کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
508 photos
878 videos
95 files
280 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
👇👇👇 https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان هەمو مان بیستومانەو دەزانین کە دوعای دوای بانگ یەکێکە لەدوعایانەی کە هەر ئیمان دارێکی خاون(#توحید) بەئیمانەوە بی خوێنێت ئەوا(#إن_شاء_الله)لە قیامەتدا بەر شەفاعەتی (#رسولﷺ) دەکەوێت  دڵنیام زۆڕبەمان لەبەر مانە بەڵام پێم خۆش بو واتەکەی بزانین بۆ ئەوەی بزانین چی دەڵێین دوعاکەش وەک لەو فەرمودەدا هاتوە👇

لە(#جابر_بن_عبدالله_رضي_الله_عنهما) بۆمان دەگێڕنە کە(#رسول_اللەﷺ) فەرمویەتی (من قال حين يسمع النداء اللهم رب هذه الدعوة التامة والصلاة القائمة آت محمدا الوسيلة والفضيلة وابعثه مقاما محمود الذي وعدته حلت له شفاعتي يوم القيامة)#روارە_البخاری📚

واتە هه‌ر كه‌سێك لەهەر کاتێکدا گوێ لە بانگ  بو  ئەم دوعایە بکات بڵێ (ئەی په‌روه‌ردگاری خاون ئه‌م بانگه‌ ته‌واو و بێ كه‌م و كورتیه‌ی(كه‌ بریتیه‌ له‌ بانگه‌وازی بۆ(#سجدە) بردن بە(#توحیدە)وە بۆ  تۆ  هەر تۆ خاوه‌نی ئەم بانگەی دەسا  درودی سوپاسی  به‌رده‌وام ببه‌خشه‌ به‌(#محمدﷺ) و پله‌و پایه‌ی به‌رزی وەک (#الوسیلة) پله و پایه‌یه‌كی بەرزە له‌ به‌هه‌شتدا هه‌روه‌ها(#الفضلة)پله‌یه‌كه‌ ته‌نیا به‌یه‌ك کەس ده‌درێت له‌ قیامەتدا ئه‌ویش پله‌ی شه‌فاعه‌ته‌) هه‌روه‌ها ئەو شوێنە بەرزو باشەی کە بەڵێنت پێداوە پێی ببخەشە )ئەوا شەفاعەتی منی بۆ دەبێت یاخود لەقیامەتدا بەر شەفاعەتی من دەکەوێت  📚

داواکارم (#اللە_تعالی) بمان کات بەشوێنکەتەی(#رسولﷺ )لەدونیاو وە لە قیامەتیشدا بمان گەیەنێت بەخزمەتی و بەرشەفاعەتی بکەوین ...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي🌙

#١٢_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

ئەوەی پێش(١٤٤٠)ساڵ(#رسولﷺ)خەمی خواردوە توشی ئومەتی بێت وەلەهەمو (#جمعە)یەکدا دوبارەی کردوەتەوە ئێستا بەچاوی سەری خۆمان دەی بینین بەداخەوە👇

(#جابر_رضي_الله_عنه)دەفەرموێت (#رسولﷺ)لەوتاری(#جمعە)دادەیفەرمو(فإن خير الحديث كتاب الله وخير الهدي هدي محمدٍ ﷺوشر الأمور محدثاتها وكل بدعة ضلالة)#اخرجەمسلم📚

واتەباشترین وتەو قسە کتێبی(#اللە)یە وە خێرترین ڕێنوێنی ڕێنوێنی(#محمدﷺ)ـدە وە خراپترین شەڕترینیش(#بدعە)داهێنراو تازەگەریەکانە لەدیندا  هەمو داهێنراوێک گومڕایە📚

هەر لە بەرئەوەیەشە(#ابن_مسعورضي_الله_عنە) دەفەرموێت(..ولو تركتم سنة نبيكم لضللتم..) واتە ئەگەر وازتان لە سونەتی  پێغەمبەرەکەتان هێنا ئەوە گومڕاوسەر لێ شێواو دەبن📚

