کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
232 subscribers
506 photos
870 videos
95 files
268 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هەرکاتێک سەیر ئایەتێکی قورئان دەکەی کەمێک لەسەری دەوەستی دەبینی ڕێک دەڵێت ئەو ئایەتە ئێستا دابەزیوە بۆ زیاتر بەرچاوڕونی با بڕۆینە خزمەت ئەو ئایەتە پیرۆزەو بزانین زانایان چی دەفەرمون لە تفسیرەکەیدا 👇

(#اللەتعالى)ئەفەرموێت(یعلمون ظـٰهرا من الحیوٰة الدنیا وهم عن الاخرة هم غـٰفلون) #سورة_الروم_٧📚

واتە ئەوانە تەنھا بەڕوکەش ئەم ژیانی دونیا دەزانن(هەرچی تازە گەری و مۆدێلیکی دونیا هەبێت هەربەئاسانی لێی شارەزا دەبن)بەڵام بێ ئاگان لە ڕۆژی دوایی📚

(#امام_الطبري_رحمه_الله)لەتفسیرەکەی دا بۆمان نەقەڵ دەکات دەفەرموێت (#ابن_عباس _رضي_الله_عنه)فەرمویەتی
(يعلمون ظاهرا من الحياة) يعني معايشهم  متى يحصدون ومتى يغرسون و لكن عن الاخرة هم جاهلون📚

واتەشارەزان لە ژیانی دونیا کە کەی و چۆن لەکوێ بەدەستی بهێنن و کۆی کەنەوە لەکوێ بیچێنن یا بی فرۆشن  بەڵام بۆ قیامەت یا ئاخیرەت زۆر جاهیل و نەزان و بێ ئاگان 📚

هەرلەمبارەیەوە(#امام_حسـن_البصری_رحمەالله) دەفەرموێت خەڵک بەجۆرێک شارەزاو  لێهاتو دەبەن بەژیانی دونیا کە دەرهەمێک لەسەر پەنجەی دادەنێت ئەزانێ کێشەکەی چەندە بەڵام نازانێت دو ڕکاعت نوێژی جوان ڕێک و پێک بکات📚

بەڕێزان لەم ڕۆژانە لەشوێنێک دانیشت بو دوگەنجم بینی کە هەریەکەیان ئیشی چەند کەسی ڕادەپەڕاند حسابی زیاتر لە دە کەسیان لابو کەوتنە گوفتو گۆ کردن لەگەڵم هەندێک باسی دینم بۆ کردن یەکێکیان گوتی من ژن و منداڵیشم هەیە بەڵام هەتا ئێستا نازانم نوێژ بکەم ئەوی تریان گوتی من نوێژ دەکەم بەڵام (#التحیات)نازانم گوتم چۆنە تۆ مەکتەبت تەواو کردوە بەڵام نوێژ نازانی گوتی من باوک و دایکم تائێستا دایان نەناوم پێم بڵێن ئاوانوێژ بکە بەڵام هەمو بەیانیەک بەزۆۆر هەڵیان دەساندم بڕۆم بۆ مەکتەب👇

بەڕاستی جێگای داخو خەفەتە ئەمە حاڵی زۆر بەی زۆری موسوڵمانانی ئەمڕۆیە زۆربەیان بێ ئاگان لەدینەکەیان و نازانن نوێژ بخوێنن نازانن قورئان بخوێنن کاتێک لێیان دەپرسی بۆ وان دەڵێن قورسە پێمان ناکرێ بەڵام بۆ ژیانی دونیاو مۆدیل و هەموو ڕۆژێک دراوێک بگۆڕێت و مۆدیلێک دەرچێت لەکەمترین کاتدا لێی شارەزا دەبن بێ ئەوەی هیچ عوزرێک بهێننەوە ..ئەمە پڕ بەدڵ گریانی دەوێت ☝️

