کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
233 subscribers
499 photos
866 videos
95 files
256 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان (#سالم_بن_عبداللەرضي_الله_عنه) ئەفەرموێت گوێم لە(#أبی_هريرة_رضي _الله_عنه)ـبو فەرموی(#رسولﷺ) فەرموی( كل أمتي معافى إلا المجاهرين وان من المجاهرين أن يعمل الرجال بالليل عملا ثم يصبح وقد ستره الله عليه فيقول يا فلان عملت البارحة كذا وكذا وقد بات يستره ربه ويصبح يكشف ستر الله عنه)#رواه_البخاري📚

واتەهەموو ئوممەتەكەم لێخۆشبون دەیان گرێتەوە جگە لە (المجاهر)واتەئەوانە نەبێت كە تاوانەكانیان ئاشكرا دەكەن بۆ(#نمونە)لەتاوان ئاشكراكردن ئەوەیە كە كەسێك بەشەو كارێك بكات وئینجا(#اللەتعالی) ئەم تاوانەی بۆ ئاشکرا ناکات کەچی ئەم کەسە بەیانی هەڵدەسێت دەڵیت ئەی فڵان کەس  من شەوی ڕابردوو فڵانە  كارەو ئاواو ئاوا كارێکم کردووە  لەكاتێكدا كەلە شەودا(#اللە_متعال) بۆی پۆشی وە ئاشکرای نەکردوە(بۆ ئەوەی کە تۆ بەبکات و لێی خۆش بێت سزای نەدا)کەچی خۆی بەیانی ئاشكرای دەكات وئەوەی  (#الله_تعالى)پەردەی بەسەردا داوە  لەسەر خۆی هەڵدەماڵێت تاوانی خۆی ئاشکرادەکات بۆخەڵک📚

جا یەمە هەمو جۆرێک لەتاوان دەگرێتەوە کە بەداخەوە  زۆرێک لەم ڕۆژگارەدا بەتایبەت لەدونیای مەجازو سۆشیاڵ میدیا... زۆربەی کاتەکانی بەدیارتاوانەوە بوە لە سەیری شتی خراپ و گوێ لەشتی خراپ و قسەی لەهو لەعب وگۆرانی...وتاوان ئیتر یا خۆی  دەیکات و یاخود گوێی بۆدەگرێت دواتر لەبریتی ئەوەی  بیشارێتەوە بیسڕێتەوە و بلۆکی بکات تۆبە بکات دێت باسی دەکات  تەبلیغ و دیعایەی بۆدەکات و بڵاویشی دەکاتەوە لەناو خەڵکدا ئەمەش  لەبریتی جارێک سێجار تاوان  بار دەبێت جارێک خۆی تاوانەکە دەکات جارێکیتر باسی دەکات جارێکیتریش بڵاوی دەکاتەوە بۆ ئەوەی خەڵک توشبکات🤯

جابۆیە وریابن چونکە وەک لەفەرمودەکەدا ڕونە ئەم جۆرە تاوانە لێ خۆش بون نایان گرێتەوە  هەڕەشەی (#اللەمتعال)دەیان گرێتەوەو مەگەر تۆبەبکەن و نەگەڕێنەوەسەری پەشیمان بن و...#والله_أعلم☝️

داواكارم(#اللەتعالی) لەتاوانەكانمان خۆش بێت خۆمانو ماڵ ومنداڵمان باپرێزت لەتاوان....#اللهم_آمين📝

#م_نامق_إمامي📝

#٢٦_ذي_الحجة_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک  دەبینین زۆۆر دەڵێن وەشانازای بەوەشەوە دەکەن لەکاتێک ئەوەی لەبێ دەنگی دەست مان دەکەوێت لە قسەکردنی بێ هودە نەک هەر دەستمان ناکەوێت  بەڵکو لەدەستیشی دەدەین با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

لە(#أبي_هريرة_رضي_الله_عنه)ئەفەرموێت (#رسولﷺ) فەرموی(من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيرا او ليصمت ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليكرم جاره ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر  فليكرم ضيفه)#رواه_البخاري_ومسلم📚

واتە هەرکەس باوەڕی بە (#اللە) و بەڕۆژی دوای هەیە با قسەی خێرو باش بڵێت یا بێ دەنگ بێت وەهەرکەس باوڕی بە(#اللە)و ڕۆژی دوای هەیە با ڕێز لە دراوسێکەی بگرێت وەهەرکەس باوەڕی بە (#اللە) و ڕۆژی دوای هەیە با ڕێز لە میوانەکەی بگرێت📚

ئەمە فەرمودەی کەسێکە کە ڕاستەو خۆ لە لایەن (#خالق)وە وەحی بۆ هاتوە دەزانێت ئاسودەی و خۆشبەخەتی دونیاو دوا ڕۆژ لەم سێ خاڵە دایە بۆیە ئەگەر ئەم سێ خاڵەت لەخۆتدا بەدی كرد ئەوا شانازای بەخۆتەوەبکە  چونکە لەدونیا ئاسودەیت کەس ئازار نادەی لەقیامەتیش هیچ کەس سکاڵاو شکاتت لێ ناکات لای (#اللە_متعال)👇

هەرلەبەر ئەمەشە(#لقمان_رحمه_الله) کاتێک ئامۆژگاری کوڕەکەی دەکات پێی دەفەرموێت (یابنی إذا افتخر الناس بحسن کلامهم فافتخر انت بحسن صمتك يقول اللسان كل صباح وكل مساء للجوارح كيف انتن فيقلن بخير إن تركتنا📚

واتە ئەی کوڕی خۆم ئەگەر خەڵک بەجوان قسەکردنیان شانازای و ئیفتخاریان کرد تۆ ئیفتخار وشانازی بکە بەبێدەنگی چونکە زمان هەمو بەیانیو ئێوارەیەک پرسیار دەکات لە ئەندامەکانی لاشە دەڵێت حاڵتان چۆنە ئەوانیش دەڵێن ئەگەر تۆ وازمان لێ بێنی باشین 📚

هەروەها پێشینانی کوردیش  شتێکیان هەیە دەڵێت (دەم بێسێ سەر سڵامەتە)👇

کەواتە بە ئاگامان لە زمانمان بێ بەرامبەر درواسێ و میوان و خزم و کەسو کارو موسوڵمانان بەتایبەت و هەمو خەڵک بەگشتی 📚

داواکارم(#اللە_تعالی)بمان پارێزێت لەشەڕی زمان و درواسێی خراپ و هەمو ئەوانەی کە دەبێتە هۆی ئازار دانی خەڵک و خۆمان...#اللهم_آمين🤲☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٧_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئەوانەی کە بە توحیدەوە دەست بە قورئانە وە دەگرن واتە خۆیانی لێ فێر دەکەن کاربە فەرمان پێکراوەکانی دەکەن خۆیان وەدرو دەگرن لە قەدەغە کراوەکانی دیکەن بەیاساو دەستور بۆخۆیان و ماڵ منداڵ و خاک و وڵاتیان بەدڵنیایەوە پلەو پەیەیان بەرزو خاوەنی عیزەتو دەسەڵات وخۆشبەختی دونیاو دواڕۆن👇


بەڵام بەپێچەوانەوە هەرکەس پشتی لەقورئان و فەرمانەکانی بکات کار بە دەستورو یاساکانی نەکات سەرشۆڕی دونیاو قیامەت دەبێت...👇

لە(#عمر_بن_الخطاب_رضي_الله_عنهم) دەفەرموێت(#رسول_ﷺ) فەروموی(إن الله يرفع بهذا الكتاب أقواما ويضع به آخرين)#رواه_مسلم📚

واتە(#الله_تعالى)بەهۆی ئەم کتێبەوە مەبەستی پێ قورئانە خەڵکانێک بەرز دەکاتەوە(واتەدەیان کات بەخاوەن دەسەڵاتو عیزەتیان پێدەبەخشێت) وخەڵکانێکی تر نزم دەکاتەوە(واتەزەلیلیان دەکات لەبەردەم هەمو کەسو شتێکی دونیای)📚

جا بۆیە ئەوکەسانەی کە خۆیان بەئەهلی قورئان دەزانن دەبێت زۆر ئاگایان لەوەبێت لەگەڵ هەمو کەسو هەمو خەڵکێك فەرقیان هەبێت پێ گەو پلەو پایەی خحیان بەکەم نەزانن دەبێت بزانن لەهەموو ڕویەکەوە لەگەڵ کێ و چی کەسانێک تێکەڵ دەبن هەتا لەگەڵ کێ هاوسەرگیری دەکەن منداڵەکانیشن چۆن پەروەردەدەکەن چونکە کەسی خاون پەیامی قورئان دەبێت زۆر جیاواز بێت لەکەسانی تر لەهەمو ڕویەکەوە دەبێت خۆی دور بگرێت لە تێکەڵاوی و هاوەڵایەتی کردنی کەسانی خراپەکار  تاوان کار دونیاویست مەگەر بۆ دەعەوەو بانگەوازی نەبێت... 👇

هەروەک(#فضل_بن_عياض_رحمه_الله) دەفەرموێت( حامل القرآن حامل راية الاسلام لاينبغي أن يلهو مع من يلهو ولا يسهو مع من يسهو ولا يلغو مع يلغو تعظيما لحق القرآن)📚

واتە کەسانێک کە هەڵگری قورئانن هەڵگری ئاڵای ئیسلامن بۆیە نابێت لەگەڵ کەسانێک کە هەر خەریکی(#لهو)کات بەسەر بردن لەشتی پڕو پوچ و ڕابواردن و دونیاویستین کات بەسەرببەن هەروەها نابێت لەگەڵ کەسێکدا کەسەرقاڵی هەڵەو تاوانو لەبیرنەون وە پشتگوێ خستنی خۆخەڵەفاندن کات بەسەر ببەن وە ناشبێت لەگەڵ کاسانێکدا بن کەسە رقاڵ شتی بێ بنەماو پڕو پوچن  دەربچن لەگەڵیان کات بەسەر بەن لە لە ڕابواردن شتی بێ بنەمادا لە بەر ڕێزو گەورەی قورئان دەبێت خۆیان بپارێزێن لەهەمو لهو لعب شت و کەساێنێک کەهیچ سنورێکی دینو ڕەوشتیان نیە وگوێنادەن بەهیچ شتێک...(#الله_تعالى)خۆمان و ماڵ و منداڵمان بكات بەئەهلی قورئان و وەدرومان بگرێ لەهەمو شوبوهات وشەهەواتێکی دین ودونیا.اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#١٥_صفر_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک لەتاوانە بچوکەکان ئەگونجێ بەهۆی چاکەیەکەوە یا خود ڕۆژو و یەک یا دەست نوێژێ یان خیرێکەوە.....(#اللەمتعال) لێی خۆش بێت ..👇

بەڵام هەندێک تاوان هەیە کە هیچ خێرو چاکەیەک نەک نای سڕێتەوە بەڵکو بەهۆی هەندێک لەوانە هیچ پەرستشو خێرو چاکەیەکیشت وەر ناگیرو سودی بۆت نیە هەتا تۆبەی تای بەتی لێ نەکەیت...ئەویش بریتیە له(#الذنوب_الكبائر) واتە تاوانە گەورەکان👇


بۆیە(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) بۆئەوەی پارێزار و بن لەتاوانە گەورەکان زۆر جار پرسیایان کردوە جا بۆئەوەی ئێمەش بزابین کامانەن با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

لە(#عبداللە_بن_عمر_رضي_الله_عنهما)وە بۆمان دەگێڕنەوە کە پیاوێک(#اعرابی) دەشتەکی هاتە خزمەتی(#رسول_اللەﷺ) پرسیار کرد  تاوانە گەورە کان کامانەن کە لێخۆش بونیان نیە(#رسول_ﷺ) فەرموی👇

(الكبائر الاشراك بالله وعقوق الوالدين وقتل النفس واليمن الغموس)#رواه_مسلم📚


واتە لەتاوانە گەرەکان بریتیە لە هاوەڵدانان بۆ(#اللە)وە پێشل کردنی مافی باوک و دایک  و ئازار دانیان ،وەکوشتنی کەسێک بەناحەق وە سوێند خواردن(لەگێڕانەوەیەکی تردا وشایەتی)ــدانی درۆ وناڕاست👇

بۆئەوەی بەجوانی تێ بگەین  زانایان لەتفسیری ئەم چوار خاڵەوە دەفەرمون 👇

یەکەم:#الاشراک_باللە:واتەهاوەڵدادانی گەورە بریتیەلەوەی جۆرێک لەجۆرەکانی پەرستش وەک نوێژ و سەربڕین و پاڕەنەو...بکەیت بۆ غەیری (#اللە) یاخود کەسێک بکەیت بە هاوەڵی لە کردگارو دورست کردن و حوکم و یاسادانان ڕیزقو ڕۆز یاخود کەسێک بشوبهێنی بە(#اللە) لە ناو صيفاتي خۆش ویستن و گوێڕایوڵی کردنو سەرخستنی...ئەمانە هەموشیرکی گەورەن لەدین پێی دەر دەچێت هەرکەسێک تەنها یەکێک لەم کارانەبکات هەرچی کردوەی هەیە هەڵدەوەشێتەوە هیچ سودی پێناگەیەنن...👇

دووەم :#عقوق_الوالدين:ئەمەش گوێڕایەڵی نەکردن و لەفەرمان دەرچونی باوک و دایکە لە چاکەدا وەهەروەها ئازار دانیان بەجەستەو بێ ڕێز کردن بەرامبەریان بەهەرجۆرێک وە پێشێل کردنی مافیان👇

سێیەم:#قتل_النفس:کوشتنی کەسێک  بەناهەق ئەمەش بەهیچ جۆرێک دروست نیە مەگەر بەوەی کە موحارەبەی ئیسلام بکات یاخود کەسێک بکوژێی یا پیاو و ژنێک زینایان کردبێ یا ساحیر یاهەڵگەڕاوە یاهەر جۆرێک لەوانەی کە حوکمی شەرعی لەسەرە ئەویش لەڕێی خەلیفەی موسوڵمانەوە حوکمی بۆ دەر دەکرێت ئەگەر نا تاوانی گەورەیە کوشتی کەسێک بەناهەق وەک لە فەرمودەکە بەڕونی باسیدەکات👇

چوارەم:#واليمن_الغموس:سوێندنی ناحەق وناڕاست ئەمە واتە سوێند  خواردن لەسەرشتێک بەدرۆ کەخۆیشی دەزانێ درۆیە یاخود وەک هەندێک زانا دەفەرمون بردنی ماڵی کەسێک دواتر سوێند بخوات بڵێ هی خۆمە یاخود من نەم بردوە ئیتر داگیر کردنی زەوی و ماڵ ماڵاتە یا خود دزی کردن یاهەر شتێک لەوانە ئەمەش لەتاوانەگەورەکانە...(#اللە_تعالی)خۆمان و ماڵ و منداڵمان بپارێزێت لەتاوانی گەورەو بچوک...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢١_صفر_١٤٤٦🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#اللە_تعالى)دەفەرموێت(اليوم أكملت لكم دينكم وأتممت عليكم نعمتي ورضيت لكم الإِسلام دينا)#سورة_المائدة٣📚

واتە..ئه‌مڕۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌تانم به‌کۆتایی گه‌یاندو نازو نیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو کردن و ڕازیم به‌وه‌ی که ئیسلام  به‌رنامه‌و دین و ئاینتان بێت📚

زانایان دەفەرمون(#امام_مالك_رحمه_الله) ئەو ئایەتەی کردوە بەبەڵگە بۆیە فەرمویەتی (من ابتدع في الإسلام بدعة يراها حسنة فقد زعم أن محمدا خان الرسالة)📚

واتە هەر کەسێک داهێنراوێک دابهێنێت لەدیندا وا بزانێت يا خود وا گومان  بەرێت کە ئەوە داهێنراوێکی باشە(بدعةحسنة) ئەوە گومانی وایە کە(#محمدﷺ) خیانەتی لەدین و لەپەیامی اللە کردوە📚


چونکە(#اللە_متعال)لە ئائەتەکەدا بەڕونی ئاگادارمان دەکاتەوە لەلایەن(#رسولﷺ)وە کە  لەدوای ئەمە هیچ شتێکی تر نیە دین لێرا بەتەواتی  کامل بوە هەم لەڕوی یاساوە هەم لەڕوی پەرستش وعیبادەتەوە لەدوای ئەمە هیچ شتێکی تر وەرگیراو نیە نابێتە دین👇

وەک (#امام_مالك_رحمه_الله) دەفەرموێت (فما لم يكن يومئذ دينا فلن يكون اليوم دينا) واتە مادەم لەڕۆژگاروسەردەمی(#رسول_ﷺ)و  (#اصحاب_رضي_الله_عنهم) دین نەبوە بەهیج جۆرێک ئێستا نابێتە دین📚

جا بۆیه ئەگەر ئەتەوێت بەدەستی (#محمدﷺ) لە ئاوی(#الکوثر) بخۆیتەوە ئەوە خۆت وەدور بگرە لە بدعەو داهێنراوەکان چونکە(#رسولﷺ) دەفەرموێت(إني فرطكم على الحوض من مر علي شرب ومن شرب لم يظمأ ابدا ليردن علي اقوام أعرفهم ويعرفوني ثم يحال بيني وبينهم فأقول إنهم مني فيقال إنك لا تدري ما أحدثوا بعدك فاقول سحقا سحقا لمن غير بعدي) #رواه_البخاري_ومسلم📚


واتە لەقیامەتدا من پێشتان دەکەو لەسەر حەوزی ئاوی(#الكوثر)دەوەستم لەئومەتەکەم دێن ئاویان پێدەدەم هەر کەس لەو ئاوە بخواتە هەرگیز گەرمای نابێ و تینوشی نابێ کۆمەڵێک بەرەو من دێن دەیان ناسم ئاوانیش من دەناسن  ڕێگریان لێ دەکرێت بێنەلام (#رسولﷺ)دەفەرموێت منیش دەڵێم ئەوانە ئومەتی منن بۆ ڕێگریان لێ دەکەن دەڵێن تۆ نازانی ئەمانە دوای تۆ چۆن تازەگەری و داهێنراویان هێنایە ناو دین جابۆیە منش دەڵێم لایان بەن دوریان خەنە لایان بەن دوریان خەنەوە ئەوانەی دوای من دینیان گۆڕی📚

زانایان لەشەرحی ئەم(#حديث)ـدا دەفەرمون یەکێک لەو کۆمەڵەی کە ڕێگریان لێ دەکرێت بڕۆن لەو ئاوە بخۆن  ئەوانەن کە بدعەو داهێنراوەکانیان هێناوەتە ناودین👇

ئەمەش وەڵامی تەواوی ئەوگومانانەیە کە بەناو دینەوە شتانێک دادەهێنن بەبێ هیچ بنمایەکی شەرعی لەخەڵکی دەکەن  دین پەنا بە اللە داواکارم اللە وەدرومان بگرێت لەهەمو بدعەو داهێنراوێک کەبەرەو گومڕایمان ببات..#اللهم_آمين 📝

#م_نامق_إمامي📝

#١٣_ربيع_الاول_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هەرکەس دەست بەم قورئانەوە بگرێت ئیتر فەرق ناکات لەهەر شوێنێک و پلەو پۆستێکدا بێت(#اللەتعالی) بەرزی دەکاتەوە عیزەتی پێ دەبەخشێت.. وەهەرکەسیش پشتی تێ بکات اللە زەلیلە ڕیسوای دونیاو دواڕۆژی دەکات وەک لەو فەرمودەیا هاتوە👇

لە(#عمربن_الخطاب_رضي_الله_عنه) بۆمان دەگێڕنەوە کەفەرمویەتی(#رسولﷺ) فەرموی(إن الله يرفع بهذا الكتاب أقواما ويضع به آخرين)#رواه_مسلم 📚

واتە (#اللە_تعالی) بەهۆی ئەم کتێبەوە یا قورئانەوە خەڵکانێک بەرز دەکاتەوە وهەر بەهۆی ئەم قورئانەوە خەڵکانێکی تر نزم دەکاتەوە 📚

داواكارم (#اللە_متعال)بمان کات بە ئەهلی قورئان بۆ ئەوی بەرزمان کاتەوە عیزەتی دونیاو دواڕۆژمان پێ ببخشێت....#اللهم_آمين☝️


#م_نامق_امامی📝

#١٨_ربیع_الاول_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami