کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
230 subscribers
490 photos
846 videos
95 files
212 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیكم ورحمةالله وبركاته

ئایا وادەزانن کە سەرکەوتن و عیزەت وسەر بەزی دنیاو بەدەست هێنانی بەهەشت  بەئاسانی بەدەست دەهێنن!!؟؟ بەدڵنیایەوە نەخێر هیچ کات ئەمە بۆ هیچ کەسە نایەتەدی ونەش هاتوەدی هەتتا بۆ  پێغەمبەران(#علیهم_السلام)و شوێن کەوتوانی شیان ئەگەر کەمێک بەوردی سەیری قورئان و فەرمەدەکان بکەین زۆر بەڕونی ئەوەمان بۆ ڕون دەبێتەوە...👇

ئەوەتا(#اللەتعالی)ئەفەرموێت(أم حسبتم ان تدخلوا الجنة ولما يأتكم مثل الذيم خالوا من قبلكم مستهم البأساء والضراء وزلزلوا حتى يقول رسول والذين آمنوا معه متى نصر الله ألا إن نصر الله قريب)#سورة_البقرة_٢١٤📚

واتەئایا پیتان وایە هه‌روا به ئاسانی ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه ؟؟(ئەمە وەک ئەوە وایە وەڵام بداتەوە بفەرموێت نەخێر هەروائاسانی نیە بۆیە دەفەرموێت)مەگەر نموونه‌ی ئیماندارانی پێشووتان بۆ باس نه‌کراوه‌ لە(#قورئاندا)که چۆن لەپێناوی دین بیرو باوەڕیاندا تووشی شه‌ڕو ناخۆشی و ته‌نگانه‌و نه‌داری(لێدان وزندان و دەرکردن و کوشتن)بوون و به‌ڕادەیه‌ک هه‌تا پیغه‌مبه‌ره‌که‌یان و ئه‌وانه‌یشی لەگەڵیدا بون لە باوه‌ڕداران ده‌یان گوت (#اللەتعالی)که‌ی  سه‌رکه‌وتن ده‌نێرێت؟!(لەوکاتەسەخت و ناڕەحەتەدا (#اللەمتعال) وەڵامیان دەتاوەو دەفەرموێت) ئاگادارو دڵنیابن به‌ڕاستی یارمه‌تی و سەرکەوتنی (#اللەمتعال) زۆر نزیکه‌📚

کەواتە زۆر بەڕونی دیارە کە(#رسولﷺ)و باوەڕ دارانی پێشین کە نزیکترین و بەتەقواترین باوەڕ داربون بۆ گەیاندنی دین وگەڕاناوەی عیزەت وبەدەست هێنانی بەهەشت توشی زۆرێک لەناڕەحەتیەکانی دونیا هاتون لە برسێتی لێدان و دەرکردن وئازار و مردن و شەڕ و...تادوای  ئینجا گەیشتون بەوەی کە(#اللەتعالی) لەئەوپەڕی ناڕەحەتیدا وەڵامیان بداتەوە سەرکەوتنی دونیاو قیامەتیان پێ ببەخشێت ئەمەش سونەتی زۆرێک لە پێغەمبەران(#علیهم_السلام)و شوێنکەوتوانیشیان و زانایان و پیاوچاکان بوە هەتا ئێستاش هەروابوە واش دەبێت 👇

#تێبینی:مەرجنیە سەرکەوتن ئەوە بێت کە لەدونیادەستت کەوێت بەڵکو سەرکەوتنی لەوە گەورەتر ئەوەیە کەلەسەر توحید بەردەوام بێت هیچ ناڕەحەت و ئازارو لێدانو زندان و برسی کردن و هەتا هیچ دەسەڵاتو ماڵ وداراییەک وات لێنەکات تەنەزول لە بچوکترین بەشی دینەکەت بکەیت بەڵکو لەهەر حاڵەتێک دا بیت لەسەر(#توحید) و یەک(#اللە)پەرستی بژی و لەسەرئەوەش بمرە ☝️


داواکارم(#اللەتعالى)بمانکات بەشون کەوتەی(#رسولﷺ) شوێن کەوتەی ئەوانەی کەلەگەڵیدا بون وەڵامی دوعاو پاڕانەوەکانی ئێمەش بداتەوە عیزەتمان بۆ بگێڕێتەوەو لەو ناڕەحەتیانە ڕزگارمان بکات...#اللهم_آمين🤲

#م_نامق_امامی📝

#٢٤_جمادألأول_١٤٤٥🌙



https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆر جار گوێمان لە مامۆستایان(#خطيب) وتار بێژان دەبێت باس لە سونەتەکانی ڕۆژی(#جمعة)واتەهەینی دەکەن  بۆ موسوڵمان  بەڵام بەداخەوە زۆر بەی زۆریان  وەک ئەوەی  خۆیان  گەیشتبن بەیەقین نەبە سەرو سیماو ڕوخسار و جلو پۆشاکیان سونەتیان پێوە دیارە  نە بە نوێژ و(#خطب)ـەوتارو پەرستشەکانیشان لەسەر سونەتن بۆیە ئێمەش ڕویان تێ دەکەین و دەڵێن  ئاگاداربن وەک(#حاخام)ــە کانی یهود قەشەکانی(#نصارا)مەبن کە (#اللەتعالی)پێیان دەفەرموێت👇

(اتأمرون الناس بالبر وتنسون أنفسكم وأنتم تتلون الكتاب افلا تعقلون)#سورة_البقرة_٤٤📚

واتەئایا فەرمان بەسەر خەڵکیدا دەدەن بەچاکەو(باسی سونەت و چۆنیەتی پەرستش کردنی(#اللە)بۆ خەڵک دەکەن)؟ وە خۆتان لەبیر دەکەن(لەکاتێکدا)کەئێوە یەهود(#التورات)ومەسیحیەکان(#الإنجیل) موسوڵمان(#القرآن) دەخوێننەو ئەی ئێوەو ژیر نابن و تێ ناگەن خۆشتان کاری پێبکەن؟!!📚

کەواتە ئەگادار بن ئێوە وەک یەهودو مەبن فەرمانیان بەچاکەدەکرد بەخەڵک و خۆیان بیر کردبو چونکە (#اللەمتعال)دەفەرموێت👇

(يأيها الذين آمنوأ لم تقولون ما لا تفعلون(*)كبر مقتا عند الله ان تقولوا ما لا تفعلون)#سورة_صف_آية٢_٣📚

واتە ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە شتانێک مەڵێن بەخەڵکی کە (لەکاتێکدا خۆتان دەتوان کاری پێ بکەن) بەڵام نایکەن(*)چونکە مایەی خەشم و ڕق و توڕەییە لای(#الله_متعال)کە قسەیەك بڵێن خۆتان کاری پێنەكەن📚

بەداخەوا ئەوانەی کە لەسەر منبەرو لە و تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە وتار بۆ خەڵکی دەدەن و باسی سونەتەکانی ڕۆژی(#جمعة) دەکەن خۆیشیان ڕێک کردەوەکانیان پێ چەوانەی سونەتی(#رسول_اللەﷺ)ــیە لەزخۆۆر شتدا بەتایبەت لە کاتی  وتارو نوێژەکانیاندا بەبەڵگەی ئەوفەرمودەیە👇

لە(#عماربن_ياسر_رضي_الله_عنهما) دەفەرموێت گوێم لێ بو(#رسول_اللەﷺ) فەرموی (إن طول صلاة الرجل وقصر خطبته مئنة من فقهه فأطيلوا الصلاة وأقصروا الخطبة )#رواه_مسلم📚

واتە درێژكردنەوەی نوێژ و كورت كردنەوەی (#خطبة)واتە وتاری هەینی نیشانەی (#عيلم)زانست و تیگەیشتنی  (#خطیب)ـە واتەوتاربێژەكەیە بۆیە نوێژەكانتان درێژ بكەنەوەو (#خطبة) وتارەکانتان كورت بكەنەوە 📚

