کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
512 photos
881 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک لەوانە کە بدعەو داهێنراو دەهێنە ناودینەوە فەرمودەکەی(#جابر_بن_عبداللە #رضي_اللەعنه)دەکەن بەبەڵگە بەڵام وەک خیانەت بێت یا نەزانین هۆکارەکەی باس ناکەن چونکە ئەگەر هۆکاری فەرمودەکە باس بکەن  دەر دەکەوێت کە مەبەستی پێ بدعەوداهێنراو نیە بۆیە ئێمە پێمان خۆش بو ئەوڕاستیە ڕون بکەینەوە بۆ ئەوەی کەس توشی  بدعەو گومڕای نەبێت بەلاڕێدا نەبرێت ئێستا بازانین فەرمودەکە چۆنەو چی دەفەرموێت 👇

لە(#جابر_بن_عبدالله_رضي_الله_عنه) بۆمان دەگێڕنەوە جارێک لە بەرە بەیاند (#اصحاب_رضي اللە_عنهم)لە خزمەتی (#رسولﷺ) دانیشت بون کۆمەڵكی لە هۆزی(#مضر)هاتنەخزمەتی پۆشاک و بەرگێکی زۆر کۆنیان لەبەردابو هەرئەوەندەبو کە عەورەتیان داپۆشرا بوو شمشێرەکەنیان کردبوە ملیان واتە خۆیان ئامادەکردبوو لەخزمەتیدا بڕۆن بۆ جیهاد(#رسولﷺ)کاتێک ئەوانەی بینی بەو پۆشاکەوە
ڕەنگ و ڕووی گۆڕا زۆر بێ تاقەت بوو چونکە دیار بوو زۆر پێویستیان بە یارمەتی بوو ئەوانیش لە هۆزی(#مضر)بوون کەلە ڕێزدارترین هۆزەکانى عەرەبە بۆیە ڕۆیشتەوە ماڵەوە پاشان گەڕایەوە وفەرمانیکرد بە(#بیلال)بانگ بدات وقامەت بکات و پێشنوێژی بۆ کردن و وتاری بۆ خەڵکی دا وسوپاس وستایشی(#اللە)ـی کرد هەروەک عادەتی هەمیشەی خۆی وئەم (#آية) خوێندنەوە👇

(ياأيها الناس اتقوا ربكم الذي خلقكم من نفس واحدة وخلق منها زوجها وبث منهما رجالا كثيرا ونساء واتقوا الله الذي تساءلون به والأرحام إن اللَّه كان عليكم رقيبا) #سورة_النساء١📚

واتەئه‌ی خه‌ڵکینه خۆتان بپارێزێن له خه‌شم و توڕەبونی ئەو په‌روه‌ردگاره‌ی که ئێوه‌ی له یەک نه‌فس دروست کردووه‌ هه‌ر له‌و نه‌فسه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی به‌دی هێناو له‌و دووانه پیاوان و ژنانی زۆری خستۆته‌وه هه‌روه‌ها له‌و (#اللە)ـيه بترسن که بەناوی ئەوەوە داوا دەکەن له یه‌کتر  هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی خزمایه‌تي بپارێزن و(پته‌وی بکه‌ن)چونکه به‌ڕاستی (#اللە)زانایەو هه‌میشه چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه‌📚

دوای ئەوە ئەم(#آية)ـتەشی خوێندەوە (يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله ولتنظر نفس ما قدمت لغد...)#سورة_الحشر_١٨📚

واتەئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە  تەقواو پاڕێزکاریتان هەبێت لە(#الله)بترسن هەرکەسە باسەرنج بدات بزانێت چی پێش خۆی خستوە لە خێرو کارو کردەوەی چاکە بۆ قیامەت ودواڕۆژ خۆی 📚

پاشان دەستی کردبە ئامۆژگاریو ڕێنمونی خەڵکی  سەبارەت بەخێرکردن وبەخشین (گێڕەرەوەی فەرمودەكە دەفەرموێت) ئیتر هەرکەسەوبەپێی توانای خۆی بە دینار ودرهەم و پۆشاک ومشتێک لە گەنم ومشتێک لە خورما وتەنانەت بە لەتێک خورماش خێریان کرد وبەخشییان(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) زۆر سوور و بەپەلەبوون بۆ چاکە وخێرکردن کێبڕکێی یەکتریان دەکرد دەڕۆیشتن خێر وبەخشینیان لە ماڵەکانیانەوە دەهێنا👇

