کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
230 subscribers
510 photos
880 videos
95 files
283 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

📚الله تعالى دەفەرموێت(...والذاكرين اللە كثيرا والذاكرات أعد الله لهم مغفرة وأجرا عظيما)سورة/الأحزاب/آية ٣٣📚

..ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که زۆر(ذکر)یادی (الله) ده‌که‌ن به‌خشین و لێ  خۆش بون و پاداشتی زۆر گەورە و بێ سنووریان له‌لایه‌نان(اللەمتعال)وە بۆ ئاماده‌کراوه📚

#بەڕێزان یەکێک لەو(ذكر)ـانە(سبحان اللەوبحمدە)ـیەکەچەندها پاداشتی گەورەی هەیە بۆیە بۆئەوی لێ غافڵ نەبین پێمان خۆش بو بڕۆینە خزمەت ئەوفەرمودانە👇

#یەکەم(سبحان اللە وبحمدە)هۆکاری لێ خۆشبونی(اللەمتعال)وەک (رسولﷺ) دەفەرموێت (من قال سبحان اللە وبحمده في يوم مائة مرة حطت خطاياە وإن كانتْ مثل زبد البحر)رواە البخاري📚

واتە هەرکەسێ لەڕۆژێکدا سەد جار بڵێت(سبحان اللە وبحمدر)  ئەوا (الله متعال)هەمو تاوانەکانی دەسڕێتەوە ئەگەر بەئەندازەی کەفی سەردەیابێت تاوانی هەبێت👇

#بەڕێزان تەواوی ئەم نوسینە بەشی خوارەوە☝️👇


👇👇👇
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

📚الله تعالى دەفەرموێت(...والذاكرين اللە كثيرا والذاكرات أعد الله لهم مغفرة وأجرا عظيما)سورة/الأحزاب/آية ٣٣📚

واتە..ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که زۆر(ذکر)یادی(الله)  ده‌که‌ن به‌خشین و لێ  خۆش بون و پاداشتی زۆر گەورە و بێ سنووریان له‌لایه‌نان(اللەمتعال)وە بۆ ئاماده‌کراوه📚

#بەڕێزان یەکێک لەو(ذكر)ـانەی کەپێمان خۆشبو بەکورتی بڕۆینە خزمەتی(سبحان اللەوبحمدە)ـیەکەچەند پاداشتی گەورەی هەیە بۆیە بۆئەوی لێ غافڵ نەبین با بڕۆینە خزمەت ئەوفەرمودانە👇

#یەکەم(سبحان اللە وبحمدە)هۆکاری لێ خۆشبونی(اللەمتعال)وەک (رسولﷺ) دەفەرموێت (من قال سبحان اللەوبحمده في يوم مائة مرة حطت خطاياە وإن كانتْ مثل زبد البحر)رواە البخاري📚

واتە هەرکەسێ لەڕۆژێکدا سەد جار بڵێت(سبحان اللە وبحمدە)ئەوا(اللە متعال)هەمو تاوانەکانی دەسڕێتەوە ئەگەر بەئەندازەی لەفی سەردەیابێت تاوانی هەبێت👇

#دوەم(سبحان اللە وبحمدە)هۆکەری بەرز بونەوەی  پلەیە لەقیامەت(رسولﷺ) دەفەرمەێت(من قال حين يصبح وحين يمسي سبحان اللە وبحمدە مئة مرة لم يأت أحد يوم القيامةبأفضل مما جاء بە إلا أحد قال مثل ما قال أو زادعليه)رواەمسلم📚

واتەهەرکەس بەیانیانو ئێواران سەد جار بێڵێت (سبحان اللە وبحمدە) هیچ کەس نیە لەقیامەت پلەوی  لەو بەرزتربێت مەگەر کەسێک وەک ئەوی گوتبێت یاخود زیاتری گوتبێت ...👇

#سێ یەم (سبحان اللە وبحمدە)لەگەڵ ئەوەی لەسەر زمان زحر ئاسانە بەڵام لای اللە لەسەر تەراز قورسە وەک(رسولﷺ)دەفەرموێت(كلمتان خفيفتان على اللسان ثقيلتان في الميزان حبيبتان إلى الرحمن سبحان الله وبحمدە سبحان اللەالعظيم)رواە البخاری📚

واتە دو وشە هەیە کە لەسەر زمان ئاسانن لەسە تەرازو قورسن لای)!(اللە)ـی مهرەبان خۆشەویستن ئەوانیش(سبحان اللە وبحمدە سبحان اللە العظيم)رواەالبخار📚

#چوارەم (سبحان اللە وبحمدە)خۆشەویترین وەشەیە لای (اللەمتعال) وەک(ابو ذرالغفاری رضي الله عنه)دەفەرموێت پرسیار کرا لە( رسولﷺ) چی وشەیەک لای(اللە) باشترینە ئەویش فەرموی(ما اصطفى اللە لملائكتەأو لعباده سبحان الله وبحمده)رواە مسلم📚

واتەئەوەیکە(اللە)هەڵی بژاردوەبۆ فریشتەکانو بۆ بەندەکانی ئەویش(سبحان اللە وبحمدە)👇

لەگێڕانەوەیکی  تردا دەفەرموێت ئایا پێتان بڵێم چی وشەیەک لای (اللە)خۆشەویسترینە گوتمان ئەی(رسول اللەﷺ)پێمان بڵێ چی وشەیەک لای (اللە)خۆشەویست ترینە فەموی( إن أحب الكلام إلى اللەسبحان الله وبحمده)رواەمسلم📚

واتە خۆشویترین وشە لای(اللە متعال) (سبحان اللە وبحمدە)ــیە📚

#پێنج (سبحان اللە وبحمدە)پاداشتی بەئەندازەی ڕۆژێکی تەواو عیبادەتە وەک دایکی باوەڕداران(جويرية بنت الحارث رضي اللەعنها)دەفەرموێت (رسولﷺ) ڕۆیشت بۆ نوێژی بەیانی منیش لە(موصلى)نوێژم دەخوێند ئەو ڕۆیشت بۆ مزگەەت بۆ نوێژی بایەنی لەوێ مایەوە تا کاتی(ضحي) خۆرکەوتن دواتر هاتەوە من هەر لەجێی خۆم بوم فەرموی لەوکاتری من بەجێم هێشتویت هەر لەشوێنی خۆتی منیش گوتم بەڵێ ئینجا فەرموی چوار وشتە پێدەڵێم کەئەگەر سێجار بیڵێت قورسترە لەوەی کە لەڕۆژێک تائێوارە بەجۆرە دابنیشیت  ذكر  بکەیت ئەویش(سبحان الله وبحمدە عدد خلقه ورضانفسه وزنة عرشه ومداد كلماته) صحيح مسلم📚