ئێستا سەیرێکی ئەم بەناو زاناوشێخانە بکەن بەئەندازەیەک لە سونەتی پێغەمبەر دورکەتونەتەوە وشوێن داهێنراو کەوتون دەڵێن ئەگەر رسول بفەرموێت ئاهەنگی مەولودم بۆمەکەن من هەر دەیکەم ئەمە ئیتر هیچ گومان لە گومڕابونیان نیە بۆیە دەڵێن ئەگەرئێوەش شوێنی ئەمانە بکەون(لضللتم)....#اللە بمانپارێز ..اللهم_آمين🤲

#م_نامق_امامی📝

#١٢_ربیع_الاول_١٤٤٦🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام علیکم  ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان پێم خۆش بوو بەیەکەوە  بڕۆینە خزمەتی ئەم فەرمودەیەی(#رسولﷺ)کاتێک بۆ یەکەم جار(جابر_بن_سليم_رضي_الله_عنه) دەچییە خزمەتی چۆن ئامۆژگاری دەکات👇

(#جابربن_سليم_رضي_الله_عنه) دەفەرموێت(أتيت المدينة فرأيت رجلا يصدر الناس عن رأيه لا يقول شيئا إلا صدروا عنه) واتە هاتمە شاری (#مدینە) پیاوێكم بینی خەڵكی كاروباری خۆیان تەنها بۆ لای ئەو دەگەڕاندەوە ئەم پیاوە هیچ قسەیەكی نەدەكرد ئیللا خەڵكەكە جێبەجێیان دەكرد و گوێڕایەڵیان دەكرد!!👇

(قلت من هذا؟ قالواهذا رسول اللەﷺ)واتەوتم  ئەو پیاوە کێیە؟  وتیان ئەوە(#رسول_اللهﷺ)دیارە پێی سەرسام بوە بەیەک جار بینین بۆیە دەچێتە خزمەتی ئینجا دەفەرموێت👇

(قلت عليک السلام يا رسولﷺ مرتين..)دوو جارم پێگوت(#علیک_السلام) ئەی(#رسول اللەﷺ)👇

(قال لا تقل عليك السلام فإن عليك السلام تحية الميت قل السلام عليك..)فەرمووی مەڵێ علیك السلام ئەوە سلامی مردوە بەڵکو بڵێ (#السلام_علیك)٠٠٠(تۆسەیری بکەن یەکەم قسەکردن ڕاست کردنەوەی هەڵەکەی بوە👇

(قلت أنت رسول الله؟ قال أنا رسول الله الذی إذا أصابك ضر فدعوته كشفه عنك وإن أصابك عام سنة فدعوته أنبتها لك وإِذا كنت بأرض قفراء أو فلاة فضلت راحلتك فدعوته ردها عليك..)واتە ووتم تۆ نێردراوی(#اللە)٠٠؟  فەرمووی بەڵێ‌ نێردراوی ئەو(#اللە) یەم كاتێك كە ناخۆشیەكت تووشدەبێت داوای لێبكەیت ناخۆشیەكەت لە سەر لادەبات وە ئەگەر وشكە ساڵی هات داوای لێ‌ بكەیت وەڵامت دەداتەوە و گژوگیات بۆ سەوز دەكات وە ئەگەر لە شوێنێكی چۆڵ و سەحراو دوور لە ئاوەدانی بوویت بار هەڵگرەكەت لێ ون بێت داوای لێ‌ بكەیت بۆت دەگەڕێنێتەوە...لێردا یەک سەر(#اللە)ی پێناساند باسی ڕببوبیەتی بۆدەکات..بۆیە قسەکانی دڵی ڕادەکێشێت  ئێمەیش واجبە یەکەم کارمان ناساندنی(#اللە) بێت بەخەڵکی👇