وپیاوێک هات وتورەکەیەکی هێنا ئەوەندە قورس بوو خەریک بوو نەتوانێت هەڵی بگرێت هێنای لەبەردەم(#رسولﷺ)داینا دوای ئەمە خەڵک بە فەردەو بە کۆماڵ خواردنی هێنا تاوای لێ هات دوو کۆمەڵی گەورە لە خواردن وپۆشاک  کۆکراوەیەوە لە ناو مزگەوتدا (#رسولﷺ) ئەوەی بینی زۆر گەشایەوە بەئەندازەیەک ڕووی دەدرەوشایەوە وەکو ئاڵتون یان مانگ چونکە دڵخۆش وئاسوودە بوو کاتێک بینی(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) پێشبڕکێ دەکەن بۆ یارمەتیدانی ئەم هەژارانە پاشان(#رسولﷺ)فەرمووی👇

من سن في الإسلام سنة حسنة فله أجرها وأجرمن عمل بها بعده من غير أن ينقص من أجورهم شيء ومن سن في الإسلام سنة سيئة كان عليه وِزرها ووزر من عمل بها من بعده من غير أن ينقص من أوزارهم شيء)#رواەمسلم📚

واتەهەرکەسێک(#سنة_حسنة)ڕێگایەکی چاکەکاری لە ئیسلامدا دابهێنێت ئەوا پاداشتی ئەو چاکەکارییە وئەوانەى دەست دەکەوێت کە لەئەوە فێر بون وەکو ئەو خێرو چاکەو کردەوەی چاک  دەکەن بە بێ ئەوەى هیچ پاداشتێک لە پاداشتەکانى ئەوان کەم بکات📚

زانایان دەفەرمون(#سنة_حسنة)ئەو کردەوە چاکانەیە کە لە بنەڕەتدا لە ئاینی ئیسلامدا بوونی هەیە ونەهی لێنەکراوە وکەسێک دێت دووبارە  ئەو کارە چاکانە زیندوو دەکاتەوە وەک ئەو پیاوەی کە هات ماڵێکی زۆری هێناو لەبەردەم(#رسولﷺ) دایناو خەڵکیش چاویان لەو کرد پاشان کە (#رسولﷺ) بینی و دڵێ پێی خۆش بو  فەرمودەکەی فەرموو..📚

کەواتە (#سنة_حسنة) ئەوەنیە شتێکی تازە بهێندرێتەناو دینەوە کە پێشتر بەڵگەی لەسەر نەبوبێت(#رسولﷺ)خۆی دەفەرموێت هەرکەسێک کردەوەیەک یان پەرستنێک دابهێنێت کە لەئاینی ئیسلامدا نەبیت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە لێی وەناگیرێت...📚

لێرەدابۆمان دەرکەوێت کەئەم فەرمودەیە ئەگەر وەک خۆی سەیری هۆکارەکەی یان واتەکەی بکەین دەبینین هیچ(#تأويل)ـێکی (#باطل) هەڵناگرێت بەڵکو مەبەستێکی ڕونو ڕەوانی هەیە نەک بکرێتە بەڵگەبۆ بەشەرعی دانانی داهێنراو بدعەکان جائەوەیدەی کات بەبەڵگە یا نازانێت یا خیانەت دەکات...(#والله_اعلم)☝️

(#اللە_تعالی)لەگومڕابون پارێزێت..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٣_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئێمەکەوتوینەتە ڕۆژگارێکەوە کە زۆر پێش ئێمە(#اصحاب_رضي_الله_عنهم)لەوە ترساون کە بکەونە ئەو ڕۆژە بۆیە پرسیاریان کردوە لە(#رسولﷺ)چی بکەین ئەگەر کەوتینە ئەو ڕۆژگارە جا بۆ ئەوەی بزانین چیبکەین با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرموەیە👇

لە(#أبي_نجيد_حذيفة_بن_اليمان_رضي_الله_عنهما) بۆمان دەگێڕنەوە کە فەرمویەتی(کان الناس يأسلو (#رسول_اللهﷺ)عن الخير وكنت أسأله عن الشر مخافة أن يدركني فقلت يا(#رسول_اللهﷺ) إنا كنا في جاهلية وشر فجاءنا الله بهذا الخير فهل بعد هذا الخير من شر؟ قال نعم قلت فهل بعد ذلك الشر من خير؟ قال نعم وفيه دخن قلت وما دخنه يارسول_اللهﷺ..؟ قال قوم يهدون بغير هديي تعرف منهم وتنكر قلت فهل بعد ذلك الخير من شر؟ قال نعم دعاة على أبواب جهنم من أجابهم إليها قذفوه فيها قلت يا رسول اللهﷺصفهم لنا قال هم من جلدتنا ويتكلمون بألسنتنا قلت فما تأمرني إن أدركني ذلك؟ قال تلزم جماعة المسلمين وإمامهم قلت فإن لم يكن لهم جماعة ولا إمام؟ قال فاعتزل تلك الفرق كلها ولو أن تعض على أصل شجرة حتى يدركك الموت وأنت على ذلك )#رواه_البخاري_ومسلم📚