واتە هەمو پاکی و بێ گەردیو ستایشێک بۆ (اللە)بەئەندازی یەک بەیەک دروست کراوەکانی  وە ڕاضي  بونی و قورسای عەرشەکەیو زۆربەی وشەکانی📚

#شەشەم (سبحان الله وبحمده)هۆکاری سەرکەوتن و عیزەتە بۆ موسوڵمانان دایکە (عائشەرضي اللەعنها) دەفەرموێت(رسولﷺ) زۆر ذكري(سبحان اللە وبحمدە)و(استغفراللە واتوب الیە)دەکرد منیش گوتم ئەی(رسول اللەﷺ) دەت بینم زۆر ئەم ذكرانەدەکەیت  فەرموی(أمرني ربي أني سأرى علامة في أمتي فإذا رأيتها أكثرت من قول سبحان الله وبحمده وأستغفر وأتوب إليه فقد رأيتها إذا جاء نصر الله والفتح....إنه كان توابا)سورة/النصر📚

واتەپەروەردگارم هەواڵی پێدام فەرموی من
نیشانەیەک لە ئومەتەکم دەبینم کە ئەگەر بينيت و هاتەدی زۆر تر(سبحان اللە وبحمدە) و(استغفراللە واتوب الیه) بكه کە(مەککە) ئازاد کرا(اللەتعالی)فەرموی کاتێ یارمه‌تی و کۆمه‌کی(اللە) دێت و شاری مه‌ککه ڕزگار ده‌کرێت وخه‌ڵکیشت بینی پۆل پۆل ده‌چنه ڕیزی ئیسلامەوە ئینجا تۆ (سبحان اللە وبحمد) و(استغفر اللە واتوب الیە)یادی پەروەردگارت زۆر بکەچونکه بەڕاستی(اللە) لێخۆش بوە...منیش ئەوەم بینیوە بۆیە زۆر ئەم ذكرە دەخوێنم📚

کاواتە(سبحان اللەوبحمدە)وەهەروەها (استغفار) وذكرو يادي(الله)هۆکاری گەڕانەوەی  عیزەتن بۆموسوڵمانان بۆیە سەد جار لەڕۆژێک ئەوپەڕی دە دەقیقە ی زیاتر ناوێت جابا لێی غافڵ نەبین بەئەو چەند کاتەکەمە ئەوهەموە پاداشتە بەدەست بهێنین.. إن شاءالله☝️

داواکاربین(اللەمتعال) یارمەتیمان بدات كە ئەهلی  ذكر بين و لەپاداشتەکەشی بێ بەشمان نەکات...اللهم آمين☝️

م.نامق امامی📝

٢٤/ صفر/١٤٤٤🌙
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

#اللەتعالی دەفەرموێت(لتجدن أشد الناس عداوة للذين آمنوا اليهودوالذين أشركوا....📚

واتەئەی(#محمدﷺ)سوێندبێت دەبینیت سەرسەخت ترین وخراپترینی خەڵکی بۆدژایەتی ئیمانداران(#الیهود)جولەکەو (#مشرك)ھاوبەشدانەرانن..📚

#بەڕێزان ئەمەی کەدەیبینن حاڵی موسوڵمانانەبەدەست ئەودوژمنەسەرسەختەوە سەیرکەن چۆن مزگەوتی(#الاقصى)داگیر کردوە لەکاتی نوێژدا دەکەونە لێدانو دەرکردنی موسوڵمانن کەچی بەداخەوەزۆرێک لەئاستی ئەم(#ظلم)ـوکوشتنەنەک هەربێ دەنگن بەڵکو پێیان خۆشەبێ ئەوەی بزانن بەوپێخۆش بونەلەگەڵ ئەو(#ظول)وکوشتنەی کەکافر مشریک بەناوی ئازادی ودیمکرسی وئیرابەوە دەیکە بەشدارن بۆیەمەخەڵەتێن بەقسەی هەندێک بەناو مامۆستاودکتۆروڕۆشن بیری بەکرێگیراوی عەلمانیەت وکوفربەناوی بتی داتاشراوی  قەومیەتورەگەزپەرستیەوەدڵنیابن هەربەوپێ خۆش بونەش لەدین دەردەچن👇

چونکە(#مسجدالاقصى)تایبەت نیەبەهیچ قەومێکەوەئەوێ یەکەم قیبلەی موسوڵمانان بوە وشوێنی بەرزبونەوەی (#محمدﷺ)بۆلای(#اللەمتعال)وەشوێنی زۆربەی پێغەمبەرنە(#علیهم السلام)داواکارم(#اللەمتعال)ئازادی بکات.اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

١٤/#رمضان/١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةوالله وبركاته

#بەڕێزان لەبەر زۆری پرسیار کردن پێمان خۆش بوو ڕونکردنەوەیەک لەسەر زەکاتی(#ئاڵتون یان #زێڕ و #زیو #پارو #یادراو #کەلوپەلی #بازرگانی و #دانوێڵەو #حوشترو #وڵاغ #مەڕوبزان..) بەکورتی بخەینە بەردەستان👇

#سەرەتائەبێ بزانن کەئومەتی ئیسلام کۆکن لەسەرئەوەی کە زەکات واجبە(#اللەتعالی)لەچەند شوێنی(#قرآن)دا وە(#رسولﷺ)لە(#حديث صحيح)دا فەرضیان کردوە👇

#اللەتعالی دەفەرموێت(...فأقيموا الصلاة وآتوا الزكاة وأطيعوا الله ورسوله..)سورةالزمرآية٢٠📚

واتە نوێژبخوێن نو زەکات بدەن گوێڕایەڵی فەرمانەکانی(#اللە)و(#رسولﷺ) بن📚

هەر لەبەر ئەوەشە کە زەکات پایەيەکی سەرەکی دینی ئیسلامەوەک(#امام مسلم)لە (#صحيح)ـکەیدە فەرمودەکەی(#امام عمررضي اللەعنه)بۆمان دەگێڕتەوەکە دەفەرموێت کاتێک (جبریل علیەالسلام)پرسیاری لە(#رسولﷺ) کرد ئیسلام چیە لەیەکێک لەخاڵەکانیدافەرموی ئیسلام ئەوەیە کە زەکاتی ماڵەکەت دەر بکەیت📚

#هەروەهازەکات جیاکردنەوەی نێوان کفرو شیرکو ئیمانیشە ئەواتا(#اللەتعالی)کاتێک باسی ئەوانەدەکات کەدڵیان پاک نەبوەتەوەلەشیرک یەكێک لە ڕەوشتەکانیان ئەوەیە کە(الذين لا يؤتون الزكاة وهم بالآخرة هم كافرون)#سورة #فصلت #آية٧📚
واتەئه‌وانه‌ی که زه‌کات ناده‌ن(#إبن عباس رضي الله عنه)دەفەرموێت مەبەستی ئەوانەن کە دڵیان لەشیرک پاک ناکەنەوە واتە دڵیان هێشتا پڕە لەشیرک ئەوە بۆچونی(#ابن جریر)وزۆرێکی تر لەزانایانی )!(#سلف)ـە.وئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕن به ڕۆژی قیامه‌ت📚

#کەواتە لێرەدا ڕونە هیچ گومانێک نیە کەزەکات فەرضە بۆیە ھەرکەسێک ئینکاری ئەوە  بکات ئەوا کافردەبێت و لە دینی ئیسلام دەردەچێت📚

#جائێستا بابزابین زەکات لە چی وە چۆن دەدرێت چونکە زەکاتیش شەرطو شروطي خۆی هەیە مەرج نییە موسڵمان هەر سامانێكی هەبێت زەکاتی لەسەرواجب بێت جەگەلەم جۆرانە👇 

#جۆری یەكەم:#ئاڵتون یاخود زێڕ و زیو و دینارو دراو..مەبەست لەمانە زێڕ و زیو و پارەی كاغەز یان ئاسن یان هەر دراوێکی تری هەر وڵاتێک بە پێی جۆرو نرخی خۆی دیاری كراوە لەبەرانبەر زێڕ و زیو ئەویش وەک گوتمان مەرجنیە هەموی زەکاتی بکەوێت تا نەگاتە ئەندازەی زەكات و ساڵێكی كۆچیی(#قمر)ـی بەسەردا تێنەپەڕێت زەکاتی نادرێت👇

#بۆنمونەکاتێک زەکاتی ئاڵتون یا زێر واجب دەبێت کە بگاتە  ئەندازەی بیست دیناری ئاڵتوونی کەدەکاتە(٨٥) هەشتاوپێنج گرام ئاڵتوون هەرکە گەیشتە ئەوەندەواجبە چل یەكی لێ بدرێت بە زەكات وەکە زیاتریش بو بەهەمان شێوە چل یەكەكەی لێ دەردەچێت👇

#بەکورتی هەرکەسێک پیاو بێت یا ئافرەت بێت  كە ئاڵتونەکەی گەیشتە ئەندازەی بیست مسقاڵ پێویستە نیو مسقاڵی لێ دەربكات و چەند زیاتریش بوو لە زیادەكەیش هەر دەبێت زەکاتی دەربکات ئیتر(٨٥)گرام ئاڵتونەکە بەپێی جۆری عەیاری ئاڵتون فەرق دەکات بۆنمونە وەک زانایان بەتەقریبی دەفەرمون(٨٥ گرام)واتە(١٧)مسقالی عێڕاقی عیار(٢٤)یان(١٩.٥)مسقاڵ ئاڵتونى عیار (٢١) یان (٢٢.٥) مسقاڵ ئاڵتونى عیار (١٨)ئەمە زانایان بەمجۆرە دیاریان کردوە کەواجبە زەکاتی دەربکات ئیتر فەرق ناکات هی پیاو بێت یاخود ئافرەتان هەرچەندەزانایان ڕاجیاییان هەیە هەندێک دەفەرمون ئافرەت ئەگەر ئاڵتون بۆخۆی بەکار بهێنێت زەکاتی ناکەوێت بەڵام هەندێکی تر دەفەرمون کەمادەم گەیشتوەتە ئەندازەی زەکات و ساڵی تێ پەڕاندوە ئەوە زەکاتی دەدرێت  کەئەمەیان باشترین بۆچونە بەڵگەی(#حديث صحيح)لە(#رسولﷺ)وه لەسەرە کە باشترە ئافرەتان زەکاتی ئەوئاڵتونەش بدان کە بۆخۆیان بەکاری دێنن👇

#وەهەروەها زیوە زەکاتی واجب نابێت  تانەگاتە ئەندازەی ئەندازەی(٥ئۆقیە)کەبەرامبەرە لەگەڵ(٢٠٠) درهەم واتە(٥٩٥)گرام زیو هەر کە گەیشتە ئەوئەندازەیە واجبە چل یەكی لێ بدرێت بە زەكات👇

#پارەش هەربو جۆرەیە ئیتر فەرق ناکات پارەی هەروڵاتێک بێت بە نرخی  زێڕ و زیو دەخەمڵێندرێت چونكە جێگای ئەوانی گرتووە تەوە كەوابوو هەر پارەیەك بەوانە هەڵدە سەنگێندرێت و كەی كەسێك ئەوپارەی هەبوداینابو ئیتر فەرق ناکات(#دینارە درهەمە دۆلارە تمەنە لیریە ئۆرۆیە..)كە بگاتەئەندازەی (٨٥)گرام ئاڵتون یاخود(٥٩٥)گرام زیو کەساڵی بەسەردا تێپەڕی بەمانگی هیجری واجبە چل یەكی  لێ دەربكات باخاوەن پارەکە كە بڵێت من بۆ ژنهێنان یان خانوو یان پێویستیم هەڵگرتووە هیچ فەرقی نیە زەكاتی لەسەرە ئەبێ زەکاتی لێ بدات کەمادام پارەیەو دای ناوە یا خود ئاڵتونە یازیو یاخود پارە یەکە بەدەستیەوەوەیەتی هەمیشە لەدەرانو گەڕانەوەیە 👇

#بەڕێزان چۆنیەتی زەکاتدانی #پارە  بۆئەوەی بزانی چەندێکی دەبێتە زەکات یاخۆت حسابی دەکەیت یاخود پرسیار لە ئاڵتون فرۆشێک دەکەى و بڕى مسقاڵەکان و عیارەکەى پێ دەڵێى یاخود پرسیاردەکەیت(٨٥)گرام ئاڵتون چەندێک پارەی دەوێت یا(٥٩٥)گرام زیو چەندێک پارەی دەوێت پاشان ئەویش چەندی پێ وتى ئەواهەموی پارەكەت دابەشی(٤٠)دەكەیت و رێژەی دەركردنی زەكاتەكەت بۆ دەردەكەوێت کەچەندە بۆنمونە👇
#جۆری سێ یەم زەکاتی #کشتوکاڵ و دانەوێڵە واتەئەوانەی کەوەک قوت بەکاردێت  دەتواندرێت هەڵ بگیرێتو دەمێنێتەوە وەک گەنم جۆو برنج و پاقلەو  نیسک نۆک و فاسۆلیاو ...کەئەمانە  مرۆڤ خۆی دەستی هەلە چاندنی دا بەربومەکەی دەدورێتەوە هەڵدەگیرێتەوە ئەمیش ئەگەر گەیشتە حەدی  نیصاب  واجبە زەکاتی لێبدرێت👇