پاشان دەفرموێت(قلت اعهد إلي قال لا تسبن أحدا.. قال فما سببت بعده حرا ولا عبدا ولا بعيرا ولا شاة. قال ولا تحقرن شيئا من المعروف وأن تكلم أخاك وأنت منبسط إليه وجهك إن ذلك من المعروف وارفع إزارك إلى نصف الساق فإن أبيت فإلى الكعبين وإياك وإسبال الإزار فإنها من المخيلة وإن الله لا يحب الْمخيلة وإن امرؤ شتمك وعيرك بما يعلم فيك فلا تعيره بما تعلم فيه فإنما وبال ذلك عليه) وەلە ریوایەتێکی تردا دەفەرموێت(فيكون لك أجر ذلك ووباله عليه) فەرمووی جنێو بە هیچ كەس مەدە(جابر وتی لە دوای ئەوەجوێنم بەهیچ کەس نەدا نەبە هیچ كەسێكی ئازاد نە بە هیچ كەسێكی كۆیلە وەهەتا بە هیچ  وشتر و مەڕێك) ئینجا (#رسول_اللهﷺ)فەرمووی هیچ شتێك لەچاكە بەكەم مەزانە قسەكردنت لەگەڵ براكەت بە شێوەیەكی دەم وچاو كراوەو بەڕوو خۆشی بەخێر بۆت دەنوسرێت وە پۆ شاكەكەت لە ژێر قولەقاپت یان گوێزنگت بەرزبكەوە(بادرێژ نەبێت)بەرزی بكەوە بۆ نیوەی قاچەكانت ئەگەر ئەوەندەش بەرزی نەكەیتەوە ئەوە تا سەرووی قولەقاپت یاگوێزینگت بەرزی بكەوە ئاگاداربە لە پۆشاك درێژی چونكە پۆشاك درێژی و شۆڕكردنەوەی بۆ ژێر گوێزینگ لە خۆ بەگەورە زانینەوەیەوە(#اللەمتعال) كەسی  خۆ بەگەورەزانی خۆش ناوێت دیارە(#جابر) جلەکانی درێژبووە وەک ئەوانەی ئەم سەردەمە کە چۆن جلەکانیان لەژێر پێیان دەخشێت کاتێک پێیان دەڵێت ئەوە حەرامە جائیز نیە دەڵێت خۆمن بۆ کیبر نەمکردوە ئێ خۆ (#جابر) بۆ کیبر نەیکردوە هێشتا یەکەم جارێتی بگات بەخزمەتی(#رسولﷺ) پێی دەفەرموێت بۆیە لەوتنی حەق هیچ کات نابێت سڵ بکەینەوە دەبێت  یەکێک لەئامۆژگاریەکانی ڕێک کردنی چۆنیەتی هەڵسوکەوت وجل و بەرگ و ئەخلاق بێت)
پاشان پێی دەفەموێت.ئەگەر كەسێك قسەی ناشرینی پێ‌ وتی و عەیبداری كردی بە شتێك كە دەزانیت لە تۆدا هەیە ئەوە تۆ عەیبداری مەكە بەو عەیبەی كەدەزانیت لە ئەودا هەیە چونكە تاوانی ئەم كردارەی لەسەر خۆیەتی واتە پرسیاری لەسەر ئەم تاوانە لێ دەکرێت تۆ خۆت تاوان بار مەکە وەک ئەو.(لێرەدا دەزانێت کە ئەگەر دەعوە بکات خەڵک تۆمەتی بۆ هەڵدەبەستێت عەیب داری دەکات بۆئەوەی خەڵک گوێی لێ نەگرێت چونکە ئەمە سوننەتی هەموو پێغەمبەرانە(#علیهم_السلام) کە تۆهمەتی بدەنە پاڵ و بیانەوێت عەیبداری بکەن بەڵام ئەوان گوێیان نەداوە بەو جۆرە قسانە بۆیە ئێمەیش هیچ کات لەوتنی هیچ ئامۆژگاریەک نابێت شەرم بکەین هەرکەس بێت کە هاتە بەرامبەرت دەبێت لەپاش ئەوەی باسی (#اللە)مان بۆکرد دەبێت ئەخلاق و جۆری جل و بەرگ وقسەکردن و هەڵسوکەوتی فێر بکەین وەک(#رسولﷺ)ئامۆژگاری (#جابر_رضي_اللەعنه)ی کرد ئەبێت ئێمەیش بەو جۆرە ئامۆژگاری هەموو خەڵک بکەین بەو حیکمەتەوە...👇

حەزم نەکرد زۆری لەسەري بڕۆم بۆئەوەی ئاسان بی خوێنەوە  چونکە ئەم فەرمودە هەر بەشەی کتێبێکە بۆخۆی بۆیە بەوردی بیخوێنەوە..👇

(#اللەتعالى)شارەزای دینەکەیمان بکات خۆمان کاری پێ بکەین نیەتمان خالص بکات ڕوونیشي بکەینەوە..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٢٧ربيع_الثاني١٤٤٤🌙

https://t.me/iyimami