کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
233 subscribers
505 photos
870 videos
95 files
265 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بۆ بەخۆدا چونەو وەبیر هێنانەوەی ئەصلي خۆمان کەمرۆڤایەتیە پێمان خۆش بوو بەیەکەوە بڕۆینە خزمەت ئەو (#آية)ـتە کە (#الله_تعالى) ئەفەرموێت👇


(ولقد كرمنا بني آدم وحملناهم في البر والبحر ورزقناهم من الطيبات وفضلناهم على كثير ممن خلقناه تفضلا)#الاسراء_٧٠📚


واتە سوێند بێت به‌ڕاستی ئێمه ڕێزمان له (#بنی-آدم)گرتووه‌و به‌سه‌ر وشکانی و ده‌ریادا (به جۆره‌ها هۆکاری گواستنه‌وه‌)هه‌ڵمان گرتوون و له ڕيزق و ڕۆزی پاك و چاکی جۆراو جۆر بەهرەمەندمان کردون (له خۆراك و پۆشاك و ماڵ و مناڵ و....) وەهەوەها ئێمه (#فضل) ڕێزو قەدری ئه‌وانمان داوه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئەوانەی دروستمان کردوون (له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ تا قه‌درو ڕێزی خۆیان بزانن📚

زانایان لە (#تفسیر)ــی ئەم(#آية)ـته  دا دەفەرمون (لقد کرمنا بنی آدم) واتە (#اللە)ڕێزی لەنەوەکانی(#آدم)ناوە بەوەی کە👇

کاتێک(#ملائكة)فریشتەی دروست کردوە بەس عەقڵی پێداوەن خواردنو خۆراک خەو و هەستان و دانیشتنیا بریتیە لە تسبیحات و ذكري و جێ بەجێ کردنی تەنهافەرمانی اللە متعال 👇

پاشان ئاژەڵی دروست کردوە بەس شەهەواتی پێداوە هیچ سنورێکی لە پەرستش و خۆداپۆشین وحەڵاڵ و حەرامی بۆ دانەناوە👇

بەڵام ڕێزی لە نەوەکانی(#آدم)مرۆڤ  گرتوە بەوەی کە هەم عەقڵ و ژیروی شەهەواتی پێ داوە وە هەم لەگەڵیشی بەرنامەوی یاسای بۆ ناردوە 👇

ئەم مرۆڤە کە عەقڵ و شەهەواتی پێ بەخشراوە لەگەڵیشی بەنامەی بۆ داڕێژراوە یاساو کتابی بۆ دانراوە بۆ ئەوەی کە بەشێوەکی تەندروست و ژیرانە شەهەواتی  بەکار بهێنێت خۆ ئەگەر ئەم مرۆڤە بەپێی ئەو نوسراوەی بۆی هاتوە واتە لەسنوری ئەو یاسایانەی کە(#خالق)بۆی داناوە لەرێ پێغەمبەرانەوە(#عليهم_السلام) بۆی ڕون کردوەتەوە شەهەواتی بەکار بهێنێت ئەوا لە فریشتە پلەی بەرزترە👇

بەڵام بە پێ چەوانەوە ئەگەر عەقڵ و ژیری لەڕێی تەنها شەهەواتەوە بەکارهێنا گوێی نەدا بە هیچ سونورو یاسایەکی(#خالق)  ئەوا لە ئاژەڵ پلەی کەترە وەک(#اللە_متعال) دەفەرموێت👇

(....كالأنعام بل هم  أضل أولئك هم الغافلون)#الأعراف_١٧٩📚

واتە ..وه‌ک ئاژه‌ڵ وان(چونکە تەنها شوێن ئاره‌زووەکانیان کەوتون) نەک هەرئەوە به‌ڵکو ئه‌وانه لە ئاژەڵ خراپ تریشن چونکە ئه‌وانە غافڵ وبێ ئاگان له حه‌ق و لەسنوری خۆیان دەرچون 👇

بۆ وەبیر هێنانەوە یەکێک لەڕێزە هەرە گەورەکان کە(#اللە_تعالی) مرۆڤی پێ لەئاژەڵ و هەموو دروست کراوەکان  جیا کردوەتەوە فەرمان کردنە بەداپۆشینی و لەبەر کردنی پۆشاک  ئێستا سەیرێکی خۆت بکە بزانە ئایا تا چەنێک خۆت و خێزانت و کچ و خوشک و دایکو ....لەسنوری مرۆڤ بون دور کەوتویتەوە..؟ یاخود بزانە تاچەندە مرۆڤێکی تۆکەمە بەقەدری تو  لەچوار چێوە مرۆڤ بوندا ماویتەوە ....؟ وەڵامەکەی بۆ خوێنەر خۆی👇

داواکارم لە(#اللە_متعال)خۆمان و ماڵ و منداڵمان بپارێزێت لە شوێن کەوتنی شوبو هاتو شەهەواتێک کەلە سنوری مرۆڤ بون دەرمان دەکات..#اللهم_آمين☝️ 🤲

#م_نامق_إمامي📝

#٢٣_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک  دەبینین زۆۆر دەڵێن وەشانازای بەوەشەوە دەکەن لەکاتێک ئەوەی لەبێ دەنگی دەست مان دەکەوێت لە قسەکردنی بێ هودە نەک هەر دەستمان ناکەوێت  بەڵکو لەدەستیشی دەدەین با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

