کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
230 subscribers
509 photos
879 videos
95 files
281 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

زۆر جار و زۆر مەجلسێک دەبینین ودەبیستین کە دەگوترێت یا گوتراوە هەستە با فڵانە کەس یاخود با مامۆستا دانیشێت !! 👇

بەڕێزان لەڕاستیدا ئەمە پێچەوانەی شەرعە جا بۆ ئەوەی توشی ئەوهەڵەیە نەبین با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

لە(#عبدالله_بن_عمر_رضي_الله_عنهما) بۆمان دەگێڕنەوە کە(#رسول_اللەﷺ) فەرمویەتی (لا يقيم الرجل الرجل من مجلسه ثم يجلس فيه ولكن تفسحوا وتوسعوا) #متفق_عليه📚

واتە نابێت  وەهیچ کەس بۆی نیە کەسێک کە لەشوێنێکدا دانیشتبو  کەسێکی تر هەڵی بسێنێت لە دانیشتنەکەیدا پاشان خۆی لە شوێنی ئەو دابنیشێت بەڵکو ئەگەر کەسێک هاتە مەجلیسەوە فراون بن و بۆشایی دروستبکەن وبڵاو ببنەوە بۆ ئەوەی جێگا بێتەوە📚

لێرادا دوشت فێر دەبین 👇

#یەکەم:لەئادابی دانیشتن ئەوەیە  بزانین کە دروست نیە و حەوامە کەسێک پێش کەسێکی تر دانیشتبێت لەشوێنێکدا هەڵی بسێنن کەسێکی تر بێتە جێگاکەی ئەمە بەهیچ جۆرێک دورست نیە...وەک لە(#ابن_عمر_رضي_الله_عنه) دەگێڕنەوە کە (#رسول_اللە_ﷺ)نهى أن يقام الرجل من مجلسه ويجلس فيه أخر)#اخرجە_البخار📚

واتەڕێگری و قەدەغەی کردوە کەسێک لە جێگایە یا شوێنێک یا لەسەر کورسیەک...دا دانیشیوە هەڵی بسێنن و کەسێکی تر لەجێگایدا دابنیشێت📚


#دووەم :ئەگەر کۆمەڵێک لەشوێنێک دانیشتن کەسێ یاکەسانێکی تر هاتن دەبێت کەمێک فراوان دانیشن بڵاو ببنەوە بۆ ئەوەی مەجلسیەکە فراوتر بێت جێگا ببێتەوە وەک (#اللە_تعالی) دەفەرموێت(يأيها الذين آمنوا إذا قيل لكم تفسحوا في المجالس فافسحوا يفسح الله لكم...)#المجادلة١١📚

واتە ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە کاتێك پێتان ووترا لە کۆڕ ودانیشتنەکاندا جێگە (وفراوانی بکەن)جێگا بکەنەوە  ئێوەش فراوانی بکەن....📚


#تێبینی:ئەگەر کەسێک لەبەر ڕێزگرتنی کەسێکیتر هەستێت خۆی بەئیختیاری خۆی نەک کەسەی بەرامبەر هەڵی سێنێت یاخود هەڵی سێنن  لەبەر کەسێک ئەوا ئاساییە بەڵام لەمەشدا باشتروایە بۆ هەمو ئیمان دار و بانگ خوازو مامۆستایەک خۆیان جیانەکەنەوە بەڵکو وەک (#ابن_عمر_رضي_الله_عنهما) بیر بکەنەوە کە زۆر پێی ناخۆش بوە کەسێک هەستێت ئەو بڕواتە جێگاکەی دانیشێت...#والله_اعلم📚

(#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمان بکات بمان کات بەشوێن کەوتەی(#رسولﷺ)....#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢٧_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

زۆر گرنگە ئێمەی موسوڵمان بزانین  بانگەشە بۆ چی دەکەین وە چی بەخەڵکی دەڵێین بەرەو کوێیان دەبەین چونکە دڵنیابە چی چاک چی خراپ هەموی دەچیتەسەر تەرزو حسابت لەگەڵ دەکرێت بۆزیاتر بەرچاوڕونی بابڕۆینە خزمەت ئەو بەڵگانە👇

(#اللە_تعالی)ئەفەرموێت(لیحملوا أوزارهم كاملة یوم القیـٰمة ومن أوزار الذین یضلونهم بغیر علم ألا ساۤء ما یزرون)#سورة_النحل٢٥📚

