کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
508 photos
878 videos
95 files
278 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

#اللەتعالی دەفەرموێت(ولتكملوا العدة ولتكبروا اللە على ما هداكم ولعلكم تشكرون)#البقرة٢٨٥📚


واتەئه‌وه‌ی ئه‌وماوه دیاریكراوه ته‌واوبكه‌ن(#اللەمتعال)بەگەورەڕابگرنوسوپاسی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كهڕێنموویی كردوون وە(#التکبیرات)بکەن بەم جۆرانە بڵێن👇

#دوجار دەڵێیت(#اللە أكبر اللە أكبر لا إله إلا اللە اللە أكبراللە أكبر ولله الحمد..)☝️

#یاخود سێ جار دەڵێت(#اللە أكبر اللەباكبر اللە أكبر لا إله إلا الله اللە بأكبر اللە أكبر اللە أكبر ولله الحمد...👇

واریدە دوای هەردوکی بگوترێت(#اللە أكبر كبيرا والحمد لله كثيرا وسبحان الله بكرة وأصيلا...)👇


#تێبیبی:ئەمە لە پێشو پاشی هیچ (القرآن)ـخوێندنی تیانیە واریدنیە  تەنها (#تکبرات)لەجەژنی(#رمضان)تا لەئیوارەی جەژن تا ئەوکاتەی(#امام)وتاری جەژن دەدا کەهاتەخوارەوە(#تکبرات)وجەژنی(#رمضان) تەواو دەبێت هەندێک لەزانایان دەفەرمون تا بانگی نیوەڕۆ جەژنە ئیتر جەژن تەواو دەبێت...#واللەاعلم📚

(#اللەتعالي)لێمان قبوڵبکات(تقبل اللە مناومنکم وصالح الاعمال)...#اللهم آمين☝️
#م_نامیق_ئیمامی☝️

#٢٩_رمضان_١٤٤٤🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

زۆرێک دەپرسن ئایاحوکمی مولێ کردنەوەنی نۆک کردبۆکەسێک کەنیەتی قوربانی هێناوەچیە؟لەوەڵامی ئەم پرسیارەدادەڕۆینەخزمەت ئەوفەرمودەیە👇

لە(#أم_سلمةرضي_اللەعنها)فەرمویەتی (#رسولﷺ)فەرموی(من كان لەذبح يذبحەفإذا أهل هلال ذي الحجةفلايأخذن من شعرەولامن أظفارەشيئاحتى يضحي)رواەمسلم📚

ئەوەى قوربانیەکی هەبووبۆسەربڕین ئەگەر مانگی(#ذي_الحجة)دەرکەوت ئەواباموو لەخۆی نەکاتەوەونینۆکیكی نەبڕێت هەتاقوربانیەکەدەکات📚

زانایان لەم بارەوەدوبۆچونیان هەیە هەندێکیان دەفەرمون ئەوفەرمودە (#ضعيف)کاری پێناکرێت ودەتوانێی مولەخۆی بکاتەوەونینۆکیش ببڕێت👇

وەهەندێکی تریشیان دەفەرمون(#صحيح)بە هیچ جۆرێک نابێ مولەخۆی بکاتەوەونینۆکی ببڕێت هەتاقوربانیەکەنەکات👇

بۆچونی ڕاست بۆئەوانەی تەنهاقوربانی دەکەن ئەو(#نهي)بۆیان بۆ(#تنزه)واتە(#مکرە) باشترەنەمولێ بکاتەوەنەنینۆکی بکات بەڵام بۆئەوحاجیانەی كەئیحرامی حەجیان بەستوە(#نهی)بۆئەوان بۆ(#تحریم)ـەنابێ نەنینۆکیان بکەنونەمولەخۆیان بکەنەوەتاحەیوان سەردەبڕن.#واللەاعلم📚

اللەشارەزای دیبەکەیمان بکات..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٣٠_ذوالعقدة_١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

سەرەتا نابێت کەسێک نوێژی بەیانی نەڕوات بۆ نوێژ یاخود نوێژی بەیانی دوابخات و بی فەوتێنێت بەبیانوی ئەوەی فریای نوێژی جەژن بکەوێت 👇