داواکارم (#اللە_متعال) شارەزای دینەکەیمان بکات خۆمان و ماڵ منداڵمان وەدور بگرێت لەدونیاویستی خافڵ بون لەقیامەت..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#١٦_رجب_١٤٤٥🌙



https://t.me/iyimami
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
ئەم شەوشەوی(جمعە)یەڕۆژی(جمعە)لەگەڵ ئەوەی یەکێکە لەباشترین ڕۆژەکانی هەفتەگرنگیەکی تری هەیە کەبیزانین ئەویش(فتح)یائازادکردنی(بیت المقدس)لەبەرواری(٢٧ ـی رجب ـی٥٨٤هـ)بەرامبەر(٢ـی١٠ـی١١٨٧ز)..
دەیکەین بەپرسیار ئایا لەژێر فەرمان ڕەوای کام لەم پێشەوا یانەبوە..؟
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته


بەڕێزان بۆ ئەوەی دڵنیابن لە وەڵامی پرسیارەکەتان پێمان خۆش بوو زۆر بەکورتی بڕۆینە خزمەت وەڵامەڕاستەکە ئەوەیش(#صلاح_الدين_ايوبي)👇

کە ناوی تەواوی(#ابو_المظفر_يوسف_بن_نجم الدين_ايوب_بن_شادي)ناسراو بە(#صلاح _الدين_ايوبي)👇

هەرچەندە هەندێک لەسەرۆک هۆزو گەورەی (#ایوبی)ــەکان ئینکاری ئەوەدەکەن کوردبن بەڵام لای زۆر بەی مێژو نوسان نەقڵیان کردوە کە لە بنە ماڵەیەکی کورد لە دایک بوەلەشاری(#تكريت)لە ساڵی(#٥٣٢هــ) بەرامبەر (#١١٣٧مـ)لەدایک بوە 👇

(#صلاح_الدین_ایوبی)لەگەڵ ئەوەی یەکێک بوە لە پێشەواکانی سوپای موسوڵمانان کەسێکیش بوە زۆر حەزی بە خوێندەوە وشارەزای دین بوە  هەرچەندە هەندێک دەفەرمون سەر بە(#مذهب)ـی(#امام_شافیعی)ــی بوە بەڵام کەسێکی ئەهلی دەلیل و بەڵگە بوە بەو جۆرە نەبوە بەڵگەودەلیل ڕەد بکاتەوە بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆر پشتگیری لە کار کردن بەقورئان و فەرمودە کردوە بۆیە بەیەکێک لە پێشەوا کاریگەرەکانی ئەهلی سونە ناسراوەو دیارە دژی  خوارافیات و بدعەو داهێنراو بوە بۆیە لەڕوی عقیدەشە بەکەسێکی ئەهلی سونە ناوبانگی دەرکردوە...👇

هەر لەبەر ئەوەشە رافيضە موشریکەکانی ئێستاش زۆر ڕقیان لێی یەتی چونکە (#صلاح_الدين) دوای ئەوەی زانی کە(#فاطميه)كان تەفرەقەیەکی زۆریان خستوەتە نێوان موسڵمانانو خەڵکیان بەرەو(#شیعە) گەری کفروشیرک و خوارافیات بردوە و دان بەدەوڵەتی (#عباسي)ــدا نانێن بۆیە هێرشی کردەسەریان توانی(#مصر)بگێڕتەوە ژێر دەسەڵاتی ئەهلی سونە و دەوڵەتی(#ایوبی)دا بمەزرێنێت هەمو کارمەندو کار بەدەستەکان وەزیرەکانی(#شیعە)ی لابرد سونەکانی لەجێگایاندانا مدرسەیەکی گەورەی دامەزراند لە(#مصر) بۆفێر بونی زانستی شەرعی و قورئان و فەرمودە👇

(#صلاح_الدين)تەفڕەقەو جودای نێوان موسوڵماناني نەهێشت هات دەستی کرد بەڕێک خستن و یەک خستنی سوپای موسوڵمانان  و توانی(#مصرو_الشام_الحجازو_تهامة_اليمن)بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی لەگەڵ چەند ناوچەیەکی تر  بۆ ڕزگار كردني وڵاتی داگیر کراوی موسوڵمانان  دەستی کرد بەئازاد کردن و فەتح کردنی کۆمەڵێک ناوچەی گرنگ و گێڕایەوە ژێر دەسەڵاتی دەولەتی ئیسلامی کە لێرەدا ناکرێ یەک بەیەک باسیان بکەین بەڵام ئەوەی مەبەستمانە ئەوەیە کە دوای چەند جۆر  هێرشێک و گەمارۆیەکی چەند ڕۆژە توانی لە(#٢٧ی_رجب_٥٨٣ هـــ)بەرامبەر بە (#٢ی_١٠ی_١١٨٧ز) بڕواتە ناو(#بیت_المقدس)مزگەوتی(#الاقصى)  لەدەستی داگیر کەرو خاچپەرستان ڕزگار بکات پاکی بکاتەوە لە هەرچی ئاسەواری شیرک و کفر وخاچ پەسرتی جارێکی تر بیکاتەوە بە مزگەوتی موسوڵمانان 📝