#ئەندازەی  نیصابي زەکاتی دانوێڵە پێنج(#وسق) کە هەندێک دەفەرمون(٥٥٠بۆ ٦١٢)کیلۆ گرامەوە هەندێکیش دەفەرمون(٤٤)تەنەکەیە واتە(٦٥٣) کیلۆ گرام👇

#چۆنیەتی دەرکردنی ئەندازەی زەکاتی دانە وێڵەبەم جۆرەیە ئەگەر بەئاوی باران و بەفر و کانی ئاودرا ئەوا لە(١٠٠)سەدا(١٠)دەی دەبێت زکاتی لێ بدات بەڵام ئەگەر بە ئاوی بیری و تەنکەرو موزەخە ئاوی دا ئەوا لە(١٠٠)سەدا(٥)پێنج زەکاتی دەدات وەئەگەر نیوە بەئاوی باران ڕوبار ئاویدا وبو نیوەی خۆی مەصەرەفی تیادا کرد ئەوا لە(١٠٠)سەدا(٧)حەوت دەبێت زەکاتی لێ دەربکات👇

#جۆریچوارەم کەواجبە زەکاتیان لێ بدرێت زەکاتی ئاژەڵ حەیوانە وەک مەڕو بزن مانگاو گامێشوحوشتر ئەوانیش هەریەکەیان ئەندازەی تای بەتی خۆیان هەیە بۆنمونە زەکاتی مەڕو وبزن کەئەگەر ساڵی بەسەردا بڕوات لەدەشت بلەوەڕێن واتە لەماڵەوە خۆی بەخێویان نەکات تەنها لەدەشت بلەوەڕێن زەکاتی (واجب)ـە هەرکات گەیشتە حەدی  نيصاب واتەتانەگاتە(٤٠)سەر زەکاتی ناکەوێت کەگەیشتە (٤٠)سەر ئەوکاتە(١ یەک)سەر  لێدەدرێت بەزەکات ئیتر زەکاتی نادرێت تادەگاتەو لە(١٢١)کەگەیشتە(١٢١) سەر (٢)سەری لێدەدرێت بە زکاتی هەروەهالە(٢٠١) سەر(٣)سەر زەکاتە لە(٤٠٠)سەر(٤)سەر زەکاتی لێ دەدرێت👇 

🕌#زەکاتی مانگاو ڕەشەوڵاخ ئەویش ئەگەر لەدەشت بلەوڕێت بەگژوگیاو ئاویدەشت بەخێو بکرێت لەماڵەوەنەبن کەگەیشتە(٣٠)سەر (١یەک) گوێرەکەی (١یەک) ساڵی نێر بێت یا مێ بێت زەکاتی واجب دەبێت  ئیتر زەکاتی نادات تا(٤٠)سەر کە گەیشتە(٤٠)چل سەر (١یەک) گوێرەکەی دوساڵ مێ ینەزەکاتی دەکەوێت ئیتر زەکاتی نادات تا ژمارەیان دبێتە(٦٠) کەگەیشتە (٦٠تا ٦٩) (٢دو)گوێرەکەی (١یەک) ساڵان زەکاتی دەکەوێت کەگەیشتە (٧٠ تا ٧٩)سەر(١یەک) گوێرەکەی  دوساڵی مێیبە (١یەک) گوێرەکەی (١یەک)ساڵی نێرینەزەکاتی واجبە ئینجالە(٨٠ تا٨٩) تەنها (٢دو)گوێرکەی تەمەن دوساڵی مێینەدەدات لە (٩٠ سەر تا ٩٩)سەری)!(٣سێ)گوێرەکەی یەک ساڵان دەدرێت بەزەکات لە(١٠٠)سەر تا (١٠٩) سەر (٢)گوێرەکە یەک ساڵانو یەک گوێرەکەی (٢)ساڵانەدەدرێت بەزەکات ئابەو جۆرە لەهەر ٣٠ سەر مانگایەک گویرەکەیەکی یەک ساڵان دەردێت لە هەر ٤٠ سەرمانگایەک گوێرەکەیەکی دوساڵی مێی نە دەدرێت کە گەیشتە(١٢٠) سەر ئیتر خاوەنەیە دەتوانێت یا(٤) گوڕکەی تەمەن یاک ساڵ ئیتر نێر بێت یاخود مێ بدات بەزەکات یاخود سێ گوێرەکەی مێ ینەی(٢)ساڵ بدات لەبریتی زەکات👇

#ئەندازەی زەکاتی حوشتر ئەویش هەووەک ئەوابیتر ئەگەر خۆی بەخێونەکرد لەدەشت گژو گیای خوارد ئەوا زەکاتی بەم جۆرەدەدرێتکە ئەوانیش زەکاتیان واجب نابێت تە دەگەنەحەدی نصاب کەدەکاتە(٥)سەر حوشتر دوای ساڵێک بەم جۆرە زەکاتی دەردەکات 👇

#لە(٥ سەر تا ١٠)دەسەرحوشتر کاوڕێک زەکاتی دەکەوێت لە(١٠ سەر تا١٥)سەرحوشتر(٢) کاوڕی زەکاتی لەسەرە لە(١٥ سەرتا ٢٠) سەرحوشتر(٣) کاوڕ زەکاتی دەکوێت لە(٢٠ حوشترتا ٢٥)سەر حوشتر(٤ )کاوڕی لەسەرە لە (٢٥ تا ٣٥)سەر بەچکە  حوشتر ێکی نێر یا مێ کەساڵێکی تەواو کردبێت لە (٣٦ تا ٤٥) سەر حوشتر بەچکە حوشترێکی مێینە کەدوساڵی تەواو کردبێت پێ نابێتەسێ لە(٤٦ سەر تا ٦٠)سەر بەچکە حوشترێکی مێ ینە کە سێ ساڵی تەواو کرد بێت پێی نابێت چوار لە (٦١ تا ٧٥)سەر بەچکە حەشترێکی مێینە کە چوا ساڵی تەواو کردوە پێی ناوەتە پێنج لە (٧٦ تا ٩٠) دو بەچکە حوشتری مێینە کە دوساڵی تەواکردوە پێی ناوەتە سێ یەم ساڵ لە (٩١ سەر تا ١٢٠)سەر( ٢)بەچکە حوشتری مێ ینەیەکە سێ ساڵی تەواو کردوە پێی ناوەتە چوار👇