واتەخەڵک پرسیاری خێروچاکەيان...لە (#رسولﷺ) بەڵا من پرسیاری شەڕو ناخۆشیو فیتنەم لێدەکرد لەترسی ئەوەی ئەگەر کەوتینە ئەوڕۆژانەوە چی بکەین ئیجا دەفەرموێت گوتم ئەی(#رسول_اللەﷺ)ئێمە پێشتر لە نەزانی جەهالەتو خراپەدا بوین (#اللە) ئەم خێرەی بۆناردین مەبەستی پێ دینی ئیسلامە کەلەوجەهالەتەی پێشتر ڕزگاری کردون)ئایا دوای ئەم خێرە خراپەوشەڕ و جەهالەتی تر دەگەڕێتەوە سەرهەڵ دەداتەوە فەرموی بەڵێ گوتم ئایا دوای ئەو خراپەیەش خێرێکی تر هەیە فەرموی بەڵێ و(#دخن) تێدایەوتم(#دخن)چییەئەی(#رسول_اللەﷺ)؟  فەرموی لێڵیو ناڕونیو تەفەڕەقەیە کەسی کەسی قبوڵ نیە وکۆمەڵە کەسانێک  پێشەوایەتی و ڕێنوێنی خەڵکان دەکان کەلەسەر سونەتی من نین بە هیدایەتو ڕێنوێنیە من بانگەوازی ناکەن دەش زانن بەڵام ئینکاری لێ دەکەن دەستی پێوەناگرن تۆ ئەوان دەناسیت خۆتیان لێ دور دەگری لەڕیوایەتێکی تردا هەرکەس ئەوانەی بینی خۆیان لێ دور بگرێت وتم ئایا دوای ئەو چاکەیە هیچ خراپەیەکی هەیە؟ فەرموی بەڵێ کۆمەڵە بانگ خوازو کەسانێک لە دەرگاکانی دۆزەخدادان خەڵک بۆ دۆزەخ بانگ دەکەن بەناوی دینەوە هەرکەس شوێنیان بکەوێت وەڵامیان بداتەوە بەرەو دۆزرخ پەلکێشی دەکەن و فڕێی دەدەنە ناویەوە وتم ئەی(#رسول_اللەﷺ) وەصفیان بکە بۆمان چی جۆرەکەسانێک فەرموی ئەوانە لە خۆمانن واتە خۆیان بە موسوڵمان حساب دەکەن بەدەمی خۆیان کەسانی مامۆستاو بانگخوازو بەناوی دینەوە قسەدەکەن بۆ خەڵک بەحساب بەڵام هەركەس دوایان بکەوێت فڕێی دەدەبە دۆزەخەوە وتم ئەگەر کەوتینە ئەوسەردەمەوە چی بکەین چۆن دەعوە بکەین فەرمانتان بەچی لەوڕۆژەدا بکەین فەرموی پابەندبن بە(#الجماعة)واتە کۆمەڵی موسوڵمانەوە تەفڕەقە مەنێنەوە دوای کەس مەکەون تەنها لەگەڵ موسوڵمان بن و دوای پێشەوای موسڵمانان بکەون وتم ئەی ئەگەر هیچ گروپێک یان ئیمام و پێشەوەیەک نەبوە ئەوکاتە چی بکەین فەرموی خۆتان دور بگرن واز بێنن لە هەموو ئەو حیزب و فیرەقو گروپانە تەنها ئەگەر بەتەنهاش بویت دەست بە ڕەگی دارێک بگریت تا مردن ئەت گاتێ واتە دەست بگەرە بەسەرچاوەڕاست و دروستەکەی دینەوە کەقورئان و فەرمودە ڕاستەکانن بەمشێوەیە بمێنەرەوە تاکۆتای ژیانت👇

