کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
232 subscribers
493 photos
847 videos
95 files
222 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم  ورحمة الله وبركاته

بەڕێزان زۆرێک لەم ساڵدا پرسیاری ئەوەیان کردوە کە ئایا ڕۆژی(#عرفە) کەدەکەوێتەڕۆژی(#شەممە)وە ئەتوانین بەڕۆژو بین؟؟ چونکە بەڕۆژو بونی ڕۆژی (#شەممە)نەهی لێ کراوە دروست نیە کە تیادا بەڕۆژو بین لەوەڵام ئەم پرسیارەدادەڵێن زانایان دەفەرمون👇

زانایان دەفەرمون ئەوفەرمودەیەکە دەفەرموێت لەڕۆژی (#شەممە) بەڕۆژو مەبن جگەلە ڕوژوی (#فرض) پێچەوانەی زۆرێک لەفەرمەدەی  (#صحيح)ــەکانە بۆیە دەفەرمون (#ضعيف) کاری پێناکرێ 👇

پاشان ئەگەر  بە(#صحيح)ــیشی داننێن دەبێت بزانین ئەوە بۆ کەسێکە کە  بەبێ هۆکار تەنها لە (#شەممە)دا بەڕۆژوبیت  ئەوەیان نابێت  بەڵام ئەگەر هۆکارێک هەبێت  بەهۆی ئەو هۆکارەوە ڕۆژو بگریت بۆنمونە ڕۆژوی قەرز یاخود ڕۆژوی کەسێک کە ڕۆژ نا ڕۆژێک بەڕۆژو دەبێت کە ئەمە(#رسولﷺ) دەفەرموێت باشترین ڕۆژوە یاخود ڕۆژو گرتنی ڕۆژی(#عرفە)کە دەکەوێتە ڕۆژو(#شەممە) ئەمانە هۆکارن بۆیە دەتوانین بەڕۆژو بین هەتا ئەگەر بکەوێتە ڕۆژ(#جمعە)وە یاخود (#شەممە)یاهەر ڕۆژێکیتر چونکە ئەمانە لەساڵدایەک جار دوبارەدەبنەوە بۆنمو(#عرفە)یەکێکە لەڕۆژە هەرەتایبەتەکان... 👇

ڕوۆژی (#عرفە)  یەکێکە لەوڕۆژانەی کەدایکە(#عائشةرضي_اللەعنها)بۆمان دەگێڕێتەوە دەفەرموێت(#رسولﷺ)فەرموی (ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار من يوم عرفة وإنه ليدنو ثم يباهي بهم الملائكة فيقول ما أراد هؤلاء)#رواەمسلم📚

واتە هیچ ڕۆژێک نیەکە(#اللەتعالی) بەئەندازەی ئەو ڕۆژە بەندەکانی لەئاگر ڕزگار بکات دەفەرموێت ئەمانەچیان دەوێت..!؟👇

لەوڕۆژەدا(اللەتعالی) لەحاجیان نزیک دەبێتە نزیک بونەوەیەکە کە شایستەی خۆی بێت بە ئیفتخارەوە پرسیار لە(#ملائکە) دەکات دەفەرموێت ئامانە بەندەکانی منن کە سامانی خۆیان خەرج کردوە وکەسوکاری خۆیانیان بەجێ هێشتوە لەڕێگادورەوە هاتوەن چیان دەوێت جگەلە ڕازی کردن و لێخۆش بون من ..!؟ ئێوەشاهید بن من لەوانە خۆشبو چیان بوێت بۆیان دەکەم پاداشتی ئەوانەم لایخۆم داناوە👇

هەروەها(#رسولﷺ)دەفەرموێیت  لەڕۆژی عەرفەدا کردوەی چاکەو دوعاکردو ذكر كردن و(تسبح وتهليل وتحميد)ئەجرو پاداشتی زۆرترە لەتەواوی ڕۆژەکانی ساڵ☝️

بەتایبەت ڕۆژو گرتنی ڕۆژی عرفە وەک لە فەرمودەکەی(#أبي_قتادة_الأنصاري_رضي_الله عنه)هاتوەکە دەفورموێت(أن رسولﷺ  سئل عن صوم يوم عرفة قال يكفر السنة الماضية والسنة القابلة)#رواە_مسلم📚

واتەپرسیار لە(#رسولﷺ)کرا لەبارەی بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عرفةفەرموی دەبێت هۆیی پاک بونەوە تاوانی ساڵی ڕابردوو
ساڵی داهاتوو📚

کەواتە باڕۆژو گرتنی ڕۆژی (#عرفە) لەدەست نەدەین هەتا ئەگەر بکەوێتە ئەوڕۆژانەشی کە ڕۆژو گرتن تیادا نەهی لێکراوە چونکە ئەم ڕۆژانە تایبەت مەندی خۆیانیان هەیە ودوبارەنابنەوە ئەو نەهیەش ئەم ڕۆژانە ناگرێتەوە...واللەاعلم ☝️

تێبینی: جمهوري زانايان (#رحمهم_اللە) لەبارەی کەفارەتی تاوانی دوساڵ دەفەرمون مەبەست پێی تاوانی بچوکە نەک (#کبائر)گەورە تاوانی (#کبائر)دەبێت تۆبەی لێ بکرێت ونەچێتەوە سەری وپەشیمان بێت ئەگەر حەقی هەرکەسی ێکی لابوئیتر غەیبەتی کردبو یاخود تۆهمەتی  دابوەپاڵی یاخود  دزی لێ کردب ویا تەعەدای لێ کردبو یان ئازاریدابو هەتا ئەگەر  چاوی کەسێکی کوێر کردبو دەستی شکاندبو کەسێکی کوشت بو دەبێت ئامادەبێت بۆ قصاص وتۆڵەلێ سەندەنەوەی یاخود گەردنی خۆی بەوکەسەی ئازاد بکات حەقەکانی  بۆی بگێڕیتەوە دواتر داوای لێ خۆش بون بکات (#اللە_متعال)لێی خۆش ببێت☝️

داواکارم (#اللە_تعالی) ئەجروپاداشتی ڕۆژی عەرەفەمان بە نيصب بكات...#اللهم_آمين ☝️🤲

#م_نامق_إمامي📝

#٧_ذي_الحجة_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami

🌴🌷🌴🌾🌺🌴🌹🌴🌸🌴
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

کاتی گەڕانەوەی حاجیەکانە لە (#حج) جا ئەمجارەیان بۆ پێکەنین پێم خۆش بوو بڕۆیە لای حاجیەکی تازە تۆبەکار....👇

دەگێڕنەوە پیاوێکی  هەبو زۆۆر کەسێکی خراپەکارو خیانەت کار بوو شەوانە درەنگ دەگەڕایاوە ناو ماڵ و مناڵەکانی خەڵک زۆر بەباشیان نەدەزانی زۆۆر لێی بێ زار بوو👇


بەڵام سەیرەکە لەوەدابوو خێزانەکەی ئەوی زۆر خۆش دەویست هیچ کات گلەی لێی نەبوو‼️ 👇

تاڕۆژێک  لەڕۆژان کابرا سەفەر دەکات بۆ جێگایەکی دور لەڕێی  زۆۆر مانودو ئەبێت لادەداتە شوێنک بۆ ئەوەی ئست ڕاحەت بکات داوای هاوکاری لەهەر کەس دەکات کەس هیچ هاوکاری ناکات و نای باتەوە بۆ ماڵ ناچار دەڕواتە مزگەوت دەبینێ کۆمەڵێک فەقێ لەوێن ئەوانیش کەدەینینن کەسێکی غەریب و مانودوە بانگی دەکەن خواردنی پێ دەدەن بەئەدەبو هەڵسو کەوتێکی جوان خزمەتی دەکەن کابرا سەیردەکات ئەم فەقێیانە زۆر بەئەدەوە خزمەتی دەکەن شەرم دای دەگرێت 😰👇


کاتی خەو هات جێگایان بۆ داخست گوتیان فەرمو ئیست ڕاحەت بکە ئەویش دەرواتە ناو جێ  بیر لە خراپەو کارەکانی خۆی دەکاتەوە هەتا بەیانی خەوی لێ ناکەوێت👇

نوێژی بەیانی بینی فەقێکان هەستان ڕۆیشتن  بۆ مزگەوت  ئەویش لەگەڵیان ڕۆیشت بەناچاری دوای نوێژ کردن فەقێکان کۆ بونەوە لە مامۆستا دەستیان کرد بەدەرس خوێندن (#قدر_اللە) وادەبێت لەدەرسەکەیان باسی(#حج) و پاداشتی(#حج) و پاک بونەوەی تاوان لەدوای(#حج)کردن..."تادوای دەکات👇 

کابرا ئەم قسانە کاری گەری لەسەر دروست دەکەن یەکسەر هەڵ ئەسێ دەگەڕیتەوە بۆ شاری خۆی ئەڕواتەوە ماڵەوە خۆی پاک دەشوات تۆبە دەکات دەست دەکات بە نوێژو عیبادەت کردن ....👇

خۆی ئامادەئەکات بۆ(#حج)کاتی هات دەڕوات بۆ(#حج)و حەج دەکات دەگەڕێتەوە 👇

کەدەگەڕێتەوە لە(#حج) ئەم کابرا زۆر دەگۆڕۆیت واز لە کاری خراپو تاوانو  درۆ و شەڕو هەموشت دەهێنێت ئیتر خەڵک دەی بینن زۆۆر بەباشی گۆڕاوە زۆریان خۆش دەوێت ڕیزی زۆر دەگرن ...👇

بەڵام سەیرەکە لەوایە ئەم جارە خێزانی واتە هاوسەرەکەی لێی بێ زار بو چونکە دەبی نی زۆر وەک جاران نیە لەگەڵی ئاخر جاران کەدەهاتەوە خۆی دەکرد بەقوربانی وەصفی دەکرد دەیگوت تۆ جوانترین و  باشترین ژنی دونیای لەم قسانەی زۆر دەکرد بۆ ئەوەی خێزانەکەی  کارەخراپەکانیو درەنگ هاتەوە و خیانەتەکانی لەبیر بچێتەوە...👇

تاڕۆژێک خێزانەکەی پرسیای لێ ئەکات ئەڵێ بەڕاست تۆ بۆ وەک جاران نەماوی ئەڵێ ئاخر ژنەکە من تۆ بەم کردوە کە درۆ نەکەم بۆیە پرسیارلێ مەکە  نامەوێت وەک جاران درۆ بکەم ژنەکەدەڵێت بۆ یەعنی هەو هەموەساڵە کە ئەهاتیەوە ئەو هەمو وەصفو پیاهەڵدانەت دەکرد درۆ بوو هەمو بۆ ئەوە بو کە من خراپەکانتم بیر بچێتەوە ..؟👇


پیاوەکە دەڵێت کێشەی ئێوە ژنان ئەوەی تەنها ڕو کەش  دەخوێنەوە جاران من هیچم بۆت نە بو هەرچیشت پەیدا دەکرد بەدورمان خەیاتی و ئیشی ماڵان  لێم دەسندیو دەم خوارد تەنها بەقسە کردن دەم خەڵەتاندی هیچت نەدەگوت...👇

بەڵام ئێستا  بەدڵ و بەگیان خەریکی پەیدا کردنی خواردنو نانی حەڵاڵم بۆتان لە جاران زیاترم خۆشدەوێت   ئەگەر سەیر کردەوە کانم بکەیت لەگەڵت ئەوکات تێ دەگەیت ئەمە خۆشەویستی ڕاستە قیەنەیە نەک پیاهەڵدانی درۆر زمان لوسی .....؟‼️‼️👇


بەداخەوە زۆربەی زۆری بەناو خۆشەویستی هاوسەری ئەمڕۆیش تەنها ڕوکەش بۆیە  طلاق و جیا بونەوە زۆر بووە.. جا حاجیان ئاگاتان لێ بێت دوای حج نەڵێن ئەوەی پێشو درۆ بووە..ههههه 😂 👇

#تيبني: ئەم با بەتە کۆنە  وە لەم جۆرە نوسینانە تەنها وەک للطیفه یەک یا داستانێکی سەرنج ڕاکش  سەیری دەکرێت بۆیە پشتیان پێ نابەسترێت چونکە سەرچاوەیە کی دیاریان  نیە صحيح يا ضعيف  تەنها لە کتێب نامیلکەکاندا هاتوە وەگیراوە بۆیە وەک فەرمودە نیە تەنها بۆ پێکەنینە ئەگەرچی واتاکەشی(#صحيح)بیت...#الله_أعلم 📝

داواکارم(#اللەتعالی_حج)ی حاجیان قبوڵ لەتاوانەکانمان خۆش ببێت خۆشەویستی بخاتە نێوانمان....#اللهم_آمين📝

#م_نامق_إمامي📝

#٢٧_ذي_الحجة١٤٣٥🌙



https://t.me/iyimami