لە(#أبي_هريرة_رضي_الله_عنه)ئەفەرموێت (#رسولﷺ) فەرموی(من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيرا او ليصمت ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليكرم جاره ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر  فليكرم ضيفه)#رواه_البخاري_ومسلم📚

واتە هەرکەس باوەڕی بە (#اللە) و بەڕۆژی دوای هەیە با قسەی خێرو باش بڵێت یا بێ دەنگ بێت وەهەرکەس باوڕی بە(#اللە)و ڕۆژی دوای هەیە با ڕێز لە دراوسێکەی بگرێت وەهەرکەس باوەڕی بە (#اللە) و ڕۆژی دوای هەیە با ڕێز لە میوانەکەی بگرێت📚

ئەمە فەرمودەی کەسێکە کە ڕاستەو خۆ لە لایەن (#خالق)وە وەحی بۆ هاتوە دەزانێت ئاسودەی و خۆشبەخەتی دونیاو دوا ڕۆژ لەم سێ خاڵە دایە بۆیە ئەگەر ئەم سێ خاڵەت لەخۆتدا بەدی كرد ئەوا شانازای بەخۆتەوەبکە  چونکە لەدونیا ئاسودەیت کەس ئازار نادەی لەقیامەتیش هیچ کەس سکاڵاو شکاتت لێ ناکات لای (#اللە_متعال)👇

هەرلەبەر ئەمەشە(#لقمان_رحمه_الله) کاتێک ئامۆژگاری کوڕەکەی دەکات پێی دەفەرموێت (یابنی إذا افتخر الناس بحسن کلامهم فافتخر انت بحسن صمتك يقول اللسان كل صباح وكل مساء للجوارح كيف انتن فيقلن بخير إن تركتنا📚

واتە ئەی کوڕی خۆم ئەگەر خەڵک بەجوان قسەکردنیان شانازای و ئیفتخاریان کرد تۆ ئیفتخار وشانازی بکە بەبێدەنگی چونکە زمان هەمو بەیانیو ئێوارەیەک پرسیار دەکات لە ئەندامەکانی لاشە دەڵێت حاڵتان چۆنە ئەوانیش دەڵێن ئەگەر تۆ وازمان لێ بێنی باشین 📚

هەروەها پێشینانی کوردیش  شتێکیان هەیە دەڵێت (دەم بێسێ سەر سڵامەتە)👇

کەواتە بە ئاگامان لە زمانمان بێ بەرامبەر درواسێ و میوان و خزم و کەسو کارو موسوڵمانان بەتایبەت و هەمو خەڵک بەگشتی 📚

داواکارم(#اللە_تعالی)بمان پارێزێت لەشەڕی زمان و درواسێی خراپ و هەمو ئەوانەی کە دەبێتە هۆی ئازار دانی خەڵک و خۆمان...#اللهم_آمين🤲☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٧_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک هەیە خۆی بە باوەڕ دار دەزابێت بەڵام ئەوەندەی ترسی لە کافرو ملحدی علمانی..خەڵکی هەیە ئەوەندە ترسی لەسزاو عەذابي(#اللەتعالی)نيه جا  بۆ ناسینەوەی ئام جۆرە بەناو بروادارو بەناو موسوڵمانانە با بڕۆینە خزمەتی(#آقران) بزانين چۆن باسیان دەکات👇

(#اللە_تعالی) ئەفەرموێت(ومن ٱلناس من یقول ءامنا بٱللَّه فإذاۤ أوذی فی اللّه جعل فتنة الناس كعذاب اللّه ولىٕن جاۤء نصر من ربك لیقولن إنا كنا معكم أولیس اللّه بأعلم بما فی صدورِ العـٰلمین)#سورة_العنكبوت ١٠📚

واتە ھەندێك لەخەڵکی دەڵێن باوەڕمان بەاللە ھێناوە(ئێمەش ئیماندارین) بەڵام کاتێك سزابدرێت لەپێناوی اللە (لەلایەن کافرانەوە لەسەر ئیمان و باروەڕ ئەوەندە قورس دەبێت لەسەریان)ئازارو سزای خەڵکی (کافرو  ظالمان)وەکو ئازارو سزای اللە دادەنێت(بۆیە هەر زو پەشیمان دەبنەوە لەدین  نەک هەر ئەوە دەبنە جاسوس بەسەر موسوڵمانانیشەوەدژی موسوڵمان دەوەستنەوە) بەڵام ئەگەر لەلایەن پەروەردگارتەوە سەرکەوتنێك بێت (واتە موسوڵمان دەسەڵات دار بن و هێزیان هەبێت سەرکەون بەسەر عەلمانی و کافراندا) دڵنیابە ئەوانە دەڵێن بێگومان ئێمەش لەگەڵ ئێوەدا بووین(واتە ئێمەش ئیمان دار بوین بۆیە اللە پرسیاریان لێ دەکات ئەفەرموێت) ئایا اللە زاناو ئاگادارتر نیە بەوەی لەدڵ و دەرونی ھەموو کەسدایە؟؟؟ 📚

بەداخەوە زۆرێک لەم ڕۆژگارەیە ئەوەندە لە سزای کفر دەترسن ئەوەندە لەسزای اللە ناترسن بۆیە ناوێرن نەعیبادەتیان نە سیمایان نە کردوەیان لە هیچ موسوڵمانێکی ڕاست گۆ بچێ هەمیشەلە لەترسدا دەژین 👇

