Jeqnemût/ ژەقنەمووت
1.76K subscribers
5.99K photos
2.76K videos
1.18K files
2.58K links
ژەقنەمووت وشەیەکی لێکدراوە؛ ژەقنە بە واتای فرە تاڵ دێت کە بە عەرەبی و فارسی پێی دەوترێت زەقوم/زقوم واتە مێوەی دۆزەخییان. بەری دارێکی هیندیە کە هەرە تاڵ و تۆخ و ڕەشە!
مووت واتە تام و بۆن کردنی خۆراک. هەر دوو وشەکە پێکەوە واتە تام و بۆنی زۆر تاڵ

@jeqnemut
Download Telegram
ڕەنگبێ پرسیاری سەرەکی لە فەزای هەنووکەی باشوور ئەوە بێ کە چی ڕووی دا زۆر شت لە بایەخ بێ واتا کران و بەمجۆرە گەیشتین بەم نوختەیە. سەفین دزەیی وەک سیاسەتوان، سەردەمانێک کە خەون و تراویلکە بوونی هەبوو، هەستی پەنجەشی دەبزوا و بەپێ توانا و هەگبە و خەیاڵدانی خۆی بوومی دەنەخشاند.

@jeqnemut
دیاردەیەکی زۆر ئاشنایە و ڕۆژانە لە چوار قۆڕنەی زەوی پاتەوپات ئەکرێتەوە؛ بێتۆنیزە کردنی شار. هەڵی تەکێنە و شوقە ساز بکە. تا کوێ؟ تا تەفروتوونا بێت و گیانی ڕاچەنیت، لە بەرژەوەندی کێ؟! کۆمپانیاکانی عیقارات و خانووبەرە. درم و خەسارەکەی بۆ کێ؟ بۆ گەل و ژینگە. کێ ئەتوانێ پێش بەم خەونە نیۆلیبراڵیانە بگرێ؟ کەس چاوەکەم کەس.
بە بەرزی شۆقە، خەم لە دڵت بارە :)


@jeqnemut
Awaz Baran | Zara Giyan (Live)
@KBC_LM
من دوور و تۆیش دوور
هردووکمان دوورین
ئەی وەی زارا گیان، دیدەم زارا!
خودا دەزانێ بۆ یەک مەجبوورین
ئەی وەی زارا گیان، دیدەم زارا!

با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە
شۆخ و لەبارە، ئەی وەی زارا!
شاهیدیان داوە وەڵا نازدارە
شۆخ و لەبارە ئەی وەی زارا گیان!²

ئەچمە سلێمانی "گۆیژە"م لێ دیارە
ئەی وەی زارا گیان، دیدەم زارا!
بە بەرزی گۆیژە خەم لە دڵم بارە
ئەی وەی زارا گیان، دیدەم زارا!


🎧Song: Zara Giyan
🎙Singer: #Awaz_Baran
💽 Album: #Nexse_Mizro
🗓Date: 2018
☕️ | @KBC_LM
«ڕەخنە» ئێستە زیاتر کاڵایە و ڕۆژانە بەبێ مەلزووماتەکەی لە شوێن و ناشوێندا دەفرۆشرێتەوە. جۆرێکە لە دەڵاڵی، دەڵاڵی لە بەرهەم و ماکێ کە کەد و زەحمەتی بۆ نەکێشراوە. کۆنتۆر داناخا، لەگەڵ خۆیدا پرسیار و بەرپرسیارێتی ناهێنێت. هەرزانباوە، لەتەک فڕێدان و ڕشانەوە هاوواتایە، وەک دەبینین بە فراوانی هەڵڕژاوە و عقووبەت و پاشهاتی نییە. ئەگەریش بەکەڵک بێت لە ئاپۆرەی دەیان و ملیۆنان ڕەخنەی‌تردا ون دەبێ. ئەگەر جاران ڕەخنە ترووسکایی بوو، ئێستە زیاتر لە گاڕانێ یۆنیفۆرمی لەشکەرێ هاوبیر ئەچێت کە لە خزمەت سیاسەتێکی داپڵۆسێنەردایە.
لە وەها دۆخێکدا ڕەخنەگران قەوم و قەبیلەی خۆیان پێک دەهێنن و لەوێڕا کۆمەڵێ لەیبێڵ لەوانە دەدەن وا  بەگومان و پارێزەوە لەم هیستریا جەمعییە دەڕوانن و هەر بۆیە نەسازان دەتارێنن. گەلۆ لەبیرمان چوو ڕەخنەگران چلۆن بوون بە جبهەتۆلنوسرە و لە ئادۆنیسیان دا؟!
ڕەنگبێ ئەکتی سیاسی لە سەردەمی ئێمەدا نەک ئەم ڕەخنە باو و بێناوەرۆکە بەڵکوو مانەوە لەگەڵ سووژەی بەر ڕەخنە بێت و لەوێوە بەچاوی ڕەخنەوە هەوڵ بۆ درووست کردنی شتێک بدەین کە پێشتر بە مەوداوە پێدا ڕشاوینەتەوە. وێدەچێ ترووسکایی لەم سەردەمەدا نەک تێکدان و هەڵوەشاندنەوە بەڵکوو مشتومڕ و هەوڵی بێوچان بێت بۆ ئەوەی لەوە زیاتر کاولی نەکەین. ئەگەر هەر نەمانەوێ «ڕەخنە» کوێر بکەین و پێش بەوە بگرین ناو و ناوەرۆکەکەی حیز بکرێ و ئێعتباری بۆ بگەڕێنینەوە، دەبێ گرینگی هەبوونی مەلزووماتەکەی وەبیر بێنینەوە؛ ڕەخنە و پێشنیار، ڕەخنەی سازێنەر و هاوڕێیانە بە گەلێک ڕێڕەو و کەندوکۆسپدا هەڵدەزنێ و دادەگەڕێت. کە داگەڕا چاوەکانی بریقە دەدەن و لە خەرمانە و شارای کەڵەکەبوو زیاد دەکەن و بنبۆشی پەڕۆ دەکەن. ڕەخنەی تێکدەرانە، سەرەتا بنی ڕەخنەگر و پۆزیشنە بۆشەکەی هەڵدەتەکێنێت و پاشان بەبێ ئەوەی هیچی لێ زیاد بکا چەند پلەیەک هەڵی دەداوێ و بنەکەی ناسەقامگیرتر دەکات.