پاشان دوای گەڕانەوە لەنوێژی بەیانی سونە تە لای هەندێک زانا دەفەرمون لەفیعلی(#اصحاب رضي اللەعنهم)جمهوری زانایان دەفەرمون مستحب غوسڵی نوێژی جەژن دەر بکەیت جوانترین پۆشاکی خۆت لەبەر بکەیت بۆن لەخۆت بدەیت ئەمانە لەمسوتەحەباتن 👇

وەهەروەها سونەتە لە جەژنی قوربان هیچ شتێک نەخورێت بەڵکو لەوقوربانیە بخوات کە خۆی سەریدەبڕێت👇

دواتر بەڕێ دەکەویت بە(#تکبر)کردن واتە(#اللە اکبر)بەڕێگادا دەڕوایت تادەگاتە مزگەوت یا موصلى 👇

کەگەیشتە ناو مزگەوت دوڕکاعات نوێژی  (#تحية المسجد)دەخوێنیت پاشان لەشوێنی خۆیەوە تکبیرو ذكر  دەکات تا کاتی نوێژجەژن 👇

نوێژی جەژنی قوربان باشترە کەمێک زوتر بکرێت بۆ ئەوەی ئەوکەسانە قوربانی دەکەن بەئاسانی قوربانیەکەیان سەرببڕنو لە قوربانیەکە بخۆن....؟👇

چۆنیەتی نوێژی جەژن ...👇


نوێژی جەژن دوو ڕکعاتەوەک نوێژی بەیانیه  بەڵام جیاوازە لە وتنی زیکر و کردنی (#اللەاکبر) لەنوێژەکەدا !👇

سەرەتا نیەت بە دڵ دەهێنیت و دڵ ئامادە دەکەیت کەنیەتت وایە نوێژی جەژن دەکەیت☝️

دواى ئەوەی دەستت کرد بە نوێژەکەت واتە دوای تکبری ئیحرام ..حەوت جار دەڵێی(#الله اکبر) ولە نێوان تکبرە کاندا هیچ  ذكري کرێک وارید نیە🌴

پاشان سورەتی(#الفاتحە) دەخوێنیت 🌴

پاشان سونەتە سورە()یا خود(#الأعلی) بخوێندرێت..🌴

پاشان رکوع سوجدە دەبەیت وەک نوێژی ئاسایی ..🌴

پاشان هەڵدەسیتەوە بۆ ڕکعاتی دووەم ..
ڕکعاتی دووەمیش وەک ڕکعاتی یەکەمە تەنها جیاوازە لە ژماری ووتنی (#الله اکبر)ەکاندایە
لەڕکعاتی دووەم پێنج جار دەڵێی (#الله اکبر) و ئەمیش لەنێوان(#الله اکبر)ەکان هیچ  ذكرێک واريد نیە کە صحيح بێت  لەدوای فاتحە سورة (#القمر)يا خود (#الغاشية)  دەخوێندرێت  ..🌴

دەستت بەرزبکردنەوە یا بەرز نەکرد بەوە هەردوکی دروستە🌴

زانایان فەرمویانە کە(#رسولﷺ)لەنێوان تەکبیرەکان ذیکری نە خوێندووە و دەستی بەرز نەکردووەتەوە🌴

هەر کەسێک فریای نوێژی جەژن نەکەوێت بە جەماعەت ئەوا بەتەنیادەتوانێت بیکات🌴

کاتەکەیشی نزیکەی دە پازدە خولەک دوای خۆرهەڵاتن دەکرێت ،تا کاتی زەوال واتە نزیکی بانگی نیوەڕۆ🌴

ئەم نوێژەلای هەندێک لەزانایان واجبە لاهەندێکیشیان دەفەرمون فرض كيفايه یە هەندێکتش دەفەرمون  فرض عينه هەندێک دەفەرمون سونەتی موئەکەدەیە🌴

زانایان دەفەرمون باشتروایە لە موصلی بکرێت نەک لەمزگەوت مەگەر لەبەر باران و سەرما یاخود ترسێک چونکە(#رسولﷺ) هەرلەموصلى نوێژی دوجەژنەکەی خوێندوە 🌴