هەربۆیە(#امام_حسن_البصري_رحمه_الله)  دەفەرموێت(من خاف من الله أخاف الله منه كل شيء ومن خاف الناس أخافه الله من كل شيء)📝

واتە هەرکەس لە (اللە) بترسێت تەنها ترسی ئەوی لە دڵابێت اللە هەموشتێک دەترسێنێت لەئاستی واتە هەموشت لێی دەترسن وە هەرکەس کەخەڵک بترسێ ئەوا اللە لەهەموشت دەی ترسێنێت واتە وای لێ دێت لەسێ بەرەکەی خۆشی دەترسێ....داواکارم اللەمتعا تەنها ترسی خۆی بخاتەدڵەکانمانەوە #اللهم_آمين🤲☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٨_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

بەڕێزان هەندێک دەپرسن لەم سەردەمەی ئێستا کە هەمو کفری عالەمی بە یهودو علماني مشريكينی دونیاوە یەکیان گرتوە بۆ کوشتن و لەناو بردنی موسوڵمانان هەڕەشەی تۆپ تانکو موشەک وهێزو...دەسەڵاتیان دەکەن بون بە براو سەروخەر بۆیەک ئێمە چیبکەین وچی بڵێین...؟👇

بۆڵامی ئەم پرسیارە وبۆ ئەوەی بزانین چۆن وەڵامیان بدەینەوە با بگەڕێینەوە بۆ جەنگی(#ئوحود)👇

زانایان کاتێ باسی  ئەو تاقی کردنەوە قورسەی جەنگی ئوحود مان بۆ دەکەن کەبەسەر (#رسول_ﷺ)و (#اصحاب_رضي_الله_عنهم)ـدا هات دەفەرمون لەجەنگی ئوحودا حەفتا هاوەڵ شەید بوو یەکێک لەوانە(#حمزە_رضي_الله-عنه)بوو بێجگەلەوەش(#رسول_اللەﷺ)خۆی بریندار بو زۆری ئازار چەشت 👇

هەتا(#سهل_بن_سعد_رضي_اللەعنه)  دەفەرمەێت(#رسول_اللەﷺ)ئەوەندە برینەکەی سەخت بوو خوێنی دەموچاوی نەدەوەستاوە(#فاطمه_رضي_الله_عنها)هەر خەریک بو بەئاو دەمو چاوی  پیرۆزی دەشۆرد بەڵام دەیبنی هەر خوێنی نەدەوەستایەوە تا هەندێک چیلکەی کۆ کردەوەو سوتاندی کردی بەخەڵوزو وردی کردو کردیە سەر برینەکەئیجا خوێنەکەی وەستاوە 👇

لەم حاڵەتەسەختەدا(#ابوسفیان) ئەوکات سەرکردەی سوپای قوریش بوە بانگی کرد گوتی بزانن(#محمدﷺ) ماوە هەرچی بانگی کرد جوابی نەدایەوە پاشان گوتی بزانن (#ابوبکر)ماوە بانگیان کرد هەر جوابی نەدایەوە ئیترگوتی ئەوانە کوژراون بانگی(#عمر) بکەن ئەو یەک سەر وەڵامی دایەوە فەرموی(#یاعدوالله)ئەی دوژمنانی (#اللە) درۆتان کرد هیچیان نەمردون منیش ماوم👇

(#ابوسفیان)نیش گوتی بەرزی بۆ(#هبل_وعزا) مەبستی بتەکان بوە👇

لەوکاتەدا (#رسول_ﷺ)بەدەم ئازارەوە بە(#امام_عمر_رضي_الله_عنه)فەرمو وەڵامی بدەوە ئەویش گوتی چی پێ بڵێم(#رسول_ﷺ) فەرموی بڵێ(الله اعلى واجل) بەرزی بڵندی و گەورەی  هەر بۆ اللە یە👇

دوبارە(#ابوسفیان) گوتی ((#لنا_العزا_ولا_عزالكم) واتە ئێمە(#عزا)مان هەیەو پشتیوانمانە ئێوە (#عزا)تان نیە👇

ئیتر(#رسول_اللەﷺ) فەرموی تۆشبلێ (الله مولانا ولا مولا لكم)  واتە اللە دۆستو پشیوان وسەر خەری ئێمەیە دۆست وسەرخەری ئێوە نیە📚

یەک سەر(#امام_عمر_رضي_الله_عنه)یش بەدەنگی بەرز پێی گوت(الله مولانا ولامولا لكم)ئێمەش لە وەڵام دانەوەی کافرانی دونيا بەیهود علمانی ملحیدانیشە دەلێن ئەگەر ئێوە بەپشتیوانی یەکترو هێزو دەسڵاتان سەرخەرو پشتیوانی یەکبن  ئێمە بەباوەڕو ئیمانەوە دەڵێن تەنها (#اللە)سەرخەر پشتوانمانەو بۆیە(الله مولانا ولا مولا لكم)📚

داواکارم (#اللە_تعالی) سەرمان بخات بەسەر هەمو کافران ومشریکانی دونیا....#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٧_صفر_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک لەتاوانە بچوکەکان ئەگونجێ بەهۆی چاکەیەکەوە یا خود ڕۆژو و یەک یا دەست نوێژێ یان خیرێکەوە.....(#اللەمتعال) لێی خۆش بێت ..👇