#تێبینی: هەرچەندە بەهۆی هەڵەی تای پیەوە لە پرسیارەکەدا نوسراوە(#٥٨٤) بەڵام زانایانی سیرە دەفەرمون(#٢٧_رجب_٥٨٣)قودسی فەتح کردوە بۆیە بمان بەخشن ئەوە هەڵەی تایپی بوە هەرچەندەکەس هەستی پێ نەکردوە بەڵام ئەوە ئەمانەتێکە لەسەرمان دەبێت وەک خۆی چۆن هاتوە بەوجۆرە نەقڵی بکەین👇

داواکارم لە(#اللە_متعال)پێشەوایەکی موەحید و چاونەترس بۆ ئەم سەردەمی غوربەتەی ئیمەش هەڵ بژێرێت کەکار بە قورئان و فەرمودەبکات و بتوانین(#بیت_المقدس) هەرچی  وڵاتی داگیرکراو هەیە ئازادی بکەین لەژێر کفرو شیرک ستەم و بەدڕەوشتی یهودی علمانیەت  بیگێڕینەوە ژێر ئەودەسەڵاتە پاکەی ئیسلام..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٧_رجب_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک دەپرسن دەڵێن هەندێک گومانیان بۆدروست کردوین کەگوایە دروست نیە بەڕۆژو بون لە دوای(#١٥_شعبان).....بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە و نەمانی گومان با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

(#أبي_هريرة_رضي_الله_عنه)دەفەرموێت (#رسول_اللهﷺ)فەرموی( لا تقدموا رمضان بصوم يوم ولا يومين إلا رجل كان يصوم صوما فليصمه)#متفق_عليه📚

واتە پێش(#رمضان)مەکەون بەڕۆژوو گرتنی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ جگەلەو پیاوەی یا خود لەوانەی کە بەبەردەوامی ڕۆژوی سونەتیان گرتوە پێشتر لە هەمو مانگەکانی ساڵدا ئەوانە دەتوانن بەڕۆژ بن📚

لەم بارەیەوە (#امام_النووی_رحمەاللە) دەفەرموێت(فيه التصريح بالنهي عن استقبال رمضان بصوم يوم ويومين لمن لم يصادف عادة له أو يصله بما قبله فإن لم يصله ولا صادف عادة فهو حرام📚

واتەلەم فەرمودەیەوە بۆمان ڕون دەبێتەوە کە  دەست پێش خەری بەڕۆژو بون  یا خود بەڕۆژو بونی ڕۆژو بەڕۆژێک یاخود دوو ڕۆژ پێش هاتنی کاتی(#رمضان)یاخود بۆپێشوازی کردنی(#ڕمضان)حەرامەو دروست نیە جگە لە کەسێک کە عادەتی وابوە کە ڕۆژوی سونەتی گرتوە لەڕۆژانی دووشەممەو..یاخود ڕۆژ ناڕۆژێک بەڕۆژوبوە ئەمانە بۆیان دروستە کەمادەم لەبەر هانتی(#رمضان)و دەستپێش خەری ناکەن بەڕۆژو واتە نیەتەکەیان بۆ سونەتە نەک بەڕۆژوبونی(#رمضان) لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کەنەک هەر لەدوای (#١٥شعبان) بەلکو تاڕۆژێک پێش(#رمضان) دروستە بەڕۆژو بون ئەوانە...#واللەاعلم📚