دواترە دادەنیشیت گوێ لەوتاری جەژن دەگریت کەوتار تەواو بو ئەوکات پیرۆزبای جەژن دەكەیت لەگەڵ چواردەورت دەڵێت (#تقبل_اللە_منی_ومنک)یاخود دەڵێت (#تقبل _للە_مناومنکم)ئیتر دەگەڕێیتەوە بەرەو ماڵ👇

لەدوای نوێژی جەژن هیچ نوێژێکی تر سونەت نیە ☝️

#تێبینی: جەژنی قوربان چوار ڕۆژە تکبر ذكر كردن  لەهەموکاتێکدا دروستە بەڵام ئەگەر دوای نوێژەکان کرا باشترە ذكرەکانی دوای نوێژ بخوێندرێت دواتر تکبر بکات ئەگەر پێش ئەویش کردی هەردروستە هیچی لەسەر نیە ...#واللەاعلم☝️


#اللە_تعالى شارەزای دینەکەیمان بکات..#اللهم#آمين☝️🤲

#م_نامق_إمامي📝

#١٠_ذي_الحجة_١٤٤٣🌙


https://t.me/iyimami


🌴🕋🕌🕋🕌🕋🕌🎇🕋🌅🌴
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام علیکم ورحمةاللەوبركاته

زۆرێک دەپرسن چی جۆرە ئاژەڵێک سونەتە بۆقوربانی بۆوەڵامی ئەم پرسیارە بابڕۆینەخزمەت ئەوفەرمودەیە👇

دایکە(#عائیشەرضي_اللەعنهما)بۆمان دەگێڕێتەوە دەفەرمویت(کأن رسول اللەﷺأمر بكبش أقرن يطأ في سوادويبرك في سوادوينظر في سوادفأتي به ليضحي بەفقال لهاياعائشة هلمي المديةثم قال اشحذيهابحجرففعلت ثم أخذهاوأخذالكبش فأضجعەثم ذبحەثم قال باسم اللەاللهم تقبل من محمدوآل محمدومن أمة محمد..)#رواەمسلم📚

واتە(#رسولﷺ)فەرمانی کرد دوبەرانی شاخ درێژی شاخ ڕەشەی دەم ڕەشی چاوڕەشی وئەژنۆ ڕەشی قاچ ڕەشی قەلەوی بۆبێنن بیکات بەقوربانی کەبۆیان هێنافەرمانی کرد(یاعایشە)ئەوچەقۆیەم بەبەرد(هەسان) بۆتیژبکەمنیش کردم پاشان لێی وەرگرتم ئینجابردی بۆشوێنی سەربڕین وپاڵی خستو لەڕیوایەتێکدا قاچی خستەسەرملیو فەرموی (#بسم الله)دواتر فەرمووی ئەی(#اللە)ئەم قوربانیەقبوڵ بکەلە(محمد)ولەهەمووئەهل وبەیتی(#محمد)ولەهەمو ئومەتی(#محمد)📚

کەواتەسونەتەقوربانی بەبەرانێکی لەوشێوەیە وەهەرکەس پێی خۆشبو زیاتربێت دەوانێت چەند بەرانێک یاحوشترێک یامانگابکات..#واللەاعلم ☝️

#م_نامق إمامي 📝

#٦_ذي الحجة_١٤٤٣🌙
بسم اللە الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة اللە وبركاته

زۆرێک دەپرسن ئایا بەڕۆژو بون لەڕۆژی (#تاسوعاء و #عاشوراء)واتە(٩ و ١٠)ـی(#محرم) پەیوەندی بەشەهیدی بونی(#إمام_حسين_رضي_اللەعنهما) هەیە کە شیعەبەحسابی خۆیان زۆر گرنگی پێدەدەن..!!؟؟👇

لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێن نەخێر هیچ پەیوەندی بەشیعەوە نیە بەڵکو ئەوان  زۆربەیان هەر بەڕۆژو نابن شیعەکان لە مانگی محرم هەر خەریکی خواردن خواردنەوەن لەزۆربەی مزگەوتەکانیان تا چل ڕۆژ خواردنو خواردنەوەو شیوەنی درۆینە دەگێڕن بەدڵنیایەوە خواردن و خواردنەوە لەگەڵ بەڕۆژو بون جیاوازی زۆرە بۆیە پەیوەندی بەوانەوە نیە بەڵکو ڕۆژگرتن لە دەی(#محرم)چەندها ساڵ پێش شەهید بونی(#امام_حسین_رضي_اللەعنهما) سونەت بوە جا  بۆ بەرچاوڕونی زیاتر بابڕۆینەخزمەتی ئەوفەرمودانە👇