بەڵام هەندێک تاوان هەیە کە هیچ خێرو چاکەیەک نەک نای سڕێتەوە بەڵکو بەهۆی هەندێک لەوانە هیچ پەرستشو خێرو چاکەیەکیشت وەر ناگیرو سودی بۆت نیە هەتا تۆبەی تای بەتی لێ نەکەیت...ئەویش بریتیە له(#الذنوب_الكبائر) واتە تاوانە گەورەکان👇


بۆیە(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) بۆئەوەی پارێزار و بن لەتاوانە گەورەکان زۆر جار پرسیایان کردوە جا بۆئەوەی ئێمەش بزابین کامانەن با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

لە(#عبداللە_بن_عمر_رضي_الله_عنهما)وە بۆمان دەگێڕنەوە کە پیاوێک(#اعرابی) دەشتەکی هاتە خزمەتی(#رسول_اللەﷺ) پرسیار کرد  تاوانە گەورە کان کامانەن کە لێخۆش بونیان نیە(#رسول_ﷺ) فەرموی👇

(الكبائر الاشراك بالله وعقوق الوالدين وقتل النفس واليمن الغموس)#رواه_مسلم📚


واتە لەتاوانە گەرەکان بریتیە لە هاوەڵدانان بۆ(#اللە)وە پێشل کردنی مافی باوک و دایک  و ئازار دانیان ،وەکوشتنی کەسێک بەناحەق وە سوێند خواردن(لەگێڕانەوەیەکی تردا وشایەتی)ــدانی درۆ وناڕاست👇

بۆئەوەی بەجوانی تێ بگەین  زانایان لەتفسیری ئەم چوار خاڵەوە دەفەرمون 👇

یەکەم:#الاشراک_باللە:واتەهاوەڵدادانی گەورە بریتیەلەوەی جۆرێک لەجۆرەکانی پەرستش وەک نوێژ و سەربڕین و پاڕەنەو...بکەیت بۆ غەیری (#اللە) یاخود کەسێک بکەیت بە هاوەڵی لە کردگارو دورست کردن و حوکم و یاسادانان ڕیزقو ڕۆز یاخود کەسێک بشوبهێنی بە(#اللە) لە ناو صيفاتي خۆش ویستن و گوێڕایوڵی کردنو سەرخستنی...ئەمانە هەموشیرکی گەورەن لەدین پێی دەر دەچێت هەرکەسێک تەنها یەکێک لەم کارانەبکات هەرچی کردوەی هەیە هەڵدەوەشێتەوە هیچ سودی پێناگەیەنن...👇

دووەم :#عقوق_الوالدين:ئەمەش گوێڕایەڵی نەکردن و لەفەرمان دەرچونی باوک و دایکە لە چاکەدا وەهەروەها ئازار دانیان بەجەستەو بێ ڕێز کردن بەرامبەریان بەهەرجۆرێک وە پێشێل کردنی مافیان👇

سێیەم:#قتل_النفس:کوشتنی کەسێک  بەناهەق ئەمەش بەهیچ جۆرێک دروست نیە مەگەر بەوەی کە موحارەبەی ئیسلام بکات یاخود کەسێک بکوژێی یا پیاو و ژنێک زینایان کردبێ یا ساحیر یاهەڵگەڕاوە یاهەر جۆرێک لەوانەی کە حوکمی شەرعی لەسەرە ئەویش لەڕێی خەلیفەی موسوڵمانەوە حوکمی بۆ دەر دەکرێت ئەگەر نا تاوانی گەورەیە کوشتی کەسێک بەناهەق وەک لە فەرمودەکە بەڕونی باسیدەکات👇

چوارەم:#واليمن_الغموس:سوێندنی ناحەق وناڕاست ئەمە واتە سوێند  خواردن لەسەرشتێک بەدرۆ کەخۆیشی دەزانێ درۆیە یاخود وەک هەندێک زانا دەفەرمون بردنی ماڵی کەسێک دواتر سوێند بخوات بڵێ هی خۆمە یاخود من نەم بردوە ئیتر داگیر کردنی زەوی و ماڵ ماڵاتە یا خود دزی کردن یاهەر شتێک لەوانە ئەمەش لەتاوانەگەورەکانە...(#اللە_تعالی)خۆمان و ماڵ و منداڵمان بپارێزێت لەتاوانی گەورەو بچوک...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢١_صفر_١٤٤٦🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

بەڕێزان زانایان دەفەرمون خۆش ویسنتی (#رسول_اللەﷺ) ئەوە نیە(#مەولود)ئاهەنگی لەدایک بونی بۆ بگێڕێت خۆشویستنی ئەوە نیە زیادەڕۆی بکەیت لە وەصف کردنی بەجۆرێک بی گەیەنیتە ئاستی(#اللە) یا هاواری تێ بکەیت وابزانی شتی بەدەستەیا لەقەبرەکەی بپاڕێتەوە یاخود شتانكێک بکەیت وەک پەرستش کەئەو نەی کربێت یانەی فەرمو بێت بیکەن ...بەڵکو خۆش ویستنی بریتیە لەوەی کە ئەوەی لەسەرت واجب کراوە  بەرامبەری وەک خۆی جێ بەجێی بکەیت  ئەوانەش بریتین لەم خاڵانە👇

یەکەم(#الإيمان_به)واتە باوەڕ بون پێی کەئەمەش واجبە لەسەر هەمو ئیماندارێک باوەڕی پێی هەبێت کە لەلایەن اللە وە هاتوە  باوەڕ بونێک کە بەدڵ یەقینت بەزمان بیڵێت بەکردەوەکاری پێ بکەیت و سەری بخەیت وەک (#الله_تعالى) دەفەرموێت(لتؤمنوا بالله ورسوله وتعزروه وتوقروه وتسبحوه بكرة وأصيلا)#سورة_الفتح٩📚