واتە ئه‌وانه ده‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵی گوناهو تاوانی خۆیان هه‌ڵگرن هه‌روه‌ها له گوناهی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرن که گومڕایان کردوون بێ ئه‌وه‌ی له کۆڵ و باری ئه‌وان که‌م بێته‌وه‌  ئای! چه‌ند خراپ و ناشرینه ئه‌وباره گرانه‌ی که هه‌ڵی ده‌گرن....📚

هەروەها(#أبي_هريرة_رضي_الله_عنه)بۆمان دەگێڕێتەوە لە(#رسولﷺ)ــمەوە کەفەرمویەتی(من دعا إلى هدى كان له من الأجر مثل أجور من تبعه لا ينقص ذلك من أجورهم شيئا ومن دعا إلى ضلالة كان عليه من الإثم مثل آثام من تبعه لا ينقص ذلك من آثامهم شيئا)#رواه_مسلم📚

واتە ئەوەی دەعوەو بانگەشە بۆ ڕێگای ڕاستو هیدایت بۆسەر(#توحید_وسونەت) وەهەر چاکەیەک بکات ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەوانە وایە کە کردەوەی پێ دەکەن و بێ ئەوەی هیچ لە پاداشتیان کەم بکاتەوە وئەوەی بانگەشە  بۆ گومڕایی و(#کفر_وشیر_وبدعە)...یا هەر تاوانێک بکات ئەوا تاوانی لە سەرە بە قەد تاوانی ئەوانەی کە شوێنی دەکەون بێ ئەوەی هیچ لە تاوانیان کەم بکاتەوە📚

بەڕێزان ویستم زیاتر لەسەری بڕۆم بەڵام بەڵگەکان ئەوەندە ڕون بون هیچم پێ نەگەوترا تەنها ئەوە بزانن بۆ هەرچی بانگەشە بکەیت پاداشت یا سزا هەر لەسەر ئەوە وەردەگری بۆیە باشترین شت بۆ من و تۆ ئەوەیە خەڵک بانگ بکەین بۆ توحیدو سونەت و چاکەکاری بۆ ئەوەی ببێتە توێشویەک بۆ قیامەت بۆمان وە خۆمان دور بگرین لەبانگەشە بۆ کفرو شیرک بدعەو گومڕای...بۆ ئەوەی توشی عذاب یا سزای سەختی قیامەت نە بین📚


داواکارم (#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمان بکات بمان کات بەو جۆرە دەعوە بکەین پاداشتی لەسەر وەر بگرین ببێتە ڕەحمەت بۆمان نەک سزاو عذاب...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٩_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami
هەر چەندە(#ابراهیم_علیە_السلام) پاڕایەوە بۆ باوکی بەڵام لەقیامەت هیچ کافرێک و موشرێکێک نەجاتیان نابێت وشەفەعاتی هیچ کەسیشیان بۆ قبوڵ نیە بۆزیاتر بەر چاوڕونی بابڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

لە(#ابو_هریرة_رضي_الله عنه)بۆمان دەگێڕنەوە کە (#رسولﷺ)فەرمویەتی (#ابراهیم_علیە_السلام) لە قیامەت (#آزر)ـي باوکی دەبینێت دەمو چاوی ڕەش داگەڕاو دوکەڵاویە دەڕواتە لای پێی دەڵێت پێم نە گوتی ئیمانم پێ بهێنە بێ فەرمانیم مەکە باوکیشی پێی دەڵێت ئەمڕۆ بێ فەرمانیت ناکەم(#إبراهيم_عليه_السلام) بەو حاڵەوە باوکی دەبینێت ڕو ئەکاتە (#اللەمتعال)ئەفەرموێت👇

(يا رب إنك وعدتني أن لا تخزني يوم يبعثون اي خزب أخزي من أبي بعد  فيقول  الله إني حرمت الجنة على الكافرين فيقال يا ابراهيم أنظر ما بين رجليك فينظر فإذا هو بذيح ملتطخ فيؤخذ بقوائمه فيلقي في النار)#اخرجه_البخاري📚

واتە ئەی پەروەردگارا بەڵێنت پێدام کە لە ڕۆژی قیامەتداوایە ڕۆژی دوایدا شەرمەزارو سەر شۆڕو ڕیسوام نەکەیت لەوە سەرشۆتترو ڕیسواتر چیە کە ئەوە باوکمە دەخرێتە ئاگارەوە(#اللە_تعالی)ئەفەرموێت من بەهەشتم لەسەر کافرو بێ باوەڕان حەرام کردوە پاشان دەگوترێت بە (#ابراهیم_علیە_السلام) سەیر بەرپێی یاخود بەردەمی خۆت بکە کاتێک دەبینێت کەمتیارێکی توکاوی کەهەمو گیانی خوێن و خۆڵە چوار پەلی دەگرن وفڕێی دەدەنە ناو ئاگرەوە📚