بەداخەوە ئێستا وتارەکان دەگاتە چل خولەک و پەنجا خولەک نوێژەکان بەکورت ترین کات تەواو دەبێت ئیتر ئەمە لەبەر نەبونی عیلم و زانست و نەشارەزابونە بەسونەت یا خود گوێ نەدان بەسونەتەو تەنها خۆدەرخستەنە؟؟! وەڵامەکەی بۆ خوێنەرو مامۆستایان بەجێ دەهێڵم نیەتەکەش...#والله_أعلم☝️

(#اللەتعالی) شارەزای دینەکەیمان بکات خۆمان کاری پێ بکەین  و نیەتمان(#خالص)  بکات ڕونی کەینەوە..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢_جماد_الثاني١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک لە موسوڵمانان لە دەرەوەو ناوەوەی وڵات  هەموساڵێک لەسەر ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی سەری ساڵ ویادی لەدایک بون ومەولودو...کۆمەڵێک پرسیاریان لادروست دەبێ کەئایا دروستە یاخودنائێمە وەڵامی ئەوەمان داوەتەوە کە بێ گومان هیچ یەکێک لەو بۆنانەی تایبەتە بەدینی ئەوان ئیتر بەهەرناوێکەوەبێت... لەدینی ئیسلامدا ڕێگا پێدراو نیە ئەمەمان لەشوێنی تردا ڕون کردوەتەوە بەبەڵگەوە..👇

بەڵام ئەوەی دەمەوێت ئێستا باسی بکەم لەکاتی پرسیارەکاندا  کۆمەڵێک برا هەندێک شتیان گوت سەرنجی ڕاکێشام بۆیە حەزم کرد لەسەر ئەمەقسە بکەم پوختەی قسەکانیان ئەمەبو👇

گوتیان لێرا واتە لەئۆروپا بەگشتی کە (منداڵەکان یاخود خۆیان لەمەکتەبن و دەخوێنن یا دراوسێیان هەیە یا هاوکارن بەیەکەوە لەشونێک...)قورسترین شت لای(#یهودونصارا)ئەوەیە کەلە بۆنەکانیان بەش داری نەکەیت واتەبۆ ئەوەی ببیت بەدۆستیان بت ناسن ترسیان لێت نەبێت بەبێ ترس لەگەڵت بژین سەیرت دەکەن بزانن لەبۆنەکانیاندا بەشدار دەبیت؟!!!ئەگەر بەشداریت کرد ئەوە بەیەکێک لەخۆیان حسابت بۆ دەکەن ئەگەر بەشدار نەبویت ئەوە بەچاوێکی زۆر سوک یا ترس سەیرت دەکەن ئیتر(ئەو ئازادی بیرو ڕایەش کە باسی دەکەن تەنها درۆیەکی شاخ دارە وباقو بریقی سەر شاشە سۆشیاڵ میدیایە)👇

ئەمەزۆر ڕونە کە ئەوان وەک دین سەیری بۆنەی سەرساڵ دەکەن کە باوەڕیان وایە (#عیسی_علیەالسلام)کوڕی (#اللە)ـیە (#استغفراللە)بۆیە کەتۆ بەشدار نەبیت ئەوان بەجۆرێکی ترسەیرت دەکەن و لێت راضي نابن (#اللەتعالی)ـش دەفەرموێت👇

(ولن ترضى عنك الیهود ولا النصارى حتى تتبع ملتهم قل إن هدى الله هو الهدى ولىٕن اتبعت أهوآءهم بعد الذی جآءك من العلم ما لك من الله من ولی ولا نصیرٍ)#سورة_البقرة١٢٠📚

واتە هیچکات(#يهودونصارا)لێتان ڕاضی نابن ھەتا دوایان  نەکەویت نەچیتەسەر دینەکەیان وەک ئەوان نەبیت(بۆیە پێیان بڵێ تەنها هیدایەت ڕێنموونیی ئەوەیەکە(#اللە)ناردویەتی هەرئەوە ڕینموونی ڕاست وە تۆیش(#محمدﷺ)وئەی(#باوەڕدار) ئەگەر دوای ئارەزووەکانی ئەوان بکەوی دوای ئەوەی کە (#اللە) لە(#قورئان)ـدا بە جوانی بۆی ڕون کردویتەوە ئەوە ھیچ سەرپەرشتیکارو یارییدەدەرێکت نابێ لەلایەن(#اللە)وە📚

کەواتە برا وخوشکی موسوڵمانم بزانە (#یهودونصارا)شوێن کەوتانیان هەتا نەچیتەسەر دینەکەیان وەک ئەوان لە بۆن و ئاهەنگە کوفریەکانیان بەشدار نەبن خێزان و کچ و منداڵەکەنات قژو سەر وجلو بەرگیان وەک ئەوان نەبێت  بەیەکێک لە خۆیان حسابت بۆ ناکەن چونکە ئەمان دینەکەیان وای فێر کردون وەک چۆن ئێمە دینەکەمان فێری کردوین کە هەرکەس لە پەرستشەکانماندا بەشداری بکات ئەوە بەموسوڵمان برای خۆمانی دەزانین وەک لەو فەرمودەدا بە جوانی بۆمان ڕو دەبێتەوە👇

لە(#أنس_بن_مالك_رضي_الله_عنه)بۆمان ئەگێڕنەوە کە(#رسول_اللهﷺ)فەرمویەتی (من صلى صلاتنا واستقبل قبلتنا وأكل ذبيحتنا فذلك المسلم الذي له ذمة الله وذمة رسوله فلا تخفروا الله في ذمته)#رواە_البخاري📚

واتە هەرکەس لەگەڵمان نوێژەکانی ئەنجام بدات وەک ئێمە لەکاتی خۆیدا بیکات وە باوەڕی پێی هەبێت بەدڵ و بە زوبان و بەکردوە هەروەها ڕوو بکاتە ڕوگەو قیبلەبۆ نوێژ خوێندن وە  لەسەر بڕاوەکانمان بخوات ئەو موسوڵمانە لە ژێر پاراستن و ئەمانەتی (#اللەمتعال)وهەوەها (#رسولﷺ)ـدایە کەواتە مەترسن وە خیانەت لە ئەمانەتی (#اللەتعالی) مەکەن📚

زانایان دەفەرمون بۆیە دەفەرموێت لەژێر پاراستن و ئەمانەتی(#اللەمتعال)وە (#رسولﷺ)دا یە چونکە هەرکەس هاتەناو ئیسلام شەهادەی هێناو واجبە لەسەر (#رسولﷺ)وە دوای ئەویش(#خەلیفە)یاخود پێشەوای موسوڵمانان بی پارێزن...

ئەم رونکردەوەش لەبەر ئەوەیە (#یهودونصارا)هەرئەو کاتەش کە قیبلە گۆڕا لە (#مسجد_الاقصى)وە بەرو(#مسجد_الحرام) ئەوان هەر چەند لە(#التوررت_والانجيل)ـیشدا ئاگادار کرا بونەوە بەڵام  لەبەر ئەوەی وەک موسوڵمان نەبن زۆربەیان(#قبلە)و ڕوگەی خۆیانیان نەگۆڕی هەر لەوکاتەشدا ڕاجیای وخیلافیان لەناو خۆیاندا بۆ دروست بوو👇

بۆیە ئەگەر هاتو کەسێک لەوان قیبلە کەشی بگۆڕیت وەک(#رسولﷺ)فەرموی هەتا وەک موسوڵمان نوێژ نەخوێنێت لەسەربڕاویشیان نەخوات وەک موسوڵمان حسابی بۆ ناکرێت📚