واتە بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه باوه‌ڕ بە اللە و بە پێغەمبەرەکەی بهێنن و پشتیوانی له‌پێغه‌مبه‌ر بکه‌ن و بەشایستە ترین جۆر ڕێزی لێ بگرن و وەهەروەها سوپاس و ذكرو یادو  ته‌سبیحاتی اللە بکه‌ن له‌به‌ره‌به‌یان و عصراندا📚

دوەوم(#طاعته)گوێڕایەڵی کردنی ئەمەش واتە بەڕاست دانانی و شوێن کەوتنی هەمو فەرمانەکانی و دور کەوتنەوە لەوەی قەدەغەی کردوە وەک(#اللە_تعالى) دەفەرموێت (...وما آتاكم الرسول فخذوه وما نهاكم عنه فانتهوا...)#سورة_الحشر٧📚

واتە هەرشتێک رسول پێیدان وفەرمانی پێکردن وەریگرن و ئەنجامی بدەن ئەوەی ئەو ڕێگری و ەدەغەی کرد لێی دورکەونەوەو مەیکەن📚

سێ یەم(#متابعته)شوێن  کردوە سونەتەکانی بکەویت و کارێ پێ بکەیت وەک خۆی بێ کەمو زیادە وەک(#اللەتعالی) دەفەرموێت(من يطع الرسول فقد أَطاع الله...)#سورة_النساء_٨٠📚

واتە ئه‌وه‌ی گوێڕایەڵی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) بکات ئه‌وه گوڕایەڵی فه‌رمانی(#اللە)کردووه‌..📚


چوارەم (#محبته)خۆش ویستنی کەئەمەش یەکێکە لە مەرجەکانی  ئیمان بونە پێی بەئاندازەیەک دەبێت لەهەموشت و کەس زیاتر خۆشت بوێیت وەک خۆی دەفەرموێت(لا يؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من والده وولده والناس أجمعين)#رواەمسلم📚

واتە هیچ کەس لەئێوە باوەڕ دار نیە هەتا منی لا خۆشەویست تر نەبێت لەخۆی و باوک و ئەولادی و هەموخەڵک بەگشتی 📚

شەشەم(#توقره)ڕیزگرتن و بەگەروەدانانی ئەویش بەوەی کە ئەدەبو ڕێزت هەبێ بەرامبەر  خۆی وفەرمودەکانی بەهیچ جۆرێک لەسەرو فەرمودەکانیەوە قسەنەکەیت قسەی کەسێکیش نەخەیتەسەر و قسەکانی وەهیچ کات دەنگ بەرز نەکەیتەوە لەئاستیدا وەک (#اللە_تعالی) دەفەرموێت(لا ترفعوا أصواتكم فوق صوت النبي ولا تجهروا له بالقول كجهر بعضكم لبعض)#سورة_الحشر٢📚

واتە ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ لەکاتی قسەکردندا ده‌نگتان به‌سه‌ر ده‌نگی پێغه‌مبه‌ر به‌رز مه‌که‌نه‌وه‌ قسه‌بێ په‌رده‌مه‌که‌ن له‌خزمه‌تیدا ....📚

  حەوتەم(#الصلاة_عليهﷺ) صلاواتی لەسەر بدەیت ئەمەش واتە هەرکات ناوی هات یاخود وەک ویردێک لەهەر کاتێکدا بێت وەک(#الله_تعالی) فەرمانمان پێدەکات و دەفەرموێت(إن الله وملائكته يصلون على النبي يا أيها الذين آمنوا صلوا عليه وسلموا تسليما)#سورة_الاحزاب٥٦📚

واتە ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە صلاوات بدەن لەسەر پێغەمبەر بەصلاواتی تەواو دروست 📚

داواکارم(#اللە_تعالی)بمان کات بەشوێن کەوتە(#رسولﷺ)...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٤_ربيع_الاول_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هەرکەس دەست بەم قورئانەوە بگرێت ئیتر فەرق ناکات لەهەر شوێنێک و پلەو پۆستێکدا بێت(#اللەتعالی) بەرزی دەکاتەوە عیزەتی پێ دەبەخشێت.. وەهەرکەسیش پشتی تێ بکات اللە زەلیلە ڕیسوای دونیاو دواڕۆژی دەکات وەک لەو فەرمودەیا هاتوە👇

لە(#عمربن_الخطاب_رضي_الله_عنه) بۆمان دەگێڕنەوە کەفەرمویەتی(#رسولﷺ) فەرموی(إن الله يرفع بهذا الكتاب أقواما ويضع به آخرين)#رواه_مسلم 📚

واتە (#اللە_تعالی) بەهۆی ئەم کتێبەوە یا قورئانەوە خەڵکانێک بەرز دەکاتەوە وهەر بەهۆی ئەم قورئانەوە خەڵکانێکی تر نزم دەکاتەوە 📚

داواكارم (#اللە_متعال)بمان کات بە ئەهلی قورئان بۆ ئەوی بەرزمان کاتەوە عیزەتی دونیاو دواڕۆژمان پێ ببخشێت....#اللهم_آمين☝️