بەڕێزان سەرتا ئەوە بزانین کە مانگی(#محرم) لای(#اللە_متعال) و(#رسولﷺ) تایبەت مەندیەکی خۆی هەیە بەتایبەت ڕۆژی (#١٠_محرم)وەک لەم فەرمودەدا هاتوە👇

(#ابن_عباس_رضي_الله_عنهما) دەفەرموێت(ما رأيت النبي ﷺ يتحرى صيام يوم فضله على غيره إلا هذا اليوم يوم عاشوراء وهذا الشهر يعني شهر رمضان)#رواەالبخاری📚

واتە نەم بینیوەکە(#رسولﷺ)فەضل و  پاداشیی هیچ ڕۆژێکی بەئەندازەی ڕۆژی(#١٠_محرم)وە مانگی(#رمضان)ــی بەگەورە دانابێت و گرنگی پێدابێت ..واتە هیچ ڕۆژێکی بەئەندازەی بەڕۆژو بونی(#١٠_محرم)وە مانگی(#رمضان)ـي پێ گرنگترو گەورەتر نەبوە بۆیە(#یتحری)واتە(#كان شديد الاهتمام)واتە زۆر گرنگی پێدان بە ڕۆژو گرتنی سونەت لەم ڕۆژەدا👇

یەکێک لەگرنگیەکانی ئەم ڕۆژە ئەوەیە کەڕۆژی سەرکەوتنی(#موسی_علیە_السلام) بەسەر فرعەوندا وەک لەم  فەرمودەدا هاتوە👇

(#عبد الله بن عباس رضي الله عنهما)دەفەرموێت (قدم النبيﷺ المدينة فرأى اليهود تصوم يوم عاشوراء فقال ما هذا قالوا هذا يوم صالح هذا يوم نجى اللە بني  إسرائيل من عدوهم فصامه موسى قال فأنا أحق بموسى منكم فصامه وأمر بصيامه)#رواە البخاری📚

واتە(#رسولﷺ)هاتە(#مدینە)و بینی یهودیەکان واتە جولەکەکانی(#مدینە)بەڕۆژو دەبن لەڕۆژی (١٠/#محرم) ئەویش فەرموی ئەوە چیەئەم ڕۆژە ئەوانیش گوتیان ئەمەڕۆژێکی چاکە ڕۆژی سەرکەوتنی(#موسی علیه السلام)ـە بەسەر فرعەوندا ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە(#اللە)نەوەکانی ئیسرائیلی نەجاتدا لەدەستی فرعەون(#موسی علیه السلام) لەم ڕۆژەدا بەڕۆژو بوە ئەویش فەرموی من ئەحەق ترو لەپێشترم لەئێوە بۆ(#موسی علیەالسلام)بۆیە بەڕۆژو بو فەرمانیشی بەڕۆژو گرتن کرد ئێمەش بەڕۆژو بوین 👇

  لەگێڕانەوەیەکی تردا(فإذا كان العام المقبل إن شاء الله صمنا اليوم التاسع)#رواەمسلم📚

واتە بەهاتنی ساڵێ یاخود ئەگەرمام ساڵی ئایندە(٩/#محرم)میش بەڕۆژو دەبین(#إن_شاءالله) ئەمەش دیارە بۆ موخالەفەکردنی گاور جولکەوکەکان بوە👇

وە هەروەها لەبارەی پاداشتی بەڕۆژو بون لە(١٠/#محرم)(#أبي قتادة الحارث بن ربعي رضي اللەعنه) بۆ دەگێڕیتەو دەفەرموێت(#رسولﷺ) فەرموی(وصيام يوم عاشوراء أحتسب على اللە أن يكفر السنة التي قبله)#رواەمسلم📚

