کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
235 subscribers
498 photos
860 videos
95 files
251 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

#جیاوازی نێوان(الأضحية)واتە قوربانی (العقیقە او النسك)سەرەتا وەک تێ بینیەک زانایان دەفەرموب(کلمە)یان وشکەی(نەسیکە باشترە بگوترێت لەعەقیقە) یاخود حەوتم یامەڕەمنداڵە..📚

#یەکەم جیاوازی لەکاتی نیەت وکاتی سەر بڕیندا👉👇

#الأضحية:واتە قورباني كردن لە یەکەم ڕۆژی ذي الحجة نیەت هێنان دەست پێ دەکات کە ئیتر نابێت نینۆک و موو لەخۆی بکاتەوە هەتائەو کاتەی قوربانیەکەی دەکات ئەگەر لەبەر هۆکارێک مووی لەخۆی کردوەیانینۆکی کرد قوربانیەکەی هەردروستە کەلەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان واتە دەی(ذي الحجة)وەدوای نوێژی جەژن دەتوانێت حەیوانەکەی سەر ببڕێت ڕاستەوخۆئەوکاتەباشترین کاتە سونەتە لەوکاتەدا سەر ببڕێت لەکاتی سەربڕینیدا(بسم اللە اللە أکبر)دەکات نیەتی قوربانی لێ دێنێت یاخود دەتوانێت لەدوەم یان سێ یەم ڕۆژوتاچوارەم ڕۆژ پێش نوێژی مەغریب کاتی هەیە بۆ نیەت هێنان و قوربانی کردن.. واللەاعلم 📚

#النسيك:یان مەڕە منداڵە حەوتم لە دوای حەوت ڕۆژ لەکاتی لەدایک بونی منداڵەوە ئەکرێت ئەگەر توانرا لەحەوتەم ڕۆژدا بکرێت باشترە ئەگەر نەتوانرا حەوتی تری بخاتەسەر ئەگەر نەکرا ئەوا حەوتی تر دەخاتەسەر ئەگەر لێی تێکچو لەهەر ڕۆژێکی تردا ئەتوانرێت بکرێت وە لەکاتی سەربڕین دا(بسم اللە اللە اکبر)دەکرێت دەگوترێت ئەمە عقیقەی فڵانەکەسی کوڕمە یا کچمە یاخۆمە..واللەاعلم📚

#دووەم جیاوازی لەکاتو جۆری حەیوان و
شوێندا..👉👇

#الأضحية قوربانی کردن لەساڵدا تەنها چوار ڕۆژی جەژنی قوربان وەباشترە لە(مصلى) واتەئەوشوێنەی نوێژی جەژنی لێ دەکرێت سەری ببڕێت ئەگەر نەکرا جائزە لەهەر شوێنکی تربکرێت باشترین قوربانی لەحوشترو مانگاو مەڕو بزن وشەک دەکرێت نابێت هیچ جۆرە نەخۆشیو نوقسانیەکی هەبێت..واللە اعلم📚

#النسیکە:یان حەوتم کاتو شوینی بۆنیە لەماڵەوە یاخود لەهەر شوێنکی تردا دوای حەوت ڕۆژ لەدایک بونی منداڵ باشترە بکرێت لەهەر ڕۆژێک ساڵدا هەرچەندەزانایان قیاس یان کردوەتەسەر قوربانی و دەڵێن بە هەمو ئاژەڵێک دەکرێت کە بۆقوربانی دەبێت بەڵام هەمو فەمودەکان باسی شەک دەکەن(رسول صلى اللەعلیەوسلم)دەفەرموێت شەک شەکیش ئەوەیە ساڵێکی تەواو کردبێت پێی نابێتە دوساڵ..واللەاعلم 📚

#سێ یەم جیاوازی لە گۆشتەکەیدا..👉👇

#گۆشتیی قوربانی دەکرێت ورد بکرێت یابکرێت بەدوبەش یاخود سێ بەشەوە بەشێکی بۆ هەدیە بەشێکی بۆفەقیرو هەژار بەشێکی بۆ خۆی هەڵبگرێت بەکاڵی دەبەخشرێتەوە...واللە اعلم📚

#گۆشتی النسیکە حەوتم باشترە زۆر ورد نەکرێت ئێسکەکانی لەبەر فەرمودەکەی دایکە(عائیشە رضي الله عنهما)کەدەفەرموێت بۆدەست و قاچی منداڵەکە واباشترەورد نەکرێت ئێسکەکان.وەهەروەها باشترە گۆشتی عقیقە بکرێت بەخواردن و کەسانی موتەقیو دین دار بانگ بکات لێی بخۆن ودوعابۆ منداڵەکە بکەن یاخود بکرێت بەخواردن ببرێت بۆکەسانی ئیماندارو ئەهلی توحید دوعای صاڵح بون سالم بون بۆ منداڵەکەیان بکەن ئەگەر هەر نەتوانرا لەسەر ڕەئی هەندێک لەزانایان ئەتوانرێت بەکاڵی یبەخشرێت..واللە اعلم📚

#چوارەم جیاوازی لەدوبارە بونەوەو ژمارەدائاژەڵەکاندا..👉👇

#قوربانی هەموساڵێک دوبارە دەبێتەوەو یەک حەیوان بۆ هەمو ئاندامانی خێزانێکە کەلەیەک ماڵدا دەژین ئەکرێت.. واللە اعلم 📚

#بەڵام عقیقە یاخود حەوتم لەهەمو تەمەندا یەک جارەوە بۆ هەریەک نەفر دەبێت بکرێت بۆ کوڕ دوو شەک و بۆ کچ یەک شەک ئەگەر نەتوانرا بۆ کوڕیش دەکرێت یەک شک بکرێت هەرجائیزە واللە اعلم..📚

#پێنجەم جیاوازی لەڕەنگ و شکڵ..👉👇

#قوربانی باشترە بە حەیوانێکی چاو ڕەشی شاخ داری قاچ ڕەشی ئەژنۆ ڕەشی بەڵەک یاخود کەور بکرێت..📚

#بەڵام النسیکە یاخود حەوتم بەشەکێکی سپی قەڵەوی یاخود بۆ کوڕە بەدوشەکی سپی قوڵەوی لەوەزن وڕەنگ و ڕەگەز وەك یەك یاخود نزیك بن لەیەکەوە باشترە بکرێت..📚

#شەشەم هیچ جیاوازیەک لەنێوانیان قوربان وحەوتم دانیە لەم خاڵەدا...👉👇

#ئەم دوانە دوعیبادەتن لەهەردو کیاندا دەبێت نیەت تەنها بۆ اللە بێت ئەنجامدانی بۆ غەیری اللە دروست نیەو حەرامە وە حوکمی هەردوکیان لای زانایان ئەگەر واجب نەبێت سونەتی موئەکەدەیە وەهەرکەس هەیبێت نەیکات بۆقوربانی مەکروهە هەرچەندە زانایان دەفەرمون قوربانیش واجبە لەسەر هەرکەسێک هەیبێت بۆ عقیقە واجبە تاوان باردەبێت ئەگەر هەی بێت ونەیکات.. واللە اعلم📚

اللەشارەزامان بکات لەدینەکەی خۆمان کاری پێ بکەین نیەتمان خالص بكات ڕونی کەینەوە... اللهم آمين ☝️🤲

.نامق إمامي📝

١٣/ذي الحجة/١٤٤٣🌙


🌴☝️🐫🐂🐏🐑🐐🔪☝️🌴
بسم الله الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمة اللەوبركاته

لەبەرنزیک بونەوەمان لە(٢١/٣)واتەئەوڕۆژەي پەناەبە(الله)جاهیل و نەفامەکان ناویان ناوە(#جەژنی نەورۆز) پێمان خۆش بو لەم دوخاڵەدا ڕونکردنەوەی بخەینە خزمەتان  تابزانین ئەم بۆنەیەیەکەم لەڕوی دین وئەخلاقی موسوڵمان حوکمی چیە..دوەم پەیوەندی بەنەتەوەی کوردەوەهەیە..؟👇

#یەکەم شت کەدەبێت بزانین وەک دین(#الله تعالى)ئاگادار مان دەكاتەوە لەوەی كەنابێ بچوكترين(#ولاء)خۆشەویستی ولێکچون و بەڕاست دانانێکمان هەبێت لەهیچ بۆنەوهەتا عیبادەت وكارێكدا كەموشريك وملحدەكان دەيكەن چونكە ئەگەر وامانكرد ئەواوەك ئەوانين فەرقمان نيەلەگەڵیاندا وەک(#اللە تعالی)دەفەرموێت(من يتولهم منكم فإنه منهم)واتە هەرکەس لەئێوە مولات واتەسەرخەرو دان پێدانانو بەڕاستدانانی هەرشتێکی ئەوان بێت وە لەگەڵیان بێت ئەوالەڕیزی موسوڵمانانیە لەئەوانە واتە لەکافرانە📚

