کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
230 subscribers
510 photos
880 videos
95 files
283 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

#جیاوازی نێوان(الأضحية)واتە قوربانی  (العقیقە او النسك)سەرەتا وەک تێ بینیەک زانایان دەفەرموب(کلمە)یان وشکەی(نەسیکە باشترە بگوترێت لەعەقیقە) یاخود حەوتم یامەڕەمنداڵە..📚

  #یەکەم جیاوازی لەکاتی نیەت وکاتی سەر بڕیندا👉👇

#الأضحية:واتە قورباني كردن لە یەکەم ڕۆژی ذي الحجة نیەت هێنان دەست پێ دەکات کە ئیتر نابێت نینۆک و موو لەخۆی بکاتەوە هەتائەو کاتەی قوربانیەکەی دەکات ئەگەر لەبەر هۆکارێک مووی لەخۆی کردوەیانینۆکی کرد قوربانیەکەی هەردروستە کەلەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان واتە دەی(ذي الحجة)وەدوای نوێژی جەژن دەتوانێت حەیوانەکەی سەر ببڕێت ڕاستەوخۆئەوکاتەباشترین کاتە سونەتە لەوکاتەدا سەر ببڕێت لەکاتی سەربڕینیدا(بسم اللە اللە أکبر)دەکات نیەتی قوربانی لێ دێنێت یاخود دەتوانێت لەدوەم یان سێ یەم ڕۆژوتاچوارەم ڕۆژ پێش نوێژی مەغریب کاتی هەیە بۆ نیەت هێنان و قوربانی کردن.. واللەاعلم 📚

#النسيك:یان مەڕە منداڵە حەوتم لە دوای حەوت ڕۆژ لەکاتی لەدایک بونی منداڵەوە ئەکرێت ئەگەر توانرا لەحەوتەم ڕۆژدا بکرێت باشترە ئەگەر نەتوانرا حەوتی تری بخاتەسەر ئەگەر نەکرا ئەوا حەوتی تر دەخاتەسەر ئەگەر لێی تێکچو لەهەر ڕۆژێکی تردا ئەتوانرێت بکرێت وە لەکاتی سەربڕین دا(بسم اللە اللە اکبر)دەکرێت دەگوترێت ئەمە عقیقەی فڵانەکەسی کوڕمە یا کچمە یاخۆمە..واللەاعلم📚

#دووەم جیاوازی لەکاتو جۆری حەیوان و 
شوێندا..👉👇

#الأضحية قوربانی کردن لەساڵدا تەنها چوار ڕۆژی جەژنی قوربان وەباشترە لە(مصلى) واتەئەوشوێنەی نوێژی جەژنی لێ دەکرێت سەری ببڕێت ئەگەر نەکرا جائزە لەهەر شوێنکی تربکرێت باشترین قوربانی لەحوشترو مانگاو مەڕو بزن وشەک دەکرێت نابێت هیچ جۆرە نەخۆشیو نوقسانیەکی هەبێت..واللە اعلم📚

#النسیکە:یان حەوتم کاتو شوینی بۆنیە لەماڵەوە یاخود لەهەر شوێنکی تردا دوای حەوت ڕۆژ لەدایک بونی منداڵ باشترە بکرێت  لەهەر ڕۆژێک ساڵدا  هەرچەندەزانایان قیاس یان کردوەتەسەر قوربانی و دەڵێن بە هەمو ئاژەڵێک دەکرێت کە بۆقوربانی دەبێت بەڵام هەمو فەمودەکان باسی شەک دەکەن(رسول صلى اللەعلیەوسلم)دەفەرموێت شەک  شەکیش ئەوەیە ساڵێکی تەواو کردبێت پێی نابێتە دوساڵ..واللەاعلم 📚

#سێ یەم جیاوازی لە گۆشتەکەیدا..👉👇

#گۆشتیی قوربانی دەکرێت ورد بکرێت یابکرێت بەدوبەش یاخود سێ بەشەوە بەشێکی بۆ هەدیە بەشێکی بۆفەقیرو هەژار بەشێکی بۆ خۆی هەڵبگرێت بەکاڵی دەبەخشرێتەوە...واللە اعلم📚

#گۆشتی النسیکە حەوتم  باشترە زۆر ورد نەکرێت ئێسکەکانی لەبەر فەرمودەکەی دایکە(عائیشە رضي الله عنهما)کەدەفەرموێت بۆدەست و قاچی منداڵەکە واباشترەورد نەکرێت ئێسکەکان.وەهەروەها باشترە گۆشتی عقیقە بکرێت بەخواردن و کەسانی موتەقیو دین دار بانگ بکات لێی بخۆن ودوعابۆ منداڵەکە بکەن یاخود بکرێت بەخواردن ببرێت بۆکەسانی ئیماندارو ئەهلی توحید دوعای  صاڵح بون سالم بون بۆ منداڵەکەیان بکەن ئەگەر هەر نەتوانرا لەسەر ڕەئی هەندێک لەزانایان ئەتوانرێت بەکاڵی یبەخشرێت..واللە اعلم📚

#چوارەم جیاوازی لەدوبارە بونەوەو ژمارەدائاژەڵەکاندا..👉👇

#قوربانی هەموساڵێک دوبارە دەبێتەوەو یەک حەیوان بۆ هەمو ئاندامانی خێزانێکە  کەلەیەک ماڵدا دەژین ئەکرێت.. واللە اعلم 📚

#بەڵام عقیقە یاخود حەوتم لەهەمو تەمەندا یەک جارەوە بۆ هەریەک نەفر دەبێت بکرێت  بۆ کوڕ دوو شەک و بۆ کچ یەک شەک ئەگەر نەتوانرا بۆ کوڕیش دەکرێت یەک شک بکرێت هەرجائیزە واللە اعلم..📚

#پێنجەم جیاوازی لەڕەنگ و شکڵ..👉👇

#قوربانی باشترە بە حەیوانێکی چاو ڕەشی شاخ داری قاچ ڕەشی ئەژنۆ ڕەشی بەڵەک یاخود کەور بکرێت..📚

#بەڵام النسیکە یاخود حەوتم بەشەکێکی سپی قەڵەوی یاخود بۆ کوڕە بەدوشەکی سپی قوڵەوی لەوەزن وڕەنگ و ڕەگەز وەك یەك یاخود نزیك بن لەیەکەوە باشترە بکرێت..📚

#شەشەم هیچ جیاوازیەک لەنێوانیان قوربان وحەوتم  دانیە لەم خاڵەدا...👉👇

#ئەم دوانە دوعیبادەتن لەهەردو کیاندا دەبێت نیەت تەنها بۆ اللە بێت ئەنجامدانی بۆ غەیری اللە دروست نیەو حەرامە وە حوکمی هەردوکیان لای زانایان ئەگەر واجب نەبێت سونەتی موئەکەدەیە وەهەرکەس هەیبێت نەیکات بۆقوربانی مەکروهە هەرچەندە زانایان دەفەرمون قوربانیش واجبە لەسەر هەرکەسێک  هەیبێت  بۆ عقیقە واجبە تاوان باردەبێت ئەگەر هەی بێت ونەیکات.. واللە اعلم📚

اللەشارەزامان بکات لەدینەکەی خۆمان کاری پێ بکەین نیەتمان خالص بكات ڕونی کەینەوە... اللهم آمين ☝️🤲

#م_نامق_إمامي📝

#١٣ذي_الحجة_١٤٤٣🌙

https://t.me/iyimami

🌴☝️🐫🐂🐏🐑🐐🔪☝️🌴