داواکارم (#اللەمتعال)بمان گەیەنێت بە مانگی(#رمضان) یارمەتیمان بدات بۆ ئەوەی حەقی تەواوی ئەمانگە پیرۆزە بدەین...#اللهم_آمين☝️



https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمة اللەوبركاته

لەبەرنزیک بونەوەمان لە(٢١/٣)واتەئەوڕۆژەي پەناەبە(الله)جاهیل و نەفامەکان ناویان ناوە(#جەژنی نەورۆز) پێمان خۆش بو لەم دوخاڵەدا ڕونکردنەوەی بخەینە خزمەتان  تابزانین ئەم بۆنەیەیەکەم لەڕوی دین وئەخلاقی موسوڵمان حوکمی چیە..دوەم پەیوەندی بەنەتەوەی کوردەوەهەیە..؟👇

#یەکەم شت کەدەبێت بزانین وەک دین(#الله تعالى)ئاگادار مان دەكاتەوە لەوەی كەنابێ بچوكترين(#ولاء)خۆشەویستی ولێکچون و بەڕاست دانانێکمان هەبێت لەهیچ بۆنەوهەتا عیبادەت وكارێكدا كەموشريك وملحدەكان دەيكەن چونكە ئەگەر وامانكرد ئەواوەك ئەوانين فەرقمان نيەلەگەڵیاندا وەک(#اللە تعالی)دەفەرموێت(من يتولهم منكم فإنه منهم)واتە هەرکەس لەئێوە مولات واتەسەرخەرو دان پێدانانو بەڕاستدانانی هەرشتێکی ئەوان بێت وە لەگەڵیان بێت ئەوالەڕیزی موسوڵمانانیە لەئەوانە واتە لەکافرانە📚

وە(#رسولﷺ) لەم فەرمەدەدا کە هەرچەند هەندێک قسەی لەسەرە بەڵام زانایان دەفەرمون واتە کەی#صحيح) دەفەرموێت (من تشبه بي قوم فهو منهم)#حديث حسن📚

واتە هەركەس خۆي بخاتەسەر شێوەي هەر قەومێك ئەوەلەئەوانە📚

هەرەوها(#أنس رضي اللەعنه)دەفەرموێت (قدم رسول اللهﷺ المدينة ولهم يومان يلعبون فيهما فقال ما هذان اليومان قالوا كنا نلعب فيهما في الجاهلية فقال رسول اللهﷺ إن الله قد أبدلكم بهما خيرا منهما يوم الأضحى ويوم الفطر_وهما يوم النيروز ويوم المهرجان كذا قالەالشراح وفي القاموس النيروز أول يوم السنة معرب نوروز والنوروزمشهور وهو أول يوم.....)📚

واتە(#رسول اللهﷺ)هاتەمەدينە بینی دوورۆژیان هەیە ياريان تێدا دەكردو خۆشيان تيدا دەردەبڕى(#إبن كثير رحمەالله) دەفەرمێت ئةوانيش ڕۆژى نەورۆز و ڕۆژى ميهرەجان بوو بۆیە(#رسولﷺ)فەرموى(#اللەمتعال)ئەم دوو ڕۆژەى بۆ گۆڕیون بۆدوو ڕۆژى باشتر لەوە ئەوەش(جةژنى قوربان ورمضان)زانایان لەبارەی ئەودوڕۆژەوە دەفەرمون یەکێک لە دوو ڕۆژەڕۆژی نەورۆزوبووە👇

نەورۆز واتە ڕۆژێکی نوێ یان یەکەم ڕۆژی گۆڕینی خۆر وەسەرەتای دەست پێ کردنی ساڵێکی نوێ  گۆڕینی هەوای سارد بەرەو هەوای فێنک ودواتربەرەوگەرمی☝️

هەرلەبارەی حەرامبونی خۆشوبوهاندن (#عبداللەبن عمررضي اللەعنهما)دەفەرموێت(هەر كەسێك لەوڵاتى جگەلەموسڵمانەكاندابێت وەنەورۆز و ميهرەجان بكات و خۆى بە ئەوان بچوێنێت هەتاكو دەمرێت ئەوالەگەڵ ئەواندا حەشر دەكرێت لەڕۆژی دوايى)#رواەالبيهقى باسناد صحيح📚