وە(#رسولﷺ) لەم فەرمەدەدا کە هەرچەند هەندێک قسەی لەسەرە بەڵام زانایان دەفەرمون واتە کەی#صحيح) دەفەرموێت (من تشبه بي قوم فهو منهم)#حديث حسن📚

واتە هەركەس خۆي بخاتەسەر شێوەي هەر قەومێك ئەوەلەئەوانە📚

هەرەوها(#أنس رضي اللەعنه)دەفەرموێت (قدم رسول اللهﷺ المدينة ولهم يومان يلعبون فيهما فقال ما هذان اليومان قالوا كنا نلعب فيهما في الجاهلية فقال رسول اللهﷺ إن الله قد أبدلكم بهما خيرا منهما يوم الأضحى ويوم الفطر_وهما يوم النيروز ويوم المهرجان كذا قالەالشراح وفي القاموس النيروز أول يوم السنة معرب نوروز والنوروزمشهور وهو أول يوم.....)📚

واتە(#رسول اللهﷺ)هاتەمەدينە بینی دوورۆژیان هەیە ياريان تێدا دەكردو خۆشيان تيدا دەردەبڕى(#إبن كثير رحمەالله) دەفەرمێت ئةوانيش ڕۆژى نەورۆز و ڕۆژى ميهرەجان بوو بۆیە(#رسولﷺ)فەرموى(#اللەمتعال)ئەم دوو ڕۆژەى بۆ گۆڕیون بۆدوو ڕۆژى باشتر لەوە ئەوەش(جةژنى قوربان ورمضان)زانایان لەبارەی ئەودوڕۆژەوە دەفەرمون یەکێک لە دوو ڕۆژەڕۆژی نەورۆزوبووە👇

نەورۆز واتە ڕۆژێکی نوێ یان یەکەم ڕۆژی گۆڕینی خۆر وەسەرەتای دەست پێ کردنی ساڵێکی نوێ  گۆڕینی هەوای سارد بەرەو هەوای فێنک ودواتربەرەوگەرمی☝️

هەرلەبارەی حەرامبونی خۆشوبوهاندن (#عبداللەبن عمررضي اللەعنهما)دەفەرموێت(هەر كەسێك لەوڵاتى جگەلەموسڵمانەكاندابێت وەنەورۆز و ميهرەجان بكات و خۆى بە ئەوان بچوێنێت هەتاكو دەمرێت ئەوالەگەڵ ئەواندا حەشر دەكرێت لەڕۆژی دوايى)#رواەالبيهقى باسناد صحيح📚

وەهەروەها(#امام الذهبى رحمەاللە) دەفەرموێت ئەگەر كەسێك بڵێت ئێمەبۆيە جەژنى نەورۆز دەگێڕین لەبەردڵ خۆشی ژن ومناڵە كانمانە ئەگەرنا باوەڕمان پێی نیەئەوەبەو كەسە دەوترێت خراپترين كەس چونكەماڵ و مناڵەكەى بە شتيك دڵ خۆش دەکات کە(#اللە) لەوشتەتوڕەیەو قەدەغەیکردوە بەشداریکردن تیایدا!!کەئەمە بەداخەوە قسەی زۆرێک لەخەڵکی ئەمڕۆیە📚

کەوایە لێرە ڕونە وەک دین و ئەخلاق ئێمە بۆمان جائیز نیەخۆمان بەهیچ کافرو قەومێکەوە بشوبهێنین وەک ئەوان ئاهەنگ بگێڕین بچینەدەرەوە بابەو ناوەشەوەنەبێت چونکە ئەمەلەدینی ئیسلامدا کفرو شیرکەو وحەرامە📚

ئەمە بێ جگەلەوەی کە لەوڕۆژەدائەوەی دەکرێت هەموی داڕنینی ئەخلاقی منداڵی کوڕوکچ وخانەوادە کانمانەبۆنمونە کۆبونەوەی کوڕان وکچان بەجۆرە پۆشاکێکی ناشەرعی لەسەر شەقام وڕێگاوبان و کەناری ڕوبارەكان تێکەڵ بوونیان و ڕەقس کردن وڕەش بەڵەک وگۆرانى و مؤسيقا و بەدەوری ئاگرێکدا وەکو ئاگر پەرستەکان وەهەروەها خواردنەوەى مەى(عةرەق)لەسەر ڕێگاكان و....زۆر شتى تريش کەئەمانە  نەلەئەخلاق و نەلە دینی هیچ موسوڵمانێک ناوەشێتەوە بۆیە خۆدور گرتن لێی هەم ئەخلاقمان هەم ئیمانمان سەلامات دەبێت📚

