کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
229 subscribers
517 photos
883 videos
95 files
289 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

#ریش تاشین لە چی حاڵەتێکدا (#مستحب) واتە ڕێگەپێدراوە خوازراوە...؟؟👇

بەڕێزان(#إمام النووي رحمه الله) لەشەرحی(#صحيح مسلم/١٤٩/٣)ـدا دەفەرموێت👇

إذا نبت للمرأة لحية فيستحب لها حلقها📚

واتە هەرکات #خانمێک #ڕیشی دەرهات ئەوا خوازراوە لەوحاڵەتەدا ڕیشی بتاشێت📚

هەندێک دەپرسێت ئایا ئەمە #سمێل و #برۆ و #ناوبرۆ دەگرێتەوە یا خود هەرمەبەست پێی ڕیشەتەنها...؟👇

#زانایان دەفەرمون ئەم حوکمە ریش و سمێڵ  هەمو ئەو مووانە دەگرێتەوە کە لەسنوری خۆیان دەرچون 👇

واتە ئەگەر کەسێک #ناوبرۆی ئەوەندە هاتبو گەیشتبوە #سەرلوتی لەئاستی #برۆی درچوبوو  وەهەروەها #برۆی تەواوی #ناوچاوانی گرتەوە تێکەڵ بو بوو لەگەڵ #قژيدا دروستە لەقژی جیای کاتەوە بی هێنێتە ئاستی #برۆي..

دیارە لێرەدا مەبەستی برۆ دەست کاری کردن و هەڵگرتن و باریک کردنەوە و ڕێک کردنەوە #نیيە چونکە ئەمەیان نەفرەتی لەسەرە نەک هەرتەنها بۆ ئەوکەسەی کە لای دابا بەڵکو ئەوکەسەشی کە بۆی لادەبات هەر نەفرەتی لەسەرەو هەردو لا توشی حەرام دەبن توشی لەعنەتی (#اللەتعالی)دەبن بەڵکو مەبەستی ئەوموانەیە کە لەسنوری برۆدەرچون گەیشتونەتە ناوچاوانو تێکەڵ بون لەگەڵ قژیان 👇

هەندێک دەپرسن ئایا ئەگەر کەسێک تازە مێردی کردبو یاخود هاوسەرەکەی پێی گوتبو دەبێت #برۆت لا بەیت یا باریکی کەیتەوە  ئایا چی بکات...؟👇

لەوەڵامی ئەمەشدا دەڵێن #زانايان قاعيدەیەکیان هەیە دەفەرمون👇

(لاطاعة لمخلوق في معصية الخالق)📚

واتە گوڕایەڵی هیچ دروستکراوێک ناکرێت لە بێ فەرمانی دروست کار📚

واتە هەر کەس ئیتر فەرق ناکات #باوک بێت #دایک بێت #هاوسەر بێت #پێشەوای موسوڵمانان بێت...هەر شتێکی پێ گوتی کە پێچەوانەی فەرمانی (#اللەتعالی)و(#رسولﷺ) بوو واتە لای ئەوان حەرام بو  بەهیچ جۆرێک بەقسەی ناکرێت وەهەر کەسێک فەرمان بە هەر کەسێک بکات بە کردنی حەرامێک کە (#اللە تعالی) و (#رسولﷺ) حەرامیان کردوە ئەوا ئەگەر لەدین نەچێتەدەرەوە بەدڵنیاییەوە توشی کفر بوە👇

وەهەروەها تاوانە هەتا ئەگەر فەمان بەگوناهێکی بچوکیش بکات چونکە فەرمان بەهەر تاوانێک پیشەی مونافیق و دوڕوەکانە وەک (#اللەمتعال) دەفەرموێت👇

المنافقون والمنافقات بعضهم من بعض يأمرون بالمنكر وينهون عن المعروف...)التوبة/٦٧📚

واتە مونافیق دووڕووه‌کان له پیاوان و له خانمان سه‌ر به‌یه‌کترن و وه‌ک یه‌کن له‌م ڕه‌فتارانه‌دا فه‌رمان به‌گوناهو خراپه و تاوان ده‌که‌ن و ڕێگری لە خێرو چاکه ده‌که‌ن...📚

هەربۆیە(#اللەتعالی) هه‌ڕه‌شه‌ی سەختی  کردوه  به‌ڵێنی سزای هەتا هەتای و ژیانی نە بڕاوەی ناو ئاگریی  جەهەنمی به مونافیق دووڕووه‌کان له پیاوان و ژنان و به‌بێ باوه‌ڕانیش داوه 👇

بۆیە با پیاوان لە(#اللەتعالی) بترسن فەرمان نەکەن بەخانمەکانیان برۆلابەن یاخود هەرتاوانێکی تر بکەن👇

وەخانمانیش بالە(#اللەتعالی)بترسن هەرچۆنێک حەرامە لە چاکەیا بەقەسەی هاوسەرو پیاوەکانتان نەکەن ئاواش حەرامە کە گوڕایەڵیان بکەن لە بێ فەرمانی (#اللەتعالی)و (#رسولﷺ)ــدا📚

داواکارم(#اللەتعالی)هیدایەتی هەمومام بدات لە بێ فەرمانی خۆی بەدورمان بگرێت..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

١٥/رجب/١٤٤٤🌙