وەهەروەها(#امام الذهبى رحمەاللە) دەفەرموێت ئەگەر كەسێك بڵێت ئێمەبۆيە جەژنى نەورۆز دەگێڕین لەبەردڵ خۆشی ژن ومناڵە كانمانە ئەگەرنا باوەڕمان پێی نیەئەوەبەو كەسە دەوترێت خراپترين كەس چونكەماڵ و مناڵەكەى بە شتيك دڵ خۆش دەکات کە(#اللە) لەوشتەتوڕەیەو قەدەغەیکردوە بەشداریکردن تیایدا!!کەئەمە بەداخەوە قسەی زۆرێک لەخەڵکی ئەمڕۆیە📚

کەوایە لێرە ڕونە وەک دین و ئەخلاق ئێمە بۆمان جائیز نیەخۆمان بەهیچ کافرو قەومێکەوە بشوبهێنین وەک ئەوان ئاهەنگ بگێڕین بچینەدەرەوە بابەو ناوەشەوەنەبێت چونکە ئەمەلەدینی ئیسلامدا کفرو شیرکەو وحەرامە📚

ئەمە بێ جگەلەوەی کە لەوڕۆژەدائەوەی دەکرێت هەموی داڕنینی ئەخلاقی منداڵی کوڕوکچ وخانەوادە کانمانەبۆنمونە کۆبونەوەی کوڕان وکچان بەجۆرە پۆشاکێکی ناشەرعی لەسەر شەقام وڕێگاوبان و کەناری ڕوبارەكان تێکەڵ بوونیان و ڕەقس کردن وڕەش بەڵەک وگۆرانى و مؤسيقا و بەدەوری ئاگرێکدا وەکو ئاگر پەرستەکان وەهەروەها خواردنەوەى مەى(عةرەق)لەسەر ڕێگاكان و....زۆر شتى تريش کەئەمانە  نەلەئەخلاق و نەلە دینی هیچ موسوڵمانێک ناوەشێتەوە بۆیە خۆدور گرتن لێی هەم ئەخلاقمان هەم ئیمانمان سەلامات دەبێت📚

#دووەم ئێستا با بێین بزانین  سەرتای هاتنی نەورۆز کە کورد خۆی تیادادڵ خۆش کردوە هی چی قەومێکە و چۆن هاتوەئایا پەیوەندی بەکوردەوەهەیە؟؟👇

بەڕێزان زۆربەی سەرچاوەكان ئەڵێن ئەم ڕۆژە (نەورۆز) سەرەتای سەرهەڵدانی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی(٤٧٠٠ - ٢٧٠)پێش زاین واتە پێش دامەزراندنی دەوڵەتی(#ماد)بەچەن هەزار ساڵێك وە نەورۆز سەرەتا بەناوی(#شم النسیم)ناسراوبووە بنچینەی ئەم وشەیە(#شمو)فیرعەونیە كە وشەیەكی(#هیرۆگلیفیە)ولەکۆندا ئاماژەی پێ كراوە بۆ سەرەتای دروست بوونی ژیان چونكە لەو باوەڕەدا بوون ئەو ڕۆژە یەكەم ڕۆژی دەست پێكردن وهاتنە كایەی جیهانەواتە یەكەم ڕۆژێكە ژیانی دنیا تیایدا دەستی پێكردوە☝️

وە پێشی دەوترا جەژنی (#شموس)واتە (زیندوبونەوەی ژیان) بەڵام لەگەڵ بەسەر چوونی ساڵ و لەسەردەمی (#قبطيه كان) ناوەكەی گۆڕا بۆ ناوی(#شم) پاشان وشەی (#نسیم) ی بۆ زیاد كرا و بوە(#شم النسیم)چونكە پەیوەست بووبەخۆش بوونی كەش و هەوا لەو ڕۆژە كە سەرەتای بەهارە. وەك سەرەتا ئەم جەژنە لای فیرعەونیەكان باو بووە لەوانیشەوە گوازراوەتەوە بۆ میلەتانی تر وشەی(#شم)واتە:بۆن كردن وشەی (#نسیم)واتە:هەوای بۆن خۆش هەمووی واتە بۆنكردنی هەوای خۆش👇