#دووەم ئێستا با بێین بزانین  سەرتای هاتنی نەورۆز کە کورد خۆی تیادادڵ خۆش کردوە هی چی قەومێکە و چۆن هاتوەئایا پەیوەندی بەکوردەوەهەیە؟؟👇

بەڕێزان زۆربەی سەرچاوەكان ئەڵێن ئەم ڕۆژە (نەورۆز) سەرەتای سەرهەڵدانی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی(٤٧٠٠ - ٢٧٠)پێش زاین واتە پێش دامەزراندنی دەوڵەتی(#ماد)بەچەن هەزار ساڵێك وە نەورۆز سەرەتا بەناوی(#شم النسیم)ناسراوبووە بنچینەی ئەم وشەیە(#شمو)فیرعەونیە كە وشەیەكی(#هیرۆگلیفیە)ولەکۆندا ئاماژەی پێ كراوە بۆ سەرەتای دروست بوونی ژیان چونكە لەو باوەڕەدا بوون ئەو ڕۆژە یەكەم ڕۆژی دەست پێكردن وهاتنە كایەی جیهانەواتە یەكەم ڕۆژێكە ژیانی دنیا تیایدا دەستی پێكردوە☝️

وە پێشی دەوترا جەژنی (#شموس)واتە (زیندوبونەوەی ژیان) بەڵام لەگەڵ بەسەر چوونی ساڵ و لەسەردەمی (#قبطيه كان) ناوەكەی گۆڕا بۆ ناوی(#شم) پاشان وشەی (#نسیم) ی بۆ زیاد كرا و بوە(#شم النسیم)چونكە پەیوەست بووبەخۆش بوونی كەش و هەوا لەو ڕۆژە كە سەرەتای بەهارە. وەك سەرەتا ئەم جەژنە لای فیرعەونیەكان باو بووە لەوانیشەوە گوازراوەتەوە بۆ میلەتانی تر وشەی(#شم)واتە:بۆن كردن وشەی (#نسیم)واتە:هەوای بۆن خۆش هەمووی واتە بۆنكردنی هەوای خۆش👇
بسم اللە الرحمن الرحيم

السلام عيكم ورحمة اللە وبركاته

#بەڕێزان  بۆ ئەوەی بتوانین هەمو شتێک لە شوینی خۆی حەق و  مافی تەواوی خۆی پێ بدەین پێمان خۆش بو بڕۆینە خزمەت  ئەم فەرمودەیە(#رســولﷺ)بزانین چۆم صوڵحی نێوان داووهاوەڵی خۆی دەکات جا فەرمودەکە بە چەند جۆر هاتوە بەڵام (#صــحــيــح)ترين ياخود ڕاست ترینیان ئەوەیانە کەدەفەرموێت  👇

لە(#أبــي جــحــيــفــة وهــب بــن عــبــد اللــه رضي اللــەعــنــه) بۆمان دەگێڕنەوە کە فەرمویەتی (#رســولﷺ) برایەتی و تەبای خستە نێوان  (#ســلــمان)و(#أبــي الــدرداء)(#رضــي اللــه عــنــهــم) ئەفەرموێت👇

فزار(#سلمان) (#أباالدرداء) فرأى (#أم الدرداء) متبذلة فقال ما شأنك قالت أخوك (#أبوالدرداء) ليس له حاجة في الدنيا فجاء (#أبوالدرداء) فصنع له طعاما فقال له كل فإني صائم قال ما أنا بآكل حتى تأكل فأكل فلما كان الليل ذهب (#أبوالدرداء) يقوم فقال له نم فنام ثم ذهب يقوم فقال له نم فلما كان من آخر الليل قال (#سلمان) قم الآن فصليا جميعا فقال له(#سلمان) إن لربك عليك حقا وإن لنفسك عليك حقا ولأهلك عليك حقا فأعط كل ذي حق حقه فأتى (#النبيﷺ)فذكر ذلك له فقال (#النبيﷺ) صدق سلمان) #رواەالبخاري📚