#بەڕێزان بۆیە بەڵگەکانما نەهێنا تا بتوانن بەئاسانی بخوێندرێتەوە لێ تێبگەین بەڵام بۆدڵنیایتان هەموئەمامانە بەبەڵگەی(#قرآن) ئەو(#حديث)ـا نەی کەلە(#صحيح البخاري مسلم)دا هاتوە وەهەروەها ڕاسترین بۆچونی زانایانمان هەلبژرادوە لەبابەتەدا..واللەاعلم☝️

داواکارم (#اللەتعالی) شارەزای دینەکەیمنان بکات...اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

#١٩/ #رمضان/١٤٤٣🌙

#زكات وجۆرەکانی☝️
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

  #بەڕێزان نوێژی شەوی (٢٧/#رمضان/١٤٤٤)لە مزگەوتی (#الاقصى)بەکوێراوی چاوی هەمو (#ئیسرائیل)ــو (#یهود)ــو (#علمانی)ــو (#ملحیدەکان).. کەدەزانین ئێستا چەندە قەڵس و بێزار دەبن بەبینی ئەم جۆرە ڤیدیۆنا بەڵام دڵنیابن ئەگەر بشمرن لەخەفەت هەمودونیا کۆببنەوە دژیەتی دینی(#اللەتعالی)وموسوڵمانان بکەن هەر سەری خۆتان لەبەردەدەن چونکە ئەمە بەڵێنی (#اللەمتعال)ـە کەئەودینەی هەردەبێت سەربکەوێت سەریشی دەخاتو دەشی چەسپێنێت وەک خۆی دەفەرموێت👇

يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ) #سورةالصف #آية٨📚

ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت به‌فوو بڵقی ده‌م نووری(#اللەتعالى)بکوژێننه‌وه‌!!؟؟ خه‌یاڵیان خاوه‌ (#اللەتعالى) نووری خۆی ئاین و بەرنامەی خۆی ته‌واو ده‌کات و ده‌ی چه‌سپێنێت وسەریشی دەخات هه‌رچه‌نده کافرو بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت📚

داواکارم(#اللەمتعال)ئەم بەڵێنەمان بۆپێش بخات و برایەتی بخاتە نێوان سەرمان بخات بەسەر هەمو کافرانی دونیا...اللهم آمين☝️

.نامق امامی📝

٢٧/#رمضان/١٤٤٤🌙
بسم اللە الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

#بەڕێزان وەک بیر هێنانەوەیەک بۆخۆموئێوە(#إبن عباس رضي اللەعنهما)ئەفەرموێت👇

(ضمن(#اللەتعالى)لمن قرءالقرآن و لعمل بەألا يضل في الدنياولايشقى في آخرة📚

واتە(#اللەتعالی)زەمانودڵنیای داوە بەوکەسانەی(#قرآن)دەخوێنن وکاری پێ دەکەن کە نەلەدونیاگومڕاو سەرلێشێواو ببن نە لە قیامەت توشی ناڕەحەتی مەشەقەتو ترسو بیم بن پاشان ئەم(#آية)دەکات بەبەڵگە👇

کە(#اللەتعالی)ئەفەرموێت(..فمن اتبع هداي فلا يضل ولايشقى)#سورةطەآية١٢٣📚

واتەکەهیدایه‌ت وپەیام وڕێنموویی(#اللەتعالی)تان بۆهات ئه‌وه‌ی شوێنی بکه‌وێت نه‌گومڕا ده‌بێت نه‌خه‌فەتو ناڕەحەتی و مەشەقەتی دێتەڕێی📚

زانایانی(#تفسیر)دەفەرمون(#هدای)مەبەستی پێی(#القرآن)کەپەیام ودەستور یاسای (#اللەمتعال)ـە بۆ بەندەکان جابۆیەدەبێت باوەڕمان پێی هەبێت خۆمانی لێ فێربکەین و بیخوێنینەوەولێی تیبگەی کاری پێ بکەین خێزان ومنداڵ وخەڵکیش فێری(#قرآن)بکەین وەبیکەین  بەیاساو دەستور بۆ هەمو کارو بارێکی دین ودونیا📚

(#اللەمتعال)بمانکات بەئەهلی(#قرآن) شارەزامان بکات کاری پێ بکەین ڕونی بکەینەوە...اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

١٣/#شوال/١٤٤٤🌙
بسم اللە الرحمن الرحيم

السلام عيكم ورحمة اللە وبركاته

#بەڕێزان  بۆ ئەوەی بتوانین هەمو شتێک لە شوینی خۆی حەق و  مافی تەواوی خۆی پێ بدەین پێمان خۆش بو بڕۆینە خزمەت  ئەم فەرمودەیە(#رســولﷺ)بزانین چۆم صوڵحی نێوان داووهاوەڵی خۆی دەکات جا فەرمودەکە بە چەند جۆر هاتوە بەڵام (#صــحــيــح)ترين ياخود ڕاست ترینیان ئەوەیانە کەدەفەرموێت  👇

لە(#أبــي جــحــيــفــة وهــب بــن عــبــد اللــه رضي اللــەعــنــه) بۆمان دەگێڕنەوە کە فەرمویەتی (#رســولﷺ) برایەتی و تەبای خستە نێوان  (#ســلــمان)و(#أبــي الــدرداء)(#رضــي اللــه عــنــهــم) ئەفەرموێت👇

فزار(#سلمان) (#أباالدرداء) فرأى (#أم الدرداء) متبذلة فقال ما شأنك قالت أخوك (#أبوالدرداء) ليس له حاجة في الدنيا فجاء (#أبوالدرداء) فصنع له طعاما فقال له كل فإني صائم قال ما أنا بآكل حتى تأكل فأكل فلما كان الليل ذهب (#أبوالدرداء) يقوم فقال له نم فنام ثم ذهب يقوم فقال له نم فلما كان من آخر الليل قال (#سلمان) قم الآن فصليا جميعا فقال له(#سلمان) إن لربك عليك حقا وإن لنفسك عليك حقا ولأهلك عليك حقا فأعط كل ذي حق حقه فأتى (#النبيﷺ)فذكر ذلك له فقال (#النبيﷺ) صدق سلمان) #رواەالبخاري📚

