژی چەپڵەڕێزانی دڵ بەسۆیان،
کە وەک سێزدەی سێزدەبەدەران
دەچنە سەیری ڕووخانی کۆشکی هەرەس‌بردووی ئەهریمەنی سیاپۆشی بێ‌دەرەتانێ!

سەلاحەددین ئاشتی
مەهاباد


Hewali Jinge
🆔 @jinkoshno
🔴 "نامرن ئه‌وانه‌ی وا له‌ دڵی میلله‌تا ئه‌ژین"

بەیانییەی شۆرای رێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بۆ یه‌که‌مین ساڵیادی کارەساتی گیانبەختکردنی شه‌هیدانی سه‌و‌زی ژینگه‌

ڕۆژی ٣ی خه‌رمانانی ١٣٩٧ی هه‌تاوی، هاوڕێیان کاک "شه‌ریف باجوه‌ر" و کاک "ئومید کۆنەپۆشی"، دوو ئه‌ندامی لێهاتووی ئه‌نجومه‌نی چیای سه‌وزی مه‌ریوان و هه‌روه‌ها کاک "ڕه‌حمه‌ت حه‌کیمی نیا" و کاک "محه‌ممه‌د په‌ژوهی"، دوو لاوی تری دڵسۆزی شاره‌که‌مان له‌ کاره‌ساتێکی دڵته‌زێنی ئاگری دارستانه‌کانی مەریواندا گیانی بەرزیان فیدای ژینگه‌ و خاکی کوردستان کرد. ئه‌وان بۆ هه‌تاهه‌تایی ‌وه‌ک شه‌هیدانی سه‌وزی ژینگه‌ له‌ ڕۆح و زه‌ینی مرۆڤدۆستاندا ده‌مێننه‌وه‌.

هاوڕێ "شه‌ریف باجوه‌ر" و هاوڕێ "ئومید کۆنەپۆشی"،‌ دوو ئه‌ندامی لێهاتووی ئه‌نجوومه‌نی چیای سه‌وزی مه‌ریوان و چالاکانی بواری مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تیی شارەکەمان بوون. ئه‌م دوو هاوڕێیە‌ نه‌ته‌نیا بۆ مه‌ریوان، به‌ڵکوو بۆ‌ کوردستان و زاگرۆس بوونه‌ هێمای خۆشه‌ویستیی ژینگه‌ و دارستان. ئه‌وان نه‌ک هه‌ر وه‌ک ژینگه‌پارێز، به‌ڵکوو له‌ ته‌واوی پرسه مرۆیی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا پێشه‌نگ بوون و بوێرانه‌ به‌ره‌و ڕووی کاره‌ساته‌کان ده‌بوونه‌وه‌ و عه‌شق و خۆشه‌ویستییان بۆ مرۆڤ و نیشتمان به‌ دیاری ده‌هێنا.

هه‌رچه‌ند گیانبه‌ختکردنی ئه‌م هاوڕێیانه کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ بوو، به‌ڵام‌ به‌دڵنییایه‌وه‌ گڕ و تینێکی تازەی به‌خشییه‌ چالاکانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێز له‌ کوردستان و مه‌ریواندا. ئێمه‌ له‌ کاتێکدا ساڵیادی شه‌هیدبوونی ئه‌و هاوڕێیانه‌ پیرۆز و به‌رز ڕاده‌گرین که‌ تا ئێستایش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پێویست بۆ سڕینه‌وه‌ی گومانی شێوازی گیانبه‌ختکردنیان نەکراوە. هاوکات له‌گه‌ڵ ڕێزلێنان له‌ یاد و ڕۆحی نه‌مری ئه‌م ئازیزانه‌ بەداخەوە سووتان و کاولکاریی دارستانه‌کانی کوردستان و زاگرۆس بەردەوام له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌ و بێ به‌رنامه‌یی و کەمتەرخەمیی ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌ مه‌ڕ ئه‌م کاره‌ساته‌، سروشت و کۆمه‌ڵگای کوردستانی تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ کردووه‌. بێگومان تا کاره‌ساتی سووتان و کاولکاری ژینگه‌ و دارستانه‌کان به‌رده‌وام بێت و ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگای پێوه‌ندیدار له‌مه‌ڕ ئه‌م قه‌یرانه‌ که‌مته‌رخه‌م بن، ئه‌گه‌ری ڕوودانی کاره‌ساتی تری لەم چەشنە چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.

ئێمه‌ وه‌ک شۆرای ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان، بە پێویستی دەزانین که‌ هاوکات له‌گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی سه‌وزی ژینگه‌، کاره‌ساتی سووتانی دارستانه‌کان بکه‌ین به‌ پرسێکی گرینگی کۆمه‌ڵگا و به‌ جیددی هه‌مووانی لێ ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌. ئه‌وان له‌ پێناو کێشه‌یەکدا گیانیان به‌خت کرد که‌ هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه‌ و یادکرنه‌وه‌یان به‌بێ باس و خواستی بنبڕکردنی ئه‌م کاره‌ساته،‌ خه‌یانه‌ته‌ به‌ ڕۆح و ئامانجی ئه‌و شه‌هیدانه‌.

ئێمه‌ داوا دەکەین لە‌ ته‌واوی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ پاراستنی ژینگه‌ و دارستان وه‌فای خۆیان بۆ ڕۆحی ئه‌م ئازیزانه‌ نیشان بده‌ن و ئیجازه‌ نه‌ده‌ن هه‌لپه‌رستیی هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندیخواز و کولتووری نه‌شیاوی کۆ‌مه‌ڵگا، ژینگه‌ و دارستانه‌کانی کوردستان به‌ره‌و کاولکاریی زۆرتر ببات.

شۆرای ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان خوازیاره‌ که‌ ته‌واوی ژینگه‌دۆستان و چالاکانی مه‌ده‌نی هاوکات له‌گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی سەو‌زی کوردستان، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌مه‌ڕ که‌مته‌رخه‌میی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسان بۆ پاراستنی ژینگه‌ به‌رز بکه‌نه‌وه‌.

شۆرای ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان به‌ بۆنه‌ی یه‌که‌مین ساڵیادی ئه‌م کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه له‌سه‌ر گڵکۆی هاوڕێیانی نه‌مری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی مه‌ریوان، به‌ڵین دووپات ده‌کاته‌وه‌ که‌‌ درێژه‌پێده‌ری ئه‌ندێشه‌ی سه‌وزی ئه‌وان بێت. ئێمه‌ هەروەها ڕێز و خۆشه‌ویستیی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ئازیزانه‌ ده‌که‌ین و بەجێی خۆی دەزانێن بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەم شەهیدانە، ٣ی خەرمانان بە ڕۆژی ژینگەپارێز ناودێر بکرێت.

دڵنیاین که‌ لاوانی دڵسۆزی وڵات رێگای ئومید و شه‌ریف به‌گوڕتر له‌ جاران درێژه‌ ده‌ده‌ن. یادیان سه‌وز و ڕێگایان پڕڕێبوار.

شۆرای ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان

٣ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی

- ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی- ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان
- ئه‌نجومه‌نی چیای سەو‌زی مه‌ریوان
- ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی -هونه‌ریی ڤه‌ژین
- ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی -زانستیی ڕۆنان
- ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی مامۆستایانی مه‌ریوان
- ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی ڕۆجیار
- یه‌کیەتیی مامۆستایانی ئایینی مه‌ریوان و هه‌ورامان (یه‌مامه‌)
- ئه‌نجومه‌نی خه‌ڵکیی پێشگیری له‌ مادده‌ سڕکه‌ره‌کان (ژیانه‌وه‌)
- ئه‌نجوومه‌نی نمایشی مه‌ریوان

@jinkoshno
راپۆرتی بەرێوەچوونی هەوەلین سالیادی شەهیدانی ژینگەپارێز بەڕێز شەریف باجوەر و هاورێیانی له لایەن ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژینکۆی شاری شنۆ


رۆژی سێی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی هاوکات بوو لەگەڵ گیان لەدەست دانی هاورێ بەجەرگ و گیانفیدای نیشتمان که له کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان وێرای سێ له هاورێیانی گیانی پیرۆزیان پێشکەش به مرۆڤایەتی و نیشتمان کرد.

بەم بۆنەوە ئەمرۆ یەکشەمه ٣ی خەرمانان کاتژمێر ٦ی ئێوارێ ئەنجومەنی ژینکۆ له شاری شنۆ بۆ رێزلێنان له کەسایەتی ئەم ئازیزانه دەستی کرد به بەرێوەبردنی رێورەسمێک بۆ ئەم کۆرەیادە ئێمەش وەک قوتابی مامۆستا شەریف و هاورێیانمان له ئەنجومەنی سەوزی چیا خۆمان به درێژە دەری رێگای پیرۆزیان دەزانین و بەلێن دەدەین تا دوارۆژ له پێناو خزمەت به ژینگه و سرووشتی وڵاتمان بەردەوام بین .

سەرەتای رێورەسمەکه بەرێز مێهدی جەودەت ناسراو به ئاسۆ وەکوو پێشکەشکاری بەرنامه به خوێندنەوەی شێعرێک و دواتر خوێندنی فاتیحا و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیان لەدەست دانی شەهیدانی ژینگەپارێز داوای لە بەرێز تاهیر هیمەتی بەرپرسی ئەنجومەنی ژینکۆ کرد بۆ به خێرهاێنانی میوانان بفەرمێت وتەکانی پێشکەش بکات.

بەرێز خەبات مەنگوری وەک کەسایەتیەکی ژینگەپارێز به ئاوردانەوه له کەسایەتی ژیانی کاک شەریف و شێوە هەلسووکەوتی ژیانی له ناو سرووشت لایەنێکی تازەی بۆ بەشداربووان ئاماژە پێدا .

له درێژەی بەرنامه چەند پارچە شێعرێک له لایەن مامۆستا عومەر محەمەدی ، قادر رەسولفات و خاتوو شەیدا مەحموودی پێشکەش به ئامادە بووان کرا. دواتر بۆ حەسانەوەی رووح بەرێز دلشاد ئیسماعیل زادە یەکێک له ئەندامانی ژینکۆ به خوێندنەوەی چەند بەرهەمێکی هونەری کەش و هەوایەکی تایبەتی به کۆرەکه بەخشی.

دواتر بەرێز کەریم عەلیزادە ئاورێکی نوێ خسته سەر ژیان و بەسەرهاتی کاک شەریف و هاورێانی و له درێژە دا بەرێز فەتاح سولەیمانی بابەتێکی تری لەسەر بیر و هزری کاک شەریف خسته روو و دواتر بەرێز رەحیم سەلامەت لایەنی ژینگەپارێزی کاک شەریفی له کۆمەلگا باس کرد و کۆتای بەرنامەکان بەرێز فارووق ئەحمەدی راگەیاندراوی کۆتایی ئەو رێورەسمەی پێشکەش به هاورێیان و کۆمەڵگای مەدەنی کرد.

ئەنجومەنی ژینکۆ سپاسی سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی دەکات که ئەمرۆ بەشداری کۆرەکەمان بوو و هەروەها ئەو هاورێیانەی لەم کۆرە یادە وتار و شێعر و پەخشانیان پێشکەش به ئامادەبوان کرد .

رێز و حورمەتی بێ پایانمان پێشکەش به بەرێز رەحیم مەحموودزادە دەکەین که ئیزنی بەرێوەبردنی ئەو رێورەسمەی له باغی خۆی به ژینکۆ دا هیوادارین نموونەیان زۆر و زۆرتر بێت .


بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ

٩٨/٠٦/٠٣

Hewali Jinge
🆔 @jinkoshno
بەرێوەچوونی کۆرەیادێک له لایەن ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ

به بۆنەی ٣ی خەرمانان هەوەل سالیادی گیان لەدەست دانی بەرێزان شەریف باجوەر و هاورێیانی له ئەنجومەنی چیای مەریوان .


🔺امروز یکشنبە ۳ شهریورماە مراسم سالیاد شهیدان محیط زیست شریف باجور و یارانش از سوی انجمن محیط زیستی ژینکو در اشنویه برگزار شد.


روابط عمومی انجمن محیط زیست ژینکو اشنویه

Hewali Jinge
🆔 @jinkoshno
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وتەکانی بەرێز خەبات مەنگوڕی له پەراوێزی رێورەسمی ئەمرۆ ٣ی خەرمانان به بۆنەی سالیادی شەهید بوونی ژینگەپارێزانی کوردستان



Hewali Jinge
🆔 @jinkoshno
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کۆپلەیەک له شێعری خاتوو شەیدا مەحموودی له پەراوێزی رێورەسمی ئەمرۆ ٣ی خەرمانان به بۆنەی سالیادی شەهید بوونی ژینگەپارێزانی کوردستان



Hewali Jinge
🆔 @jinkoshno