@jeqnemut
🔻 فایلە دەنگییەکانی دانیشتنی کردنەوەی ماڵپەڕی هزریی «کۆمار»

🔸 ١٨ی مەیی ٢٠٢٤ (٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣)، زانکۆی سۆربۆنی باکوور لە پاریس

🔻دەسپێک: سەحەر باقری، کورتەیەک لەسەر کۆمار
🔻پەنێل: دینامیکی سیاسەت و بەرەنگاری لە کوردستانی هاوچەرخدا
🔸وتاری یەکەم: هاوژین بەقاڵی، حیجاب وەک هێمایەک بۆ گوتاری ئیسلامی سیاسی لە میانەی ڕێکخستنەوەی ئایین و دەوڵەت لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
🔸وتاری دووەم: جەمیل ڕەحمانی، بزووتنەوەی ژینگەپارێزیی ڕۆژهەلات دووبارەبوونەوەی جیاوازی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان
🔸وتاری سێیەم: سەردار سەعدی، ژن، ژیان، ئازادی و سیاسەتی یۆتۆپیایی لە کوردستاندا: گەڕان بۆ داهاتوو
🔸وتاری چوارەم: سەحەر باقری، خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد؛ «ئەویتر»ی سیستەمی جیهانیی دەوڵەت-نەتەوه
🔸پرسیار و وەڵام

🔻مێزگرد: دیالێکتیکی حیزب و کۆمەڵگا لە میانەی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا
🔸بە بەشداریی سوهەیلا قادری، نیاز عەبدوڵڵا و سەباح نەسری
🔸بەڕێوەبەر: عەدنان حەسەنپوور
🔸کۆتابەش: ڕوونکردنەوەی ئەحمەد ئەسکەندەری

@govarikomar
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەڤپەیڤین لەگەڵ جگەرخوێن (١٩٨٣، پاریس)
لەم وتووێژەدا جگەرخوێن سەربوردەی خۆی دەگێڕێتەوە و گەلێک بابەت دەورووژێنێت. ئەم دیمانەیە لەو ڕوەشەوە گرینگە کە دەتوانین شێوازی ژیاری کوردان لە سەرەتای سەدەی بیستەم وێنا بکەین.
ئەرشیڤ: ئەنستیتۆی کوردی پاریس

@jeqnemut
🔳 اشغالگران ترکیه یک شهرک جدید در حومهٔ عفرین ساختند.

❑ اشغالگران ترکیه شهرک جدیدی در منطقهٔ جندرس در حومهٔ عفرین اشغالی ایجاد کردند.

❑ منابع محلی گزارش دادند که شرکت ساختمانی مهندسی الوطن وابسته به اشغالگران ترکیه، ساخت یک شهرک جدید را در منطقهٔ جندرس در حومهٔ عفرین اشغالی به پایان رساند.

❑ این شهرک به نفع سازمان "اخوان شمس العمال" وابسته به اشغالگران ترکیه ساخته شده است.

❑ اشغالگران ترکیه از زمان اشغال مناطقی در شمال سوریه از جمله در شهر عفرین، علاوه بر تخریب آثار تاریخی آن و سرقت آثار باستانی آن، فعالیت‌هایی را برای تغییر بافت جمعیتی و محو هویت آن از طریق جابجایی جمعیت بومی، و اسکان خانواده‌های عناصر تروریستی و پناهندگان سوری از مناطق دیگر که به اجبار از ترکیه اخراج شده‌اند، شروع کردند.

ـــــــــــــــــــــــــــــــ
❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.me/enqelabrojava
🔳 سردار کاراکوچ روزنامه‌نگار کورد در هلند دستگیر شد.

❑ به گزارش خبرگزاری فرات، سردار کاراکوچ روزنامه‌نگار کورد، که ۲۳ سال است در هلند زندگی می‌کند، به درخواست دولت آلمان توسط پلیس هلند بازداشت شد، کاراکوچ امروز در دادگاه حاضر می‌شود.

❑ سردار کاراکوچ سال‌هاست در مطبوعات آزاد مشغول به کار است، در سال‌های ۱۹۹۰ نمایندهٔ ازمیر روزنامهٔ اوزگور گوندم بود. همچنین آن زمان مدیر مرکز استانبول بود و در انفجار ۳ دسامبر ۱۹۹۴ علیه روزنامهٔ اوزگور اولکه در ساختمان روزنامه حضور داشت.

❑ کاراکوچ روز پنج‌شنبه توسط پلیس دستگیر شده‌ است.

❑ کاراکوچ به درخواست دولت آلمان توسط پلیس هلند بازداشت شد و امروز در دادگاه حاضر می‌شود.

ـــــــــــــــــــــــــــــــ
❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.me/enqelabrojava