واتە (#ســلــمــان رضــي اللــه عــنــه) سەردانی (#ابــو الــدرداء رضــي اللــه عــنــه)ـي کرد بینی (#أم الــدرداء) جلێکی کۆنی لەبەردایە گوتی ئەوە بۆچی ئاوایت گوتی براکەت(#ابــوالــدرداء) هیچ گرنگیەک بەم دونیایە نادات (واتەهەرخەریکی پەرستشەو بیری لای قیامەت) ئینجا(#أبــوالــدرداء) خواردنی هێنا بۆ(#ســلمــان) وپێی گوت تۆ بخۆ من بەڕۆژووم ئەویش گوتی  ناخۆم هەتا تۆ نەی خۆیت ئینجا منیش دەخۆم  هەروەها کاتێک شەو هات (#أبــوالــدرداء) چوو بۆ ئەوەى شەونوێژ بکات پێی گوت بخەوە وخەوت پاشان هەستا بۆئەوەى شەونوێژ بکات پێی گوت بخەوە کاتێک گەیشتنە کۆتایی شەو (#ســلــمــان) پێی گوت ئێستا هەستە بۆیە پێکەوە نوێژیان کرد (#ســلــمــان) پێی گوت(پەروەردگارت مافی هەیە بەسەرتەوە ونەفسو جەستەت مافی هەیە بەسەرتەوە وخێزانەکەت مافی هەیە بەسەرتەوە بۆیە هەریەکێک لەوانە دەبێت مافی خۆی پێبدیت (#أبــوالــدرداء)ڕۆیشتە خزمەتی (#رســولﷺ)ـوئەمەی بۆی باسکرد ئەویش فەرمووی(#ســلــمان)ڕاستی گوتوە📚

لەوانەیە هەندێک بپرسێت بڵێ چۆن ئەکرێت(#ســلــمــان رضــي اللــه عــنــه) سەیری خێزانی(#أبــوالــدرداءرضـي اللــه عـنــه)ـمی کردوە واتە کەی بۆی دروست بوە سەیری بکات  زانایان وەڵامی ئەمەیان داوەتەوە فەرمویانە ئەوە کاتێک بو هێشتا حیجاب واجب نەبوبو ئەگەر نا هیچ کات(#أصــحــاب رضــي اللــه عــنــهــم) شتێکیان نەکردوە پێ چەوانەی دین بێت👇

کەواتە دەبێت بزانین هیچکات (#اللــەتــعــالـی) وه (#رســولﷺ) هیچ جۆرە پەرستشێکیان لێ داوانەکردوین کە ببێتە هۆی ناڕەحەتی لەسەر جەستە و منداڵ و خێزان و چواردەور بۆیە پەرستشیش دەبێت بەو جۆرە بێت کە پێچەوانەی فەرمانی (#الـلــەمــتـعــال) و (#رســولﷺ) نەبێت بەو جۆرە بێت کە کاتو ساتی خۆیانی بۆ دا نراوە نەک ئەوەی کە خۆمان پێمان خۆشە  بیکەین وابزانین ئیتر ئەمە عیبادەتەو پەنا بە (#اللــە) ببێتە هۆی ناڕەحەتی لەسەر خۆمانو چواردەورمان لە بریتی خێرو پاداشت توشی تاوان ببین لەقیامەتیش بدرێتەوە بەناو چاوانماندا لەبەر ئەوەی بێ بەلگە کردومانەهەر بۆیە بۆیە زانایان دەفەرمون (#عــبـادات) پەرستش کاتێک قبوڵە کە دومەرجی تیادا بێت جێ👇

#یەکەم (#إيــمــان وإخــلاص)واتە بە باوەڕێکی تەواو بەبێ هیچ شەریک دانانێک بۆ (#اللــەمــتــعــال) وەنیەتێکی خاڵی لە هەموشتێک جگەلەبۆ(#اللــەتــعــالــى)واتە بێ هیچ(#ريــاء) ڕو پاماییەک...👇

#دووەم(#إتــبــاع)واتەشوێن کەوتەی (#رســولﷺ) هەر کردوەیەک بێت مەرجە بەپێی بەڵگەی(#الــقـرآن) يـا (#حـديــث صــحــيــح) بێت ....ئەم دوخاڵە لە شوێنی تربەدرێژی لەسەری ڕۆیشتوین بەڵگەکانیمان باسکردوە.. #والـلــەاعــلـم☝️

داواکارم لە (#اللەمتعال) کە شارەزای دینەکەی مان بکات خۆمان کاری پێ بکەین وە نیەتمان (#خــالــص) بکات ڕونی بکەینەوە ..اللهم آمين☝️

.نامــق إمــامــي📝

٧/#رجــب/١٤٤١🌙
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
👇بسم الله الحمدالله الصلاة والسلام على رسول اللهﷺ وبعد...👇

خۆتان تاقی بکەنەوە بەپرسیاری ئەمڕۆی کەناڵ ئەویش ئروەیە کە ئایا كام یەکێک لەم هاوەڵانەی (#رسولﷺ) لە (#العشرة المبشرون بالجنة) دەموژدە پێدراوانی  بەهەشت نــەبــو..؟؟👇
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بۆدڵنیایتان لەوەڵامی پرسیاری کەناڵ  لەسەر ئەوەی کە ئایا کێ لەو سێ هاوەڵەی(#رسولﷺ) لە(#دە)موژە پێدراوانی بە هەشت نەبون..؟👇

#بەڕێزان ئەوانەی ئیشارەتیان لە ناوی  هاوەڵی بەڕێز(#سعدبن معاذ رضي اللەعنە)ـدا وەڵامی (#ڕاست)ودروستیان داوەتەوە💯

#ئێستا زۆر بەکورتی بۆزانیاریاری زیاتر(#سعدرضي اللەعنه)کوڕی(#معاذ) کوڕی (#النعمان) کوڕی(#امرئ القيس) کوڕی(#زيد) کوڕی(#عبدالأشهل)لە هۆزی (#الأوس) ودایکیشی(#كبشة)کچی(#رافع)یەکێکە لا هاوەڵانی ئافرەت کە لە(#المدينةالمنورة) موسوڵمان بو لەنێوانە پەیمانی (#العقبة)ـی (#یەکەم و #دوەم)👇

(#سعدرضي اللەعنه) لە تەمەنی(#ــ٣٠)ـی ساڵی داموسوڵمان بو هەدێک دەفەرمون لەتەمەنیی(#ــ٣٦)ـی ساڵی هەندێک دەفەرمون (#ـ٣٧)دا کۆچی دوای کرد  بەهۆی ئەوە خزمەتە گەورەیە کە بەدینی کرد لەوانە کاتێک موسوڵمان بو چونکە گەوروە ئاغای هۆزی(#الأوس)بوگوتی قسەتان لەگەڵ ناکەم هەتا موسوڵمان نەبن ئەوانیش هەمویان بەدوایدا باوەڕیان هێنا(#رسولﷺ)ناسناوی (#سيدالانصاري)لێنا بو👇

هەرئەمەش هۆکاری گەیاندن و بڵاو بونەوەی پەیانی ئیسلام بو دەرگای کردوە بۆ (#المهاجربن)ـە وەلەشەڕی(#البدر)ــیشدا (#سعدرضي اللەعنه)بەهەڵوێستی هۆکاری هێزو وەزە بو بۆ موسوڵمانان و هەرلەبەر ئەم هەڵوێست و خزمەتەی ئەم هاوەڵە بەڕێزە بەدین ئیسلام بو بە هۆکاری ئەوەی کە لەکاتی وەفاتیدا(#جبریل علیەالسلام) هاتە لای(#رسولﷺ)لێی پرسی ئەو بەندە(#صالح)ـکێیە کە بەهۆی مردنەکەیەوە دەرگاکانی ئاسمانی بۆکراوەتەوەعەرشی (#اللە)ـی لەرزاند(#إمام النووی رحمەاللە) دەفەرموێت مەبەستی پێ ئەوەیە کە ئەو(#ملائیکە)ـتانەی کە عەرشیان هەڵ گرتبوکەوتنەلەرزین👇

ئینجا(#رسولﷺ) هاتەدەوەو پرسیاری کرد کێ مردوە گوتیان(#سعدبن معاذ)وەفاتی کرد ئەویش فەرموی لەگەڵم وەرن  زۆر بە سەرعی بەڕێگایادەڕۆشت کەگەیشتە ئەوێ بینی (#اصحاب رضي اللەعنهم)جەنازەکەیان شۆردوە هەڵیانگرت لەگەڵ ئەوەی کە(#معاذ رضي الله عنه)کەسێکی بەخۆبو دەبو زۆر قورس بوایە بەڵام کەهەڵیان گرت زۆر سوک بو وە دەیان بینی(#رسولﷺ)زۆربە لەسەر خۆی وریای هەنگاودەنێت لەبەردەمو تەیشتو ئەملاو لای جەنازەکەوەدەڕوات  لەبەرئەوەی کە(#ــ٧٠٠٠٠)حەفتا هەزار(ملائیکە) شوێن جەنازەکەی کەوت بون کە ناشتیان (#رسولﷺ)ئەوەندە گریا فرمێسێک بە چاویدا هاتەخوارەوە پاشان کە بینی دایکی (#معاذ) زۆر دەگری چوەلای دڵبەوای کرد پێی فەرمو ئەوەتۆ بۆ کەسێک دەگریت کە(#اللە)بەڕێز لێگرتنەوە بۆی پێ دەکەنێت ئەمەش لەڕاستیدا دیارە چی مەکانەتێکی گەورەیە کە(#اللە)پێی بەخشیوە.....😭

بەڵام ناوی لەگەڵ ئەو دەهاوەڵەنەهاتوە جا بۆئەوەی بزانین کێن ئەو دە هاوەڵەی کە موژدەی بەهەشتیان پێدرا وە لەیەک شوێندا با بڕۆینەخزمەت  ئەو فەرمودەیە👇

لە (#عبدالرحمن بن عوف رضي اللەعنه) بۆمان دەگێڕنەوە کە(#رسولﷺ)فەرمویەتی (#أبوبكر في الجنة و #عمر في الجنة و #عثمان في الجنةو #علي في الجنة و #طلحة في الجنة و #الزبير في الجنة و #عبدالرحمن بن عوف في الجنة و #سعدبن أبي وقاص في الجنة و#سعيد بن زيد في الجنة و #أبوعبيدةبن الجراح في الجنة)رواە #الترمذي و #النسائي و #احمد و #ابن حبان...📚

واتە ئەو ناوانەی کە لەو فەرمودەدا هاتون لە بەهەشتدا لەوانەیە پرسیار دورست ببێت ئایا ئەوە بەڵگەیە کە (#سعدبن معاذ)و باقي (#اصاحب رضي الله عنهم)  لە بەهەشت نین..!!؟👇

لەوەڵامدا دەڵێین نەخێر بەڵگە نیە بەڵام ئەوانە لەفەرمودەدا کە جیا کراونەتەوە ناسراون بە (#العشرة المبشرون بالجنة)  ئەوانەن کە ناویان هاتوە ئەگەر نا هەمو(اصحاب رضي اللەعنهم) وەک لە(#القرآن)ـداهاتوە(#اللەتعالى) پێيان دەفەرموێت(#رضي الله عنهم ورضواعنه) واتە (#اللەتعالی) لەوان(#راضی)بوە ئەوانیش لە(اللەراضي)بون...واللەاعلم 📚


داواکارم لە(#اللەتعالی)لەئێمەش(#راضي)  بێی وەک ئەوان وەبمان کات بەشوێن کەوتی (#رسولﷺ)....اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٩/#شوال/١٤٤٣🌙
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

#بەڕێزان هەمیشەگوتومانەوەدەشڵێین عیبادەت دەبێت پێی بەڵگەی(#قرآن)و(#حديث_صحيح)ئینجا قبوڵە ئەمەش فەرمانی (#اللەمتعال)وە(#رسولﷺ)وەتێگەیشتنی زانایانی هەرچوار سەر مەذهەبەکەشە👇

بەڵام بەداخەوە هەندێک تێگەیشتنی زانیان نەک هەر ڕەدی دەکەنەوە بەڵکوبەتەشریعي دادەنێین حوکمی موشیروک وکافردەدەنەپاڵیان هەندێکیش کوێرانە قسەی زانایان پێش(#قرآن)و(#حديث)دەخەن هەرچەندباسی بەڵگەیان بۆدەکەیت یەک سەر دەڵێن فڵانەزانا یاخود من فڵانە(#مذهب)ـم لەکاتێکدا ئەم دو تێ گەیشتنە هەردوکي لەئەو پەڕی نەزانینەوەیە نەشارەزای بە فەرمانی(#اللەتعالی)و(#رسولﷺ) هەوروەها پێچەوانەی تێگەیشتن زانايانی سەر(#مذهب)ـيشە بۆزیاتر بەرچاو ڕونی با بڕۆینە خزمەت بەڵگەکان👇

سەرەتا(#اللەتعالی)ئاگادارمان دەکاتەوە دەفەرموێت(يا أيها الذين آمنوا أطيعوا الله وأطيعوا الرسول ولا تبطلوا أعمالكم) #سورةمحمد/٣٣📚