کەواتە ئاگاداربن کوفرو شیرک خاترخواتری هیچ کەسی تیانیە بۆیە خۆتان فێری بیرو باوەڕ توحیدو سونە بکەن منداڵتان پەروەردە بکەن فێری توحیدو یەک(#اللە) پەرستیان بکەن بۆ ئەوەی پارێزراوبن لە کوفرو شیرک...☝️

داواکارم لە(#اللە_تعالی)ئێمەسەڕشۆڕ ڕسوای قیامەت نەبین خۆمان ماڵ منداڵمان بپارێزێت لە هەمو کوفروشیركێک.....#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢_شعبان_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمة اللەوبركاته

لەبەرنزیک بونەوەمان لە(٢١/٣)واتەئەوڕۆژەي پەناەبە(الله)جاهیل و نەفامەکان ناویان ناوە(#جەژنی نەورۆز) پێمان خۆش بو لەم دوخاڵەدا ڕونکردنەوەی بخەینە خزمەتان  تابزانین ئەم بۆنەیەیەکەم لەڕوی دین وئەخلاقی موسوڵمان حوکمی چیە..دوەم پەیوەندی بەنەتەوەی کوردەوەهەیە..؟👇

#یەکەم شت کەدەبێت بزانین وەک دین(#الله تعالى)ئاگادار مان دەكاتەوە لەوەی كەنابێ بچوكترين(#ولاء)خۆشەویستی ولێکچون و بەڕاست دانانێکمان هەبێت لەهیچ بۆنەوهەتا عیبادەت وكارێكدا كەموشريك وملحدەكان دەيكەن چونكە ئەگەر وامانكرد ئەواوەك ئەوانين فەرقمان نيەلەگەڵیاندا وەک(#اللە تعالی)دەفەرموێت(من يتولهم منكم فإنه منهم)واتە هەرکەس لەئێوە مولات واتەسەرخەرو دان پێدانانو بەڕاستدانانی هەرشتێکی ئەوان بێت وە لەگەڵیان بێت ئەوالەڕیزی موسوڵمانانیە لەئەوانە واتە لەکافرانە📚

وە(#رسولﷺ) لەم فەرمەدەدا کە هەرچەند هەندێک قسەی لەسەرە بەڵام زانایان دەفەرمون واتە کەی#صحيح) دەفەرموێت (من تشبه بي قوم فهو منهم)#حديث حسن📚

واتە هەركەس خۆي بخاتەسەر شێوەي هەر قەومێك ئەوەلەئەوانە📚

هەرەوها(#أنس رضي اللەعنه)دەفەرموێت (قدم رسول اللهﷺ المدينة ولهم يومان يلعبون فيهما فقال ما هذان اليومان قالوا كنا نلعب فيهما في الجاهلية فقال رسول اللهﷺ إن الله قد أبدلكم بهما خيرا منهما يوم الأضحى ويوم الفطر_وهما يوم النيروز ويوم المهرجان كذا قالەالشراح وفي القاموس النيروز أول يوم السنة معرب نوروز والنوروزمشهور وهو أول يوم.....)📚

واتە(#رسول اللهﷺ)هاتەمەدينە بینی دوورۆژیان هەیە ياريان تێدا دەكردو خۆشيان تيدا دەردەبڕى(#إبن كثير رحمەالله) دەفەرمێت ئةوانيش ڕۆژى نەورۆز و ڕۆژى ميهرەجان بوو بۆیە(#رسولﷺ)فەرموى(#اللەمتعال)ئەم دوو ڕۆژەى بۆ گۆڕیون بۆدوو ڕۆژى باشتر لەوە ئەوەش(جةژنى قوربان ورمضان)زانایان لەبارەی ئەودوڕۆژەوە دەفەرمون یەکێک لە دوو ڕۆژەڕۆژی نەورۆزوبووە👇

نەورۆز واتە ڕۆژێکی نوێ یان یەکەم ڕۆژی گۆڕینی خۆر وەسەرەتای دەست پێ کردنی ساڵێکی نوێ  گۆڕینی هەوای سارد بەرەو هەوای فێنک ودواتربەرەوگەرمی☝️

هەرلەبارەی حەرامبونی خۆشوبوهاندن (#عبداللەبن عمررضي اللەعنهما)دەفەرموێت(هەر كەسێك لەوڵاتى جگەلەموسڵمانەكاندابێت وەنەورۆز و ميهرەجان بكات و خۆى بە ئەوان بچوێنێت هەتاكو دەمرێت ئەوالەگەڵ ئەواندا حەشر دەكرێت لەڕۆژی دوايى)#رواەالبيهقى باسناد صحيح📚

وەهەروەها(#امام الذهبى رحمەاللە) دەفەرموێت ئەگەر كەسێك بڵێت ئێمەبۆيە جەژنى نەورۆز دەگێڕین لەبەردڵ خۆشی ژن ومناڵە كانمانە ئەگەرنا باوەڕمان پێی نیەئەوەبەو كەسە دەوترێت خراپترين كەس چونكەماڵ و مناڵەكەى بە شتيك دڵ خۆش دەکات کە(#اللە) لەوشتەتوڕەیەو قەدەغەیکردوە بەشداریکردن تیایدا!!کەئەمە بەداخەوە قسەی زۆرێک لەخەڵکی ئەمڕۆیە📚

کەوایە لێرە ڕونە وەک دین و ئەخلاق ئێمە بۆمان جائیز نیەخۆمان بەهیچ کافرو قەومێکەوە بشوبهێنین وەک ئەوان ئاهەنگ بگێڕین بچینەدەرەوە بابەو ناوەشەوەنەبێت چونکە ئەمەلەدینی ئیسلامدا کفرو شیرکەو وحەرامە📚

ئەمە بێ جگەلەوەی کە لەوڕۆژەدائەوەی دەکرێت هەموی داڕنینی ئەخلاقی منداڵی کوڕوکچ وخانەوادە کانمانەبۆنمونە کۆبونەوەی کوڕان وکچان بەجۆرە پۆشاکێکی ناشەرعی لەسەر شەقام وڕێگاوبان و کەناری ڕوبارەكان تێکەڵ بوونیان و ڕەقس کردن وڕەش بەڵەک وگۆرانى و مؤسيقا و بەدەوری ئاگرێکدا وەکو ئاگر پەرستەکان وەهەروەها خواردنەوەى مەى(عةرەق)لەسەر ڕێگاكان و....زۆر شتى تريش کەئەمانە  نەلەئەخلاق و نەلە دینی هیچ موسوڵمانێک ناوەشێتەوە بۆیە خۆدور گرتن لێی هەم ئەخلاقمان هەم ئیمانمان سەلامات دەبێت📚

#دووەم ئێستا با بێین بزانین  سەرتای هاتنی نەورۆز کە کورد خۆی تیادادڵ خۆش کردوە هی چی قەومێکە و چۆن هاتوەئایا پەیوەندی بەکوردەوەهەیە؟؟👇

بەڕێزان زۆربەی سەرچاوەكان ئەڵێن ئەم ڕۆژە (نەورۆز) سەرەتای سەرهەڵدانی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی(٤٧٠٠ - ٢٧٠)پێش زاین واتە پێش دامەزراندنی دەوڵەتی(#ماد)بەچەن هەزار ساڵێك وە نەورۆز سەرەتا بەناوی(#شم النسیم)ناسراوبووە بنچینەی ئەم وشەیە(#شمو)فیرعەونیە كە وشەیەكی(#هیرۆگلیفیە)ولەکۆندا ئاماژەی پێ كراوە بۆ سەرەتای دروست بوونی ژیان چونكە لەو باوەڕەدا بوون ئەو ڕۆژە یەكەم ڕۆژی دەست پێكردن وهاتنە كایەی جیهانەواتە یەكەم ڕۆژێكە ژیانی دنیا تیایدا دەستی پێكردوە☝️

وە پێشی دەوترا جەژنی (#شموس)واتە (زیندوبونەوەی ژیان) بەڵام لەگەڵ بەسەر چوونی ساڵ و لەسەردەمی (#قبطيه كان) ناوەكەی گۆڕا بۆ ناوی(#شم) پاشان وشەی (#نسیم) ی بۆ زیاد كرا و بوە(#شم النسیم)چونكە پەیوەست بووبەخۆش بوونی كەش و هەوا لەو ڕۆژە كە سەرەتای بەهارە. وەك سەرەتا ئەم جەژنە لای فیرعەونیەكان باو بووە لەوانیشەوە گوازراوەتەوە بۆ میلەتانی تر وشەی(#شم)واتە:بۆن كردن وشەی (#نسیم)واتە:هەوای بۆن خۆش هەمووی واتە بۆنكردنی هەوای خۆش👇