واتە (#ســلــمــان رضــي اللــه عــنــه) سەردانی (#ابــو الــدرداء رضــي اللــه عــنــه)ـي کرد بینی (#أم الــدرداء) جلێکی کۆنی لەبەردایە گوتی ئەوە بۆچی ئاوایت گوتی براکەت(#ابــوالــدرداء) هیچ گرنگیەک بەم دونیایە نادات (واتەهەرخەریکی پەرستشەو بیری لای قیامەت) ئینجا(#أبــوالــدرداء) خواردنی هێنا بۆ(#ســلمــان) وپێی گوت تۆ بخۆ من بەڕۆژووم ئەویش گوتی  ناخۆم هەتا تۆ نەی خۆیت ئینجا منیش دەخۆم  هەروەها کاتێک شەو هات (#أبــوالــدرداء) چوو بۆ ئەوەى شەونوێژ بکات پێی گوت بخەوە وخەوت پاشان هەستا بۆئەوەى شەونوێژ بکات پێی گوت بخەوە کاتێک گەیشتنە کۆتایی شەو (#ســلــمــان) پێی گوت ئێستا هەستە بۆیە پێکەوە نوێژیان کرد (#ســلــمــان) پێی گوت(پەروەردگارت مافی هەیە بەسەرتەوە ونەفسو جەستەت مافی هەیە بەسەرتەوە وخێزانەکەت مافی هەیە بەسەرتەوە بۆیە هەریەکێک لەوانە دەبێت مافی خۆی پێبدیت (#أبــوالــدرداء)ڕۆیشتە خزمەتی (#رســولﷺ)ـوئەمەی بۆی باسکرد ئەویش فەرمووی(#ســلــمان)ڕاستی گوتوە📚

لەوانەیە هەندێک بپرسێت بڵێ چۆن ئەکرێت(#ســلــمــان رضــي اللــه عــنــه) سەیری خێزانی(#أبــوالــدرداءرضـي اللــه عـنــه)ـمی کردوە واتە کەی بۆی دروست بوە سەیری بکات  زانایان وەڵامی ئەمەیان داوەتەوە فەرمویانە ئەوە کاتێک بو هێشتا حیجاب واجب نەبوبو ئەگەر نا هیچ کات(#أصــحــاب رضــي اللــه عــنــهــم) شتێکیان نەکردوە پێ چەوانەی دین بێت👇

کەواتە دەبێت بزانین هیچکات (#اللــەتــعــالـی) وه (#رســولﷺ) هیچ جۆرە پەرستشێکیان لێ داوانەکردوین کە ببێتە هۆی ناڕەحەتی لەسەر جەستە و منداڵ و خێزان و چواردەور بۆیە پەرستشیش دەبێت بەو جۆرە بێت کە پێچەوانەی فەرمانی (#الـلــەمــتـعــال) و (#رســولﷺ) نەبێت بەو جۆرە بێت کە کاتو ساتی خۆیانی بۆ دا نراوە نەک ئەوەی کە خۆمان پێمان خۆشە  بیکەین وابزانین ئیتر ئەمە عیبادەتەو پەنا بە (#اللــە) ببێتە هۆی ناڕەحەتی لەسەر خۆمانو چواردەورمان لە بریتی خێرو پاداشت توشی تاوان ببین لەقیامەتیش بدرێتەوە بەناو چاوانماندا لەبەر ئەوەی بێ بەلگە کردومانەهەر بۆیە بۆیە زانایان دەفەرمون (#عــبـادات) پەرستش کاتێک قبوڵە کە دومەرجی تیادا بێت جێ👇

#یەکەم (#إيــمــان وإخــلاص)واتە بە باوەڕێکی تەواو بەبێ هیچ شەریک دانانێک بۆ (#اللــەمــتــعــال) وەنیەتێکی خاڵی لە هەموشتێک جگەلەبۆ(#اللــەتــعــالــى)واتە بێ هیچ(#ريــاء) ڕو پاماییەک...👇

#دووەم(#إتــبــاع)واتەشوێن کەوتەی (#رســولﷺ) هەر کردوەیەک بێت مەرجە بەپێی بەڵگەی(#الــقـرآن) يـا (#حـديــث صــحــيــح) بێت ....ئەم دوخاڵە لە شوێنی تربەدرێژی لەسەری ڕۆیشتوین بەڵگەکانیمان باسکردوە.. #والـلــەاعــلـم☝️

داواکارم لە (#اللەمتعال) کە شارەزای دینەکەی مان بکات خۆمان کاری پێ بکەین وە نیەتمان (#خــالــص) بکات ڕونی بکەینەوە ..اللهم آمين☝️

.نامــق إمــامــي📝

٧/#رجــب/١٤٤١🌙