واتە بەڕۆژو بونی(١٠/#محرم)ئومێدم وایە واحسابی لەسەردەکەم  کە ببێتە کەفارەتو سڕینەوەی گوناهو تاوانی ساڵی پێشتر 📚

تیبینی:(#رسولﷺ) نایەوێت لەعیبادە تیشدا وەک کافرو مشریک و یهودیەکان بێت کەچی زۆر  بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا بەناو موسوڵمان بۆ دەست خۆشیور ڕاضي کردنیان  واز لەدین دەهێنن و بست بەبست شوێن گاورو جولکەو کافرو مشریک و علمانی ملحید کەوتوە بەناوی پێکەوە ژیان، بون  بەکۆیلەیان و ئەوانیش نەکەهەرحسابیان بۆناکەن  بەڵکو هەر ڕۆژەو بەجۆرەێک لەدینەکەیان دادەتاشن تا لەبێ دینیەوە سەر دەر دەکەن... #اللەبمان پارێزێت👇

کەواتە بەم بەڵگانە بۆمان دەرکەوت کەبەڕۆژو بونی(٩ـ و ـ١٠/#محرم) یاخود(١٠و١١/#محرم)  بۆکەسێک کەنەیتوانی نۆ بەڕۆژو بێت سونەتەو وەدەبێتە کەفارەتی تاوانی ساڵێک وە تایبەتیش نیە بەهیچ کافرو مشریکێکەوە☝️

جا باوەک (#رسولﷺ) گرنگیەیکی تەواو بەڕۆژو  بدەیەن بە ئیمان و باوەڕو یەقینێکی تەواو خۆمانی بۆ ئامادەبکەین ئەوانەمان کە دەتوانین با(٩و١٠/#محرم) بگرین باشترە واسونەتە وەئەگەر نەمانتوانی نۆ بەڕۆژو بین با(١٠و ١١/#محرم)بەڕۆژو بین ئەوەشی کە ناتوانێت لەبەرگەرماو کارو کاسبی و ناڕەحەتی دەتوانێت تەنها(١٠/#محرم) بگرێت بۆ ئەوەی لەو پاداشتە بێ بەش نەبێت.. #واللەاعلم☝️

داواکارم (#اللەتعالی)بیکاتە کەفارەتی تاوانەکانمان و ئێمەیش سەر بخات بەسەر فیرعەونەکانی ئەم سەردەمەداوەک چۆن لەم ڕۆژەدا(#موسی علیه السلام)ـی سەرخست بەسەر فرعەوندا...#اللهم آمين☝️

#م_نامق_إمامي 📝

#٨_محرم_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئەو هەواڵە دڵ تەزێنەی کە  بەباس کردنیشی خۆت پێ ناگیرێت کەچی بەداخەوە هەندێک خۆشی دەردەبڕن حەفلەی بۆدەگێڕن 😭👇


لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا هەواڵێکی دڵ تەزێن هەموشاری(#مدینەمنورە)دەهەژێنێت   دڵی هەمو ئەوانە دەسوتێنێ و غەمبار دە کات  کە هیچ شتێک ئەوەندەی ئەو هەواڵە غەمباری نەدەکردن هیچ شتێک  بەوحاڵەی نەدەگەیاندن کە بگەنە ئەو ئاستەی کە گەورە پیاوانی وەک (#عمر_رضي_الله_عنه) سوێند بخوات و بڵێت هەرکەس ئەوهەواڵە بڵاو کاتەوە بەم دارەی دەستم  لێی دەدەم هیچ غەمێک ئەوەندە لەسەر دڵیان گران نەبو کە وا لە حاڵیان بکات بگەنە ئاستی بورانەوە هیچ شتێک بەئەندازەی ئەوهەواڵە نەیدەتوانی والەحاڵی ئەوان بکات  چۆکی غەمباری لەباوەش بگرن و کزو ماتی دایان بگرێت..😭

لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لەبەرەبەیانی  ڕۆژی دووشەممە(#١٢_ربیع_الأول)ساڵی (#١١هیجری) هەواڵی کۆچی دوای پێشەوای مرۆڤایەتی و زاناترین و غەم خۆرترین و دڵ سۆزترین کەسە لە هەموومرۆڤایتی لە نەفەسی  خۆییان بۆخۆیان درا بەگوێ(#اصحاب_رضي_اللەعنهم) دا چرای ڕوناک کەرەوەی ڕێگا هەرە تایکەکانیان  لەسەر کوژرایەوە ڕۆژگاری ڕونیان لێ بو بەشەوگاری تاریک😭

کەچی بەداخەوە ئەمڕۆ خەڵکانێک بەناوی دینەوە لەم رۆژەدا پیرۆز بای لەیەکتری دەکەن حەفلەو مەولود دەگێڕن شیرنیو حەلەوایات و سەربادان و مۆسیقاو پیاهەڵدانی ناشەرعی و هەندێک جار تێکەڵاویان ...  لەخەڵ کردوە بەدین بێ ئەوەی بزانن کە ئەمە نەک هەر سونەت و خێر نیە بەڵکو دوریان دەخاتەوە لە سونەت چونکەبەتەواوی پێچەوانەی سونەتی(#رسولﷺ)ئەوەش هەندێک لەجیاوازیەکانە👇

لەسونەتەکانی(#رسولﷺ)لە ڕۆژی لەدایک بونیدا لەهەمو دوشەممە کانی ساڵدا بەڕۆژو بوە ئەمان بەحساب لە بەر لەدایک بونی لەساڵێکدایەک ڕۆژ حەفلەدەگێڕن و شیرینی دەخۆن ئەمەش هەردوکی جیاوازەلەگەڵ سوننەتدا 👇

#یەکەم:دیاری کردنی ڕۆژێک لەساڵێکدا ئیتر هەرشتێک بێت وەک پەرتشبێت یا ئاهەنگ گێڕانو مەولود یاهەرناوێکی تر بێت👇

#دووم: شیرینی خواردنو حەفلەو مەولو جیاوازە لە بەڕۆژو بونو خۆ گرتنەوەلە خواردن و خواردنەوە  لەبەیانیوە تا ئێوارە👇

(#رسولﷺ) لە(#١٢_ربیع_الاول) کۆچی دوای کردوە(#اصحاب_رضي_اللەعنهم) تەنها لەو ڕۆژەدا غەمبارو دڵ تەنگ بون غەمبارییەکە شیان تەنها ئەوکاتەبوە نەیان کردوە بەعادەت هەموساڵێک لەو ڕۆژەدا غەمباربن کەچی ئێستا کراوە بەعادەت لە(#١٢_ربیع_الاول)ی هەموساڵێک حەفلەو مەولودوخۆشی دەگێڕن ئەمەشیان دوجار پێچەوانەیە👇

#یەکەم ڕۆژی مردنەکەیان کردوە بەلەدایک بون چونکە هیچ بەڵگەیەک نیە کە لە(#١٢ربیع_الاول) لەدایک بوبێت لەبەر ئەوە لەکاتی لەدایک بونی(#محمدﷺ)هەر وەک منداڵێکی ئاسایی بوە خۆ هەر لە منداڵیەوە نەبوە بە پێغەمبەر تا گرنگی بەلەدایک بونی  بدرێت لەدوای چل ساڵ دەر کەوتوە کە پێغەمبەرە بۆیە هیچ  بەڵگەیەکی(#صحيح)نیە کە دەربیخات لە(#١٢ربیع_الاول) لەدایک بوە👇

#دووەم:غەمبار بونو بێتاقەتی تەنهالەیەک کاتدا کراوە بەخۆشی دەربڕینو حەفلەگێڕان لەهەموساڵێکدا یەک ڕۆژ  ئەمانە ئەگەر کەسێک بەدەمارگریوە و تەعوصوبی کوێرانەوە سەیری نەکات دەبینێت  لەسەداسەد پێچەوانەی یەکترن👇

هەروەها لەجیاوازیەکی تری مولود گێڕان لەسونەتدا  ئەوەیە کە لە سوننەت دا تەپڵ و مۆسیقا جوزەلە لێدان و تێکەڵاوی حەرامە کەچی لای مەولود گێرەکان ئاساییەو دەست دەکەن بە لێدانی تەپڵ و مۆسیقاو جوزەلە لێدان لەهەندێک شوێن وەک هۆڵی حەفلەی لێهاتوە تێکەڵاویش دەبن خۆشاحاڵی دەردەبڕن بەخێر هاتن و پێشوازی لە یەکتری دەکەن 👇

ئەمانە چەند نمونەیەکی زۆۆر کەمن خۆ ئەگەر بێمەسەر کردەوە کردن بەفەرمودەکانی شوێن کەوتینی ئەوە بەلایەنی کەمە لەسەدا نەوەدی کردەوەو بیرو باوەڕ کردارو ڕەفتارو جل بەورگو خوردو خۆراکی ....زۆریتریان پێچەوانەی نەک هەر سونەتە بەڵکو قورئانیشە..#واللەاعلم 👇

بەڵام لەکۆتایدا(#اللەتعالى)دەفەرموێت (إنك ميت وإنهم ميتون)#سورةالزمر٣٠📚

واتە ئەی(#محمد)تۆ دەمریت ئەوانەیشی تۆیان بەڕاستی زانیوەو شوێنت کەوتون و هەروەها ئەوانەشی بەدرۆیان زانیویت و پشتیان تێ کردویت هەموویان دەمرن📚

بۆیە ئێمەش بەئەوپەڕی ئیمانەوە دەڵێن (#إنالله_وإنا_إليه_راجعون) (#اللەتعالى) خۆمان و ماڵ و منداڵمان بپارێزێت لە گومڕا بون...#اللهم_آمين😭☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٢_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
خاڵی دووەم: بابزانین کاتێک(#اللە_متعال) ئەم هەموهەڕەشەیەی هەیەلەسەر هەڵبژاردنی کەسانێک پێچەوانەی دەستوری اللە فەرمان ڕەوایدەکەن  ئیتر بۆچی هەندێک لەزانایان دەفەرمون هەڵبژاردن ودەنگدان دروستە چۆنیش وایان فەرمووە..؟؟👇

بەڕێزان زانایانی سەردەم بەجۆرە هەڵبژاردنێکیان گوتوە واجبەکە لەوڵاتێکداحوکم و یاساکانی(#اللە) پشت گوێ خرابن و هیچ ڕێگا چارەیەکی ترنەبێت  جگەلەهەڵ بژاردن لەم حاڵەتدا  کۆمەڵێک کۆ دەبنەوە یەک ئەمیریان هەیە بەیەک دەنگ دەیانەوێت حوکمی اللە بگێڕنەوە  چەندکەسانێک هەڵ دەبژێرن بۆئەوەی بڕۆن حوکمی قورئان بگێڕنەوە نەک  سوێندبخۆن بۆئەوەی کە دەستور بپارێزن بەڵکو بڕۆن نەهێڵن حوکمی#اللە پشت گوێ بخرێت دژی حوکمی#اللە دەستور دەربکرێت و حوکمە کفریەکان بگەڕێنەوەسەر حوکمەکانی اللە  هەوڵبدەن بۆلادانی دەستوری کفری وە ئەودەسەڵات دارانە تێ بگەیەنن کەموسڵمانان بەوە راضي نين ئیتر ئەگەر بەقسەیان نەکردن ئەوان هەرخەریکی گاڵتە کردن بن بەدین ئەوا (#اللەتعالی) دەفەرموێت(وإِذا رأيت الذين يخوضون في آياتنا فأعرض عنهم حتى يخوضوا في حديث غيره وإِما ينسينك الشيطان فلا تقعد بعدالذكرى مع القوم الظلمین)#سورة_الأنعام_٦٨📚
واتەکاتێکیش ئه‌وانه‌ت بینی که ده‌م له ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ ده‌ده‌ن و (ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕی خۆیان) ئه‌وه تۆ پشتیان تێ بکه‌و کۆڕو کۆبوونه‌وه‌یان به‌جێ بهێڵه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی دەی گۆرن بۆ باسێکی تر وه‌ ئەگەر شيطان له بیری بردیته‌وه(که دوور بکه‌ویته‌وه لێیان) هەرکات که بیرت هاته‌وه له‌گه‌ڵ قه‌ومی(#ظالم)سته‌مکاران دامه‌نیشه‌📚

ئەگەرواش نەتوانرا یاخود بۆیان نەکرا ڕێگری لەکفرەکان بکەن ئەوکات نابێت دانیشن خۆ ئەگەر هەردانیشتن ئەوانیش بەئارەزوی خۆیان حوکمو یاساکانی اللە یان نەک هەر وەلا نابەڵکو بەوەحشی گەریان زانیو گاڵەتەیان هەتا بە بچوکترین حوکم  کرد ئەوا (#اللە) دەفەرموێت(فلا تقعدوا معهم حتى يخوضوا في حديث غيرەإنكم إِ ذا مثلهم  إن الله جامع المنافقين والكافرين في جهنم جميعا)#سورة_النساء140📚

واتە ئه‌وە دامه‌نیشن له‌گه‌ڵياندا هه‌تا قسه‌و باسه‌که‌یان بگۆڕن یاخود پێیان ئەگۆڕن (ئه‌گه‌ر دانیشت ئه‌وه به‌ڕاستی ئێوه‌ش وه‌ک ئه‌وانن و (هەمان حوکمی ئه‌وانتان هەیە)بۆیەدڵنیابن (#اللەمتعال) دووڕو وە بێ باوه‌ڕه‌کانیش هه‌موویان لەجەهەنمدا کۆده‌کاته‌وه‌📚

کەواتەزانایان بەم جۆرە ڕێگایان داوە بە دەنگدان وهەڵبژراردن کە:👇

١...یەک کۆمەڵ بن یەک ئەمیریان هەبێت نابێت بیکەن بەحیزب حیزبێنەوە ناشبێت بەیعەت بدەن بەوحاکمەی کە لەسەرحوکمە وحوکمی اللە ی گۆڕیوە ئەبێت بەکافری یا(#مرتد)هەڵگەڕاوەی بزانن ئەوکات دەتوانن حیزبی دژ دروست بکەن خۆ ئەگەر بەپێشەواو موسوڵمانیان زانی ئەوا دەبنە خەواریج ئەگەر دژیان بوەستنەوەهەرچەند حاکمەکەش بە ظالم بزانن☝️

٢.نابێت مەنهەجیان جیاوازبێت  ببن بەچەند گروپێک ئەبێت یەک ئەمیرو یەک مەنهەجیان هەبێت کە(قرآن و حديث صحيح)ـەخۆ ئەگەروانەبو كرا بەحیزب حیزبێنە هەرکەس مەنهەجێکی غەیری مەنهەجی قورئان سونە بۆخۆی هەڵبژارد ئەوا ئەوانیش تەنها جیاوازیەکەیان ئەوەیە لەگەڵ علمانیەکدا ئەمان دەگونجێت دەست پاک ترو ڕاستگۆتربن ئەگەر نا فەرقیان نیە لەگەڵ ئەوان☝️  

٣.هەدەفیان گەڕانەوری حوکمی اللە بێت نەک بۆ کۆکردنەوە پارەو دەسەڵات بەرژەوەندی حیزبی خۆ ئەگەر هەدەفیان گەڕانەوەی حوکمی#اللە نەبێت بەهەمان دەستور کاربکەن ئەوا بەدڵنیایەوە وەک ئەوانن مەگەر لەژێرئیکراهێکی زۆردابن ئەگەرنا دورنین لە کفرو بەڵکو لەناودائیرە کفردا دەبن هەرچەند نوێژ بکەن وڕۆژویش بگرن ئەمین ودەست پاک و ڕاستگۆیشبن ☝️

٤.ئەگەر ئەم مەرجانە هاتەجێ ئەوکات جائیز نیە بەهیچ جۆرێک هیچ موسوڵمانێک دەنگ بەغەیری ئەو کۆمەڵە موسوڵمانە بدات کە هەدەفیان گەڕانەوەی حوکمی(#اللەمتعال)ـەئەگەر لەغەیری ئەوان دەنگیان دا کەسانی بێ دین و علمانیان هەڵبژارد ئەوا دڵنیابن توشی شیرک بون هیچ نوێژو ڕۆژویەکیان لێ وەرناگیرێت....#واللەاعلم ☝️

داوکارم (#اللەتعالی) بەرچاوڕونیمان پێبدات لەسەردینەکەی ڕاگیراومان بکات..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢_ربيع_الاول_١٤٤٣🌙



https://t.me/iyimami