بەڕێزان زانایان ڕاجیایان هەیە هەندێک دەفەرمون ئەم فیتنەیە مەبەستی پێ فیتنەکەی سەردەمی(#امام_عثمان_رضي_الله_عنه) هەندێکیتر دەفەرمون فیتنەی سەدەنمي (#امام_علی_رضي_الله_عنه)وخەواریجەجە ڕاو بۆچون زۆرە لەسەری بەڵام ئەگەر بەچاوی سەری خۆمان سەیری بکەین دەبینین  لەم جۆرە فیتنانە ڕۆژ بەڕۆژ لەناو موسوڵماناندا زۆر  بوە وەدەبێت بەتای بەت لەم سەردەمەدا کە ئەو هەموە تەرفەڕەقو جوادایەهەیە ئەوهەموە بەناو مامۆستای سەر منبەرو داعیو بانگخوازو حیزبو تاقمەدروست بوە هەموشی بەناویدینەوە خەریکی خۆ دەرخستنو خۆ دەوڵەمەند کردنو خەڵک کۆکردنەوەیەو بەناوی دینەوە بانگیان دەکات خۆڵ دەکاتە چاویان سەر ئەنجام لەگەڵ خۆی ڕاپێچی دۆزەخیان دەکات..اللە بمان پارێزێت👇

بۆیە بائێمە ئەفەرمودەیە بکەین بە بەرچاو ڕونیەک بۆخۆمان لەمکاتەدا کە هیچ پێشەواو ئیمامێک نیە کۆمان بکەتەوە لەدەوری خۆی  دەست بەڕەگی دارەکەوە بگرین واتە دەست بەقورئان و فەرمودەوە بگرین هیچ شتێک وهیچ دەسەڵاتو دینارو دۆلارو درهەمو حیزبێک نەمان خەڵەتێنێت دەست لەودوانە بەربدەین هەتا بەو ئیمانەوە دەگەڕێنەوەلای (#اللە_متعال) واتە هەتا مردن دێتو دەگاتەسەرمان ئەمە باشترین چارەسەرە بۆ ئەمڕۆژگارە...#واللەاعلم ☝️

داواكارم(#الله_متعال)خۆمان ماڵو منداڵمان لەهەمو فیتنەو گورمڕا بونێک بپارێزێت بمان کات بەخزمەتکارو شوێن کەوتەی قورئان و فەرمودە...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٨_ربيع_الاو_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

زۆرێک دەپرسن ئایاحاڵی موسوڵمانان چۆن دەبێت لەم کاتەدا کەئیسرائیل ویهود بەو دەسەڵاتە گەورەیەوە کەهەیانە وەکفری عالەمی پشتگیری دەکات و ئێستاش دەستیان گرتوە بەسەر(#مسجدالاقصى)وەک دەبینین موسوڵمانانی(#فلسطين)و(#غزە)بەتەواوی لەژێر ظولم زۆریاندا دەناڵێن ڕۆژانە چەندەهامنداڵو خێزان لەژێر ئاگری موشەکەکانیاندا دەکوژرێن و لەناو دەچن....؟👇

لەوەڵامدا دەڵێن بەبێ هیچ ڕەیبو گومانێک یهود هەرچەند هێزودەسەڵاتی هەبێت هەر دەشكێت لەناو دەچێت ئەمەش قسەی خۆمان نیەبەڵکو موژدەیەکە لە لایەن(#اللە_متعال) وەک لەم بەڵگەکانداهاتوە👇

سەرەتا(#اللە_تعالی) ئەفەرموێت(وقضينا إِلى بني إسرائيل في الكتاب لتفسدن في الأرض مرتين ولتعلن علوا كبِيرا)#سورة_الاسراء_٤📚

واتە بڕیارمان داوەوئاگاداریشمان کردون گوتمانە(#ئەی_کۆمەڵی_یهود)سوێند بێت ئێوەله به‌رنامه‌ی ئێمه لاده‌ده‌ن و یاخی ده‌بن و فه‌سادو خراپەلە زه‌ویدادەنێنەوەدەسەڵستانبفراون دەبێت (بەداخەوە ئەوەش لەبەرغەفڵەتی خەڵکی ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنن وەک ئێستا بەچاوی خۆمان دەیان بینین لەم سەردەمەدا کە چۆن خاوەن هیزو قودەرتن...)وەک دەبینین کەچۆن هەر لە شەریکەو کەناڵە فاسدەکانیان تا موشەکو تانک و دەبابەو....بونەتە مایەی فیتنەوە کوشتو قاتو قڕی خەڵکی هەر بەو هۆیەشەوە(#اللەتعالی)لە دوای ئەم دەسەڵاتە ئاگادرایان دەکاتەوەدەفەرموێت👇

فإذا جاءوعد أولاهما بعثنا عليكم عبادا لنا أولي بأس شديد فجاسواخلال الديار وكان وعدامفعولا۝ثم رددنا لكم الكرةعليهم وأمددناكم بِأموال وبنين وجعلناكم أكثر نفيرا۝إن أَحسنتم أحسنتم لأنفسكم وإن أسأتم فلها فإِذا جاء وعد الآخرة ليسوءوا وجوهكم وليدخلوا المسجد كما دخلوه أول مرةوليتبرواما علوا تتبيرا) #سورة_الإسراء٥ـ_٧📚

واتەکاتێک گەیشتنە ئەودەسەڵاتەو مل هوڕیتان دەستی پێ کرد ئینجا به‌ڵێنی یه‌که‌م دێت دی ئەویش ئەوەیە(که تۆڵه‌تان لێ بکه‌ینه‌وه‌)به‌نده تایبه‌تیه‌کانی خۆمان ده‌نێرینه سه‌رتان که خاوه‌نی هێزو توانای زۆرن به هه‌موو کون و که‌لێنێکی قه‌ڵاو شارۆچکه‌کاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێن بەدوایانداو ئەمە هه‌ڕه‌شه‌و تۆڵەو بەڵێنی(اللە)ـیە ده‌بێت بێته دی👇

(زانایانی (#تفسیر)ئەفەرمون(#عبادا_لنا مه‌به‌ستی(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) کەلە جەنگەکانی وەک فەتحی خەیبەرو وەهەروەها  سەردەمی(#امام_عمر_رضي_الله_عنه) سەرکەوتن بەسەریاندا(#بیت_القدس)ـیان  فەتح کرد..👇

لێرەدا(#اللەتعالی)وه‌صفي(#اصحاب_رضي_اللەعنهم)ـی کردوە بەوەی کەتوندو تیژی دژی كافرو بێ باوەڕان ئەجه‌نگان(ئەوە جاریەکەم بووكەبەڵێنی(#اللە) هاتەدەی👇

  بەڵام بۆجار(دووەم دەفەرموێت)لەدوای ئه‌و لاوازیه‌تان(ئه‌ی یهودلەغه‌فڵه‌ت و دواکه‌وتنی دورکەتنەوەی موسوڵمانان لەڕێگای ڕاست ئیسلامدا)ئێوە جارێکی ترده‌سه‌ڵاتان پێده‌ده‌ین وماڵ وسامان وکوڕی زۆرتان پێده‌به‌خشین وبەجۆرێک که زۆر ئاماده بن بەهەمو ئەجیزەو چەکێک بۆ شەڕ کردن وپه‌لاماردان(وەهەروەها بەهۆی ئعیلام و دەزگاکانتان موسوڵمانان پەرتەوازەدەکەن)خۆ ئەگەر(لەکاتی ده‌سه‌ڵاتدا) چاکه بکه‌ن ئه‌وه بۆ خۆتان باشەو به‌سووده‌ ئه‌گه‌ر خراپه‌و تاوانیش بکه‌ن ئه‌وه هه‌ر یه‌خه‌ی خۆتان ده‌گرێته‌وه‌ جا کاتێك که به‌ڵێنی دواجار(واتە بۆ جاری (#دووەم)بەڵێنی(#اللەمتعال)دێت ئیمانداران کارێکتان پێ ده‌که‌ن که له ڕوخسارتاندا ڕه‌نگ بداته‌وه‌(چونکه ئه‌وان دڵنیان که هه‌موو ئه‌و به‌ڵاو ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌ر موسوڵماندابەگشتی هاتووه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی یهودی تیادایه‌)ئه‌وسا ئیماندار دەچنه مزگه‌وته‌وە واتە تۆبە دەکەن لە غەفڵەتو یەک دەگرن سەردەکەون بەسەرتاندا جارێکی تر مزگەوتی(#الاقصى)ڕزگار دەبێتەوە لەدەستی یهود ئیمان داران دەچنە ناویەوە وه‌کو یه‌که‌مجار چوونه ناوی ده‌با ئیتر ئیمانداران تۆڵه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ر چیه‌کدا ده‌ڕوات درێغی نه‌که‌ن (چونکه ئه‌وان له سته‌م و زۆرداری و خوێن ڕێژی درێغیان نه‌کردوە📚


کەواتە ڕونە یهود هەرچەند بەهێز بێت دەبێ لەناو بچێت وای لێبێت بنداریش نەی گرێتەخۆی وەک لەو فەرمودەیەدا زیاتر بۆمان ڕون دەبێتەوە👇

لە(َبي_هريرةرضي_اللَّەعنە)بۆمان دەگێڕنەوەکە(#رسولﷺ)فەرمویەتی(لا تقوم الساعةحتى تقاتلوا اليهود حتى يقول الحجر وراءه اليهودي يامسلم هذا يهودي ورائي فاقتله)#متفق_عليه📚