کەواتە تۆی موسوڵمان ئەبێ بزانیت کە ئەو بۆنەی سەری ساڵە لای ئەوان دینە بۆیە ئەگەر بەشداری تیادا نەکەیت وەک خۆیان سەیریت ناکەن هەمیشە بەگومانن لێت وەک چۆن من و تۆی موسوڵمان هەرکەس لەگەڵ مان نوێژ نەکات ڕونەکاتە(#قبلە)ڕوگەوکەمان ولەسەر بڕاومان نەخوات بەموسوڵمانی نازانین..وە دڵنیاش بە کەبەشداریت کردلەهەر شتێک کەتایبەتەبەو بۆنەوە بابشڵێت لەبەر منداڵەکانمە تۆوەک ئەوان حسابت بۆدەکرێت لەدونیا وقیامەی..#واللەاعلم☝️

(#اللەتعالی)خۆمان ماڵ ومنداڵمان بپارێزێت..#اللهم_آمين☝️


#م_نامق_امامی📝

#٣_جمادالثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان ئەم جارەیان با بڕۆینە خزمەت (#امام_ابن_كثير_رحمه_الله)لە کتێبی (#البداية_والنهاية)کە  بەچیرۆکی تۆ بەکردنی شاعیرێک ئامۆژگاریمان دەکات دەفەرموێت 👇

لەسەردەمی خەلافەتی(#عباسی)ـه کان (#هارون_الرشید)ـدا شایعیرێک هەبو بەناوی(#ابو_نواس)بە کەسێکی  شیت بەناو بانگ بوو کاری خوارد نەوەی عارەق وشەراب بو هەمیشە مەستو سەر خۆش بوو...👇

ناسناوی شاعیرە شەراب خۆرەکە بوو
لە شیعرەکانیدا کفری دەکرد جارێک لەیەکێک   لەشیعرێکدا وتی👇

دع المساجد للعباد تسكنها..
وطف بنا حول خمار ليسقينا..
ما قال ربك ويل للذين سكروا..
ولكنه قال ويل للمصلينا..📝

واز لە مزگەوتەکان بێنە با اللە پەرستەکان تیایدانیشتەجێی بن..
وە بەدەوری ئێمەیا طەواف و سوڕانەوە بکەن شەرابمان بدەنێ...
پەروەردگارتان نەی فەرمووە وەیل بۆ ئەوانەی سەرخۆشن...
بەڵکوو  فەرمویەتی وەیل بۆ نوێژخوێنەکانمان بێ....📝

مەبەستيشي(#آية٤سورة_الماعون)بوە📚

کاتێک(#هارون_الرشید_رحمه_الله)ئەم شیعرەی  بیست زۆر توڕە بوو بانگی کردو زۆری لێدا ئازاری زۆریدا هەندێک دەڵێ خەریک بو لە ملی بدات بەڵام (#ابونواس) وتی ئەی پێشەوای بڕواداران....باش بزانە شاعیران ئەوەی دەیڵێن کاری پێ ناکەن 👇

دیارە لێرەشدا مەبەستی ئەم ئایەتە بوو ( والشعراء يتبعهم الغاوون.........وأنهم يقولون ما لا يفعلون)#سورة_الشعراء_٢٢٤_٢٢٦📚

ئیتر خەلیفە لێی خۆش بوو...👇

بۆستە چیرۆکەکە تەواو نەبوە...🖐👇

هەندێک دەفەرمون لەکاتی سەرەمەرگیدا پێشەوا (#امام_الشافعی_رحمە_اللە)ڕۆیشتە سەری پیی گوت (#ابو_نواس)چیت بۆ ئەم ڕۆژە ئامادەکردوە ؟ ئەویش دەستی کرد بەگیرفانیدا کاغەزێکی دەر هێناو دای بە(#امامی_الشافعی)کۆپلە شیرعرێکی لەسەر نوسی باسی تۆبەکردنی خۆی تیادا کردبو(#امام_الشافعی)خوێنیەوەدەستی کرد بەگریان👇

هەنێکيتر دەفەرمون نەخێر لەکاتی سەرەمەرگیدا نەبوە بەڵکو مردوە لەکاتی شۆردنی جەنازەکەیدا پارەچەکاغەزێکی لە باخەڵدا بو بردیان بۆ (#امامی_الشافعی_رحمە_اللە)بینی ئەم شێعرە تیادا نوسیوە👇

يا رب إن عظمت ذنوبي كثرة...
فلقد علمت بأن عفوك اعظم...
إن كان لا يرجوك إلا محسن
فبمن يلوذ ويستجير المجرم...
أدعوك ربي كما أمرت تضرعا ...
فإذا رددت يدي فمن ذا يرحم..
مالي إليك وسيلة إلا الرجا ...
وجميل عطفك ثم ني مسلم...📝

ئەی پەروەدگارا هەرچەندە گوناهەکانم گەورەو زۆر بن...
بەڵام من دەزانم کە هەر لێبوردنی تۆ گەورەترە ..
ئەگەر تەنها چاکە کاران بۆیان هەبێ پەنا بە تۆ بگرن..
ئەی تاوانبار پەنا بەکێ ببات و لەکێ بلاڵێتەوە...
ئەی پەروەردگارا بانگی تۆ دەکەم وەکوو فەرمانت کردووە ملکەچ بم...
ئەگەر دەستم بگێڕیەوە کێ ڕەحمم پێ دەکات و وەڵامم دەداتەوە...
هیچ چارەیەکی تر نییە ئیلا ڕەجای لێ خۆش بوونی تۆ نەبێت...
میهرەبانی تۆش جوانە ئیتر من موسڵمانم ....📝

(#امام_الشافعی_رحمە_اللە) کە ئەمەی خوێندوە زۆر زۆر گریا و پاش کفن کردنی خۆی و هەموو ئەو موسڵمانانەی کە ئامادەبوون نوێژیان کرد لەسەر جەنازەکەی وناشتنیان...📚

داواکارم لە(#اللەمتعال)پێش مردن تۆبە و كاتی مردن شەهيديو لەدوای مردن فیردوس مان بەنصيب بكات...#اللهم_أمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٩جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئەگەر عالم و زاناکان تەقوای(#اللەمتعال) یان هەبێت عیلم زاناستیان بۆ چەسەپاند و گەیاندنی دینی حەقو ڕاست بێت..،دینیان نەخستبێتە خزمەتی دونیاو  شەرعیەتدان بەکفر و ظوڵم و ستەمی طاغوتان ئەوا(اللەتعالی) پلەیان بەرز دەکاتەوە وەک دەفەرموێت👇

(..یرفع اللە الذین ءامنوا منكم والذین أوتوا العلم درجـٰت)#سورة_المجادله_١١📚

واتە...ئه‌وانه‌شتان عیلم وزانست و زانیاریان پێدراوه(#اللەتعالی)چه‌نده‌ها پله‌و پایه به‌رزیان ده‌کاته‌وه..📚

بۆزیاتر بەرچاو ڕونی بابڕۆینە خزمەت ئەو چیرۆکە👇

(#عثمان_بن_عطاء_الخراسني_رحمه_الله) ئەفەرموێت لەگەڵ باوکم بەره وشاری (#دمشق) بەڕێ کەوتنین که بڕۆین بو لای خەلیفه(#عبدالملك_بن_مروان_رحمه_الله)👇

دەفەرموێت ڕۆیشتین تا نزیک بوینەوە لەدەروازەی شار کابرایه كمان بینی بەسەر پشتی گوێ دریژیک بوو كراسيكى کۆنی  لەبەرابوو لەگەڵ جبەیەک لکابو بە لاشەیەوە مێزەرێکی کۆنی بەسەروەبوو منیش پیکەنیم گوتم باوکه ئەمه کییە ئەم کابرایه ؟👇

باوکم فەرمووی کوڕم بێده نگبە ئەوە گەورەی زانایانە(#الحجاز)ـە ناوی (#عطاء_بن_ابى_رباح)ـە ئینجا نزیک بوینەوە لەگەڵ باوکم هاتنه خواره وە باوەشیان بەیەکدا کرد پاشان سواری پشتی گوی دریژه که بون👇

ڕۆیشتن تاگەیشتینە بەردەم دەرگای خەلیفه چوینەژورە(باوکم گوتی ئەگەر له بەر(#عطا_ابن_ابى_رباح) نەبوایه نەیان ئەهێشت من بڕۆمە ژورە👇

بەڵام ئەومان لەگەڵ بوو بەڕێزەوە چوینە ژووره وە کاتێک خەلیفه(#عطاء)بینی هات بەدەمیەوە و فەرموی لێ کرد لەگەڵ خۆی بردی تالەسەر کورسیەکەی خۆی داینا  منیش سەیرم دەکەرد خەڵکانێکی نەجیب زادەو مەعقوڵی زۆر دانیشتبون هەمویی بێ دەنگ سەیریان دەکردین 👇

ئینجا خەلیفه گوتی ئەی(#ابی_محمد)چیت پیویسته بابۆت جێبەجي بكەين؟
ئەویش فه رمووی ئه ی گەورەی باوەرداران خەڵکی(#مککه) کە (#بیت_الحرام)ــی لێیەو دراوسێی (#رسولﷺ)ــن پاره ومال وسەروەتیان بدەرێ ویارمه تیان بدە
خەلیفه گوتی بنووسن ماڵ و سەروەت و پاره بۆخەڵکی(#مککە)📝

دوای گوتی هیچی ترت ناویت ئەی(#ابی_محمد) ..؟ئەوەیش فەرموی ئەی ئەمیری باوەڕداران خەڵکى (#الحیجاز_والیمن)خەڵکی موسوڵمانن وەک(#مککە)هاوکاریان بکە خەلیفه گوتی بنووسن پاره و ماڵ بۆیان  پاشان گوتی هیچی ترت ناوێت ؟ئەویش فەرموی یارمەتی مجاهیدان بدە چونکەئەوان پاسەوان وحەرەسی ئەم دینەن خەلیفە گوتی بنوسن پارە ماڵ و پێداویستی بۆمجاهیدانیش 📝

ئیجا گوتی(#ابی_محمد) هیچی ترت ناوێ فەرموی داواکارم کە ئەوەندەش کاری قورسو گران بە(#إهل_ذمة)گاورو جوولەکەکان نەکرێت خەلیفەگوتی بنوسن هیچی تر کاری قورسیان پێمەکەن 📝

پاشان گوتی هیچی ترت ناوێ ئەویش فەرموی ئەی خەلیفه له(#اللە_متعال)بترسە ئەم هەموبەردەست و خزمەت کارە چیە لە چواردەوری خۆت دات ناوە باش بزانە کاتێک دروست کرایوت بە تەنها دروست کرایت و بەتەنها ئه مریت وه بەتەنهاش زیندوو ئه كریته وەبەنهاحيسابت لەگەڵ دەکرێت خەلیفە کەوتەسەر چۆک دواتر(#عطاء_بن_ابى_رباح) هەستا هاتینەدەروە لە بەردەرگا یەکێک لە بەردەستەکانی خەلیفە هات کیسەیەک پارەی پێ بو ویستی بیدات پێی فەرمووی زۆری ماوە من ئەوەت لێ وەر بگرم وەری نەگرت نەک هەر ئەوە چەنێک لەژورەوە بوین یەک تۆز ئاویشی نەخوارد☝️

کەواتە لێرەدا ڕونە ئەگەر زاناو ئەهلی عیلم خۆیا بۆ(#اللە)یەکلای کردوە ئەوا ئەگەر خەلیفەش هەبێت خۆی و هەرچی بەردەست و دەسەڵات دارو خەڵکیشە ئەبێت لەخزمەتیدابن بەڵام بەداخەوە لەم سەردەمە دا کە خەلیفەش نیە هەندێک بەناو زانایانی ئێستادینەکەیان خستوەتە خزمەت طاغوت کافر علمانیەت بۆ دەست خۆشی ماڵی دونیا... (#قبحهم_الله_أنى_يؤفكون)ئێوەش بڵێن #اللهم_آمين☝️🤲

#م_نامق_امامي📝

#١٦_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

#اللە_متعال مەشهەدێکی ڕۆژی قیامەتمان بۆ باس دەکات کە بەسەر(#ابراهیم علیەالسلام)ـدا دێت کەدەفەرموێت(و لاتخزني يوم يبعثون)#سورة_الشعراء_٨٧)📚

(#امام ٩_البخاري_رحمه_الله) لەتەفسیری ئەم(آية)ـدا له(#ابوهریرەرضي الله عنه)بۆمان دەگێڕنەوە لە(رسول صلى الله عليه وسلم)ــەوە فەرمویەتی(إن ابراهيم رأي اباه يوم القيامة عليه الغبر والقتر) 📚

واتە(#إبراهیم علیەالسلام)لەڕۆژی قیامەتدا کاتێک باوکی دەبی نێت دەم وچاوسەری غوبارو خۆڵەو ڕەش داگیرساوە دەڵێت یارب من دوعام کرد( لاتخزی یوم یبعثوان) واتە سەر شۆڕوڕیسوای ڕۆژی قیامەتم نەکەیت لەوەڕسواترچیە ئەوە حاڵی باوکمە ئینجا(#اللەمتعال)دەفەرموێت من بەهەشتم لەسەرکافر ومشریک حەرام کردوە📚

لەڕیوایەتێکی تردا دەفەرموێت فەرموی(أبراهیم عليه السلام) سەیری بەردەمت بکە کاتیک دەیبینێت باوکی بوە بەئاژەڵێک ئینجا فڕێی دەدەنە ناو ئاگرەوە دەفەرموێت من بەهەشتم لەسەر کافر ومشریک حەرام کردوە👇👇👇


.......... بەردەوامی 👇👇

https://t.me/iyimami
👆👆👆

پاشان اللەدەفەرموێت(يوم لا ينفع مال ولا بنون)#سورة_الشعراء ٨٩📚

زانایانی تفسيردەفەرمون هیچ شتێک نیە نەجاتی بدات لەعە ذابی(#الله) لەڕۆژی قیامەتدا ئەگەر هەمو سەرزەوی پڕکردبێت لەسەروەتوسان دەسەڵات وکۆشکو تالارو دینارو درهەمو کوڕکاڵ هیچیان ڕزگاری ناکەن جگە لەئیمانو ئیخلاص واتەئیمان تەنها بەاللە وە هەمو کردوەیەکیشی تەنها نیەتی اللە بوبێت📚

هەردوای ئەودەفەرموێت( إلا من أتى الله بقلب سليم)#سورة_الشعراء٨٩📚

واتەمەگەر کەسێک بەدڵێکی ساغو پاکو سالم بگەڕێتەوە بۆلای اللە📚

(#امام_ابن_كثير_رحمەاللە)لەتفسیری (قلب سليم)ــدادەفەرموێت دەفەرموێت(هوقلب الخال من الكفر والشريك والبدع المطمئن على التوحيد والسنة)📚

واتەدڵێکی پڕل لەئیمان کەخاڵی بێت لەهەمو کفر و شیرک و داهێنراوێک وەلەسەر(#توحید)واتە یەک اللە پەرستی وبەتەنهادانانی (#اللەمتعال) لەهەموو عیبادەتێک وەئەوعیبادەتانەش ئەبێت مووافقی(#قرآن_وحديث_صحيح)ــي (#رسول _صلى_الله_عليه_وسلم) بێت
ئینجا (#اللە) باسی ئەم کەسانەمان بۆ دەکات کەدڵی سالمیان هەیە بەموتەقی ناویان دەبات باسی چونەبەهەشتو نازانیعمەتەکانی دەکات کۆچۆن پێنان دەبەخشێت📚

داواکارم اللەمتعال دڵێکی سالمی پڕ لەئیمان و ئیخلاص مان پێ ببخەشێت وە لەنازو نیعمەتەکانی بەهەشت مەحرومان نەکات🤲☝️

#م_نــامــق_إمــامــي 📝

#٦_ربــيــع الاول_١٤٤٢🌜


https://t.me/iyimami

🌴🕋📝📚✏️📚📝📚✏️🕋🌴