ژینگەوانانی تەنگیسەر
52 subscribers
1.52K photos
114 videos
19 files
148 links
کاناڵی ژینگەوانانی تەنگیسەر ، هەواڵەکانی تایبەت بە ژینگە و چالاکییەکانی ژینگەوانانی تەنگیسەر
پەیوەندی:

@F2716
Download Telegram
#چالاکی ژمارە سی‌و‌شەشی #ژینگەوانانی_تەنگیسەر
لەم چالاکیەدا لە ژێر ناوی : رۆژێک بۆ ژینگە و ژینگە بۆ ژیان
لە چەن ئێوارەیەکی مانگی گەلاوێژ ، ژینگەوانان بە هاوکاری چەن لاوێکی ئاوایی، ئاودێری زیاتر لە سەد و پەنجا نەمامیان کرد کە ئەمساڵ و ساڵانی رابردوو لە لایەن ژینگەوانانی تەنگیسەرەوە چاندراون.


🍃🌳🕊 @jinge🌳🌴🌿
پاراستنی ژینگە 🌿🕊 پاراستنی ژیانە
🕊🌳🍃 @jinge🌍💦🌳
پاراستنی ژینگە 🌿🕊 پاراستنی ژیانە
🕊🌳🍃 @jinge🌍💦🌳
هەستی پڕسۆزی هاوڕێ شاعێر کاک حەمەعەلی نەسیری (هەوراو) (ئەندامی #ژینگەوانانی_تەنگیسەر)بە بۆنەی کارەساتی شەهید بوونی کاک شەریف باجوەر و هوڕێیانی.


کاک شەریف باجوەر ئەوینداری ژین
ژینگە پارێز بوی بە دڵی یەقین

لەتێکۆشان بووی بەرۆژ و بەشەو
نەتهێڵا خوێن رێژ گوڵ بکا درەو

عارەقت رژان لەسەرپێڵ زەهاو
بۆلێقەوماوان بووی بە سۆمای چاو،

خائێنی رووڕەش ئافات نیشتمان
ئاوری بەردا لە ژینگەو ژیان


گڕو دووکەڵی دارستانی چڕ
گیان لەبەرانی هەمووکردە قڕ

وەک هەڵوی شاباڵ، رویت بۆ سەڵەسی
ئاور خامووش کەی لایەن بێ کەسی

کەوتیە بۆسەی تەقینەوەو گڕ
لەگەڵ هاوڕێیان پێکران بە مافبڕ

هەروەک داربەڕوی چیای کوردستان
بوون بەچڵووسکی نمادی گەلان

(هەوراو) بەداخم بۆ دڵسۆز وڵات
فیدابوون لە رێی خەباتی نجات
🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷
هەوراو تەنگیسەر ڕێکەوتی ٤ی خەرمانان ۱۳۹۷ی هەتاوی
@jinge
#چالاکی ژمارە سی و حەوتی #ژینگەوانانی_تەنگیسەر
نیوەڕۆی شەمە
۱۰ی خەرمانن بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە پشت باخەکانی سێواندەر گوندی #تەنگیسەر کەوتەوە کە پاش ئاگاداربوون ژینگەوانان و چەن لاوێک باجوەر ئاسا بە گژی ئاگردا چوونەوە و پاش کاژێرێک هەوڵ و تێکۆشان توانرا ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ بکرێ و پێش بە زیان گەیاندنی زیاتری بە ژینگە بگیردرێت.
بەم کردەوە سەلمێندرا کە باجوەر و هاوڕێیانی رێبازێکن بێ بڕانەوە و تا ژینگە لە ژیان بێت ژینگاوانان وەک گلێنەی چاویان ئەیپارێزن.
@jinge
بێخەم کردنی ئاگری پشت سێواندەر لە لایەن ژینگەوانانەوە.
@jinge
پاراستنی ژینگه 🌿🕊 پاراستنی ژیانە
بێخەم کردنی ئاگری پشت سێواندەر لە لایەن ژینگەوانانەوە.
@jinge
پاراستنی ژینگه 🌿🕊 پاراستنی ژیانە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەڕێکەوتی 97/6/9 لەپرۆگرامی کەژوانی سەخناخدا گیانلەبەرێک کەوتە نێوگۆم کە لە لایەن هاوڕیانی گرووپەوەدەربازکرا.
@jinge
ژیان باش خۆشەویستان.
@jinge
آدمها تنها موجوداتی تو این جهان هستن که درخت ها رو قطع میکنن ، بعد ازش کاغذ درست میکنن و روی همون کاغذها مینویسن :
درختها رو قطع نکنید!

@jinge
دەگریم بۆ رۆیشتنت، بە چاوی کۆتران...

ببم بە شەونم
سۆزی دڵە ئاشقەکەت پاراو بکەم ؟
ببم بە تریفە
ڕوانینت رووناکتر بکەم؟
یان ببم بە بەهار،
باڵاکەت لە باوەش بگرم و
بتکەمە گوڵاڵەی سەر سینگی نیشتمان ؟

...
دەگریم بۆ رۆیشتنت، بە چاوی کۆتران...

ببم بە شەونم
سۆزی دڵە ئاشقەکەت پاراو بکەم ؟
ببم بە تریفە
ڕوانینت رووناکتر بکەم؟
یان ببم بە بەهار،
باڵاکەت لە باوەش بگرم و
بتکەمە گوڵاڵەی سەر سینگی نیشتمان ؟

بۆت ئەگریم، سات بە سات
بە شانی لووتکەدا
چەشنی بەفر،
بە جەستەی شەقام دا
وەک باران .

بە کزەی سوورباوی هەناسەم
پەرژینی شکۆیەک
بە دەوری قامەتی ڕاکشاوتا ئەکێشم
پڕ لە گوڵ،
تا بۆنی خولیاکەت
گوڵباخان
لە خەم و پەژارە دەربێنێ .

ببم بە لاوکێ نەبیسراو
سەرکەشیت
بە ڕووبار فێر بکەم؟
ببم بە حەیرانێ،
شەیداییت بۆ ئاشقە گەنجەکان
تۆمار بکەم؟
یان ببم بە سروود،
ڕێگاکەت بە هەتاو نیشان دەم ؟

نووستووی لە نوێنی خوێنینی بەڵێن دا و
چەمەری دەگێڕێ خاکی دایک .

ڕۆیشتووی بە ڕێگای ڕابووندا و
ئاو زیندوو،
با بێدار،
ئاگریش
هاتوەتە سەر ڕێگەی بڵێسەی هەنگاوت.

دەگریم بۆ ڕۆیشتنت
بە چاوی کۆتران .

سەربەرزم
بە گڵکۆت
لە بناری لووتکەکان..!

#فە‌رە‌یدون‌ئە‌رشە‌دی
یاد و ناوی شەهیدانی پارێزەری ژینگەی نیشتمان و سەرجەم شەهیدان بەرز و پیررۆز بێت🌹
@jinge

کاناڵی ژینگەوانانی تەنگیسەر ، هەواڵەکانی تایبەت بە ژینگە و چالاکییەکانی گرووپی ژینگەوانانی تەنگیسەر
پەیوەندی:


@F2716
بەرنیمەڕۆی 31ـی خەرمانان بە هۆکارێکی نادیار ئاور لە لەوەڕگەکانی کێوی هەوراوی ئاوایی تەنگیسەر کەوتەوە...
بە ئاگادار بوونی خەڵک کۆمەڵێک لە لاوە نیشتمان‌پەروەر و ژینگەپارێزەکان خۆیان بەو شوێنە گەیاند و هەر چەن بەشێک لەو کێوە لە داوی ئاگردا سووتا، پاش کاتژمێر و نیوێک توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێ.
🌿🌾 @jinge 🍃🕊
🌿🍃🌍 @jinge 🐿🦊🕊
چاندنی نزیک بە هەزار دەنکە تۆم بەڕوو و زیاتر لە دوو هەزار دانە تۆم داروەن ( وەنەتەق) لە لایەن ژینگەوانانی تەنگیسەرەوە.
#زاکرۆسانە
چاندنی نزیک بە هەزار دەنکە تۆم بەڕوو و زیاتر لە دوو هەزار دانە تۆم داروەن ( وەنەتەق) لە لایەن ژینگەوانانی تەنگیسەرەوە.
#زاکرۆسانە
@jinge
@jinge
ئەگەر حەزتان لە چریکەی پەلەوەرانە، لە جێگەی سەندنی قەفەس، نەمام بچێنن.
#زاکرۆسانە