واتەقیامەت نایەت هەتا موسوڵمان لەگەڵ (#یهود)جولەکەدەیکەبەشەڕ ئەوکاتە یهود دەڕۆنە پشیی دارو بەرد خۆیان حەشار دەدەن دارو بەرد هاوار دەکەن ئەی موسوڵمان ئەوە یهودیەکە لەدوامە خۆی حەشار داوە وەرە بی کوژە📚

ئەمەموژەدە یەکە بۆئێمەی موسولمانان کە (#اللە_متعال)و(#رسولﷺ)پێیان داوین بۆیە داواکارم کە(#اللەمتعال)ئەوعیزەتەمان پێبدات خۆمان موسولمانانی قودس لەژێر دەستی یهودی داگیر کەر ڕزگار بکەین...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٢٩_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیكم ورحمةالله وبركاته

(#اللەتعالی)ئەفەرموێت(ومن الناس من يشتري لهو الحديث ليضل عن سبيل الله بغير علم ويتهذها هزوا أولئك لهم عذاب مهين)#سورة_لقمان_٦📚

واتە ھەندێك لەخەڵکی ھەیە قسە و باسی بێھودە دەکڕێت (وەك ئەفسانە وگۆرانی و مۆسیقا) بۆ ئەوەی بەنەزانی خەڵك لەڕێگای (#اللەمتعال) گومڕا بکات وە ڕێگای (#اللەتعالى) دەکاتە جێگای گاڵتەو لاقرتی بەڕاستی ئەوانە سزای ڕیسواکەر یان بۆ ھەیە📚


زانای پایە بەرز(#امامی_الطبری_رحمەاللە) لەتفسیر ئەم ئایەتەدا بۆ چونی هەندێک لە (#اصحاب_رضي_اللە_عنهم)ـمام بۆ نەقڵ دەکات دەفەرموێت(#أبي_الصهباء_البكري_رضي_اللە عنە) فەرمویەتی گوێم لێ بو پرسیار کرا لە (#عبدالله_بن_مسعود_رضي_الله_عنه)لەبارەی ئەو ئایەتەکە ئایا مەبەستی پێ چیە ئەویش فەرموی(الغناء والذي لا إله إلا هو يرددها ثلاث مرات)📚

واتە مەبەستی پێ گۆرانی ومۆسیقایە سوێند بەو (#اللە)ــیەی کە هیچ پەرستراوێک بەڕاستی نیە جگەلەئەو  سێ جار ئەمەی دوبارەکردوە کەمەبەستی پێ گۆرانی و مۆسیقایە📚

ئەمە بۆچونی(#ابن_عباس_ومجاهد_وجابر_وسعيد_بن جبير و عطاءو عكرمەواسامه بن زيد و سفيان... #رضي_الله_عنهم)وغەیری ئەوانیشە📚 


هەرلەم بارەیەوە ئەگەرسەیری وتەی زانایانی (#مذاهب_لاربعة)بکەین دەبینی بە جۆرێک لە جۆرەکان گۆرانی و مۆسیقایان نەک هەر بەحەرام تاوان دانەوە بەڵکو  بە قێزەون و و درۆو بەدکاریش ناو زەدی دەکەن بۆ نمونە (#إمام_الشافعي_رحمه_الله)لە(#كتاب_أدب القضاء)و(#الأم)دەفەرموێت👇

(الغناء لهو مكره ويشبه الباطل ومن استكثر منه فهو سفيه وترد شهادته)واتە گۆرانی وتن کات بەسەربردنێکی قێزەونە و لە درۆ دەچێت و هەرکەسێک زۆر بیڵێت یا گوێی بۆ بگرێت گەمژەیە و شایەتی لێ وەر ناگیرێت وەئەگەر شاهدی هەر شتێکیش بوبێت شاهیدییەکەی لێ دەسێندرێتەوەو هیچی تر شاهدی لێوەرناگرێت📚

ئەمە بەڵگەی حەرام بونی گۆرانیو مۆسیقایە کە بەداخەوە زۆر بەی خەڵکی ئەمڕۆی بە گەورەو بچوکەوە خویان داوە تێ و بەرو گەمژەیە و فوسقو فوجوری بردون شەوڕۆژ خەریکی دانیشتن و پارەبەهەدەر دانن بۆی👇

هەر شوێنێک دەبینیت  بەکەناڵ و ئیعلام سۆشیاڵ میدیاو بازاڕو گازۆینۆ کان و باخو سەرجادەو کۆڵان و ناوسەیارە وسەیرانگاو هۆڵ وە بگرە تادوای ...دەبینیت و دەبیستی هەموی بوەبە(#مزماری_شیطان) بەدەنگی مۆسیاق و گۆرانی ناشەرعی ئەمە بێجگەلەوە پڕێتی لەجوێن سوکایەتی بەیەکتری زۆربەیان گۆرانیەکانیان پیا هەڵدانە بەسەر لەشو لاری خوشک و دایک و خێزانیاندا کەچی دەبینی سەری بۆ بادەدات بۆی دەڕەقسێت پارەی بەسەردا هەڵدەدان..  بێ ئەوەی گوێ بە  هیچ سنورێکی  دین و شەرم حەیا شەرەفو ڕەوشت بەدەن بەداخەوە‼️🤯

داواکارم(#اللەتعالى)خۆمان ماڵ ومنداڵمان وەدربگرێی لەهەمو تاوان و سەرپێچوی و بەد ڕەوشتیەک...#اللهم_آمين🤲

#م_نامق_امامی📝

#٢٢_جماد_الأول_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیكم ورحمةالله وبركاته

وەک چۆن هیچ ئازارو ناڕەحەتیەک بێ حیکمەت نیە ئیتر(یاسزای تاوانە یا تاقی کردنەوەی ئیمانە)کەئەمەش هەتاهەتای نیە بەڵکو هەردوکی سزا یاخود پاداشتی خۆی هەیە  هەر بە جۆرەش هیچ خۆشی و ڕەفاهیەت و نیعمەتێک بێ حسابو لێ پرسینەوە نیەو تاقیکردنەوەیەبەڵام ئەمەیان بەندەکان خۆیان دیاریدەکەن کەتاکەی بەردەوام بێت دەتەوێت بزانی چۆن!؟👇

زۆرجار(#اللەتعالی)نیعمەت دەدا بەسەر بەندەکانیدا بەڵام بەهۆی سپڵەیی و پشت کردن لەدین و پێنەزانین ئەو نیعمەتە دەبێتە نەهامەتی ونیقمەت بۆیان ئەمەش (#اللەمتعال) لەقورئاندا لەزۆر شوێندا بەسەرهاتی قەوم گەلانی پێشتری بۆ باس کردوین  بۆ ئەوەی ئێمە پەندی لێوەر بگرین ئەو کردەوە هاڵانەی ئەوان دوبارەنەکەینەوە تا کوفری نیعمەت وتوشی سزای سەختی خۆیمان نەکات..(#الله_تعالى)ئەفەرموێت👇

(وضرب الله مثلا قریة كانت ءامنة مطمىِٕنة یأتیها رزقها رغدا من كل مكان فكفرت بأنعم الله فأذ ٰ⁠قها الله لباس الجوع والخوف بِما كانوا یصنعون(*)ولقد جاۤءهم رسول منهم فكذبوه فأخذهم العذاب وهم ظـٰلمون)#سورةالنحل١١٢_١١٣📚

واتە(#اللەمتعال)نموونەی ھێناوەتەوە بە (خەڵکی) گوند و شارێک کەئارام و دڵنیا بوون هیچ ترسو بیمێکیان نەبو  ڕزق و ڕۆزی زۆریان بۆ دەھات لە ھەموو شوێنێکەوە کەچی بەرامبەر چاکە و نیعمەتەکانی(#اللە)ناسوپاس و سپڵە بوون جا  بەو ھۆیەوە(#اللەمتعال) پۆشاکی برسێـتی و ترس و بیم کرد بەبەری خەڵکەکەیدا لەبەر ئەو کردەوانەی کە دەیانکرد*سوێند بێت به‌ڕاستی ئه‌وانه پێغه‌مبه‌رێکیان هه‌ر له خۆیان بۆ هات که‌چی به درۆیان زانی و بڕوایان پێنه‌کردو شوێنی نەکەوتن ئه‌وسا سزای سه‌ختی (#اللەتعالی) گرتنی وله‌ناوی بردن چونکە ستەمکاربون📚