#م_نامق_امامی📝

#١٨_ربیع_الاول_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆر بەکورتی لەدوخاڵی کورتدا وەڵامێک بۆ ئەوانەی کە دەنگدان بەواجب دەزانن ئەوانەشی بە ڕەهایی وبەبێ ڕونکردنەوەی بەڵگە شەرعیەکان بەکفروشیرکی دەزانن👇

یەکەم:سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین(#اللە_متعال)دەفەرموێت(إن الحكم إلا اللە)واتە حوكم و ياسا و ڕێو شوێن دیاری کردنی مرۆڤ وهەتا جنیش تەنها مافی (#اللەمتعال) حەقی هیچ کەسێکی تر نیە بۆیە هیچ کەس بۆینیە هیچ یاسایەک دەر بکات خیلافی حوکم و یاسای (#اللەتعالی) بێت یاخود بیکاتبە بەدلیل بۆ حوکمی(#اللەمتعال) ئەمە لای هەمو خاون دینێک هیچ خیلافی لەسەرنیەکفرە ئەگەر کەسێکیش گومانیشی هەیە ئەوا(#اللەمتعال)خۆی دەفەرموێت(أليس اللە بأحكم الحكمين)📚
واتەئایا(#اللە تعالی)چاکترین حاكم نيه؟ دادپه‌روه‌رترین حاكم  نیه‌؟📚

یەعنی وەک ئەوە وایە پێمان بفەرموێت ئایا(#اللەتعالی)باشترین فەرمان ڕاوانیە کەئێوە دەڕۆن کەسانێکی تر هەڵ دەبژێرن ئایا تۆ بەفەرمانو دەستوری(#اللە متعال) ڕاضیی نیت!!؟👇

هەندێک لە زانایان لەوانە(#امام_البغویو_ترمذي_النووی_رحمهم اللە) دەفەرمون هەرکات ئەم(#آية) خوێندرا سونەتە  بگوترێت(بلى: و أناعلى ذالك من الشاهدين)بەڵێ شاهیدین لەسەرئەوەی کە(#اللەمتعال) باشترین عادل ترین حاکم وفەرمان ڕەوایە📚

جا ئەوکەسانەی کە باوەڕیان پێی نیەو کەسانی تر هەڵ دەبژێرن  گوێبگرن بزانن(اللە تعالی) دەفەرموێت (أفحكم الجاهلية يبغون ومن أحسن من الله حكما لقوم يوقنون)#سورة المائدة 50📚
واتەئایا ئه‌وانه حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جاهاله‌ت و نه‌فامیان ده‌وێت و ئه‌وەیان پێ باشترەلەحوکمی اللە؟! ئاخۆ کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر (#اللەتعالی)حوکمی دادپەروەر و به‌جێ بێت، ئەنە زۆر ڕونە (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌وردیی تێدەگەن خاوەن هەستو تێگەیشتنێکی زیندو دروستن📚

پاشان بۆئەوانەی تەواو سەرکەشن لەم حەقیقەتەڕادەکەن وەڵامی ئەم پرسیارانە بەپێچەوانەدەدەنەوەبەحساب ئەهلی ئیمانیشن  وەک ئەوە بڵێن نەخێر(#اللەتعالی)باشترین فەرمان ڕەوانیە پەناه بە(اللە)کەسانیتر هەڵ دەبژێرین  لەوەڵامی ئەمانەش دا(اللەجل جلالە) دەفەرموێت👇

(فلا و ربك لا يؤمنون حتى يحكموك فيما شجر بينهم ثم لا يجدوا في أنفسهم حرجامما قضيت و يسلموا تسليما)#سورةالنساء_٦٥📚
واتە نه‌خێر سوێند به په‌روه‌ردگارت ئەی (محمدصلى اللەعلیەوسلم) ئه‌وانه‌ی کەبەحسابی خۆیان دەڵێن موسوڵمانین  بەڵام پشتن لەیاسای (#اللە)دەکەن وڕاضي نابن بە حوکمی(#اللە) درۆئەکەن بڕواو ئێمان ناهێنن ونەیان هێناوە هه‌تا له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا  تۆ نه‌که‌ن بەحاکم گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن دوای ئه‌وه‌ش کە حوکمت دا لەسەر هەرشتێک  نابێت له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌ضاییه‌ک ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که تۆ حوکمت له‌سه‌ر کردووه و ده‌بێت به‌ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕاضیی بن بەوە ئەوکاتەدەبنە باوەڕداری تەواو📚


زانايان لە تفسيری ئەم(#آية)ـدا دەفەرمون (#اللەجلال_جلالە) سوێند بە نەفسی(مقدس)خۆی دەخوات و دەفەرموێت ئەوەکەسەی کەشەریعە تەکەی (محمدعلیەالسلام) نەکات بە بەرنامەو هەروەها  کێشەو داوەریەکانی نەباتەوەلای ئەودەستورەی ئەوهێناوێتی باوەڕدار نیەو کافرە 📚

کەواتە ئیتر کێ هەیە کاتێک اللە لەسەر هەرشتێک چی سوێند بخوات یاخود نەی خوات بتوانێت بە بچوکترین شتێک کە ئەو بفەرموێت  بڵێت وانیە یاخود من پێموایەیافڵانەکەس فەرمویەتی !!؟بەدڵنیایەوە هیچ کەسێکی خاون ئیمان شتی وا ناڵێت📚

👇👇👇
لەکۆتایدا ئەوە دەڵێین (#اللەمتعال)دەفەرموێت (أَفَحُكۡمَ ٱلۡجَـٰهِلِیَّةِ یَبۡغُونَۚ وَمَنۡ أَحۡسَنُ مِنَ ٱللَّهِ حُكۡمࣰا لِّقَوۡمࣲ یُوقِنُونَ )#سورة_المائـدة٥٠📚