واتەئه‌ی ئه‌وانەی باوه‌ڕتان هێناوه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی(#اللەمتعال)فه‌رمانی(#رسولﷺ)بن کاروکرده‌وه‌چاکه‌کانتان پووچ وبەتاڵ مەکەنەوە📚

لە(#آية)ـتێکیتردائەفەرموێت(من يطع الرسول فقدأطاع اللەومن تولى فماأرسلناك عليهم حفيظا) #سورةالنساء/٨٠📚

ئه‌وه‌ی گوێڕایەڵی(#رسولﷺ)بکات ئەوا گوێڕایەڵی(#اللەتعالی)ـی کردووه‌ ئه‌وه‌ش پشتی تێکردو شوێنی نەکەوت(بەدڵنیایەوەخۆی زەرەی کردوە)خۆئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاودێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه‌بیان پارێزێت📚

هەروەها(#أبي_هريرةرضي_اللەعنه) ئەفەرموێت(#رسولﷺ)فەرموی(كل أمتي يدخلون الجنةإلامن أبى)قيل ومن يأبى يارسول الله؟ قال(من أطاعني دخل الجنة ومن عصاني فقدأبى)#رواەالبخاري📚

واتەهەموئومەتی من دەچنەبەهەشتە جگەلەوەی نەیەوێت سەرپێچی بکات گوترا کێیە نایەویت وسەرپێچی دەکات ئەی (#رسولﷺ)فەرموی ئەوەی گوێڕایەڵی من بکات دەچێتە بەهەشتەوە ئەوەی بەپێچەوانەی فەرمانەکانم بکات ئەوا سەرپێچی کردووە ونایەوێت بچێتە بەهەشتەوە دەچێیە جەهەنمەوە📚


وەلەدایکە(#عائشةرضي اللەعنها)بۆمان دەگێڕنەوەکە(#رسولﷺ)فەرمویەتی(من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منەفهورد)#متفق علیە📚

واتەهەرکەسێک لەپەرستشداهەرکردەوەیەک دابهێنێت فەرمانەی ئێمەی لەسەرنەبێت ئەوا ئەو کردەوەداهێنراوەڕەد دەکرێتەوە📚


لە(#رواية)ـیەتێکی تردا(من عمل عملاليس عليەأمرنافهورد)#متفق عليه📚

واتە(ھەرکەسێک هەر کردەوەیەک بکات کە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ئەو کردەوەیە وەرناگیرێت و ڕەد دەکرێتەوە📚  

کەواتەلێرەداڕونە کەدەبێت هەمو کردەوەیەکی وەک پەرستشو عیبادەتو کردەوەی خێربۆ ئەوەی قبوڵ بێت ئەبێت بەپێ شوێن کەوتنی قورئان فەرمودە بێت👇

ئەمەتێگەیشتنی ئێمەنیەبەڵکو تێگەیشتنی زانایانی هەرچوارسە(#مذهب)ـەکەشە کەقسەی هەرکەسێک پێچەوانەی(#قرآن)و(#حديث صحيح)وەرگیراونیەنابێتەبەڵگەوەڕدی دەکەنەوەکەخەڵک شوێنیان بکەوێت ئەوەش هەندێک لەوتەکانی خۆیان👇

(#إمام_أبوحنيفةرحمەالله)دەفەرموێت(إذا قلت قولا يخالف كتاب اللە وخبر الرسول فاتركوا قولي إذا كان قول الصحابة يخالفه اركو قولي لقول الصحابة رضي اللە عنهم)#الإيقاظ٥٠📚

واتە ئەگەرشتێکم گوت خیلاف يا پێچەوانەی کتبێ(اللەمتعال)و(#رسولﷺ)بو ئەواتەرکی قسەی من بکەن وەلای بنێن شوێن ئەوەبکەون هەتا وتەی(#اصحاب_رضي الله عنعهم)ــيش بەهەمان شێوە کە هات ئەوەشوێن قسەی ئەوان بکەون شوێن من مەکەون📚

وە(#إمام مالك رحمەالله)دەفەرموێت(إنما أنا بشر أخطئ وأصيب فانظروا في رأيي فكل ما وافق الكتاب والسنة فخذوه وكل مالم يوافق الكتاب والسنة فاتركوه)#جامع_البيان_العلم/٧٧٥/١📚

واتەمنیش مرۆڤم دەکەومەهەڵەوەو ڕاستیش دەکەم و لەکاتی ڕونکردنەوەی شتەکاندا سەیری بۆ چونەکانم بکەن هەرشتێکم لەگەل(#قرآن)و(#حديث) هاتەوەو موافەقەی ئەوان بو ئەوە وەری بگرن شوێنی بکەون هەرچیش موخالەفە قورئان و فەرمودە بو وازی لێبهێنن شوێنی مەکەون📚

هەروها(#إمام_الشافعي_رحمەالله) ئەفەرموێت(كل ماقلته فكان من رسولﷺخلاف قولي مماصح فهو اولي ولا تقلدوني)#سيراعلام_النبلاء/٢٤٧/٨📚

واتە هەرشتێکم گوت پێچەوانەی فەرمودەی ڕاستی(#رسولﷺ)بێت ئەوە شوێن قسەکەی من مەکەون تەقلیدی من مەکەن واتە شوێن فەرمودەکە بکەون 📚

وە(إمام أحمدرحمەالله)دەفەرموێت (لاتقلدني ولاتقلد مالكاولاالشافعي ولاالأوزاعي ولاالثوري وخذ من حيث اخذوا)#اعلام_الموقعين/١٣٩/٢📚

واتەتەقلیدیاشوین من مەکەوەن شوێن(#مالك_والشاقيعي_والأوزاعي_والثواري..)مەکەون بەڵکو دین لەوێوە وەرگرن کە ئەوان لێوەیان وەریان گرتوە📚

کەواتەلێرەدا ڕونەکەزانایان نەموشەریعن تاپێیان بگوترێت موشریک نەمەعصوميشن تا هەموشتێکیان پێکابێت بەڵکو وەک خۆیان دەفەرمون هەرشتێکمان گوت پێچەوانەی(#قرآن)و(#حديث_صحيح)بوئەوا ڕەدی کەنەوەشوێنی مەکەون👇

#اللەتعالی شارەزایدینەکەیمان بکات خۆمان کاری پێ بکەین نیەتمان(#خالص)بكات وەک خۆی ڕونی بکەینەوە..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

٣/#صفر/١٤٤٥🌙