لە(#تفسیری)ئەم ئایەتەدا زانایان دەفەرمون تێگەیشتنی هەندێک لە(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) لەوانە  (#ابن_عباس_وابن_مسعود_مجاهد_رضي_الله_عنهم) غەیری ئەوانیش فەرمویانە (#مثلاقرية) ئرو گوندە تا ئەوشارە مەبەستی پێ خەڵکی(#مەککە)یە کە ئەوێ بێجگەلەوەی (#کعبە)ـی پیرۆزی تیادایە شوێنێکی ئارام و پڕخێرو بەرەکەت بوە خەڵک ڕویان تێکردەوە بۆ پەرستش لە هەمو وڵاتانی چواردەوریشەوە دەهاتنە ئەوێ بۆ بازرگانی کردن بەڵام ئەوان کەوتنە شەریک و هاوەڵدانان بەوەی کەحەیوانیان بۆ غەیری(#اللە)سەر دەبڕی واتە بۆ بت(#صنم)ـەکانیا قوربانیان دەکردو گوێیان بەحەرام وحەڵاڵ نەدا ظوڵمو ستەمیان دەکرد خەڵکیان دەچەوساندە مافی فەقیرو کرێکارەکان و کۆیلەو ژێردەستەکانیان دەخوارد (#اللەمتعال) پێغەمبەرێکی لەخۆیان بۆناردن بۆ ئەوەی لەو کفرو ستەم تاوان و نەزانیە ڕزگاریان بکات وسزایان نەدات کەچی بەدرۆیان خستەوە وشوێنی نەکەوتن ئازاری خۆی و شوێن کەوتوانیان داو دەریان کردن و  بۆیە (#اللەمتعال) توشی سزای خۆی کردن👇

وەک(#امام_مسلم_رحمەاللە) بۆمان نەقڵ دەکات لە(ابن_مسعود_رضي_الله_عنه) دەفەرموێت حەوت ساڵ قاتو قڕی برسێتیان تێکەوت وایان لێ هات کە ئێسکی وشکەوەبو  و مردارەوە بویان دەخوارد ئەم ستەمەش خۆیان لەخۆیانیان کرد بەهۆی سەرپێچ کردن و کفرو شیرک و نەزانین قەدری نیعمەت و شوێن نەکەوتینی پێغەمبەرەکەیان وە توشوی ئەو سزاو نەهامەتیە بون لەکاتێکدا لەئەوپەڕی خۆشی و ڕەفاهیەتدا دەژتان پێشتر📚

جائەگەر سەیری(#سورە_قریش) بکەین دەبینین شتێکی زۆریان لێداوانەکراوە جگەلەوەی کە دەفەرموێت(فلیعبدوا رب هـٰذا البیت(*)الذی أطعمهم من جوع وءامنهم من خوف)واتە نهاپەرستش بۆ خاوه‌نی ئه‌م ماڵه پیرۆزه(که‌عبه‌)بکەن*ئه‌و زاته‌ی له‌برسێتی ڕزگاری کردن و خۆراکی پێبه‌خشین و له ترس و بیم پاڕاستوونی📚

ئەگەر بەوردی سەیرێکی  ئەم ئایتانە بکەین و پاشان سەیری حاڵی بەناو موسوڵمانانی ئەمڕۆ بکەین  زۆر بەجوانی ڕون دەبێتەوە بۆمان کە  جیاوازیەکی زۆر یان لەگەڵ قوریش نیە خاوەنی ئەو هەمو نیعمەتەن لە نەوت و گازو زەوی کشتوکاڵی زۆر شت...بەڵام چونکە پشتیان لەدین کردوە وازیان لەشوێن کەوتنی پێغەمبەرەکەیان هێناوەو کار بەقورئان و فەرمودەکانی ناکەن نەیان کردوە بەیاسا و دەتسوری دین وژینیان هاتوین شوێن یاساو دەستوری کفر کەوتون کافرو علمانی بەدۆستو پێشەوا دەزانن شەڕی لەسەردەکەن (موسوڵمانی ئەهلی توحیدی بۆ دەکوژن دەری دەکەن و زندان و برسی دەکەن)لەپێناویاندا دەبینین هەروا ژێر دەستە چەو ساوە زەلیلن و نەک هەر نابنە خاوەنی هیچ نیعمەتێک بەڵکو ماعشو مافیشیان زەوت دەکەن کرێی کەسابەت  وخزمەت کاریەکەی خۆشیان پێ نادەن ئەگەر داواشی بکەن و بڕۆنەسەر جادە بەناەی ئاژاوەگێڕ و ئیڕاهبیەوە مەسیریان فەصڵ کردنو زندانی کردنو لێدانە....حاڵیشتان هەروادەبێت هەتا دەگەڕێنەوە لای (#اللەمتعال)وشوێن(#رسول_ﷺ) نەکەون قورئان وفەرمودەنەکەنە دەستور یاسای دین وژینیان....📝 

(#اللەتعالى)بمانکات بەشون کەوتەی(#رسولﷺ)برایەتی بخاتەنیوانمان عیزەتمان بۆ بگێڕێتەوە...#اللهم_آمين🤲

#م_نامق_امامی📝

#٢٤_جمادألأول_١٤٤٥🌙



https://t.me/iyimami