واتەئایا ئەوانە داوای حوکمی نەفامی وجەهالەت دەکەن؟ئایاچی کەس وحوکمێک و لەحوکم و یاسای اللەجوان وچاکترە..!؟ بۆ کەسانێک کە تێبگەن و کاری پێبکەن خاون ژیریبن !!؟؟📚

لێردا ڕونەکە کێ وەڵامی(#اللەمتعال)ی وەک خۆی داوەتەوە حوکم و دەستوری هیچ کەس بەشایستە نازانێت جگە لە حوکمو یاسای اللە کیش حوکمی کەسیرتر بەشیاوتر دەزانێت لەخزمەتی عەلمانیەت دایە دانی ناوە بەو دیمکرسیەی کە وەک بەدیلێک بۆ حوکمی اللە دانراوە ئیتر گومان دروست کردن بۆ خەڵکی موسوڵمان تەنها لەبەر مەنسەبو کورسی دەسەڵست نەبێ لەبەر چیە نازانم وەڵامەکەی بۆ خۆتان وقیامەتی خۆتان... والله اعلم ؟؟؟📝

(#اللە_تعالی)بمان پارێزێت لەگومڕا بون و سەرلێ شێواندی خۆمان خەڵکیش...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢٤_ربیع_الاول_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هیچ کات کافرو موشریک جێگای باوەڕ نین ئەگەر چی خۆیشیان بە هاوپەیمانت بزانن بۆیە دەبێت ژیرانە  بەراورد بکەیت لەنێوان راست و ناڕاسیدا👇

لەم ڕۆژانەدا ڕوداوەکان شاهێدی دەدن بۆنمونە ئەوموشەکانەی کەدوێنێ نرابە ایسرائیل یاخودیهود هەمان ئەو موشەکانەنە بو کە نراوە بە موسوڵمانانی سوریاو عراق و یمن..؟؟

جێگای سەرسورمان نیە چۆن منداڵ و ژنی موسوڵمانانی تواندەوە خاپوری ژردن هەدەفیان پێکس بەڵام ئەو هەموە موشەکەی دوێنێ بەقەد دوگەنجی موسوڵمان ضربەی نەدا لەیهود هێشتا دوگەنجەکە بە سیلاحێکەوە کۆمەڵێکیان مردارکردوە بەڵام موشەکەکان ئەنجامەکەی جگە لە فێلێک وچاو بەس کردن هیچی تر دیارە!؟..بیرم نەچێ گەنجێکی(#فلسطین)ـیش کوژرا..❗️

بۆیە هەرچەن فێڵ بکەن ناخوات (الله_تعالى)ئەفەرموێت(ومكروا ومكر اللە والله خير الماكرين)#آل_عمران_٥٤📚

کافرو مشریکین هەرچەند فێڵو مەکر بگێڕن بۆ لەناو بردنی موسوڵمانان  کوشتیان (#اللە) بەباشترین شێو فێڵو مەکرو پیلانیان پوچەڵ دەکاتەوە📚

(#اللە_تعالی)بەرچاو رونیمان پێ بدا سەرمان بخات بەسەر دوژمنەکانماندا...☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢٨_ربیع_الاول_١٤٤٦🌙
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەێزان ئاگاتان لە پەرستنی ئەم کۆمەڵە بتە مۆدێڕنانە بێت کەدا تاشرون بەناوی(عەلمانی ودیموکراسی وقەومی ونیشتیمانی و...) چونکە ئەمانە لەدین داتان دەماڵن وەک چۆن بتەکۆنەکان خەڵکیان لەدین داماڵێ👇

هەرلەبەر ئەوه بوە(#اللە_تعالی) پێغەمبەرن(#علیهم_السلام)ناردوە تاخەڵک  هۆشیار بکەنەوە لەوتاوانە گەورەیە کە شەریک بڕیاردانە بۆی وەک(#اللەتعالى)دەفەرموێت👇

ولقد بعثنا في كل أمةرسولاأن اعبدوا الله واجتنبوا الطاغوت)#النحل٣٦📚

واتەسوێند بیت ئێمه له‌ناوهه‌رگه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه‌کردووه‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه که پێیان بڵێن ته‌نها(اللە)بپه‌رستن خۆتان دووربگرن له هه‌مووپه‌رستراوێکی تر📚

بۆیەئێمەش دەڵێن ئاگاداربن ئێستا بتەکانی سەردەمی پێغەمبەران(#علیهم_السلام)گۆڕاوە بە بتی مۆدێڕن لەسەردەمی ئەوان موشریکین  بتانێکیان دەپەرست کەبەدەستی خۆیان لەبەرد ودار دەیان تاشیو هەیکەلیان بۆ دروست دەکرد هەریەکەیان جۆرەناوێکیان لێ نابو لە(وەدوسواع ویوغسە)ـوە بگرە تا (هوبەل ولات و مەنات و عوزاو..)بەڵام ئێستا هیچێک لەمانە بونیان نیەو لەهیچ شوێنێک پەرستشیان بۆناکرێ👇
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان(#اللە_تعالی)زۆربەباشی باسی یهودی بۆکردوین کەئەوانە نەک هەرمرۆڤی ئاسای کوژو جەلادن بون بەڵکو وەک خۆی دەفەرموێت(ويقتلون النبيين بغير حق)#آل_عمران_٢١📚

واتەئەوان(#پێغەمبەران_عیلهم_السلام) یشیان کوشتەوەبەبی هیچ هۆکارێک...تەنها ئەوە نەبێ کە فەرمانیان بە چاکەو دادپەروەری پێکردون ئەوان کوشتونیان..📚

ئەمە لای ئێمە ڕونەکە کاتی خۆی باوەڕیان بە پێغەمبەرکانی(#علیهم_السلام)خۆشیان نەبوە بەڵام دواترهاتوتن کتێبەکانیان بۆمەصەڵاحەتی خۆیان تەحریف کردوە هەزاران درۆیان پێوەناوە..جاوەرەسەیری ئەم ڤیدۆیەبکەن بزانن(#حاخام)كانيان چۆن منداڵ وژن کوشتن بەعیبادەت دەزانن دەشڵێن(#اللە)فەرمویەتی👇

بەداخەوە دەڵێم ئەمە ئەگەر نەک مامۆستایەک بەڵکو گەنجێکی موسوڵمانی نەخوێندەواریش ئەم وقسەی بکردایە هەرچی کەناڵ وپەیجی دونیای هەیە بەعەلمانی ملحیدوبەناوئیسلامیشەوە دەیا کردەسەردێڕو بن و دێڕ بەرنامەو پۆستە کانیان مونافیقو(#روبيضة)ـەکانیان کۆدەکردەوە بۆ وڕەخنەگرتن لەدینی ئیسلام..😱

#اللەتعالى بمان پارێزێت لەگەمڕای وسەرلێشیوای..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٤_ربيع_الثاني_١٤٤٦🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک لەم ڕۆژگارەیا نائومێدی و بێ زاری ڕویان تێ دەگات بەڵام وەک موژدەیەک بۆ هەموان دڵنیابن هەمو زەلیلي و ناڕەحەتیەک سەرەتای هاتنی عیززەتو خۆشیە بۆیە هەرکات بینیتان کە موسوڵمانانی ئەهلی توحيدو حەق  زۆۆر کەمن وە زۆریش زەلیل و بێ کەسن ئەوکات بزانە کە ئیتر سەرکەوتن زۆر نزیکە چونکە ئەگەر سەیری ژیانی پێغەمبەران(#عیلهم_السلام) بکەین دەبینین جاری واهەبوە  بەتەواوەتی باوەڕ داران و شوێن کەوتوەکانیان وایان زانیوە بەهیلاک دەچن و لەناو دەچن واتە لە ئەو پەڕی  ذيللەتدابون بەڵام (#اللە_متعال)بە کورترین کات سەر کەوتنی خۆی پێ بەخشیون ئیتر هەر زەمەنەو بە جۆرێک..

ئەمەش واتە هیچ کات(#اللە_تعالى)بەندە پاکەکانی نائومێد ناکات زۆرجار تۆ واهەست دەکەیت کە ئەو ڕوداو کوشتو کوشتارە زەلیلی و بێ کەسیەی کە بەسەر موسوڵمانان دێت ئیتر تەواو بۆیە دەڵێ (#هذه_هذه_مهلكتي)واتە ئەوەیە ئەوە یە کەلەنام دەبات يا تیاماندا دەبات  بەڵام تۆ نازانی چی خێرێکی تیایە دەگونجێت (#اللە_تعالی) هەر بەو ڕوداوە يابەو هۆیەوە سەرکەوتنتی خۆی بنێرێت...👇 

ئەگەر سەیڕێکی ڕوداوەکانی ئەم دوایانەی دونیابکەین...ئیتر لە لافاو بومەلەرزەو شەڕەتانک و موشک تەقاندن..وە بگرە تادوای لەوڵاتانی چواردەورو غەربو شەرق دەبینیت چۆن دوژمنانی دین و موسوڵمانان  هەریەکەو بە جۆرێک سزادەدرێن هەندێک بەلافاو هاندێک بە بومەلەرزە هەندێک بەر بونەتە گیانی یەک... ئەمەش بەڵێنی(#اللەتعالی) یەکە دەبێی ڕو بدات وەک لەقورئاندا دەفەرمەێت👇

قل هو القادر على ان يبعث عليكم عذبا من فوقكم او من تحت أرجلكم او يلبسكم شيعا ويذق بعضكم بأس بعض انظر كيف نصرف الايات لعلهم يفقهون)#سورە_الانعام_٦٥📚

واتە بڵێ ھەر(#اللە)ـیە بەتوانا و دەستەڵاتدارە توانای هەیە کەعذاب سزایەکتان بۆ بنێرێت لە سەرەوەیان ژێرەوەتان(واتە لەڕێی باو بارانەوە بێت یا بومەلەرزە) یان بەجۆرێک گومڕاتان بکات ببن بەچەند حیزبو گوروپو دەوڵەتێک وەهەندێکتان  بەهۆی هەندێکی تروە سزاو ئازار بدات جا سەیرکەن چۆن نیشانەو ئایەتەکان دەگۆڕین(لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی تر)تاتێبگەن وبیربکەنەوە..📚

داواکارم (#اللە_متعالی)موسوڵمانی ئەهلی توحید لەهەمو فتینەو ئاشوبێک دوربخاتەوە دوژمنان بکات بەگیژی یەکتریداوە ببنەوە کۆیلە بەردەستی موسوڵمانن..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٥_ربيع_الثاني_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami